کەناڵی مامۆستا.نامق ئیمامی
231 subscribers
508 photos
878 videos
95 files
280 links
بسم الله الرحمن الرحيم

ــ (#الله تعالى) ــ ئەفەرموێت(قُلْ هَٰذِهِ سَبِيلِي أَدْعُو إِلَى اللَّهِ ۚ عَلَىٰ بَصِيرَةٍ أَنَا وَمَنِ اتَّبَعَنِي ۖ وَسُبْحَانَ اللَّهِ وَمَا أَنَا مِنَ الْمُشْرِكِينَ)#سورة #يوسف #آية١٠٨📚
Download Telegram
بەشی پێنج: باسی جۆرەکان و حوکم و چۆنیەتی (العمرە)کردن


سەرەتا هەمومان دەزانین هیچ عیبادەتو پەرستشێک قبوڵ نیە ئەگەر ئەم دومەرجەی تیادا نەبێت
یەکەم (الايمان والاخلاص) واتە بە باوەڕێکی تەوەو کە(اللە)فەرمانی پێکردوە ئێمەش دەبێت  بە نیەتێکی تەنها خالص بۆ(اللەمتعال)ئەو عیبادەتە جێ بەجێ بکەین  بێ ئەوەی بچوکترین شیرک و کفرو  ڕیاو نیفاق تێبکەین چونکە(اللەتعالی)خۆی دەفەرموێت (وما أمروا إلا ليعبدوا الله مخلصين له الدين حنفاء ويقيموا الصلاة ويؤتوا الزكاة وذلك دين القيمة)النينة/آية/٥
فه‌رمانیشیان پێنه‌درابوو جگه له‌ یەک (اللە)پەرستی بەپاکی و دڵسۆزی واتە بەئیخلاسێکی تەواوە و ملکه‌چی هەمو فەرمان وبەرنامەیکی دینی ئیسلام بن وە نوێژەکانیش به‌ڕێك و پێکی  لەکاتی خۆیدا ئه‌نجام بده‌ن و زه‌کاتی ماڵ و سامانیان ده‌ربکه‌ن ئه‌وه‌یه دینی  ڕاست ودروست
واتە هەرکات بەو جۆرەبەئیمانێکی تەواو بەئیخلاصەوە  بەبێ  هیچ شریک و کفرو ڕیاو ڕوپامای و نیفاق ێک پەرست شو عیبادەت وەک(نوێژ و ڕۆژو زەکات و حج و عمرە دوعاو...)ــمان کرد ئەوە دینی ڕاستەو تەنها ئەوە قبوڵ وەرگیراو دەبێت لای(اللە متعال) پاداشتی لەسەروەردەگرێت
دووەم:(الإتباع)شوێن کەوتەی(رسول ﷺ)  واتە بەبێ بەڵگەی(القرآن)و(حديث صحيح)هیچ پەرستیشێک ئەنجام نەدەین چونکە ئەگەر بە بێ بەڵگە هەر پەرستشێکمان کرد ئەوا قبوڵ نابێت وەک دایکە (عائیشە رضي الله عنهما)دەفەرموێت(رسول ﷺ) فەرموی(من أحدث في أمرنا هذا ما ليس منه فهو رد)لەڕیوایەتێکی تردا دەفەرموێت(من عمل عملا ليس عليه امرنا فهو رد)اخرجە البخاری ومسلم واتە هەرکەس هەرشتێکی تازە لەعیبادەتو پەرستش دابهێنێت یاخود هەر کردەوەیەک  بهینێتە ناودینەوە فەرمانی ئێمەی لەسەر نەبێت ئەوە ڕەد دەکرێتەوە وەر ناگیرێت کەواتە بۆ ئەوەی(العمرە)یاخود هەر پەرستشو عیبادەتێکمان قبوڵ بێت دەبێت هەم ئاگامان لە ئیمان و باوەڕ و ئیخلاس و نیەتی دڵمان بێت کە بۆ کێی دەکەین و بۆ دەیکەین  وەهەم ئاگامان لە چۆنیەتیەکەی بێت کە چۆن و کەی دەبێت بێ بکەینن

ئێستابابزانین حوکم وپاداشت وچۆنیەتی (العمرة)کردن چیە و چۆن دەکرێت: حوکمی(العمرە) کردن زانایان ڕا جیایان هەیە لەسەر ئەوەی کەئایا(سنة)ـە یاخود(واجب)ــە(امام ابو حنيف و امام مالك رحمهم الله) دەفەرمون(سنة)سونە فەرمودەکەی(جابررضي الله عنه) دەکەن بە بەڵگە کە دەفەرموێت پرسیار لە(رسول ﷺ)کرا (العمرة أواجبة هي ؟ قال لا  وأن تعتمروا هو أفضل)رواە الترمذي

واتەئایا(العمرة)واجبە ئەویش فەرموی نەخێر بەڵام ئەگەر بکرێت ئەوە باشتره ئەم فەرمودەی(امام الشافعي وابن عبد البر وابن حجر والنووي...رحمهم اللە) غەیری ئەوانیش دەفەرمون(ضعیف)کەواتە حوکمی لێ وەر ناگرێت بۆیە ناکرێت بەبەڵگەی ئەم فەرمودە بگوترێت واجب نیە کەمادام ڕون بویەوەکە(ضعيف)
هەرچەندە(شیخ الاسلام ابن تیمیەرحمەاللە) ئەم بۆ چونەی پێ ڕاستە دەلێت لەکاتی (الحج)ـدا فەرضەو لەکاتی تردا سونەتە
بەڵام(امام الشافیعی وامام احمدرحمهم) دەفەرمون یەک جار لەژیان(واجب)ـە لەسەر هەر موسوڵمانێک لە پیاوان وخانمان کە توانایان هەبو(امام البخاري رحمەاللە) ئەم بۆ چونە بەتەواو دەزانێت بابێکی داناوە بەناوی
(باب وجوب العمرة وفضلها)واتە بەشی واجب بونی عەمرەو وەپاداشتو گەورەیەکەی
بێجگە لەوەش ئەمە بۆچونی هەندێک لە(اصحاب رضي اللەعنهم)ـە لەوانە(ابن عباس رضي الله عنه) لەتفسیری(وأتموا الحج والعمرة للَّه) دەفەرموێت(إنها لقرينتها في كتاب الله)واتە ئەوە لەکیتێبی(اللە متعال)ـدانزیکە لە فەرضەوەواتە وەک  فەرض باس كرا وە لەگەڵ (حج)ـداهەروەها(ابن عمروابن مسعود و عبداللە بن جابر رضي اللەعنهم)غير ئەماوانیش بۆچونیان وایەکە بۆ هەرکەسێک توانای هەبێت لەژیاندا یەکجار واجبەلەسەری(العمرة)بكات
کەواتە لێرا ڕونە کە(العمرة)کردن یەکێکە لە پەرستشە گەورە وگرنگەکان کە(اللەتعالی) بە(رسول ﷺ)فەرمانی پێ کردوین وە بۆیە لە سێ کاتدا دەکرێت
یەکەم کاتی(الحج)کردن کەئەمەیان(ابی هريرة رضي اللەعنه)بیستم لە(رسول اللَّه ﷺ) کەفەرموی (من حج فلم يرفث ولم يفسق رجع كیوم ولدتە أمه) متفق عليه
واتە هەرکەس(الحج)ـی کرد بێ ئەوەی هیچ تاوان و قسەیەکی ناشیرین بکات لەتاوان پاک دەبێتەوە وەک ئەوڕۆژەی کەلەدایک بوە
وەک دەزانین (الحج)ـیش چۆن تەوا دەبێت ئەبێت(العمرة)ـي لەگەڵ بێت چونکە اللەدەفەرموێت(وأتموا الحج والعمرة للَّه) واتە(الحج)و(العمرة)تەواو بکەن بۆ اللە دەبینین هەردوکی بەیەکەوە هێناوە کەواتە ئەگەری لەکاتی(الحج)ـدا (العمرة)بکەین لەتاوان پاک دەبینەوە وەک ئەو ڕۆژەی کەلەدایک بوین تاوانمان نامێنێت...



👇👇👇
دووەم(العمرة)كردن لە(رمضان)ـدائەمیش پاداشتی تای بەتی خۆی هەیە وەک فەرمودەکەی(ابن عباس رضي اللَّه عنهما) دەفەرموێت(رسولﷺ)فەرموی(عمرة في رمضان تعدل حجة أو حجة معي) متفق عليه
واتە(العمرة)کردن لەمانگی(رمضان)پاداشتی بەئەندازەی(الحج)ـێکە یا وەک(الحج)ــێکە لەگەڵ مندا
سێ یەم:(العمرة)كردن لەهەر کاتێک پێت خۆش بێت دەتوانیت ئەنجامی بدەیت ئەویش پاداشتی ئەوەیە کە دەبێتە کەفارەتی تاوانەکان وەک لەفەرمودەکەی(ابى هريرةرضي اللەعنە) بۆمان دەگێڕەتەوەدەفەرموێت(رسولﷺ) فەرموی(العمرة الي العمرة کفارة لما بينهما)رواە مسلم
واتە(العمرة)کردن بۆ(العمرة)کردن کەفارەتی تاوانی نێوان هەردوکیان واتەهەر تاوانێکت کردبێت بەئەنجامدانی(العمرة)پاک دەبێتەوە  ئێستابابزانین(العمرة)چۆن دەکرێت سەرەتا ڕوکنانی بریتیەلەچی
یەکەم:ئیحرام واته نيەت و ووتنى (التلبية)(لبيك اللهم بالعمرة)
دەوەم(الطواف بالبيت)واتەسوڕانەوە بەدەوری کعبەدا
سێ یەم(السعي بين الصفا والمروة)واتە هاتو چۆی نێوەن(صفاو مروە)
ئەم سێ خاڵە ڕوکنن  هەرکەسێک یەکێک لەمانە نەکات(العمرة)کەی دروست نابێت وهەڵدەوەشێتەوە پشتیوان بەاللە یەک بەیەک باسیان دەکەین
یەکەم ڕوكن ئیحرام و واجباتەکانی موسوڵمان که ده یەویت (العمرة)بكات كاتيك ده گاتەميقاتی خۆی بۆنمونە(ذوالحليفة)ئەبێت (غسڵ)واتە خۆی بشوات وه کو چۆن غوسڵی جەنابەت یا(جمعە)دەکات پیش خوشوردنیش دەتوانێت مولەخۆی بکاتەوەو نينۆك بکات و بۆن لەخۆی بدات له بەر ئەوەی نەکەوێته ناوقەدەغه کراوه کانی ئیحرامه چونکە کە ئیحرامی بەست ئیتر ئەواونەی لەسەر قەدەغەدەبێت دوای خۆشۆردن ئینجاپیاوان دەبێت هەموو جلو بەرگێك له خویان داماڵن هیچ پارچه پۆشاکیکیان پێوه نه مێنێت بێجگە(الرداء)واتە ئەوپارەچەقوماشەی کەدەیدات بەسە شان و ملی دابۆخواروە (الازار)ئەوپارچەیەیە کە لەناوکەوە تا خوارەدەی پێچن بەخۆیانەوە لەم دوو پارچەپوشاکە زیاتر هیچ شتێک بەخۆیانەوە ناهێڵن بەبڵگەی فەرمودەکەی(إبن عمر رضي الله عنهما)کەدەفەرموێت(رسولﷺ) فەرموی لا تلبسوا القمص ولا العمائم ولا السراويلات ولا البرانس ولا الخفاف إلا أحد لا يجد النعلين فليلیس خفين وليقطعهما أسفل من الكعبين ولا تلبسوا من الثياب شيا مسه زعفران ولا الورس)رواە البخاری ومسلم
واتەنابێت کراس ومێزەر وشەڕواڵ خوف لە بەر بکات مەگەر کەسێک نەعلی دەست نەکەوێت ئینجادەتوانێت خوف لە پێ بکات با هەتاخوارەوەی قولە پێیەکانی بی بڕێتەوە وەنابێت جلێک لەبەر بکات کە بەزەعفەران  (الورس) جۆرێکە لە بۆن بەوە  بۆندار کرابێت بەڵام خانمان بۆيان هەيەهەموو جۆرە پۆشاكێك بپۆشن جگە لەدەموچاو دەستیان وەک ڕیوایەتەکەی(امام البخاری)دەفەرموێت نابێ خانمان دەموچاو دەستیان داپۆشن واتە نابێت نیقابو دەست کێش بکەن
ئینجادەبێت نیەت بهێنن وبڵێن(لبيك اللهم بالعمرة)یا(اللە)ئامادەم(العمرة)بۆتۆ بکەم

تێبینی: ئەگەر يه كيك گومانی هەبوو لەوەی کە لەبەر نەخۆشیەک یا هەر هۆکارێکی تر نەیتوانی(العمرة)کەی بۆ تەوانەکرا ئەوادەتوانێت  لەکاتى گوتنى(التلبية)مەرج دابنێت وبڵی ئەی پەروەردگارم ئامادەم کە(العمرة)بکەم بەمەرجێك هەركاتێك هۆ کارێک یا ڕوداوێکم بۆهاتەپێش دەرچم له (ئیحرام) ئەوا ئەگەر بۆی تەواو نەکرا تاوانبار نابێت و فدیەی لەسەر ناكەويت بەبەڵگەی فەرمودەکەی دایکە(عائشةرضي الله عنهما)فەرموی(رسول اللهﷺ)چو بۆلای (ضعباعة بنت زبير)پێی فەرموی(لعلك أردت الحج قالت واللَّه لا أجدني إلا وجعة فقال لها حجي واشترطي وقولي اللهم محلي حيث حبستني)رواەالبخاري ومسلم
واتەڕەنگه ویستی حەجت بوو بێت وتی بەردەوام نەخۆشم وئازارم هەیەفەرمووی (الحج)بکەو بەمەرجی بگرەو بڵێ پەروەردگارم ئامادەم(الحج)بكەم بەمەرجێك هەر رێگرێك هەبوو دەرچم لەئیحرام
هەروەها دەتوانرێت پوشاکی ئیحرام بپۆشرێت پیش(میقات)له(ذوالحليفة)کەپێ دەگوترێت(أبيارعلي)بەمەرجێك نابیت تادەگه نەميقات نیەت بهێنن بڵێن(لیك اللهم بالعمرة) واتەتاوەكو (التلبية) نەڵێت ناچنە ناو ئیحرام مەناسکی(العمرة)وە چونکە لەبه رکردنی ئیحرام وەک ئەوەوایە کە تۆدەستنویژت گرت وە بۆ نوێژ  بەڵام(اللەأكبر)ــت نەکردبێت واتە نەچو بیتە ناونوێژئەمەش بە بەڵگەی فەرمودەکەی(ابن عباس رضي اللەعنهما) دەفەرموێت(انطلق النبيﷺ من المدينةبعد ما ترجل وادهن ولبس إزاره ورداءه هو وأصحابه)رواەالبخاري
واتە(رسول ﷺ )لە(مدینة) دەرچوو لەگەڵ  (اصحاب) پاش لەبەر کردنی ئیحرام و قژ داهێنان چەوری کرد
هیچ بەڵگەیەک نیە لەسەر نویژی سونەتی دوای چونەئیحرام واتە سونەت نیە بڵێ نوێژی سونەتی ئیحرام دەم بەڵام هەرکەس پێی خۆش بو دەتوانێت نوێژی سونەتی دەست نوێژ  بخوێنت وەهەروەها دەتوانێت کە چوەناومزگەوتی(ذوالحليفة) دوو رکات نوێژی(تحيةمسجد)بخونێت ئەوەیان سونەتە بەڵام تایبەت نیەبەئیحرام و(العمرة)ـرەکەوە بەڵکوتایبەتە بەناوچەکەو مزگەوتەکەبەڵگەی فەرمودەکەی(امام عمر  رضي الله عنه)دەفەرموێت لەدۆڵی(عتيق)بوین


👇👇👇
بیستم(رسولﷺ)فەرموی(أتاني الليلة آت من ربي فقال صل في هذا الوادي المبارك)رواەالبخاريواتەئەمشەو نێرداروێک لەلایەن پەروەردگارمەوە هاتەلام فەرموی نوێژ بکەلەم دۆڵە بەرەکەتدارەداوەلەڕیوایەتێکی تردادەفەرموێت(كان رسول اللەﷺ يركع بذي الحليفة ركعتين)رواەمسلم
واتە(رسولﷺ)دورکات نوێژئمی لە مزگەوتی  ذوالحليفةکرد(ابن عمررضي الله عنهما)دەفەرموێت(إنك ببطحاء مباركة)رواەالبخاري
واته تۆلەشوینیکی تەختو بەپیت وبەرە کەت دایت
لەدوای خۆشۆردن و ئیحرام ئەودوركات نوێژە ئینجا(العمرة)کار ڕودەکات قبلەو نیەت دەهێنێت بەدەم دەڵێت(لبيك اللهم بالعمرة لارياء فيها ولا سمعة)واتەئەی پەروەردگاری من ئامادەی(العمرة) بۆتۆ بەجۆرێک کە نە بۆ ڕوپامای بێت نە بۆ سومعەو ناو بانگ
لەدوای ئەمەدەست دەکات بە(التلبية) کردن هەرکەسەو بۆ خۆی بەم جۆرە دەڵێت(لبيك اللهم لبيك لبيك لاشريك لك لبيك إن الحمد والنعمةلك ولملك لا شريك لك
واتەئامادەم پەروەردگارم ئامەدەم بەئامادەبونی تەواو هیچ هاوەڵو شەریکێکت نیە هەمو سوپاسو ستیایش و نیعمەتێک شایەستەی تۆیەو بۆتۆیە لەگەڵ هەمو موڵکوسەروەتو بونێک دا هیچ شەریک و هاوەڵێکت نیە
بەم جۆرەدەست پێدەکات بەدەنگی بەرز هەرکەسەو بۆخۆی ئیتر دەتوانێت ذكری تری بکات هەرچی پێی خۆشبو  قرآن بخوێنێت دوعابکات تادەگاتە ناو(مسجدالحرام)
دەگێڕنەوە(اصحاب رضي الله عنهم)ئەوەندەیان گوتوبو دەنگیان قەپات بوبوکەگەیشتونەتە ناوکاعبە
کەگەیشت مزگەوتی(الحرام)واتە مەککە ئیتر ڕوکنی دوەم دەست پێدەکات ئەویش(طواف بيت) سەرەتادەچێت بەرو(حجرالاسود)بەشێوەی(الإضطباع)واتەشانی ڕاستي ڕوت دەکات ئینجا بەپێی توانا بێ ئەوەی زەحمەتی کەس بدات ئەگەر توانی ماچی دەکات ئەگەر نەیتوانی دەستی لێدەدات و دەستی ماچ دەکات ئەگەر هەرنەی توانی لەدورەوە تەواوی جەستەتی ڕو تێ دەکات دەستی بۆ بەرز دەکاتەوە وەک سلام کردن ئەمەش بەبەڵگەی فەرمودەکەی(ابن عباس رضي الله عنه)کەدەفەرموێت(أن رسول اللهﷺ طاف بالبيت وهو على بغيره كلما أتى على الركن أشاره اليه بشيء في يده وكبر)رواەالبخاری
واتە(رسول اللەﷺ) طەوافی دەکرد هەرکات بگەیشتبایە بە ئاستی(حجر الاسود) بەشتێک کە بەدەستیەوە بو ئیشارەتی بۆدەکرد ئینجا دەی فەرمو(الله اكبر)دەستی دەکرد بە طەواف کردن
کەواتەهەمو(العمرة)کارێک دەبێت بەو جۆرە بکات بەتەوای ڕوی تێکات لەجاری یەکەم بڵێت(بسم الله الله اكبر)ئینجا دەست دەکات بە طەواف کردن بەو جۆرەی کە(رسولﷺ) کردویەتی وەک لەفەرمودەکەی(ابن عمررضي الله عنهما)هاتوەدەفەرموێت(رمل رسول اللهﷺ من الحجر الي الحجر الثلاثا ومشى رابعا)رواەمسلم
واتە(رسولﷺ)طەوافی کعبەی ئەنجامدا شانی دەرخستبو سێ جاری سەرەتا بە هەرولە واتە نەرمەڕاکردن یا ڕۆیشتنێکی کەمێک خێرا  طەوافي  کردو چوار جاریش بە ڕێ ڕۆشتنی  ئاسایی
کەواتە دەبێت(المعرة)كاردوای ئەوەی شانی ڕاستی ڕوت کردو گەیشتەبەرامبەر(حجر الاسود) گوتی (بسم الله، الله اكبر) دستی ڕاستی بەرزکردەوە  ئینجا شانی چەپی دەکاتە کعبەو دەست بەسوڕانەوە دەکات بەرەو ڕوکنی شامی وەک گوتمان سونەتەلەسێ دەوری یەکەمدا بەهەروڵەبڕوات واتەسوکە ڕاکردن بەوڕۆیشتنە دەوترێت(الرمل)بەڵام لەچوار سوڕانەوکەیتر بە ڕێ ڕۆیشتن دەڕوات لای دو توکنی شامی ڕوکنی عیراقی هیچ دەست پێداهنانێک نیەتەنها لای روکنی یەمانی واتەئەوسوچەدیواری کەعبەکە روی کردوەتە وڵاتی یەمەن دەستی لێ دەدن بەڵام ماچی ناکەن سوجدەی لەسەر نابەن وەسونەتنيه  لەبەینی روکنی یەمانی وە بەردە ڕەشەکە  (الحجرالاسود)بڵێی( ربنا آتنا في الدنيا حسنة وفي الآخرة الحسنةوقنا عذاب النار)چونکە ضعف ئینجا گەیشتەئاستی بەردە ڕەشەکە ئەوە سوڕانەوەی یەکەم تەواودەبێت  ئینجا دوبارە ڕودەکاتە بەردە ڕەشەکەوتەنها دەڵێی (اللەأكبر)واتە(بسم للە)ناکات ئیتر شەش دەورەکەیتر بەم جۆر تەواودەکات وە هەردوعایک بیانەوێت دەتوانن بیکەن بەڵام هیچ دوعایەکی تایبەت بەطەوافمان نیە
کەتەواوبولەدەوری حەوتەم ڕوناكاتە بەردەڕشەکەوماچی ناکاتو دەستی لێ نادا(اللەأكبر)يش ناكات یەک سەر بەرەو مەقامی(ابرهیم علیەسلام) دەڕواتو پشت مەقامەوە ئەم ئایەتەدەخوێنیت(وإذ جعلنا البيت مثابةللناس وأمنا وتخذوا من مقام إبراهيم مصلى وعهدناإلى إبراهيم وإسماعيل أن طهيرا بيتي للطائفين والعاكيفن والركع السجود)البقرةآية١٢٥
دواترلەپشت کەسێکەوەکە لەوێدانیشتوە نویژ دەخوێنێ ناهێڵی کەس بڕوات بەبەردەم نوێژەکەیداوەخۆیشی بەبەردەم نوێژی کەسدا ناڕوارت چونکە تاوانە بەبەردەم نوێژدا ڕۆیشتن نوێژی ئەو مزگەوتەش زۆرجیاوازترە لەمزگەوتەکانی تر بۆیە زۆر وریابە بەبەردەم نوێژی کەسدامەڕۆلەوێ دوڕکات نوێژ دەخوێنێ سونەتەلەرکاتی یەکەم(الكافرون)لەرکاتی دووەمدا(الإخراص)بخوینێت دوای نوێژەکەسونەتە بڕوات بۆلای ئاوی زەمزەم لێی بخواتەوەو بیکات بەسەریدا بەنیەتی شیفا بەکاری بێنێت دواتر ئەگەر توانی بەرەوبەردە ڕەشەکەدەروات دەستی لێدەداماچی دەکات دەڵێت(اللەاکبر)..👇


👇👇👇
ئەگەر نەیتوانی دەڕواتە بەرامبەری  لەبەینی بەردە ڕەشەکەو دەرگای کەعبەدا لادیوارێکی ڕەش هەیە پێیدەڵێن(الملتزم) دەتوانێت سەر بخاتەسەري سنگی پیوە بنێ بپاڕیتەوە داوای لێخۆش بون زۆر بکات ئەمە هەندێک لەهاوەڵان(رضي اللەعنهم)وایانکردوە پەیوەندی بە(العمرة)وەنیەپاشان بەرەو صفاو مروه بەڕێدەکەوێت
لێرەداڕوکنی سێەمی(العمرة)دەست پێدەکات
پێش ئەوەی بچیەنەسەر ڕوکنی سێ یەم پێم خۆشە ئەوە بزانین کە ڕای تەواو راجیح ئەوەیە کە طەواف بەبێ دەست نوێژ نابێ چونکە دەگونجێ کاتی یەکێک لە نوێژە فرضەکان بێت تۆ لەطەوافدابی بانگ بدات لەوکاتەدا تۆ لەگەڵ ئیما و نوێژخوێنان نوێژ دادەبەستی بەجەماعەت نوێژەکەت دەکەی لەهەرکوێدابوی لە طەواف هەرلەوێوەدەست دەکەیتەوە بەطەوافی خۆت واتەناگەڕێتەوە لای بەردەڕەشەکە بڵێی بالەوێوە دەست پێ بکەمەوە
وەهەرواها بۆئەوخانمانەی دەکەونە (الحيض)سوڕی مانگانەوە ناتوانن طەواف بکەن تا پاک دەبنەوە.
ئێستا دێینەسەر ڕوکنی سێیەم ئەویش سعي نیوان صفا مروة یە دوای ئەوەی لە مەقامی إبراهيم نوێژ دەخوێند و بەرەو ئاوی زەمزەم دەڕوات ئاوبەسەری خۆیدادەکاتودەیخواتوخۆی فێنک دەکاتەوەوەئیجابەروبەردە رەشەکە دەروات دەستی لێدەدات ماچی دەکات ئەگەر نەیتوانی لەبەر قەرەباڵغی ئەوە دەڕواتەسەر خەتە ڕەشەکەڕودەکاتە بەردەڕەشەکەدەڵێت(بسم الله الله أكبر)ئینجاوەکو وتما دروستە دەست بێنێ بەوبەردەڕەشەدا وسنگی پیوەنێ بپاڕێتەوە کەلەبەینی(الحجرة الاسود) ودەرگای کەعبەدایە پێی دەڵێ(الملتزم)ئینجا لەدەرگای صفاوە بەرەو تەپی صفا بەڕی دەکەویت کەنزیک بویەوە ئەم ئایەتە دەخوێنیت(إن الصفا والمروة من شعائر الله فمن حج البيت أو إعتمره فلا جناح عليه ان يطوف بهما فمن تطوع خيرا فإن الله شاكر عليم)سورة البقرةآية ١٥٨
وەدەڵێت(نبدأبما بدأ الله به)واتە لەوێوە دەست پێدەکەم کە اللەدەفەرموێت کەواتە سعی لەتەپی صفا وە دەست پیدەکات ئینجا دەچێتەسەر تەپی صفاتاکەعبەی لێدیار دە بێتو دەی بینێت ئینجا ڕودەکاتە کعبەوەدەڵێت(الله أكبر الله أكبر الله أكبر لا إله إلا الله وحده لاشريك له،له الملك وله الحمد يحي ويميت وهو على كل شيء قدير،لاإله إلا الله وحده لا شريك له انجز وعده نصرعبده وهزم الأحزاب والحده)سێ جارئەم ذكرە دەکات وە سونەتە لە نێوان ئەوسێ جارەدا دوعای خێرزۆر بکات ئینجا بەرەو تەپی مەروە بەڕێدەکەوێت لە نێوان صفاو مروەدا  گوڵۆپێک یان خەتێکی سەوز هەیەکەگەیشتە ئەو گوڵۆپە یان خەتەسەوزە بەخێرای دەڕوات واتە بەهەڵوڕەراکردن دەڕوات تادەگاتەگڵۆپە یان خەتەسەوزەکەی دووەم  بەڵام بۆ خانمان دەبێ بەئاسای بڕۆن ئەگەر پیاویان لێدیاربو بەڵام کە پیاو یان لێ دیار نەبو ئەوانیش ئەوڕاکردنە دەکەن ئیتر سەر دەکەون بۆ تەپی مەروە وەتوانن لەسعی نیوان صفاو مەروەدا ئەم ذكرنانە زۆربکەن(تهليل تسبيح تحمید تکبیر)هەرذکرێکیان پێ خۆشە وەهەروها کەگەیشتیتە تەپی مەروە لەوێش بەهەمان شێوە ڕودەکەیتە کەعبەو ئەودوعاو ذكرە(الله أكبر الله أكبر .......)لەسەر تپی صفا خوێندی بەهامەن شێوە لەمەروەیش دەی خوێنێت بەڵام ئایەتەکە ناخوێنێ ئیترئەوەی بەیەک جار (یەک شوط)بۆي حيساب دەکرێت لەسەعی ئینجا چۆن لە صفاوە هات بۆ مەروە هەر بەجۆرە دەڕواتەوە بۆسەرتەپی صفا لای گڵۆپە یان خەتەسەوزەکە دوبارە بەخێرای وبەهەرولە دەڕواتەوە تاکۆتای گڵۆپەکە یان خەتە سەوزەکەئینجاسەر دەکەوێت بۆسەرتەپی صفائەوذكرو دعایانە دەکاتەوەکە لەسەر مەرواکردبوی ئەمەشی بە دوەم شوط دادەنرێت پێنج جاری تر وادەکاتەوە تا دەبێتەحەوت جارجاری حەوتەم لەسەر تەپی مەروە کۆتای دێت
(حلق شعرأس)واتە تاشین یاکورت کردنەوەی موی دەست پێدەکات
سەرتاشینی باشترە بەبەڵگەی فەرمودەكی (ابن عمررضي الله عنهما) کەدەفەرموێت (رسولﷺ) فەرموی(رحم اللە المحلقين قالوا والمقصرين يا رسول اللە قال رحم اللە المحلقين قالوا  والمقصرين يا رسول اللە قال رحم اللەالمحلقين قالوا والمقصرين يا رسول اللە الوالمقصرين)
واتەرحمەتی اللەلەوەی سەری دەتاشێ وتمان ئەوەیش کورتی دەکاتەوە یا(رسولﷺ) وتی ئەوی دەی تاشێ سێ جار فەرموی ئەوی دەی تاشێ لەکۆتایدا فەرموی ئەوەیشی کورتی دەکاتەوە
کەواتە تاشینەکەی پێخۆشتروباشتربوو (رسولﷺ)بائێمەیش تاشینەکەمان پێ باشتر بێت وەهەروەها خانمانیش دەتوانن هەمو قژیان کۆبکەنەوە و بەئەندازەی(انمولە) واتەسەرپەنجەیەکی لێ ببڕن ئیتر عومرەکردن بەم سێ روکنە(ئیحرام وطەواف واتەسوڕانەوە بەدەوری کعبەدا وسعی نێوان صفاو مروە و تاشینی موی سەر)کۆتایدێت و ئیحرام دەشکێن ئەگەر حەجی بە (تمتع)کرد ئەوا بە جلو پۆشاکو بەرگی ئاساییەوە چاوەڕێ دەکات تا ڕۆژی دەست پێکردن واتە ڕۆژی هەشتی ذوالحجة👇

👇👇👇
بەشی شەش باسی چۆنيەتی #الحج و #العمرة كردن

 بەبەڵگەی قرآن و حديث صحيح

نوسيني م.نامق إمامي👇


👇👇👇
بەشی شەش: چۆنیەتی حەج کردن

ڕۆژی یەکەمی حەج کردن ڕۆژی هەشتی مانگ (٨/ذوالحجة) کە پێی دەوترێ(يوم التروية)

حاجی لەشوێنی خۆیەوە لە مەککە خۆی دەشواتو بۆنی خۆش لەخۆی دەداتو ئیحرام دە بەستێ وەکو چۆن لەمیقات بەستی نیەت دە هێنێت دەڵێت(لبيك اللهم حجا)واتەئەی اللە وەڵامی تۆ دەدەمەوەبۆ ئەنجامدانی حەج پابەندم بەهەمو بڕیارەکانتەوە ئامادەم بۆبەجێهێنانی هەموفەرمانێکت.

وەدوعایە دەکات(اللهم هذه حجةلارياء فها وولاسمعة)ئەی (اللە)ـی من ئەم حەجەم تەنها بۆڕەزاماندی تۆ بێ وەهیچ ریاو ڕوپاماییەکوخۆهەڵکێشانێکی تیادانەبێت.

واتە لەبەر ئەوەحەج ناکەم تاخەڵک پێم بڵێن حاجی وناوبانگ دەربکەم.بەڵکو حەج دەکەم تالەتاوان پاک ببمەوە لەدونیاو لەقیامەتیش بمخیتە بەهەشتەوە

دوای ئەوە بەڕێ دەکەوێت بەرەومینا بەدەم ڕێوەدەڵێیت(لبيك اللهم لبيك لبيك لاشريك لك لبيك ان الحمد والنعمة لك والمك لاشريك لك)بەردەوام تەلبیە دەکات بەپێی توانای خۆی تاڕۆژی جەژن رمی دەست پێدەکات واتە شیطان رەجم ئەوکاتە ئیتر تەلبیەنامێنێت.
لەمینا نوێژی نیوەڕۆ عصرو مغريب و عيشاءو بەیانی دەکات نوێژەچواریەکان کورت دەکاتەوە بەڵام جمعیان ناکات تاڕۆژی دوەمی حەج کەدەکاتە(٩/ذوالحجة) لەدوای شروق واتە خۆرهەڵاتن بەرەو عەرەفەبەڕێ دەکەوێت بەتەلبیە یان الله اكبر لەڕێگادەڕوات تا دەگاتە شوێنێک پێش عەرەفات پێی دەڵێن(نەمیرە)لەوێ دادەبەزێت ئەگەربۆی گونجاهەتاپێش نیوەڕۆدەمێنێتەوە
ئیترنیوەڕۆداهات بەڕێ دەکەوێت تۆزێکی تر دەڕوات دەگاتە جێگایەکیتر پێی دەڵێن(عورەنە)لەپێش عەرەفەدایە لەوێش لادادات خطيب وتارێک دەدات گوێ لەوتارە دەگرێو نوێژی نیوەڕۆو عصردەکات بەقەصر و جەمع
ئینجادوای نوێژی نیوەڕۆ بەرەو کێوی عەرەفە بەڕێ دەکەوێت ئەگەرتوانی  دەڕوات بۆناو تاشە بەردەکانی دامێنی عەرەفە ئەگەرنەی توانی لەهەرجێگایەکی عەرەفەدا بوەستێت هەردروستە

سونەت نیە سەرکەوتن بەسەر بەسەر(الجبل الرحمة)وەسونەتیشە بەڕۆژو نەبیت.وستان لەعەرەفەروکنێکەلەروکنەکانی حەج بەبەڵگەی ئەوفەرمودەیە کەدەفەرموت(الحج العرفە) واتەحەج واتە عەرەفە

چونکەبەڕاستی ئەوڕۆژە ئەوەندەگەورەیە کە اللە زۆرتین بەندەکانی خۆی لەوڕۆژەدا لەئاگر ڕزگار دەکات وەباشترین ڕۆژە بۆ دوعاوبوڵبون هەروەک (رسولﷺ) دەفەرموێت(خير الدعاء دعاء يوم عرفةوخير ما قلت أنا والنبيون من قبلي لا إله إلا الله وحده لا شريك له له الملك وله الحمد وهو على كل شيء قدير)
واتەباشتری دوعا لەرۆژی عەرەفەدایە وەباشترن ذکريش لەڕۆژی عەرەفەدا(لاإله الاالله وحده لاشريك له له الملك وله الحمد وهوعلى كل شيء قدير)
كەوایەئەی حاجی برێز دەست بەرزکەرەوەو دعازۆر بکە زۆر بپاڕێوە چونکە  اللەلەوڕۆژەدا دەفەرمویت ئەوە بەندەکانی منن هاتون داوادەکەن ڕزگاریان بکەم لەئاگر جاتۆش خۆتی بۆزەلیل بکە زۆر بپاڕێوە تا اللە ڕزگارت بکات وەتەوحیدەکەت تازە بکەوە نەچی خەریکی شیرک وکفرکردنو تەوەسول کردن بە خۆڵو خاکو بەردو داری ئەوێوە بیت بڵێی تەبەڕوکە توشی شیرکبی پەنابە اللە نەچی خەریکی ڕەسم گرتنو دیعایەکردن بی لەتۆڕی کۆمەڵایەتدادوعاکەی سەرەتات بیرنەچێ کەوتت اللە دورت بخات لەریاکردن خۆهەڵکێشان جابۆیە ئەوڕۆژەگەورەیە لەکیسی خۆت مەدە
چونکەحەج بەبێ وەستان لەعەرەفەدروست نیە کاتیدیاری کراویشە دەبێ لەکاتی خۆیدابێت لەعەرەفەبێ وەهەرکەس لەبەشێکی ئێوارە یان شەوی جەژن لەعەرەفە نەوەستێ حەجەکەی بەطالە.
وەئەگەر پێشکاتی خۆی واتە پێش ئێوارەگەیشتە ئەوێ ئەوەدەبێ بمێنێ تەوە تاکوخۆر ئاوابون ئێوارەی عەرەفه......👇


👇👇👇
بەشی حەوت باسی چۆنيەتی #الحج و #العمرة كردن

 بەبەڵگەی قرآن و حديث صحيح

نوسيني م.نامق إمامي👇


👇👇👇
بەشی حەوت: دوای عەرفە

دوای ئەوەحاجیان هاتنەعەرەفەو لەوێمانەوە تادوای ڕۆژئاوابونی ئێوارەی عەرەفە نوێژی مەغریب ناکان بەڵکو بەرە موزدەلیفە بەڕێ دەکەون
ئەگەر چۆڵ بو بەخێرای دەڕۆن ئەگەر قەرەباڵغ بو پاڵە پەستۆ ناکەن لەسەرخۆیان بەهێمنی دەڕۆن کەگەیشتنەئەوێ بانگی مەغریب دەدەنو بەجەماعەت نوێژی مەغریب دەکەن هەردوای ئەویش قامەت دەکەن نوێژی عیشادەکەن بەکورت کرواوەی واتە قەصروجمع دەکەن ئەمەئەگەر بەتەنیاشبێت هەرئەوکارە دەکات واتەبانگدەدات وقامەت دەکات نوێژی مغریب وعیشا بەقصروجەمع دەکات نابێ نوێژ تائخیر بکات بۆلای عیشا بڵێ دوای بانگی عیشا دەی کەم

ئیتر لەموزدەلیفە ئیستراحەت دەکەنودەخەون تاکو نوێژی بەیانی ئینجا بانگ دەدەن واجبە نوێژی بەیانی لەموزدەلیفە بکەن چونکە یەکێ کە لە واجباتەکانی حەج کردنی نوێژی بەیانی لەموزدەلیفە.

مەگەر بۆ کەسانێک کەپیرو پەک کەوتەبێ یاخود خانم بێ بتوانێ نیوەی شەو موزدەلیفەبەجێ بهێڵن بێجگەلەمان نابێت لەوێ دەرچن تاکو نوێژی بەیانی نەکەن
ئینجا دوای نوێژی بەیانی ئەگەر توانیان دەچن بۆ(المشعر الحرام)کەکێوێکی بچوکە پێی دەڵێن(قزح)مزگەوتی موزدەلیفەی لەسەر دروست کراوە ئینجا رودەکانە قبلەو(الحمدلله الله كبر لاإله إلا الله)ودوعادەکەن تا کاتێ دنیا ڕوناک دەبێتەوە وەئەگەر نەشچێتە(المشعر الحرام)لەهەر جێگایەکی موزدەلیفەدەتوانێت ذكرو دوعا بكات
ئینجا پێش خۆر هەڵهاتن بەرەومینا بەلەسەرخۆی بەتلبیە کردن بەڕێ دەکەون تادەگەنە ئەو جێگەیەی کەجەیشەکەی ئەبرەهەهاتن بۆ ڕوخانی مەککە لەوجێگایەداکەپێی دەڵێن(بطن محسر)ماندو بونو پەکیان كەوت وەهەرواها لەزمانی جەهالەتیشدا هەرلەوێدا دەوەستانو ماندو دەبون  بۆیە (رسولﷺ) فەرموی ئێوە بەخێرای بڕۆن لێرەماندونەبن بەپێچەوانەی ئەوان.
ئینجا ڕێگەی ناوەڕاست دەگرنە بەر کەدەگەڕێتەوە بۆ مینا بۆ سەر (الجمرة الكبرا) کەپێی دەگوترێت (جمرة عقبة الكبرا)لایخۆمان شیطان رجمی گەورەی پێدەڵێن کەئاخیرجەمەرەیە کە لەمەککەوە نزیکە
ئینجا رۆژی جەژن کەدەکاتە رۆژی(١٠ی ذوالحجة) وەسێ یەم ڕۆژی کارەکانی حەجە کە(یوم الحج الأكبر)رەلەوێ یەکەم کاری رەمی جەمەرەی عەقەبەیە کەحەوت بەردی بەئەندازەی کەمێک گەورەترلەدەنکە نۆکێک کەلەمینا کۆیکردوەتەوە دەست دەکات بە رمی کردن لەوکاتەدا رودەکاتە حەوزەکەو لای چەپی دەکات مەککەو لای ڕاستی دەکاتە مینا واتە روبەڕوی حەوزەکە دەوستێ دەست دەکات بە رمی وەهاویشتنی بەرد بۆناو حەوزەکە وەلەگەڵ هاویشتنی هەر بەردێکدا(الله أكبر)دەکات وەدروست نیە پێش خۆر هەڵاتن رمی بکات بێجگەلەخانمان و پەک کەوتەو خاوەن عوزرەکان وەرمی کردن تەنها بەحەوت بەردەدەکرێ دروست نیە لەغیری بەرد تاکەنەعلو بەردی گەورە لەجۆرانەیتر باکربهێنرێت بۆ رمی وەجائیزە رمی دوا بخرێت بۆ کاتی نیوەڕۆیان دوای نیوەڕۆ لەبەر ئیزدیحامیو قەرەباڵغی ئینجاکەتەواو بو لە رمی ئیتر تەلبیەش کۆتایدێت چونکە دوای رمی لەئیحرام دەر دەچی کەدرچونی یەکمی ئیحرامە(التحليل الأول) بەڵام باشتروایەکەئیحرام نەکەیتەوە تاکو حەیوان سەر نەبڕیو سەرت نەتاشی چونکە هەندێک لە زانایان دەفەرمون دوای حەیوان سەر بڕین و سەر تاشین ئینجا ئیحرام دەکەیتەوە دوای ئەمانە هەمو کارەکانی کە لەکاتی بەستنی ئیحرام لەسەرت حرام کرابو بۆت حەڵاڵ دەبێت بێجگە جیماع کردن واتە چونەلای خێزانت دەتوانیت دوای رمی پۆشاکی ئاسای خۆت لەبەر بکەیت ئەگەر حەیوانیشت سەرنەبڕی بێ سەریشت چاک نەکردبێت بەڵام لەڕۆژی قوربانیدا دەبێ پێش ئاوا بونی خۆر واتە پێش بانگی مەغریب بگەڕێتەوە مەککەو حەوتجار بسوڕێیتەوە بەدەوری کەعبەدا بوەدەوترێ(طواف الإفاضة) ئەگەرلەوکاتە دواکەوتن واتە کەوتنە دوای مەغریب ئەودەبێ ئیحرام ببسێتەوەوبگەڕێنەوە بۆ پێش رمی عەقەبە لەوێوە دەست پێ بکەنەوە چونکە (رسولﷺ) دەفەرموێت (إن هذا يوم روخص لكم اذا انتم رميتم الجمرة ان تحلوا من كل ماحرمتم منه الاالنساءفاذا انسيتم قبل طواف هذا البيت صرتم حرمالهئتكم قبل ان ترموا الجمرة قبل ان تطوفوبه)
واتەئەمەروخسەتێک بولەشکاندنی ئیحرام بۆتان جگەلە چونە لای خێزانتان بۆیە هەرکەس نەگەڕایەوەطواف الافاضة نەکرد لەوڕۆژەدا ئەو بابگەڕێتەوە پێش رمی عەقەبە ئیحرام ببەستێ لەوێوەدەست پێکاتەوە...👇


👇👇👇
بەشی هەشت باسی چۆنيەتی #الحج و #العمرة كردن

 بەبەڵگەی قرآن و حديث صحيح

نوسيني م.نامق إمامي👇


👇👇👇
بەشی هەشت:دووەم کاری ڕۆژی جەژنی قوربان(یوم النحر أو الذبح)

دوای ئەوەی حاجی رمی جمرەعەقبە واتەشیطان ڕەجمی گەورەی کردئینجا سونەتە حەیوان سەر ببڕێت وەئەم حەیوان سەر بڕینەش لای زۆرێک لە زانایان واجبە وەکاتو شوێنی تایبەتي هەیە نابێ پێش قوربان بێ پێش ڕەمی جەمەرە بێت بەڵکو دە بێت لەڕۆژی قورباندا بێت وەسونەتە بڕوات بۆ شوێنی حەیوان سەر بڕین لەوێ حەیوانێک یابەحەوت کەس نۆبەنێک یاوشترێک سەرببڕن
وەئەگەر نەیتوانی حەیوان سەر بڕێت ئەتوانێت وەکیلێک بگرێت تائەو کارەی بۆ ئەنجام بدات وەدروستە بۆی لە میناو مەککەسەری ببڕێت

بەڵام دروست نیە بێجگەلەو دوو*شوێنە حەیوان سەر ببڕێت وەک لای هەندێکەس باوە دەڵێن لە وڵاتی خۆمان کەسێک دە کەین بەوەکیل حەیوانەکەمان بۆسەر ببڕێت بەهیج جۆرێک دروست نیە.
بەڵام دروستە لەسێ ڕۆژەکەیتر(ايام التشريق)ی جەژنی قورباندا سەری ببڕێت ئەگەر فریا نەکەوت بەڵام کە فریا کەوت ئەوە فەضیلەیەلەکاتی خۆیدا بێت وەلەکاتی سەر بڕینیدا حەیوانەکە دەخات بەلای چەپداو ڕوی دەکات قبلەوقاچی ڕاستی لەسەر دادەنێت بەدەستی چەپی ملی دەگرێتو بەدەستی ڕاستی چەقۆدەهێنێ بە ملیدا دەڵێت (بسم  الله الله أكبر اللهم هذا منك ولك اللهم تقبل مني) واتە بەناوی (اللە) ئەم حەیوانەسەر دەبڕم وەگەورەی تەنها بۆ اللە یە یا اللە ئەمەهی تۆیەتۆ پێت بەخشیوم وەمنیش سەری دەبڕم تەنها لەبەرڕاضي بوني تۆ
بۆیە لەهەمو کاتێکدا کە حەیوان سەر دەبڕی واجبە تەنها نیەتت(اللە) بێ هەرناوی ئەوی لێ بێنی بڵێی(بسم اللە)نابێ هیچ ناوێکیترلەکاتی سەر بڕیندا بهێنی چونکە اللەدەفەرموێت(فصل لربک وانحر) سورەالكوثر آية٢
واتە نوێژ وسەر بڕین تەنها بۆ اللەتعالی یە

وهەروها (رسولﷺ) دەفەرموێت( لعن من ذبح لغيرالله)واتە لەعنەتی اللە لەوەی کەشتێک سەردەبڕێت بۆغەیری اللە. وەئەگەرنەیتوانی حەیوان سەر ببڕێت واتە توانای نەبو دەبێ دەڕۆژ بەڕۆژو بێت سیانی لەوێ دروستە پێش عەرەفە بەڕۆژو بێت یابیخاتە دوای جەژنەوە وەحەوت ڕۆژیتریش کەگەرایەوەتەواو بکات ئەوە دەکاتە دەڕۆژی تەواولەبری سەرنەبرینی حەیوان بەڵام ئەگەرهەيبوواجبەحەیوانەکەسەرببڕێت
ئینجاحاجی دوای سەر بڕینی حەیوان سێ یەم واجباتی ئەوەیە کەبڕوات سەری بتاشێ یان كورتی بکاتەوە کەتاشینی وەکو باسمان کرد باشترە بۆ پیاوان وەبۆخانمانیش لەهەمو موی سەریان دەبێ بەئەندازەی (أنملة) وات ەسەرەپەنجەیەکی لێ ببڕن ئینجا پیاوان بۆنی خۆش لەخۆیاندەدەنو دەگەڕێنەوە بە(مسحد الحرام) بۆ(طواف الافاضة)واتە طەوافی گەڕانەوە بۆمەککەواتە حەوت جار دەسوڕێنەوە بەدەوری بەیتدا ئیتر بەرەو سعی دەکەونەرێ واتە صفاو مروه چۆن یەکەم جار هاتەناومەککە کارەکانی عومرەی ئەنجامدا لەطوافو سەعي کردن هەربەوجۆرەش دوبارەی دەکەیتەوە

بەڵام هەڵورەی سێ دەوری یەکەم ناکاتو شانیشی ڕوت ناکات بەڵکو هەر بەجلەئاساییەکانی خۆیەوە دەیکات بەڵام ئەو کەسانی کە نیەتیان بەحەجی(إفراد)واتەنها حەجیان هێنابو وەیان(قران)واتەحەجوعەمەرەیان بەیەکەوە هێنابو ئەوا تەنهاطەواف واتە حەوتجارسوڕانەوە بەدەوری کەعبە یان لەسەرە ئەگەر لەکاتی طەوافی(القدوم)داواتە هاتن بۆ مەککە سەعی نێوان صفاو مروه یان کردبێ ئەوە سەعی ناکەن واتە هاتوچوچۆی نێوان صفاو مرە ناکەن ئیتر دوای ئەمەهەمو حەرام کراوەکانی کەلەکاتی ئیحرامدا لێت قەدەغەکرابوبۆي دروست دەبێت ودەتوانێت برواتەلای خێزانیشی دوای(طواف الافاضة) وە دەبێ پێش مەغریبی رۆژی قوربان (طواف الافاضة) بكات ئەگەركەوتە دوای مەغریب دە بێ ئیحرام ببەستێتەوە تاكو (طواف الافاضة) دەکات ئیجا ئیحرام دەشکێنیت وە دروستە (طواف الوداع)واتەطەوافی بەجێ هێستنی مەککە لەگەڵ طەوافی ئیفاضەدانەکات هەلی بگرێت بۆ ئەوڕژەی کەمەککە بەجێ دەهێڵێت سەفەردەکات بۆ وڵاتی خۆی ئینجادوای طواف الافاضە دەگەڕێتەوە بۆ مینا...👇

👇👇👇
بەشی نۆ باسی چۆنيەتی #الحج و #العمرة كردن

 بەبەڵگەی قرآن و حديث صحيح

نوسيني م.نامق إمامي👇


👇👇👇
بەشی نۆ دوای طواف الافاضة

داوی ئەوەی حاجي طواف الافاضەو سەعي صفاو مروەی کرد ئینجا بەرەو مینا دەگەڕێتەوە سێ شەو سێ ڕۆژ لەوێ دەمێنتەوەواجبە مانەوەی شەو لا مینا لەو سێ ڕۆژەدا کاریان لەدوای نیوەڕۆیاندا رمی كردنی جەمەرەکانە واتە شیطان رجم  یەکەم جاردەست دەکەن بەهاویشتنە ناوحەوزکە(الجمرة الاول) واتە جەمەرەی یەکەم کەنزیک ترین حەوزە کەنزیکە لە مزگەوتی (خیف) ئینجا بەردەکانی هاویشت کەمێک بەلای ڕاست دەڕواتەپێشەوە ڕودەکاتە قیبلە دەست بەرزدەکاتەوە دوعا زۆردەکات زۆرداوای لێخۆس بون دەکات داوادەکات(اللەتعالی) حەجی لێ قبوڵ بکات بەردەوامی پێ بدات دوای ئەوە دەروات بەرەو(الجمرة الثاني)واتەرمی جمرە دوەم دەکات ئەمجارەیان بەرەو لای چەپ دەڕوات رودەکاتە قبلە ودەست زۆر بەرز دەکاتەو دوعادەکات واتە زۆر دەمێتەوە ئیجا دەست دەکات بەرمی (الجمرة العقبة) واتەجەمەری سێ یەمو کۆتای بەجۆرێک کە کەعبەی دەکەوێتە لای چەپی ومینا دەکەوێتە لای ڕاستیەوەچۆن یەکەم ڕۆژی جەژن رەمیان کردبەوجۆرە رمی دەکەنەوە کەتەواو بون لەوەیش ڕاناوەستن یەکسەر دەگەڕێ نەوە بۆ مینا تاڕۆژی دووەمو سێ یەم واتەکەدەکاتە دوازدەو سیازدەی (١٢و١٣/ذوالحجة)بەهەمان جۆری ڕۆژی یازدەی مانگی(ذو الحجة) کارەکان دوبارەدەکەنەوە دروست تەنها دوڕۆژ بمینەوە لە مینا بۆ رەمي يان شيطان ڕەجم  باڵام باشترە کە هەرسێ ڕۆژەکە بمێنەوە بەڵام هەر کەسێک ویستی لە دوازدەی مانگدا واتە دووەم ڕۆژ بروات بۆمەککە ئەوەدەبێ پێش خۆر ئاوابونی مینابەجێ بهێڵی ئەگەر کەوتە دوای خۆرئاوا بون ئەوا واجبەبمێنێتەوە تاسێ یەم ڕۆژ کارەکانی دوبارە بکاتەوەئیجا مینابەجێ بهێڵیت پێش خۆرئاوابون.

وەدروستەبۆی بەشەودابچی سەردانی (مسجدالحرام) بکاتوطەواف بکات واتە حەوتجار بەدەوری بەیتدابسوڕێتەوە دورکاعات نوێژ لە پشت ماقامی ابراهیم بکات چونکە طەواف کرد خێرێکی زۆری هەیە سونەتیشە وەبەپۆشاکی ئاسای خۆیەوەدەیکات وەئەوڕۆژانەی کە لەمینایە واجبە نوێژەکانی بەجەماعەت بکات وەباشترە لەمزگەوتی(خیف)دا بیکات چونکەحەفتا پێغەمبەر(عليهم الصلاةوالسلام)نوێژیان لەومزگەوتەداکردوە  پاش دوڕۆژ یان سێ ڕۆژ لە مینا ئینجا واجباتی حەج تەواو دەبێت و دەگەڕێنەوە بۆ مەککە هەتائەو ڕۆژەی کەبەرەو واڵاتی خۆیان بەڕێ دەکەون لەو ماوەیەی لە مەکكەیە بانوێژ زۆر بکەن چونکە نوێژێک لەمەککە بە سەدهەزار نوێژە جابائەو فەضلە گەورەیە لەکیس خۆی نەدات وەهەروەها دەتوانێت طەواف بکات خۆی مەشغوڵ نەکات بە ڕەسم گرتنو دیعایەکردنو شت کڕین....👇

👇👇👇
بەشی دەو کۆتای لە باسی چۆنيەتی #الحج و #العمرة كردن

 بەبەڵگەی قرآن و حديث صحيح

نوسيني م.نامق إمامي👇


👇👇👇
بەشی دە: و کۆتایی حاجی چیتر بکات لەدوای حەج وعومرە..؟

پێش ئەوەی بچینەسەربەشێکی کۆتای تێبینیەکە بۆئەوانەی حەجیان بە تمتع یا قیران کردوە یاخود هەر فیدیەیەکی تریان کەسەرە کەحەیوان سەربڕینە دەبێت لەمەککە بێت وە لەرۆژی جەژنابێت نابێ پێشی بخات بەهیچ جۆرێک

ئێستا کۆتاشت دەڵێن حاجی چیتر بکات لەدوای حەج وعومرە..؟
دوای ئەوەی حاجی حەجەکەی تەواو کرد ئیتر لەمەککە دەمێنێتەوە تائەو ڕۆژەی دەیەوێت مەککە بەجێ بهێڵێت وسونەت نیە بۆی سەردانی تنیعم واتە مزگەوتی دایکە(عائيشەرضي اللەعنها) وئەشکەوتی(حراء)هیچ جێگایەکی تربەڵام ئەگەرویستی سەر دانی مزگەوتی (رسولﷺ) بكات بۆ نوێژ کردن نەک پەرستنی قەبرو پاڕانەوەلێی و هاوار تێکرنو داوالێکردنوسوجدە بۆ بردنی تەنها دەڕوات بۆ ئەوە نوێژ بکات ئەوە دروستە بەمبەڵگەیەکەدەفەرموێت(لا تشدالرحال إلاإلى ثلاثةمساجدالمسجدالحرام ومسجدي هذا والمسجد الأقصى)واتەسەفەرکردنومانەوە جایزنیە بۆهیچ مزگەوتێ جگەلە مزگەوتی من و مسجد الحرام واتەمەککەومزگەوتی(الاقصى) چونکە نوێژ خوێندن لە مزگەوتی مدینەداخێری هەزارنوێژی هەیەبەبەڵگەی ئەم فەرمودەیە(صلاة في مسجدي هذا خير من ألف صلاة فيما سواه إلا المسجد الحرام)متفق عليه
واتەنوێژخوێندن لەمزگەوتی منداخێریزیاترە بەهەزار نوێژ لەهەمو مزگەوتەکانیتر جگەلە(مسجد الحرام) ور زانایان رحمهم اللە دەفەرمون باشتر وایە ئەگەر پاڵە پەستۆ نەبولە روضەدابێت ئەونوێژە چونکە (رسولﷺ) دەفەرموێت(ما بين بيتي ومنبري روضة من رياض الجنة)واتە نێوانی ماڵەکەم و مینبەرەکەم باخێکەلەباخەکانی بەهەشت جائەگەر نەشیتوانی لەوێ بیکات لەهەر جێگایەکی حەرەمی مزگەوتی مدینەدا بیکات هەردەبێت ئینجانوێژی فەرض بەجەماعەت دەکات دوای ئەوە نوێژی خوێند دەتوانێت بڕوا سەلام لە قەقبری (رسولﷺ) بكات وەهێج ذکريك تایبەت بێت بەم قەبرەواریدنیەبەڵام دەتوانێت  بڵێت(السلام  يا رسول الله ورحمة الله وبركاته)وەئەگەر ویستی دەتوانێ ئەمەشی بۆزیاد بکات(وصلى الله وسلم عليك وعلى آلك وأصحابك، وجزاك الله عن أمتك خيرا اللهم آته الوسيلة والفضيلة وابعثه المقام المحمود الذي وعدته)ئەوەدەتوانێت پاشان کەمێک بالای ڕستدا دەڕوات سلام لەقەبری امام ابوبکر رضي الله عنه دەکات دەڵێت(السلام عليك يا أبا بكر ورحمة الله وبركاته رضي الله عنك، وجزاك عن أمة محمد خيرا) کەمێکیتر دەروات بەهەمان شێوەی ئیمام ابی بکر سەلام لە  امامي عمر رضي الله عنه دەکات دەنگ بەرزناکاتەوەولێیان ناپاڕێتەوە ڕویان تێناکات لەکاتی دوعاکردنداو دەستیان پێدا ناهێنێ پشتاوپشت نایەتەدەرەوە بەڵکو هەروەکو مزگەوتەکانیتر دەڕواتەدەرەوەقاچی چەپی پێش دەخات ذکري هاتنەدەرەوی مزگەوت دەخوێنێت ئەگەر توانی ئاوا سەردانی مزگەوتی مدینە بکات بەڵام ئەم زیارەتە پەیوەندی بەحەجەکەوەنیە بەهیچ جۆرێک تەنهاسەردانێکی مزگەوتەکەیەئینجاکەچویش بازۆر نەمێنێتەوە لەمەدینە چونکە ئەو فەرمودەیەی کەدەڵێت هەرکەس چل نوێژ لەمزگەوتی (رسولاللەﷺ)  بکات لەمەدینەئەوەڕزگاری دەبێت لەنیفاقوعەذاب ئەوازانایان دەفەرمون ضعيفەکارپێناکرێت.بەڵكوباشترە زۆرترین کاتی لەمەککە بێت چونکە نوێژی مەککەبەسەدهەزار نوێژزیاترە لەهەمو مزگەوتەکانیترجابالەمەککەدا بمێنێتەوە خەریکی نوێژ کردنو پاڕانەوە بێت خۆی مەشغوڵنەکات بەڕەسم گرتنوگەڕانو شتکڕینو ئیسراف کردن ئەمانە نەسونەتن نەخێریشن بەڵکو ئیسرافێکی زیادەیە و کات بەفیڕۆدانە جابا لەناو مەککە دابمێنەوە تائەوڕۆژەی کەبەجێی دێڵن ئیجاکۆتا شتی لەئاخیر ڕۆژدا(طواف الوداع)واتە طەوافی ماڵئاوای لەمەککەکەحەوت جار بەدەوری کەعبەدا دەسوڕێتەوەسەعي صفاو مروه ناكات ئیتر لەمزگەوت دێتەدەرەوە قاچی چەپی پێش دەخات ذكري هاتنەدەرەوی مزگەوت دەخوێنێت دەڵێت(بسم الله الصلاة والسلام على رسول الله اللهم اني أسألك من فضلك)ئیجا بەرەوڵاتی خۆی بەڕێ دەکەوێت ئەگەر بەم جۆرە حەجی کردو هەمو عیباداتەکانی تری کرد ئەوەوەکو ئەوڕۆژەی کەلەدایک بوەبێتاوان دەبێت واتە گوناهی پێوەنا مێنێت.

لەکۆتای دەڵێم ڕاستی ئەم نوسینە لەفەضلی اللە وەیە هەرهەڵەیەک لەم نوسنەداهەبو ئەوەلەمن،وشیطانە وەیە(اللە)لێم خۆشبێ ئێوەیش گەردنم ئازادکەن داواکارم(اللە) ئەو نیعمەتە بکات بەنصيب مان شارەزای دینەکەیمان بکات وەنیەتمان تەنها بۆخی خالص بكات کاری پێ بکەین ورونی بکەینەوە....اللهم آمين

والحمد الله رب العالمين

م.نامیق ئیمامی

ڕۆژی سێ شەممە ٢٧/شوال١٤٣٩
بسم اللەالرحمن الرحيم
 
السلام عليكم ورحمةاللەوبركاته

(#رسولﷺ)دەفەرموێت هیچ ڕۆژ ێک نیەکردەوەکردن تیاداخێری زیاتر بێت وەخۆشەویست تربێت لای (#اللە)بەئەندازەی کردەوەی چاکەلەدەڕۆژی(#ذي الحجة)ـدا🌴

کردەوەی چاکەش لەم ڕۆژانەدا بریتیە(#الحج)کردن(ذكر)كردن وەدوعاکردن ئەنجامدانی سونەتەکانی پاشو پێش نوێژەکان زو ڕۆیشتن بۆمزگەوت زۆر(#سجدە)بردن شەونوێژ(#القرآن)خوێندنولێی تێگەیشتنو کارپێکردنیوچاکەکردن وسەردانی  نەخۆشوخزموکەس و(#صدقە)کردن بەخشین وەهەرەوەهابەڕۆژوبون وەک باشترین عیبادەت لەم دەڕۆژەدا بەتایبەت ڕۆژوی ڕۆژی(#عرفە)کەفارەتی تاوانی دوساڵە وەکۆتاشت قوربانی کردنووەموو لەخۆنەکردنەوەو نینۆک نەکردن تادوای سەر بڕینی قوربانیەکە☝️

ئەمانەڕۆژانێکن کەلەساڵێکدا یەک فرسەتی ئاوامان هەیەبۆیەبازۆر تیژەڕەوبین لەئەنجام دانی کاری خێر لەم دەڕۆژەداچونکەوەک باسمان کردهیچ ڕۆژێک نیەکردەوەکردن بەئەندازەی ئەم ڕۆژانەلای(#اللەمتعال) خۆشەویترو گەورەتربێت جگەلەوکەسەی کەدەڕوات بۆ جیهاد لەپێناوی(#اللە)بەگیان و ماڵیو هیچ شتێک نای گێڕێتەوە🌴

#اللەمتعال مەحورمان نەکات لەبەرەکەتی ئەم دەڕۆژە..اللهم آمين☝️

م.نامق إمامي📝

٣٠/ذوالعقدة/١٤٤٤🌙
بسم اللەالرحمن الرحيم

السلام عليكم ورحمةاللەوبركاته

زۆرێک دەپرسن ئایاحوکمی مولێ کردنەوەنی نۆک کردبۆکەسێک کەنیەتی قوربانی هێناوەچیە؟لەوەڵامی ئەم پرسیارەدادەڕۆینەخزمەت ئەوفەرمودەیە👇

لە(#أم سلمةرضي اللەعنها)فەرمویەتی (#رسولﷺ)فەرموی(من كان لەذبح يذبحەفإذا أهل هلال ذي الحجةفلايأخذن من شعرەولامن أظفارەشيئاحتى يضحي)رواەمسلم📚

ئەوەى قوربانیەکی هەبووبۆسەربڕین ئەگەر مانگی(#ذي الحجة)دەرکەوت ئەواباموو لەخۆی نەکاتەوەونینۆکیكی نەبڕێت هەتاقوربانیەکەدەکات📚

زانایان لەم بارەوەدوبۆچونیان هەیە هەندێکیان دەفەرمون ئەوفەرمودە (#ضعيف)کاری پێناکرێت ودەتوانێی مولەخۆی بکاتەوەونینۆکیش ببڕێت👇

وەهەندێکی تریشیان دەفەرمون(#صحيح)بە هیچ جۆرێک نابێ مولەخۆی بکاتەوەونینۆکی ببڕێت هەتاقوربانیەکەنەکات👇

بۆچونی ڕاست بۆئەوانەی تەنهاقوربانی دەکەن ئەو(#نهي)بۆیان بۆ(#تنزه)واتە(#مکرە) باشترەنەمولێ بکاتەوەنەنینۆکی بکات بەڵام بۆئەوحاجیانەی كەئیحرامی حەجیان بەستوە(#نهی)بۆئەوان بۆ(#تحریم)ـەنابێ نەنینۆکیان بکەنونەمولەخۆیان بکەنەوەتاحەیوان سەردەبڕن..واللەاعلم📚

اللەشارەزای دیبەکەیمان بکات..اللهم آمين☝️

.نامق إمامي📝

٣٠/#ذوالعقدة/١٤٤٤🌙
Media is too big
VIEW IN TELEGRAM
.نامق امامی☝️

#باسی  ذي الحجة🌙

#بەشی یەکەم☝️
Audio
.نامق امامی☝️

#باسی  ذي الحجة🌙

#بەشی دووەم☝️
Media is too big
VIEW IN TELEGRAM
.نامق امامی☝️

#باسی  ذي الحجة🌙

#بەشی دووەم☝️
Media is too big
VIEW IN TELEGRAM
.نامق امامی☝️

#باسی  ذي الحجة🌙

#بەشی سێ☝️
Media is too big
VIEW IN TELEGRAM
بسم اللەالرحمن الرحيم

السلام عليكم ورحمةاللەوبركاته

بەڕێزان لەم دە ڕۆژەی مانگی(ذي الحجة)ذكری (اللە)لەبیر مەکەن چونکە(اللەتعالی)لە(قرآن)ـی پیرۆزدادەفەرموێت👇

...ويذكروا اسم الله في أيام معلومات...)سورة/الحج/آية/٢٨📚

واتەله ڕۆژانێکی دیاری کراودا (ذكر)و يادي(اللەمتعال) وەک (ألله أکبر، ألله أکبر، ألله أکبر، لا إله إلاألله و ألله أکبر ولله الحمد)لەیاد مەکەن هەمیشە(ذكر)ـی(اللە)بکەن وفه‌رامۆش مه‌که‌ن📚

زانایانی تفسیر دەفەرمون (أبي بشر)ئەویش لە(سعيد)ـدەبۆمان دەگێڕتەوکە(ابن عباس رضي اللەعنهما)فەرمویەتی👇

(الأيام المعلومات أيام العشرذي الحجة) واتەڕۆژانی دیارکراوئە دە ڕۆژی سەرەتای(ذی الحجة)👇

وەهەروەها(امام البخاری رحمە اللە)دەفەرموێت جێگیربوەبە(صحيح)کە(ابن عباس رضي اللەعنه) فەرمویەتی(فالأيام المعلومات هي أيام عشر ذي الحجة،والأيام المعدودات هي أيام التشريق الثلاثة)📚

واتەڕۆژانی دیاریکراو ئەکاتە دەڕۆژی(ذي الحجة)وەهەروەها ڕۆژانی ژمێردراو  دەکاتە ئەوسێ ڕۆژەی(التشریق)واتەڕۆژی(١١و١٢و١٣/ذي الحجة)...واللە اعلم☝️

اللە متعال لەپاداشتی ئەوم ڕۆژانە مەحرومان نەکات..اللهم آمين☝️

م.نامق إمامي📝

٣/ذي الحجة/١٤٤٣🌙