کەناڵی مامۆستا.نامق ئیمامی
231 subscribers
491 photos
846 videos
95 files
215 links
بسم الله الرحمن الرحيم

ــ (#الله تعالى) ــ ئەفەرموێت(قُلْ هَٰذِهِ سَبِيلِي أَدْعُو إِلَى اللَّهِ ۚ عَلَىٰ بَصِيرَةٍ أَنَا وَمَنِ اتَّبَعَنِي ۖ وَسُبْحَانَ اللَّهِ وَمَا أَنَا مِنَ الْمُشْرِكِينَ)#سورة #يوسف #آية١٠٨📚
Download Telegram
بەشی هەشت باسی چۆنيەتی #الحج و #العمرة كردن

  بەبەڵگەی قرآن و حديث صحيح

نوسيني م.نامق إمامي👇

👇👇👇

https://t.me/iyimami
بەشی نۆ دوای طواف الافاضة

داوی ئەوەی حاجي طواف الافاضەو سەعي صفاو مروەی کرد ئینجا بەرەو مینا دەگەڕێتەوە سێ شەو سێ ڕۆژ لەوێ دەمێنتەوەواجبە مانەوەی شەو لا مینا لەو سێ ڕۆژەدا کاریان لەدوای نیوەڕۆیاندا رمی كردنی جەمەرەکانە واتە شیطان رجم  یەکەم جاردەست دەکەن بەهاویشتنە ناوحەوزکە(الجمرة الاول) واتە جەمەرەی یەکەم کەنزیک ترین حەوزە کەنزیکە لە مزگەوتی (خیف) ئینجا بەردەکانی هاویشت کەمێک بەلای ڕاست دەڕواتەپێشەوە ڕودەکاتە قیبلە دەست بەرزدەکاتەوە دوعا زۆردەکات زۆرداوای لێخۆس بون دەکات داوادەکات(اللەتعالی) حەجی لێ قبوڵ بکات بەردەوامی پێ بدات دوای ئەوە دەروات بەرەو(الجمرة الثاني)واتەرمی جمرە دوەم دەکات ئەمجارەیان بەرەو لای چەپ دەڕوات رودەکاتە قبلە ودەست زۆر بەرز دەکاتەو دوعادەکات واتە زۆر دەمێتەوە ئیجا دەست دەکات بەرمی (الجمرة العقبة) واتەجەمەری سێ یەمو کۆتای بەجۆرێک کە کەعبەی دەکەوێتە لای چەپی ومینا دەکەوێتە لای ڕاستیەوەچۆن یەکەم ڕۆژی جەژن رەمیان کردبەوجۆرە رمی دەکەنەوە کەتەواو بون لەوەیش ڕاناوەستن یەکسەر دەگەڕێ نەوە بۆ مینا تاڕۆژی دووەمو سێ یەم واتەکەدەکاتە دوازدەو سیازدەی (١٢و١٣/ذوالحجة)بەهەمان جۆری ڕۆژی یازدەی مانگی(ذو الحجة) کارەکان دوبارەدەکەنەوە دروست تەنها دوڕۆژ بمینەوە لە مینا بۆ رەمي يان شيطان ڕەجم  باڵام باشترە کە هەرسێ ڕۆژەکە بمێنەوە بەڵام هەر کەسێک ویستی لە دوازدەی مانگدا واتە دووەم ڕۆژ بروات بۆمەککە ئەوەدەبێ پێش خۆر ئاوابونی مینابەجێ بهێڵی ئەگەر کەوتە دوای خۆرئاوا بون ئەوا واجبەبمێنێتەوە تاسێ یەم ڕۆژ کارەکانی دوبارە بکاتەوەئیجا مینابەجێ بهێڵیت پێش خۆرئاوابون.

وەدروستەبۆی بەشەودابچی سەردانی (مسجدالحرام) بکاتوطەواف بکات واتە حەوتجار بەدەوری بەیتدابسوڕێتەوە دورکاعات نوێژ لە پشت ماقامی ابراهیم بکات چونکە طەواف کرد خێرێکی زۆری هەیە سونەتیشە وەبەپۆشاکی ئاسای خۆیەوەدەیکات وەئەوڕۆژانەی کە لەمینایە واجبە نوێژەکانی بەجەماعەت بکات وەباشترە لەمزگەوتی(خیف)دا بیکات چونکەحەفتا پێغەمبەر(عليهم الصلاةوالسلام)نوێژیان لەومزگەوتەداکردوە  پاش دوڕۆژ یان سێ ڕۆژ لە مینا ئینجا واجباتی حەج تەواو دەبێت و دەگەڕێنەوە بۆ مەککە هەتائەو ڕۆژەی کەبەرەو واڵاتی خۆیان بەڕێ دەکەون لەو ماوەیەی لە مەکكەیە بانوێژ زۆر بکەن چونکە نوێژێک لەمەککە بە سەدهەزار نوێژە جابائەو فەضلە گەورەیە لەکیس خۆی نەدات وەهەروەها دەتوانێت طەواف بکات خۆی مەشغوڵ نەکات بە ڕەسم گرتنو دیعایەکردنو شت کڕین....👇

👇👇👇
https://t.me/iyimami
بەشی دە: و کۆتایی حاجی چیتر بکات لەدوای حەج وعومرە..؟

پێش ئەوەی بچینەسەربەشێکی کۆتای تێبینیەکە بۆئەوانەی حەجیان بە تمتع یا قیران کردوە یاخود هەر فیدیەیەکی تریان کەسەرە کەحەیوان سەربڕینە دەبێت لەمەککە بێت وە لەرۆژی جەژنابێت نابێ پێشی بخات بەهیچ جۆرێک

ئێستا کۆتاشت دەڵێن حاجی چیتر بکات لەدوای حەج وعومرە..؟
دوای ئەوەی حاجی حەجەکەی تەواو کرد ئیتر لەمەککە دەمێنێتەوە تائەو ڕۆژەی دەیەوێت مەککە بەجێ بهێڵێت وسونەت نیە بۆی سەردانی تنیعم واتە مزگەوتی دایکە(عائيشەرضي اللەعنها) وئەشکەوتی(حراء)هیچ جێگایەکی تربەڵام ئەگەرویستی سەر دانی مزگەوتی (رسولﷺ) بكات بۆ نوێژ کردن نەک پەرستنی قەبرو پاڕانەوەلێی و هاوار تێکرنو داوالێکردنوسوجدە بۆ بردنی تەنها دەڕوات بۆ ئەوە نوێژ بکات ئەوە دروستە بەمبەڵگەیەکەدەفەرموێت(لا تشدالرحال إلاإلى ثلاثةمساجدالمسجدالحرام ومسجدي هذا والمسجد الأقصى)واتەسەفەرکردنومانەوە جایزنیە بۆهیچ مزگەوتێ جگەلە مزگەوتی من و مسجد الحرام واتەمەککەومزگەوتی(الاقصى) چونکە نوێژ خوێندن لە مزگەوتی مدینەداخێری هەزارنوێژی هەیەبەبەڵگەی ئەم فەرمودەیە(صلاة في مسجدي هذا خير من ألف صلاة فيما سواه إلا المسجد الحرام)متفق عليه
واتەنوێژخوێندن لەمزگەوتی منداخێریزیاترە بەهەزار نوێژ لەهەمو مزگەوتەکانیتر جگەلە(مسجد الحرام) ور زانایان رحمهم اللە دەفەرمون باشتر وایە ئەگەر پاڵە پەستۆ نەبولە روضەدابێت ئەونوێژە چونکە (رسولﷺ) دەفەرموێت(ما بين بيتي ومنبري روضة من رياض الجنة)واتە نێوانی ماڵەکەم و مینبەرەکەم باخێکەلەباخەکانی بەهەشت جائەگەر نەشیتوانی لەوێ بیکات لەهەر جێگایەکی حەرەمی مزگەوتی مدینەدا بیکات هەردەبێت ئینجانوێژی فەرض بەجەماعەت دەکات دوای ئەوە نوێژی خوێند دەتوانێت بڕوا سەلام لە قەقبری (رسولﷺ) بكات وەهێج ذکريك تایبەت بێت بەم قەبرەواریدنیەبەڵام دەتوانێت  بڵێت(السلام  يا رسول الله ورحمة الله وبركاته)وەئەگەر ویستی دەتوانێ ئەمەشی بۆزیاد بکات(وصلى الله وسلم عليك وعلى آلك وأصحابك، وجزاك الله عن أمتك خيرا اللهم آته الوسيلة والفضيلة وابعثه المقام المحمود الذي وعدته)ئەوەدەتوانێت پاشان کەمێک بالای ڕستدا دەڕوات سلام لەقەبری امام ابوبکر رضي الله عنه دەکات دەڵێت(السلام عليك يا أبا بكر ورحمة الله وبركاته رضي الله عنك، وجزاك عن أمة محمد خيرا) کەمێکیتر دەروات بەهەمان شێوەی ئیمام ابی بکر سەلام لە  امامي عمر رضي الله عنه دەکات دەنگ بەرزناکاتەوەولێیان ناپاڕێتەوە ڕویان تێناکات لەکاتی دوعاکردنداو دەستیان پێدا ناهێنێ پشتاوپشت نایەتەدەرەوە بەڵکو هەروەکو مزگەوتەکانیتر دەڕواتەدەرەوەقاچی چەپی پێش دەخات ذکري هاتنەدەرەوی مزگەوت دەخوێنێت ئەگەر توانی ئاوا سەردانی مزگەوتی مدینە بکات بەڵام ئەم زیارەتە پەیوەندی بەحەجەکەوەنیە بەهیچ جۆرێک تەنهاسەردانێکی مزگەوتەکەیەئینجاکەچویش بازۆر نەمێنێتەوە لەمەدینە چونکە ئەو فەرمودەیەی کەدەڵێت هەرکەس چل نوێژ لەمزگەوتی (رسولاللەﷺ)  بکات لەمەدینەئەوەڕزگاری دەبێت لەنیفاقوعەذاب ئەوازانایان دەفەرمون ضعيفەکارپێناکرێت.بەڵكوباشترە زۆرترین کاتی لەمەککە بێت چونکە نوێژی مەککەبەسەدهەزار نوێژزیاترە لەهەمو مزگەوتەکانیترجابالەمەککەدا بمێنێتەوە خەریکی نوێژ کردنو پاڕانەوە بێت خۆی مەشغوڵنەکات بەڕەسم گرتنوگەڕانو شتکڕینو ئیسراف کردن ئەمانە نەسونەتن نەخێریشن بەڵکو ئیسرافێکی زیادەیە و کات بەفیڕۆدانە جابا لەناو مەککە دابمێنەوە تائەوڕۆژەی کەبەجێی دێڵن ئیجاکۆتا شتی لەئاخیر ڕۆژدا(طواف الوداع)واتە طەوافی ماڵئاوای لەمەککەکەحەوت جار بەدەوری کەعبەدا دەسوڕێتەوەسەعي صفاو مروه ناكات ئیتر لەمزگەوت دێتەدەرەوە قاچی چەپی پێش دەخات ذكري هاتنەدەرەوی مزگەوت دەخوێنێت دەڵێت(بسم الله الصلاة والسلام على رسول الله اللهم اني أسألك من فضلك)ئیجا بەرەوڵاتی خۆی بەڕێ دەکەوێت ئەگەر بەم جۆرە حەجی کردو هەمو عیباداتەکانی تری کرد ئەوەوەکو ئەوڕۆژەی کەلەدایک بوەبێتاوان دەبێت واتە گوناهی پێوەنا مێنێت.

لەکۆتای دەڵێم ڕاستی ئەم نوسینە لەفەضلی اللە وەیە هەرهەڵەیەک لەم نوسنەداهەبو ئەوەلەمن،وشیطانە وەیە(اللە)لێم خۆشبێ ئێوەیش گەردنم ئازادکەن داواکارم(اللە) ئەو نیعمەتە بکات بەنصيب مان شارەزای دینەکەیمان بکات وەنیەتمان تەنها بۆخی خالص بكات کاری پێ بکەین ورونی بکەینەوە....اللهم آمين

والحمد الله رب العالمين

م.نامیق ئیمامی

ڕۆژی سێ شەممە ٢٧/شوال١٤٣٩


https://t.me/iyimami
Media is too big
VIEW IN TELEGRAM
#م_نامق_إمامي

#باسی_ذي_الحجة🌙

#بەشی_شەشەم ☝️

ڕۆژو گرتن لەدەڕۆژی (#ذي_الحجة) دا سونەت نیە و بدعەیش نیە!!🌴

ئەوحديث ی کەباسی ڕۆژو گرتن دەکات دەڵێت (رسول صلى الله عليه وسلم )بەڕۆژو بوە واتەفەرمودەکەی دایکە (#حفص_رضي_الله_عنها)(#ضعيف)ــە(#صحيح) نيه!!!!🌴

ئەوفەرمودەیەکەباسی ئەوەدەکات (#رسولﷺ) بەڕۆژو نەبوە هیچ کات لە دەڕۆژی(#ذي_الحجة) واتەفەرمودەکەی دایکە (#عائیشە_رضي_الله_عنها)#صحيح !!!🌴

چۆن لەم دوانەتێ بگەین ئەگەر(#صحيح) نیە 
چۆن بیدعەنیە سونەتیش نیە ...!!؟؟🌴

https://t.me/iyimami

🌴🌴🌴🌸🌸🌸🌺🌺🌺🌹🌷🌹🌷💐