کەناڵی مامۆستا.نامق ئیمامی
231 subscribers
493 photos
846 videos
95 files
218 links
بسم الله الرحمن الرحيم

ــ (#الله تعالى) ــ ئەفەرموێت(قُلْ هَٰذِهِ سَبِيلِي أَدْعُو إِلَى اللَّهِ ۚ عَلَىٰ بَصِيرَةٍ أَنَا وَمَنِ اتَّبَعَنِي ۖ وَسُبْحَانَ اللَّهِ وَمَا أَنَا مِنَ الْمُشْرِكِينَ)#سورة #يوسف #آية١٠٨📚
Download Telegram
بسم الله الرحمن الرحيم

السلام عليكم ورحمةالله وبركاته

بەڕێزان(#اللەتعالى)دەفەرموێت(#٠٠وماالحياة الدنياإلا متاع الغرور)#سورة/آل عمران/١٨٥📚

واتەژیانی دنیاش بێجگه له‌وه‌ی که ڕابواردنێک مەتاعوخۆشیەکی خه‌ڵه‌تێنه‌ره مەغرورهیچ شتێکی ترنیه‌📚

هەروەهادەفەرموێت(وما الحياة الدنيا إلا لعب ولهوٌ وللدار الآخرة خير للذين يتقون أفلا تعقلون)#سورة/الانعام/٣٢📚

واتەژیانی دنیا جگه له یاری و گه‌مه‌و گاڵته‌یه‌کی که‌م و بێ نرخی کاتی هیچی تر نیه‌ بێگومان خۆش بەختی و ژیانی کۆتای تەنها به‌هه‌شتە(#بۆیەهەوڵی بۆبدەن بەدڵنیایەوەئەمەش)باشترەبۆ ئه‌وانه‌ی که(#تقوا)پارێزکاریویەک(#اللە)ناسی ده‌که‌ن ئایا ئیتر بۆعه‌قڵوژیریتان ناخه‌نه‌کار وعاقڵ وژیر نابن!؟📚

زانایان لەخزمەت ئەم(#آية)ــتانەدا بون بۆیە دونیای لەبەرچاو مەوتوە وەک (#ابن قیم رحمە اللە)دەفەرمووێت(ئەم دنیا وەک سێبەرێک وایە ئەگەر هەوڵ بدەیت بیگریت ئـەوە هەرگیز ناتوانیت بەڵام ئەگەر پشت بکەیتە دونیا ئەوە دونیا هیچ هەڵبژاردنێکی بۆ نامێنێتەوە و دەبێت شوێنت بک👳‍♂

داواکارم(#اللەمتعال)دونیا زاڵنەکات بەسەرخۆمان ماڵومنداڵماندا...اللهم آمين☝️

.نامق إمامي📝

٢٦/#محرم/١٤٤٥🌙
بسم الله الرحمن الرحيم

السلام عليكم ورحمةالله وبركاته

(#اللەتعالی)دەفەرموێت(فلا تعلم نفس ما أخفي لهم من قرة أعين جزاء بما كانوا يعملون)#سورة السجدة/١٧📚

بەڕێزان بۆتێگەیشتن لەم(#آية)ـتەپیرۆزە پێم خۆشە بەیەكەوە بڕۆینە خزمەت ئەو فەرمودە(#قدسی)ـە👇

لە(#ابي هريرة رضي اللەعنه)بۆمادە گێڕێنەوە کە(#رسول اللهﷺ) فەرموی(#الله تعالى)ئەفەرموێت👇

(أعددت لعبادي الصالحين ما لا عين رأت ولا أذن سمعت ولا خطر على قلب بشر ذخرا بله ما أطلعتم عليه ثم قرأ(فلا تعلم نفس ما أخفي لهم من قرة أعين جزاء بما كانوا يعملون)#متفق عليه📚

واتەپاداشتێکم بۆ چاکە کاران ئامادەکردوە کە چاو نەی بینیوە گوێ نەی بیستوە هەتا بەختورەیش بە دڵی هیچ مرۆڤێکدا نەهاتوە کە ئامادەکرواوەهەڵگیراوەو دانراوە بۆ چاکەکاران ئەوەی کەباسکراوە لەگەوری ئەو پاداشتە زۆرلەوە زیاترە واتە لەو وەصفە گەورەترو زۆر ترەپاشان ئەم(#آية)خوێندەوە👇

(فلا تعلم نفس ما أخفي لهم من قرة أعين جزاء بما كانوا يعملون)#السجدة١٧📚

واتەهیچ که‌س نازانێت چی بۆهه‌ڵگیراوه وشاراوه‌ته‌وه له نازو نیعمه‌تی جۆراوجۆر لای (#اللەمتعال)کەبۆچاکەکاران دانروە بەجۆرێکە کەچاوان پێی گه‌ش ده‌بنه‌وە.ئەمەش له پاداشتی کارو کرده‌وه‌ی چاك و پاکیاندا که ئه‌نجامیان ده‌دا لەدونیا📚

داواکارم لە(#اللەمتعال)لە چاکەکارانمان بگێڕێت بۆئەوەی لەو پاداشتە گەورەیە بێ بەشن نەبین...#اللهم آمين☝️

.نامق إمامي📝

٢٨/#محرم/١٤٤٥🌙
بسم اللەالرحمن الرحيم

السلام عليكم ورحمةاللەوبركاته

#بەڕێزان هەمیشەگوتومانەوەدەشڵێین عیبادەت دەبێت پێی بەڵگەی(#قرآن)و(#حديث_صحيح)ئینجا قبوڵە ئەمەش فەرمانی (#اللەمتعال)وە(#رسولﷺ)وەتێگەیشتنی زانایانی هەرچوار سەر مەذهەبەکەشە👇

بەڵام بەداخەوە هەندێک تێگەیشتنی زانیان نەک هەر ڕەدی دەکەنەوە بەڵکوبەتەشریعي دادەنێین حوکمی موشیروک وکافردەدەنەپاڵیان هەندێکیش کوێرانە قسەی زانایان پێش(#قرآن)و(#حديث)دەخەن هەرچەندباسی بەڵگەیان بۆدەکەیت یەک سەر دەڵێن فڵانەزانا یاخود من فڵانە(#مذهب)ـم لەکاتێکدا ئەم دو تێ گەیشتنە هەردوکي لەئەو پەڕی نەزانینەوەیە نەشارەزای بە فەرمانی(#اللەتعالی)و(#رسولﷺ) هەوروەها پێچەوانەی تێگەیشتن زانايانی سەر(#مذهب)ـيشە بۆزیاتر بەرچاو ڕونی با بڕۆینە خزمەت بەڵگەکان👇

سەرەتا(#اللەتعالی)ئاگادارمان دەکاتەوە دەفەرموێت(يا أيها الذين آمنوا أطيعوا الله وأطيعوا الرسول ولا تبطلوا أعمالكم) #سورةمحمد/٣٣📚

واتەئه‌ی ئه‌وانەی باوه‌ڕتان هێناوه گوێڕایه‌ڵی فه‌رمانی(#اللەمتعال)فه‌رمانی(#رسولﷺ)بن کاروکرده‌وه‌چاکه‌کانتان پووچ وبەتاڵ مەکەنەوە📚

لە(#آية)ـتێکیتردائەفەرموێت(من يطع الرسول فقدأطاع اللەومن تولى فماأرسلناك عليهم حفيظا) #سورةالنساء/٨٠📚

ئه‌وه‌ی گوێڕایەڵی(#رسولﷺ)بکات ئەوا گوێڕایەڵی(#اللەتعالی)ـی کردووه‌ ئه‌وه‌ش پشتی تێکردو شوێنی نەکەوت(بەدڵنیایەوەخۆی زەرەی کردوە)خۆئێمه تۆمان نه‌ناردوه تا ببیته چاودێر به‌سه‌ر ئه‌وانه‌وه‌بیان پارێزێت📚

هەروەها(#أبي_هريرةرضي_اللەعنه) ئەفەرموێت(#رسولﷺ)فەرموی(كل أمتي يدخلون الجنةإلامن أبى)قيل ومن يأبى يارسول الله؟ قال(من أطاعني دخل الجنة ومن عصاني فقدأبى)#رواەالبخاري📚

واتەهەموئومەتی من دەچنەبەهەشتە جگەلەوەی نەیەوێت سەرپێچی بکات گوترا کێیە نایەویت وسەرپێچی دەکات ئەی (#رسولﷺ)فەرموی ئەوەی گوێڕایەڵی من بکات دەچێتە بەهەشتەوە ئەوەی بەپێچەوانەی فەرمانەکانم بکات ئەوا سەرپێچی کردووە ونایەوێت بچێتە بەهەشتەوە دەچێیە جەهەنمەوە📚


وەلەدایکە(#عائشةرضي اللەعنها)بۆمان دەگێڕنەوەکە(#رسولﷺ)فەرمویەتی(من أحدث في أمرنا هذا ما ليس منەفهورد)#متفق علیە📚

واتەهەرکەسێک لەپەرستشداهەرکردەوەیەک دابهێنێت فەرمانەی ئێمەی لەسەرنەبێت ئەوا ئەو کردەوەداهێنراوەڕەد دەکرێتەوە📚


لە(#رواية)ـیەتێکی تردا(من عمل عملاليس عليەأمرنافهورد)#متفق عليه📚

واتە(ھەرکەسێک هەر کردەوەیەک بکات کە فەرمانی ئێمەی لەسەر نەبێت ئەوا ئەو کردەوەیە وەرناگیرێت و ڕەد دەکرێتەوە📚  

کەواتەلێرەداڕونە کەدەبێت هەمو کردەوەیەکی وەک پەرستشو عیبادەتو کردەوەی خێربۆ ئەوەی قبوڵ بێت ئەبێت بەپێ شوێن کەوتنی قورئان فەرمودە بێت👇

ئەمەتێگەیشتنی ئێمەنیەبەڵکو تێگەیشتنی زانایانی هەرچوارسە(#مذهب)ـەکەشە کەقسەی هەرکەسێک پێچەوانەی(#قرآن)و(#حديث صحيح)وەرگیراونیەنابێتەبەڵگەوەڕدی دەکەنەوەکەخەڵک شوێنیان بکەوێت ئەوەش هەندێک لەوتەکانی خۆیان👇

(#إمام_أبوحنيفةرحمەالله)دەفەرموێت(إذا قلت قولا يخالف كتاب اللە وخبر الرسول فاتركوا قولي إذا كان قول الصحابة يخالفه اركو قولي لقول الصحابة رضي اللە عنهم)#الإيقاظ٥٠📚

واتە ئەگەرشتێکم گوت خیلاف يا پێچەوانەی کتبێ(اللەمتعال)و(#رسولﷺ)بو ئەواتەرکی قسەی من بکەن وەلای بنێن شوێن ئەوەبکەون هەتا وتەی(#اصحاب_رضي الله عنعهم)ــيش بەهەمان شێوە کە هات ئەوەشوێن قسەی ئەوان بکەون شوێن من مەکەون📚

وە(#إمام مالك رحمەالله)دەفەرموێت(إنما أنا بشر أخطئ وأصيب فانظروا في رأيي فكل ما وافق الكتاب والسنة فخذوه وكل مالم يوافق الكتاب والسنة فاتركوه)#جامع_البيان_العلم/٧٧٥/١📚

واتەمنیش مرۆڤم دەکەومەهەڵەوەو ڕاستیش دەکەم و لەکاتی ڕونکردنەوەی شتەکاندا سەیری بۆ چونەکانم بکەن هەرشتێکم لەگەل(#قرآن)و(#حديث) هاتەوەو موافەقەی ئەوان بو ئەوە وەری بگرن شوێنی بکەون هەرچیش موخالەفە قورئان و فەرمودە بو وازی لێبهێنن شوێنی مەکەون📚

هەروها(#إمام_الشافعي_رحمەالله) ئەفەرموێت(كل ماقلته فكان من رسولﷺخلاف قولي مماصح فهو اولي ولا تقلدوني)#سيراعلام_النبلاء/٢٤٧/٨📚

واتە هەرشتێکم گوت پێچەوانەی فەرمودەی ڕاستی(#رسولﷺ)بێت ئەوە شوێن قسەکەی من مەکەون تەقلیدی من مەکەن واتە شوێن فەرمودەکە بکەون 📚

وە(إمام أحمدرحمەالله)دەفەرموێت (لاتقلدني ولاتقلد مالكاولاالشافعي ولاالأوزاعي ولاالثوري وخذ من حيث اخذوا)#اعلام_الموقعين/١٣٩/٢📚

واتەتەقلیدیاشوین من مەکەوەن شوێن(#مالك_والشاقيعي_والأوزاعي_والثواري..)مەکەون بەڵکو دین لەوێوە وەرگرن کە ئەوان لێوەیان وەریان گرتوە📚

کەواتەلێرەدا ڕونەکەزانایان نەموشەریعن تاپێیان بگوترێت موشریک نەمەعصوميشن تا هەموشتێکیان پێکابێت بەڵکو وەک خۆیان دەفەرمون هەرشتێکمان گوت پێچەوانەی(#قرآن)و(#حديث_صحيح)بوئەوا ڕەدی کەنەوەشوێنی مەکەون👇

#اللەتعالی شارەزایدینەکەیمان بکات خۆمان کاری پێ بکەین نیەتمان(#خالص)بكات وەک خۆی ڕونی بکەینەوە..#اللهم_آمين☝️

#م_نامق_إمامي📝

٣/#صفر/١٤٤٥🌙
بسم اللە الرحمن الرحیم

السلام علیکم ورحمة الله وبركاته

(#اللەتعالي)ئەفەرموێت(إن المبذرين كانوا إخوان الشياطين وكان الشيطان لربه كفورا)#سورة_الإسراء٢٧📚

به‌ڕاستی ئه‌وانه‌ی ماڵ وسامانیان به‌فیڕۆ ده‌ده‌ن(لەڕێگه‌ی خراپداصه‌رفی ده‌که‌ن)ئه‌وانه وه‌ك برای شه‌یطانه‌کان وان شه‌یطانیش له به‌رامبه‌ر نیعمه‌ته‌کانی په‌روه‌ردگاردا ناشوکروبو كفري نيعمەتەکانی دەکرد📚

(#إبن_عباس_رضي_اللەعنه)لەتەفسیری ئەم (#آية)ـدادەفەرموێت(هم الذين ينفقون المال في غيرحقه)📚

واتەئەوانەن کە ماڵ دەبەخەشن لەغەیری ڕێگای خۆی📚

بەڕێزان زانایان دەفەرمون بەهەردانو ئیصراف کردنی ماڵ دوجۆرن👇

#یەکەم:بەهەدەردان وصەرف کردنی لەحەرام کراوەکاندا ئیتر لەجل و بەرگو خواردن خواردنەوەو وماڵ سەیارەو خانوو..تادوای👇

#دووەم:بەهەدەردان ياصەرف کردن  بەناوی بەخشین ئیتر بۆ ڕیاو بێت یا بەخشین  بەکەسێک یا گوروپ وحیزب و کاناڵ گەل وڕێکخراوانێک کە بەناوی دینەوە بۆ خۆدەوەڵەمەندکردن داوادەنکەن پێیان ببەخشرێت👇

ئەم جۆرە بەخشینانەش نەک هیچ پاداشتێکی نیەبەڵکو دەبێتە هاوبیری و برای شيطانەکان...(#اللەتعالی)بمان پارێزێت..#اللهم_آمين☝️

#م_نامق_امامي📝

١٧/#صفر_١٤٤٥🌙
بسم الله الرحمن الرحيم

السلام عليكم ورحمةالله وبركاته

(#الله_تعالى)ئەفەرموێت(فاعلم انه لا أله الا الله) واتە ئەی(#محمدﷺ)بزانە کە هیچ پەرستراوێکی  بەحەق و ڕاست نیەکەشایەنی پەرستن بیت جگە لە(#اللەتعالی)📚

(#القرطبي_رحمەاللە)لەتەفسیری ئەم(#آية)ـدا دەفەرمون (#إمام_الماوردي_رحمه_الله) فەرمویەتی هەرچەندر(#رسول_اللهﷺ) شارەزابوە بە ناسینی(#اللە)بەڵام سێ خاڵی گرنگی فێردەکات👇

#یەکەم:پێی دەفەرموێت(اعلم أن الله أعلمك أن لا إله إلا الله)بزانە کە اللە فێرت دەکات کە بزانی هیچ پەرستراوێکی بەحەق نیە جگە لە(#اللە)هەر ئەو شایەنی پەرستنە📝

#دووەم:دەفەرموێت(ما علمته استدلالا فاعلمه خبرا يقينا)ئەوەی لەبەڵگەو دەلیل فێر بویت و دەزانیت بە دڵنیاییەوەئەوە فێری خەڵک بکەو بیدە بەگوێی خەڵکدا 📝

  #سێ_یەم:دەفەرموێت(يعني فاذكر أن لا إله إلا الله)هەمیشەو پیێش داوای لێ خۆشبون (#ذكر) يادي بکە بڵێ(لا إله إلا الله)📝

(#اللەتعالي) شارەزامان بکات لەناسینی خۆی بۆئەوەی بەجۆرە بی پەرستین و دەعوەی بۆ بکەین کەشایستەی بێت.. اللهم_آمين☝️

#م_نامق_إمامي📝

٢٦/#صفر_١٤٤٥🌙
بسم الله الرحمن الرحيم

السلام عليكم ورحمةالله وبركاته

زۆرێک لەوانە کە بدعەو داهێنراو دەهێنە ناودینەوە فەرمودەکەی(#جابر_بن_عبداللە #رضي_اللەعنه)دەکەن بەبەڵگە بەڵام وەک خیانەت بێت یا نەزانین هۆکارەکەی باس ناکەن چونکە ئەگەر هۆکاری فەرمودەکە باس بکەن  دەر دەکەوێت کە مەبەستی پێ بدعەوداهێنراو نیە بۆیە ئێمە پێمان خۆش بو ئەوڕاستیە ڕون بکەینەوە بۆ ئەوەی کەس توشی  بدعەو گومڕای نەبێت بەلاڕێدا نەبرێت ئێستا بازانین فەرمودەکە چۆنەو چی دەفەرموێت 👇

لە(#جابر_بن_عبدالله_رضي_الله_عنه) بۆمان دەگێڕنەوە جارێک لە بەرە بەیاند (#اصحاب_رضي اللە_عنهم)لە خزمەتی (#رسولﷺ) دانیشت بون کۆمەڵكی لە هۆزی(#مضر)هاتنەخزمەتی پۆشاک و بەرگێکی زۆر کۆنیان لەبەردابو هەرئەوەندەبو کە عەورەتیان داپۆشرا بوو شمشێرەکەنیان کردبوە ملیان واتە خۆیان ئامادەکردبوو لەخزمەتیدا بڕۆن بۆ جیهاد(#رسولﷺ)کاتێک ئەوانەی بینی بەو پۆشاکەوە
ڕەنگ و ڕووی گۆڕا زۆر بێ تاقەت بوو چونکە دیار بوو زۆر پێویستیان بە یارمەتی بوو ئەوانیش لە هۆزی(#مضر)بوون کەلە ڕێزدارترین هۆزەکانى عەرەبە بۆیە ڕۆیشتەوە ماڵەوە پاشان گەڕایەوە وفەرمانیکرد بە(#بیلال)بانگ بدات وقامەت بکات و پێشنوێژی بۆ کردن و وتاری بۆ خەڵکی دا وسوپاس وستایشی(#اللە)ـی کرد هەروەک عادەتی هەمیشەی خۆی وئەم (#آية) خوێندنەوە👇

(ياأيها الناس اتقوا ربكم الذي خلقكم من نفس واحدة وخلق منها زوجها وبث منهما رجالا كثيرا ونساء واتقوا الله الذي تساءلون به والأرحام إن اللَّه كان عليكم رقيبا) #سورة_النساء١📚

واتەئه‌ی خه‌ڵکینه خۆتان بپارێزێن له خه‌شم و توڕەبونی ئەو په‌روه‌ردگاره‌ی که ئێوه‌ی له یەک نه‌فس دروست کردووه‌ هه‌ر له‌و نه‌فسه‌ش هاوسه‌ره‌که‌ی به‌دی هێناو له‌و دووانه پیاوان و ژنانی زۆری خستۆته‌وه هه‌روه‌ها له‌و (#اللە)ـيه بترسن که بەناوی ئەوەوە داوا دەکەن له یه‌کتر  هه‌وڵ بده‌ن په‌یوه‌ندی خزمایه‌تي بپارێزن و(پته‌وی بکه‌ن)چونکه به‌ڕاستی (#اللە)زانایەو هه‌میشه چاودێره به‌سه‌رتانه‌وه‌📚

دوای ئەوە ئەم(#آية)ـتەشی خوێندەوە (يا أيها الذين آمنوا اتقوا الله ولتنظر نفس ما قدمت لغد...)#سورة_الحشر_١٨📚

واتەئەی ئەوانەی کە باوەڕتان ھێناوە  تەقواو پاڕێزکاریتان هەبێت لە(#الله)بترسن هەرکەسە باسەرنج بدات بزانێت چی پێش خۆی خستوە لە خێرو کارو کردەوەی چاکە بۆ قیامەت ودواڕۆژ خۆی 📚

پاشان دەستی کردبە ئامۆژگاریو ڕێنمونی خەڵکی  سەبارەت بەخێرکردن وبەخشین (گێڕەرەوەی فەرمودەكە دەفەرموێت) ئیتر هەرکەسەوبەپێی توانای خۆی بە دینار ودرهەم و پۆشاک ومشتێک لە گەنم ومشتێک لە خورما وتەنانەت بە لەتێک خورماش خێریان کرد وبەخشییان(#اصحاب_رضي_الله_عنهم) زۆر سوور و بەپەلەبوون بۆ چاکە وخێرکردن کێبڕکێی یەکتریان دەکرد دەڕۆیشتن خێر وبەخشینیان لە ماڵەکانیانەوە دەهێنا👇

وپیاوێک هات وتورەکەیەکی هێنا ئەوەندە قورس بوو خەریک بوو نەتوانێت هەڵی بگرێت هێنای لەبەردەم(#رسولﷺ)داینا دوای ئەمە خەڵک بە فەردەو بە کۆماڵ خواردنی هێنا تاوای لێ هات دوو کۆمەڵی گەورە لە خواردن وپۆشاک  کۆکراوەیەوە لە ناو مزگەوتدا (#رسولﷺ) ئەوەی بینی زۆر گەشایەوە بەئەندازەیەک ڕووی دەدرەوشایەوە وەکو ئاڵتون یان مانگ چونکە دڵخۆش وئاسوودە بوو کاتێک بینی(#اصحاب_رضي_الله_عنهم) پێشبڕکێ دەکەن بۆ یارمەتیدانی ئەم هەژارانە پاشان(#رسولﷺ)فەرمووی👇

من سن في الإسلام سنة حسنة فله أجرها وأجرمن عمل بها بعده من غير أن ينقص من أجورهم شيء ومن سن في الإسلام سنة سيئة كان عليه وِزرها ووزر من عمل بها من بعده من غير أن ينقص من أوزارهم شيء)#رواەمسلم📚

واتەهەرکەسێک(#سنة_حسنة)ڕێگایەکی چاکەکاری لە ئیسلامدا دابهێنێت ئەوا پاداشتی ئەو چاکەکارییە وئەوانەى دەست دەکەوێت کە لەئەوە فێر بون وەکو ئەو خێرو چاکەو کردەوەی چاک  دەکەن بە بێ ئەوەى هیچ پاداشتێک لە پاداشتەکانى ئەوان کەم بکات📚

زانایان دەفەرمون(#سنة_حسنة)ئەو کردەوە چاکانەیە کە لە بنەڕەتدا لە ئاینی ئیسلامدا بوونی هەیە ونەهی لێنەکراوە وکەسێک دێت دووبارە  ئەو کارە چاکانە زیندوو دەکاتەوە وەک ئەو پیاوەی کە هات ماڵێکی زۆری هێناو لەبەردەم(#رسولﷺ) دایناو خەڵکیش چاویان لەو کرد پاشان کە (#رسولﷺ) بینی و دڵێ پێی خۆش بو  فەرمودەکەی فەرموو..📚

کەواتە (#سنة_حسنة) ئەوەنیە شتێکی تازە بهێندرێتەناو دینەوە کە پێشتر بەڵگەی لەسەر نەبوبێت(#رسولﷺ)خۆی دەفەرموێت هەرکەسێک کردەوەیەک یان پەرستنێک دابهێنێت کە لەئاینی ئیسلامدا نەبیت ئەوا ڕەت دەکرێتەوە لێی وەناگیرێت...📚

لێرەدابۆمان دەرکەوێت کەئەم فەرمودەیە ئەگەر وەک خۆی سەیری هۆکارەکەی یان واتەکەی بکەین دەبینین هیچ(#تأويل)ـێکی (#باطل) هەڵناگرێت بەڵکو مەبەستێکی ڕونو ڕەوانی هەیە نەک بکرێتە بەڵگەبۆ بەشەرعی دانانی داهێنراو بدعەکان جائەوەیدەی کات بەبەڵگە یا نازانێت یا خیانەت دەکات...(#والله_اعلم)☝️

(#اللە_تعالی)لەگومڕابون پارێزێت..#اللهم_آمين☝️

#م_نامق_إمامي📝

#١٣_ربيع_الاول_١٤٤٥🌙
Media is too big
VIEW IN TELEGRAM
بسم الله الرحمن الرحيم

السلام عليكم ورحمةالله وبركاته

بەڕێزان هەموکاتو سەردەمێک بۆسەرخستنی دینی ئیسلام تەنها پێویستە بگەڕێنەوە بۆ قورئان فەرمودە بزانین بەچی وە چۆن فەرمانمان پێ دەکەن ...زۆر بەکورتی با بڕۆینە خزمەت ئەو(#آية)ـتە👇

(#اللەتعالی)ئەفەرموێت(وأعدوا لهم ما استطعتم من قوة ومن رباط الخيل ترهبون به عدو اللە وعدوكم .....)#سورة_الانفال٦٠📚

واتە هه‌رچی له تواناتاندا هه‌یه بۆ به‌هێزکردنی مجاهیدو یا سوپای ئیسلام بیخه‌نەکارو ئاماده‌یی بکه‌ن لەهێزی ئاسمانی و ده‌ریایی و وشکانی و له ئاماده‌کردنی هه‌موو جۆره ئامێرێ و ئامرازو چەکێک وهەموجۆرە ئامێرێکی گواستنه‌وه‌ که‌مته‌رخه‌می مه‌که‌ن تا دوژمنانی (#اللەمتعال)دوژمنانی خۆتانی پێ چاوترسێن بکه‌ن با که‌سانی تریش جگه له‌م دوژمنانه‌ی ئێستاشتانی پێی چاوترسێن ببن ....📚

کەواتە با ئەگەر بەدوعایەکیش بێت خۆمان بۆسەرخستنی دین ئامادەبکەین☝️


داوا كارم(#اللە تعالی) بە هێزمان بکات بۆ سەرخستنی دینەکەی چاوترساندی دوژمنی دین و دونیامان...#اللهم_آمين☝️

#م_نامق_امامی📝

#٢٤_ربیع_الاول_١٤٤٥🌙
بسم الله الرحمن الرحيم

السلام عليكم ورحمةالله وبركاته

هیچکات بە هیچ جۆرێک نەکەی پشتیگیرو هاوکاری هیچ  ظاڵم و طاغوتێک بیت هەتا ئەگەر بە ختورەی دڵیشت بێت چونکە خۆت توشی سزای سەختی(#اللەمتعال)دەکەیت بەبەڵگەی ئەو (#آية)ـته👇

(#اللە_تعالى)ئەفەرموێت(ولا تركنوا إلى الذين ظلموا فتمسكم النار وما لكم من دون الله من أولياء ثم لا تنصرون)#سورة_هود_١١٣📚

واتە نه‌که‌ن هەتا ئەگەر هەر بەختورە یا مه‌یلی دڵتان له‌گه‌ڵ ئه‌وانه‌دا بن کە ظوڵم سته‌میان کردووه و هاوەڵیان بۆ(اللە)داناوە یاخی بوون چونکه وا تان کرد ئەوا سزای(#اللە)دەتان گرێتەوە واتە ئاگر ده‌تانسوتێنێت که‌سیش جگه له (#اللە)پشتیوانتان نابێت له‌وه‌و دوایش یارمه‌تی نادرێن هیچ کەسێکیش ناتوانێت فریاتان بکەوێت و ڕزگارتان بکات لەوسزایە📚

زانایانی لەتفسیر  ئەم(آية)ـدا دەفەرمون (#ابن_عباس_رضي_الله_عنه)فەرمویەتی مەبەستی پێ دوو خاڵە👇

#یەکەم:حەرامە و دروست نیە پشت بەستن یاخود هاوکاری موشریک و بێ باوەران بەهەمو جۆرێک👇

#دووەم:حەرامو قەدەغەیە وهاوکاری ظاڵم و ستەمکاران دەست خۆشی کردنیائەگەر بەمەیلی دڵیش بێت👇

ئینجا زیاتر لەسەری دەڕوا دەفەرموێت هەرکەس هاوکاری یاخود پشتگیری هەر ستەم و زوڵمێک بکات  هەتا ئەگەر بە چەپەڵە لێدانێکیش یا هەر بە مەیلی دڵییش بێت ئەوا دەچێتە ڕیزی دوڕو مونافقەکانەوە چونکە ئەوانیش هەمان شتیان لە(#رسول_ﷺ)دەویست(#اللەتعالی) دەفەرموێت👇

(ودوا لو تدهن فیدهنون)#سورة_القلم_٩📚

واتە ئه‌وانه ئاواته‌خوازن که تۆ نه‌رمی بنوێنیت مەیل بدەیت بەلای ظولم وستەمیان ئینجا ئه‌وانیش نه‌رمی بنوێنن📚

واتە واز بهێنی لە ئیدا نەکردنو دژیایەتی کردنی ستەمو ظوڵمیان(ئەمەش پەسەندکردنی نادادپەروەرییەکانیان و ئیدانە نەکردنیانە)ئینجا ئەوان باوەڕت پێ دەهێنن مەیلیان بۆت دەبێت👇

کەواتە ئەوە صيفاتی دوڕو مونافیقەکانە بۆیە  حەرامە لەسەر موسوڵمان پشتگیرو هاوکاری ظاڵم وستەمکار بێت هەتا ئەگەر بە چەپڵەیەک یادەست خۆشیەک یاهەر لە دڵەوە مەیلی هەبێت بۆیان📚

داواکارم لە(#اللەمتعال)خۆمان ماڵو منداڵمان لە پشتگیری هەمو ظالم و طاغوتێک بپارێزێت...#اللهم_آمين☝️

#م_نامق_إمامي📝

#١٩_ربيع_الثاني_١٤٤٥🌙


https://t.me/iyimami
بسم اللە الرحمن الرحیم

السلام عليكم ورحمةاللەوبركاته

بەشی سێیەم:ڕای زانایان لەسەر بەشداریکردن یان پیرۆزبای وكارت گۆڕینەوەو هەدێ کڕین و نامەناردن..بەبۆنەی بەناوجەژنی سەریساڵ(#کری_ مس)👇

سەرەتاهیچ گومانێک لەوەدانیەکە ئەگەر هەموزانایانیش بەشتێک بڵێن حەرامەیاحەڵاڵ پێچەوانەی یەک(#آية)ياخودیەک(#حديث_صحيح)بێت ئەواقسەی هەمویان وەلادەنێین شوێن بەڵگەی(#قرآن)و(#حديث)دەکەوین👇

بەڵام ئێمەبۆیەكەلێرەدابۆچونی زانایان دەهێنین بۆئەوەی هیچ کەس واگومان نەکات کەئێمە تەنهابە تێگەیشتنی خۆمان بەڵگەکان لێک دەدەینەوە📚

ڕاوبۆچونی زانایانیش لەسەر حەرام بونی بەشداری کردنی بۆنەوئانگ گێڕان بۆسەری ساڵ(#إجماع)کۆدەنگی زانایان و شوێن کەوتووانی هەرچوارذهبەکەی لەسەرە وەک(#ابن_القیم_رحمةالله)بۆمان نەقڵ دەكاتودەفةرموێت👇

(ولايجوز للمسلمين حضور أعياد المشركين باتفاق أهل العلم الذين هم أهله وقد صرح به الفقهاء من أتباع المذاهب الأربعة في كتبهم)(#أحكام أهل الذمة_1/٧٢٣و724)📚

واتەجائیز نیەموسڵمان ئامادەى جەژنی موشریكەكان بێت(#اجماعا)واتەبەكۆي یەك دەنگى زانایان،ئەوانەى كە حیساب بۆفە توايان دەكرێت شەرع زانان و شوين كەوتوانى هەر چوارمذهەبەكەش بەتەواوي لە كتێبەكانیاندائەوەیان باس كردووە📚

وەهەروەها(#شیخ_الاسلام_ابن_تيمية_رحمە_اللە) لە(#اقتضاء_الصراط_المستقيم_مخالفة_أصحاب_الجحيم)وەلە(#مختصر_الفتاوى_المصرية)📚

دەفەرموێت بەشداری کردن خۆشوبهاند لەو بۆنانەدا وەک ئەوەوایە ببیتەمایەی دڵ خۆشکردنیان بۆ ئەو کفروشیرکەی کە ئەنجامی دەدەن بۆیە حەرامەوجائیزنیەکە لەوڕۆژەدا شتانێک بفرۆشن تایبەت بێت بەوبۆبەوە وەخواردێکی تایبەت دروست بکەن وجل پۆشاکێک تایبەت لەبەر کەن چی خۆتانو چی منداڵەکانیشتان وەهەرکەس یەکێک لەمانەی کرد چی بۆ موجامەلە و ڕاگرتنی دڵیان بێت چی بۆخۆشیرن کردبێت چی بۆپێکەوەژیان بێت،باخۆشی باوەڕی پێی نەبێت تاوانی کردوەلای هەندێک لەزانایان کفری کردوە📚

وەهەروەهاپرسیارکرالە(ابن عثيمين رحمه الله)حوكمى پیرۆز بایى كردن چیەلەبێ باوەڕان بەبۆنەى جەژنی(كریس مس)چونكە هەنديكیان هاوكارن لەگەڵماندا یادراوسێن یارەفیق مانن؟وەچۆن وەڵامیان بدەینەوەئەگەر پيروزباییان لێ كردین؟👇

ئەويش فەرموي(وأماالتهنئة بشعائرالكفر المختصةبەفحرام بالاتفاق مثل أن يهنئهم بأعيادهم وصومهم فيقول عيدمبارك عليك أو تهنأ بهذا العيد ونحوه فهذا إن سلم قائله من الكفر فهو من المحرمات وهو بمنزلة أن يهنئه بسجوده للصليب بل ذلك أعظم إثماعند الله وأشد مقتامن  التهنئة بشرب الخمر وقتل النفس وارتكاب الفرج الحرام ونحوه.وكثير ممن لا قدر للدين عنده يقع في ذلك ولا يدري قبح ما فعل فمن هنأعبدا کردوەو بمعصيةأوبدعة أوكفر فقد تعرض لمقت اللەوسخطه)📚

واتەسەبارەت بەپیرۆزبایى كردنی دروشمە كوفریەكان كە تایبەتن پێيان حەرامە(#اجماعا)واتەكۆی دەنگی زانايانی لەسەرە وەك ئەوەى كە پیرۆزباییان لێ بكرێت واتەلەبێ باوەڕان بەبۆنەى جەژنەكانیان یان ڕۆژووگرتنەكانیان و پێیان بڵێت جەژنتان پیرۆزبێت یان خۆشبەخت بیت لەم جەژنەتدا یان هەر وتەیەكى هاو شێوەى ئەوانە ئەمەئەگەر خاوەنەكەى پاريزراو بێت لە كوفروبێ باوەڕى واتە ئەگەركافر نەبێت لەدين نەچێتەدەرەوەئەوا تووشى حەرامێكی گەورە بووە وەكو ئەوەیەكەپیرۆزباییان لێ بكات بە بۆنەى سوجدە بردن بۆ خاچەكانیان ئەو كارەى لە لاى(#اللەتعالى)خراپترە لەوەى كە پیرۆزباییان لێ بكات بەبۆنەى خواردنەوەى مەی(مەشروب) وكوشتنى خەلك،وداوين پیسى وهاوشيوەكانیان واتەپیرۆزبایکەی لەبۆنەکەیدا خراپترە لەوگوناهانە📚

وەفەرمویی زۆریش لەوانەى كە ئایین لە لایان ڕێزى نیە،واتەترسی(#اللەتعالی)یان نیە گوێنادەن بەعقیدەئەكەونەئەو كارەوەو ناشزانێت ئەوكارەى چەند نامةعقول ونەشیاوە بۆیەهەركەسێك پیرۆزبایى بكات لەكەسێك بەبۆنەی تاوانێك یان بیدعەیەك یان بێ باوەڕیەك ئەوا ئەو كەسە تووشى خەشم و قین و توڕەیى(اللەتعالى)دەبيت📚

جائەمەتەنهاپیرۆزبای کردنێکە لەبەر تاوان (اللەمتعال)توڕەدەکات وبەتاوانی گەورەدابنرێت بەدڵنیاییەوە بەشداری کردن لەبۆنەیەک کەپڕێتی لەکفرو شیرک وەناونرابێت بە(کریس_مس)وەک دەڵێن جەژنی لەدایک بونی کوڕی(اللە)ئەمەکفری صريحە هەرکەس بەشداری بکات ئیتر فەرقناکات لەبەرخۆشی یا ڕاگرتنی دڵی هەرکەسێک بێت،یادڵخۆش کردنی منداڵی بێت یاهەرشتێک حەرامەوەک(#ابن_القیم_رحمە_اللە)فەرموی کۆدەنگی زانایانەی لەسەرە چونكە ئیقراركردن ودان پێدانانی ئەوە بەو دروشمەكوفریانەی كەئەوانى لەسەر ڕاضى بوون سەرەڕاى ئەوەى كە بەوكوفرانە ڕاضى نابێت کەخۆى بیانکات بەهەمان شێوە نابێت و حەرامەلەسەرموسڵمان كەڕاضى بێت بەهیچ دروشمێکی كوفری  هەرکەسێک بیکات بەهەرناوێکەوەبێت👇

هەروەها دروست نیەپیرۆزبایى لەهیچ کەسێکیش بکات کەلەوبۆنانەدابەشدارەو یاخود لەهەربۆنەیەکی تری بێ باوەڕو موشریکەکان بێت..#واللەأعلم☝️

#بەشی_سێیەم_وکۆتای☝️

#م_نامق_إمامي📝

#١٩_جمادالأول_١٤٤٣🌙

https://t.me/iyimami
بسم الله الرحمن الرحيم

السلام عليكم ورحمة الله وبركاته

(#الله_تعالى)ئەفەرمویت(نبئ عبادي أني أنا الغفورالرحيم(٤٩)وأن عذابي هو العذاب الأليم(٥٠)#سورةالحجر📚

واتەئه‌ی(#محمدﷺ)هه‌واڵ بده به به‌نده‌کانم کەهه‌ر من بەڕاستی لێبوورده‌ی میهره‌بانم(بۆ باوه‌ڕ داران(*)بێگومان سزاو تۆڵه‌ی منیش ئازارێکی زۆر بەئێشه بۆ بێ کافرەباوه‌ڕو📚

دەگێڕنەوە(#امام_النووی_رحمه_الله) جارێک دەرسی دەگوتوە بەتە لەبەکانی کەگیشتە ئەم(#آية)ـتەدەستی کرد بەگریان تەلەبەکانی گوتیان بۆ گریای قوربان ئەویش فەرموی سەیرکەن(#اللە)کاتێک باسی (#الرحمةوالمغفرة) دەکات دەیداتە پاڵ خۆی دەفەرموێت (#أني_أنا_الغفور_الرحيم)واتە من لێخۆش بو میهرەبانم بەڵام کایێک باسی(#العذاب)دەکات دەی دەتا پاڵ دەسەڵات و قودرەتی  دەفەرموێت (#وأن_عذابي_هو_العذاب_الأليم)
واتەسزاو تۆڵه‌شم ئازارێکی زۆر به ئێشه
لێرا ئەفەرموێت(#إني)نافەرموێت(#إني_انا)بیری وتەیەکی(#ابن_عباس_رضي_الله_عنهما) کەوتەدەکەدەفەوموێت(#اللە)لەقیامەتدا ئەوەندە رەحمەتی زۆرە(#شیطان)ـیش واگوماندەکات کەلێیخۆشدەبێت📚

(#اللەتعالی)لە(#الرحمةوالمغفرة)تي مەحرومان نەکات..#اللهم_آمين☝️

#م_نامق_امامي📝

#٢٢_شوال_١٤٤٥🌙