کەناڵی مامۆستا.نامق ئیمامی
234 subscribers
498 photos
865 videos
95 files
255 links
بسم الله الرحمن الرحيم

ــ (#الله تعالى) ــ ئەفەرموێت(قُلْ هَٰذِهِ سَبِيلِي أَدْعُو إِلَى اللَّهِ ۚ عَلَىٰ بَصِيرَةٍ أَنَا وَمَنِ اتَّبَعَنِي ۖ وَسُبْحَانَ اللَّهِ وَمَا أَنَا مِنَ الْمُشْرِكِينَ)#سورة #يوسف #آية١٠٨📚
Download Telegram
بسم اللە الرحمن الرحيم

السلام عليكم ورحمةالله وبركاته

ئەوانەی کە بە توحیدەوە دەست بە قورئانە وە دەگرن واتە خۆیانی لێ فێر دەکەن کاربە فەرمان پێکراوەکانی دەکەن خۆیان وەدرو دەگرن لە قەدەغە کراوەکانی دیکەن بەیاساو دەستور بۆخۆیان و ماڵ منداڵ و خاک و وڵاتیان بەدڵنیایەوە پلەو پەیەیان بەرزو خاوەنی عیزەتو دەسەڵات وخۆشبەختی دونیاو دواڕۆن👇


بەڵام بەپێچەوانەوە هەرکەس پشتی لەقورئان و فەرمانەکانی بکات کار بە دەستورو یاساکانی نەکات سەرشۆڕی دونیاو قیامەت دەبێت...👇

لە(#عمر_بن_الخطاب_رضي_الله_عنهم) دەفەرموێت(#رسول_ﷺ) فەروموی(إن الله يرفع بهذا الكتاب أقواما ويضع به آخرين)#رواه_مسلم📚

واتە(#الله_تعالى)بەهۆی ئەم کتێبەوە مەبەستی پێ قورئانە خەڵکانێک بەرز دەکاتەوە(واتەدەیان کات بەخاوەن دەسەڵاتو عیزەتیان پێدەبەخشێت) وخەڵکانێکی تر نزم دەکاتەوە(واتەزەلیلیان دەکات لەبەردەم هەمو کەسو شتێکی دونیای)📚

جا بۆیە ئەوکەسانەی کە خۆیان بەئەهلی قورئان دەزانن دەبێت زۆر ئاگایان لەوەبێت لەگەڵ هەمو کەسو هەمو خەڵکێك فەرقیان هەبێت پێ گەو پلەو پایەی خحیان بەکەم نەزانن دەبێت بزانن لەهەموو ڕویەکەوە لەگەڵ کێ و چی کەسانێک تێکەڵ دەبن هەتا لەگەڵ کێ هاوسەرگیری دەکەن منداڵەکانیشن چۆن پەروەردەدەکەن چونکە کەسی خاون پەیامی قورئان دەبێت زۆر جیاواز بێت لەکەسانی تر لەهەمو ڕویەکەوە دەبێت خۆی دور بگرێت لە تێکەڵاوی و هاوەڵایەتی کردنی کەسانی خراپەکار  تاوان کار دونیاویست مەگەر بۆ دەعەوەو بانگەوازی نەبێت... 👇

هەروەک(#فضل_بن_عياض_رحمه_الله) دەفەرموێت( حامل القرآن حامل راية الاسلام لاينبغي أن يلهو مع من يلهو ولا يسهو مع من يسهو ولا يلغو مع يلغو تعظيما لحق القرآن)📚

واتە کەسانێک کە هەڵگری قورئانن هەڵگری ئاڵای ئیسلامن بۆیە نابێت لەگەڵ کەسانێک کە هەر خەریکی(#لهو)کات بەسەر بردن لەشتی پڕو پوچ و ڕابواردن و دونیاویستین کات بەسەرببەن هەروەها نابێت لەگەڵ کەسێکدا کەسەرقاڵی هەڵەو تاوانو لەبیرنەون وە پشتگوێ خستنی خۆخەڵەفاندن کات بەسەر ببەن وە ناشبێت لەگەڵ کاسانێکدا بن کەسە رقاڵ شتی بێ بنەماو پڕو پوچن  دەربچن لەگەڵیان کات بەسەر بەن لە لە ڕابواردن شتی بێ بنەمادا لە بەر ڕێزو گەورەی قورئان دەبێت خۆیان بپارێزێن لەهەمو لهو لعب شت و کەساێنێک کەهیچ سنورێکی دینو ڕەوشتیان نیە وگوێنادەن بەهیچ شتێک...(#الله_تعالى)خۆمان و ماڵ و منداڵمان بكات بەئەهلی قورئان و وەدرومان بگرێ لەهەمو شوبوهات وشەهەواتێکی دین ودونیا.اللهم_آمين☝️

#م_نامق_امامی📝

#١٥_صفر_١٤٤٦🌙


https://t.me/iyimami