کەناڵی مامۆستا.نامق ئیمامی
230 subscribers
509 photos
879 videos
95 files
281 links
بسم الله الرحمن الرحيم

ــ (#الله تعالى) ــ ئەفەرموێت(قُلْ هَٰذِهِ سَبِيلِي أَدْعُو إِلَى اللَّهِ ۚ عَلَىٰ بَصِيرَةٍ أَنَا وَمَنِ اتَّبَعَنِي ۖ وَسُبْحَانَ اللَّهِ وَمَا أَنَا مِنَ الْمُشْرِكِينَ)#سورة #يوسف #آية١٠٨📚
Download Telegram
بەشی حەوت باسی چۆنيەتی #الحج و #العمرة كردن

 بەبەڵگەی قرآن و حديث صحيح

نوسيني م.نامق إمامي👇


👇👇👇
بەشی حەوت: دوای عەرفە

دوای ئەوەحاجیان هاتنەعەرەفەو لەوێمانەوە تادوای ڕۆژئاوابونی ئێوارەی عەرەفە نوێژی مەغریب ناکان بەڵکو بەرە موزدەلیفە بەڕێ دەکەون
ئەگەر چۆڵ بو بەخێرای دەڕۆن ئەگەر قەرەباڵغ بو پاڵە پەستۆ ناکەن لەسەرخۆیان بەهێمنی دەڕۆن کەگەیشتنەئەوێ بانگی مەغریب دەدەنو بەجەماعەت نوێژی مەغریب دەکەن هەردوای ئەویش قامەت دەکەن نوێژی عیشادەکەن بەکورت کرواوەی واتە قەصروجمع دەکەن ئەمەئەگەر بەتەنیاشبێت هەرئەوکارە دەکات واتەبانگدەدات وقامەت دەکات نوێژی مغریب وعیشا بەقصروجەمع دەکات نابێ نوێژ تائخیر بکات بۆلای عیشا بڵێ دوای بانگی عیشا دەی کەم

ئیتر لەموزدەلیفە ئیستراحەت دەکەنودەخەون تاکو نوێژی بەیانی ئینجا بانگ دەدەن واجبە نوێژی بەیانی لەموزدەلیفە بکەن چونکە یەکێ کە لە واجباتەکانی حەج کردنی نوێژی بەیانی لەموزدەلیفە.

مەگەر بۆ کەسانێک کەپیرو پەک کەوتەبێ یاخود خانم بێ بتوانێ نیوەی شەو موزدەلیفەبەجێ بهێڵن بێجگەلەمان نابێت لەوێ دەرچن تاکو نوێژی بەیانی نەکەن
ئینجا دوای نوێژی بەیانی ئەگەر توانیان دەچن بۆ(المشعر الحرام)کەکێوێکی بچوکە پێی دەڵێن(قزح)مزگەوتی موزدەلیفەی لەسەر دروست کراوە ئینجا رودەکانە قبلەو(الحمدلله الله كبر لاإله إلا الله)ودوعادەکەن تا کاتێ دنیا ڕوناک دەبێتەوە وەئەگەر نەشچێتە(المشعر الحرام)لەهەر جێگایەکی موزدەلیفەدەتوانێت ذكرو دوعا بكات
ئینجا پێش خۆر هەڵهاتن بەرەومینا بەلەسەرخۆی بەتلبیە کردن بەڕێ دەکەون تادەگەنە ئەو جێگەیەی کەجەیشەکەی ئەبرەهەهاتن بۆ ڕوخانی مەککە لەوجێگایەداکەپێی دەڵێن(بطن محسر)ماندو بونو پەکیان كەوت وەهەرواها لەزمانی جەهالەتیشدا هەرلەوێدا دەوەستانو ماندو دەبون  بۆیە (رسولﷺ) فەرموی ئێوە بەخێرای بڕۆن لێرەماندونەبن بەپێچەوانەی ئەوان.
ئینجا ڕێگەی ناوەڕاست دەگرنە بەر کەدەگەڕێتەوە بۆ مینا بۆ سەر (الجمرة الكبرا) کەپێی دەگوترێت (جمرة عقبة الكبرا)لایخۆمان شیطان رجمی گەورەی پێدەڵێن کەئاخیرجەمەرەیە کە لەمەککەوە نزیکە
ئینجا رۆژی جەژن کەدەکاتە رۆژی(١٠ی ذوالحجة) وەسێ یەم ڕۆژی کارەکانی حەجە کە(یوم الحج الأكبر)رەلەوێ یەکەم کاری رەمی جەمەرەی عەقەبەیە کەحەوت بەردی بەئەندازەی کەمێک گەورەترلەدەنکە نۆکێک کەلەمینا کۆیکردوەتەوە دەست دەکات بە رمی کردن لەوکاتەدا رودەکاتە حەوزەکەو لای چەپی دەکات مەککەو لای ڕاستی دەکاتە مینا واتە روبەڕوی حەوزەکە دەوستێ دەست دەکات بە رمی وەهاویشتنی بەرد بۆناو حەوزەکە وەلەگەڵ هاویشتنی هەر بەردێکدا(الله أكبر)دەکات وەدروست نیە پێش خۆر هەڵاتن رمی بکات بێجگەلەخانمان و پەک کەوتەو خاوەن عوزرەکان وەرمی کردن تەنها بەحەوت بەردەدەکرێ دروست نیە لەغیری بەرد تاکەنەعلو بەردی گەورە لەجۆرانەیتر باکربهێنرێت بۆ رمی وەجائیزە رمی دوا بخرێت بۆ کاتی نیوەڕۆیان دوای نیوەڕۆ لەبەر ئیزدیحامیو قەرەباڵغی ئینجاکەتەواو بو لە رمی ئیتر تەلبیەش کۆتایدێت چونکە دوای رمی لەئیحرام دەر دەچی کەدرچونی یەکمی ئیحرامە(التحليل الأول) بەڵام باشتروایەکەئیحرام نەکەیتەوە تاکو حەیوان سەر نەبڕیو سەرت نەتاشی چونکە هەندێک لە زانایان دەفەرمون دوای حەیوان سەر بڕین و سەر تاشین ئینجا ئیحرام دەکەیتەوە دوای ئەمانە هەمو کارەکانی کە لەکاتی بەستنی ئیحرام لەسەرت حرام کرابو بۆت حەڵاڵ دەبێت بێجگە جیماع کردن واتە چونەلای خێزانت دەتوانیت دوای رمی پۆشاکی ئاسای خۆت لەبەر بکەیت ئەگەر حەیوانیشت سەرنەبڕی بێ سەریشت چاک نەکردبێت بەڵام لەڕۆژی قوربانیدا دەبێ پێش ئاوا بونی خۆر واتە پێش بانگی مەغریب بگەڕێتەوە مەککەو حەوتجار بسوڕێیتەوە بەدەوری کەعبەدا بوەدەوترێ(طواف الإفاضة) ئەگەرلەوکاتە دواکەوتن واتە کەوتنە دوای مەغریب ئەودەبێ ئیحرام ببسێتەوەوبگەڕێنەوە بۆ پێش رمی عەقەبە لەوێوە دەست پێ بکەنەوە چونکە (رسولﷺ) دەفەرموێت (إن هذا يوم روخص لكم اذا انتم رميتم الجمرة ان تحلوا من كل ماحرمتم منه الاالنساءفاذا انسيتم قبل طواف هذا البيت صرتم حرمالهئتكم قبل ان ترموا الجمرة قبل ان تطوفوبه)
واتەئەمەروخسەتێک بولەشکاندنی ئیحرام بۆتان جگەلە چونە لای خێزانتان بۆیە هەرکەس نەگەڕایەوەطواف الافاضة نەکرد لەوڕۆژەدا ئەو بابگەڕێتەوە پێش رمی عەقەبە ئیحرام ببەستێ لەوێوەدەست پێکاتەوە...👇


👇👇👇
بەشی هەشت باسی چۆنيەتی #الحج و #العمرة كردن

 بەبەڵگەی قرآن و حديث صحيح

نوسيني م.نامق إمامي👇


👇👇👇
بەشی هەشت:دووەم کاری ڕۆژی جەژنی قوربان(یوم النحر أو الذبح)

دوای ئەوەی حاجی رمی جمرەعەقبە واتەشیطان ڕەجمی گەورەی کردئینجا سونەتە حەیوان سەر ببڕێت وەئەم حەیوان سەر بڕینەش لای زۆرێک لە زانایان واجبە وەکاتو شوێنی تایبەتي هەیە نابێ پێش قوربان بێ پێش ڕەمی جەمەرە بێت بەڵکو دە بێت لەڕۆژی قورباندا بێت وەسونەتە بڕوات بۆ شوێنی حەیوان سەر بڕین لەوێ حەیوانێک یابەحەوت کەس نۆبەنێک یاوشترێک سەرببڕن
وەئەگەر نەیتوانی حەیوان سەر بڕێت ئەتوانێت وەکیلێک بگرێت تائەو کارەی بۆ ئەنجام بدات وەدروستە بۆی لە میناو مەککەسەری ببڕێت

بەڵام دروست نیە بێجگەلەو دوو*شوێنە حەیوان سەر ببڕێت وەک لای هەندێکەس باوە دەڵێن لە وڵاتی خۆمان کەسێک دە کەین بەوەکیل حەیوانەکەمان بۆسەر ببڕێت بەهیج جۆرێک دروست نیە.
بەڵام دروستە لەسێ ڕۆژەکەیتر(ايام التشريق)ی جەژنی قورباندا سەری ببڕێت ئەگەر فریا نەکەوت بەڵام کە فریا کەوت ئەوە فەضیلەیەلەکاتی خۆیدا بێت وەلەکاتی سەر بڕینیدا حەیوانەکە دەخات بەلای چەپداو ڕوی دەکات قبلەوقاچی ڕاستی لەسەر دادەنێت بەدەستی چەپی ملی دەگرێتو بەدەستی ڕاستی چەقۆدەهێنێ بە ملیدا دەڵێت (بسم  الله الله أكبر اللهم هذا منك ولك اللهم تقبل مني) واتە بەناوی (اللە) ئەم حەیوانەسەر دەبڕم وەگەورەی تەنها بۆ اللە یە یا اللە ئەمەهی تۆیەتۆ پێت بەخشیوم وەمنیش سەری دەبڕم تەنها لەبەرڕاضي بوني تۆ
بۆیە لەهەمو کاتێکدا کە حەیوان سەر دەبڕی واجبە تەنها نیەتت(اللە) بێ هەرناوی ئەوی لێ بێنی بڵێی(بسم اللە)نابێ هیچ ناوێکیترلەکاتی سەر بڕیندا بهێنی چونکە اللەدەفەرموێت(فصل لربک وانحر) سورەالكوثر آية٢
واتە نوێژ وسەر بڕین تەنها بۆ اللەتعالی یە

وهەروها (رسولﷺ) دەفەرموێت( لعن من ذبح لغيرالله)واتە لەعنەتی اللە لەوەی کەشتێک سەردەبڕێت بۆغەیری اللە. وەئەگەرنەیتوانی حەیوان سەر ببڕێت واتە توانای نەبو دەبێ دەڕۆژ بەڕۆژو بێت سیانی لەوێ دروستە پێش عەرەفە بەڕۆژو بێت یابیخاتە دوای جەژنەوە وەحەوت ڕۆژیتریش کەگەرایەوەتەواو بکات ئەوە دەکاتە دەڕۆژی تەواولەبری سەرنەبرینی حەیوان بەڵام ئەگەرهەيبوواجبەحەیوانەکەسەرببڕێت
ئینجاحاجی دوای سەر بڕینی حەیوان سێ یەم واجباتی ئەوەیە کەبڕوات سەری بتاشێ یان كورتی بکاتەوە کەتاشینی وەکو باسمان کرد باشترە بۆ پیاوان وەبۆخانمانیش لەهەمو موی سەریان دەبێ بەئەندازەی (أنملة) وات ەسەرەپەنجەیەکی لێ ببڕن ئینجا پیاوان بۆنی خۆش لەخۆیاندەدەنو دەگەڕێنەوە بە(مسحد الحرام) بۆ(طواف الافاضة)واتە طەوافی گەڕانەوە بۆمەککەواتە حەوت جار دەسوڕێنەوە بەدەوری بەیتدا ئیتر بەرەو سعی دەکەونەرێ واتە صفاو مروه چۆن یەکەم جار هاتەناومەککە کارەکانی عومرەی ئەنجامدا لەطوافو سەعي کردن هەربەوجۆرەش دوبارەی دەکەیتەوە

بەڵام هەڵورەی سێ دەوری یەکەم ناکاتو شانیشی ڕوت ناکات بەڵکو هەر بەجلەئاساییەکانی خۆیەوە دەیکات بەڵام ئەو کەسانی کە نیەتیان بەحەجی(إفراد)واتەنها حەجیان هێنابو وەیان(قران)واتەحەجوعەمەرەیان بەیەکەوە هێنابو ئەوا تەنهاطەواف واتە حەوتجارسوڕانەوە بەدەوری کەعبە یان لەسەرە ئەگەر لەکاتی طەوافی(القدوم)داواتە هاتن بۆ مەککە سەعی نێوان صفاو مروه یان کردبێ ئەوە سەعی ناکەن واتە هاتوچوچۆی نێوان صفاو مرە ناکەن ئیتر دوای ئەمەهەمو حەرام کراوەکانی کەلەکاتی ئیحرامدا لێت قەدەغەکرابوبۆي دروست دەبێت ودەتوانێت برواتەلای خێزانیشی دوای(طواف الافاضة) وە دەبێ پێش مەغریبی رۆژی قوربان (طواف الافاضة) بكات ئەگەركەوتە دوای مەغریب دە بێ ئیحرام ببەستێتەوە تاكو (طواف الافاضة) دەکات ئیجا ئیحرام دەشکێنیت وە دروستە (طواف الوداع)واتەطەوافی بەجێ هێستنی مەککە لەگەڵ طەوافی ئیفاضەدانەکات هەلی بگرێت بۆ ئەوڕژەی کەمەککە بەجێ دەهێڵێت سەفەردەکات بۆ وڵاتی خۆی ئینجادوای طواف الافاضە دەگەڕێتەوە بۆ مینا...👇

👇👇👇
بەشی نۆ باسی چۆنيەتی #الحج و #العمرة كردن

 بەبەڵگەی قرآن و حديث صحيح

نوسيني م.نامق إمامي👇


👇👇👇
بەشی نۆ دوای طواف الافاضة

داوی ئەوەی حاجي طواف الافاضەو سەعي صفاو مروەی کرد ئینجا بەرەو مینا دەگەڕێتەوە سێ شەو سێ ڕۆژ لەوێ دەمێنتەوەواجبە مانەوەی شەو لا مینا لەو سێ ڕۆژەدا کاریان لەدوای نیوەڕۆیاندا رمی كردنی جەمەرەکانە واتە شیطان رجم  یەکەم جاردەست دەکەن بەهاویشتنە ناوحەوزکە(الجمرة الاول) واتە جەمەرەی یەکەم کەنزیک ترین حەوزە کەنزیکە لە مزگەوتی (خیف) ئینجا بەردەکانی هاویشت کەمێک بەلای ڕاست دەڕواتەپێشەوە ڕودەکاتە قیبلە دەست بەرزدەکاتەوە دوعا زۆردەکات زۆرداوای لێخۆس بون دەکات داوادەکات(اللەتعالی) حەجی لێ قبوڵ بکات بەردەوامی پێ بدات دوای ئەوە دەروات بەرەو(الجمرة الثاني)واتەرمی جمرە دوەم دەکات ئەمجارەیان بەرەو لای چەپ دەڕوات رودەکاتە قبلە ودەست زۆر بەرز دەکاتەو دوعادەکات واتە زۆر دەمێتەوە ئیجا دەست دەکات بەرمی (الجمرة العقبة) واتەجەمەری سێ یەمو کۆتای بەجۆرێک کە کەعبەی دەکەوێتە لای چەپی ومینا دەکەوێتە لای ڕاستیەوەچۆن یەکەم ڕۆژی جەژن رەمیان کردبەوجۆرە رمی دەکەنەوە کەتەواو بون لەوەیش ڕاناوەستن یەکسەر دەگەڕێ نەوە بۆ مینا تاڕۆژی دووەمو سێ یەم واتەکەدەکاتە دوازدەو سیازدەی (١٢و١٣/ذوالحجة)بەهەمان جۆری ڕۆژی یازدەی مانگی(ذو الحجة) کارەکان دوبارەدەکەنەوە دروست تەنها دوڕۆژ بمینەوە لە مینا بۆ رەمي يان شيطان ڕەجم  باڵام باشترە کە هەرسێ ڕۆژەکە بمێنەوە بەڵام هەر کەسێک ویستی لە دوازدەی مانگدا واتە دووەم ڕۆژ بروات بۆمەککە ئەوەدەبێ پێش خۆر ئاوابونی مینابەجێ بهێڵی ئەگەر کەوتە دوای خۆرئاوا بون ئەوا واجبەبمێنێتەوە تاسێ یەم ڕۆژ کارەکانی دوبارە بکاتەوەئیجا مینابەجێ بهێڵیت پێش خۆرئاوابون.

وەدروستەبۆی بەشەودابچی سەردانی (مسجدالحرام) بکاتوطەواف بکات واتە حەوتجار بەدەوری بەیتدابسوڕێتەوە دورکاعات نوێژ لە پشت ماقامی ابراهیم بکات چونکە طەواف کرد خێرێکی زۆری هەیە سونەتیشە وەبەپۆشاکی ئاسای خۆیەوەدەیکات وەئەوڕۆژانەی کە لەمینایە واجبە نوێژەکانی بەجەماعەت بکات وەباشترە لەمزگەوتی(خیف)دا بیکات چونکەحەفتا پێغەمبەر(عليهم الصلاةوالسلام)نوێژیان لەومزگەوتەداکردوە  پاش دوڕۆژ یان سێ ڕۆژ لە مینا ئینجا واجباتی حەج تەواو دەبێت و دەگەڕێنەوە بۆ مەککە هەتائەو ڕۆژەی کەبەرەو واڵاتی خۆیان بەڕێ دەکەون لەو ماوەیەی لە مەکكەیە بانوێژ زۆر بکەن چونکە نوێژێک لەمەککە بە سەدهەزار نوێژە جابائەو فەضلە گەورەیە لەکیس خۆی نەدات وەهەروەها دەتوانێت طەواف بکات خۆی مەشغوڵ نەکات بە ڕەسم گرتنو دیعایەکردنو شت کڕین....👇

👇👇👇
بەشی دەو کۆتای لە باسی چۆنيەتی #الحج و #العمرة كردن

 بەبەڵگەی قرآن و حديث صحيح

نوسيني م.نامق إمامي👇


👇👇👇
بەشی دە: و کۆتایی حاجی چیتر بکات لەدوای حەج وعومرە..؟

پێش ئەوەی بچینەسەربەشێکی کۆتای تێبینیەکە بۆئەوانەی حەجیان بە تمتع یا قیران کردوە یاخود هەر فیدیەیەکی تریان کەسەرە کەحەیوان سەربڕینە دەبێت لەمەککە بێت وە لەرۆژی جەژنابێت نابێ پێشی بخات بەهیچ جۆرێک

ئێستا کۆتاشت دەڵێن حاجی چیتر بکات لەدوای حەج وعومرە..؟
دوای ئەوەی حاجی حەجەکەی تەواو کرد ئیتر لەمەککە دەمێنێتەوە تائەو ڕۆژەی دەیەوێت مەککە بەجێ بهێڵێت وسونەت نیە بۆی سەردانی تنیعم واتە مزگەوتی دایکە(عائيشەرضي اللەعنها) وئەشکەوتی(حراء)هیچ جێگایەکی تربەڵام ئەگەرویستی سەر دانی مزگەوتی (رسولﷺ) بكات بۆ نوێژ کردن نەک پەرستنی قەبرو پاڕانەوەلێی و هاوار تێکرنو داوالێکردنوسوجدە بۆ بردنی تەنها دەڕوات بۆ ئەوە نوێژ بکات ئەوە دروستە بەمبەڵگەیەکەدەفەرموێت(لا تشدالرحال إلاإلى ثلاثةمساجدالمسجدالحرام ومسجدي هذا والمسجد الأقصى)واتەسەفەرکردنومانەوە جایزنیە بۆهیچ مزگەوتێ جگەلە مزگەوتی من و مسجد الحرام واتەمەککەومزگەوتی(الاقصى) چونکە نوێژ خوێندن لە مزگەوتی مدینەداخێری هەزارنوێژی هەیەبەبەڵگەی ئەم فەرمودەیە(صلاة في مسجدي هذا خير من ألف صلاة فيما سواه إلا المسجد الحرام)متفق عليه
واتەنوێژخوێندن لەمزگەوتی منداخێریزیاترە بەهەزار نوێژ لەهەمو مزگەوتەکانیتر جگەلە(مسجد الحرام) ور زانایان رحمهم اللە دەفەرمون باشتر وایە ئەگەر پاڵە پەستۆ نەبولە روضەدابێت ئەونوێژە چونکە (رسولﷺ) دەفەرموێت(ما بين بيتي ومنبري روضة من رياض الجنة)واتە نێوانی ماڵەکەم و مینبەرەکەم باخێکەلەباخەکانی بەهەشت جائەگەر نەشیتوانی لەوێ بیکات لەهەر جێگایەکی حەرەمی مزگەوتی مدینەدا بیکات هەردەبێت ئینجانوێژی فەرض بەجەماعەت دەکات دوای ئەوە نوێژی خوێند دەتوانێت بڕوا سەلام لە قەقبری (رسولﷺ) بكات وەهێج ذکريك تایبەت بێت بەم قەبرەواریدنیەبەڵام دەتوانێت  بڵێت(السلام  يا رسول الله ورحمة الله وبركاته)وەئەگەر ویستی دەتوانێ ئەمەشی بۆزیاد بکات(وصلى الله وسلم عليك وعلى آلك وأصحابك، وجزاك الله عن أمتك خيرا اللهم آته الوسيلة والفضيلة وابعثه المقام المحمود الذي وعدته)ئەوەدەتوانێت پاشان کەمێک بالای ڕستدا دەڕوات سلام لەقەبری امام ابوبکر رضي الله عنه دەکات دەڵێت(السلام عليك يا أبا بكر ورحمة الله وبركاته رضي الله عنك، وجزاك عن أمة محمد خيرا) کەمێکیتر دەروات بەهەمان شێوەی ئیمام ابی بکر سەلام لە  امامي عمر رضي الله عنه دەکات دەنگ بەرزناکاتەوەولێیان ناپاڕێتەوە ڕویان تێناکات لەکاتی دوعاکردنداو دەستیان پێدا ناهێنێ پشتاوپشت نایەتەدەرەوە بەڵکو هەروەکو مزگەوتەکانیتر دەڕواتەدەرەوەقاچی چەپی پێش دەخات ذکري هاتنەدەرەوی مزگەوت دەخوێنێت ئەگەر توانی ئاوا سەردانی مزگەوتی مدینە بکات بەڵام ئەم زیارەتە پەیوەندی بەحەجەکەوەنیە بەهیچ جۆرێک تەنهاسەردانێکی مزگەوتەکەیەئینجاکەچویش بازۆر نەمێنێتەوە لەمەدینە چونکە ئەو فەرمودەیەی کەدەڵێت هەرکەس چل نوێژ لەمزگەوتی (رسولاللەﷺ)  بکات لەمەدینەئەوەڕزگاری دەبێت لەنیفاقوعەذاب ئەوازانایان دەفەرمون ضعيفەکارپێناکرێت.بەڵكوباشترە زۆرترین کاتی لەمەککە بێت چونکە نوێژی مەککەبەسەدهەزار نوێژزیاترە لەهەمو مزگەوتەکانیترجابالەمەککەدا بمێنێتەوە خەریکی نوێژ کردنو پاڕانەوە بێت خۆی مەشغوڵنەکات بەڕەسم گرتنوگەڕانو شتکڕینو ئیسراف کردن ئەمانە نەسونەتن نەخێریشن بەڵکو ئیسرافێکی زیادەیە و کات بەفیڕۆدانە جابا لەناو مەککە دابمێنەوە تائەوڕۆژەی کەبەجێی دێڵن ئیجاکۆتا شتی لەئاخیر ڕۆژدا(طواف الوداع)واتە طەوافی ماڵئاوای لەمەککەکەحەوت جار بەدەوری کەعبەدا دەسوڕێتەوەسەعي صفاو مروه ناكات ئیتر لەمزگەوت دێتەدەرەوە قاچی چەپی پێش دەخات ذكري هاتنەدەرەوی مزگەوت دەخوێنێت دەڵێت(بسم الله الصلاة والسلام على رسول الله اللهم اني أسألك من فضلك)ئیجا بەرەوڵاتی خۆی بەڕێ دەکەوێت ئەگەر بەم جۆرە حەجی کردو هەمو عیباداتەکانی تری کرد ئەوەوەکو ئەوڕۆژەی کەلەدایک بوەبێتاوان دەبێت واتە گوناهی پێوەنا مێنێت.

لەکۆتای دەڵێم ڕاستی ئەم نوسینە لەفەضلی اللە وەیە هەرهەڵەیەک لەم نوسنەداهەبو ئەوەلەمن،وشیطانە وەیە(اللە)لێم خۆشبێ ئێوەیش گەردنم ئازادکەن داواکارم(اللە) ئەو نیعمەتە بکات بەنصيب مان شارەزای دینەکەیمان بکات وەنیەتمان تەنها بۆخی خالص بكات کاری پێ بکەین ورونی بکەینەوە....اللهم آمين

والحمد الله رب العالمين

م.نامیق ئیمامی

ڕۆژی سێ شەممە ٢٧/شوال١٤٣٩
بسم اللەالرحمن الرحيم
 
السلام عليكم ورحمةاللەوبركاته

(#رسولﷺ)دەفەرموێت هیچ ڕۆژ ێک نیەکردەوەکردن تیاداخێری زیاتر بێت وەخۆشەویست تربێت لای (#اللە)بەئەندازەی کردەوەی چاکەلەدەڕۆژی(#ذي الحجة)ـدا🌴

کردەوەی چاکەش لەم ڕۆژانەدا بریتیە(#الحج)کردن(ذكر)كردن وەدوعاکردن ئەنجامدانی سونەتەکانی پاشو پێش نوێژەکان زو ڕۆیشتن بۆمزگەوت زۆر(#سجدە)بردن شەونوێژ(#القرآن)خوێندنولێی تێگەیشتنو کارپێکردنیوچاکەکردن وسەردانی  نەخۆشوخزموکەس و(#صدقە)کردن بەخشین وەهەرەوەهابەڕۆژوبون وەک باشترین عیبادەت لەم دەڕۆژەدا بەتایبەت ڕۆژوی ڕۆژی(#عرفە)کەفارەتی تاوانی دوساڵە وەکۆتاشت قوربانی کردنووەموو لەخۆنەکردنەوەو نینۆک نەکردن تادوای سەر بڕینی قوربانیەکە☝️

ئەمانەڕۆژانێکن کەلەساڵێکدا یەک فرسەتی ئاوامان هەیەبۆیەبازۆر تیژەڕەوبین لەئەنجام دانی کاری خێر لەم دەڕۆژەداچونکەوەک باسمان کردهیچ ڕۆژێک نیەکردەوەکردن بەئەندازەی ئەم ڕۆژانەلای(#اللەمتعال) خۆشەویترو گەورەتربێت جگەلەوکەسەی کەدەڕوات بۆ جیهاد لەپێناوی(#اللە)بەگیان و ماڵیو هیچ شتێک نای گێڕێتەوە🌴

#اللەمتعال مەحورمان نەکات لەبەرەکەتی ئەم دەڕۆژە..اللهم آمين☝️

م.نامق إمامي📝

٣٠/ذوالعقدة/١٤٤٤🌙
بسم اللەالرحمن الرحيم

السلام عليكم ورحمةاللەوبركاته

زۆرێک دەپرسن ئایاحوکمی مولێ کردنەوەنی نۆک کردبۆکەسێک کەنیەتی قوربانی هێناوەچیە؟لەوەڵامی ئەم پرسیارەدادەڕۆینەخزمەت ئەوفەرمودەیە👇

لە(#أم سلمةرضي اللەعنها)فەرمویەتی (#رسولﷺ)فەرموی(من كان لەذبح يذبحەفإذا أهل هلال ذي الحجةفلايأخذن من شعرەولامن أظفارەشيئاحتى يضحي)رواەمسلم📚

ئەوەى قوربانیەکی هەبووبۆسەربڕین ئەگەر مانگی(#ذي الحجة)دەرکەوت ئەواباموو لەخۆی نەکاتەوەونینۆکیكی نەبڕێت هەتاقوربانیەکەدەکات📚

زانایان لەم بارەوەدوبۆچونیان هەیە هەندێکیان دەفەرمون ئەوفەرمودە (#ضعيف)کاری پێناکرێت ودەتوانێی مولەخۆی بکاتەوەونینۆکیش ببڕێت👇

وەهەندێکی تریشیان دەفەرمون(#صحيح)بە هیچ جۆرێک نابێ مولەخۆی بکاتەوەونینۆکی ببڕێت هەتاقوربانیەکەنەکات👇

بۆچونی ڕاست بۆئەوانەی تەنهاقوربانی دەکەن ئەو(#نهي)بۆیان بۆ(#تنزه)واتە(#مکرە) باشترەنەمولێ بکاتەوەنەنینۆکی بکات بەڵام بۆئەوحاجیانەی كەئیحرامی حەجیان بەستوە(#نهی)بۆئەوان بۆ(#تحریم)ـەنابێ نەنینۆکیان بکەنونەمولەخۆیان بکەنەوەتاحەیوان سەردەبڕن..واللەاعلم📚

اللەشارەزای دیبەکەیمان بکات..اللهم آمين☝️

.نامق إمامي📝

٣٠/#ذوالعقدة/١٤٤٤🌙
Media is too big
VIEW IN TELEGRAM
.نامق امامی☝️

#باسی  ذي الحجة🌙

#بەشی یەکەم☝️
Audio
.نامق امامی☝️

#باسی  ذي الحجة🌙

#بەشی دووەم☝️
Media is too big
VIEW IN TELEGRAM
.نامق امامی☝️

#باسی  ذي الحجة🌙

#بەشی دووەم☝️
Media is too big
VIEW IN TELEGRAM
.نامق امامی☝️

#باسی  ذي الحجة🌙

#بەشی سێ☝️
Media is too big
VIEW IN TELEGRAM
بسم اللەالرحمن الرحيم

السلام عليكم ورحمةاللەوبركاته

بەڕێزان لەم دە ڕۆژەی مانگی(ذي الحجة)ذكری (اللە)لەبیر مەکەن چونکە(اللەتعالی)لە(قرآن)ـی پیرۆزدادەفەرموێت👇

...ويذكروا اسم الله في أيام معلومات...)سورة/الحج/آية/٢٨📚

واتەله ڕۆژانێکی دیاری کراودا (ذكر)و يادي(اللەمتعال) وەک (ألله أکبر، ألله أکبر، ألله أکبر، لا إله إلاألله و ألله أکبر ولله الحمد)لەیاد مەکەن هەمیشە(ذكر)ـی(اللە)بکەن وفه‌رامۆش مه‌که‌ن📚

زانایانی تفسیر دەفەرمون (أبي بشر)ئەویش لە(سعيد)ـدەبۆمان دەگێڕتەوکە(ابن عباس رضي اللەعنهما)فەرمویەتی👇

(الأيام المعلومات أيام العشرذي الحجة) واتەڕۆژانی دیارکراوئە دە ڕۆژی سەرەتای(ذی الحجة)👇

وەهەروەها(امام البخاری رحمە اللە)دەفەرموێت جێگیربوەبە(صحيح)کە(ابن عباس رضي اللەعنه) فەرمویەتی(فالأيام المعلومات هي أيام عشر ذي الحجة،والأيام المعدودات هي أيام التشريق الثلاثة)📚

واتەڕۆژانی دیاریکراو ئەکاتە دەڕۆژی(ذي الحجة)وەهەروەها ڕۆژانی ژمێردراو  دەکاتە ئەوسێ ڕۆژەی(التشریق)واتەڕۆژی(١١و١٢و١٣/ذي الحجة)...واللە اعلم☝️

اللە متعال لەپاداشتی ئەوم ڕۆژانە مەحرومان نەکات..اللهم آمين☝️

م.نامق إمامي📝

٣/ذي الحجة/١٤٤٣🌙
Media is too big
VIEW IN TELEGRAM
.نامق امامی☝️

#باسی  ذي الحجة🌙

#بەشی چوار☝️
Media is too big
VIEW IN TELEGRAM
.نامق امامی☝️

#باسی  ذي الحجة🌙

#بەشی پێنج☝️
Media is too big
VIEW IN TELEGRAM
.نامق إمامي

#باسی ذي الحجة بەشی شەشەم ☝️

ڕۆژو گرتن لەدەڕۆژی ذي الحجة دا سونەت نیە و بدعەیش نیە!!🌴

ئەوحديث ی کەباسی ڕۆژو گرتن دەکات دەڵێت (رسول صلى الله عليه وسلم )بەڕۆژو بوە واتەفەرمودەکەی دایکە (حفص رضي الله عنها)ضعيف صحيح نيه!!!!🌴

ئەوفەرمودەیەکەباسی ئەوەدەکات (رسول صلى الله عليه وسلم)بەڕۆژو نەبوە هیچ کات لە دەڕۆژی ذي الحجة واتەفەرمودەکەی دایکە (عائیشە رضي الله عنها)صحيح !!!🌴

چۆن لەم دوانەتێ بگەین ئەگەر صحيح نیە 
چۆن بیدعەنیە سونەتیش نیە ...!!؟؟🌴



🌴🌴🌴🌸🌸🌸🌺🌺🌺🌹🌷🌹🌷💐
Media is too big
VIEW IN TELEGRAM
.نامق امامی☝️

#باسی  ذي الحجة🌙

#بەشی حەوت☝️
This media is not supported in your browser
VIEW IN TELEGRAM
بسم اللە الرحمن الرحیم

السلام عليكم ورحمة الله وبركاته

(امام البخاري رحمه الله) بۆمان دەگڕیتەوە کە (كان ابن عمر وأبو هريرة يخرجان إلى السوق في أيام العشر يكبران، ويكبر الناس بتكبيرهما.📚

واتە ابن عمر و ابو هریرەرضي الله عنهم  لەدەۆژی ذي الحجة دەچونەدەرەوە  بۆناو بازاڕ تکبر یان دەکرد خەڵک لەدوایانەوە دەیان گوتەوە📚🌴

چۆنیەتی تکبیرە کردن چەند جۆرێکی هەیە باشترینیان بەم جۆرەیەکە(أصحاب رضي الله عنهم)کردویانە( الله اكبر الله اكبر لا اله الا الله الله اكبر ولله الحمد☝️🌴

یاخود ئەمەشیان کەگەڵ گتوەوە سێ (الله أكبر الله أكبر الله اكبر كبيرا)

داواكارم اللە تعالى منيش و  ئێوەیش مەحروم نەکات لە پاداشتی ئەم دەڕۆژە.......
اللهم آمين ☝️🤲😭

م.نامق  إمامي📝

٥/ذي الحجة/١٤٤٣🌙

🌴🌾🌹🍀🌸🍁🥀🌷💐🌴
Media is too big
VIEW IN TELEGRAM
.نامق امامی☝️

#باسی  ذي الحجة🌙

#بەشی هەشت☝️