کەناڵی مامۆستا.نامق ئیمامی
230 subscribers
509 photos
879 videos
95 files
281 links
بسم الله الرحمن الرحيم

ــ (#الله تعالى) ــ ئەفەرموێت(قُلْ هَٰذِهِ سَبِيلِي أَدْعُو إِلَى اللَّهِ ۚ عَلَىٰ بَصِيرَةٍ أَنَا وَمَنِ اتَّبَعَنِي ۖ وَسُبْحَانَ اللَّهِ وَمَا أَنَا مِنَ الْمُشْرِكِينَ)#سورة #يوسف #آية١٠٨📚
Download Telegram
بسم الله الحمدلله الصلاة السلام على رسول الله ثم ......اما بعد

السلام عليكم ورحمة الله وبركاته

لەبەر زۆری پرسیار کردن وەداوای هەدێکە لەبرایان وخوشکان کەبەتامای سەفەری حج و عومرەن وەکاتی نزیک بونەوەی(حج و عمرة)ــیە پێمان خۆشبو ڕون کردنەوەیەک لەباسی حەج و عومرە وەحوکمی حەج وعمرە  و فەضلی حەج و عومرە وەچۆنێتی ئەنجامدانی حەج و عومرة بەبەڵگەی قرآن حديث صحيح ڕون بکەینەوە تابێتە توێشویەک بۆخۆمان وە بەرچاوڕونیەک بێ بۆئەو موسڵمانانەی کەبەتەمای ئەوسەفەرەن

بەشی یەکەم: بابزانین حوکمی جەج و عومرە چیەلەدینی ئیسلامدا 

بەڕیزان دەبێ ئەوە بزانی كە حەج وعمرە(اللە تعالى) فرضي كردوەلەسەرهەموو موسوڵمانێکی ئاقڵی باڵغی خاوەن تواناهەم لەڕوی مادە وەهەم مەعنەویەوەواتەجەستەوسەلامەتوساغ بێت وەکە(اللە تعالی) لە(قرآن)ـی پیرۆزدا دەفەرموێت(ولله على الناس حج البيت من استطاع إليه سبيلا)سورة آل عمران آية102
واتە حەج کردنی ماڵی (اللە) واجبێکە حەقی (اللە)یەلەسەر ئەوانەی فەرض كردووە کەتوانایان هەیە ئەنجامی بدەن

وەهەرواها (رسولﷺ) لەم فەرمودەیەدا دەفەرموێت(إن العمرة قد دخلت في الحج إلى يوم القيامه)رواه مسلم
واته عومرەیش هاتوەتەناو حەجەتاقیامەت

کەواتە لێرە ڕونەکەعومرەیش واجبە وەلە ئایەتێکی تردا اللە هەردوکیانی لەگەڵ یەک باس کردوە کەدەفەرمێت(واتموا الحجة والعمرة الله)سورة البقرة آية 196
واتە حەج و عومرە بەتەوای تەنها بۆاللە ئەنجام بدەن کەواتە ڕونەکە هەردوکیان واجبن لەقرآن ولەحديث صحيح دا هەم بۆ پیاوان هەم بۆخانمان وەک لەفەرمودەکەی داکیەعائيشه رضي الله عنمهاهاتوە دەفەرموێت پرسیاری لە (رسولﷺ) كرد(هل على النساء الجهاد؟قال نعم عليهن جهاد لاقتال فيه  الحج والعمره)رواه احمد. واتەجهاد لەسەر خانمانیش واجبەفەرموی بەڵێ جهادێکیان لەسەر واجبە کە قيتالي واتە کوشتنی  تیادانیە ئەویش حەج و عومرەیە.
بەڵام بۆخانمان مەرجێکی ترهەیەکەبەبێ ئەوە جایزنیە برۆن بۆحەج ئەویش کەسێ یان پیاوی بێت یا پیاوێکی موحرەمی بێت ئیتر برابێ یا باوکی بێ یا هەرکەسێک بێ کە بەئەو موحرەم بێ  دە بێت لەگەڵی بێت بۆئەوسەفەرە واتەدەبێ حەتمەن پیاوێکی موحرەمی لەگەڵبێت بۆیەبەهیچ جۆرێک ناتوانرێت بڵێن کۆمەڵێک ئافەرەت پێ کەوەبن سەفەەکردن جایز دەبێ وەک ئێستا زۆرباوەئەوشتە کەدڵێن کۆمەڵەئافرەتێک بەیەکەوە بڕۆن کێشەنیە نەک هەرکێشەیە بەڵکوهەرڕێگەپێ نەدراوە وەجایزنیە حەرامەسەفەرەکەی هەتا بۆحەجیشبێت بەبەڵگەی فەرمودەکەی عبدالله كوڕی عباس رضي الله عنمها کەدەفەرموێت(سمعت (رسول اللەﷺ) لايخلو رجل بأمرءة إلا ومعهما ذو محرم  ولاتسافر المرأة إلا مع ذي محرم)رواه مسلم
واتە باهیچ پیاوێک لەگەڵ هیچ خانمێکی نامحرەمدا نەبێت مەگەرئەوەی خانمەکە موحرەمێکی لەگەڵدابێت وەهیچ خانمێکیش سەفەرنەکات مەگەر ئەوە موحرەمی لەگەڵبێ.
یەکێک لەهاوەڵان ئەم فەرمودەیەی بیست وتی یا(رسولﷺ) من خانمم چوەبۆحەج خۆشم ئامادەکردوەبڕۆم بۆ جیهادکردنوغەزا(رسولﷺ) فەرموی(انطلق فحج مع امرأتك) واتەبڕۆبگەخانمت ولەگەڵی حەج بکە

کەواتەڕونەکەنابێ بەهیچ جۆرێک خانمان بەبێ موحرەم سەفەربکەن وەئەمەهەموسەفەرێک دەگرێتەوە بەبێ جیاوازی
لەێرەدا بۆمان ڕون بویەوە کەحەج وعومرە یەک جار لەتەمەنی هەموکەسێکی موسوڵماني عاقلي خاوەن توانە لەهەموڕویەکەوە فرض واجبێکە کە(اللە تعالى) و(رسولﷺ)فرمانيان پێکردوە.........👇

👇👇

https://t.me/iyimami
بەشی دووەم : باسی  فضل وگەورەی حەج دەکەین
وەک لەبەشی یەکەمدا بۆمان ڕون بویەوە کە حەج و عومرە واجبێکە کە(اللەتعالی)لەسەر موسوڵمانی عاقڵ و باڵغ و خاوەن توانە لەڕوی مادەودارایو جەستەوە فەرضی کردەوە کە دەبێت بەجێی بهێنێت
ئەگەریش لەڕێگایەکەوە ڕێی لێگیرا یاناوی دەرنەچو وەک ئەوەی ئێستا لەزۆربەی وڵاتانداخەڵک دەڕوات و ناودەنوسی  ناوی دەرناچێت ئەگەر ڕێگایتر هەبولەڕێی کۆمۆپانیایان جنسێی پاسپۆرتی  وڵاتێکی تری هەبو دەیتوانی لەوێوە بڕوات ڕێگای هەبو توانای هەبوئەوە واجبەلەسەری بڕوات حەج وعومرەی خۆی ئەنجام بدات کەهیچێک لەوڕێگرییانەی نەبو خۆئەگەر کەم تەرخەم بێ لەڕۆیشتنو بشتوانێ بڕوا بەڵام نەڕۆی ئەگەر مرد بەقەرزداری دەمرێ
بەڵام لەوێشەوە هەوڵی دانەیتوانی بڕوات ئەوە عوزری هەیە ان شاءالله

وەدوای خۆی کوڕەکانی دەتوانن بدلول واتە لەجێگای ئەو حەجی بۆ بکەن یان بۆی بکڕنەوە جابەڕاستی نازانین کەی تەمەن کۆتای دێت بۆیەهەرکەس توانای هەیە  بائەو ئەجرەگەورەیە لەدەست نەدات هەرکەس توانایە هەیە بابڕوات چونکە بەڕاستی حەجو عومرەکردن لەگەڵ ئەوەی واجبە و فەرضێکە لەپێنج پایەکەی ئیسلام پاداشتێکی زۆریشی لای(اللەمتعال)هەیە وەدبێتە هۆی سڕینەوەی تاوان وبەبەهەشت پاداشتی دەد رێتەوە وەک لەم فەرمودەیەدا (رسولﷺ)دەفەرموێت (العمرة الى العمرة كفارة لما بينهما والحج المبرور ليس له جزاء إلاالجنة)رواه مسلم )
واتە عومرەکردن لەدوای عومرەکردن کەفارەتی تاوانو گوناهی نێوانیانە وەحەج یش کە اللە قبوڵی بکات وەکوخۆی ئەنجامی بدیت هیچ باداشتێکی نیە لای اللە تەنهاپادشتی چونە بەهەشت نەبێ.

جاچونە بەهەشتی ئاواتی هەمو پێغەمبەران و(على نبينا وعليم الصلاة والسلا) و پیاو چاکان وهەمو موسوڵمانێکە(اللەتعالی)بەنصيبماني بكات

وەهەروەهالەفەرمودەیەکی تریشدا (رسولﷺ) دەفەرموێت(تابعوابين الحج والعمرة فإنهما ينفيان الذنوب والفقر كماينفي الكير خبث الحديدوالذهب الفضه)رواه البخاري والمسلم
واتەحەج و عومرە لەدوای حەج و عومرە بکەن چونکە حەج و عومرە تاوانو فەقیری لادەبەن ونای هێڵن هەروەک چۆن ئاگری کورەی ئاسنگەر پیسی و ژەنگی ئاسن و ئاڵتونو یان زێڕو زیولادەبات

بەڵام هەرکەسی حەجی ئەنجامدا باخۆی لەقەسی ناڕەواو نابەجێ وەدور بگرێت چی لەکاتی حەج چی لەناوحەج چی لەدوای حەج وەک(رسولﷺ) دەفەرموێت(من جح هذا البيت فلم يرفث ولم يفسق رجع كيوم ولدته أمه)اخرحه الترمذي صحيح
واتە هەرکەس حج ی ماڵی (اللە) بکات خالیصابۆ(اللە) وەلەحەجدا جیماع شتی ناڕەواو نابەجێنەکات لەوانەی حەرامکراوەلەسەری ئەوەدەگەڕێتەوە وەکو ئەورۆژەی کەلەدایک بوەو بێتاوان بوە ئاواتاوانی نامێنێ.

کەوابو ئەی ئەو براوخوشکانەی کەبەتەمای حەجن زۆر وریابن ئەوفەضلو ئەجرەزۆرانە لەدەستی خۆت نەدەی تۆ بەو هەمو تاوانەوە کەلەتەواوی تەمەنت ئەنجامت داوە(اللە)فەضلی گەورەی خستە سەرت بەئەنجام دانی حەج وعومرەیەک بەوجۆرەی (اللەمتعال)دەفەرموێت بەجێی بێنی وەکە منداڵێکی بێتاوانت لێد بەڕاستی ئەمەفەضلو نیعمەتێکە کە (اللە) بەڕەحمی خۆي بۆ بەندەکانی داناوە.... 👇

👇👇👇

https://t.me/iyimami
سێ یەم چۆنیەتی ئیحراموحەج وعومرە

بەڕێزان گومان لەوەدانیە حەج و عومرە (اللەتعالی)بە(رسولﷺ)ـدا پێی ڕاگەیاندوین کە فەرضن وەكات وشوێن و چۆنیەتەکەیمان پێ دەڵێن كەی ئەنجامی بدەین لەکوێ ئەنجامی بدەین وەچۆنیش ئەنجامی بدەین اللە لەقرآن دادەفەرموێت(الحج اشهر معلومات فمن فرض فيهن فلا رفث ولافسوق ولاجدال في الحج وماتفعلوا من خير يعلمه الله وتزودو فإن خير الزاد التقوى وتقون يا أولي ألأباب)
واتەحەج چەند مانگێکی دیاری کروە کە شوال وذوالعقدة وەدەڕۆژ لەمانگی(ذوالحجة) یەجاهەرکەس حەجی لەسەر واجب بو ئیحرامی بەست باخۆی دور بگرێت لەوانەی کەحەرام دەبێت لەکاتی ئیحرام بەستن دا لەجیماع یاری کردن لەگەڵ خێزاندا وەهەروەها موناقشەکردن لەسەرشتی باطل شەڕکردن چونکە ئەمانە بێ فەرمانی اللە یە چی لەحەجدا چی لە غەیری حەجدا جا لە(اللە) بترسن تقواتان هەبێ چاکەو خێر زۆر بكەن تابتان گەیەنێتە بەهشت لەو فەضلەگەورانە بێ باشە نەبن.
کەواتە لەغەیری ئەو کاتانە ئیحرام بەحەج دروست نیە لەهیچکاتێکی ترداوەلەغەیری مەکە وئەشوێنانەی کە(اللە)دیاری کردووە وەک هەر پێنج میقاتەکە کە لەفەرمودەکەی(عبداللەبن عباس رضي)دەفەرموێت(وقت النبيﷺ لأهل المدينة ذا الحليفة ولأهل اليمن يلملم ولأهل نحد قرن المنازل وميقات أهل الشام الجحفة أما ذاعرق وهو ميقات الخامس فقد وقته عمر لأهل العراق ....)متفق عليه.
واتە(رسولﷺ)ميقاتي دياري كردفەرموی میقاتی ئەهلی مدینەوە ناوی (ذو الحليفه) لەمەنطيقەیەکە پێی دەوترێت(وادي العتيق)کەئێستا خەڵکی ناوی ناوە(أبيار علي) وەمیقاتی خەڵکی یەمەن کەناوی(يلملم)ـەئێستا پێی دەڵێن(السعدية)وەمیقاتی ئەهلی(نجد)ناوی میقاتی(قرن المنازل)ئێستا پێی دەڵێن (السبیل)ومیقاتی ئەهلی عراق ناوی میقاتی(ذات عرق)ئیستاپێی دەڵێن(الضريبة)وميقاتي خەڵکی شام ناوی میقاتی(الجحفة)ئێستاپێی دەڵێن(رابغ)  تەنهالەم میقاتەنە ئیحرام دەبەسترێووە مینا موزدلیفە وعرفات لەهەرجێگایەکیتر حەج بکەی باهەمو شیعارەکانی حەجیش ئەنجان بدەی تۆ واجبی حەجت ئەنجام نەداوە

جا با بزانین ئیحرام چیەو چۆنە
ئیحرام ئەونیەتەیە کەحاجی لەیەکێک لە میقاتەکان کەلێوەی دەڕوات بۆ مکە بۆبەجێهێنانی واجباتی حەج و عومرە وەخۆی دەشواتو ئەگەرلە لەمەدینەوە ڕۆیشت بۆ مەکە ئەوا لە ذوالحليفة خۆی دەشوات نیەتی حەج یان عمرە یاهەردوکیان دەهێنێووەپیاوان جلەکانیان لادەبن هیچ یان لەبەردانابێ جگە لەودوپارچەقوماشکە پێ دەوترێ (الإيزار)ئەویش پارچەقوماشێکی سپیە لەناوەکەوەتاقاچی خۆیانی پێدادەپۆشن
وەهەروەها (الرداء)ئەویش پارچەقوماشێکی سپیە بەشێکی دەدەن بەسەر شانیانی چەپیانداوبەشەکەی تریشی لەبندەستی ڕاستەوە دەی هێنەوەبۆسەرشانی چەپ واتەشانی ڕاستیان ڕوت دەکەن
نیەتی خۆیان دەهێنن بۆحەج یان بۆعومرە(لبيك اللهم حجة. يان. لبيك اللهم عمرة)یان بۆهەردوکیان کەدواتر باسی دەکیەن جاکەکەوتە ئیحرمەوە ئیتر ئەم شتانەی لەسەر حەرام دەبێت

تاشینی یان کورت کردنەوەی موی قژوموی هەمو جەستە وەنینۆک کردن وبۆن لەخۆدان بەکارهێنانی عەتربۆلاشەوپۆشاک دوای ئیحرام بەستن وڕاوکردن لەدەشت یاخود خواردنی ئەونێچیرەی کەبۆئەوکراوە جیماع واتەجوت بونو یاری کردنو دەست لێدان بەشەهوەتەوە وماچ کردنو سەیرکردنی بەشەهوەتەوەخێزانت وخوازبێنی کردن ولەبەرکردنی پۆشاکی دوراو لەشۆرتو فانیلەی عەلاگەبۆپیاوان وەنیقابکردنو لەدەست کردنیە دەستکێش بۆ خانمان وە کڵاویان مێزەر کردنەسەری پیاوان
هەرکەسێک ئەمان بەلەبیرچون یانەزانین یان زۆرلێکردن بکات ئەوەفیدیەی ناکەوێتەسەر جگەلە تۆبە بەڵام ئەگەربەعەمدی وبەئیختیاری خۆی کردی ئەوەدەبێ تۆبەبکات دەست هەڵبگرێت لەوحەرامکراوەو ئەم حوکمانەش دەیگرێتەوە ئەگەرجیماعیکرد پێش رمی جەمرەی عەقەبەلەڕۆژی جەژن پێش لەئیحرام دەرچون ئەوەدەبێت حوشترێک سەرببڕێو حەجەکەیشی بەتاڵ دەبێتەوە، ئەگەرڕاوی کرد هەرجۆرە حەیوانێکی کوشت ئەوە فیدیەکەی ئەوەیەکە هاوشێوەی حەیوانێک سەر ببڕێت وەکوئەوەی کەکوشتویەتی وەهەرواهە ئەگەرقژی چاک کردبێ یان بۆنی لەخۆی دابێ یان ماچی خێزانی کردبێ یان یاری لەگەڵ کردبێ یان چوبێتەلای دوای لەئیحرام دەرچونی یان نینۆکی کردبێ یان یاکڵاوی کردبێتەسەری یان بۆنو عەتری بەکارهێنابێ یاپۆشاکی دوراوی لەبەرکردبێ ئەوە فیدیەکەی بری تیە لەیەکێک لەمانە

بەخشینی سێ(صاع)واتەدوانزدە مشت  بەدەستێکی وەسەط خوراک بۆشەش فەقیرهەریەکەو دومشت یان سێ ڕۆژ بەڕۆژو بون یان مەڕێک سەرببڕێت.ئەمانەمەرجەکانی ئیحرامن... 👇


👇👇👇
https://t.me/iyimami
بەشی چوارم: جۆرەکانی حەج وعومرە

  سێ جۆر حەجوعومرەمان هەیەبەڵام دە بێ بزانین کامەیەباشترەو (صحيح) ترە وەکو حەج و عومرەی(رسولﷺ)

جۆری یەکەم:(حج الأفرد)واته تەنها حەج دەکات نیەتی عومرەکردنی نیە لەجێگای میقاتەکەی خۆیە وە کەئەگەر لەمدینەوە ڕۆی ئەوا دەکات ذو الحليفه کەمەطنیقەیەکی پیرۆزە سونەت دورکعات نوێژ لەمزگەوتەکەیدا بخوێنی چونکە (رسولﷺ) خوێندویەتی
بەڵام ئەم نوێژە لەبەر مزگەوتەکەیە نەک حەج و عومرە
لەوێ واتە لەمیقاتی خۆیەوە وەجایزنیە پێش میقات یا دوای دەرچون لەمیقات ئیحرم ببەستێ ئیحرام دەبەستێو نیەت دەهێنێ دەڵێت(لبيك اللهم حجة)وەکەگەیشتەوە مەککە توافێک دەکات واتە حەوت جار بەدەوری کعبە دا دەسوڕێتەوە بەم تەوافە دەڵێن(طواف القدوم) واتە تەوافی هاتن بۆبەیت وە(طواف الزيارت)شي پێدەڵین واتەبۆزیارەتی مەککە طەواف دەکەم

ئەم تەوافەش سونتە واجب نیە وەروکن یش  دواتر پێی خۆش بو(سعی)دەکات واتە سەعی صفاو مروه بكات  ئەوە بۆ حەجەکەی لەدوای ئەوە سەعی صفاومروەی لەسەر نامێنێ هەرکەلە عەرەفەگەڕایەوە تەوافی حەج دەکات پێ دەوترێ(طواف الإفاضة) بێ ئەوە طواف صافاو مروە بکات واتە لەسەری نیە بەڵام دەبێت لەئیحرامدا بمێ نێتەوە تا ئەو کاتەی رمی جمرەی عەقەبە دەکات ڕۆژی جەژن بۆی نیە ئیحرام لابات و بیشکێنێت ئەگەر کردی ئەوە کەفارەتی دەکەوێتەسەر کەلەبەشی سێیەمدا باسمانکردو

جۆری دووەمی: حەج وعومرە پێ دەڵێن(القران) حەج بەستن بەعوەمرەوە واتە هەردوکیان یەک ئیحرامیان بۆ دەکرێت نیەتی حەج وعومرە بەیەکەوە دەهێنێو دەڵێت(لبیك اللهم حجةوعمرة) وەکەگەیشتە مەککە(طواف القدم) یان (الزیارة)دەکات  واتەحەوت جار بەدەوری بەیت دا دەسوڕێتەوە ئەمەتەنها سونەتە کەهاتنەناو(بیت الحرام) واتە کەعبەی پیرۆز ئیتر کەیفی خۆیەتی سعی نێوانی صافامرەدەکات یان لەبری حەج و عومرە بکات یان هەڵی گرێ بۆدوای گەڕانەوە لە (المزدليفة) لەئیحرامدا دەمێ نێتەوە تا ڕۆژی جەژن لەم حاڵەتە دا بۆهەردوکیان یەک طواف دەکات  کەپێی دەوترێ( طواف الإفاضة)واتە کارەکانی حەجی بۆ حەج و عومرەیش هەرئەوەیە بەیەکجار دەیکات بەڵام واجبە لەسەری کە حیوانێک بکاتە دیاری بۆبەیت بەسەرفەقیرو هەژاری ئەوێدا بی بەخشێتەوە لەبری ئەوە بەیەک طوافي بەیت وەیەک طوافي صفاو مروە هەردوکیانە واتە تەنهاحەوت جاربەدەوری بەیت دادەسوڕێتەوە وەحەت جاری سەعی صفاو مرە دەکات بۆحەج و عومرەکەیش حسابە

جۆری سێیەمی: حەج وعومرە پێی ناوی(التمتع) حەجی دوای عمرە ئەویش لەمانگەکاکنی حەج وعومرە ئیحرام دە بەستێ لەمیقاتی خۆیەوە نیەتی التمتع وا تەحەج وعمرە بەدوای یەکدا دێنێت کە لە میقات ئیحرامی بەست نیەت بە عومرە دێنێت و بەڕێ دەکەوت تامەککە لبیک اللهم لبیک..دەکات تاناوە(مسجد الحرام)لەوێ طوافی بەیت دەکات حەوت جاروسعی صفاو مروە دەکات و حەوت جاروکەئەمانە رکنی عومرەکەیەتی
ئیتر  قژی کورت دەکاتەوە یادەی تاشێ کە تاشینەکە باشترە ئیحرام دە شکێنێ وئیسراحەت دەکات (لەبری ئەم ئیستراحەتەش حەویوانێک دەبێ سەر ببڕێت بیدا بەفەقیروهەژار) تا کوڕۆژی هەشتەمی(ذو الحجة)ئەو کاتەئیحرام بەحەج دە بەستێ دوای گەرڕانەوە لە عەرەفەو موزدەلیفە طوافي بيت وسعي صفاو مرو ە دەکاتەوە ئەم جۆرەیان باشترن جۆری حەج و عومرەیە.

جاتۆی حاجی شوین (رسولﷺ) بکەوەکە فەرمانی کرد بەوانەی کەتنهانیەتی حەجیان هەیەنیەتەکەیان بگۆرن بۆعومرەوهەردو واجبەکە بەیەکەوە ئەنجامبدەن نەکەی شوێن قسەی ئەوانە بکەویت کەدەڵێن دوای حەج دێنەوە بۆ (التنعيم) ئیحرام دە بەستین و عومرەکەمان دەکەین چونکە ئەوە تایبەت بو بەدایکە(عائیشەرضي الله عنهما)کە کەوتە سوڕی مانگانەوەواتە ناکرێتە دەلیلو بەڵگەبۆهەموکەس چونکە(أصحاب رضي الله عنهم)هیچیان نەیانکردوە بەبەڵگەو دەلیل تۆیش مەیکەنەکەی بڵێی جائەم حەیوانە بۆسەر ببڕم دوای حەج منیش دەڕۆ بۆ تنعیم ئیحرامی عومرە دەبەستم عومرەکەیشم دەکەم جاوریابە وەکو(رسولﷺ) بکە عومرەکەت بکە پاشان حەجەکەیشت بەتمتع بکە  ان شاء الله 👇


👇👇👇
https://t.me/iyimami
بەشی چوار باسی چۆنيەتی #الحج و #العمرة كردن

  بەبەڵگەی قرآن و حديث صحيح

نوسيني م.نامق إمامي👇

👇👇👇

https://t.me/iyimami
بەشی پێنج: باسی جۆرەکان و حوکم و چۆنیەتی (العمرە)کردن


سەرەتا هەمومان دەزانین هیچ عیبادەتو پەرستشێک قبوڵ نیە ئەگەر ئەم دومەرجەی تیادا نەبێت
یەکەم (الايمان والاخلاص) واتە بە باوەڕێکی تەوەو کە(اللە)فەرمانی پێکردوە ئێمەش دەبێت  بە نیەتێکی تەنها خالص بۆ(اللەمتعال)ئەو عیبادەتە جێ بەجێ بکەین  بێ ئەوەی بچوکترین شیرک و کفرو  ڕیاو نیفاق تێبکەین چونکە(اللەتعالی)خۆی دەفەرموێت (وما أمروا إلا ليعبدوا الله مخلصين له الدين حنفاء ويقيموا الصلاة ويؤتوا الزكاة وذلك دين القيمة)النينة/آية/٥
فه‌رمانیشیان پێنه‌درابوو جگه له‌ یەک (اللە)پەرستی بەپاکی و دڵسۆزی واتە بەئیخلاسێکی تەواوە و ملکه‌چی هەمو فەرمان وبەرنامەیکی دینی ئیسلام بن وە نوێژەکانیش به‌ڕێك و پێکی  لەکاتی خۆیدا ئه‌نجام بده‌ن و زه‌کاتی ماڵ و سامانیان ده‌ربکه‌ن ئه‌وه‌یه دینی  ڕاست ودروست
واتە هەرکات بەو جۆرەبەئیمانێکی تەواو بەئیخلاصەوە  بەبێ  هیچ شریک و کفرو ڕیاو ڕوپامای و نیفاق ێک پەرست شو عیبادەت وەک(نوێژ و ڕۆژو زەکات و حج و عمرە دوعاو...)ــمان کرد ئەوە دینی ڕاستەو تەنها ئەوە قبوڵ وەرگیراو دەبێت لای(اللە متعال) پاداشتی لەسەروەردەگرێت
دووەم:(الإتباع)شوێن کەوتەی(رسول ﷺ)  واتە بەبێ بەڵگەی(القرآن)و(حديث صحيح)هیچ پەرستیشێک ئەنجام نەدەین چونکە ئەگەر بە بێ بەڵگە هەر پەرستشێکمان کرد ئەوا قبوڵ نابێت وەک دایکە (عائیشە رضي الله عنهما)دەفەرموێت(رسول ﷺ) فەرموی(من أحدث في أمرنا هذا ما ليس منه فهو رد)لەڕیوایەتێکی تردا دەفەرموێت(من عمل عملا ليس عليه امرنا فهو رد)اخرجە البخاری ومسلم واتە هەرکەس هەرشتێکی تازە لەعیبادەتو پەرستش دابهێنێت یاخود هەر کردەوەیەک  بهینێتە ناودینەوە فەرمانی ئێمەی لەسەر نەبێت ئەوە ڕەد دەکرێتەوە وەر ناگیرێت کەواتە بۆ ئەوەی(العمرە)یاخود هەر پەرستشو عیبادەتێکمان قبوڵ بێت دەبێت هەم ئاگامان لە ئیمان و باوەڕ و ئیخلاس و نیەتی دڵمان بێت کە بۆ کێی دەکەین و بۆ دەیکەین  وەهەم ئاگامان لە چۆنیەتیەکەی بێت کە چۆن و کەی دەبێت بێ بکەینن

ئێستابابزانین حوکم وپاداشت وچۆنیەتی (العمرة)کردن چیە و چۆن دەکرێت: حوکمی(العمرە) کردن زانایان ڕا جیایان هەیە لەسەر ئەوەی کەئایا(سنة)ـە یاخود(واجب)ــە(امام ابو حنيف و امام مالك رحمهم الله) دەفەرمون(سنة)سونە فەرمودەکەی(جابررضي الله عنه) دەکەن بە بەڵگە کە دەفەرموێت پرسیار لە(رسول ﷺ)کرا (العمرة أواجبة هي ؟ قال لا  وأن تعتمروا هو أفضل)رواە الترمذي

واتەئایا(العمرة)واجبە ئەویش فەرموی نەخێر بەڵام ئەگەر بکرێت ئەوە باشتره ئەم فەرمودەی(امام الشافعي وابن عبد البر وابن حجر والنووي...رحمهم اللە) غەیری ئەوانیش دەفەرمون(ضعیف)کەواتە حوکمی لێ وەر ناگرێت بۆیە ناکرێت بەبەڵگەی ئەم فەرمودە بگوترێت واجب نیە کەمادام ڕون بویەوەکە(ضعيف)
هەرچەندە(شیخ الاسلام ابن تیمیەرحمەاللە) ئەم بۆ چونەی پێ ڕاستە دەلێت لەکاتی (الحج)ـدا فەرضەو لەکاتی تردا سونەتە
بەڵام(امام الشافیعی وامام احمدرحمهم) دەفەرمون یەک جار لەژیان(واجب)ـە لەسەر هەر موسوڵمانێک لە پیاوان وخانمان کە توانایان هەبو(امام البخاري رحمەاللە) ئەم بۆ چونە بەتەواو دەزانێت بابێکی داناوە بەناوی
(باب وجوب العمرة وفضلها)واتە بەشی واجب بونی عەمرەو وەپاداشتو گەورەیەکەی
بێجگە لەوەش ئەمە بۆچونی هەندێک لە(اصحاب رضي اللەعنهم)ـە لەوانە(ابن عباس رضي الله عنه) لەتفسیری(وأتموا الحج والعمرة للَّه) دەفەرموێت(إنها لقرينتها في كتاب الله)واتە ئەوە لەکیتێبی(اللە متعال)ـدانزیکە لە فەرضەوەواتە وەک  فەرض باس كرا وە لەگەڵ (حج)ـداهەروەها(ابن عمروابن مسعود و عبداللە بن جابر رضي اللەعنهم)غير ئەماوانیش بۆچونیان وایەکە بۆ هەرکەسێک توانای هەبێت لەژیاندا یەکجار واجبەلەسەری(العمرة)بكات
کەواتە لێرا ڕونە کە(العمرة)کردن یەکێکە لە پەرستشە گەورە وگرنگەکان کە(اللەتعالی) بە(رسول ﷺ)فەرمانی پێ کردوین وە بۆیە لە سێ کاتدا دەکرێت
یەکەم کاتی(الحج)کردن کەئەمەیان(ابی هريرة رضي اللەعنه)بیستم لە(رسول اللَّه ﷺ) کەفەرموی (من حج فلم يرفث ولم يفسق رجع كیوم ولدتە أمه) متفق عليه
واتە هەرکەس(الحج)ـی کرد بێ ئەوەی هیچ تاوان و قسەیەکی ناشیرین بکات لەتاوان پاک دەبێتەوە وەک ئەوڕۆژەی کەلەدایک بوە
وەک دەزانین (الحج)ـیش چۆن تەوا دەبێت ئەبێت(العمرة)ـي لەگەڵ بێت چونکە اللەدەفەرموێت(وأتموا الحج والعمرة للَّه) واتە(الحج)و(العمرة)تەواو بکەن بۆ اللە دەبینین هەردوکی بەیەکەوە هێناوە کەواتە ئەگەری لەکاتی(الحج)ـدا (العمرة)بکەین لەتاوان پاک دەبینەوە وەک ئەو ڕۆژەی کەلەدایک بوین تاوانمان نامێنێت...



👇👇👇
دووەم(العمرة)كردن لە(رمضان)ـدائەمیش پاداشتی تای بەتی خۆی هەیە وەک فەرمودەکەی(ابن عباس رضي اللَّه عنهما) دەفەرموێت(رسولﷺ)فەرموی(عمرة في رمضان تعدل حجة أو حجة معي) متفق عليه
واتە(العمرة)کردن لەمانگی(رمضان)پاداشتی بەئەندازەی(الحج)ـێکە یا وەک(الحج)ــێکە لەگەڵ مندا
سێ یەم:(العمرة)كردن لەهەر کاتێک پێت خۆش بێت دەتوانیت ئەنجامی بدەیت ئەویش پاداشتی ئەوەیە کە دەبێتە کەفارەتی تاوانەکان وەک لەفەرمودەکەی(ابى هريرةرضي اللەعنە) بۆمان دەگێڕەتەوەدەفەرموێت(رسولﷺ) فەرموی(العمرة الي العمرة کفارة لما بينهما)رواە مسلم
واتە(العمرة)کردن بۆ(العمرة)کردن کەفارەتی تاوانی نێوان هەردوکیان واتەهەر تاوانێکت کردبێت بەئەنجامدانی(العمرة)پاک دەبێتەوە  ئێستابابزانین(العمرة)چۆن دەکرێت سەرەتا ڕوکنانی بریتیەلەچی
یەکەم:ئیحرام واته نيەت و ووتنى (التلبية)(لبيك اللهم بالعمرة)
دەوەم(الطواف بالبيت)واتەسوڕانەوە بەدەوری کعبەدا
سێ یەم(السعي بين الصفا والمروة)واتە هاتو چۆی نێوەن(صفاو مروە)
ئەم سێ خاڵە ڕوکنن  هەرکەسێک یەکێک لەمانە نەکات(العمرة)کەی دروست نابێت وهەڵدەوەشێتەوە پشتیوان بەاللە یەک بەیەک باسیان دەکەین
یەکەم ڕوكن ئیحرام و واجباتەکانی موسوڵمان که ده یەویت (العمرة)بكات كاتيك ده گاتەميقاتی خۆی بۆنمونە(ذوالحليفة)ئەبێت (غسڵ)واتە خۆی بشوات وه کو چۆن غوسڵی جەنابەت یا(جمعە)دەکات پیش خوشوردنیش دەتوانێت مولەخۆی بکاتەوەو نينۆك بکات و بۆن لەخۆی بدات له بەر ئەوەی نەکەوێته ناوقەدەغه کراوه کانی ئیحرامه چونکە کە ئیحرامی بەست ئیتر ئەواونەی لەسەر قەدەغەدەبێت دوای خۆشۆردن ئینجاپیاوان دەبێت هەموو جلو بەرگێك له خویان داماڵن هیچ پارچه پۆشاکیکیان پێوه نه مێنێت بێجگە(الرداء)واتە ئەوپارەچەقوماشەی کەدەیدات بەسە شان و ملی دابۆخواروە (الازار)ئەوپارچەیەیە کە لەناوکەوە تا خوارەدەی پێچن بەخۆیانەوە لەم دوو پارچەپوشاکە زیاتر هیچ شتێک بەخۆیانەوە ناهێڵن بەبڵگەی فەرمودەکەی(إبن عمر رضي الله عنهما)کەدەفەرموێت(رسولﷺ) فەرموی لا تلبسوا القمص ولا العمائم ولا السراويلات ولا البرانس ولا الخفاف إلا أحد لا يجد النعلين فليلیس خفين وليقطعهما أسفل من الكعبين ولا تلبسوا من الثياب شيا مسه زعفران ولا الورس)رواە البخاری ومسلم
واتەنابێت کراس ومێزەر وشەڕواڵ خوف لە بەر بکات مەگەر کەسێک نەعلی دەست نەکەوێت ئینجادەتوانێت خوف لە پێ بکات با هەتاخوارەوەی قولە پێیەکانی بی بڕێتەوە وەنابێت جلێک لەبەر بکات کە  بەزەعفەران  (الورس) جۆرێکە لە بۆن بەوە  بۆندار کرابێت بەڵام خانمان بۆيان هەيەهەموو جۆرە پۆشاكێك بپۆشن جگە لەدەموچاو دەستیان وەک ڕیوایەتەکەی(امام البخاری)دەفەرموێت نابێ خانمان دەموچاو دەستیان داپۆشن واتە نابێت نیقابو دەست کێش بکەن
ئینجادەبێت نیەت بهێنن وبڵێن(لبيك اللهم بالعمرة)یا(اللە)ئامادەم(العمرة)بۆتۆ بکەم

تێبینی: ئەگەر يه كيك گومانی هەبوو لەوەی کە لەبەر نەخۆشیەک یا هەر هۆکارێکی تر نەیتوانی(العمرة)کەی بۆ تەوانەکرا ئەوادەتوانێت  لەکاتى گوتنى(التلبية)مەرج دابنێت وبڵی ئەی پەروەردگارم ئامادەم کە(العمرة)بکەم بەمەرجێك هەركاتێك هۆ کارێک یا ڕوداوێکم بۆهاتەپێش دەرچم له (ئیحرام) ئەوا ئەگەر بۆی تەواو نەکرا تاوانبار نابێت و فدیەی لەسەر ناكەويت بەبەڵگەی فەرمودەکەی دایکە(عائشةرضي الله عنهما)فەرموی(رسول اللهﷺ)چو بۆلای (ضعباعة بنت زبير)پێی فەرموی(لعلك أردت الحج قالت واللَّه لا أجدني إلا وجعة فقال لها حجي واشترطي وقولي اللهم محلي حيث حبستني)رواەالبخاري ومسلم
واتەڕەنگه ویستی حەجت بوو بێت وتی بەردەوام نەخۆشم وئازارم هەیەفەرمووی (الحج)بکەو بەمەرجی بگرەو بڵێ پەروەردگارم ئامادەم(الحج)بكەم بەمەرجێك هەر رێگرێك هەبوو دەرچم لەئیحرام
هەروەها دەتوانرێت پوشاکی ئیحرام بپۆشرێت پیش(میقات)له(ذوالحليفة)کەپێ دەگوترێت(أبيارعلي)بەمەرجێك نابیت تادەگه نەميقات نیەت بهێنن بڵێن(لیك اللهم بالعمرة) واتەتاوەكو (التلبية) نەڵێت ناچنە ناو ئیحرام مەناسکی(العمرة)وە چونکە لەبه رکردنی ئیحرام وەک ئەوەوایە کە تۆدەستنویژت گرت وە بۆ نوێژ  بەڵام(اللەأكبر)ــت نەکردبێت واتە نەچو بیتە ناونوێژئەمەش بە بەڵگەی فەرمودەکەی(ابن عباس رضي اللەعنهما) دەفەرموێت(انطلق النبيﷺ من المدينةبعد ما ترجل وادهن ولبس إزاره ورداءه هو وأصحابه)رواەالبخاري
واتە(رسول ﷺ )لە(مدینة) دەرچوو لەگەڵ  (اصحاب) پاش لەبەر کردنی ئیحرام و قژ داهێنان چەوری کرد
هیچ بەڵگەیەک نیە لەسەر نویژی سونەتی دوای چونەئیحرام  واتە سونەت نیە بڵێ نوێژی سونەتی ئیحرام دەم  بەڵام هەرکەس پێی خۆش بو دەتوانێت نوێژی سونەتی دەست نوێژ  بخوێنت وەهەروەها دەتوانێت کە چوەناومزگەوتی(ذوالحليفة) دوو رکات نوێژی(تحيةمسجد)بخونێت ئەوەیان سونەتە بەڵام تایبەت نیەبەئیحرام و(العمرة)ـرەکەوە بەڵکوتایبەتە بەناوچەکەو مزگەوتەکەبەڵگەی فەرمودەکەی(امام عمر  رضي الله عنه)دەفەرموێت لەدۆڵی(عتيق)بوین


👇👇👇

https://t.me/iyimami
بەشی پێنج باسی چۆنيەتی #الحج و #العمرة كردن

  بەبەڵگەی قرآن و حديث صحيح

نوسيني م.نامق إمامي👇

👇👇👇

https://t.me/iyimami
بەشی شەش: چۆنیەتی حەج کردن

ڕۆژی یەکەمی حەج کردن ڕۆژی هەشتی مانگ (٨/ذوالحجة) کە پێی دەوترێ(يوم التروية)

حاجی لەشوێنی خۆیەوە لە مەککە خۆی دەشواتو بۆنی خۆش لەخۆی دەداتو ئیحرام دە بەستێ وەکو چۆن لەمیقات بەستی نیەت دە هێنێت دەڵێت(لبيك اللهم حجا)واتەئەی اللە وەڵامی تۆ دەدەمەوەبۆ ئەنجامدانی حەج پابەندم بەهەمو بڕیارەکانتەوە ئامادەم بۆبەجێهێنانی هەموفەرمانێکت.

وەدوعایە دەکات(اللهم هذه حجةلارياء فها وولاسمعة)ئەی (اللە)ـی من ئەم حەجەم تەنها بۆڕەزاماندی تۆ بێ وەهیچ ریاو ڕوپاماییەکوخۆهەڵکێشانێکی تیادانەبێت.

واتە لەبەر ئەوەحەج ناکەم تاخەڵک پێم بڵێن حاجی وناوبانگ دەربکەم.بەڵکو حەج دەکەم تالەتاوان پاک ببمەوە لەدونیاو لەقیامەتیش بمخیتە بەهەشتەوە

دوای ئەوە بەڕێ دەکەوێت بەرەومینا بەدەم ڕێوەدەڵێیت(لبيك اللهم لبيك لبيك لاشريك لك لبيك ان الحمد والنعمة لك والمك لاشريك لك)بەردەوام تەلبیە دەکات بەپێی توانای خۆی تاڕۆژی جەژن رمی دەست پێدەکات واتە شیطان رەجم ئەوکاتە ئیتر تەلبیەنامێنێت.
لەمینا نوێژی نیوەڕۆ عصرو مغريب و عيشاءو بەیانی دەکات نوێژەچواریەکان کورت دەکاتەوە بەڵام جمعیان ناکات تاڕۆژی دوەمی حەج کەدەکاتە(٩/ذوالحجة) لەدوای شروق واتە خۆرهەڵاتن بەرەو عەرەفەبەڕێ دەکەوێت بەتەلبیە یان الله اكبر لەڕێگادەڕوات تا دەگاتە شوێنێک پێش عەرەفات پێی دەڵێن(نەمیرە)لەوێ دادەبەزێت ئەگەربۆی گونجاهەتاپێش نیوەڕۆدەمێنێتەوە
ئیترنیوەڕۆداهات بەڕێ دەکەوێت تۆزێکی تر دەڕوات دەگاتە جێگایەکیتر پێی دەڵێن(عورەنە)لەپێش عەرەفەدایە لەوێش لادادات خطيب وتارێک دەدات گوێ لەوتارە دەگرێو نوێژی نیوەڕۆو عصردەکات بەقەصر و جەمع
ئینجادوای نوێژی نیوەڕۆ بەرەو کێوی عەرەفە بەڕێ دەکەوێت ئەگەرتوانی  دەڕوات بۆناو تاشە بەردەکانی دامێنی عەرەفە ئەگەرنەی توانی لەهەرجێگایەکی عەرەفەدا بوەستێت هەردروستە

سونەت نیە سەرکەوتن بەسەر بەسەر(الجبل الرحمة)وەسونەتیشە بەڕۆژو نەبیت.وستان لەعەرەفەروکنێکەلەروکنەکانی حەج بەبەڵگەی ئەوفەرمودەیە کەدەفەرموت(الحج العرفە) واتەحەج واتە عەرەفە

چونکەبەڕاستی ئەوڕۆژە ئەوەندەگەورەیە کە اللە زۆرتین بەندەکانی خۆی لەوڕۆژەدا لەئاگر ڕزگار دەکات وەباشترین ڕۆژە بۆ دوعاوبوڵبون هەروەک (رسولﷺ) دەفەرموێت(خير الدعاء دعاء يوم عرفةوخير ما قلت أنا والنبيون من قبلي لا إله إلا الله وحده لا شريك له له الملك وله الحمد وهو على كل شيء قدير)
واتەباشتری دوعا لەرۆژی عەرەفەدایە وەباشترن ذکريش لەڕۆژی عەرەفەدا(لاإله الاالله وحده لاشريك له له الملك وله الحمد وهوعلى كل شيء قدير)
كەوایەئەی حاجی برێز دەست بەرزکەرەوەو دعازۆر بکە زۆر بپاڕێوە چونکە  اللەلەوڕۆژەدا دەفەرمویت ئەوە بەندەکانی منن هاتون داوادەکەن ڕزگاریان بکەم لەئاگر جاتۆش خۆتی بۆزەلیل بکە زۆر بپاڕێوە تا اللە ڕزگارت بکات وەتەوحیدەکەت تازە بکەوە نەچی خەریکی شیرک وکفرکردنو تەوەسول کردن بە خۆڵو خاکو بەردو داری ئەوێوە بیت بڵێی تەبەڕوکە توشی شیرکبی پەنابە اللە نەچی خەریکی ڕەسم گرتنو دیعایەکردن بی لەتۆڕی کۆمەڵایەتدادوعاکەی سەرەتات بیرنەچێ کەوتت اللە دورت بخات لەریاکردن خۆهەڵکێشان جابۆیە ئەوڕۆژەگەورەیە لەکیسی خۆت مەدە
چونکەحەج بەبێ وەستان لەعەرەفەدروست نیە کاتیدیاری کراویشە دەبێ لەکاتی خۆیدابێت لەعەرەفەبێ وەهەرکەس لەبەشێکی ئێوارە یان شەوی جەژن لەعەرەفە نەوەستێ حەجەکەی بەطالە.
وەئەگەر پێشکاتی خۆی واتە پێش ئێوارەگەیشتە ئەوێ ئەوەدەبێ بمێنێ تەوە تاکوخۆر ئاوابون ئێوارەی عەرەفه......👇


👇👇👇

https://t.me/iyimami
بەشی شەش باسی چۆنيەتی #الحج و #العمرة كردن

  بەبەڵگەی قرآن و حديث صحيح

نوسيني م.نامق إمامي👇

👇👇👇

https://t.me/iyimami
بەشی حەوت: دوای عەرفە

دوای ئەوەحاجیان هاتنەعەرەفەو لەوێمانەوە تادوای ڕۆژئاوابونی ئێوارەی عەرەفە نوێژی مەغریب ناکان بەڵکو بەرە موزدەلیفە بەڕێ دەکەون
ئەگەر چۆڵ بو بەخێرای دەڕۆن ئەگەر قەرەباڵغ بو پاڵە پەستۆ ناکەن لەسەرخۆیان بەهێمنی دەڕۆن کەگەیشتنەئەوێ بانگی مەغریب دەدەنو بەجەماعەت نوێژی مەغریب دەکەن هەردوای ئەویش قامەت دەکەن نوێژی عیشادەکەن بەکورت کرواوەی واتە قەصروجمع دەکەن ئەمەئەگەر بەتەنیاشبێت هەرئەوکارە دەکات واتەبانگدەدات وقامەت دەکات نوێژی مغریب وعیشا بەقصروجەمع دەکات نابێ نوێژ تائخیر بکات بۆلای عیشا بڵێ دوای بانگی عیشا دەی کەم

ئیتر لەموزدەلیفە ئیستراحەت دەکەنودەخەون تاکو نوێژی بەیانی ئینجا بانگ دەدەن واجبە نوێژی بەیانی لەموزدەلیفە بکەن چونکە یەکێ کە لە واجباتەکانی حەج کردنی نوێژی بەیانی لەموزدەلیفە.

مەگەر بۆ کەسانێک کەپیرو پەک کەوتەبێ یاخود خانم بێ بتوانێ نیوەی شەو موزدەلیفەبەجێ بهێڵن بێجگەلەمان نابێت لەوێ دەرچن تاکو نوێژی بەیانی نەکەن
ئینجا دوای نوێژی بەیانی ئەگەر توانیان دەچن بۆ(المشعر الحرام)کەکێوێکی بچوکە پێی دەڵێن(قزح)مزگەوتی موزدەلیفەی لەسەر دروست کراوە ئینجا رودەکانە قبلەو(الحمدلله الله كبر لاإله إلا الله)ودوعادەکەن تا کاتێ دنیا ڕوناک دەبێتەوە وەئەگەر نەشچێتە(المشعر الحرام)لەهەر جێگایەکی موزدەلیفەدەتوانێت ذكرو دوعا بكات
ئینجا پێش خۆر هەڵهاتن بەرەومینا بەلەسەرخۆی بەتلبیە کردن بەڕێ دەکەون تادەگەنە ئەو جێگەیەی کەجەیشەکەی ئەبرەهەهاتن بۆ ڕوخانی مەککە لەوجێگایەداکەپێی دەڵێن(بطن محسر)ماندو بونو پەکیان كەوت وەهەرواها لەزمانی جەهالەتیشدا هەرلەوێدا دەوەستانو ماندو دەبون  بۆیە (رسولﷺ) فەرموی ئێوە بەخێرای بڕۆن لێرەماندونەبن بەپێچەوانەی ئەوان.
ئینجا ڕێگەی ناوەڕاست دەگرنە بەر کەدەگەڕێتەوە بۆ مینا بۆ سەر (الجمرة الكبرا) کەپێی دەگوترێت (جمرة عقبة الكبرا)لایخۆمان شیطان رجمی گەورەی پێدەڵێن کەئاخیرجەمەرەیە کە لەمەککەوە نزیکە
ئینجا رۆژی جەژن کەدەکاتە رۆژی(١٠ی ذوالحجة) وەسێ یەم ڕۆژی کارەکانی حەجە کە(یوم الحج الأكبر)رەلەوێ یەکەم کاری رەمی جەمەرەی عەقەبەیە کەحەوت بەردی بەئەندازەی کەمێک گەورەترلەدەنکە نۆکێک کەلەمینا کۆیکردوەتەوە دەست دەکات بە رمی کردن لەوکاتەدا رودەکاتە حەوزەکەو لای چەپی دەکات مەککەو لای ڕاستی دەکاتە مینا واتە روبەڕوی حەوزەکە دەوستێ دەست دەکات بە رمی وەهاویشتنی بەرد بۆناو حەوزەکە وەلەگەڵ هاویشتنی هەر بەردێکدا(الله أكبر)دەکات وەدروست نیە پێش خۆر هەڵاتن رمی بکات بێجگەلەخانمان و پەک کەوتەو خاوەن عوزرەکان وەرمی کردن تەنها بەحەوت بەردەدەکرێ دروست نیە لەغیری بەرد تاکەنەعلو بەردی گەورە لەجۆرانەیتر باکربهێنرێت بۆ رمی وەجائیزە رمی دوا بخرێت بۆ کاتی نیوەڕۆیان دوای نیوەڕۆ لەبەر ئیزدیحامیو قەرەباڵغی ئینجاکەتەواو بو لە رمی ئیتر تەلبیەش کۆتایدێت چونکە دوای رمی لەئیحرام دەر دەچی کەدرچونی یەکمی ئیحرامە(التحليل الأول) بەڵام باشتروایەکەئیحرام نەکەیتەوە تاکو حەیوان سەر نەبڕیو سەرت نەتاشی چونکە هەندێک لە زانایان دەفەرمون دوای حەیوان سەر بڕین و سەر تاشین ئینجا ئیحرام دەکەیتەوە دوای ئەمانە هەمو کارەکانی کە لەکاتی بەستنی ئیحرام لەسەرت حرام کرابو بۆت حەڵاڵ دەبێت بێجگە جیماع کردن واتە چونەلای خێزانت دەتوانیت دوای رمی پۆشاکی ئاسای خۆت لەبەر بکەیت ئەگەر حەیوانیشت سەرنەبڕی بێ سەریشت چاک نەکردبێت بەڵام لەڕۆژی قوربانیدا دەبێ پێش ئاوا بونی خۆر واتە پێش بانگی مەغریب بگەڕێتەوە مەککەو حەوتجار بسوڕێیتەوە بەدەوری کەعبەدا بوەدەوترێ(طواف الإفاضة) ئەگەرلەوکاتە دواکەوتن واتە کەوتنە دوای مەغریب ئەودەبێ ئیحرام ببسێتەوەوبگەڕێنەوە بۆ پێش رمی عەقەبە لەوێوە دەست پێ بکەنەوە چونکە (رسولﷺ) دەفەرموێت (إن هذا يوم روخص لكم اذا انتم رميتم الجمرة ان تحلوا من كل ماحرمتم منه الاالنساءفاذا انسيتم قبل طواف هذا البيت صرتم حرمالهئتكم قبل ان ترموا الجمرة قبل ان تطوفوبه)
واتەئەمەروخسەتێک بولەشکاندنی ئیحرام بۆتان جگەلە چونە لای خێزانتان بۆیە هەرکەس نەگەڕایەوەطواف الافاضة نەکرد لەوڕۆژەدا ئەو بابگەڕێتەوە پێش رمی عەقەبە ئیحرام ببەستێ لەوێوەدەست پێکاتەوە...👇


👇👇👇

https://t.me/iyimami
بەشی حەوت باسی چۆنيەتی #الحج و #العمرة كردن

  بەبەڵگەی قرآن و حديث صحيح

نوسيني م.نامق إمامي👇

👇👇👇

https://t.me/iyimami
This media is not supported in your browser
VIEW IN TELEGRAM
هەتا پشیلە 🐈🔥خۆی پێ ناگیرێت لەتاو ظولمي يهود ی خوێنڕێژی منداڵ کوژی داگیرکەر موجریمی تیرۆرست 🧨💣🩸

کەچی طاغوتاني🗿🫏 بەناو وەلی خەمری وڵاتانی بەناو موسوڵانان 🌘نە بایان بینیوە نە بۆران جار جار لەبەر عیبە بۆڵەبۆڵێک دەکەن(خۆیان🫏🫏) بەحساب بەیان نامەدەر دەکەن کەچی لەژێرەوە بەکرێ گیراو یهودی ئیسرائیل ئەمریکا گەورە تیرۆرستن دژی دینو مرۆڤایەتین هەمویان....🤯🦮💸💰💶💵💥

قبحهم اللە ومن وا لاهم وناصرهم واعان على كفرهم☝️


https://t.me/iyimami
This media is not supported in your browser
VIEW IN TELEGRAM
اللــهــم صــل عــلــى مــحــمــد عــبــدك وعــلــى آلــه وأزواجـه وذريــتــه كـمــا صــليــت عـلــى إبــراهـيــم وآل إبــراهــيـم

وبــارك عـلــى مـحـمـد وآلــه وأزواجــه وذريــتـه كــمـا بـاركـت على إبـراهـيــم وآل إبـراهـيـم إنــك حــمـيـد مـجـيــد.....اللــهـم آمــيـن☝️

https://t.me/iyimami
بەشی هەشت:دووەم کاری ڕۆژی جەژنی قوربان(یوم النحر أو الذبح)

دوای ئەوەی حاجی رمی جمرەعەقبە واتەشیطان ڕەجمی گەورەی کردئینجا سونەتە حەیوان سەر ببڕێت وەئەم حەیوان سەر بڕینەش لای زۆرێک لە زانایان واجبە وەکاتو شوێنی تایبەتي هەیە نابێ پێش قوربان بێ پێش ڕەمی جەمەرە بێت بەڵکو دە بێت لەڕۆژی قورباندا بێت وەسونەتە بڕوات بۆ شوێنی حەیوان سەر بڕین لەوێ حەیوانێک یابەحەوت کەس نۆبەنێک یاوشترێک سەرببڕن
وەئەگەر نەیتوانی حەیوان سەر بڕێت ئەتوانێت وەکیلێک بگرێت تائەو کارەی بۆ ئەنجام بدات وەدروستە بۆی لە میناو مەککەسەری ببڕێت

بەڵام دروست نیە بێجگەلەو دوو*شوێنە حەیوان سەر ببڕێت وەک لای هەندێکەس باوە دەڵێن لە وڵاتی خۆمان کەسێک دە کەین بەوەکیل حەیوانەکەمان بۆسەر ببڕێت بەهیج جۆرێک دروست نیە.
بەڵام دروستە لەسێ ڕۆژەکەیتر(ايام التشريق)ی جەژنی قورباندا سەری ببڕێت ئەگەر فریا نەکەوت بەڵام کە فریا کەوت ئەوە فەضیلەیەلەکاتی خۆیدا بێت وەلەکاتی سەر بڕینیدا حەیوانەکە دەخات بەلای چەپداو ڕوی دەکات قبلەوقاچی ڕاستی لەسەر دادەنێت بەدەستی چەپی ملی دەگرێتو بەدەستی ڕاستی چەقۆدەهێنێ بە ملیدا دەڵێت (بسم  الله الله أكبر اللهم هذا منك ولك اللهم تقبل مني) واتە بەناوی (اللە) ئەم حەیوانەسەر دەبڕم وەگەورەی تەنها بۆ اللە یە یا اللە ئەمەهی تۆیەتۆ پێت بەخشیوم وەمنیش سەری دەبڕم تەنها لەبەرڕاضي بوني تۆ
بۆیە لەهەمو کاتێکدا کە حەیوان سەر دەبڕی واجبە تەنها نیەتت(اللە) بێ هەرناوی ئەوی لێ بێنی بڵێی(بسم اللە)نابێ هیچ ناوێکیترلەکاتی سەر بڕیندا بهێنی چونکە اللەدەفەرموێت(فصل لربک وانحر) سورەالكوثر آية٢
واتە نوێژ وسەر بڕین تەنها بۆ اللەتعالی یە

وهەروها (رسولﷺ) دەفەرموێت( لعن من ذبح لغيرالله)واتە لەعنەتی اللە لەوەی کەشتێک سەردەبڕێت بۆغەیری اللە. وەئەگەرنەیتوانی حەیوان سەر ببڕێت واتە توانای نەبو دەبێ دەڕۆژ بەڕۆژو بێت سیانی لەوێ دروستە پێش عەرەفە بەڕۆژو بێت یابیخاتە دوای جەژنەوە وەحەوت ڕۆژیتریش کەگەرایەوەتەواو بکات ئەوە دەکاتە دەڕۆژی تەواولەبری سەرنەبرینی حەیوان بەڵام ئەگەرهەيبوواجبەحەیوانەکەسەرببڕێت
ئینجاحاجی دوای سەر بڕینی حەیوان سێ یەم واجباتی ئەوەیە کەبڕوات سەری بتاشێ یان كورتی بکاتەوە کەتاشینی وەکو باسمان کرد باشترە بۆ پیاوان وەبۆخانمانیش لەهەمو موی سەریان دەبێ بەئەندازەی (أنملة) وات ەسەرەپەنجەیەکی لێ ببڕن ئینجا پیاوان بۆنی خۆش لەخۆیاندەدەنو دەگەڕێنەوە بە(مسحد الحرام) بۆ(طواف الافاضة)واتە طەوافی گەڕانەوە بۆمەککەواتە حەوت جار دەسوڕێنەوە بەدەوری بەیتدا ئیتر بەرەو سعی دەکەونەرێ واتە صفاو مروه چۆن یەکەم جار هاتەناومەککە کارەکانی عومرەی ئەنجامدا لەطوافو سەعي کردن هەربەوجۆرەش دوبارەی دەکەیتەوە

بەڵام هەڵورەی سێ دەوری یەکەم ناکاتو شانیشی ڕوت ناکات بەڵکو هەر بەجلەئاساییەکانی خۆیەوە دەیکات بەڵام ئەو کەسانی کە نیەتیان بەحەجی(إفراد)واتەنها حەجیان هێنابو وەیان(قران)واتەحەجوعەمەرەیان بەیەکەوە هێنابو ئەوا تەنهاطەواف واتە حەوتجارسوڕانەوە بەدەوری کەعبە یان لەسەرە ئەگەر لەکاتی طەوافی(القدوم)داواتە هاتن بۆ مەککە سەعی نێوان صفاو مروه یان کردبێ ئەوە سەعی ناکەن واتە هاتوچوچۆی نێوان صفاو مرە ناکەن ئیتر دوای ئەمەهەمو حەرام کراوەکانی کەلەکاتی ئیحرامدا لێت قەدەغەکرابوبۆي دروست دەبێت ودەتوانێت برواتەلای خێزانیشی دوای(طواف الافاضة) وە دەبێ پێش مەغریبی رۆژی قوربان (طواف الافاضة) بكات ئەگەركەوتە دوای مەغریب دە بێ ئیحرام ببەستێتەوە تاكو (طواف الافاضة) دەکات ئیجا ئیحرام دەشکێنیت وە دروستە (طواف الوداع)واتەطەوافی بەجێ هێستنی مەککە لەگەڵ طەوافی ئیفاضەدانەکات هەلی بگرێت بۆ ئەوڕژەی کەمەککە بەجێ دەهێڵێت سەفەردەکات بۆ وڵاتی خۆی ئینجادوای طواف الافاضە دەگەڕێتەوە بۆ مینا...👇

👇👇👇

https://t.me/iyimami
بەشی هەشت باسی چۆنيەتی #الحج و #العمرة كردن

  بەبەڵگەی قرآن و حديث صحيح

نوسيني م.نامق إمامي👇

👇👇👇

https://t.me/iyimami
بەشی نۆ دوای طواف الافاضة

داوی ئەوەی حاجي طواف الافاضەو سەعي صفاو مروەی کرد ئینجا بەرەو مینا دەگەڕێتەوە سێ شەو سێ ڕۆژ لەوێ دەمێنتەوەواجبە مانەوەی شەو لا مینا لەو سێ ڕۆژەدا کاریان لەدوای نیوەڕۆیاندا رمی كردنی جەمەرەکانە واتە شیطان رجم  یەکەم جاردەست دەکەن بەهاویشتنە ناوحەوزکە(الجمرة الاول) واتە جەمەرەی یەکەم کەنزیک ترین حەوزە کەنزیکە لە مزگەوتی (خیف) ئینجا بەردەکانی هاویشت کەمێک بەلای ڕاست دەڕواتەپێشەوە ڕودەکاتە قیبلە دەست بەرزدەکاتەوە دوعا زۆردەکات زۆرداوای لێخۆس بون دەکات داوادەکات(اللەتعالی) حەجی لێ قبوڵ بکات بەردەوامی پێ بدات دوای ئەوە دەروات بەرەو(الجمرة الثاني)واتەرمی جمرە دوەم دەکات ئەمجارەیان بەرەو لای چەپ دەڕوات رودەکاتە قبلە ودەست زۆر بەرز دەکاتەو دوعادەکات واتە زۆر دەمێتەوە ئیجا دەست دەکات بەرمی (الجمرة العقبة) واتەجەمەری سێ یەمو کۆتای بەجۆرێک کە کەعبەی دەکەوێتە لای چەپی ومینا دەکەوێتە لای ڕاستیەوەچۆن یەکەم ڕۆژی جەژن رەمیان کردبەوجۆرە رمی دەکەنەوە کەتەواو بون لەوەیش ڕاناوەستن یەکسەر دەگەڕێ نەوە بۆ مینا تاڕۆژی دووەمو سێ یەم واتەکەدەکاتە دوازدەو سیازدەی (١٢و١٣/ذوالحجة)بەهەمان جۆری ڕۆژی یازدەی مانگی(ذو الحجة) کارەکان دوبارەدەکەنەوە دروست تەنها دوڕۆژ بمینەوە لە مینا بۆ رەمي يان شيطان ڕەجم  باڵام باشترە کە هەرسێ ڕۆژەکە بمێنەوە بەڵام هەر کەسێک ویستی لە دوازدەی مانگدا واتە دووەم ڕۆژ بروات بۆمەککە ئەوەدەبێ پێش خۆر ئاوابونی مینابەجێ بهێڵی ئەگەر کەوتە دوای خۆرئاوا بون ئەوا واجبەبمێنێتەوە تاسێ یەم ڕۆژ کارەکانی دوبارە بکاتەوەئیجا مینابەجێ بهێڵیت پێش خۆرئاوابون.

وەدروستەبۆی بەشەودابچی سەردانی (مسجدالحرام) بکاتوطەواف بکات واتە حەوتجار بەدەوری بەیتدابسوڕێتەوە دورکاعات نوێژ لە پشت ماقامی ابراهیم بکات چونکە طەواف کرد خێرێکی زۆری هەیە سونەتیشە وەبەپۆشاکی ئاسای خۆیەوەدەیکات وەئەوڕۆژانەی کە لەمینایە واجبە نوێژەکانی بەجەماعەت بکات وەباشترە لەمزگەوتی(خیف)دا بیکات چونکەحەفتا پێغەمبەر(عليهم الصلاةوالسلام)نوێژیان لەومزگەوتەداکردوە  پاش دوڕۆژ یان سێ ڕۆژ لە مینا ئینجا واجباتی حەج تەواو دەبێت و دەگەڕێنەوە بۆ مەککە هەتائەو ڕۆژەی کەبەرەو واڵاتی خۆیان بەڕێ دەکەون لەو ماوەیەی لە مەکكەیە بانوێژ زۆر بکەن چونکە نوێژێک لەمەککە بە سەدهەزار نوێژە جابائەو فەضلە گەورەیە لەکیس خۆی نەدات وەهەروەها دەتوانێت طەواف بکات خۆی مەشغوڵ نەکات بە ڕەسم گرتنو دیعایەکردنو شت کڕین....👇

👇👇👇
https://t.me/iyimami
بەشی نۆ باسی چۆنيەتی #الحج_و #العمرة كردن

  بەبەڵگەی قرآن و حديث صحيح

نوسيني #م_نامق_إمامي👇

👇👇👇

https://t.me/iyimami