کەناڵی مامۆستا.نامق ئیمامی
231 subscribers
514 photos
882 videos
95 files
285 links
بسم الله الرحمن الرحيم

ــ (#الله تعالى) ــ ئەفەرموێت(قُلْ هَٰذِهِ سَبِيلِي أَدْعُو إِلَى اللَّهِ ۚ عَلَىٰ بَصِيرَةٍ أَنَا وَمَنِ اتَّبَعَنِي ۖ وَسُبْحَانَ اللَّهِ وَمَا أَنَا مِنَ الْمُشْرِكِينَ)#سورة #يوسف #آية١٠٨📚
Download Telegram
بسم الله الرحمن الرحيم

السلام عليكم ورحمة الله وبركاته

لە(ابی موسی الاشعری رضي اللەعنه)بۆمان دەگێڕنەوەپیاوێک هاتەلای(رسولﷺ)پرسیای لێ کردوفەرموی کەسێک دەکوژێت یادەکوژرێت لەبەرئەوەی تۆڵە لە قەومێک یا کەسانێک بکاتەوە یاخود دەکوژێت ودەکوژرێت لەبەرئەوەی دیفاع لەقەومو نەتەوەوهۆزی دەکات کامیان شەهیدی ڕاستە قینەیە؟👇

(رسولﷺ)فەرموی(من قاتل لتكون كلمة اللەهي العليافهو في سبيل اللە عزوجل)رواەالبخاری ومسلم📚

واتەشەهید ئەویە کە جیهادو تێکۆشان دەکاتو دەکوژێت ودەکوژرێت تەنها بۆبەرزبونەی وشەی(لا إلەالا الله)واتەسەرخستن وچەسپاندیدینی ئیسلام📚

لێرداڕونەتەنهابەو موسوڵمانەدەگوترێت شهید کەبەنیەتێکی(خالص)تەنهابۆ(اللە)بۆچەسپاندی توحیدوحوکمی(اللە)جیهادوتێ کۆشان دەکەن ودەکوژرێن👇

ئەوەبۆموسوڵمان ئیترچۆن دروستەبە ملحیدوعلمانی یاچۆن دروستەبە بەسیجی وسوپای و ئطلاعاتي... حوکمەتەموشریکەکەی ئیران یاهەرشوێنێک بگوترێت شەهیدهەتا ئەگەرسونەمەذهەبیش بێت شەوڕۆژسەری لەسوجدەدابێت هەردروست نیەپێی بگوترێت شەهیدچونکەسەرخەری دەوڵەتێکی مشریکی ظالمن..واللەأعلم📚

اللەپلەی شهیدیمان بەنصيب بكات..اللهم آمين☝️

.نامق إمامي📝

١٨/جمادالاول/١٤٤٤🌙
This media is not supported in your browser
VIEW IN TELEGRAM
#کورتە یەکە لە وتاری مامۆستا نامیق ئیمامی👳‍♂

اللە تعالی لە هەمو تاوانێک خۆش دەبێت☝️

🕋🌴💐🌺📚🌾🌿🌳🪷🌸🕌
بسم اللە الرحمن الرحیم

السلام علیکم ورحمةالله وبركاته

بەڕێزان هەمیشە بۆ چارەسەر کردنی کێشەکانما دەبێت بەروە قرآن بڕۆین ئێستاش لەهەموکات زیاتر پێویستە بگەڕێینەوە بۆ (قرآن) وبزانین کە (اللەتعالی) بۆ ئەهلی کیتاب چی پەیامێکی هەیە چۆن بەرەودین بانگیان دەکات داوای نزیک بونەوەیان لێدەکات لەگەڵ موسوڵماناندا لەکاتێکدا دو بەرنامەی جیاوازیشیان هەیە لەزۆرێک لە شەریعەتدا واتە لەچۆنیەتی عیباداتو حوکمدا دورن لەیەک بەڵام بۆئەوەی لەگومڕاهی دەریان بهێنێت بە(رسولﷺ)ـدا پەیامێکیان بۆ دەنێرت و ئاگاداریان دەکاتەوەو دەفەرموێت👇

قل يا اهل الكتاب تعالوا الي كلمة سواء بيننا وبينكم ألا نعبد إلا الله ولا نشرك به شيئا ولا يتخذ بعضنا بعضا اربابا من دون الله فإن تولوا فقولوا أشهد بأنا مسلمون)آل عمران٦٤📚

واتە(محمدﷺ)بڵێ ئه‌ی ئه‌وانه‌ی کەلەلایەن(اللەتعالى)ـوە کتێبتان بۆ نێرداوە وه‌رن به‌ده‌م ئەو بانگه‌واز و به‌رنامەوه‌که‌ هاوبەشی هەیە لەنێوانمان ئێمەو ئێوه‌شدا ئه‌ویش ئه‌وەیە کەجگەله(اللەتعالی)که‌سی تر نه‌په‌رستین و هیچ جۆره شەریک و هاوه‌ڵێکی بۆ بڕیار نه‌ده‌ین هیچ لایه‌کمان هیچ شتێک بە پیرۆز نەزانین و لەبریتی(اللەتعالی) نه‌یپه‌رستین خۆ ئه‌گه‌ر پشتان لەمە کرد واتە پشتان (لە یەک(اللە) پەرستی کردو گوێتان پێنه‌دا هەرکەسێک بۆخۆی شتێکی پەرست) ئه‌وه پێیان بڵێ که ئێوه به‌شایه‌ت بن که ئێمە موسڵمانین و تەنها ملکه‌چی فه‌رمانی (اللەمتعال)ین لەفەرمانی ئەوزاتەش لانادەین📚

ئێمەیش دەڵێن ئەی مامۆستایان و شارەزایان و دکتۆر و ئەندازیارو کرێکار حەماڵو شوان...ئەی هەموو ئەوانەی کە خەمی دین و ژینی خۆتان وماڵ و منداڵ خزم وکەسو کارو خاک و وڵاتن...👇

هەر چەندە ئێمەزۆر دەمێکە هاوار دەکەین تکادەکەین ئاگاداری و ڕون کردنەوە دەدەین  بەڵام لەبریتی گوێگرتن و وەرگرتنی ڕاستی تۆمەت بارتان کردوین جۆرەها ناو ناتۆرەتان بوهتانتان خستوەتە دوامان 👇

بەڵام ئێستایش دەڵێین هێشتازووە وەرن بەو شێوەیەیە کەاللە لە قرآندا فەرمانی کردوە هەموتان ببن بەبراو یەک دەست و یەک هێز بن هەرچی جیاوازیەکانی نێوانتان هەیە وەلای بنێن ببنە هێزێکی موەحیدی یەک(اللە) پەرست دەست بگرن بە قرآن و سونەتی(صحيح)ـوە بۆ ڕادان و لادانی ئەو موشریک رافضيانەی کەبەناوی دینەوە خەڵک دەچەوسێنەوە برسی و ڕوتو ڕەجاڵیان دەکەنو هەرکەس قسەش بکات داوای حەقی خۆی بکات لەزندا توندی دەکەن هەندێک بە پەتی سێ دارەوە دەکەن هەندێکیش لەژێر تاعزیبو لێدانو یاخود بەدەرمان خواردنو ژەهراوی کردن لەناو دەبەن بەبەر چاوتانەوە ناشوێرین قسەبکەن بەناوی دینەوە خەڵکیان مولحیدو بێ دین کردوە هەم ژینیان لەناو بردون هەم دین👇

ئێ خۆ ئەگەر ئەهلی کیتاب دینیان لەگەڵ ئومەتی(محمدﷺ)جیاوازن جگەلە تەنها لە ناساندن و پەرستش تەنها بۆ(اللە)..👇

خۆ ئێوەی موسوڵمان هەموتان یەک دینتان هەیە تەنها هەندێک خیلافی جوزئی لەنێوانتاندا هەیە👇

ئیتربۆ قورسە بۆڕزگاری خۆتان و ماڵ و منداڵ خاک و وڵاتان لە ژێردەستی ڕژێمێکی موشریکی ظالمی خوێن ڕێژ ببن بە براو هەمو جیاوزیەک وەلابنێن خۆتان ببینە خەم خۆری خۆتان  پێش ئەوە کفرو علمانی ئەوە بکات بەناوی(ژن ژیان ئازادی)ـەوە بێت لەمانەی ئێستا خراپ ترتان بەسەر بهێنێت سەد خۆزگە بەم موشریکانەی ئێستا بخوازن وەک موسوڵمانانی عیراق چۆن سەد جار خۆزگە بەزەمەنی(صدام)ـێکی  ظالمي خوێن ڕێژ دەخوازن دڵنیابن پەشیمانی دادی هیچ کەسی نەداوە  دادی ئێوەش نادات..جا بۆیەخۆتان فریای خۆتان بکەون پێش ئەوەی پەشیمان ببنەوە☝️

داواکارم(اللەتعالی)برایەتی بخاتە نێوانمان عیزەتمان بۆ بگێڕێتەوە.. اللهم آمين☝️

.نامق إمام📝

٢٥/جمادالأول/١٤٤٤🌙
بسم اللە الرحمن الرحیم


السلام علیکم  ورحمةالله وبركاته

بەڕێزان لەسەر داوای کۆمەڵێک براو زۆری پرسیار کردن لەسەر چۆنیەتی(العمرە)کردن پێمان خۆش ڕون کردنەوەیەکی کورت بەبەڵگەی (القرآن)و(حديث صحيح )لەوبارەیەوە بنوسین👇

سەرەتا هەمومان دەزانین هیچ عیبادەتو پەرستشێک قبوڵ نیە ئەگەر ئەم دومەرجەی تیادا نەبێت👇

یەکەم (الايمان والاخلاص) واتە بە باوەڕێکی تەوەو کە(اللە)فەرمانی پێکردوە ئێمەش دەبێت  بە نیەتێکی تەنها خالص بۆ(اللەمتعال)ئەو عیبادەتە جێ بەجێ بکەین  بێ ئەوەی بچوکترین شیرک و کفرو  ڕیاو نیفاق تێبکەین چونکە(اللەتعالی)خۆی دەفەرموێت (وما أمروا إلا ليعبدوا الله مخلصين له الدين حنفاء ويقيموا الصلاة ويؤتوا الزكاة وذلك دين القيمة)النينة/آية/٥📚

فه‌رمانیشیان پێنه‌درابوو جگه له‌ یەک (اللە)پەرستی بەپاکی و دڵسۆزی واتە بەئیخلاسێکی تەواوە و ملکه‌چی هەمو فەرمان وبەرنامەیکی دینی ئیسلام بن وە نوێژەکانیش به‌ڕێك و پێکی  لەکاتی خۆیدا ئه‌نجام بده‌ن و زه‌کاتی ماڵ و سامانیان ده‌ربکه‌ن ئه‌وه‌یه دینی  ڕاست ودروست📚

واتە هەرکات بەو جۆرەبەئیمانێکی تەواو بەئیخلاصەوە  بەبێ  هیچ شریک و کفرو ڕیاو ڕوپامای و نیفاق ێک پەرست شو عیبادەت وەک(نوێژ و ڕۆژو زەکات و حج و عمرە دوعاو...)ــمان کرد ئەوە دینی ڕاستەو تەنها ئەوە قبوڵ وەرگیراو دەبێت لای(اللە متعال) پاداشتی لەسەروەردەگرێت👇

دووەم:(الإتباع)شوێن کەوتەی(رسول ﷺ)  واتە بەبێ بەڵگەی(القرآن)و(حديث صحيح)هیچ پەرستیشێک ئەنجام نەدەین چونکە ئەگەر بە بێ بەڵگە هەر پەرستشێکمان کرد ئەوا قبوڵ نابێت وەک دایکە (عائیشە رضي الله عنهما)دەفەرموێت(رسول ﷺ) فەرموی(من أحدث في أمرنا هذا ما ليس منه فهو رد)لەڕیوایەتێکی تردا دەفەرموێت(من عمل عملا ليس عليه امرنا فهو رد)اخرجە البخاری ومسلم📚

واتە هەرکەس هەرشتێکی تازە لەعیبادەتو پەرستش دابهێنێت یاخود هەر کردەوەیەک  بهینێتە ناودینەوە فەرمانی ئێمەی لەسەر نەبێت ئەوە ڕەد دەکرێتەوە وەر ناگیرێت📚

کەواتە بۆ ئەوەی(العمرە)یاخود هەر پەرستشو عیبادەتێکمان قبوڵ بێت دەبێت هەم ئاگامان لە ئیمان و باوەڕ و ئیخلاس و نیەتی دڵمان بێت کە بۆ کێی دەکەین و بۆ دەیکەین  وەهەم ئاگامان لە چۆنیەتیەکەی بێت کە چۆن و کەی دەبێت بێ بکەین👇

ئێستابابزانین حوکم وپاداشت وچۆنیەتی (العمرة)کردن چیە و چۆن دەکرێت:👇


حوکمی(العمرە) کردن زانایان ڕا جیایان هەیە لەسەر ئەوەی کەئایا(سنة)ـە یاخود(واجب)ــە(امام ابو حنيف و امام مالك رحمهم الله) دەفەرمون(سنة)سونە فەرمودەکەی(جابررضي الله عنه) دەکەن بە بەڵگە کە دەفەرموێت پرسیار لە(رسول ﷺ)کرا (العمرة أواجبة هي ؟ قال لا  وأن تعتمروا هو أفضل)رواە الترمذي📚

واتەئایا(العمرة)واجبە ئەویش فەرموی نەخێر بەڵام ئەگەر بکرێت ئەوە باشترە📚

ئەم فەرمودەی(امام الشافعي وابن عبد البر وابن حجر والنووي...رحمهم اللە) غەیری ئەوانیش دەفەرمون(ضعیف)کەواتە حوکمی لێ وەر ناگرێت بۆیە ناکرێت بەبەڵگەی ئەم فەرمودە بگوترێت واجب نیە کەمادام ڕون بویەوەکە(ضعيف)📚

هەرچەندە(شیخ الاسلام ابن تیمیەرحمەاللە) ئەم بۆ چونەی پێ ڕاستە دەلێت لەکاتی (الحج)ـدا فەرضەو لەکاتی تردا سونەتە📚

بەڵام(امام الشافیعی وامام احمدرحمهم) دەفەرمون یەک جار لەژیان(واجب)ـە لەسەر هەر موسوڵمانێک لە پیاوان وخانمان کە توانایان هەبو(امام البخاري رحمەاللە) ئەم بۆ چونە بەتەواو دەزانێت بابێکی داناوە بەناوی
(باب وجوب العمرة وفضلها)واتە بەشی واجب بونی عەمرەو وەپاداشتو گەورەیەکەی👇

  بێجگە لەوەش ئەمە بۆچونی هەندێک لە(اصحاب رضي اللەعنهم)ـە لەوانە(ابن عباس رضي الله عنه) لەتفسیری(وأتموا الحج والعمرة للَّه) دەفەرموێت(إنها لقرينتها في كتاب الله)واتە ئەوە لەکیتێبی(اللە متعال)ـدانزیکە لە فەرضەوەواتە وەک  فەرض باس كرا وە لەگەڵ (حج)ـدا👇

هەروەها(ابن عمروابن مسعود و عبداللە بن جابر رضي اللەعنهم)غير ئەماوانیش بۆچونیان وایەکە بۆ هەرکەسێک توانای هەبێت لەژیاندا یەکجار واجبەلەسەری(العمرة)بكات📚

کەواتە لێرا ڕونە کە(العمرة)کردن یەکێکە لە پەرستشە گەورە وگرنگەکان کە(اللەتعالی) بە(رسول ﷺ)فەرمانی پێ کردوین وە بۆیە لە سێ کاتدا دەکرێت👇

یەکەم کاتی(الحج)کردن کەئەمەیان(ابی هريرة رضي اللەعنه)بیستم لە(رسول اللَّه ﷺ) کەفەرموی (من حج فلم يرفث ولم يفسق رجع كیوم ولدتە أمه) متفق عليه📚

واتە هەرکەس(الحج)ـی کرد بێ ئەوەی هیچ تاوان و قسەیەکی ناشیرین بکات لەتاوان پاک دەبێتەوە وەک ئەوڕۆژەی کەلەدایک بوە📚

وەک دەزانین (الحج)ـیش چۆن تەوا دەبێت ئەبێت(العمرة)ـي لەگەڵ بێت چونکە اللەدەفەرموێت(وأتموا الحج والعمرة للَّه) واتە(الحج)و(العمرة)تەواو بکەن بۆ اللە دەبینین هەردوکی بەیەکەوە هێناوە کەواتە ئەگەری لەکاتی(الحج)ـدا (العمرة)بکەین لەتاوان پاک دەبینەوە وەک ئەو ڕۆژەی کەلەدایک بوین تاوانمان نامێنێت📚



👇👇👇
دووەم(العمرة)كردن لە(رمضان)ـدائەمیش پاداشتی تای بەتی خۆی هەیە وەک فەرمودەکەی(ابن عباس رضي اللَّه عنهما) دەفەرموێت(رسولﷺ)فەرموی(عمرة في رمضان تعدل حجة أو حجة معي) متفق عليه📚

واتە(العمرة)کردن لەمانگی(رمضان)پاداشتی بەئەندازەی(الحج)ـێکە یا وەک(الحج)ــێکە لەگەڵ مندا📚

سێ یەم:(العمرة)كردن لەهەر کاتێک پێت خۆش بێت دەتوانیت ئەنجامی بدەیت ئەویش پاداشتی ئەوەیە کە دەبێتە کەفارەتی تاوانەکان وەک لەفەرمودەکەی(ابى هريرةرضي اللەعنە) بۆمان دەگێڕەتەوەدەفەرموێت(رسولﷺ) فەرموی(العمرة الي العمرة کفارة لما بينهما)رواە مسلم📚

واتە(العمرة)کردن بۆ(العمرة)کردن کەفارەتی تاوانی نێوان هەردوکیان واتەهەر تاوانێکت کردبێت بەئەنجامدانی(العمرة)پاک دەبێتەوە  📚

ئێستابابزانین(العمرة)چۆن دەکرێت سەرەتا ڕوکنانی بریتیەلەچی👇

یەکەم:ئیحرام واته نيەت و ووتنى (التلبية)(لبيك اللهم بالعمرة)👇

دەوەم(الطواف بالبيت)واتەسوڕانەوە بەدەوری کعبەدا🕋

سێ یەم(السعي بين الصفا والمروة)واتە هاتو چۆی نێوەن(صفاو مروە)🗾

ئەم سێ خاڵە ڕوکنن  هەرکەسێک یەکێک لەمانە نەکات(العمرة)کەی دروست نابێت وهەڵدەوەشێتەوە پشتیوان بەاللە یەک بەیەک باسیان دەکەین👇

یەکەم ڕوكن ئیحرام و واجباتەکانی موسوڵمان که ده یەویت (العمرة)بكات كاتيك ده گاتەميقاتی خۆی بۆنمونە(ذوالحليفة)ئەبێت (غسڵ)واتە خۆی بشوات وه کو چۆن غوسڵی جەنابەت یا(جمعە)دەکات پیش خوشوردنیش دەتوانێت مولەخۆی بکاتەوەو نينۆك بکات و بۆن لەخۆی بدات له بەر ئەوەی نەکەوێته ناوقەدەغه کراوه کانی ئیحرامه چونکە کە ئیحرامی بەست ئیتر ئەواونەی لەسەر قەدەغەدەبێت دوای خۆشۆردن ئینجاپیاوان دەبێت هەموو جلو بەرگێك له خویان داماڵن هیچ پارچه پۆشاکیکیان پێوه نه مێنێت بێجگە(الرداء)واتە ئەوپارەچەقوماشەی کەدەیدات بەسە شان و ملی دابۆخواروە (الازار)ئەوپارچەیەیە کە لەناوکەوە تا خوارەدەی پێچن بەخۆیانەوە لەم دوو پارچەپوشاکە زیاتر هیچ شتێک بەخۆیانەوە ناهێڵن بەبڵگەی فەرمودەکەی(إبن عمر رضي الله عنهما)کەدەفەرموێت(رسولﷺ) فەرموی لا تلبسوا القمص ولا العمائم ولا السراويلات ولا البرانس ولا الخفاف إلا أحد لا يجد النعلين فليلیس خفين وليقطعهما أسفل من الكعبين ولا تلبسوا من الثياب شيا مسه زعفران ولا الورس)رواە البخاری ومسلم📚

واتەنابێت کراس ومێزەر وشەڕواڵ خوف لە بەر بکات مەگەر کەسێک نەعلی دەست نەکەوێت ئینجادەتوانێت خوف لە پێ بکات با هەتاخوارەوەی قولە پێیەکانی بی بڕێتەوە وەنابێت جلێک لەبەر بکات کە بەزەعفەران  (الورس) جۆرێکە لە بۆن بەوە  بۆندار کرابێت📚

بەڵام خانمان بۆيان هەيەهەموو جۆرە پۆشاكێك بپۆشن جگە لەدەموچاو دەستیان وەک ڕیوایەتەکەی(امام البخاری)دەفەرموێت نابێ خانمان دەموچاو دەستیان داپۆشن واتە نابێت نیقابو دەست کێش بکەن📚

ئینجادەبێت نیەت بهێنن وبڵێن(لبيك اللهم بالعمرة)یا(اللە)ئامادەم(العمرة)بۆتۆ بکەم☝️

تێبینی: ئەگەر يه كيك گومانی هەبوو لەوەی کە لەبەر نەخۆشیەک یا هەر هۆکارێکی تر نەیتوانی(العمرة)کەی بۆ تەوانەکرا ئەوادەتوانێت  لەکاتى گوتنى(التلبية)مەرج دابنێت وبڵی ئەی پەروەردگارم ئامادەم کە(العمرة)بکەم بەمەرجێك هەركاتێك هۆ کارێک یا ڕوداوێکم بۆهاتەپێش دەرچم له (ئیحرام) ئەوا ئەگەر بۆی تەواو نەکرا تاوانبار نابێت و فدیەی لەسەر ناكەويت بەبەڵگەی فەرمودەکەی دایکە(عائشةرضي الله عنهما)فەرموی(رسول اللهﷺ)چو بۆلای (ضعباعة بنت زبير)پێی فەرموی(لعلك أردت الحج قالت واللَّه لا أجدني إلا وجعة فقال لها حجي واشترطي وقولي اللهم محلي حيث حبستني)رواەالبخاري ومسلم 📚

واتەڕەنگه ویستی حەجت بوو بێت وتی بەردەوام نەخۆشم وئازارم هەیەفەرمووی (الحج)بکەو بەمەرجی بگرەو بڵێ پەروەردگارم ئامادەم(الحج)بكەم بەمەرجێك هەر رێگرێك هەبوو دەرچم لەئیحرام📚

هەروەها دەتوانرێت پوشاکی ئیحرام بپۆشرێت پیش(میقات)له(ذوالحليفة)کەپێ دەگوترێت(أبيارعلي)بەمەرجێك نابیت تادەگه نەميقات نیەت بهێنن بڵێن(لیك اللهم بالعمرة) واتەتاوەكو (التلبية) نەڵێت ناچنە ناو ئیحرام مەناسکی(العمرة)وە چونکە لەبه رکردنی ئیحرام وەک ئەوەوایە کە تۆدەستنویژت گرت وە بۆ نوێژ  بەڵام(اللەأكبر)ــت نەکردبێت واتە نەچو بیتە ناونوێژئەمەش بە بەڵگەی فەرمودەکەی(ابن عباس رضي اللەعنهما) دەفەرموێت(انطلق النبيﷺ من المدينةبعد ما ترجل وادهن ولبس إزاره ورداءه هو وأصحابه)رواەالبخاري📚

واتە(رسول ﷺ )لە(مدینة) دەرچوو لەگەڵ  (اصحاب) پاش لەبەر کردنی ئیحرام و قژ داهێنان چەوری کرد📚


هیچ بەڵگەیەک نیە لەسەر نویژی سونەتی دوای چونەئیحرام واتە سونەت نیە بڵێ نوێژی سونەتی ئیحرام دەم بەڵام هەرکەس پێی خۆش بو دەتوانێت نوێژی سونەتی دەست نوێژ  بخوێنت وەهەروەها دەتوانێت کە چوەناومزگەوتی(ذوالحليفة) دوو رکات نوێژی(تحيةمسجد)بخونێت ئەوەیان سونەتە بەڵام تایبەت نیەبەئیحرام و(العمرة)ـرەکەوە بەڵکوتایبەتە بەناوچەکەو مزگەوتەکەبەڵگەی فەرمودەکەی(امام عمر  رضي الله عنه)دەفەرموێت لەدۆڵی(عتيق)بوین👇👇👇
بیستم(رسولﷺ)فەرموی(أتاني الليلة آت من ربي فقال صل في هذا الوادي المبارك)رواەالبخاري📚

واتەئەمشەو نێرداروێک لەلایەن پەروەردگارمەوە هاتەلام فەرموی نوێژ بکەلەم دۆڵە بەرەکەتدارەدا📚


وەلەڕیوایەتێکی تردادەفەرموێت(كان رسول اللەﷺ يركع بذي الحليفة ركعتين)رواەمسلم📚

واتە(رسولﷺ)دورکات نوێژئمی لە مزگەوتی  ذوالحليفةکرد📚

(ابن عمررضي الله عنهما)دەفەرموێت(إنك ببطحاء مباركة)رواەالبخاري📚

واته تۆلەشوینیکی تەختو بەپیت وبەرە کەت دایت📚

لەدوای خۆشۆردن و ئیحرام ئەودوركات نوێژە ئینجا(العمرة)کار ڕودەکات قبلەو نیەت دەهێنێت بەدەم دەڵێت(لبيك اللهم بالعمرة لارياء فيها ولا سمعة)واتەئەی پەروەردگاری من ئامادەی(العمرة) بۆتۆ بەجۆرێک کە نە بۆ ڕوپامای بێت نە بۆ سومعەو ناو بانگ☝️

لەدوای ئەمەدەست دەکات بە(التلبية) کردن هەرکەسەو بۆ خۆی بەم جۆرە دەڵێت(لبيك اللهم لبيك لبيك لاشريك لك لبيك إن الحمد والنعمةلك ولملك لا شريك لك📚

واتەئامادەم پەروەردگارم ئامەدەم بەئامادەبونی تەواو هیچ هاوەڵو شەریکێکت نیە هەمو سوپاسو ستیایش و نیعمەتێک شایەستەی تۆیەو بۆتۆیە لەگەڵ هەمو موڵکوسەروەتو بونێک دا هیچ شەریک و هاوەڵێکت نیە📚

بەم جۆرەدەست پێدەکات بەدەنگی بەرز هەرکەسەو بۆخۆی ئیتر دەتوانێت ذكری تری بکات هەرچی پێی خۆشبو  قرآن بخوێنێت دوعابکات تادەگاتە ناو(مسجدالحرام)👇

دەگێڕنەوە(اصحاب رضي الله عنهم)ئەوەندەیان گوتوبو دەنگیان قەپات بوبوکەگەیشتونەتە ناوکاعبە👇

کەگەیشت مزگەوتی(الحرام)واتە مەککە ئیتر ڕوکنی دوەم دەست پێدەکات ئەویش(طواف بيت) سەرەتادەچێت بەرو(حجرالاسود)بەشێوەی(الإضطباع)واتەشانی ڕاستي ڕوت دەکات ئینجا بەپێی توانا بێ ئەوەی زەحمەتی کەس بدات ئەگەر توانی ماچی دەکات ئەگەر نەیتوانی دەستی لێدەدات و دەستی ماچ دەکات ئەگەر هەرنەی توانی لەدورەوە تەواوی جەستەتی ڕو تێ دەکات دەستی بۆ بەرز دەکاتەوە وەک سلام کردن ئەمەش بەبەڵگەی فەرمودەکەی(ابن عباس رضي الله عنه)کەدەفەرموێت(أن رسول اللهﷺ طاف بالبيت وهو على بغيره كلما أتى على الركن أشاره اليه بشيء في يده وكبر)رواەالبخاری📚

واتە(رسول اللەﷺ) طەوافی دەکرد هەرکات بگەیشتبایە بە ئاستی(حجر الاسود) بەشتێک کە بەدەستیەوە بو ئیشارەتی بۆدەکرد ئینجا دەی فەرمو(الله اكبر)دەستی دەکرد بە طەواف کردن📚

کەواتەهەمو(العمرة)کارێک دەبێت بەو جۆرە بکات بەتەوای ڕوی تێکات لەجاری یەکەم بڵێت(بسم الله الله اكبر)ئینجا دەست دەکات بە طەواف کردن بەو جۆرەی کە(رسولﷺ) کردویەتی وەک لەفەرمودەکەی(ابن عمررضي الله عنهما)هاتوەدەفەرموێت(رمل رسول اللهﷺ من الحجر الي الحجر الثلاثا ومشى رابعا)رواەمسلم📚

واتە(رسولﷺ)طەوافی کعبەی ئەنجامدا شانی دەرخستبو سێ جاری سەرەتا بە هەرولە واتە نەرمەڕاکردن یا ڕۆیشتنێکی کەمێک خێرا  طەوافي  کردو چوار جاریش بە ڕێ ڕۆشتنی  ئاسایی📚
 
کەواتە دەبێت(المعرة)كاردوای ئەوەی شانی ڕاستی ڕوت کردو گەیشتەبەرامبەر(حجر الاسود) گوتی (بسم الله، الله اكبر) دستی ڕاستی بەرزکردەوە  ئینجا شانی چەپی دەکاتە کعبەو دەست بەسوڕانەوە دەکات بەرەو ڕوکنی شامی وەک گوتمان سونەتەلەسێ دەوری یەکەمدا بەهەروڵەبڕوات واتەسوکە ڕاکردن بەوڕۆیشتنە دەوترێت(الرمل)بەڵام لەچوار سوڕانەوکەیتر بە ڕێ ڕۆیشتن دەڕوات لای دو توکنی شامی ڕوکنی عیراقی هیچ دەست پێداهنانێک نیەتەنها لای روکنی یەمانی واتەئەوسوچەدیواری کەعبەکە روی کردوەتە وڵاتی یەمەن دەستی لێ دەدن بەڵام ماچی ناکەن سوجدەی لەسەر نابەن وەسونەتنيه  لەبەینی روکنی یەمانی وە بەردە ڕەشەکە  (الحجرالاسود)بڵێی( ربنا آتنا في الدنيا حسنة وفي الآخرة الحسنةوقنا عذاب النار)چونکە ضعف ئینجا گەیشتەئاستی بەردە ڕەشەکە ئەوە سوڕانەوەی یەکەم تەواودەبێت  ئینجا دوبارە ڕودەکاتە بەردە ڕەشەکەوتەنها دەڵێی (اللەأكبر)واتە(بسم للە)ناکات ئیتر شەش دەورەکەیتر بەم جۆر تەواودەکات وە هەردوعایک بیانەوێت دەتوانن بیکەن بەڵام هیچ دوعایەکی تایبەت بەطەوافمان نیە👇

کەتەواوبولەدەوری حەوتەم ڕوناكاتە بەردەڕشەکەوماچی ناکاتو دەستی لێ نادا(اللەأكبر)يش ناكات یەک سەر بەرەو مەقامی(ابرهیم علیەسلام) دەڕواتو پشت مەقامەوە ئەم ئایەتەدەخوێنیت(وإذ جعلنا البيت مثابةللناس وأمنا وتخذوا من مقام إبراهيم مصلى وعهدناإلى إبراهيم وإسماعيل أن طهيرا بيتي للطائفين والعاكيفن والركع السجود)البقرةآية١٢٥📚

دواترلەپشت کەسێکەوەکە لەوێدانیشتوە نویژ دەخوێنێ ناهێڵی کەس بڕوات بەبەردەم نوێژەکەیداوەخۆیشی بەبەردەم نوێژی کەسدا ناڕوارت چونکە تاوانە بەبەردەم نوێژدا ڕۆیشتن نوێژی ئەو مزگەوتەش زۆرجیاوازترە لەمزگەوتەکانی تر بۆیە زۆر وریابە بەبەردەم نوێژی کەسدامەڕۆلەوێ دوڕکات نوێژ دەخوێنێ سونەتەلەرکاتی یەکەم(الكافرون)لەرکاتی دووەمدا(الإخراص)بخوینێت دوای نوێژەکەسونەتە بڕوات بۆلای ئاوی زەمزەم لێی بخواتەوەو بیکات بەسەریدا بەنیەتی شیفا بەکاری بێنێت دواتر ئەگەر توانی بەرەوبەردە ڕەشەکەدەروات دەستی لێدەداماچی دەکات دەڵێت(اللەاکبر)👇
ئەگەر نەیتوانی دەڕواتە بەرامبەری  لەبەینی بەردە ڕەشەکەو دەرگای کەعبەدا لادیوارێکی ڕەش هەیە پێیدەڵێن(الملتزم) دەتوانێت سەر بخاتەسەري سنگی پیوە بنێ بپاڕیتەوە داوای لێخۆش بون زۆر بکات ئەمە هەندێک لەهاوەڵان(رضي اللەعنهم)وایانکردوە پەیوەندی بە(العمرة)وەنیەپاشان بەرەو صفاو مروه بەڕێدەکەوێت👇

لێرەداڕوکنی سێەمی(العمرة)دەست پێدەکات👇

پێش ئەوەی بچیەنەسەر ڕوکنی سێ یەم پێم خۆشە ئەوە بزانین کە ڕای تەواو راجیح ئەوەیە کە طەواف بەبێ دەست نوێژ نابێ چونکە دەگونجێ کاتی یەکێک لە نوێژە فرضەکان بێت تۆ لەطەوافدابی بانگ بدات لەوکاتەدا تۆ لەگەڵ ئیما و نوێژخوێنان نوێژ دادەبەستی بەجەماعەت نوێژەکەت دەکەی لەهەرکوێدابوی لە طەواف هەرلەوێوەدەست دەکەیتەوە بەطەوافی خۆت واتەناگەڕێتەوە لای بەردەڕەشەکە بڵێی بالەوێوە دەست پێ بکەمەوە👇

وەهەرواها بۆئەوخانمانەی دەکەونە (الحيض)سوڕی مانگانەوە ناتوانن طەواف بکەن تا پاک دەبنەوە.👇

ئێستا دێینەسەر ڕوکنی سێیەم ئەویش سعي نیوان صفا مروة یە دوای ئەوەی لە مەقامی إبراهيم نوێژ دەخوێند و بەرەو ئاوی زەمزەم دەڕوات ئاوبەسەری خۆیدادەکاتودەیخواتوخۆی فێنک دەکاتەوەوەئیجابەروبەردە رەشەکە دەروات دەستی لێدەدات ماچی دەکات ئەگەر نەیتوانی لەبەر قەرەباڵغی ئەوە دەڕواتەسەر خەتە ڕەشەکەڕودەکاتە بەردەڕەشەکەدەڵێت(بسم الله الله أكبر)ئینجاوەکو وتما دروستە دەست بێنێ بەوبەردەڕەشەدا وسنگی پیوەنێ بپاڕێتەوە کەلەبەینی(الحجرة الاسود) ودەرگای کەعبەدایە پێی دەڵێ(الملتزم)ئینجا لەدەرگای صفاوە بەرەو تەپی صفا بەڕی دەکەویت کەنزیک بویەوە ئەم ئایەتە دەخوێنیت(إن الصفا والمروة من شعائر الله فمن حج البيت أو إعتمره فلا جناح عليه ان يطوف بهما فمن تطوع خيرا فإن الله شاكر عليم)سورة البقرةآية ١٥٨📚

وەدەڵێت(نبدأبما بدأ الله به)واتە لەوێوە دەست پێدەکەم کە اللەدەفەرموێت کەواتە سعی لەتەپی صفا وە دەست پیدەکات ئینجا دەچێتەسەر تەپی صفاتاکەعبەی لێدیار دە بێتو دەی بینێت ئینجا ڕودەکاتە کعبەوەدەڵێت(الله أكبر الله أكبر الله أكبر لا إله إلا الله وحده لاشريك له،له الملك وله الحمد يحي ويميت وهو على كل شيء قدير،لاإله إلا الله وحده لا شريك له انجز وعده نصرعبده وهزم الأحزاب والحده)سێ جارئەم ذكرە دەکات وە سونەتە لە نێوان ئەوسێ جارەدا دوعای خێرزۆر بکات ئینجا بەرەو تەپی مەروە بەڕێدەکەوێت لە نێوان صفاو مروەدا  گوڵۆپێک یان خەتێکی سەوز هەیەکەگەیشتە ئەو گوڵۆپە یان خەتەسەوزە بەخێرای دەڕوات واتە بەهەڵوڕەراکردن دەڕوات تادەگاتەگڵۆپە یان خەتەسەوزەکەی دووەم  بەڵام بۆ خانمان دەبێ بەئاسای بڕۆن ئەگەر پیاویان لێدیاربو بەڵام کە پیاو یان لێ دیار نەبو ئەوانیش ئەوڕاکردنە دەکەن ئیتر سەر دەکەون بۆ تەپی مەروە وەتوانن لەسعی نیوان صفاو مەروەدا ئەم ذكرنانە زۆربکەن(تهليل تسبيح تحمید تکبیر)هەرذکرێکیان پێ خۆشە وەهەروها کەگەیشتیتە تەپی مەروە لەوێش بەهەمان شێوە ڕودەکەیتە کەعبەو ئەودوعاو ذكرە(الله أكبر الله أكبر .......)لەسەر تپی صفا خوێندی بەهامەن شێوە لەمەروەیش دەی خوێنێت بەڵام ئایەتەکە ناخوێنێ ئیترئەوەی بەیەک جار (یەک شوط)بۆي حيساب دەکرێت لەسەعی ئینجا چۆن لە صفاوە هات بۆ مەروە هەر بەجۆرە دەڕواتەوە بۆسەرتەپی صفا لای گڵۆپە یان خەتەسەوزەکە دوبارە بەخێرای وبەهەرولە دەڕواتەوە تاکۆتای گڵۆپەکە یان خەتە سەوزەکەئینجاسەر دەکەوێت بۆسەرتەپی صفائەوذكرو دعایانە دەکاتەوەکە لەسەر مەرواکردبوی ئەمەشی بە دوەم شوط دادەنرێت پێنج جاری تر وادەکاتەوە تا دەبێتەحەوت جارجاری حەوتەم لەسەر تەپی مەروە کۆتای دێت
(حلق شعرأس)واتە تاشین یاکورت کردنەوەی موی دەست پێدەکات👇

سەرتاشینی باشترە بەبەڵگەی فەرمودەكی (ابن عمررضي الله عنهما) کەدەفەرموێت (رسولﷺ) فەرموی(رحم اللە المحلقين قالوا والمقصرين يا رسول اللە قال رحم اللە المحلقين قالوا  والمقصرين يا رسول اللە قال رحم اللەالمحلقين قالوا والمقصرين يا رسول اللە الوالمقصرين)📚

واتەرحمەتی اللەلەوەی سەری دەتاشێ وتمان ئەوەیش کورتی دەکاتەوە یا(رسولﷺ) وتی ئەوی دەی تاشێ سێ جار فەرموی ئەوی دەی تاشێ لەکۆتایدا فەرموی ئەوەیشی کورتی دەکاتەوە📚

کەواتە تاشینەکەی پێخۆشتروباشتربوو (رسولﷺ)بائێمەیش تاشینەکەمان پێ باشتر بێت وەهەروەها خانمانیش دەتوانن هەمو قژیان کۆبکەنەوە و بەئەندازەی(انمولە) واتەسەرپەنجەیەکی لێ ببڕن ئیتر عومرەکردن بەم سێ روکنە(ئیحرام وطەواف واتەسوڕانەوە بەدەوری کعبەدا وسعی نێوان صفاو مروە و تاشینی موی سەر)کۆتایدێت و ئیحرام دەشکێن واللە اعلم👇

م.نامق إمامي📝

#چۆنیەتی العمرة کردن🕋
چەند ئامۆژگاریەکی کورت بۆ(العمرة)ـرە کاران 👇

یەکەم بزانن(العمرة)کردن پەرستشێکە باشترین پەرستشیش ئەوەی کە بە نهێبی بکرێت📝

دووەم پێویست ناکات ئەوکەسەی دەڕوات بۆ العمرة تەلەفون بۆ کەس بکات بۆ گەردن ئازادی بڵێ من دەڕۆم بۆ العمرة ئەگەرحەقی لایەتی چی بڕوات بۆ العمرة  یاخود نەڕوات دەبێت گەردن ئازادی لێ داوابکات کەواتە پەیوەندی بە حەجو عەمرەوەنیەج پێویست ناکات بڵێ دەڕۆم بۆ (العمرة)📝

سێ یەم خۆتان دور بگرن لە ڕەسم گرتن وبڵاوکردنەوەی لەتۆڕی کۆمەڵایەتی لەناو کەعبەو سەفەری(العمرة) دا چونکە ئێوە بۆ عیبادەت ڕۆیشتون نەک بۆ سەفرەعیبادەتیش نهێنی بکرێت باشترە درورترە لەڕیا وخۆدەرخستن📝

چوارەم هیچ شتێکی ئەوێ تەبەڕوک نیە بڵێی با تەسبیح یا پەڕۆی پیادابهێنم یاکەمێک خۆڵی ئێرا ببمەوە بۆ نەخۆشی پەنا بە اللە توشی شیرکیش بیت📝

پێنجە لەبریتی بازاڕ کردن و هەدێ کڕین باشترین شت زۆرمانەوەیە لە حەرەم بەرام بەر کەعبەو زۆر نوێژ کردن دوعا كردن و ذکری زۆر کردنە... بۆئەوەی (العمرة)  یەکی تەواو دروست بکەیت کەگەڕایتەوە لەتاوان پاک بو بێتیەوە📝

شەشەم دوای گەڕانەوەت لە  العمرة  بەردەوام بیت لەسەر خۆپارستن لە تاوان ئەو تاوانانەی پێشتر کردوتە بەتەواوی تەرک بکەیت...📝

داواکارم لە(اللەتعالی)لەمن و ئێوەش خۆشببێت (الحج و العمرة)بکات بەنصيبي  خۆمان و ماڵ و منداڵمان..اللهم  آمین☝️

م.نامق إمامي📝

١٥/شوال/١٤٤٢🌙
Media is too big
VIEW IN TELEGRAM
#کورتە یەکە لە وتاری مامۆستا نامیق ئیمامی👳‍♂

#لــەســەرتـــۆبــە☝️

🕋🌴💐🌺📚🌾🌿🌳🪷🌸🕌
بسم اللەالرحمن الرحیم

السلام عليكم ورحمةاللەوبرکاتە

لەبەرزۆری پرسیارکردن پێمان خۆش بو ڕونکردنەوەیەک بدەین لەسەرئاهەنگ گێڕاونو پیرۆزبایکردن لەبۆنەی سەری ساڵدا👇

سەرتادەبێت ئەوەبزانین هیچ کەسێک ناتوانێت حوکمی شەرعی لەسەرهیچ شتێک بدات هەتانەزانێت ئەوشتەوچۆنوە لەکوێوەسەری هەڵداوە👇

بۆیەئێمەیش پێمان خۆشبو ڕونکردەوەیەک بخەینەبەردەست موسوڵمان ومەسیحیەکانیش وەبیشی سەلێمێنین ئاهانگی سەری ساڵ نەک هیچ پەیوەندی بەدینی موسوڵمانانەوەنیەبەڵکوهیچ پەیوەندیەکیشی بەدینی  مەسیحیشەوە نیەو نەبوەدواتر هێناویانە ناویان لێ ناوەجەژنی کریس مس یاسەری ساڵی تازەویادی لەدایک بونی(عیسی علیه السلام)...👇

بۆیەبەباشمان زانی سەرتای مێژووی  سەرهەڵدانی ئەم بۆنەیەتان بۆباس بکەین ئیجا باسی حوکمە شەرعیەکەی بکەین👇

بەڕێزان مێژووی ئەم بۆنەیە دەگەڕێتەوەبۆ(٧٥٣)ساڵ پێش لەدایک بونی(عیسی علیەالسلام)👇

لەوسەردەمەداڕۆمەکان دەمانگ جارێک ئاهەنگی سەری ساڵیان دەگێڕابەمانگی (الشمس)ـي ساڵەکانیان حساب دەکرد دەیانگوت ئەمە ئاهەنگی دروست بونی شاری ڕۆمایە وەک جەژنی سەری ساڵی هەموساڵێک ئەم ئاهەنگەیان دەگێڕا👇

بەوجۆرە بەردەوام بو تاسەردەمی یەکێک لەمەلیکەکانییان بەناوی(توماالثاني)کەهات حسابی مانگی(الشمس)ـی گۆڕی بۆمانگی (القمر)ـی دومانگی(ینایر،فبرایر)ی بۆزیادکرد ئەم دومانگەش بەناوی خواکانیانەوە بو بەوجۆرە ساڵێک بوبە(٣٥٥) ڕۆژ👇

ئیترئاوا بەردەوام بو تا سەردەمی ئیمپراتۆری ڕۆمانی ملیک(یولیوس القصريالفلكي)ئەمیش هات کەبەحساب شارەزایەکی باشی هەیە لەئەستێرەناسین و فەلەک ناسین دوبارەمانگی(القمر)ی گۆڕیەوە بۆ(الشمس)ناوی هەندێک لەمانگەکانی گۆڕی مانگی یۆلیۆیش هەربەناوی خۆیەوەیەتی وەهەندێکیشی ناونابەناوی سەرکردەکانیاو هەندێک لەخوای(یۆنیانیەکان)بۆنمونە(ئۆغۆستین) کەناوی یەکێک لەپاشاکانی(ڕۆم)بوە(مارس)و (ئەیپرەڵ)و(جولای)ئەمانەهەریەکەیان ناوی جۆرەخوایەکن لەخوای یۆنانیەکان کەمانگەکانیان بەناوی ئەوانەوە ناوناوەلەدوای ئەوەوەبەساڵی(الشمس)ـی کاریان دەکرد👇

ئەم مێژوەیان ناونا(الیولیانی)وەک نسبەتێک بۆلای ئیمپراتۆر(یولیوس القيصر)ئیتر ئەمەلەڕۆماولەزۆربەی وڵاتە ئەوروپیاکاندا هەروامایەوە 👇

هەتا دوای هاتنی(عیسی علیه السلام)نصراکانیش هەر بەم تەقویمە (الشمس)ـیەکاریان دەکردهەتا قەڕنی حەوت یان هەشت میلادی 👇

لەبەینی قەڕنی حەوتوهەشتی پاپای نصرانیاکان(القری قوری الثالث عشر)یان گری گۆری)هاتو گوتی(1/یانایەر)تاریخی لەدایک بونی(عیسی علیەالسلام)نیە بەڵکو ڕۆژی خەتەنەکردنیەتی ڕۆژی لەدایک بونی(٢٥/دیسمنبر)ـەئیتربەبیانوی ئەوەی کە حسابی مانگی(الیولیانی)غەڵەتی تیادایەفەرقێکی زۆری هەیەبۆیەهاتن بەم جۆرایان لێکردو گۆڕیان و ناویان لێنا تاریخی(قریقوری)بەناوی ساڵی لەدایک بونی(عیسی علیه السلام)👇

لەوکاتەتداخیلاف تیادا دروست بوو زۆر بەی قەشەکان ئەمەیان کرد بەبیدعەو وتیان پەیوەندی بە(عیسی علیەالسلام)وەنیەو هەتاهەندێک لەقەشەکان کەوتنە تکفیر کردنی خەڵکی هەندێک گوتیان ئەوتاریخەش هەڵەیە کەبۆلەدایک بونی(عیسی)داتان ناوەو کێشە زۆر دروست بو بەڵام هیچ سودی نەبو👇

زۆربەی وڵاتەکانیش بەم جۆرە دوای ماوەیەک ئیعتیمادیان کردەسەریو تائریخی خۆیان گۆڕیوکردیان بە (قریقۆری)لەوانە(فەرنساواسپانیاو ئیطاليالەساڵی(١٥٨٢)وئیلگنترالە(١٧٥٢)ویابان لە(١٨٧٢)وصين لە(١٩١٢)روسیالە(١٩١٧)ویونان وڕۆمانیالە(١٩٢٣)ومصر لەزەمانی(الخدیوی اسماعیل)لەساڵی(١٨٧٥)وترکیا لەساڵی ١٩٢٦)ئیترلەوکاتەوەتائێستاهەموئەم وڵاتانەبەوتاریخەکاردەکەن هەموساڵێک ئەم بۆنەیە وەکوجەژن دەگێڕن ناویان ناوەجەژنی سەری ساڵی زاینی وبەحسابی ئەوان ڕۆژی لەدایک بونی(عیسی علیەالسلام)بەحسابی قەشەکانیش پەیوەندی بەوەوەنیە بەڵکو بیدەعەیەکەسیش گوێ بۆ قشەکانیان ناگرێت کاری خۆیان دەکەن📝

ئەمەئەوانەدایانهێناوەکەدەڵێن(عیسا)کوڕی خوایەوئاهەنگی بۆدەگێڕن کردویانەبەسەری ساڵی زاینی لەپاشا کافرەکانی پێشتر وەریان گرتوە کردویانەبەناوی لەدایک بونی(عیسی علیەالسلام)ـەوەهەموعیدی میلادەکانیش کەئێستادەکرێت هەر ئەمەسەرچاوەکەیەتی لێرەوە وەرگیراوەو وە تەشەنەی کردوەبۆناو خەڵکی بەموسوڵمان ومەسیحیشەوە🤯

لەم بۆنەیەداکەسێک دێنن جلێکی سوری لەبەردەکەن ڕیشێکی سپی درێژی پێوەدەکەن شتی پێدەبەخشنەوە بەناوخەڵکیداتاوابیناسێنن لای منداڵان کەئەمەکەسێکی بەخشندەبوە بەناوی بابانوئێل(إللەالأب)واتە باوکمان خواپەناه بە(اللە)☝️

جاسەیرەکەلەوەدایەموسوڵمانیش دەڕوات بەشداری دەکات لەوبۆنەیەداکە هیچ پەیوەندی بەوەوە نیەخۆی لەوان زیاتر بۆ ئامادەدەکات بێجگەلەوە لەناوزۆربەی موسوڵماناندائێستابوەبەباو یادی لەدایک بون بۆ منداڵەکانیان وخۆیانوهەتابۆ(رسول ﷺ)یش دەگێڕن کەئەمەش دەوڵەتی(فاطمیە)کان لەوێوە وەریان گرتوەو تائێستایش بوەبە بۆنەیەک کەزۆربەی موسوڵمانانی ساڵانەڕۆژانە لەم بۆنانەدەگێڕن بەداخەوە👇

#بەشی یەکەم☝️

م.نامق إمامي📝

١٧/جماد الاول/١٤٤٣🌙
☝️☝️☝️☝️👇👇👇👇


اللە تعالی بمان پارێزێت..بەڕێزان لەبەر کورتی باسەکەمان لەوەزیاتر لەسەری ناڕۆین(ان شاءالله)لەبەشەکانی تر دا دێینەسەرحوکمی بەشداری کردن وپیرۆزبای کردن و کارت گۆڕی نەوەو دڵخۆش کردن وهەدێ کڕین و لەم بۆنەیەدا...👇

وەهەتایادی لەدایک بونی منداڵ و باوک و دایک و کێک دوست کردنو خەڵک دەعوەتکردن بۆی و تادوای ....👇

دواکارم لە(اللەتعالی) یارمەتیمان بدات ولەدینەکەی خۆی شارەزامان بکات بۆکارپێکردن وڕونکردنەوەی ڕاستیەکان وەکو خۆی بەئیخلاصەوە...اللهم آمين☝️

#بەشی یەکەمی سەری ساڵی زاینی☝️


م.نامق إمامي📝

١٧/جماد الاول/١٤٤٣🌙
بسم الله الرحمن الرحیم

السلام عليكم ورحمةاللەوبركاته

بەشی دووەم:حوکمی بەشدارکردن وپیرۆز بای وئاهەنگ گێڕان لەسەری ساڵدا👇

بەڕێزان ئێمەبۆمان ڕون بویەوە کەسەرەتای سەرهەڵدانی بەناو جەژنی سەری ساڵی زانی(کریسمس) بێ باوەڕو موشریکەکان دایان هێناوە بۆیەبەشداری کردن وپیرۆزبای کردن حەرامە  ئیترفەرق ناکات بەنامەبێت یاخود کارت...چونکە ئەوجۆرە بۆنانە کەموشریکین  وەک جەژن دەیگێڕن دورە لەهەمو بەهایەکی ئەخلاقی و وەدینیش📚

بۆیە(رسول ﷺ)فەرمانمان پێداکات کە لە هەمو شتێکدا پێچەوانەی موشریكین بین نەکەین ئەوان هەرچیان کرد ئێمەش شوێنیان بکەوین بەڵگەشمان بۆ ئەمە👇

جارێک(رسول ﷺ)بيني(امام علی رضي الله عنهما)دوجلی پرتەقاڵی یاخود سوری لەبەرکردبو فەرموی(إن هذەمن ثياب الكفارفلا تلبسها)رواەمسلم📚

واتەئەمەجلو بەرگی کافرە مەیان پۆشە. لێرەدا ڕێگری دەکات لەپۆشینی  پۆشاکێک ئەی ئەگەر لە بۆنەیەکدا بەشداری بکردایە کە کفر وشیرک و بێڕەوشتی بێت!؟📚

وەهەروەهاکاتی خۆی موشریکەکان سمێڵیان هەبو ڕیشیان دەتاشی وەک زۆر بەی خەڵکی ئەم سەردەمە یاخود هەندێکیان ڕیشو سمێڵیان درێژ دەکرد(ابن عمر رضي اللەعنهما) دەفەرموێت(رسول ﷺ)فەرموی(خالفوا المشركين أَحفوا الشوارب وأوفوا اللحى)رواەمسلم📚

واتەئێوە پێچەوانەی مشریکەکان بن سمێڵ کورت کەنەوەڕیش بهێڵنەوە..📚

لەفەرمودەیەکی تردا(أبي هريرة رضي اللەعنه)ئەفەرموێت(رسول ﷺ)فەرموی(إن اليهودوالنصارى لا يصبغون فخالفوهم)متفق علیە📚

واتەیهودونصارا صبوغ ناکەن ئێوەپێچە وانەی ئەوان بن لێرادا مەبەست پێی بۆیاخ  کردنی ڕیش وقژە بەڵام نابێت بۆیاخی ڕەش بێت چونکە مووڕەش کردنەوە حەرامە بەهەمو جۆرێک 📚


هەموئەم فەرمودانەوەبێجگە لەمانەش بەڵگەی زۆرن کە فەرمان مان پێ دەکات پێچەوانەو موخالەفەی یەهودنەصاربکەین هەتا (رسولﷺ)نەکە هەر لە بۆنە کفرو شیرکو دورلەهەمو بەها ئەخلاقیەکانیاندا بەڵکو لەعیباداتیشدا نەیویستوە وەکو پیاوە هەرەباشەکانیشیان بێت هەمیشەئەگەر عیبادەتێکیان کردبێت وەکو یەک بوبێت ئەم پێچەوانەی ئەوانی کردوەبۆنمونە👇

(ابن عباس رضي اللەعنهما)دەفەرموێت کاتێک(رسولﷺ)بینی یهودیەکان لە(١٠/محرم)بەڕۆژودەبون لەبەر سەرکەوتینی(موسی علیەالسلام) بەسەرفیرعەندا لەوڕۆژەدا ئەویش فەرموی ئێمەلەپێشترین بۆ(موسی علیەالسلام)ئێمەیش بەڕۆژودەبین بەڵام بۆ موخالەفەی ئەوان فەرموی ئەگەرساڵێکی ترمام(٩/محرم)ـیش دەگرم📚

ئێستا(رسولﷺ)لە ڕۆژو گرتندا کە خۆشەویسترین عیبادەتەنایەوێت وەک ئەوان بین ئەی چۆن دەبێت موسوڵمان لەبۆنەکفرو شریکیەکانیاداوەک بەناو جەژنی سەرسی ساڵ بەشداری بکەن وەک ئەوان جەژن بگێڕن!؟☝️

ئەگەرکەسانێک بڵێن ئەمەجەژنیه سەرسی ساڵی تازەیە وپەیوەندی بەدینەوەنیە زۆر لەمێژەهەبوە لەوەڵامیاندادەڵێن🤯

ئەگەرپێش تریش هەبو بێت بەهاتنی(رسول ﷺ)ڕێگری لێکراوەنەماوە بەبەڵگەی فەرمودەکەی(انس رضي اللەعنه)کەدەفەرموێت کاتێک(رسولﷺ)تەشریفی بردبۆمەدینە بینی دوڕۆژیان هەیەئاهەنگوجەژنی تیادەگێڕن ئەویش فەرموی ئەمەچیەئەم بۆنەیە وتیان ئەوە لەساڵێکدا ئەودوڕۆژەمان هەیەکەخۆشی وئاهەنگی خۆمانی تیادەگێڕین ئەویش فەرموی(إن اللەقدابدلکم بكماخيرامنهما) واتە(اللە)گۆڕیوێتی بەباشتربۆتان ئەویش جەژنی رمضان وقوربانە کە واتە بونی نامێنێت📚

هەموئەو بەڵگانەو زۆر بەڵگەی تریش هەیە لەسەرئەوەن کە حەرامە موسوڵمان بەشداربێت لەو بۆنەنای کەبەناوی جەژنەوەدەکرێت📝

بۆیە(اللەتعالی)بە(رسولﷺ)ـدادینی بەکاملیو جوانی ڕونی کردوەتەوەهیچ شتێکیش نماوەکە لەبەهەشت نزیکمان بکاتەوەیان لەجەهەنم دورمان بخاتەوە بەتەواوی بەبەڵگەوەبۆی ناردوین تاتوشی کفرو شیرک نەبین ،ئەگەرنا(اللە متعال)بێ باکە لە هەمو کەس 📝

هەرلەبەرئەوەشە(اللەتعالی)ئاگادارمان دەکاتەوەدەفەرموێت(إن تكفروافإن اللە غني عنكم ولا يرضى لعباده الكفروإن تشكروا يرضه لكم)سورة الزمرآية7)📚

واتە ئەگەر خۆتان كفر بكەنو بێ باوەڕبن (وەک کافروموشریکەکانیتر)ئەوە بزامن (اللە)بێنيازە بەئێوە هەرچەندە خۆي ڕاضي نابێت بەندەكانێ بێ باوەڕ بن وكفرو شيرك بكەن رێگای مشریک و کافران بگرن،وەئەگەر شوكريی اللە بكەن لەسەر ئەو ئیسلامە و بەردەوام بن ئەوا بەو كارەتان(اللە تعالی)ڕاضي دەبێت لێتان نێعمەتی خۆی دەڕژێنێت بەسەرتاندا📚

هەرەەها لە(سورةالمائدةآية 3)ـتێکی تردا دەفەرموێت(اليوم اكملت لكم دينكم واتممت عليكم نعمتي ورضيت لكم الاسلام دينا)📚

واتەلەئەمڕۆوە بەرنامەو ئاينەكەتانم بۆکامل وتەواو کردن وەبەباشی پێم گەیاندن وەڕاضيم کەئیسلام دینتان بێتو لەغەیری دینی ئیسلام هیچ ئاین وبەرنامەو یاسایەکی ترم قبوڵ نیە📚

وەک دەفەرموێت(ومن يبتغ غير الإسلام دينا فلن يقبل منه وهو في الآخرة من الخاسرين)📚

واتە هەرکەسێك لەغەیری دینی ئیسلام هەردین ویاساوبەرنامەیەکی تر هەڵبژێرێت بەهیچ جۆرێک لێی قبوڵ ناکرێت لەقیامەتشدا لەخەسارەت مەندان دەبێت📚

#بەشی دووەم ☝️

.نامق إمامي 📝

١٨/جماد ألأول/١٤٤٣📝


👇☝️👇☝️👇☝️
☝️👇☝️👇☝️☝️


بەڕێزان ئەم بەڵگەنەوچەندها بەڵگەی تر لە(قرآن وحديث صحيح)ـدا وە بەپێی تێگەیشتنی زانایان  حەرام بونی بەشداری کردن لەئاهەنگی سەریساڵ دەسەلمێنێت ئیتر فەرق ناکات خۆت بەشداری بکەیت یاخود هەدێ بکڕیت یا ئەگەر هەتابە پیرۆز بای کردنێکیش بێت  بەنامەیەک یا کارتێک هەر حەرامە دورست نیە ...👇

جا بۆ ئەوە زیاتر دڵنیابین لەتێ گەیشتنی ئەم باڵگانە دێینەسەر فتوای زانایان تێگەیشتنی ئەوان لەسەر بۆنەی سەری ساڵ..إن شاءالله 📝

دواکارم لە(اللەتعالی) خۆمان و ماڵو منداڵمان بپارێزێت لەهەمو کفرو شیرکێک...اللهم آمين☝️

#بەشی دوەم سەری ساڵی زاینی☝️

م.نامق إمامي📝

١٨/جماد الاول/١٤٤٣🌙

https://t.me/iyimami


🕋🌴📚📗📕📒📔📓📝🕌
بسم اللە الرحمن الرحیم

السلام عليكم ورحمةاللەوبركاته

بەشی سێهەم:ڕای زانایان لەسەر بەشداریکردن یان پیرۆزبای وكارت گۆڕینەورو هەدێ کڕین نامەناردن...بەبۆنەی بەناوجەژنی سەریساڵ(کریس مس)👇

سەرەتاهیچ گومانێک لەوەدانیەکە ئەگەر هەموزانایانیش بەشتێک بڵێن حەرامەیاحەڵاڵ پێچەوانەی یەک(آية)ياخودیەک(حديث صحيح)بێت ئەواقسەی هەمویان وەلادەنێین شوێن بەڵگەی(قرآن)و(حديث)دەکەوین👇

بەڵام ئێمەبۆیە لێرەدابۆچونی زاناین دەهێنین بۆ ئەوەی هیچ کەس واگومان نەکات کەئێمە تەنهابە تێگەیشتنی خۆمان بەڵگەکان لێک دەدەینەوە📚

ڕاوبۆچونی زانایانیش لەسەر حەرام بونی بەشداری کردنی بۆنەوئانگ گێڕان بۆسەری ساڵ(إجماع)کۆدەنگی زانایان و شوێن کەوتووانی هەر چوار سەرمەذهبەکەی لەسەرە وەک(ابن القیم رحمةالله)بۆمان نەقڵ دەكاتودەفةرموێت👇

(ولايجوز للمسلمين حضور أعياد المشركين باتفاق أهل العلم الذين هم أهله. وقد صرح به الفقهاء من أتباع المذاهب الأربعة في كتبهم)(أحكام أهل الذمة)1 /٧٢٣و724)📚

واتەجائیز نیە وحەرامە موسڵمان ئامادەى جەژنی موشریكەكان بێت(اجماعا)واتە بەكۆي یەك دەنگى زانایان،ئەوانەى كە حیساب بۆفە توايان دەكرێت شەرع زانان و شوين كەوتوانى هەر چوارمذهەبەكەش بەتەواوي لە كتێبەكانیاندائەوەیان باس كردووە📚

وەهەروەها(شیخ الاسلام ابن تيميةرحمە اللە) لە(اقتضاءالصراط المستقيم مخالفة أصحاب الجحيم)وەلە(مختصر الفتاوى المصرية)📚

دەفەرموێت بەشداری کردن خۆشوبهاند لەو بۆنانەدا وەک ئەوەوایە ببیتەمایەی دڵ خۆشکردنیان بۆ ئەو کفروشیرکەی کە ئەنجامی دەدەن بۆیە حەرامەوجائیزنیەکە لەوڕۆژەدا شتانێک بفرۆشن تایبەت بێت بەوبۆبەوە وەخواردێکی تایبەت دروست بکەن وجل پۆشاکێک تایبەت لەبەر کەن چی خۆتانو چی منداڵەکانیشتان وەهەرکەس یەکێک لەمانەی کرد چی بۆ موجامەلە و ڕاگرتنی دڵیان بێت چی بۆخۆشیرن کردبێت چی بۆپێکەوەژیان بێت،باخۆشی باوەڕی پێی نەبێت تاوانی کردوەلای هەندێک لەزانایان کفری کردوە📚

وەهەروەهاپرسیارکرالە(ابن عثيمين رحمه الله)حوكمى پیرۆز بایى كردن چیەلەبێ باوەڕان بەبۆنەى جەژنی(كریس مس)چونكە هەنديكیان هاوكارن لەگەڵماندا یادراوسێن یارەفیق مانن؟وەچۆن وەڵامیان بدەینەوەئەگەر پيروزباییان لێ كردین؟👇

ئەويش فەرموي(وأماالتهنئة بشعائرالكفر المختصةبەفحرام بالاتفاق مثل أن يهنئهم بأعيادهم وصومهم فيقول عيدمبارك عليك أو تهنأ بهذا العيد ونحوه فهذا إن سلم قائله من الكفر فهو من المحرمات وهو بمنزلة أن يهنئه بسجوده للصليب بل ذلك أعظم إثماعند الله وأشد مقتامن  التهنئة بشرب الخمر وقتل النفس وارتكاب الفرج الحرام ونحوه.وكثير ممن لا قدر للدين عنده يقع في ذلك ولا يدري قبح ما فعل فمن هنأعبدا کردوەو بمعصيةأوبدعة أوكفر فقد تعرض لمقت اللەوسخطه)📚

واتەسەبارەت بەپیرۆزبایى كردنی دروشمە كوفریەكان كە تایبەتن پێيان حەرامە(اجماعا)واتەكۆی دەنگی زانايانی لەسەرە وەك ئەوەى كە پیرۆزباییان لێ بكرێت واتەلەبێ باوەڕان بەبۆنەى جەژنەكانیان یان ڕۆژووگرتنەكانیان و پێیان بڵێت جەژنتان پیرۆزبێت یان خۆشبەخت بیت لەم جەژنەتدا یان هەر وتەیەكى هاو شێوەى ئەوانە ئەمەئەگەر خاوەنەكەى پاريزراو بێت لە كوفروبێ باوەڕى واتە ئەگەركافر نەبێت لەدين نەچێتەدەرەوەئەوا تووشى حەرامێكی گەورە بووە وەكو ئەوەیەكەپیرۆزباییان لێ بكات بە بۆنەى سوجدە بردن بۆ خاچەكانیان ئەو كارەى لە لاى(اللەتعالى)خراپترە لەوەى كە پیرۆزباییان لێ بكات بەبۆنەى خواردنەوەى مەی(مەشروب) وكوشتنى خەلك،وداوين پیسى وهاوشيوەكانیان واتەپیرۆزبایکەی لەبۆنەکەیدا خراپترە لەوگوناهانە📚

وەفەرمویی زۆریش لەوانەى كە ئایین لە لایان ڕێزى نیە،واتەترسی(اللەتعالی)یان نیە گوێنادەن بەعقیدەئەكەونەئەو كارەوەو ناشزانێت ئەوكارەى چەند نامةعقول ونەشیاوە بۆیەهەركەسێك پیرۆزبایى بكات لەكەسێك بەبۆنەی تاوانێك یان بیدعەیەك یان بێ باوەڕیەك ئەوا ئەو كەسە تووشى خەشم و قین و توڕەیى(اللەتعالى)دەبيت📚

جائەمەتەنهاپیرۆزبای کردنێکە لەبەر تاوان (اللەمتعال)توڕەدەکات وبەتاوانی گەورەدابنرێت بەدڵنیاییەوە بەشداری کردن لەبۆنەیەک کەپڕێتی لەکفرو شیرک وەناونرابێت بە(کریس مس)وەک دەڵێن جەژنی لەدایک بونی کوڕی(اللە)ئەمەکفری صريحە هەرکەس بەشداری بکات ئیتر فەرقناکات لەبەرخۆشی یا ڕاگرتنی دڵی هەرکەسێک بێت،یادڵخۆش کردنی منداڵی بێت یاهەرشتێک حەرامەوەک(ابن القیم رحمەاللە)فەرموی کۆدەنگی زانایانەی لەسەرە چونكە ئیقراركردن ودان پێدانانی ئەوە بەو دروشمەكوفریانەی كەئەوانى لەسەر ڕاضى بوون سەرەڕاى ئەوەى كە بەوكوفرانە ڕاضى نابێت کەخۆى بیانکات بەهەمان شێوە نابێت و حەرامەلەسەرموسڵمان كەڕاضى بێت بەهیچ دروشمێکی كوفری  هەرکەسێک بیکات بەهەرناوێکەوەبێت..👇

هەروەها دروست نیە پیرۆزبایى لەهیچ کەسێکیش بکات کەلەوبۆنانەدابەشدارەو یاخود لەهەربۆنەیەکی تری بێ باوەڕو موشریکەکان بێت..والله أعلم☝️

#بەشی سێ یەم وکۆتای☝️

م.نامق إمامي📝

١٩/جمادالأول/١٤٤٣🌙


👇☝️👇☝️
👇☝️👇☝️

لەکۆتایداپرسیارێک دەکەین لەهەموئەوموسوڵمانەی کەبەشداری ئەم بۆ نەیەدەکەن یا ئەوبانگخواز ومامۆستاو سیاسیانەی..نەک هەربەدروستی دەزانن بەڵکوخۆیان پیرۆزبایی دەکەن👇

ئایاهیچ کەسێک لەومسیحی ویهودیانە هاتوەلەجەژنی(رمضان)ـدالەبەر ڕێزێک بۆتۆ وجەژن بکات؟یالەجەژنی قوربانداحەیوانێک سەر بڕێت؟یاهەرلەجەژنەکەداوەک تۆخۆی ئامادە کردبێت(تکبرات)بکات هەتا ئەگەر لەبەر خۆشی منداڵەکەیشی بێت؟بێگومان نەک هەرنەهاتوەبەڵکوهەرگاڵتەیشی بەعقڵی تۆی دێت🤯

کەواتەتۆیش خۆت لەتەقلیدی کوێرانەبپارێزە کەهەم دینەکەت لەدەست دەدەیت هەم شەخصیەتیشت لای ئەوان نامێنێت وەک نەماوەچونكەئەوان دەزانن کەتۆدینەکەت بەرداوەشوێنی ئەوانە کەوتویت کەقەشەکانی خۆیان باوەڕیان پێ ناکەن بەڵام تۆبەناوی پێکەوەژیان وئازادیەوە لەگەڵی جەژن دەگێڕی ئەویش بەناوی بابانوئێڵە لەبریتی هەدیە ئاگربارانت دەکات هەرڕۆژەو جۆرە چەکو سیلاحێک دروست دەکات بەخوێنی تۆی موسوڵمان وژن ومنداڵی بێتاوان تاقی دەکاتەوەوپارەکەشی چەندبەرامنبەرلەسەرحسابي لە طاغوتانی دەسێنن...😭

اللەبمان پارێزێت لەکفروشیرک وتەقلیدی کافران..اللهم آمين☝️

#بەشی سێ یەم وکۆتای☝️

م.نامق إمامي📝

١٩/جمادألأول/١٤٤٣🌙
بسم اللەالرحمن الرحيم

السلام عليكم ورحمةاللەوبركاته

(#ابوسعیدالخدري_رضي_اللەعنه) ئەفەرموێت(#رسولﷺ)فەرمویی(لتتبعن سنن من قبلكم شبرابشبر وذراعابذراع حتى لو سلكواجحرضب لسلكتموەقلنا:يا(رسول اللهﷺ)اليهودوالنصارى؟قال:فمن؟) #متفق_عليه📚

واتەشوێن کردوەوئاکاری ئومەتەکانی پێش خۆتان دەکەون بست بەبست وباڵ بەباڵ هەتا ئەگەربڕۆنەکونی بزن مژەوە ئێوە دوایان دەکەون گوتمان(#یارسولﷺ)مەبەستت جولەکەومەسیحی فەرموی ئەی کێ!؟واتەلەوان زیاترمەبەستم کێیە!؟📚

زانایان دەفەرمون بۆیەدەفەرموێت کونی بزن مژەچونکەڕێگای دەرچونی نیە چۆن ڕۆیشتوەبەچی دا تێ پەڕیوەئەبێت ئاوابگەڕێتەوە👇

ئەم(#حدیث)ـەپێناسەی زۆرێک لەخەڵکی بەناوموسوڵمان وبەناوزاناومامۆستای خاوەن منبەر و..دەکات کەدەبینین کەوتونەتەناو کونی بزن مژەوەهیچ ڕێگایەکی دەرچونیان نیەڕێک وەک(#یهودونصارا)یان لێ هاتوەبون بەکلک بۆیان هەرچۆن بیانەوێت هەڵیان ئەسوڕێنن هەرچی ئەوان بیکەن ئەمانیش بەدوایاندادەیکەن بەداخەوە بێ ئەوەی بزانن دەکەونەناوکونی کفروشرکەوە🐉

(#اللەتعالی)بمان پارێزێت لەشوێن کەوتنی هەموکافروموشریکێک..#اللهم آمين☝️

م#نامق_إمامي📝

#٧_جمادالثاني_١٤٤٤🌙


https://t.me/iyimami
This media is not supported in your browser
VIEW IN TELEGRAM
پێشتر بەبەڵگەی(#قرآن_وحديث) بە تێگەیشتنی تەواوی زانایان ئەوانەی حساب بۆ فەتوایان دەکرێت ڕونمان کردوە ئاهەنگی سەری ساڵ لەوکوێ وە هاتوە حوکمی چیە ...☝️

ئێستایش بەسرود بۆ تان ڕون دەکەینەوە بەشەداریکردن لە بۆنەی سەری ساڵدا ئەگەر بە پیرۆز باییەکیش بێت حەرامە...☝️

هیچ عورزرێکیشت نیە کە خۆت توشی کفرو شیرك بکەیت و بەقسەی بریقو باقی هەڵ خەڵتێن ئەمەدینە بەئاروزوی دڵی هیچ کەس نیە بۆیە پاساو مەهێنەوە بڵێی نەمزانی..☝️

https://t.me/iyimami

🌴☝️☝️👆☝️👆☝️🌴
Media is too big
VIEW IN TELEGRAM
#کورتە یەکە لە وتارەکانی مامۆستا نامیق ئیمامی👳‍♂

#ئەم کورتە وتارە پێویستە هەمومان گوێی لێ بگرین و لێی تێبگەین☝️

🕋🌴💐🌺📚🌾🌿🌳🪷🌸🕌
بسم اللە الحمدللە....


السلام عليكم ورحمةالله وبركاته

برایان خوشکان داوای گەردن ئازادی دەکەین لەهەمولایەک لەبەر چەند هۆکارێک بەتات بەت لەبەر هۆکاری ئەمنی برایان وخوشکانی ناوەوی ئێراون کوردستانی عیراق کۆمێنتمان داخست بۆیەداوای گەردن ئازادیمان هەیە👇

بەڵام دڵنیاتان دەکەینەوە بە چاک بونەوەی حاڵی مامۆستا هەوڵدەدەین بتوانین مامۆستا ڕاستەخۆ لەگەڵتان بێت وەهەندێک لەدەرسەکان لێرەوە بەڕاستەو خۆی پەخش بکەین پشتیوان بە اللە دوعای خێرمان بۆ بکەن دوبارە گەردنمان ئازاد بکە 📝

لەگەڵ ڕێزی سوپاسی بەشی ئەدمینی کەناڵ مامۆستا نامیق ئیمامی💐


📚🌸🌺🪷🥀🌹🌷💐🌾🌴
This media is not supported in your browser
VIEW IN TELEGRAM
بسم اللە الرحمن الرحیم

السلام علیکم ورحمةاللەوبركاته

(#اللەتعالی) ڕونی کردوەتەوەکە کافرومشریک پەیمانیان لێ وەرناگیرێت نابن بەدۆستی ئیماندار بۆیەهیچ بەڵینێکیان جێگای باوەڕنیەوەک خۆی دەفەرمویت👇

(كیف وإن یظهرواعلیكم لایرقبوا فیكم إلا ولا ذمةیرضونكم بأفواههم وتأبى قلوبهم وأكثرهم فسقون)#سورة_التوبة٨📚

واتەكافرومشيركان چۆن پابه‌ندی په‌یمان ده‌بن له‌گه‌ڵ ئێوه‌دا.هیچ کات کاری چاک له‌وانه ناوه‌شێته‌وه‌خۆهەرکاتێک ده‌ستیان به‌سه‌رتاندابڕوات ئه‌وەهیچ سنوورێک ناپارێزن نه‌خزمایه‌تی ده‌فامن نه‌هاوپه‌یمانی..به‌ده‌م و زمانیان ڕازیتان ده‌که‌ن بەڵام لەناودڵه‌کانیشیان دژو بێزارن له‌وه‌ی کەبه‌ده‌م ده‌یڵێن واتە(دژی په‌یمانه‌کانیانن)بۆیەزۆربه‌یان لەسنوور ده‌رچون وپه‌یمان شکێنن👇

زۆرلەسەری ناڕۆم تەنهادەڵێم ئەوڤیدیۆیەی سەرەوە ڕوی ڕاستی بابانوئڵەکان درەدەخات کەلەسەرەوەبەناوی دیمقراطي ومافی مرۆڤەوەبەڵێنی هاوپەیمانیتان پێ دەدەن لەژێرەوەبیرلەوەدەکەنەوە کەچی جۆرە  موشەکەێک بکەن بەخەڵات بۆ لەناوبردنتان👆

اللەتعالی لەفێڵی کافرومشریکان بمان پارێزێت..#اللهم آمين☝️

#م_نامق_إمامي📝

#٩_جماد_الأول١٤٤٤🌙

https://t.me/iyimami
Media is too big
VIEW IN TELEGRAM
#کورتە یەکە لە وتاری مامۆستا نامیق ئیمامی👳‍♂

#باسی استغفار ☝️

🕋🌴💐🌺📚🌾🌿🌳🪷🌸🕌