کەناڵی مامۆستا.نامق ئیمامی
229 subscribers
515 photos
883 videos
95 files
287 links
بسم الله الرحمن الرحيم

ــ (#الله تعالى) ــ ئەفەرموێت(قُلْ هَٰذِهِ سَبِيلِي أَدْعُو إِلَى اللَّهِ ۚ عَلَىٰ بَصِيرَةٍ أَنَا وَمَنِ اتَّبَعَنِي ۖ وَسُبْحَانَ اللَّهِ وَمَا أَنَا مِنَ الْمُشْرِكِينَ)#سورة #يوسف #آية١٠٨📚
Download Telegram
This media is not supported in your browser
VIEW IN TELEGRAM
بسم الله الرحمن الرحيم

السلام عليكم ورحمةالله وبركاته

هەرکەس دەست بەم قورئانەوە بگرێت ئیتر فەرق ناکات لەهەر شوێنێک و پلەو پۆستێکدا بێت(#اللەتعالی) بەرزی دەکاتەوە عیزەتی پێ دەبەخشێت.. وەهەرکەسیش پشتی تێ بکات اللە زەلیلە ڕیسوای دونیاو دواڕۆژی دەکات وەک لەو فەرمودەیا هاتوە👇

لە(#عمربن_الخطاب_رضي_الله_عنه) بۆمان دەگێڕنەوە کەفەرمویەتی(#رسولﷺ) فەرموی(إن الله يرفع بهذا الكتاب أقواما ويضع به آخرين)#رواه_مسلم 📚

واتە (#اللە_تعالی) بەهۆی ئەم کتێبەوە یا قورئانەوە خەڵکانێک بەرز دەکاتەوە وهەر بەهۆی ئەم قورئانەوە خەڵکانێکی تر نزم دەکاتەوە 📚

داواكارم (#اللە_متعال)بمان کات بە ئەهلی قورئان بۆ ئەوی بەرزمان کاتەوە عیزەتی دونیاو دواڕۆژمان پێ ببخشێت....#اللهم_آمين☝️


#م_نامق_امامی📝

#١٨_ربیع_الاول_١٤٤٦🌙


https://t.me/iyimami
خاڵی دووەم: بابزانین کاتێک(#اللە_متعال) ئەم هەموهەڕەشەیەی هەیەلەسەر هەڵبژاردنی کەسانێک پێچەوانەی دەستوری اللە فەرمان ڕەوایدەکەن  ئیتر بۆچی هەندێک لەزانایان دەفەرمون هەڵبژاردن ودەنگدان دروستە چۆنیش وایان فەرمووە..؟؟👇

بەڕێزان زانایانی سەردەم بەجۆرە هەڵبژاردنێکیان گوتوە واجبەکە لەوڵاتێکداحوکم و یاساکانی(#اللە) پشت گوێ خرابن و هیچ ڕێگا چارەیەکی ترنەبێت  جگەلەهەڵ بژاردن لەم حاڵەتدا  کۆمەڵێک کۆ دەبنەوە یەک ئەمیریان هەیە بەیەک دەنگ دەیانەوێت حوکمی اللە بگێڕنەوە  چەندکەسانێک هەڵ دەبژێرن بۆئەوەی بڕۆن حوکمی قورئان بگێڕنەوە نەک  سوێندبخۆن بۆئەوەی کە دەستور بپارێزن بەڵکو بڕۆن نەهێڵن حوکمی#اللە پشت گوێ بخرێت دژی حوکمی#اللە دەستور دەربکرێت و حوکمە کفریەکان بگەڕێنەوەسەر حوکمەکانی اللە  هەوڵبدەن بۆلادانی دەستوری کفری وە ئەودەسەڵات دارانە تێ بگەیەنن کەموسڵمانان بەوە راضي نين ئیتر ئەگەر بەقسەیان نەکردن ئەوان هەرخەریکی گاڵتە کردن بن بەدین ئەوا (#اللەتعالی) دەفەرموێت(وإِذا رأيت الذين يخوضون في آياتنا فأعرض عنهم حتى يخوضوا في حديث غيره وإِما ينسينك الشيطان فلا تقعد بعدالذكرى مع القوم الظلمین)#سورة_الأنعام_٦٨📚
واتەکاتێکیش ئه‌وانه‌ت بینی که ده‌م له ئایه‌ته‌کانی ئێمه‌ ده‌ده‌ن و (ده‌یکه‌نه گاڵته‌جاڕی خۆیان) ئه‌وه تۆ پشتیان تێ بکه‌و کۆڕو کۆبوونه‌وه‌یان به‌جێ بهێڵه هه‌تا ئه‌و کاته‌ی دەی گۆرن بۆ باسێکی تر وه‌ ئەگەر شيطان له بیری بردیته‌وه(که دوور بکه‌ویته‌وه لێیان) هەرکات که بیرت هاته‌وه له‌گه‌ڵ قه‌ومی(#ظالم)سته‌مکاران دامه‌نیشه‌📚

ئەگەرواش نەتوانرا یاخود بۆیان نەکرا ڕێگری لەکفرەکان بکەن ئەوکات نابێت دانیشن خۆ ئەگەر هەردانیشتن ئەوانیش بەئارەزوی خۆیان حوکمو یاساکانی اللە یان نەک هەر وەلا نابەڵکو بەوەحشی گەریان زانیو گاڵەتەیان هەتا بە بچوکترین حوکم  کرد ئەوا (#اللە) دەفەرموێت(فلا تقعدوا معهم حتى يخوضوا في حديث غيرەإنكم إِ ذا مثلهم  إن الله جامع المنافقين والكافرين في جهنم جميعا)#سورة_النساء140📚

واتە ئه‌وە دامه‌نیشن له‌گه‌ڵياندا هه‌تا قسه‌و باسه‌که‌یان بگۆڕن یاخود پێیان ئەگۆڕن (ئه‌گه‌ر دانیشت ئه‌وه به‌ڕاستی ئێوه‌ش وه‌ک ئه‌وانن و (هەمان حوکمی ئه‌وانتان هەیە)بۆیەدڵنیابن (#اللەمتعال) دووڕو وە بێ باوه‌ڕه‌کانیش هه‌موویان لەجەهەنمدا کۆده‌کاته‌وه‌📚

کەواتەزانایان بەم جۆرە ڕێگایان داوە بە دەنگدان وهەڵبژراردن کە:👇

١...یەک کۆمەڵ بن یەک ئەمیریان هەبێت نابێت بیکەن بەحیزب حیزبێنەوە ناشبێت بەیعەت بدەن بەوحاکمەی کە لەسەرحوکمە وحوکمی اللە ی گۆڕیوە ئەبێت بەکافری یا(#مرتد)هەڵگەڕاوەی بزانن ئەوکات دەتوانن حیزبی دژ دروست بکەن خۆ ئەگەر بەپێشەواو موسوڵمانیان زانی ئەوا دەبنە خەواریج ئەگەر دژیان بوەستنەوەهەرچەند حاکمەکەش بە ظالم بزانن☝️

٢.نابێت مەنهەجیان جیاوازبێت  ببن بەچەند گروپێک ئەبێت یەک ئەمیرو یەک مەنهەجیان هەبێت کە(قرآن و حديث صحيح)ـەخۆ ئەگەروانەبو كرا بەحیزب حیزبێنە هەرکەس مەنهەجێکی غەیری مەنهەجی قورئان سونە بۆخۆی هەڵبژارد ئەوا ئەوانیش تەنها جیاوازیەکەیان ئەوەیە لەگەڵ علمانیەکدا ئەمان دەگونجێت دەست پاک ترو ڕاستگۆتربن ئەگەر نا فەرقیان نیە لەگەڵ ئەوان☝️  

٣.هەدەفیان گەڕانەوری حوکمی اللە بێت نەک بۆ کۆکردنەوە پارەو دەسەڵات بەرژەوەندی حیزبی خۆ ئەگەر هەدەفیان گەڕانەوەی حوکمی#اللە نەبێت بەهەمان دەستور کاربکەن ئەوا بەدڵنیایەوە وەک ئەوانن مەگەر لەژێرئیکراهێکی زۆردابن ئەگەرنا دورنین لە کفرو بەڵکو لەناودائیرە کفردا دەبن هەرچەند نوێژ بکەن وڕۆژویش بگرن ئەمین ودەست پاک و ڕاستگۆیشبن ☝️

٤.ئەگەر ئەم مەرجانە هاتەجێ ئەوکات جائیز نیە بەهیچ جۆرێک هیچ موسوڵمانێک دەنگ بەغەیری ئەو کۆمەڵە موسوڵمانە بدات کە هەدەفیان گەڕانەوەی حوکمی(#اللەمتعال)ـەئەگەر لەغەیری ئەوان دەنگیان دا کەسانی بێ دین و علمانیان هەڵبژارد ئەوا دڵنیابن توشی شیرک بون هیچ نوێژو ڕۆژویەکیان لێ وەرناگیرێت....#واللەاعلم ☝️

داوکارم (#اللەتعالی) بەرچاوڕونیمان پێبدات لەسەردینەکەی ڕاگیراومان بکات..#اللهم_آمين☝️

#م_نامق_إمامي📝

#٢_ربيع_الاول_١٤٤٣🌙



https://t.me/iyimami
بسم اللە الرحمن الرحیم

السلام عليكم ورحمة الله وبركاته

لە دڵسۆزیو گەورەی ئەم دینە ئەوەیە(#الله_تعالي) لەهەموشت ودۆستو دوژمنێک ئاگارداری کردوینەتەوە زۆر لەسەری ناڕۆین با بڕۆینە خزمەت ئەوە ئایەتە👇

(#اللەمتعال)دەفەرموێ( لتجدن أشد الناس عد ٰ⁠وة للذین ءامنوا الیهود والذین أشركوا..)
#_المائـدة_٨٣📚

واتە (ئەی #محمدﷺ)سوێندبێت دەبینیت خراپترین وسەرسەخت ترین خەڵکی بۆ دوژمنایەتی ئیمان دار یا موسوڵمانان (#یهود)جولەکەو(#مشرک) ھاوبەشدانەرانن...📚

جا ئەگەر یەک تۆز سەیر چواردەورمان بکەین حاڵی موسوڵمانان دەبینین بەدەست ئەم دوو دوژمنەوە👇

یهودلەڕێی قەتڵو عامو وەهەروەها لەڕێی فەسادی تەکنەلۆجیاو میدیاو کەناڵ و کەسابەت وای لێکردوە زۆر بەی شەریکات لەخواردنو کاڵەوە بگرە تا یاریو لەعابەی منداڵنیش زۆری خزمەتە بەپڕۆژرکانی ئەوان دەکات👇

لەولاشەوە موشریکین لەسەروەبەناوی دینو مەنهەج و هاوکاریەوی دیفاع لەموقەدەساتی ئیسلامو موسوڵمانەوە لەژێرەوەش هەردوو لاهاودەستن بۆ ئیبادەکردن وقەتڵوعامی ژن ومنداڵی موسوڵمانانو لەناو بردنیان.(#اللەتعالی)لەشەریان بمان پارێزێ..#اللهم_آمين☝️

#م_نامق_امامی📝

#٢٥_ربیع_الاول_١٤٤٦🌙
لەکۆتایدا ئەوە دەڵێین (#اللەمتعال)دەفەرموێت (أَفَحُكۡمَ ٱلۡجَـٰهِلِیَّةِ یَبۡغُونَۚ وَمَنۡ أَحۡسَنُ مِنَ ٱللَّهِ حُكۡمࣰا لِّقَوۡمࣲ یُوقِنُونَ )#سورة_المائـدة٥٠📚

واتەئایا ئەوانە داوای حوکمی نەفامی وجەهالەت دەکەن؟ئایاچی کەس وحوکمێک و لەحوکم و یاسای اللەجوان وچاکترە..!؟ بۆ کەسانێک کە تێبگەن و کاری پێبکەن خاون ژیریبن !!؟؟📚

لێردا ڕونەکە کێ وەڵامی(#اللەمتعال)ی وەک خۆی داوەتەوە حوکم و دەستوری هیچ کەس بەشایستە نازانێت جگە لە حوکمو یاسای اللە کیش حوکمی کەسیرتر بەشیاوتر دەزانێت لەخزمەتی عەلمانیەت دایە دانی ناوە بەو دیمکرسیەی کە وەک بەدیلێک بۆ حوکمی اللە دانراوە ئیتر گومان دروست کردن بۆ خەڵکی موسوڵمان تەنها لەبەر مەنسەبو کورسی دەسەڵست نەبێ لەبەر چیە نازانم وەڵامەکەی بۆ خۆتان وقیامەتی خۆتان... والله اعلم ؟؟؟📝

(#اللە_تعالی)بمان پارێزێت لەگومڕا بون و سەرلێ شێواندی خۆمان خەڵکیش...#اللهم_آمين☝️

#م_نامق_امامی📝

#٢٤_ربیع_الاول_١٤٤٦🌙


https://t.me/iyimami
کەناڵی مامۆستا.نامق ئیمامی
لەڕۆژێکی وەک ئەمڕۆ دا لەبەرواری( ٢٧ــی رجب ٥٨٣_هــ )بەرامبەر بە (٢ــی ١٠ــی ١١٨٧ ـز)ــی (بیت المقدس) داگیر کراو (فتح)کرا یان ئازاد کرا لەسەر دەستی یەکێک لەم ناوانەی خوارەوە...؟ 
بسم الله الرحمن الرحيم

السلام عليكم ورحمة الله وبركاته


بەڕێزان کورتەیەک لە وەڵامی پرسیارەکەتان(#صلاح_الدين_ايوبي)👇

سەرتا ناوی تەواوی(#ابو_المظفر_يوسف_بن_نجم الدين_ايوب_بن_شادي)ناسراو بە(#صلاح _الدين_ايوبي)👇

هەرچەندە هەندێک لەسەرۆک هۆزو گەورەی (#ایوبی)ــەکان ئینکاری ئەوەدەکەن (#کورد)بن بەڵام  زۆر بەی مێژو نوسان نەقڵیان کردوە کە لە بنە ماڵەیەکی کورد لە دایک بوەلەشاری(#تكريت)لە ساڵی(#٥٣٢هــ) بەرامبەر (#١١٣٧مـ)لەدایک بوە 👇

(#صلاح_الدین_ایوبی)لەگەڵ ئەوەی یەکێک بوە لە پێشەواکانی سوپای موسوڵمانان کەسێکیش بوە زۆر حەزی بە خوێندەوە وشارەزای دین بوە  هەرچەندە هەندێک دەفەرمون سەر بە(#مذهب)ـی (#امام_شافیعی_رحمەاللە)ــی بوە بەڵام کەسێکی ئەهلی دەلیل و بەڵگە بوە واتە تەعصوبي مذهبي نەبوەو بەو جۆرە نەبوە بەڵگەودەلیل ڕەد بکاتەوە بەڵکو بەپێچەوانەوە زۆر پشتگیری لە کار کردن بەقورئان و فەرمودە کردوە بۆیە بەیەکێک لە پێشەوا کاریگەرەکانی ئەهلی سونە ناسراوەو دیارە دژی  خوارافیات و بیدعەو داهێنراو بوە بۆیە لەڕوی عقیدەشە بەکەسێکی ئەهلی سونە ناوبانگی دەرکردوە...👇

هەر لەبەر ئەوەشە رافيضە وموشریکەکانی ئێستاش  زۆر ڕقیان لێی یەتی چونکە (#صلاح_الدين) دوای ئەوەی زانی کە(#فاطميه)كان تەفرەقەیەکی زۆریان خستوەتە نێوان موسڵمانانو  خەڵکیان بەرەو(#شیعە) گەریو کفروشیرک و خوارافیات بردوە و دان بەدەوڵەتی (#عباسي)ــدا نانێن بۆیە هێرشی کردەسەریان توانی(#مصر)بگێڕتەوە ژێر دەسەڵاتی ئەهلی سونە و دەوڵەتی(#ایوبی)دا بمەزرێنێت هەمو کارمەندو کار بەدەستەکان وەزیرەکانی(#شیعە)ی لابرد سونەکانی لەجێگایان دانا مدرسەیەکی گەورەی دامەزراند لە(#مصر) بۆفێر بونی زانستی شەرعی و قورئان و فەرمودە👇

(#صلاح_الدين)تەفڕەقەو جودای نێوان موسوڵماناني نەهێشت هات دەستی کرد بەڕێک خستن و یەک خستنی سوپای موسوڵمانان  و توانی(#مصرو_الشام_الحجازو_تهامة_اليمن)بخاتە ژێر کۆنتڕۆڵی خۆی لەگەڵ چەند ناوچەیەکی تر  بۆ ڕزگار كردني وڵاتی داگیر کراوی موسوڵمانان  دەستی کرد بەئازاد کردن و فەتح کردن و کۆمەڵێک ناوچەی گرنگی گێڕایەوە ژێر دەسەڵاتی دەولەتی ئیسلامی  کە لێرەدا ناکرێ یەک بەیەک باسیان بکەین...👇

ئەوەی مەبەستمانە ئەوەیە کە دوای چەند جۆر  هێرشێک و گەمارۆیەکی چەند ڕۆژە توانی لە(#٢٧ی_رجب_٥٨٣ هـــ)بەرامبەر بە (#٢ی_١٠ی_١١٨٧ز) بڕواتە ناو(#بیت_المقدس)مزگەوتی(#الاقصى)  لەدەستی داگیر کەرو خاچپەرستان ڕزگار بکات پاکی بکاتەوە لە هەرچی ئاسەواری شیرک و کفر وخاچ پەسرتیە جارێکی تر بیکاتەوە بە مزگەوتی موسوڵمانان 📝

#تێبینی: هەندێک برا لە دڵسۆزیان بۆ دین زۆرجار لەبەر نەبونی عیلم و نـــەشارەزایان لەزانستی شەرعی دەکەونە هەڵەی قورسەوە بەئەندازەیەک دەکەونە تکفیر کردنی کەسانێک بێ ئەوەی هیچ لەبارەی ژیانی و لەنگەر و بەر بەستەکانی بزانن بۆنمونە دەڵێن(#صلاح_الدين)صۆفیەکی مشرک بوە بەڕاستی ئەمە جەهل و نەزانیە چونکە ئەوپیاوە ڕاستە حەزی زۆر بەعیلمی و شەرعی خوێند بوە بەڵام لەبەر هەدەفێکی گەورەتر کە پێشەوایەتی سوپای موسوڵمانان بوە نەیتوانیوە ببێت بەکەسێکی عالم و زانا ئەوەندەش خەمی یەک خستن و سەرخستنی موسوڵمانان بوە ئەوەندە بیری لای ئەوە نەبوە کە لێکۆڵینەوە لەسەر ڕاجیای نێوان فیرەقە مەذاهب بکات ئەمەش صيفاتي هەمو پێشەوایەکی جيهاد و سەربازیە کە بیریان زۆرتر لای بەهێز کردن و بەرفراون کردنی حوکمی ئیسلام بوە وەک لێ کۆڵی نەوە تەحقیق کردن بۆیە ئەگەر بەوردی بڕۆیتە نێو ژیانیان دەزانی چی غەمێکی ئەم دیەنەیان بوە و لەچی حاڵێکیشدا بون ....بەگشتی باسەکە زۆر هەڵ دەگرێت تەنهاویستم وەک بەرچاوڕونیەک ئەمەتان لابێ 👇

داواکارم لە(#اللە_متعال)پێشەوایەکی موەحید و چاونەترس بۆ ئەم سەردەمی غوربەتەی ئیمەش هەڵ بژێرێت کەکار بە قورئان و فەرمودەبکات و بتوانین(#بیت_المقدس) هەرچی  وڵاتی داگیرکراو هەیە ئازادی بکەین لەژێر کفرو شیرک ستەم و بەدڕەوشتی یهودی علمانیەت  بیگێڕینەوە ژێر ئەودەسەڵاتە پاکەی ئیسلام..#اللهم_آمين☝️

#م_نامق_إمامي📝

#٢٩_رابیع_الاول_١٤٤٦🌙


https://t.me/iyimami
کەناڵی مامۆستا.نامق ئیمامی
بسم اللەالرحمن الرحيم السلام عليكم ورحمةاللەوبركاته بەێزان ئاگاتان لە پەرستنی ئەم کۆمەڵە بتە مۆدێڕنانە بێت کەدا تاشرون بەناوی(عەلمانی ودیموکراسی وقەومی ونیشتیمانی و...) چونکە ئەمانە لەدین داتان دەماڵن وەک چۆن بتەکۆنەکان خەڵکیان لەدین داماڵێ👇 هەرلەبەر…
بەڵام لەبری  ئەو جۆرە بتانە  کۆمەڵێک بتی تازە و سەردەمیانە هەن بەناوەکانی (عەلمانی ودیمکراسی و دەستوری و قەومی و نیشتیمانی مافی مرۆڤ و قەبرپەرست و شێخ پەرستی و ئازادی و یەکسانی نیوان دین...)ئەم ناوە سەردەمیانەهەن کە ڕەگی لەناخە دڵ و دەرونی خەڵكید چەقاندوە و لەو بتانەی جاران زیاتر پەرستشیان بۆ دەکرێت و ئێستازیاتر بایەخیان پێدەدرێت بەجۆرێک لەوان زیاتر لەناو خەڵكدا  پلەوپایەیان هەیە👇

ئەمەش دەتوانین بڵیین هیچ شتێک نەگۆڕاوە تەنها ناوەکەو جۆری پەرستشەکان گۆڕاون ئەگەرنا هیچیان فەرقێکی وای نیە لەگەڵ ئەوانەی پێشو تر بگرە وەک گوتمان بایەخی زیاتریشیان پێ دەدرێت و بەدونیای  تەکنە لۆجیا بەجۆرەها کەناڵ دیعایەیان بۆ دەکرێت  پلەو پایەیان بەرزتر نیشان دەدرێت و شیرن دەکرێن لەبەر چاوی خەڵک لەماڵ و دەرو بازاڕو بارەگاو مەنهەجی خوێندنەوە بگرە تادوای👇

ئەگەر سەیری بکەیت بتی جاران بەردێك یادارێكێ تاشراوی بێ گیان بون كەسانێكی دەشتەکی ونەخوێندەوار و نەزان وسادە لەمەعبەدەکان وپەرستگاکان و هەبو لە ماڵەوە هەیکەلێکیان هەبو دەیان پەرست👇

بەڵام ئەوانەی ئێستا  نەک هەر بەردو دارو بێ گیان نین بەڵکو بەشێوەیەکی مۆدێرن و سەردەمیانە وبەقەولی خۆیان بەشێوەیەکی  ئەکادیمی و مەنطيقي پەرستنیان بۆ دەکەن  بەجۆرێک هێمای پێشكەوتن وسەقافەتە👇

لەهەمو سەیرتە بتی جاران ئەوانەی پەرستشیان بۆ دەکرد تەنها موشریك و بێ باوەڕان بون بەڵام ئەوانەی ئێستا خۆیان بەموسوڵمان و ئەهلی عیلمنو هەیە لەسەر منبەرەوە لەمزگەوتەوە بانگەشەیان بۆ دەکات👇

بۆیە ئەگەر کەسانێک نەک هەر بڵێن ئەمە کفرە بەڵکو خۆیان لە پەرستنی ئەم بتە سەردەمییەیانەش وە درو بگرن دەکەونە تانەو تەشەردان و دۆزینەوەی ناو ناتۆرە لێنان ئیتر لە تکفیرو تیرۆرستی و ئێراهابیەوە بگرە تا زیندان و لێدان ودەر کردن و ئاوارە کردن و کوشتنیش ئەگەر ئەوەش نەبێ زۆر بەچاوێکی سوک سەیر دەکرێت دەڵێن ئەمانە بەکرێگیراو کفرو موخابەراتی وڵاتانن ئیتر بەبتی گەورەو بچوکەوە خەریکی ئەم تۆهمەتانەن..بۆ؟؟👇

لەبەر ئەوەی گوێڕایەڵیان ناکات شوێن دەستوری داتاشراویان ناکەوێت و دان بەوەدا نانێت کە لەبریتی (#اللە) حوکمی بکەن کافرە بەو بەرنامەیەی کە کۆمەڵە مرۆڤێک هاتون کۆ بونەتەوە لە شوێنێک وەک(#دارالندو)ـەکەی قوریش ئەمانیش هاتون لە پەرلەمان یا بارەگای (#حیز)ـبی بە سیستەمی عەلمانی و دیمکراسی و لیبراڵێ و قەومیو .... بەرنامەیەک دادەڕێژین کە تێکەڵە لە قسەو نووسین و ڕێباز و بیرو باوەڕ و هەمو ئەندامانی (#دارالندی_قریش) ببورن پەڕلەمانی عەلمانیت دەیکەن بەبەدیل بۆحوکم ویاسای (#اللە)و ئاینی ئیسلام وموسوڵمانان..👇

لەو پێناوەشدا خەڵکانێکیان داناوە بۆ دیفاع کردن بەهێزی دەمامەک دارو جۆرەهاچەک شەڕیان بۆدەکەن کۆمەڵێک(#هامان)ــیشیان خستەوەتە سەر منبەری مزگەوتەکان و کەناڵەکان بۆ شەرعیەتدان بەم پەرستگاو دەستورانەی کە بتە مۆدێڕن نەکان دەری دەکەن وا دەی ناسێنن لای  خەڵک کە ئەمەباشترین  ڕێگای ڕزگاری و ئازادیە بۆ مرۆڤی ئەم سەردەمە بەو واتەیەی کە ئەم حوکمو دەستورەی ئەوان باشترە لەوەی(#اللە_متعال) ئەمە نەک هەر عەلمانیەکان بەڵکو زۆرێك لە موسولمانانیش سەرسەختانە بانگەشەی بۆ دەکەن و بەجیهادی دەزانن 👇

بۆیە دەکرێت بڵێن بت پەرستی جاران ئەهوەن تر بوو چونکە هەر کەس پرسیاری بکردایە ئەم بتانە بۆ دەپەرستن دەیانگوت بەهەڵەدا چوی ئێمە ئەمانە ناپەرستی ئێمە داوادەکەین لەئەمانە تا لە(#اللە) نزیک بینیوە  بەڵام بتەکانی ئەمسەردەمە خۆیان عابیدو مەعبودیشن واتە لەبریتی (#اللە)ئەبنە بەرنامە داڕێژەر بۆ مرڤەکان وتەشریعو یاساخۆیان دای دەنێنن ئەمەش دەکرێت بڵێ تەنها جیاوازیەکی ترە لەنیوان بتی کۆنو تازەکان  بتەکانی کۆن بێ گیان بون پێویستیان بەخەڵک بوو ئەم دیو دیویان بکات بیان شوات بەڵام ئەمانەی ئەمڕۆ گیانداران خۆیان بانگەشە دەکەن بۆ ئەوەی خەڵک پەیڕەو پڕۆ گرامیان جێ بەجێ بکات....👇

نامەوێ لەسەری بڕۆم زیاتر بەڵام ئەوەندە دەڵێم ئەم باسە تا  زیاتر باسی بکەیت دەبینی بتکان و موشریکەکانی سەر دەمی کۆن ئەهوەن ترن لەبتە سەردەمیەکانی ئەمڕۆ جا بۆیە دەبێت وریابین بگەڕێنەورسەر دەمی پێغەمبەران(#علیهم_السلام)بزانین چیان فەرمووە چۆنیان کردوە بۆ ئەوەی ئێمەش بەهەمان شێوە خۆمان وخەڵک لەم بتە مۆدێڕنان هۆشیار بکەینەوە...👇

داواکارم(#اللەتعالی) بمان پارێزێت لەغیری خۆی سەر بۆ هیچ دەسەڵات ودەستورێک نەوی نەکەین...#اللهم_آمين☝️

#م_نامق_إمامي📝

#٢٩_صفر_١٤٣٩🌙


https://t.me/iyimami
This media is not supported in your browser
VIEW IN TELEGRAM
بسم اللە الرحمن الرحیم

السلام علیکم ورحمةالله وبركاته

بەڕێزان(#اللە_تعالی)زۆربەباشی باسی یهودی بۆکردوین کەئەوانە نەک هەرمرۆڤی ئاسای کوژو جەلادن بون بەڵکو وەک خۆی دەفەرموێت(ويقتلون النبيين بغير حق)#آل_عمران_٢١📚

واتەئەوان(#پێغەمبەران_عیلهم_السلام) یشیان کوشتەوەبەبی هیچ هۆکارێک...تەنها ئەوە نەبێ کە فەرمانیان بە چاکەو دادپەروەری پێکردون ئەوان کوشتونیان..📚

ئەمە لای ئێمە ڕونەکە کاتی خۆی باوەڕیان بە پێغەمبەرکانی(#علیهم_السلام)خۆشیان نەبوە بەڵام دواترهاتوتن کتێبەکانیان بۆمەصەڵاحەتی خۆیان تەحریف کردوە هەزاران درۆیان پێوەناوە..جاوەرەسەیری ئەم ڤیدۆیەبکەن بزانن(#حاخام)كانيان چۆن منداڵ وژن کوشتن بەعیبادەت دەزانن دەشڵێن(#اللە)فەرمویەتی👇

بەداخەوە دەڵێم ئەمە ئەگەر نەک مامۆستایەک بەڵکو گەنجێکی موسوڵمانی نەخوێندەواریش ئەم وقسەی بکردایە هەرچی کەناڵ وپەیجی دونیای هەیە بەعەلمانی ملحیدوبەناوئیسلامیشەوە دەیا کردەسەردێڕو بن و دێڕ بەرنامەو پۆستە کانیان مونافیقو(#روبيضة)ـەکانیان کۆدەکردەوە بۆ وڕەخنەگرتن لەدینی ئیسلام..😱

#اللەتعالى بمان پارێزێت لەگەمڕای وسەرلێشیوای..#اللهم_آمين☝️

#م_نامق_إمامي📝

#٤_ربيع_الثاني_١٤٤٦🌙
بسم الله الرحمن الرحيم

السلام عليكم ورحمةالله وبركاته

زۆرێک لەم ڕۆژگارەیا نائومێدی و بێ زاری ڕویان تێ دەگات بەڵام وەک موژدەیەک بۆ هەموان دڵنیابن هەمو زەلیلي و ناڕەحەتیەک سەرەتای هاتنی عیززەتو خۆشیە بۆیە هەرکات بینیتان کە موسوڵمانانی ئەهلی توحيدو حەق  زۆۆر کەمن وە زۆریش زەلیل و بێ کەسن ئەوکات بزانە کە ئیتر سەرکەوتن زۆر نزیکە چونکە ئەگەر سەیری ژیانی پێغەمبەران(#عیلهم_السلام) بکەین دەبینین جاری واهەبوە  بەتەواوەتی باوەڕ داران و شوێن کەوتوەکانیان وایان زانیوە بەهیلاک دەچن و لەناو دەچن واتە لە ئەو پەڕی  ذيللەتدابون بەڵام (#اللە_متعال)بە کورترین کات سەر کەوتنی خۆی پێ بەخشیون ئیتر هەر زەمەنەو بە جۆرێک..

ئەمەش واتە هیچ کات(#اللە_تعالى)بەندە پاکەکانی نائومێد ناکات زۆرجار تۆ واهەست دەکەیت کە ئەو ڕوداو کوشتو کوشتارە زەلیلی و بێ کەسیەی کە بەسەر موسوڵمانان دێت ئیتر تەواو بۆیە دەڵێ (#هذه_هذه_مهلكتي)واتە ئەوەیە ئەوە یە کەلەنام دەبات يا تیاماندا دەبات  بەڵام تۆ نازانی چی خێرێکی تیایە دەگونجێت (#اللە_تعالی) هەر بەو ڕوداوە يابەو هۆیەوە سەرکەوتنتی خۆی بنێرێت...👇 

ئەگەر سەیڕێکی ڕوداوەکانی ئەم دوایانەی دونیابکەین...ئیتر لە لافاو بومەلەرزەو شەڕەتانک و موشک تەقاندن..وە بگرە تادوای لەوڵاتانی چواردەورو غەربو شەرق دەبینیت چۆن دوژمنانی دین و موسوڵمانان  هەریەکەو بە جۆرێک سزادەدرێن هەندێک بەلافاو هاندێک بە بومەلەرزە هەندێک بەر بونەتە گیانی یەک... ئەمەش بەڵێنی(#اللەتعالی) یەکە دەبێی ڕو بدات وەک لەقورئاندا دەفەرمەێت👇

قل هو القادر على ان يبعث عليكم عذبا من فوقكم او من تحت أرجلكم او يلبسكم شيعا ويذق بعضكم بأس بعض انظر كيف نصرف الايات لعلهم يفقهون)#سورە_الانعام_٦٥📚

واتە بڵێ ھەر(#اللە)ـیە بەتوانا و دەستەڵاتدارە توانای هەیە کەعذاب سزایەکتان بۆ بنێرێت لە سەرەوەیان ژێرەوەتان(واتە لەڕێی باو بارانەوە بێت یا بومەلەرزە) یان بەجۆرێک گومڕاتان بکات ببن بەچەند حیزبو گوروپو دەوڵەتێک وەهەندێکتان  بەهۆی هەندێکی تروە سزاو ئازار بدات جا سەیرکەن چۆن نیشانەو ئایەتەکان دەگۆڕین(لە جۆرێکەوە بۆ جۆرێکی تر)تاتێبگەن وبیربکەنەوە..📚

داواکارم (#اللە_متعالی)موسوڵمانی ئەهلی توحید لەهەمو فتینەو ئاشوبێک دوربخاتەوە دوژمنان بکات بەگیژی یەکتریداوە ببنەوە کۆیلە بەردەستی موسوڵمانن..#اللهم_آمين☝️

#م_نامق_امامي📝

#٥_ربيع_الثاني_١٤٤٦🌙


https://t.me/iyimami
بسم الله الرحمن الرحيم

السلام عليكم ورحمةالله وبركاته

زۆێک دەپرسن ئایا(#تاوڵە)(#دۆمینە)(#شطرنج)وئەویاریانەی کە بە خاڵ دەکرێت ئایا دروستە؟؟لەوەڵامی ئەم پرسیارە  زانایان سێ بۆچونیان هەیە👇

یەکەم:ئەگەرهەریاریەک لەوانە لەسەر شتێک بکرێت ئیتر پارەیاخود هەرشتێک (#اجماع)واتە کۆدەنگی زانایانی لەسەرە کەحەرامە..📝

دووەم:هەندێک لەزانایانی کۆنوسەردەم دەفەرمون ئەگەرلەواجبات وپەرستشەکان و ذكر(#الله)غافڵت نەکاوسویند خواردنو دل ئێشانی تیانەبێ(#مکروە)واتەباشترەنەکرێت بەڵام حەرام نیە📝

سێیەم:وەک ابن قیم رحمەاللە دەفەرموێت هەرچەند هەندێک لەزانایان لەحاڵەتی جیهادا بۆفیربونی بەرگری وهێرش ڕێگایانداوە بەڵام جمهور زانایان بەحەرامی دەزانن بەبەڵگەی ئەو فەرمودەکە(#رسولﷺ)دەفەرموێت(من لعب بالنردشير فكأنماصبغ يده في لحم الخنزير ودمه)#اخرجه_مسلم📚

واتەهەرکەس یاری بکات بە(#نردشیر) بەوشتانەدەوترێت کە خالێ لەسەرە وەک زاری تاوڵەو پولی دۆمینەو وەک ئەوەوایەدەستی بە خوێن یا ڕۆنی بەراز رەنگ یاچەور كردبێت.جابۆئەوەی لەهەموشوبهەیەک دور بیت باشترەوازی لێبێنی..واللەاعلم📝

(#اللەتعالى)بمان پارێزێ..#اللهم_مين📝

#م_نامق_امامي📝

#٢_صفر_١٤٤٠🌙
بسم اللەالرحمن الرحيم

السلام عليكم ورحمة اللە وبركاته

(#أبي_هريرة_رضي_الله_عنه)دەفەرموێت (#رسول_اللەﷺ)فەرموی(لاتقوم الساعةحتى تقاتلوا اليهود حتى يقول الحجر وراءەاليهودي يامسلم هذايهودي ورائي فاقتله) #متفق _عليه📚

واتە قیامەت هەڵناستێ هەتاموسڵمان  دژی(یهود)شەڕنەکەن جاوای لێدێ بەردودار کاتێک(#یهودی)ـەکەیەک لەپشتیداخۆی حەشارداوە دەڵێت ئەی مسوڵمان ئەمەجولەکەیەکەلەپشتمەوە بیکوژە📚

یهودلەمەتۆقیوە دەش زانێ نزیکەبۆیە ئێستادەیەوێت وەک فرعەون چۆن ماڵ ومنداڵی سەردەبڕی بۆئەوەی ئەوەی نەک بەهێزبن ودەسەڵاتی لێ بسێنن ئەمیش ئاوادەسەڵاتی نەک لەغزەوقدس بەڵکو(لبنان وسوریاومصر..)زۆرێکیتر بەرفراوان بکات👇

بەڵام(#اللە)کەفەرمانی لێی بو وەک چۆن کەسێکی لەماڵەکەی فیرعەون خۆیدا گەورە کردو هەربەویش غەرقی ئەو ئاوەی کردکەدەی گوت لەژێر فەرمانی مندایەئاوائەمیش لەناو دەبات👇

لەم لاوەشیعەي رافضيش دەیەوێت دەسەڵاتی خۆی بەهێزبکات ئەهلی سونەلەناوچەکەلاوازبکات حاکمی مطلقی موسوڵمان خۆی بێت بۆیە وانەزانن دیفاع لەموسوڵمانان دەکات👇

#اللەتعالی خەونی هەردولاپوچەڵکاتەوەموسڵمانان سەر بخات..#اللهم_آمين☝️

#م_نامق_امامی📝

#٥_ربیع_الثاني١٤٤٦🌙