کەناڵی مامۆستا.نامق ئیمامی
231 subscribers
508 photos
878 videos
95 files
278 links
بسم الله الرحمن الرحيم

ــ (#الله تعالى) ــ ئەفەرموێت(قُلْ هَٰذِهِ سَبِيلِي أَدْعُو إِلَى اللَّهِ ۚ عَلَىٰ بَصِيرَةٍ أَنَا وَمَنِ اتَّبَعَنِي ۖ وَسُبْحَانَ اللَّهِ وَمَا أَنَا مِنَ الْمُشْرِكِينَ)#سورة #يوسف #آية١٠٨📚
Download Telegram
Media is too big
VIEW IN TELEGRAM
بسم الله الرحمن الرحيم

السلام عليكم ورحمةالله وبركاته

بەڕێزان ئەم ڤیدیۆیەی سەرەوە لەوڵاتی کەنەدای بەناو دیمقراطي و بەناو ئازادی و بەناو مافی مرۆڤە....👇

وەک دەبینن جوندی یەکێک لە فیرعەونەکان بەشێوەیەکی دڕندانە هێرش دەکاتەسەر ئەو ئافرەتە موسوڵمانە دەیەوێت سەرپۆشەکەی سەری لابات ئافرەتەکەش دەیوێت نەهێڵێت سەرپۆشەکەی لاببات ئەویش بەوشێوە دڕندانە دەیدات بە زەویدا هیچ کەسێکیش لەبەناو ئازادی خوازو دیمقراط خوازانیش فزەی لێوە نایەت بۆ !؟چونکە موسوڵمانە!!👇

هەرچەند ئەمەلای ئێمە هیچ غەریب نیە چونکە لەزوەوە دەزانین کە بەناو دیمقرطي و بەناو مافي مرۆڤ دروست بون تەنها بۆ دژایەتی موسوڵمان و بەرنامەی ئیسلام و نەهێشتنی ئەخلاق و فەساد کردنی ئومەت👇

غەریب ئەوەیە کە خەڵکێکی بەناو موسوڵمان سەرسامە بەو ئازادی بەناو دیمقراطيەی ئەوان شەڕی بۆدەکات بەباشترین دەستوری دەزانێت بۆ ئەم سەردەمە هەرکەس دژی بوەستێتەوە بە ئیرهابیو خەواریج و تیرۆرست... ناوی دەدەن لەقەڵەم !!🤯

داواکارم اللە هیدایەتمان بدات بەرچاوڕونیمان پێبدات تاڕاستیەکان وەک خۆی ببینین..اللهم آمين☝️

.نامق إمامي📝

٢٢/جماد  الثاني/١٤٤٤🌙
Media is too big
VIEW IN TELEGRAM
#مامۆستا نامیق ئیمامی👳‍♂

#امام الشافيعی(رحمەاللە) بەشیعر چۆ باسی حاڵی خۆی لای مامۆستاکەیمان بۆ دەکات ☝️

🕋🌴💐🌺📚🌾🌿🌳🪷🌸🕌
Media is too big
VIEW IN TELEGRAM
بسم اللەالرحمن الرحيم

السلام عليكم ورحمةاللەوبركاته

بەڕێزان(اللەتعالی)لە(سورةالمطففين) باسی ئەوپاداشتو نازو نیعمەتانەمان بۆدەکات کە دایناوە بۆ بەندە یەک(اللە)پەرستو چاکەکارکانی وەک دەفەرموێت👇

(إن ٱلأبرارلفی نعیم(٢٢)واتەبه‌ڕاستی بەندە یەک اللە پەرستوچاکەکاران له‌ناو نازو نیعمه‌تدا ژیانی خۆشی وشادی بەسه‌ردەبەن📚


على ألأراك ینظرون(٢٣) واتەله‌سه‌رقه‌نه‌فەڕازاوه‌کان سەیری ده‌وروبه‌و دیمه‌نی جوان وباخات وباخات وگوڵ وگوڵزارو ڕووبارو نازو نیعمه‌تەئێجگار زۆرو نه‌بڕاوه کان ده‌که‌ن📚

تعرف فی وجوههم نضرةألنعیم(٢٤) واتەخۆشی وخۆشگوزه‌رانی لەڕووخساریاندا ده‌بینرێت📚

یسقون من رحیق مختوم(٢٥)واتە شه‌رابێکیان پێشکه‌ش ده‌کرێت کەپاک وسه‌رمۆره‌📚

ختامەمسك وفی ذالك فلیتنافس  ألمتنافسون(٢٦)واتەکەخواردرا بۆنی میسک ئه‌و ناوەپڕده‌کات(وەک شه‌رابی ئەم دنیا نیەکە هەرکەس بیخوات نەک هەرخۆی بەڵکو ده‌وروبه‌ریش بۆگه‌ن ده‌کات)جابالەپێناوی ئه‌وه‌دا پێشبڕکێکه‌ران پێشبڕکێ بکه‌ن📚

اللەتعالى خۆمان ومنداڵ وخێزانمان لەیەک(اللە)پەرستو چاکەکاران بگێڕێتوە لەونازو نیعمەتانەبێ بەشمان نەکات..اللهم آمين☝️

.نامق إمامي📝

٢٨/جماد الآخر١٤٤٤🌙
بسم الله الرحمن الرحيم

السلام عليكم ورحمةالله وبركاته

بەڕێزان هەموساڵێک لەمانگی(#رجب) ئەم پرسیارانە دەکرێنەوە ئایا ڕۆژو گرتن یاخود عیبادەتێکی تایبەت یاخود ڕوداوێکی تایبەت هەیە لەم مانگەدا بۆ وەڵامی ئەم پرسیارە زۆر بەکورتی دەڕۆینە خزمەت زانایان بزانین لەم بارەیەوە چیمان پێ دەڵێن👇


ئەونوسینەی خوارەوە وەڵامی پرسیارەکانت لەسەر حوکمی #پەرستش یا #ڕۆژو گرتن و #دوعاکردن #نوێژ #ذكري تایبەت لەمانگی(#رجب)لەنێوان #بدعەو #سونەت بەبەڵگەی #قرآن و #حديث صحيح بەپێی تێگەیشتنی زانایان ...👇


👇👇👇
بسم الله الرحمن الرحيم

السلام عليكم ورحمةالله وبركاته

بەڕێزان هەموساڵێک لەمانگی(#رجب) ئەم پرسیارانە دەکرێنەوە ئایا ڕۆژو گرتن یاخود عیبادەتێکی تایبەت یاخود ڕوداوێکی تایبەت هەیە لەم مانگەدا بۆ وەڵامی ئەم پرسیارە زۆر بەکورتی دەڕۆینە خزمەت زانایان بزانین لەم بارەیەوە چیمان پێ دەڵێن👇

زانایان دو بۆچونیان هەیەهەنێکیان دەفەرمون سونەتە بەڕۆژو بون لەمانگی(#رجب)کۆمەڵێ فەرمودە دەهێنەوە لەسەر گەورەی عيبادەت و ڕوداوەکان لەم مانگەدا..👇

لەوانەفەرمودەکەی گوایە(انس رضي الله عنه)دەفەرموێت هەرکات دەگەیشتنیە ناو مانگی #رجب(#رسول ﷺ)فەرمو(اللهم بارك لنا في رجب وشعبان وبلغنارمضان)رواەالبزار📚

واتەئەی پەروەردگارمانگی رجب شعبان نمان لێ مبارک بکەیت لەبەرەکەتیان بێ بەشمان نەکەیت وەبمان گەیەنە(رمضان)...📚
 
هەروەها دەفەرمون کە گوایە(#رسولﷺ)
لەشەوی(#الإسراءوالمعراج)واتە ئەوەشەوەی (اللەتعالی) بەرزی کردوەتەوە لە مانگی ٢٧/رجب هەرلەوشەوەدا(#قاسمی کوڕی رسولﷺ) لەدایک بوەدابوە هەروەها دەڵێن غەزای(#تبوك)لەم مانگەدابوە وەهەرلەبارەوەدەڵێن(#مسجد الاقصى)لەم مانگەدا ڕزگار کراوەلەدەستی یهود چەندی ڕوداوی تر کەئەوانیش هیچیان #ثابت نين👇

هەروەها چەندین ڕیوایەتی تر دەکەن بەڵگە لەسەر ڕۆژو گرتن لەمانگی #رجب لەوانە هاتوەدەڵێن گوایە(رسولﷺ)فەرمویەتی👇

(إن في الجنةنهرا يقال لەرجب ماؤەأشد بياضا من اللبن وأحلى من العسل من صام يوما من رجب سقاه الله من ذلك النهر)ضغيف📚

واتە لەبەهەشتدا ڕوبارێک هەیەئاوەکەی لە ماست وشیر سپی ترەلە هەنگوین خۆش ترە هەرکەس یەک ڕۆژ لەمانگی رجب بگرێت اللە لەوئاوەی پێ دەدات📚

وە(من صام من رجب يوما كان كصيام شهر ومن صام منه سبعة أيام غلقت عنه أبواب الجحيم السبعة ومن صام منه ثمانية أيام فتحت أبواب الجنة الثمانية ومن صام منه عشرة أيام بدلت سيئاته حسنات)ضعيف📚

واتەهەرکەس ڕۆژێک بەڕۆژو بێت لەمانگی #رجب وەک ئەوەیە مانگێک بەڕۆژو بێت وەهەرکەس حەوت ڕۆژ بەڕۆژو بێت حەوت دەرگاکەی جەحیمی لێ دادەخرێت وەهەرکەس هەشت ڕۆژ بەڕۆژو بێت هەر هەشت دەگاکەی بەهەشتی بۆدەکرێتەوە هەرکەس دەڕۆژ بەڕۆژ بێت هەرچی خراپەی هەیە دەگۆڕێت بۆ چاکە📚

وەبەحساب لەفەرمودەیەکی درودرێژدا هاتوە(رجب شهر الله وشعبان شهري ورمضان شهر أمتي)📚

واتە #رجب مانگی اللە وشعبان مانگی منە رمضان مانگی ئومەتەکەمە📚

(امام السيوطي)لە(الجامع الكبير)هێناوێتی دەفەرموێت(أنه من رواية أبي الفتح بن أبي الفوارس) فەرمودەیەکی مورسەلە هەندێکیش دەفەرمون موضوع📚

وەهەروەها لەبارەی عیبادەت کردن لەم مانگەدا کۆمەڵێکی تر فەرمودەی هەڵبەستراو هەیە لەوانە(من صلي المغرب في أول ليلة من رجب ثم صلى بعدها عشرين ركعةيقرأ في كل ركعة بفاتحة الكتاب وقل هو الله أحد مرة ويسلم فيهن عشر تسليمات حفظه الله في نفسه وأهله وماله وولده وأجير من عذاب القبر وجاز على الصراط كالبرق بغير حساب ولاعذاب📚

واتە هەرکەس لەیەکم ئێوارەی مانگی# #رجب نوێژی مەغریب یەعنی شێوان بخوێنێت پاشان  بیست رکاعت نوێژیتر بخوێنێت لەهەمو ڕکاعەتێکدا دوای(الفاتحة) (الاخلاص)بخوێنێت دەجار سلام بداتەوە (اللە تعالی) خۆی وماڵ منداڵی دەپارێزێت لەعەذابی قەبرو ئاگری جەهەنم وەبەسەر پردی(الصراط) تێدەپەڕێت وەک بوراق بەبێ حساب وبەبێ غەذاب📚
 
زانایانی فەرمودەناس دەفەرمون هیچیان(#صحيح)نین وبەڵکو #منکرن و #موضوع ن پشتیان پێنابەسترێت بەهیچ جۆرێک👇

کۆمەڵێکی تر لەزانایان لەوان(امام النووی و ابن رحب والحافظ ابن حجروالبيهقي ابن تیمیەوابن قيم رحمهم الله)بێجگەلە ئەمانیش زۆربەی زانایان فەرمودەناس دەفەرمون هیچ فەرمودەیەک لەسەر بەڕۆژو بون یا عیبادەتێکی تایبەت نەهاتوە تایبەت بەمانگی #رجب👇

بەڵکوپێچەوانەکەی هاتوە وەک لە فەرمودەکەی(خرشة بن الحر)بۆمان دەگێڕێتەوە دەفەرموێت(رأيت عمر يضرب أكف المترجبين حتى يضعوها في الطعام ويقول كلوا فإنما هو شهر كانت تعظمه الجاهلية)📚

واتەبینیم(امام عمررضي اللەعنه)لەمانگی #رجب کەخەڵکی ئاگاداری دەکردەوە خواردن دانێنێن دەیفەرمو و بیخۆن چونکە ئەوە مانگێکەلەزەمەنی جاهیلیداواتەمشریکەکان  بەگەورەیان زانیوە📚

زانایان دەفەرمون ئەمەش بەڵگە نیە لەسەر ئەوەی کە بەگشتی نابێت بە ڕۆژوبن چونکە #ڕۆژی سونەتی تر هەیەلەوانە دوشەمان یاخود ڕۆژوەکەی(#داود علیەالسلام) یائەوانەی کە بەردەوام بون لەمانگەکانیتر ڕۆژە سونەتەکان بەڕۆژوبن ئەتوانن بەردەوام بن👇

(ابن عمررضي اللەعنهما)دەفەرموێت بەڕۆژویش دەبو دەشی شکاند واتە ئەوسونەتانەی لەمانگەکانی تردا بەردەوام بون👇

(ابن عباس رضي اللەعنهما)دەفەرموێت (سول ﷺ)ئەوەندە بەڕۆژو دەبو وامان دەزانی کە هەمو مانگەکە بەڕۆژو دەبێت وە زۆرجاریش ڕۆژی نەدەگرت وامان دەزانی کە هەر ڕۆژوی نەگرتوە📚

زانایان دەفەرمون ئەم فەرمودەیەش نابێتە بەڵگە بۆ ڕۆژو گرتنی مانگی #رجب چونکە دایکە (#عائیشةرضي اللەعنها)دەفەرموێت زۆربەی مانگەکان  هەر بەوجۆرە بوە👇


👇👇☝️☝️
بەگشتی هیچ گومان لەوەدا نیەکە مانگی #رجب یەکێ کە مانگە هەرەگەورەکانی ساڵ(#اللە متعال)لە(#القرآن)ـدا دەفەرمەێت👇


إن عدة الشهور عند الاللَّه اثنا عشر شهرا فی كتـٰب اللَّه یوم خلق السمـٰو ٰ⁠ت والأرض منها أربعة حرم ذ ٰ⁠لك الدین القیم فلا تظلموا فیهن أنفسكم وقـٰتلوا المشركین كاۤفة كما یقـٰتلونكم كاۤفة واعلموا أن اللَّه مع المتقین)سورة/التوبة/ ٣٦📚

واتە بێگومان ژماره‌ی مانگه‌کان لای(اللەتعالی) دوانزه مانگه‌ له‌کتێبی (اللەمتعال)له(#لوح المحفوظ)دا دیاریکراوه‌هه‌ر له‌و ڕۆژه‌وه که ئاسمانه‌کان و زه‌وی دروست کردووه‌ #چوار مانگی بەحه‌رام داناوە هه‌ر ئه‌وه‌یه دین و به‌رنامه‌ی ڕاست و دروست که‌وابوو له‌و مانگانه‌دا ظولم له خۆتان مه‌که‌ن ئێوە شەڕ به‌رپا مه‌که‌ن به‌ڵکو ته‌نها دژی ئەو موشریکانەی کەشەڕەتان لەگەڵ دەکەن هه‌مووتان شەڕ بکەن به گشتی هه‌روه‌کو ئه‌وان دژی ئێوه شەڕدەکەن به‌گشتی ئینجا بشزانن که(الله)هاوکارو یارمەتی دەری ئه‌و که‌سانه‌یه که لێی ترسن تقواوکارو پارێزکارن📚

مانگی(#رجب)یش یەکێکە لەم چوارمانگە پیرۆزە حەرام کراوانە بەبەڵگەی فەرمودەکەی (أبي بكرة نفيع بن الحارث)کە دەفەموێت (رسولﷺ) فەرموی(إن الزمان قد استدار كهيئتە يوم خلق الله السموات والأرض السنة اثنا عشر شهرا منها أربعة حرم ثلاث متواليات ذو القعدةوذو الحجة والمحرم ورجب مضر الذي بين جمادى وشعبان)رواە البخاری ومسلم📚

واتە زەمەن یاخود کات سوڕانەوەى تەواو کرد وگەڕایەوە وەکو ئەو ڕۆژەی(اللەمتعال) ئاسمانەکان وزەوی دروستکرد ساڵێک دوازدە مانگە چوار مانگیان حەرامکراون (پیرۆزن)سیانیان لەدوای یەکن (#ذو القعدة)و(#ذو الحجة)و (#المحرم) و(#رجب مضر)کەلەنێوان(#جمادی #الاخرو...#وشعبان)ـدایە📚

کەواتە هیچ گومان نیەکەمانگی #رجب یەکێکە لە چوارمانگەپیرۆزە حەرام کراوەکان بۆیە هەرکەسێک هەر عیبادەتێکی کرد هیچ کەس ناتوانێت بڵێت بیدعەی کردوە کەمادەم تایبەتی نەکردوە بە مانگی(#رجب)چونکە چاکەکردن لەم مانگاندا خێری زۆرە هەروەها خراپەکردنیش لەمانگانەدا تاوانی زیاترە لەمانگەکانی تر👇

بۆیە با زیاتر ئاگاداری کردارو ڕەفتاوگوفتارمان بین لەم مانگەدا زیاتر بەخۆماندا بچینەوە هەوڵ بدەین زۆرترین کات دەم بە(#ذكر)و#دوعاو (#قرآن) خوێندو چاکە کردن بین زۆرتر ئاگامان لە#نوێژەکانمان بێت بەتایبەت #نوێژی جەماعەت #وسونەتەکانی پێش نوێژ ودوای نوێژ ویردەکانی دوای نوێژو هەمو ئەویردانەی تر  کەواریدە وەهەروەها بائاگامان لە موسوڵمانان و کەسوکارمان بێت ئازاریان نەدەین نەیان ڕەجێنین هاوکاریان بین لە خۆشیو ناخۆشیەکاندا بەدەمیانەوە بین سەردانیان بکەین هەواڵیان بپرسین هەرنەبێت دوعایان بۆ بکەین👇

تێبینی:ئاگاداربە ئەمانە هەمو بۆ ئەوەیە خۆت بپارێزێت لە وەی توشی تاوان نەبیت ئەگەرنا هیچێک لەمانە نابێت تایبەت بکرێت بە مانگی(#رجب)ـوە بەڵکو بۆ وریاکردنەوەیە کردەوەکانی ڕۆژانەی خۆتە هەنو ڕۆژێکی ساڵ دەبێت ئاگات لەمابەبێت هیچێکی زیادە مەکە لەم مانگەدا چونکە بەڵگەیەکی(#صحيح)و (#ثابت) نیە بۆ بەڕۆژو بون ێکی تای بەت یاخێرکردن یا دوعا یانوێژێک یا ویردێکی تایبەت لەم مانگەدا...واللەاعلم☝️

داواکارم لە(اللە تعالى)شارەزای #دینەکەیمان بکات بۆ ئەوەی #خۆمان کاری پێ بکەین وەنیەتیشمان #خالص بكات  وەک خۆی ڕونی کەینەوە...اللهم آمين☝️

.نامق إمامي📝

٥/#رجب/١٤٤٤🌙
Media is too big
VIEW IN TELEGRAM
#مـامـۆســتـا نـامــیــق ئــیـمـامــی👳‍♂

#کــەس نــاتــوانێت لــە خـۆیــە بــەهــوای خــۆی #تــفــســیـری #الـــقــــرآن بــکــات☝️

🕋🌴💐🌺📚🌾🌿🌳🪷🌸🕌
بسم الله الرحمن الرحيم

السلام عليكم ورحمةالله وبركاته

چی بڵێین لەکاتی باران بارین و لافاودا...💦


(انس رضي الله عنه)دەفەرموێت ئێمە لەخزمەتی(#رسول اللهﷺ)ـدا بوین باران باری پاشان دەرموێت(فحسر رسول اللهﷺ ثوبە حتى أصابە من  المطر ف قلنا یا رسول اللهﷺ لم صنعت هذا ؟ قال لأنه حديث عهد بربه تعالى) #رواەمسلم📚

هەندێک لە جلەکانی بەری هەڵدایەوە هەتا باران لێیداو تەڕی کرد گوتمان ئەی(#رسول اللهﷺ) بۆچی وات کرد فەرموی لەبەر ئەوەی بەڵێنێکی و پەیامێکی تازەی لەلایەن پەروەردگاریەوە پێیە📚

.نامق إمامي📝

١٠/رجب/١٤٤٤🌙

🌴🌳🌦🌿🌧💦💧🪴☔️


#درێژی #ئەم #بابەتە #ئەو #نوسینەوەی #خوارەوە👇


☝️👇☝️👇
بسم الله الرحمن الرحيم

السلام عليكم ورحمةالله وبركاته

باران یەکێکە لەنیعمەتە گەورەکانی(#اللەمتعال) بۆیە هەرکات باران باري بێت(رسول ﷺ)دوعای تایبەتی کردوە💦

بۆئەوەی بزانین (#رسول ﷺ) چی دوعایەکی کردوە بابڕۆینە خزمەت ئەوفەرمودانە ی خوارەوە👇

دایکە(#عائیشەرضي اللەعنها)دەفەرموێت هەرکات باران دەباری(رسولﷺ)دەی فەرمو
(اللهم صيبا نافعا) #رواەالبخاري📚

واتەئەی پەروەردگار داوای بارانێکی بەسودت لێ دەکەین📚

#زانایان دەفەرمون(نافعا)أي: مطرا نافعا للعباد والبلاد ليس مطر عذاب أو هدم أو غر🌧

واتە بارانێکی بەسود بێت بۆ بەندەکان و خاک... بارانێک نەبێت ببێتە سزاو ناڕەحەتی ڕوخاندن و لەناوچون لافاو خنکاندن📚

هەروەها(انس رضي الله عنه)دەفەرموێت ئێمە لەخزمەتی(#رسول اللهﷺ)ـدا بوین باران باری پاشان دەفەرموێت(فحسر رسول اللهﷺ ثوبە حتى أصابە من  المطر ف قلنا یا رسول اللهﷺ لم صنعت هذا ؟ قال لأنه حديث عهد بربه تعالى) #رواەمسلم📚

واتە هەندێک لە جلەکانی بەری هەڵدایەوە هەتا باران لێیداوتەڕی کرد گوتمان ئەی(#رسول اللهﷺ) بۆچی وات کرد فەرموی لەبەر ئەوەی بەڵێنێکی و پەیامێکی تازەی لەلایەن پەروەردگاریەوە پێیە📚

#زانایان لەتەفسیری(لأنه حديث عهد بربه تعالى) دەفەفرمون باران لە نێوان ئاسمان و زەوی دادەبەزێت هەروەک(#اللە تعالی) دەفەرموێت(والسحاب المسخر بين السماء و الأرض)سورة البقرة١٦٤📚

له‌و بارانە یاخود ئاوه‌ی كه(#اللە) له ئاسمانه‌وه ده‌یبارێنێت و ئینجا به‌هۆیه‌وه زه‌وی پێ زیندوو ده‌كاته‌وه دوای وشك بوون و مردن هه‌وره‌كانیشی له نێوان ئاسمان و زه‌ویدا ڕاگیر کردوە بۆئەوەی بارانی بەبەرەکەت ببارێنێت📚

واتە(#رسول اللهﷺ) بۆیە خۆی دایە بەر بارانەکە تا ببێتەمایەی رحمەت و بەرەکەت و پاک کردنەوەی زەوی وکانی ڕوبارەکان نەک ببێتە تۆفان و لافاو  سزاو ناڕەحەتی بۆسەر زەوی📚

وهەروەهادەفەرمون(قريب العهد بخلق الله تعالى له فيتبرك به) پەیامی نزیکی اللە یە تا بەرەکەتی پێ ببەخشێت💦🌧

وە هەرکات بارانەکە بەهێز دەبو بەخوڕ دەهاتەخوارەوە (#رسول اللهﷺ) دەیفەرمو (اللهم حوالينا ولا علينا اللهم على الآكام والجبال والآجام والظراب والأودية ومنابت الشجر) #رواەالبخاري📚

واتە ئەی پەروەردگار باران لە چوار دەورمان ببارێنە نەک لەسەرمان ئەی پەروەردگارا بی بارێنە بەسەر گرد و تەپۆڵکە و ناو دۆڵ و باخ و درەختەکاندا📚


وەهەروەها دوای باران بارینیش(#رسول اللە ﷺ) (مطرنا بفضل الله ورحمته) #رواەالبخاري ومسلم📚

واتە بارانمان بۆ باری بە(#فضل)و بەرەکەتو رەحمەتی اللە متعال📚

کەوایە با ئێمەش بەو جۆرە دوعابکەین کە  
(#رسول اللە ﷺ)فێری کردوین هەمیشە داوای بارانی بەبەرەکەتو ڕەحمەت بکەین کە (#اللەتعالی) بۆمان ببارێنێت داوابکەین(#اللەتعالی)بەهۆی باران بارین یاخود نەبارین توش سزای خۆیمان نەکات..اللهم آمين☝️

.نامق إمامي📝

١٠/رجب/١٤٤٤🌙

🌴🌳🌦🌿🌧💦💧🪴☔️
Media is too big
VIEW IN TELEGRAM
🌴یــارب الــعـ'لـمــيـن☝️🤲

خـۆمــان مـنــداڵــمــان لـەئــاگــری جـــەنــم  بــــمــــان پــــرێــزە....☝️🤲

🌴📚🕋💐🌷🌹🥀🌸
بسم اللەالرحمن الرحيم

السلام عليكم ورحمةاللەوبركاته

(#اللەتعالی)دەفەرمویت(ونبلوكم بألشرو ألخيرفتنة وإِليناترجعون)الأنبياء٣٥📚

واتەببێگومان تاقیتان ده‌که‌ینه‌وهبه‌شه‌ڕو بەخێری سه‌ره‌نجام یش هه‌ربۆلای ئێمەده‌هێنرێنه‌وەتاپاداشتان بدەینەوە📚

(#إمام الطبري)دەفەرموێت(#ابن عباس رضي اللەعنه)لەتفسیری(نبلوكم)دەفەرموێت👇

(نبتلكم بالشدةالرخاءوالصحةالسقيم والغني الفقروالحلال والحرام والطاعةوالمعصيةوالهدى والضلال)👇

واتەتاقی دەکرێنەوەبەناڕەحەتی وخۆشی لەش ساغی ونەخۆشی حەڵاڵ وحەرام چاکەوتاوان هیدایەت وگومڕای👇

هەروەها(#رسولﷺ)دەفەرموێت(عجبا لأمرالمؤمن إن أمرەكله لەخيروليس ذلك لأحدإِلاللمؤمن إن أصابتەسراءشكرفكان خيرا له وإن أصابتەضراءصبرفكان خيراله)#رواەمسلم📚

واتەسەرم سوڕماوەلەکاری ئیماندارهەموشتێک خێرەبۆی ئەمەبۆکەس نیەجگەلەباوەڕدارئەگەر خۆشیەک ڕویتێبکات شوکری دەکات بۆی دەبێتەخێرئەگەرناڕەحەتی بەسەرداهات ئارام دەگرێت بۆی دەبێتەخێر📚

کەواتە(#اللەتعالى)هەرنیعمەتێکی پێداین باشوکری بکەین وەهەرشتێکی لێگریتینەو وئارام بگرین بڵێن(#یااللە)بەشتێک تاقیمان نەکەیتەوە لێی دەرنەچین..اللهم آمين☝️

.نامق إمامي📝

١٣/رجب١٤٤٤🌙
بسم اللە الرحمن الرحیم

السلام عليكم ورحمةالله وبركاته

#ریش تاشین لە چی حاڵەتێکدا(#مستحب)واتە ڕێگە پێدراوە خوازراوە👇

بەڕێزان(#إمام النووي رحمه الله) لەشەرحی (#صحيح مسلم/١٤٩/٣)ـدا دەفەرموێت👇

إذا نبت للمرأة لحية فيستحب لها حلقها📚

واتە هەرکات #خانمێک ڕیشی دەرهات ئەوا خوازراوە لەوحاڵەتەدا ڕیشی بتاشێت📚

هەندێک دەپرسێت ئایا ئەمە #سمێل و #برۆو #ناوبرۆ دەگرێتەوە یا خود هەرمەبەست پێی ڕیشە....؟👇

بۆتێ گەیشتنو وەڵامی پرسیارەکەنتا ئەو نوسینەی خوارەوە👇

👇👇👇👇☝️☝️☝️
بسم اللە الرحمن الرحیم

السلام عليكم ورحمةالله وبركاته

#ریش تاشین لە چی حاڵەتێکدا (#مستحب) واتە ڕێگەپێدراوە خوازراوە...؟؟👇

بەڕێزان(#إمام النووي رحمه الله) لەشەرحی(#صحيح مسلم/١٤٩/٣)ـدا دەفەرموێت👇

إذا نبت للمرأة لحية فيستحب لها حلقها📚

واتە هەرکات #خانمێک #ڕیشی دەرهات ئەوا خوازراوە لەوحاڵەتەدا ڕیشی بتاشێت📚

هەندێک دەپرسێت ئایا ئەمە #سمێل و #برۆ و #ناوبرۆ دەگرێتەوە یا خود هەرمەبەست پێی ڕیشەتەنها...؟👇

#زانایان دەفەرمون ئەم حوکمە ریش و سمێڵ  هەمو ئەو مووانە دەگرێتەوە کە لەسنوری خۆیان دەرچون 👇

واتە ئەگەر کەسێک #ناوبرۆی ئەوەندە هاتبو گەیشتبوە #سەرلوتی لەئاستی #برۆی درچوبوو  وەهەروەها #برۆی تەواوی #ناوچاوانی گرتەوە تێکەڵ بو بوو لەگەڵ #قژيدا دروستە لەقژی جیای کاتەوە بی هێنێتە ئاستی #برۆي..

دیارە لێرەدا مەبەستی برۆ دەست کاری کردن و هەڵگرتن و باریک کردنەوە و ڕێک کردنەوە #نیيە چونکە ئەمەیان نەفرەتی لەسەرە نەک هەرتەنها بۆ ئەوکەسەی کە لای دابا بەڵکو ئەوکەسەشی کە بۆی لادەبات هەر نەفرەتی لەسەرەو هەردو لا توشی حەرام دەبن توشی لەعنەتی (#اللەتعالی)دەبن بەڵکو مەبەستی ئەوموانەیە کە لەسنوری برۆدەرچون گەیشتونەتە ناوچاوانو تێکەڵ بون لەگەڵ قژیان 👇

هەندێک دەپرسن ئایا ئەگەر کەسێک تازە مێردی کردبو یاخود هاوسەرەکەی پێی گوتبو دەبێت #برۆت لا بەیت یا باریکی کەیتەوە  ئایا چی بکات...؟👇

لەوەڵامی ئەمەشدا دەڵێن #زانايان قاعيدەیەکیان هەیە دەفەرمون👇

(لاطاعة لمخلوق في معصية الخالق)📚

واتە گوڕایەڵی هیچ دروستکراوێک ناکرێت لە بێ فەرمانی دروست کار📚

واتە هەر کەس ئیتر فەرق ناکات #باوک بێت #دایک بێت #هاوسەر بێت #پێشەوای موسوڵمانان بێت...هەر شتێکی پێ گوتی کە پێچەوانەی فەرمانی (#اللەتعالی)و(#رسولﷺ) بوو واتە لای ئەوان حەرام بو  بەهیچ جۆرێک بەقسەی ناکرێت وەهەر کەسێک فەرمان بە هەر کەسێک بکات بە کردنی حەرامێک کە (#اللە تعالی) و (#رسولﷺ) حەرامیان کردوە ئەوا ئەگەر لەدین نەچێتەدەرەوە بەدڵنیاییەوە توشی کفر بوە👇

وەهەروەها تاوانە هەتا ئەگەر فەمان بەگوناهێکی بچوکیش بکات چونکە فەرمان بەهەر تاوانێک پیشەی مونافیق و دوڕوەکانە وەک (#اللەمتعال) دەفەرموێت👇

المنافقون والمنافقات بعضهم من بعض يأمرون بالمنكر وينهون عن المعروف...)التوبة/٦٧📚

واتە مونافیق دووڕووه‌کان له پیاوان و له خانمان سه‌ر به‌یه‌کترن و وه‌ک یه‌کن له‌م ڕه‌فتارانه‌دا فه‌رمان به‌گوناهو خراپه و تاوان ده‌که‌ن و ڕێگری لە خێرو چاکه ده‌که‌ن...📚

هەربۆیە(#اللەتعالی) هه‌ڕه‌شه‌ی سەختی  کردوه  به‌ڵێنی سزای هەتا هەتای و ژیانی نە بڕاوەی ناو ئاگریی  جەهەنمی به مونافیق دووڕووه‌کان له پیاوان و ژنان و به‌بێ باوه‌ڕانیش داوه 👇

بۆیە با پیاوان لە(#اللەتعالی) بترسن فەرمان نەکەن بەخانمەکانیان برۆلابەن یاخود هەرتاوانێکی تر بکەن👇

وەخانمانیش بالە(#اللەتعالی)بترسن هەرچۆنێک حەرامە لە چاکەیا بەقەسەی هاوسەرو پیاوەکانتان نەکەن ئاواش حەرامە کە گوڕایەڵیان بکەن لە بێ فەرمانی (#اللەتعالی)و (#رسولﷺ)ــدا📚

داواکارم(#اللەتعالی)هیدایەتی هەمومام بدات لە بێ فەرمانی خۆی بەدورمان بگرێت..اللهم آمين☝️

.نامق إمامي📝

١٥/رجب/١٤٤٤🌙
بسم اللەالرحمن الرحيم

السلام عليكم ورحمةالله وبركاته

بەداخوەزۆرێک لەخەڵکی لەسەرزەمینی (اللەمتعال)هەڵپەی بەدەست هێنانی دنیایەکی کاتیانە بێ گوێ دانەهیچ سنورێکی حەڵاڵ وحەرام وادەزانن کەبەدەست هێنانی دونیاخۆش بەختیان دەکاتولەمردن ڕزگاریان دەکات👇

بیرناکەنەوە ئەگەر هاتو بەهۆ کفروشیرک تاوانی بێ شومارولەسنوردەرچونیان خەشم قینی(اللەتعالی)بێت خۆیان وکاروکەسابی و ماڵوسەروەتیان بەناخی زەویدابباتە خوارەوە(اللەتعالى)دەفەرموێت👇

(ءأمنتم من فی السماۤءأن یخسف بكم الأرض فإذاهی تمور)سورةالملك١٦📚

واتەئایاله‌و(اللە)یەناترسن لەسه‌رووی ئاسمانه‌وه‌یه‌کەبه‌ناخی زه‌ویدا بتانباته خواره‌وه‌بەهۆ زه‌ومین لەرزەوە📚

ئەگەرتەنهاسەیرێکی ئەم ڤیدیۆوێنانەی سەروە بکەین کەتازەترین ڕوداوە دەبینن دوێنێ ئەم کاتە(٣٠٠٠٠)نەفەر خاوەنی ئەو خانو ماڵو سەروەتەبون بەڵام بەیەک لەرزینی زەمین ئێستا(١٩٠٠)یان لەژێرخاکەوەباقیەکەی یالەگۆشەی بیمارستانەیاخەڵک لەبەر(اللە)جێگای کردونەتەوەخاوەنی هیچ شتێک نەماوەن 😭

اللەرحم بەئەوانو ئێمەش بکات هیدایەتمان بدات تێبگەین دونیا قیمەتی ئەوەی نیەکەقیامەتمان لەبیرکردوە...اللهم آمين☝️

م.نامق إمامي📝

١٦/رجب/١٤٤٤🌙