کەناڵی مامۆستا.نامق ئیمامی
231 subscribers
493 photos
846 videos
95 files
217 links
بسم الله الرحمن الرحيم

ــ (#الله تعالى) ــ ئەفەرموێت(قُلْ هَٰذِهِ سَبِيلِي أَدْعُو إِلَى اللَّهِ ۚ عَلَىٰ بَصِيرَةٍ أَنَا وَمَنِ اتَّبَعَنِي ۖ وَسُبْحَانَ اللَّهِ وَمَا أَنَا مِنَ الْمُشْرِكِينَ)#سورة #يوسف #آية١٠٨📚
Download Telegram
Media is too big
VIEW IN TELEGRAM
.نامق امامی☝️

#باسی  ذي الحجة🌙

#بەشی هەشت☝️
Media is too big
VIEW IN TELEGRAM
.نامق امامی☝️

#باسی  ذي الحجة🌙

#بەشی نۆ☝️
بسم اللەالرحمن الرحيم

السلام عليكم ورحمةوبركاته

بەڕێزان ئاگاتان لەڕۆژی عرفەبێت کەدەکاتە نۆی(ذي الحجة)وەیەکێکە لەهەرە ڕۆژەگەورە کانی ساڵ(اللە تعالی) سوێندی پێدەخوات دەفەرموێت(والشفع والوتر)واتە سوێند  بەشەو ڕۆژەتاکو جوتەکانی دە ڕۆژی (ذي الحجة) (امامی ابن کثير و امام الطبر رحمهم اللە) دەفەرمون (ابن عباس رضی الله عنهما) لەتەفسیری(الشفع) واتە جوت فەرمویەتی(یوم الذبح)رۆژی سەربریني حەیوان یەکەم رۆژی جەژنی قوربان( 10 ذي الحجة)و(والوتر)واتەتاک کەدەکات رۆژی عرفە📚

وەرەوەها لەتفسیری البغوی هاتوەکە  (وشاهد ومشهود)واتەسوێند بەهەموئەوشتا دەبیننو هەمو ئەوانەیشی کە دەبینرێن📚

(ابوهرير رضی الله عنه)دەفەرموێ (شاهد)ڕۆژی جمعةیەو(مشهود)ڕۆژی عرفە📚

ئەمە بێجگەلەوە عرفە ڕوکنێکە لەڕوکنەکانی حج وەک(رسول صلى الله عليه وسلم) دەفەرمویت (الحج العرفە)واتە حەج برتیە لەڕۆژی عرفە📚

وەهەروەها زانایان لەتفسیری ئایەتی ئەم (اليوم أكملت لكم دینكم وأتممت عليكم نعمتى ورضيت لكم الإسلام دينا)📚

واتەاللە دەفەرموێت من ئەمڕۆ دینەکەتانم بۆ کامل کردن و نیعمەتەکانی خۆم لەسەرتان تەواو کرد و ڕاضی بووم بەوەی کە ئيسلام دینی ئێوە بێ📚

لە إمام البخاري مسلم النسائي هەندکی تر لەزانایان دەگێرنەوە لەرێی(سفیان الثوري رحمه الله) دەفەرموێت( قال رجل من اليهود لعمر رضي  اللە عنە)لو علينا أنزلت هذه الآية...لاتخذنا ذلك اليوم عيدا.فقال له عمر  رضي الله عنه إنى أعلم أى يوم أنزلت هذه الآية أنزلت يوم عرفة فى يوم جمعة)📚

واتەپیاوێکی جولەکە بە(امام عمری رضي الله عنه)ــی گوت ئەگەرئەوئایەتە بەسەر ئێمەدا داببەزیبایە ئەوا دەمانکرد بەجەژن (امام عمررضی الله عنه) فەرمووی بێ گومان من دەزانم چي ڕۆژێک ئەوئایەتە دابەزیوەڕۆژی عرفە بوو لە ڕۆژی جمعە.📚

وەهەرورها إمام مسلم فەرموودەیەکامن لەدایکە(عائشةرضي الله عنهما)بۆ نەقڵ دەکات دەفەرموێت (إن رسول اللە صلى الله عليه وسلم قال ما من يوم أكثر من أن يعتق الله فيه عبدا من النار من يوم عرفة وإنه ليدنو ثم يباهي بهم الملائكة فيقول ما أراد هؤلاء📚

واتەهیچ ڕۆژێک نییە کە(اللەتعالی) بەندەکانی زیاتر تێدا لە ئاگر ڕزگار بکا لە ڕۆژی عرفە بێ گوومان اللەتعالی نزیک دەبێتەوە و شانازیان پێوە دەکات لای ملائیکەکان ودەفەرموێت ئەمانە چیان دەوێ...؟

هەرلە بارەی ڕۆژی عرفەوە( امام ي الطبري رحمه الله) لەتفسیرەکەیدادەفەرموێت لەرۆژی عرفەدا(اللە تعالی) پەیمانی لە بەندەکانی وەرگرتوە و پێی فەرموون ئایا من الله وپەروەردگاری ئێوە نیم ؟ ئەوانیش ووتیان بەڵێ شایەتی دەدەین کە تۆ پەروەردگارمانی📚

ئەمە بیجگەلەوی کە لەم رۆژەدا شیطان زۆرذەلیل و سەرشۆڕ دەبێ وەک(امام مالک رحمەاللە) لە(الموطاء)دا فەرمودەیەکمان بۆ دەگێڕتەوە ودەفەرموێت (رسول اللەصلی اللە علیەوسلم)دەفەرموێت(مارئى الشيطان يوما هو فيه أصغر ولا أدحر ولا أحقر ولا أغيظ منه فى يوم عرفة وما ذاك إلا لما رأى من تنزل الرحمة وتجاوز الله عن الذنوبِ العظام)📚

واتەهیچ ڕۆژێک نیە شیطان تێیدا بچوکتر و  ذەلیلترو سوك ترو توڕەتر بێ لە ڕۆژی عەرەفە ئەمەش لەبەر هیچ شتێک نیە جگەلە ئەوە نەبێ کە دەبینێت ڕەحمەتی الله متعال دادەبەزێت وە الله تعالى لە تاوانی بەندەکانی خۆش دەبێت📚

داواکارم اللەتعالی لەبەرەکەتو پاداشتی ڕۆژی عرفە مەحروم وبێ بەشمان نەکات ....اللهم آمين☝️🤲

م.نامق إمامي📝

٩/ذي الحجة/١٤٤٣🌙

🌴🌴🌴🌴🌴🌴🌴🌴
This media is not supported in your browser
VIEW IN TELEGRAM
بسم اللە الرحمن الرحیم

السلام علیکم  ورحمة اللەوبركاته

بەڕێزان  ڕۆژی عرفە زۆر داوای لێ خۆش بون بکەن لە(اللە) چونکەئەوڕۆژە  ڕۆژی لێ خۆش بونی (اللەتعالی) لەبەندەکانی هەربۆیە پشینانی ئێمە زۆر ئەمڕۆژەیان بەگرنگ زانیوە لەم ڕۆژەدا زۆر داوای لێخۆشبونیان کردوە☝️🤲🌴

(عبداللە بن مبارك رحمه الله) ئەفەرموێت ڕۆژی عرفە لەکاتی عصر دا ڕۆیشتم بۆخزمەتی (سفيان الثوري رحمه الله)بینیم لەسەر ئەژنۆ دانیشتوەو ئەگەری و دوعادەکات لێم پرسی(من اسوأ الجمع حالا..!!؟؟ قال الذي يظن أن لا يغفر الله له)📚

واتەخراپترین کەس کێیە..!!؟؟فەرمو خراپ ترین کەس ئەو کەسەیە کە گومان دەکات اللەتعالی لێی خۆش نابێت📚

داواکارم (اللەمتعال) لێخۆشبونی خۆ دابارێنێت بەسەر من ئێوەیشدا لە هەموتاوانەکانی منیش وئێوەیش خۆش بێت☝️🤲 😭

م.نامق إمامي 📝

٨/ذي الحجة/١٤٤٣🌙


https://t.me/iyimami

🤲🌨☝️🤲🌧☝️🌦🤲💦☝️💧
بسم الله الرحمن الرحيم

السلام عليكم ورحمةالله وبركاته

   (#رسولﷺ)دەفەرموئت(الحج عرفة)
واتە(#حج)یەكێک لەڕوکنەگرنگەکانی وەستانە لە(#عرفە)👇

بەڕێزان(#أبو الوليد سليمان بن خلف بن سعد بن أيوب التجيبي) یەکێکەلە (#محدث) و(#فقیه)ـەکاني(#مذهب مالكي)وەقاضي و شاعيری سەردەمی خۆی بوەلە(٤٠٣هــ) بۆ(٤٧٤هـ)لە(#اندلوس)ژیاوە لە(#المنتقى شرح الموطأ)دا(١ /٣٥٨)ـدائەفەوموێت👇

أفضل الدعاء يوم عرفة يعني أكثرالذكر بركة وأعظمه ثواباوأقربه إجابةويحتمل أن يريد به الحاج خاصة لأن معنى دعاء يوم عرفة في حقه يصح وبەيختص وإن وصف اليوم في الجملةبيوم عرفةفإنه يوصف بفعل الحاج فيه..واللەأعلم📚

واتە باشترین دوعای ڕۆژی عەرەفەبەمانای چاکرتن(ذكر)وگەورەتیرن پاداشت و نزیکترین لەوەڵامداناوە واتە قبوڵ بون لای (اللەمتعال)وەئەگەری ئەوە هەیە ئەوەی حاجی مەبەستی بووبێت کە داوای بکات قبوڵ بێت لەبەر ئەوەی  خۆی عەرفە تایبەتە بەو وەئەگەر ڕۆژی عەرەفەوەصف بکرێ یا ناوێکی واتابکرێتەوە پێ دەگوترێت ڕۆژی حاجی...واللەاعلم 📚


داواکارم(#اللەتعالی)لەئێمەو ئەوانیش قبوڵبکات.مەحرومان نەکات لەبەرکەتی ڕۆژی عرفە. اللهم آمين☝️

.نامق إمامي📝

٩/#ذي الججة/١٤٤٤🌙
بسم الله الرحمن الرحيم

السلام عليكم ورحمةالله وبركاته

سەرەتا نابێت کەسێک نوێژی بەیانی نەڕوات بۆ نوێژ یاخود نوێژی بەیانی دوابخات و بی فەوتێنێت بەبیانوی ئەوەی فریای نوێژی جەژن بکەوێت 👇

پاشان دوای گەڕانەوە لەنوێژی بەیانی سونە تە لای هەندێک زانا دەفەرمون لەفیعلی(#اصحاب رضي اللەعنهم)جمهوری زانایان دەفەرمون مستحب غوسڵی نوێژی جەژن دەر بکەیت جوانترین پۆشاکی خۆت لەبەر بکەیت بۆن لەخۆت بدەیت ئەمانە لەمسوتەحەباتن 👇

وەهەروەها سونەتە لە جەژنی قوربان هیچ شتێک نەخورێت بەڵکو لەوقوربانیە بخوات کە خۆی سەریدەبڕێت👇

دواتر بەڕێ دەکەویت بە(#تکبر)کردن واتە(#اللە اکبر)بەڕێگادا دەڕوایت تادەگاتە مزگەوت یا موصلى 👇

کەگەیشتە ناو مزگەوت دوڕکاعات نوێژی  (#تحية المسجد)دەخوێنیت پاشان لەشوێنی خۆیەوە تکبیرو ذكر  دەکات تا کاتی نوێژجەژن 👇

نوێژی جەژنی قوربان باشترە کەمێک زوتر بکرێت بۆ ئەوەی ئەوکەسانە قوربانی دەکەن بەئاسانی قوربانیەکەیان سەرببڕنو لە قوربانیەکە بخۆن....؟👇

چۆنیەتی نوێژی جەژن ...👇


نوێژی جەژن دوو ڕکعاتەوەک نوێژی بەیانیه  بەڵام جیاوازە لە وتنی زیکر و کردنی (#اللەاکبر) لەنوێژەکەدا !👇

سەرەتا نیەت بە دڵ دەهێنیت و دڵ ئامادە دەکەیت کەنیەتت وایە نوێژی جەژن دەکەیت☝️

دواى ئەوەی دەستت کرد بە نوێژەکەت واتە دوای تکبری ئیحرام ..حەوت جار دەڵێی(#الله اکبر) ولە نێوان تکبرە کاندا هیچ  ذكري کرێک وارید نیە🌴

پاشان سورەتی(#الفاتحە) دەخوێنیت 🌴

پاشان سونەتە سورە()یا خود(#الأعلی) بخوێندرێت..🌴

پاشان رکوع سوجدە دەبەیت وەک نوێژی ئاسایی ..🌴

پاشان هەڵدەسیتەوە بۆ ڕکعاتی دووەم ..
ڕکعاتی دووەمیش وەک ڕکعاتی یەکەمە تەنها جیاوازە لە ژماری ووتنی (#الله اکبر)ەکاندایە
لەڕکعاتی دووەم پێنج جار دەڵێی (#الله اکبر) و ئەمیش لەنێوان(#الله اکبر)ەکان هیچ  ذكرێک واريد نیە کە صحيح بێت لەدوای فاتحە سورة (#القمر)يا خود (#الغاشية) دەخوێندرێت ..🌴

دەستت بەرزبکردنەوە یا بەرز نەکرد بەوە هەردوکی دروستە🌴

زانایان فەرمویانە کە(#رسولﷺ)لەنێوان تەکبیرەکان ذیکری نە خوێندووە و دەستی بەرز نەکردووەتەوە🌴

هەر کەسێک فریای نوێژی جەژن نەکەوێت بە جەماعەت ئەوا بەتەنیادەتوانێت بیکات🌴

کاتەکەیشی نزیکەی دە پازدە خولەک دوای خۆرهەڵاتن دەکرێت ،تا کاتی زەوال واتە نزیکی بانگی نیوەڕۆ🌴

ئەم نوێژەلای هەندێک لەزانایان واجبە لاهەندێکیشیان دەفەرمون فرض كيفايه یە هەندێکتش دەفەرمون  فرض عينه هەندێک دەفەرمون سونەتی موئەکەدەیە🌴

زانایان دەفەرمون باشتروایە لە موصلی بکرێت نەک لەمزگەوت مەگەر لەبەر باران و سەرما یاخود ترسێک چونکە(#رسولﷺ) هەرلەموصلى نوێژی دوجەژنەکەی خوێندوە 🌴

دواترە دادەنیشیت گوێ لەوتاری جەژن دەگریت کەوتار تەواو بو ئەوکات پیرۆزبای جەژن دەكەیت لەگەڵ چواردەورت دەڵێت (#تقبل_اللە_منی_ومنک)یاخود دەڵێت (#تقبل _للە_مناومنکم)ئیتر دەگەڕێیتەوە بەرەو ماڵ👇

لەدوای نوێژی جەژن هیچ نوێژێکی تر سونەت نیە ☝️

#تێبینی: جەژنی قوربان چوار ڕۆژە تکبر ذكر كردن  لەهەموکاتێکدا دروستە بەڵام ئەگەر دوای نوێژەکان کرا باشترە ذكرەکانی دوای نوێژ بخوێندرێت دواتر تکبر بکات ئەگەر پێش ئەویش کردی هەردروستە هیچی لەسەر نیە ...#واللەاعلم☝️


#اللە_تعالى شارەزای دینەکەیمان بکات..#اللهم#آمين☝️🤲

#م_نامق_إمامي📝

#١٠_ذي_الحجة_١٤٤٣🌙


https://t.me/iyimami


🌴🕋🕌🕋🕌🕋🕌🎇🕋🌅🌴
🕋الله اكبر 🕌
🕋 الله اكبر لا إله الا الله 🕌

🕋الله اكبر🕌
🕋الله اكبر كبيرا🕌

🕋🌴🕌🌴🕋🌴🕌🌴

تقبل الله منا ومنكم صالح الأعمال
عيدكم مبارك ونسأل الله تعالى أن يعيده علينا وعليكم وعلى المسلمين الموحدین بالخير والعز والنصر والبركة وذهاب الاحزان في كل المكان 🍫🍬🕋🕌

جەژن لە هەموو موسوڵمانای ئەلی توحید لەتەواوی جیهانداپیرۆزبێت داواکارم اللە ئەم جەژنە بکاتە ئاخیرجەژنی غوربەتو زەلیلی  وزندانی موسوڵمانانی جیهان🍫 🍬🕋🕌

عيدتون مبارك الله متعال آن عید را سبب عیزت و خوشحالی مسلمان وازبین بردن  کفر شیرک ظولم غوصها گرداند 🍬🍫🕋🕌


🌴🕋🌺🕌🌸🕋🌹🕌🌷🕋🌴
بسم اللەالرحمن الرحيم

السلام علیکم ورحمةاللەوبركاته

زۆرێک دەپرسن چی جۆرە ئاژەڵێک سونەتە بۆقوربانی بۆوەڵامی ئەم پرسیارە بابڕۆینەخزمەت ئەوفەرمودەیە👇

دایکە(#عائیشەرضي_اللەعنهما)بۆمان دەگێڕێتەوە دەفەرمویت(کأن رسول اللەﷺأمر بكبش أقرن يطأ في سوادويبرك في سوادوينظر في سوادفأتي به ليضحي بەفقال لهاياعائشة هلمي المديةثم قال اشحذيهابحجرففعلت ثم أخذهاوأخذالكبش فأضجعەثم ذبحەثم قال باسم اللەاللهم تقبل من محمدوآل محمدومن أمة محمد..)#رواەمسلم📚

واتە(#رسولﷺ)فەرمانی کرد دوبەرانی شاخ درێژی شاخ ڕەشەی دەم ڕەشی چاوڕەشی وئەژنۆ ڕەشی قاچ ڕەشی قەلەوی بۆبێنن بیکات بەقوربانی کەبۆیان هێنافەرمانی کرد(یاعایشە)ئەوچەقۆیەم بەبەرد(هەسان) بۆتیژبکەمنیش کردم پاشان لێی وەرگرتم ئینجابردی بۆشوێنی سەربڕین وپاڵی خستو لەڕیوایەتێکدا قاچی خستەسەرملیو فەرموی (#بسم الله)دواتر فەرمووی ئەی(#اللە)ئەم قوربانیەقبوڵ بکەلە(محمد)ولەهەمووئەهل وبەیتی(#محمد)ولەهەمو ئومەتی(#محمد)📚

کەواتەسونەتەقوربانی بەبەرانێکی لەوشێوەیە وەهەرکەس پێی خۆشبو زیاتربێت دەوانێت چەند بەرانێک یاحوشترێک یامانگابکات..#واللەاعلم ☝️

#م_نامق إمامي 📝

#٦_ذي الحجة_١٤٤٣🌙
بسم الله الرحمن الرحيم

السلام علیکم ورحمةالله وبركاته

#جیاوازی نێوان(الأضحية)واتە قوربانی  (العقیقە او النسك)سەرەتا وەک تێ بینیەک زانایان دەفەرموب(کلمە)یان وشکەی(نەسیکە باشترە بگوترێت لەعەقیقە) یاخود حەوتم یامەڕەمنداڵە..📚

  #یەکەم جیاوازی لەکاتی نیەت وکاتی سەر بڕیندا👉👇

#الأضحية:واتە قورباني كردن لە یەکەم ڕۆژی ذي الحجة نیەت هێنان دەست پێ دەکات کە ئیتر نابێت نینۆک و موو لەخۆی بکاتەوە هەتائەو کاتەی قوربانیەکەی دەکات ئەگەر لەبەر هۆکارێک مووی لەخۆی کردوەیانینۆکی کرد قوربانیەکەی هەردروستە کەلەیەکەم ڕۆژی جەژنی قوربان واتە دەی(ذي الحجة)وەدوای نوێژی جەژن دەتوانێت حەیوانەکەی سەر ببڕێت ڕاستەوخۆئەوکاتەباشترین کاتە سونەتە لەوکاتەدا سەر ببڕێت لەکاتی سەربڕینیدا(بسم اللە اللە أکبر)دەکات نیەتی قوربانی لێ دێنێت یاخود دەتوانێت لەدوەم یان سێ یەم ڕۆژوتاچوارەم ڕۆژ پێش نوێژی مەغریب کاتی هەیە بۆ نیەت هێنان و قوربانی کردن.. واللەاعلم 📚

#النسيك:یان مەڕە منداڵە حەوتم لە دوای حەوت ڕۆژ لەکاتی لەدایک بونی منداڵەوە ئەکرێت ئەگەر توانرا لەحەوتەم ڕۆژدا بکرێت باشترە ئەگەر نەتوانرا حەوتی تری بخاتەسەر ئەگەر نەکرا ئەوا حەوتی تر دەخاتەسەر ئەگەر لێی تێکچو لەهەر ڕۆژێکی تردا ئەتوانرێت بکرێت وە لەکاتی سەربڕین دا(بسم اللە اللە اکبر)دەکرێت دەگوترێت ئەمە عقیقەی فڵانەکەسی کوڕمە یا کچمە یاخۆمە..واللەاعلم📚

#دووەم جیاوازی لەکاتو جۆری حەیوان و 
شوێندا..👉👇

#الأضحية قوربانی کردن لەساڵدا تەنها چوار ڕۆژی جەژنی قوربان وەباشترە لە(مصلى) واتەئەوشوێنەی نوێژی جەژنی لێ دەکرێت سەری ببڕێت ئەگەر نەکرا جائزە لەهەر شوێنکی تربکرێت باشترین قوربانی لەحوشترو مانگاو مەڕو بزن وشەک دەکرێت نابێت هیچ جۆرە نەخۆشیو نوقسانیەکی هەبێت..واللە اعلم📚

#النسیکە:یان حەوتم کاتو شوینی بۆنیە لەماڵەوە یاخود لەهەر شوێنکی تردا دوای حەوت ڕۆژ لەدایک بونی منداڵ باشترە بکرێت  لەهەر ڕۆژێک ساڵدا  هەرچەندەزانایان قیاس یان کردوەتەسەر قوربانی و دەڵێن بە هەمو ئاژەڵێک دەکرێت کە بۆقوربانی دەبێت بەڵام هەمو فەمودەکان باسی شەک دەکەن(رسول صلى اللەعلیەوسلم)دەفەرموێت شەک  شەکیش ئەوەیە ساڵێکی تەواو کردبێت پێی نابێتە دوساڵ..واللەاعلم 📚

#سێ یەم جیاوازی لە گۆشتەکەیدا..👉👇

#گۆشتیی قوربانی دەکرێت ورد بکرێت یابکرێت بەدوبەش یاخود سێ بەشەوە بەشێکی بۆ هەدیە بەشێکی بۆفەقیرو هەژار بەشێکی بۆ خۆی هەڵبگرێت بەکاڵی دەبەخشرێتەوە...واللە اعلم📚

#گۆشتی النسیکە حەوتم  باشترە زۆر ورد نەکرێت ئێسکەکانی لەبەر فەرمودەکەی دایکە(عائیشە رضي الله عنهما)کەدەفەرموێت بۆدەست و قاچی منداڵەکە واباشترەورد نەکرێت ئێسکەکان.وەهەروەها باشترە گۆشتی عقیقە بکرێت بەخواردن و کەسانی موتەقیو دین دار بانگ بکات لێی بخۆن ودوعابۆ منداڵەکە بکەن یاخود بکرێت بەخواردن ببرێت بۆکەسانی ئیماندارو ئەهلی توحید دوعای  صاڵح بون سالم بون بۆ منداڵەکەیان بکەن ئەگەر هەر نەتوانرا لەسەر ڕەئی هەندێک لەزانایان ئەتوانرێت بەکاڵی یبەخشرێت..واللە اعلم📚

#چوارەم جیاوازی لەدوبارە بونەوەو ژمارەدائاژەڵەکاندا..👉👇

#قوربانی هەموساڵێک دوبارە دەبێتەوەو یەک حەیوان بۆ هەمو ئاندامانی خێزانێکە  کەلەیەک ماڵدا دەژین ئەکرێت.. واللە اعلم 📚

#بەڵام عقیقە یاخود حەوتم لەهەمو تەمەندا یەک جارەوە بۆ هەریەک نەفر دەبێت بکرێت  بۆ کوڕ دوو شەک و بۆ کچ یەک شەک ئەگەر نەتوانرا بۆ کوڕیش دەکرێت یەک شک بکرێت هەرجائیزە واللە اعلم..📚

#پێنجەم جیاوازی لەڕەنگ و شکڵ..👉👇

#قوربانی باشترە بە حەیوانێکی چاو ڕەشی شاخ داری قاچ ڕەشی ئەژنۆ ڕەشی بەڵەک یاخود کەور بکرێت..📚

#بەڵام النسیکە یاخود حەوتم بەشەکێکی سپی قەڵەوی یاخود بۆ کوڕە بەدوشەکی سپی قوڵەوی لەوەزن وڕەنگ و ڕەگەز وەك یەك یاخود نزیك بن لەیەکەوە باشترە بکرێت..📚

#شەشەم هیچ جیاوازیەک لەنێوانیان قوربان وحەوتم  دانیە لەم خاڵەدا...👉👇

#ئەم دوانە دوعیبادەتن لەهەردو کیاندا دەبێت نیەت تەنها بۆ اللە بێت ئەنجامدانی بۆ غەیری اللە دروست نیەو حەرامە وە حوکمی هەردوکیان لای زانایان ئەگەر واجب نەبێت سونەتی موئەکەدەیە وەهەرکەس هەیبێت نەیکات بۆقوربانی مەکروهە هەرچەندە زانایان دەفەرمون قوربانیش واجبە لەسەر هەرکەسێک  هەیبێت  بۆ عقیقە واجبە تاوان باردەبێت ئەگەر هەی بێت ونەیکات.. واللە اعلم📚

اللەشارەزامان بکات لەدینەکەی خۆمان کاری پێ بکەین نیەتمان خالص بكات ڕونی کەینەوە... اللهم آمين ☝️🤲

.نامق إمامي📝

١٣/ذي الحجة/١٤٤٣🌙


🌴☝️🐫🐂🐏🐑🐐🔪☝️🌴
بسم اللە الرحمن الرحیم

السلام علیکم  ورحمة الله وبركاته

بەڕێزان(
#ابن قيم الجوزی (#رحمەالله) دەفەرموێت👇

المخلوق اذا خفته استوحشت منه وهربت منه ، والرب تعالى إذا خفته أنست به وقربت إليه)
#الفوائد/ #لإبن القيم/ص٩٢

واتە مەخلوقو دروست کراوەکان ئەگەر لێیان ترسای لێیان هەڵدێت خۆتیان لێ دوردەخەیتەوە بەڵام پەروەدگاری باڵا کەلێ ترسای بەرەولای دەڕۆیت لێی نزیکدەبیتەوە📚

کەواتەبا هەمومان لە(اللە)بترسین بەرەولای بڕۆین بەخەڵکیش بڵێن کەئەمەفەرمانی(
#اللەمتعال)وەک دەفەرموێت👇

(ففڕوا الی اللە إني لكم منه نذير مبين)
#سورة/#الذاريات/آية/٥٠📚

واتەئەی(#محمدﷺ)پێیان بڵێ بەپەلە بەرەو لای(#اللە) بڕۆن بەڕاستی من لەلایەن(#الله)وە ترسێنەرێکی ئاشکراو ڕوونم بۆ ئێوە...📚

#اللەتعالی ترسی خۆی بخاتە دەڵە کانمانەوە بۆئەوەلەغەیری خۆی لەکەس نەترسین تەنهابەرو ئەوبۆڕین..اللهم آمين☝️

.نامق امامی📝

١٤/
#ذي العقدة/١٤٤٤🌙
بسم الله الرحمن الرحيم

السلام عليكم ورحمةالله وبركاته

بەڕێزان بائاگاداری هەڵسو کەوتمان بین بێ ئەدەبی وبێ ڕزی نەکەین بەرامبەربە(#القرآن)ـو یاساو سورەکانی(#اللەمتعال)و(#حديث)ـە کانی (#رسولﷺ)ـم ودین بەگشتی وموسوڵمانان چونکەوەک(#حسن البصري رحمەالله)دەفەرموێت👇

من لم يتأدب مع الله فوق الأرض أدبه الله تحت الأرض)#مدارج السالكين/٢/٦٧/#بن قیم الجوزي رحمەالله📚

واتەهەرکەس لەسەر زەوی بەرامبەر بە (#اللەمتعال)ئەدەبی نەبێت و بێ ئەدەبی بکات(#اللەتعالی)لەژێر زەوی ئەدەبی دەکات بە(#عذاب)سزاي سەختی قەبر📚

ئەمە تەنها قسەی زانایاک نیە گومانمان هەبێت یابڵێن کێ دەڵێ وایە  بەڵکوبەبەڵگەوە فەرمویتی ئەوەتا(#اللەتعالی)خۆی دەفەرموێت👇

وتقوا يوما ترجعون فيه الي الله ثم توفى كل نفس ما كسبت وهم لا يظلمون) #سورة/#البقرة/#آية/٢٨١📚

واتەبترسن لـە ڕۆژێک دەگەڕێنرێنەوە بۆ لای(#اللەمتعال)لەپاشان ھەموو کەسێک (#أجر)پاداشت یاخود(#عذاب)سزای ئەوەی کردوەیەتی وەری دەگرێتەوە هیچ کەس بەهیچ جۆرێک  ستەمی لێ ناکرێت📚

داواکارم(#اللەمتعال)خۆمان ماڵو منداڵمان بپارێزێت لەسزای سەختی دونیاو قیامەت...#اللهم آمين📚

.نامق إمامي📝

١٥/ #ذوالعقدة/١٤٤٤🌙
بسم اللەالرحمن الرحیم

السلام علیکم ورحمةاللەوبركاته

(اللەتعالی)دەفەرموێت(..ولاتكونوامن المشركين*من الذين فرقوادينهم وكانواشيعاكل حزب بمالديهم فرحون)سورةالروم آية/٣١ـ٣٢📚

واتەلەوکەسانەمه‌بن کەشه‌ریك بۆ(اللە متعال)بڕیارده‌ده‌ن..له‌وانه‌ی کەدینه‌که‌یان به‌ش به‌ش کردووه‌وبوونه‌تەچه‌نده‌هاحیزب و گروپو بڕوایان به‌هه‌ندێک لەدین هه‌یه‌وبڕوایان به‌هه‌ندێکی نی یه‌وکوێرانەشوێن ڕابه‌ره‌که‌یان ده‌که‌ون هەرحیزبێک لەوانە دڵخۆشن بەبه‌رنامه‌و نه‌خشه‌وپلانی خۆیان واده‌زانن چاکترین ڕێبازیان گرۆتەبەر📚

بەداخەوە زۆڕێک ئەمڕۆ حیزبێکی بەناو دینەوە هەڵبژرادوەهەندێک لە(آية)تەکانی (قرآن)کەلەبەرژەوەندی خۆیانەبەکاری دێنن هەندێکی تریشیان پێشت گوێخستوەئەمەش بەڕاستی خۆچواندوصفاتي مشريکەکانە وەک لەم فەرمودەیەداهاتوە📚

(ابن مسعودرضي اللەعنه)ئەفەرموێت (رسولﷺ)فەرموی(لاتختلفوافإن من كان قبلكم اختلفوافهلكو)رواەالبخاری📚

واتەخیلاف وجوادای لەنێوانتاندانــەبێت چونکەئەوانەپێش ئێوەتەفڕەقەوجوداییان نایەوە بۆیەبەهیلاک چون📚

(اللەتعالی)برایەتی بخاتەنێوانمان ولە تەفەڕەقەوجودای بمان پاڕێزێت..اللهم آمين☝️

م.نامق إمامي 📝

٢٦/رجب/١٤٤٣🌙
بسم الله الرحمن الرحيم

السلام عليكم ورحمةالله وبركاته

هەرگەل وقەومو هۆزێک دەسی لەدیني (#اللەمتعال)بەرداو ئیشوکاری بوبە چەلاحنێ وموجادەلە لەسەر شتی لاوەکی تەرفرەقەی خستە نێوان موسوڵمان پشتی لە(#قرآن)و (#حديث )كردو ڕوی كردە ئیلحادو علمانیەت  ئەوە سەڕشۆڕ دەبێت دوردەکەوێتەوە لەدینی ئیسلام   ڕۆژ بەڕۆژ .. تا وای  لێدێت کە هەموشت دەکات جگە لەدین داری تابەهەر جۆرێک بێت خۆی بەهێزبکات مەنهەجەکەی خۆی پەرە پێ بدات یا بگات دەسەڵاتداران و مەسڵەحەتێک بۆ خۆی بچڕێت👇

ئیتر زۆر جارێک دەگاتەئەوەی کە هەمو جۆرە یارمەتیەکی دوژمنانی دین  دەدات یاخود هەمو جۆرە یارمەتیکیان لێ قبوڵ دەکات بۆ کوشتن و خۆ بردنەپێشەوە📚

کفریش هەمو شتێکی بۆ دەڕەخسێنێت بەکاری دێنێت وبۆ ذەلیل کردن و لەناو بردنو ناشیرین کردنی ئیسلام و موسوڵمانان...👇

بەڵام ئەگەر سەیرێکی پێشەنەکانمان بکەین دەبینین  هیچ یەکێك لە ئەهلی ئیمان وئیسلام ڕازی نەبون برایەکی موساڵمانیان کفر بچوکترین ئازاری پێ بگەیە نێت نەبون بە یاری زانی ئەو دەورانەی کە کفر بۆ دژائەتی ئیسلام و موسوڵمانان دەیکاتەوە هەتا ئەگەر لە بیرو بۆچونو مەزهەبیشدا جیابن هەتا ئەگەر ئەو دو موسوڵمانە بەرامنبەر یەکتر وەستابن وشەڕیان بێت بەهیچ جۆرێک نەیان هێشتوە کفر بێتە نێوانیان کەسێکیان سەربخات بەسەر ئەوی تریاندا جا بۆ دڵنیایتان پێم خۆشەبڕۆینە خزمەت ئەم ڕوداوە 👇

زاناياني(#سيرة) بۆمان دەگێڕنەوە لە کاتی شەڕو ناکۆیەکەی نێوان (#امامي علي بن طالب و #امامي معاوية ابن ابوسفيان رضي الله عنهم)کافرە کان وستیان هەلێک بدۆز نەوە بۆ زیاتر گەورە کردنی تەفرەقەی نێوان موسوڵمانان و مەشغوکردنیان بەخیلافەکانیان👇

بۆ ئەو مەبەستە  پاشای ڕۆمەکان نامەیەک دەنوسێت بۆ(#إمامي معاويیە رضي الله عنه)کە لەو کاتەدتەدا سوپای (إمامي علی رضي الله عنه) فشارێکی زۆری هێنابو بۆ سوپاکەی (إمامي معاوی رضي الله عنه)👇

واتە خەریک بو بەتەواوی دەشاکا پاشای ڕۆمەکان بۆی نوسی لە قەیسەری رۆمەوە بۆ(#معاوی  بن ابو سفيان)ئاگادارین بە تێكچونی نێوانتان لەگەڵ(#عەلی بن ابوطالب) دا ئێمە دەزانین  كە خیلافەت بۆ تۆ حەق ترە ئەگەر دەڵێت سوپایەكی گەورەت بۆ دەنێرم كە سەرە تاکە ی لای تۆ بێت کۆتاییەکەی لای من تاکەلە سەری (#عەلی)ــتان بۆ بێنێت سەر بکەوی بەسەریداو تۆ ببیت بە خەلیفەو پێشەوا👇

ئەویش کەنامەکەیان پێدا لەوەڵامدا نامەیەکی بۆنوسی پێ گوت لە بەندەی(#اللە معاوی)ـەوە بۆ (#هیرقل)ــی سەگی ڕۆم  ئێمە دوو براین و  كێشەلە نێوانماندا هەیە هیچ پێویستمان بەتۆنیە كە بێیتە نێوانمان سوێند بە(#الله) ئەگەر بێدەنگ نەبیت ئەوا سوپایەكت بۆ دەنێرم سەرەتاكەی لای تۆ بێت و كۆتاییەكەی لای من تا کەلە سەری تۆ بێنن  بۆ (#إمامي عەلی رضي الله عنه)👇

دەڵێن قەیسەری رۆم هەمان نامەی بۆ (#امام علی بن ابوطالب  رضي الله عنه)  ناردووە ئەویش بەهەمان شێوەی (#امامي معاویە رضي الله عنه) وەڵامی داوەتەوە👇

ئەمەیە لەئیسلام تێ گەیشتن ئەمەیە بەرنامەی ئیسلام کە برا کەت بەهیچ شتێک بە کفر نە فرۆشی نەبیتە داردەستی کفرو ئەگەر گەورەترین دەسەڵاتیشیت دەست کەوێت ئەمانەن کە(#اللەتعالى) لەوەصفياندا دەفەرموێت👇

...فسوف يأتي الله بقوم يحبهم ويحبونه أذلة على المؤمنين أعزة على  الكافرين يجاهدون في سبيل الله ولا يخافون لومة لائم....) #المائدة٥٤📚

واتەکه‌سانێک دێنە کایه‌وه کە(#الله تعالى) خۆشی ده‌وێن ئه‌وانیش ئه‌ویان خۆش ده‌وێت  هەمیشە ملکه‌چ و فه‌رمان به‌ردارو به‌سۆزن بۆ ئیمانداران وە بە عیزەتن سەربڵند به‌سه‌ر کافرو بێ باوه‌ڕاندا له پێناو ڕێبازی(#اللەمتعال) وبۆ به‌ده‌ستهێنانی ڕه‌زامه‌ندی ئه‌و جیهاد وتێكۆشان ده‌که‌ن له لۆمه‌ی لۆمه‌که‌رانیش ناترسن...📚

بەڵام بەداخەوە زۆرێک ئێستا بەتەوا پێچەوانەی ئەمەو چەندها (#آية)ــي تری (#قرآن)ــو (#حديث)بەرامبەر موسوڵمان وەک دڕندەوان بەرام بەر کافر سەر شۆڕو زەلیلن👇

نەک هەرئەوە بەڵکو وەک گوتمان بونەتە یاریزان یاخود بونەتە ئەکتەرێک بۆ ئەو فیلمانەی کفر سازی دەکات بۆ تەفرەقەو  جودای نێوان موسوڵمانن بانگیان دەکاتەسەر کەناڵ باراگاکانی خۆی هەندێک دەعم دەکات بۆ  زەلیلی کردنی ئەویتر دوای ئیشی پێیان نەما ئەوانیش فڕێ دەدات  تۆهمەتێکیان بۆ ساز دەکات بۆ ئەوەی لەبەرچاو خەڵک ناشیرنیان بکات بۆئەو کفرو بەدڕەوشتیو دزیو گەندەڵیەکانی خۆی بەئەوانە پەردەپۆش بکات دەڵێت ئەوە ئەومسوڵمانانەی کەئێوەشانازیتان پێوەدەکرد ئەواتە لە ناوخۆیاندە نایانکرێت دژایەتی یەکتری دەکەن..📚

بەڵام بەکوێرای چاوتان(#اللەمتعال) دینی خۆی هەر سەردەخات یاخود کەسانێک دەکات بەهۆکار بۆسەرخستنی دینەکەی خۆی(ولوکرە الکافرون).....📚

داواکارم (#اللەتعالى) هیدایەتمان بدات..اللهم آمين☝️

.نامق إمامي📝

٢٢/ #ذي الحجة/١٤٤٤🌙
بسم اللە الرحمن الرحیم

السلام عليكم ورحمة الله وبركاته

ئەگەردەتەوێت لەو کەسانە بیت کە راضي بوني(#اللەمتعال)بەدەست بهێنیت و لەبەهەشت بە ئەو پەڕەی ڕێزو سوپاسەوە  سلامەوە پێشوازیت  لێ بکرێت بەهەمیشەی لە نازو نعمەتەکانی بەهەشتدا بیت.. ئەوا لەو کەسەنابە کە پێیان دەگوترێت دەگوترێت(عباد الرحمن)واتە بەندە میهرە بانەکانی(#للەمتعال)👇

ئەوانیش ئەو کەسەنان کە وا ئەم کردەوە وصيفاتا نەیان تیایەو بەئەوپەڕی(#صبر)ئارام گریەوە کاریان پێکردوە..👇

#یەکەم:به‌نده‌میهرەبانەکانی (#اللەمتعال)
ئەوانەن کەلە غەیری(#اللەتعالی) پەرستش بۆ هیچ جۆرەکەس و شتێکی تر ناکەن👇

#دوەم.ئه‌وانه‌ی که شه‌وگاریان به سوجده بردنو وەستان بۆ شەو نوێژ تابەیانی ده‌به‌نه سه‌روڕۆژ دەکەنەوە👇

#سێ یەم..ئه‌وانه‌ن کە دەپاڕێنەوە (#اللەمتعال)له‌(#عذاب)سزای ئاگری دۆزه‌خ به‌دوورمان بگره و په‌نامان بدە...☝️

#چوارەم..ئەوانەن کە کاتێک ماڵو سامانیان  خه‌رج دەکەن یاخود  ئەبەخشن (#اصراف) واتە زیادەڕۆی ناکان وەده‌ست نوقاو ڕه‌زیلی یش نین  به‌ڵکو له‌و نێوانه‌دا بەشێوەیەکی مام ناوه‌ندین وماڵو سامانیان خەرج دەکەنو لێشی دەبەخشن👇

#پێنجەم:ئه‌وکه‌سانه‌ن کەزۆر به هێمنی و لەسەر خۆی به‌سه‌ر زه‌ویدا ده‌ڕۆن کاتێکیش جاهیل و نه‌فامەکان به قسه و قسه‌ڵۆک ناو ناتۆرەی ناشیرین بیزارایان دەکە له وه‌ڵامیاندا بەئەوپەڕێ رەوشت جوانیەوە(#السلام علیکم)👇


#شەشەم:ئەوانەن که‌هیچ کەس بە ناهەق  ناکوژن کە(#اللەتعالى)کوشتنی حه‌رام کردبێت مه‌گه‌ر بەحه‌ق و موستەحەقی کوشتن بێت👇

#حەوتەم:ئەوانەن کە زینا ناکه‌ن و نزیکی هیچ ئافەرتێکی ناموحرەم ناکەونەوەو خۆیان توشی سزاناکەن لەبەر چێژێکی کاتی👇

#هەشتەم:ئه‌وانەن که شایه‌تی ناحه‌ق ناده‌ن هه‌رگیز له شوێنێکدا ئاماده نابن که شایه‌تی ناحه‌قی تێدا بده‌درێت و یان درۆی تێدا بکرێت کاتێکیش دەگەن بەشوێنێک کە خەریکی کات کوشتنن بەلای شتی بێ هودەو گاڵەتەو گەپو نەفامیەوە لایان دانانیشن بەلەسەرخۆی وسەربەزیەوە بەلایاندا  تێده‌په‌ڕن👇

#نۆیەم:ئه‌وانەن کاتێک کە بەئایایێک یا فه‌رمانه‌کانی(#اللەمتعال)ئاگاداریان دەکەنەوە هه‌روا بە کوێری شێونی ناکەون وە به‌لایاندا تێناپه‌ڕن پشتگوێشی ناخەن  به‌ڵکو بیر دەکەنەوە وهەوڵدەدەن لێیتێ بگەن بەباشی بزانن چۆن جێ بەجێی بکەن وەک خۆی بێ کەموزیاد پاشان په‌یڕه‌وی ده‌که‌ن کاری پێ دەکەن👇

#دەیەم:.ئه‌وانەن کە دەپاڕێنەوە ئەی په‌روه‌ردگارا له هاوسه‌ران و نه‌وه‌کانمان که‌سانێکمان پێ ببه‌خشه که ببنه مایه‌ی ڕووناکی دڵ ودەرنمانو و سەرخەری دین ئیسلام پارێزەری موسوڵمانە نانی یەک(#اللە)پەرست و گەڕانەوەی حوکمی (#اللەمتعال)..👇


ئەگەر ئەم دەخاڵەت بەئەو پەڕی(#صبر) ئارام گری و لەسەرخۆیەوە لە خۆتا بەدی کرد ئەوە(#إن شاء الله) تۆ یەکیت دەبیت کە بەندە مهرەبانەکانی(#اللەتعالی)چاوەڕێ ئەم پاداشتەگەوەبانەش بکە👇

#یەکەم ڕاضي  بونی(#اللە متعال) لەدونیاو قیامەت وە نزیک بونەوەلێی قبوڵ بونی دوعاکانت👇

دوەم:سەر بەرزو بەعیزەت لە دونیاو قیامەت واتە لەدونیا لەناو خەڵکی موسولمان و ئاقڵ و تێگەیشتو بەئەوپەڕی ڕێزەوەسەیر دەکرێیت و ولای(#اللە متعال)یش شوێنی تای بەتت هەیە 👇

#سێ یەم ئەمین وپارێزراوی لەکاتی مردن و لەسزای  قەبر و ژیانی بەرزەخ و وەستانی ساحەی مەحشەرو عذابي جهنم سزای دۆزەخ ...👇

#چوارەم:داوی حەشر وحیساب و بۆ وەرگرتنەوەی پاداشتی ئەم کردەوە چاکانەوە وەرگرتنەوەی نامەی کردەوەکانت بەدەستی ڕاست بەئەو پەڕی سوپاسو سلاو ڕێزەوەپێشوازیت لێ دەکرێت...👇

#پێنجەم: ئامادەکردنی شوێنە بەرزو بڵندەکانی بەهەشت و ژورە  ڕازاوەنی کە بۆ هەمیشەی تیادا دەحەوێیتەوە...☝️


بۆدڵنیاتان لەڕاست ودروستی ئەم خاڵانەزۆر بەیانەسەرنج لە کۆتایەکانی(#سورة/#الفرقان/"#آية٦٣بۆ٧٧)بدەن📚 

داواکارم(#اللەمتعال) لە(#عبادالرحمن)واتە بەندە میهرەبانەکانی خۆی بمان گێڕێت لەو پاداشتانە مەحورمان نەکات...#اللهم آمين☝️

.نامق إمامي📝

٢٥/#ذو الحجة/١٤٤٤🌙
بسم الله الرحمن الرحيم

السلام عليكم ورحمةالله وبركاته

بەڕێزان کۆپلەیەک بۆ بەرچاو ڕونیتان لە هەندێک لەوانەی بەناو دینەوە قسەدەکەن بون بەداشی دامەی کفر بۆیە دەڵێن وریابن 👇 

هەندێک کەس هەیە ئەچنەسەر منبەر
گەر قاضي هەبێت  نای گرێت بەنۆکەر📝

لێی وەر دەگرێتۆ جامانە و مێزەر
نە کو نەمێنیت هەیبەتی منبەر 📝

بەڵام سەد داخم قاضي  نەماوە
ئەمڕۆ دەسەڵات لەلای نا پیاوە📝

هەرکەس خۆی ویستی پەوردەی دەکا
بۆ گومڕا کردن سەر  بەدەستی دەکا📝

بۆ کورسی و پارەو دەسەڵاتی خۆی
بشەرعێنن بۆی  هەر کەسەو لای خۆی📝

کەسێک بەناوی نوێگەری بۆدین
کەسێک بەناوی داکۆکی لە دین 📝

بۆ پارەو سامان هەموشت دەکەن
هەر بیریان نیە (#اللە)ڕازی کەن 📝

بۆیە ئێستاکە حاڵمان ئاوایە
خەڵک گیرۆدەی دەست مامۆستایە📝

داواکاری مان لە(#اللە) وایە
وەدورمان بگرێت لەئەم بەڵایە📝

بەڕاستی سەختە دین داری ئێستا
  پێشیان دەڵێن دین وەک پشکۆیەلە دەستا📝

م.نامق إمامي📝

١٨/محرم/ ١٤٣٧🌙
بسم الله الرحمن الرحيم

السلام عليكم ورحمةاللەوبرکات

بەڕێزان سوپاس بۆ(#اللەمتعال)ئەمساڵیش گەیشتنەوە بەیەکێک لەمانگە گەورەکانی ساڵ ئەویش مانگی(#المحر)کە یەكیکەلەو مانگانە چەند تایبەت مەندیەکی خۆی هەیە وەک (#اللەتعالی)دەفەرموێت👇

إن عدة الشهور عند الله اثنا عشر شهرت منها اربعة حرم ذلك الدين القيم فلات تظلموا فيهن انفسكم... ) #سورةالتوبة/٣٦📚

واتە بێگومان ژماره‌ی مانگه‌کان لای (#اللەمتعال) دوانزه مانگه‌له‌کتێبی(#اللە) له(#لوح المحفوظ)دا دیاریکراوه‌ هه‌ر له‌و ڕۆژه‌وه که ئاسمانه‌کان و زه‌وی دروست کردووه‌ چوار مانگی به حه‌رام داناوه (واته نابێت جەنگ لەو چوارمانگەدا بکرێت)ئەوەیەدین و ئاین و به‌رنامه‌ی ڕاست و دروست که‌وابوو له‌و مانگانه‌دا سته‌م له خۆتان مه‌که‌ن...)📚

زاناياتي تفسير لەوانە(امام ابن كثيرو قرطوبي رحمهم اللە)وبێجگە ئەوانیش  لەتفسیری کانیاندا دەفەرمون(ابن عباس  رضي الله عنهما)  فەرمویەتی(فلاتظلموافيهن انفسكم في كلهن ثم اختص من ذلك أربعة أشهر فجعلهن حرما وعظم حرمتهن وجعل الذنب فيهن أعظم والعمل الصالح والأجر أعظم📚

واتەستەم لە خۆتان مەکەن لەهیچ مانگێکدا پاشان تایبەتی کردوە بەوچوارمانگە حەرامکراوە بەحرمێکی زۆرگەورەتر دایناوە بۆیە تاوانی تیایاندا بەگورەتر حسابەوکردەوەی چاکەش تیایاندا بە خێرترحسابە لەچاومانگەکانیتر 📚

هەرلەبارەیمانگی(#المحرم)(امام أبي بكر رضي الله عنه)بۆمان دەگێڕێتەوە دەفەرموێت(رسول اللەﷺ)لەکاتی(#حج)ـدا لە(#خطب)ـدا فەرموی👇

(ألا إن الزمان قد استدار كهيئته يوم خلق الله السموات والأرض السنة اثنا عشر شهراً منها أربعة حرم ثلاثة متواليات ذو القعدة وذو الحجة والمحرم ورجب مضر بين جمادى وشعبان)..#متفق علیە📚

واتەکات سوڕانەوەى تەواو کرد وگەڕایەوە وەکو ئەو ڕۆژەی (#اللەتعالی)ئاسمانەکان وزەوی دروستکردساڵێک دوازدە مانگە چوار مانگیان حەرامکراو(پیرۆزن)سیانیان لەدوای یەکن (#ذو القعدة)و(#ذو الحجة)و(#المحرم)و(#رجب مضر)لە نێوان(#جمادی)و(شعبان)ــە📚

مانگی(#المحرم)لەگەڵ ئەوەی یەکێکەلە چوارمانگە حەرام کراوە(#فضل) گەورەیەکی تایبەتی هەیە هەروەک (ابن رجب رحمەاللە) دەفەرموێت👇

زانایان ڕاجیاییان بۆدروست  بولەسەر ئەوەی کامە مانگ پاداشتی زۆرترە(#الحسن بصري)ـو غەيرئەویش فەرمویان(أفضلها شهر الله المحرم ورجحه طائفة من المتأخرين)📚

واتەباشترین مانگ (#المحرم)ــە کۆمەڵێک لە زانایانی(#المتأخرين)ــیش ئەو بۆچونەیان  لاپەسەندتر بوە👇

بەڵام هەندێکیش فەرمویان لەپاشا(#رمضان) مانگی(المحرم)باشترین مانگ وەک لە گێڕانەوەکەی(#وهب بن جرير)کەلە(قرة بن خالد)بۆمان دەگێڕنەوەکە (#الحسن بصري)هەرخۆی فەرمویەتی👇

إن الله افتتح السنة بشهر حرام وختمها بشهر حرام فليس شهر في السنة بعد شهر رمضان أعظم عند الله من المحرم وكان يسمى شهر الله الأصم من شدة تحريمه📚

واتە(اللەتعالی)سەرەتای دەست پێکردنی ساڵی بەمانگی (#حرام)کراو دەستپێ کردوە کۆتیەکەشی بەمانگی(#حرام)کراو هێنا بۆیە لەناوساڵدا جگەلە مانگی(#رمضان)هیچ مانگێک نیەگەورەتر بێت لە (#محرم)وەناو نراور بەمانگی(#اللە) بەهۆی توندی قەدەغەکردنی پێی دەوترێت کەڕ ئەمەیان بۆچونێکی پەسەندترە بەبەڵگەر فەرمودەکەی(أبي هريرة _رضي الله عنە)بۆماند دەگێڕێتەوەلە (#رسول اللەﷺ) فەرمویەتی👇

(أفضل الصيام بعد رمضان شهر الله المحر وأفضل الصلاة بعد الفريضة صلاة الليل)#رواەمسلم📚

واتە باشترین ڕۆژو دوای مانگی(#رمضان) ڕۆژەی مانگی(#المحرم)وەباشترین نوێژی دوای فەرزەکان نوێژە شەوە واتە شەونوێژ)📚


کەواتە بۆ ئەوەی لە پاداشتی مانگی محرم بێ بەش نەبین هەوڵ بدەین لەمانگەدا زۆر ژردوەی چاکە بکەین بەتایبەت ڕحژوگرتن ئەگەر نەشمان توانی بەڕۆژو بین با(١٠/محرم) یاخود (٩/محرم) یا(١١/محرم) بەڕۆژو بین یائەوەشمان نەتوانی هەوڵبدەین  ظوام  و ستەم نەژەین تاوانی تیادا نەکەین بپاڕێینەورلەبڵێن یا(#اللە)مەحرومان نەکەی لەپاداشتی ڕۆژانی مانگی(#المحرم).. اللهم آمين☝️

.نامق  إمامي📝

١/#محرم/١٤٤٤🌙
بسم اللەالرحمن الرحیم

السلام علیکم ورحمةاللەوبركاته

بەبۆنەی نزیک بونەوەمان لە(١٠/ #محرم)پێم خۆش بوشتێک وەبیری خۆمانو ئێوەبهێنینەوەکەزۆرکەس باسی ناکات بەداخەوەدوژمنانی دین وەک ئیشی هەمیشەییان پێیان خۆش نیە کەس ئەوڕاستیە بزانێت دەیشارنەوەچونکە دوژمنایەتو خیانەتی دوەمیان دەردەکەوێت بەرامبەرئەهل وبەیتی (#رسولﷺ)🌴

بەڕێزان شیعەرافضي نەک هەرموشریکن  بەڵکومونحەریف وخائینیشن بەمیژوی ئیسلام بەتای بەت بەئەهلوبەیت کەخۆیان ئیدیعای دەکەن بۆیەئەوەی دەمەوێیت بیزانن ئەوەیە کە ئەم مونحەریفانەدوجارخیانەتیان کردوە بەدین وئەهل وبەیتی(#رسولﷺ)☝️

یەکەم خیانەت ئەهلی کوفەلەگەڵ(#امامی حسین رضي اللەعنهما) وەهاوەڵانی کرديان بەیعەتیان هەڵوەشاندەوە لەگەڵی ڕاستیان نەکردجامونافیقەکان ئەمەیان بە هەل زانیو کەوتنەگیانی خۆیو هاوەڵانیو شهیدیان کردن داستانی خیانەتەکەی ئەوان لە(#امام حسین رضي اللەعنهما)ئەوەبوکەئەلهی کوفە داوایان لێ کردببێت بەئەمیریان ئەوانیش بەی عەتی پێ دەدەن ئیتربەهەر جۆرێک بێت راضيان کردبڕوات بۆعیراق کەبەڕێکەوت بەرەو ئەوێ هێشتانەگەیشتبو لەڕێگادابووئەوان بەی عەتەکەیان هەڵوەشاندەوەومونافیقەکانیش ئەمەیان بەهەل زانی کەوتەنەپیلان گێڕان بۆشەهید کردنی(#امام حسين رضي الله عنهما)وهاوەڵانی چۆنیەتی شەڕەکە زۆرجار باسمان کردوەلای هەموان ڕونە☝️

دووەم خیانەتیان لەمیژوی ئیسلامدایە ئەویش ئەوەیە کەکاتێک باسی شهیدی(#امام حسین رضي الله عنهم)دەکەن ناوی کوڕو ئامۆزاوبراکانی ناهێنن باسی هیچیان ناکەن چونکە دەزانن بەباسکردنی ناوەکانیان دەردەکەوێت کەئەمانە چەندها ئەولاد ومنداڵیان هەیەبەخۆشی ناوی(#امام ابوبکر #امام عمر و #امام عثمان رضي الله عنهم)ناوناوەبەناوی ئەوانەوە ئیترئەمەش قورسە کەئەمان کەسێک بەکافردەزانن کە ئەهل وبەیت بەپیشەواو ئیمامی خۆیان قبوڵیان کردون منداڵەکانیان بەناوی ئەوانەوە ناوناوەکەچی ئەم خائینو مونحەریفانە بەکافریان دەزانن بۆیەبۆدەرکەوتنی ئەم ڕاستیەپێم خۆشەناوی هوموئەوانەبزانین کە لەگەڵ (#امام حسین رضي اللەعنه)ـدالەڕۆژی(عاشوراء)واته(١٠/#محرم)ـداشەهیدبون کەئەوان هیچ کات باسی ناکەنو نایانەوێت کەس باسی بکات بەڵام ئیمەوەک واجبێکی شەرعی باسی دەکەین بۆئەوەی خیانەتی ئەمانە دەربکەوێت🌴

ئەمانەش ناوی هەموشەهیدانی (#عاشوراء)واتە١٠/#محرم👇

١.#امام حسین🌴
٢.#عباس بن علی🌴
٣.#علی اکبربن حسین🌴
٤.#علی اصغربن حسین🌴
٥.#عبداللەبن علی🌴
٦.#جعفربن علی🌴
٧.#عثــــــمان بن علی🌴
٨.#ابـــوبــکــربن علی🌴
٩.#ابــــوبـــکـــربن حسن بن علی🌴
١٠.#قاسم بن حسن بن علی🌴
١١.#عبداللەبن حسنعام🌴
١٢.#عون بن عبداللەبن جعفر 🌴
١٣.#محمدبن عبداللەبن جعفر🌴
١٤.#عبداللەبن مسلم بن عقیل🌴
١٥.#محمدبن مسمسلم🌴
١٦.#محمدبن سعید بن عقیل🌴
١٧.#عبدالرحمن بن عقیل🌴
١٨.#جعفربن عقیل🌴
١٩.حبیب ابن مظایراسدی🌴
٢٩.#أنس بن حارث اسدي🌴
٢١.#مسلم بن عوسجە اسدی🌴
٢٢.#قیس بن عشر اسدی🌴
٢٣.#ابوثمامەبن عبدالله🌴
٢٤.#بریربمدانی🌴
٢٥.#بنزلەبن اسد🌴
٢٦.#عابس شاکری🌴
٢٧.#عبدالرحمن رببی🌴
٢٨.#سیف بن حارث🌴
٢٩.#عامبن عبداللەبمدانی🌴
٣٠.#جندابن حارث🌴
٣١.شوذب بن عبدالله🌴
٣٢.#نافع بن حلال🌴
٣٣.#حجاج بن مسروق مؤذن🌴
٣٤.#عـــــمـــــربن کرضە🌴
٣٥.#عبدالرحمن بن عبدرب🌴
٣٦.جندابن کعب🌴
٣٧.#عامربن جندا🌴
٣٨.#نعیم بن عجلان🌴
٣٩.#سعدبن حارث🌴
٤٠.#زبیربن قین🌴
٤١.#سلمان بن مضارب🌴
٤٢.#سعیدبن عـــــمــــر🌴
٤٣.#عبداللەبن بشیر🌴
٤٤.#وھب کلبیکلبی🌴
٤٥. #بن عــــمــرشیخ الاسلام قیس🌴
٤٦.#ظهیربن عامر🌴
٤٧.#بشیربن عامر🌴
٤٨.#عبداللەارواح غفاری🌴
٤٩.#جون غلام ابوذرغفاری🌴
٥٠.#عبداللەبن امیر🌴
٥١.#عبداللەبن یزید🌴
٥٢.#سلیم بن امیر🌴
٥٣.#قاسم بن حبیب🌴
٥٤.#زیدبن سلیم🌴
٥٥.#نعمان بن عــــمــــر🌴
٥٦.#یزیدبن سبیت🌴
٥٧.عامربن مسلم🌴
٥٨.#سیف بن مالک🌴
٥٩.#جابربن حجاج🌴
٦٠.#مسعودبن حجاج🌴
٦١.#عبدالرحمن بن مسعود🌴
٦٢.#بیکربن حئ🌴
٦٣.#عماربن حسن تائی🌴
٦٤.#زرغامەبن مالک🌴
٦٥.#کینانەبن عتیق🌴
٦٦.#عقبەبن سولت🌴
٦٧.#حربن یزیدتمیمی🌴
٦٨.#عقبەبن سولت🌴
٦٨.#حبلەبن علی شیبنی🌴
٧٠.#کنب بن عــــمـــر🌴
٧١.#عبداللەبن یکتیر🌴
٧٢.#اسلم غلام ای ترکی)رضی اللەعنهم☝️

پرسیار لێرەدائەوەیەکە ئەهل وبەیت(#رضي اللەعنهم)چۆن منداڵەکانی بەناوی کەسێکەوەناودەنێت کەکافربێت؟👇

وەک بینیتان ئەوان منداڵەکانیان بەناوی(#اصحاب وخلفاءالراشدين رضي اللەعنهم)ناوناوەئایائەوان نەیان زانی ئەمانەکافرن.!؟ئایائەهلوبەیت شارەزاترو دڵسۆزترن بۆدین یائەوانەی کەخیانەت دەکەن هەموژیانیان پڕێتی لەکفر وشیرک..و خورافیات!؟🤯

وەڵامەکەی ڕونەبەڵام موشریک و گومڕاکەرانی شيعەی رافضي نایانەوێت خەڵک ئەوڕاستیە بزانێت بۆیە ئەوەبەرچاوڕنیەمانداموسوڵمانان ئەم ڕاستیانەبزانن نەخەڵێتن بپاڕێنەوە (#اللەتعالي)لەگومراکەرانو موشتیکان بمان پارێزێت...االلهم آمين☝️

م.نامق إمامي📝

٤/#محرم/١٤٤٥📝
پێغه‌مبه‌ری خوا ﷺ فه‌رموویه‌تی: (هه‌ركه‌سێك دوو كچ به‌خێو بكات، هه‌تا پێده‌گه‌ن ئه‌وا كه‌ ڕۆژی قیامه‌ت دێت من و ئه‌و ئاواین)، له‌م كاته‌دا په‌نجه‌كانی جوت كرد به‌یه‌كه‌وه‌.
ئیمامی مسلم ڕیوایەتی کردوە
بسم الله الرحمن الرحيم

السلام عليكم ورحمةالله وبركاته

بەڕێزان(أبي قتادة الحارث بن ربعي رضي اللەعنه) بۆ دەگێڕیتەوە دەفەرموێت(رسولﷺ) فەرموی(وصيام يوم عاشوراء أحتسب على اللە أن يكفر السنة التي قبله)رواەمسلم📚

واتە بەڕۆژو بونی(١٠/محرم)ئومێدم وایە واحسابی لەسەردەکەم  کە ببێتە کەفارەتو سڕینەوەی گوناهوتاوانی ساڵی پێشتر📚

داواکارم لە(اللە تعالی) لە پاداشتی بەڕۆژو بونی نۆ و دەی (محرم)  مەحرومان نەکات ...اللهم آمين☝️

تێبینی: ئەوکەسانەی کە بۆیان سەختە ناتوانن دوو ڕۆژ بە ڕۆژو بن لەبەر کارو جەوی گەرماو نەخۆشی وەپێشیان خۆشە لەوپاداشتە مەحروم نەبن دەتوانن تەنها (١٠/محرم)بەڕۆژوبن.. واللەاعلم☝️

بۆزانیاری زیاتر وەڵامی هەندێک گومان   لەسەر ڕۆژو گرتنی نۆ و دەی محرم ئەو نوسینەی خوارەوە👇


.نامق  إمامي📝

٨/محرم/١٤٤٥🌙
بسم اللە الرحمن الرحيم

السلام عليكم ورحمة اللە وبركاته

زۆرێک دەپرسن ئایا بەڕۆژو بون لەڕۆژی (#تاسوعاء و #عاشوراء)واتە(٩ و ١٠)ـی(#محرم) پەیوەندی بەشەهیدی بونی(#إمام_حسين_رضي_اللەعنهما) هەیە کە شیعەبەحسابی خۆیان زۆر گرنگی پێدەدەن..!!؟؟👇

لەوەڵامی ئەم پرسیارەدا دەڵێن نەخێر هیچ پەیوەندی بەشیعەوە نیە بەڵکو ئەوان  زۆربەیان هەر بەڕۆژو نابن شیعەکان لە مانگی محرم هەر خەریکی خواردن خواردنەوەن لەزۆربەی مزگەوتەکانیان تا چل ڕۆژ خواردنو خواردنەوەو شیوەنی درۆینە دەگێڕن بەدڵنیایەوە خواردن و خواردنەوە لەگەڵ بەڕۆژو بون جیاوازی زۆرە بۆیە پەیوەندی بەوانەوە نیە بەڵکو ڕۆژگرتن لە دەی(#محرم)چەندها ساڵ پێش شەهید بونی(#امام_حسین_رضي_اللەعنهما) سونەت بوە جا  بۆ بەرچاوڕونی زیاتر بابڕۆینەخزمەتی ئەوفەرمودانە👇

بەڕێزان سەرتا ئەوە بزانین کە مانگی(#محرم) لای(#اللە_متعال) و(#رسولﷺ) تایبەت مەندیەکی خۆی هەیە بەتایبەت ڕۆژی (#١٠_محرم)وەک لەم فەرمودەدا هاتوە👇

(#ابن_عباس_رضي_الله_عنهما) دەفەرموێت(ما رأيت النبي ﷺ يتحرى صيام يوم فضله على غيره إلا هذا اليوم يوم عاشوراء وهذا الشهر يعني شهر رمضان)#رواەالبخاری📚

واتە نەم بینیوەکە(#رسولﷺ)فەضل و  پاداشیی هیچ ڕۆژێکی بەئەندازەی ڕۆژی(#١٠_محرم)وە مانگی(#رمضان)ــی بەگەورە دانابێت و گرنگی پێدابێت ..واتە هیچ ڕۆژێکی بەئەندازەی بەڕۆژو بونی(#١٠_محرم)وە مانگی(#رمضان)ـي پێ گرنگترو گەورەتر نەبوە بۆیە(#یتحری)واتە(#كان شديد الاهتمام)واتە زۆر گرنگی پێدان بە ڕۆژو گرتنی سونەت لەم ڕۆژەدا👇

یەکێک لەگرنگیەکانی ئەم ڕۆژە ئەوەیە کەڕۆژی سەرکەوتنی(#موسی_علیە_السلام) بەسەر فرعەوندا وەک لەم  فەرمودەدا هاتوە👇

(#عبد الله بن عباس رضي الله عنهما)دەفەرموێت (قدم النبيﷺ المدينة فرأى اليهود تصوم يوم عاشوراء فقال ما هذا قالوا هذا يوم صالح هذا يوم نجى اللە بني  إسرائيل من عدوهم فصامه موسى قال فأنا أحق بموسى منكم فصامه وأمر بصيامه)#رواە البخاری📚

واتە(#رسولﷺ)هاتە(#مدینە)و بینی یهودیەکان واتە جولەکەکانی(#مدینە)بەڕۆژو دەبن لەڕۆژی (١٠/#محرم) ئەویش فەرموی ئەوە چیەئەم ڕۆژە ئەوانیش گوتیان ئەمەڕۆژێکی چاکە ڕۆژی سەرکەوتنی(#موسی علیه السلام)ـە بەسەر فرعەوندا ئەمە ئەو ڕۆژەیە کە(#اللە)نەوەکانی ئیسرائیلی نەجاتدا لەدەستی فرعەون(#موسی علیه السلام) لەم ڕۆژەدا بەڕۆژو بوە ئەویش فەرموی من ئەحەق ترو لەپێشترم لەئێوە بۆ(#موسی علیەالسلام)بۆیە بەڕۆژو بو فەرمانیشی بەڕۆژو گرتن کرد ئێمەش بەڕۆژو بوین 👇

  لەگێڕانەوەیەکی تردا(فإذا كان العام المقبل إن شاء الله صمنا اليوم التاسع)#رواەمسلم📚

واتە بەهاتنی ساڵێ یاخود ئەگەرمام ساڵی ئایندە(٩/#محرم)میش بەڕۆژو دەبین(#إن_شاءالله) ئەمەش دیارە بۆ موخالەفەکردنی گاور جولکەوکەکان بوە👇

وە هەروەها لەبارەی پاداشتی بەڕۆژو بون لە(١٠/#محرم)(#أبي قتادة الحارث بن ربعي رضي اللەعنه) بۆ دەگێڕیتەو دەفەرموێت(#رسولﷺ) فەرموی(وصيام يوم عاشوراء أحتسب على اللە أن يكفر السنة التي قبله)#رواەمسلم📚

واتە بەڕۆژو بونی(١٠/#محرم)ئومێدم وایە واحسابی لەسەردەکەم  کە ببێتە کەفارەتو سڕینەوەی گوناهو تاوانی ساڵی پێشتر 📚

تیبینی:(#رسولﷺ) نایەوێت لەعیبادە تیشدا وەک کافرو مشریک و یهودیەکان بێت کەچی زۆر  بەداخەوە لەم ڕۆژگارەدا بەناو موسوڵمان بۆ دەست خۆشیور ڕاضي کردنیان  واز لەدین دەهێنن و بست بەبست شوێن گاورو جولکەو کافرو مشریک و علمانی ملحید کەوتوە بەناوی پێکەوە ژیان، بون  بەکۆیلەیان و ئەوانیش نەکەهەرحسابیان بۆناکەن  بەڵکو هەر ڕۆژەو بەجۆرەێک لەدینەکەیان دادەتاشن تا لەبێ دینیەوە سەر دەر دەکەن... #اللەبمان پارێزێت👇

کەواتە بەم بەڵگانە بۆمان دەرکەوت کەبەڕۆژو بونی(٩ـ و ـ١٠/#محرم) یاخود(١٠و١١/#محرم)  بۆکەسێک کەنەیتوانی نۆ بەڕۆژو بێت سونەتەو وەدەبێتە کەفارەتی تاوانی ساڵێک وە تایبەتیش نیە بەهیچ کافرو مشریکێکەوە☝️

جا باوەک (#رسولﷺ) گرنگیەیکی تەواو بەڕۆژو  بدەیەن بە ئیمان و باوەڕو یەقینێکی تەواو خۆمانی بۆ ئامادەبکەین ئەوانەمان کە دەتوانین با(٩و١٠/#محرم) بگرین باشترە واسونەتە وەئەگەر نەمانتوانی نۆ بەڕۆژو بین با(١٠و ١١/#محرم)بەڕۆژو بین ئەوەشی کە ناتوانێت لەبەرگەرماو کارو کاسبی و ناڕەحەتی دەتوانێت تەنها(١٠/#محرم) بگرێت بۆ ئەوەی لەو پاداشتە بێ بەش نەبێت.. #واللەاعلم☝️

داواکارم (#اللەتعالی)بیکاتە کەفارەتی تاوانەکانمان و ئێمەیش سەر بخات بەسەر فیرعەونەکانی ئەم سەردەمەداوەک چۆن لەم ڕۆژەدا(#موسی علیه السلام)ـی سەرخست بەسەر فرعەوندا...#اللهم آمين☝️

.نامق إمامي 📝

٨/#محرم/١٤٤٥🌙


🕋🌴🌴🌴🌴🌴🌴🌴🕌
This media is not supported in your browser
VIEW IN TELEGRAM
کورتەوتارێکی کۆنی مامۆستا نامق ئيمامي لەبارە ڕاستگۆیە 👳🏻‍♂

وەوەرگیراوە لە پەیجی کۆژیرەوە☝️