کەناڵی مامۆستا.نامق ئیمامی
230 subscribers
510 photos
879 videos
95 files
283 links
بسم الله الرحمن الرحيم

ــ (#الله تعالى) ــ ئەفەرموێت(قُلْ هَٰذِهِ سَبِيلِي أَدْعُو إِلَى اللَّهِ ۚ عَلَىٰ بَصِيرَةٍ أَنَا وَمَنِ اتَّبَعَنِي ۖ وَسُبْحَانَ اللَّهِ وَمَا أَنَا مِنَ الْمُشْرِكِينَ)#سورة #يوسف #آية١٠٨📚
Download Telegram
بسم الله الرحمن الرحيم

السلام عليكم ورحمةالله وبركاته

ژیانی دونیا وەک چواروەرزی ساڵە👇

چوار وەرزەی ساڵ پەندو ئامۆژگاری تیایە
(تعریف)ـێکی ژینی دونیاومردن تا دواڕۆژی تیایە👇

سەرمای زستان بەهاری سەوزی لەدوایە
بەهاردوای هات هاوینی گەرم دێتەکایە👇

دوای هاوینیش پایزە کەعومری وەرزی کۆتایە
ژینیش وایە واتا ئەیەتی(#العسریسرا)ــیە👇

ناخۆشی هات  حەتمەن خۆشیی لەگەڵدایە
ئەمەقسەی بەشرنیە گومان بکەین ئایاوایە!؟👇

بەڵکو فەرمانی(#اللە)ـیە هەمو ژیان هەرئاوایە
کە(#امر)ـی کردهەموو شتێک گۆڕان کاری بەسەردایە📝

.نامیق ئیمامی📝
This media is not supported in your browser
VIEW IN TELEGRAM
بسم اللە الرحمن الرحیم

السلام علیکم ورحمةاللەوبركاته

بومولەرزە هات ڕات دەوەشێنی
بەردی بناغە لەبن دەر دێنێ 📝

ئەمە نیشانەی هێزی (#اللە)ـیە
حەتمەن پەیامی ئەوی لەلایە📝

بۆیە تازوە با تۆبە بکەین
وەڵامێک بۆ گۆڕ ئامادەبکەین📝

فریات ناکەوێت(#منصب)وپارە
حاکمی  عادل پەروەردگارە📝

هەژار یا مسکین یا خاوەن سامان
هەمو لە بەردەم لێ پرسینەوەدان📝

کەواتە براو خوشکی موسوڵمان
خەمی قەبرت بێ نەک ماڵ وگیرفان📝

فریات ناکەوێت هەرچی کردوتە
جگە لەو خێرەی پێشخۆت ناردوتە📝

دۆست وخزمانو ماڵو منداڵت
گشت کۆدەبنەوەبۆ لەخاک نانت📝

بەدوعا کردن بۆ تۆوخزمانت
بەجێت ئەهێڵن دوای لەخاک نانت📝

ئەوەی کردوتە لەکردەوەی چاک
دەگاتە فریات لەوێ لەژێر خاک📝

پەنات پێ دەگرین(#خالقی)جیهان
دانەری زەوی ڕاگری ئاسمان 📝

نە بومەلەرزە نەهیچ سزایە
بەبێ(#أمر)ــی تۆ نایەنەکایە📝

هیچ کەس ناتوانێ ڕێگات لێ بگرێ
بە(#کن فیکن )ـنێکت هەموشت دەکرێ 📝

دان بەوەدەنێن کەتاوان کارین
بەڵام خۆ بەندەی پەروەردگارین📝

بە(#غفور)ـي خۆت لێمان خۆش ببە
لەگشت تاوانێک ئامانوتەوبە📝

(#أستغفراللەمن جميع الذنوب عظيمها وصغيرها)☝️😭

.نامیق ئیمامی📝

٢٥/#رجب/١٤٤٤🌙
بسم اللە الرحمن الرحیم

ئامۆژگاریمان بۆ ئەو لاوانەی بەتەمای هاسەر گیرن لەژێ ناو نیشانی (#یاساکانی ژینی هاوسەری)👇

ئەگەر نرخی ژن تەنها جوانی بێت
ڕێزی پیاوانیش هەرسامانی بێت📝

هیچ باسێک نەبێت لەدینو ڕەوشت
لە بنەماڵەو خزم و کەس و پشت📝

بێشک ئەو ژینە بەناغەی بەتاڵە
پڕە لە بۆڵەو  لە دەمە قاڵە📝

لەدوای نەمانی سامانو جوانی
دور دەکەونەوە لە کامەرانی📝

چونکە سەرەتای ژینیان ئاوابوو
خواستی هەردو لا جوانی وسامان بوو📝

پیاو تەنها ژنێ شۆخو شەنگ ویست
ژنیش  لەوپیاوە پارەو خانوی ویست📝

کە نەهاتە جێ دواکاریەکان
ئیتر  نامێنێ قەدرو قیمەتیان📝

ژینی هەردوکیان دەبێتە زندان
دەیدەنە پاڵ یەک  تۆهمەت وبوهتان📝

چونکە سەرتا وایان هێناوە
دینی (#اللە) یان گوێ پێنەداوە📝

گوێیان نەداوە بەیاسای(#قرآن)
چۆن دای ڕشتوە دەستوری ژیان 📝

تێبگەن  ژینی هاوبەش ئاوایە
هاوسەر بۆیەکتر وەک پۆشاک وایە📝

قسەی کەس نیە ئەمە(#قرآن)ـە
وتەو دەستوری (#اللە)ـی کارزانە📝

خۆی دای ڕشتوە ژیان چۆن بکەیت
چۆن سەکینەیەک بۆ خۆت ساز بکەیت📝

لەکاتی غەمو ناسۆری دونیا
هەردوو لا بۆ یەک ببن بەسوکنا📝

با ئەمە دەرس بێ بۆ هەمو لاوێ
سەرتای ژینت با(#بسم اللە)بێ📝

بەرنامەی ژینتان  تەنها (#قرآن)بێ
(َّوَد)ـەو(َحْمَ)ـە لەنێوانتان بێ📝

ئیتر نامێنێ ناخۆشی  ژیان 
گرفتی جوانی و سەروەتوسامان📝

بەختەوەر دەبەن هەتا لە دونیان
دەبنە جێ ڕێزی دراوسێ و خزمان📝

.نامیق ئیمامی📝

٢١/#صفر/١٤٣٨🌙
Media is too big
VIEW IN TELEGRAM
ماڵ ئاوای لەمانگی  #رمضان😭☝️

ماڵ ئاوا ئەی #شامانگی ساڵ😭👋

بەدەنگەخۆشەکەی  #مامۆستای خۆشەویست(#حمزبرزنجی)داواکارم
(#اللەتعالی)بی پارێزێت😭🤲

کێ هەیە گوێی لێ بگرێت و خۆی پێ بگیرێت😭


(#یااللە)ئەگەر باش میوانداريمان لەم میوانە خۆشەویستە ئەرک سوکە ڕۆح سوکە کەمانگی(#رمضان)ــە نەکردوە لێمان خۆشبە☝️🤲

(#یااللە)ئەوپەرستشەکەمەی کاشایستە پەرستش نەبو بۆتۆ کردمان لێ مان قبوڵ بکە مەیدەوە بەناو چاوانماندا ئێمە بەندەی تۆین چاوەڕێ (#الرحمن)ــی تۆین بەتاوانی خۆمان لەگەڵمان مەیکە☝️🤲

(#یااللە)لەبەر کەمو کوڕیمان (#رمضان) شکاتمان لێ نەکات بەڵکو ببێتەشاهید بەسەرمانەوە ...اللهم آمين🤲☝️

.نامیق ئیمامی☝️

٢٩/#رمضان/١٤٤٤🌙

📚🌴🕋🕌📚🌴🕋🕌📚🌴🕋🕌
This media is not supported in your browser
VIEW IN TELEGRAM
.نامیق ئیمامی 🕋

#باسی #رمضان  بەشی #سی🌙👆

#چۆن #نوێژی #جەژن دەکرێت ؟🌴👆


🕋🌴🌴🌴🌴🌴🌴🌴🌙🕌
This media is not supported in your browser
VIEW IN TELEGRAM
.نامیق ئیمامی 🕋

#باسی #رمضان  بەشی #سی🌙👆



🕋🌴🌴🌴🌴🌴🌴🌴🌙🕌
.نامیق ئیمامی☝️

#وەڵامی ئایا ئەگەر جەژن کەوتە ڕۆژی (#جمعە)هەینی هەرکەس نوێژی جەژنی کرد دەتوانێت نوێژی (#جمعة)هەینی نەکات...!؟؟
Audio
.نامیق ئیمامی👇

#وەڵامی ئەوپرسیارەی کە ئایا کەسێک ڕۆژوی مانگی(#رمضان)ــی لەسەر بێت یا قەرزار بێت(#شەش) ڕۆژی(#شوال)ــیاخود (#شەشەڵان) بگرێت پێش قەرزکە یاخود قەرزەکە بگرێت ئینجا شەش ڕۆژی(#شوال) بەڕۆژو بێت.....؟☝️
کەناڵی مامۆستا.نامق ئیمامی
بسم اللەالرحمن الرحيم

  پرسیاری کەناڵي ڕەسمی(م.نامق امامی)👇 چوارکەس بەناوی(عبدالله)لەناو(اصحاب رضي اللەعنهم)لەبەر زانایان لە(قرآن)و(حديث) بە(عبادلةأربعة)واتەچوار(عبداللە)زاناکەناسراوەن کام لەمانە ی تیادانــەبو 👇
بسم اللەالرحمن الرحيم

السلام عليكم ورحمةاللەوبركاته

بەڕێزان بۆدڵنیایتان لەوەڵامی پرسیاری کەناڵی(.نامیق ئیمامی)لەسەر ئەوەی کە ئایا کێ لەو(#پێنج) کەس لە(#عبادلة اربعة)نـەبــون واتە چوار(#عبداللە)زاناکەی ناو (#اصحاب رضي الله عنهم) سەرەتا هەندێک دەپرسن خۆی چوارە بۆتۆ(#پێنج) ئیختیارت داناوە...؟👇

لەوەڵامدا دەڵێن ئێمە گوتومانە لەو (#پێنجـە) کەسێکیان لە(#عبادلەاربعە)نـیــە (#پێنج) دانەیەکی لێ دەر بکەیت دەکاتە(#چوار)بۆیە ئەوکات بەدوای کەسی چوارەم ناگەڕێن یەکسەر وەڵامەکەیان دەست دەکەوێت👇

#ئێستاوەڵامی ڕاست ئەوانەی ئیشارەتیان لە ناوی  هاوەڵی بەڕێز(#عبداللە بن مسعودرضي اللەعنە)ـدا وەڵامی (#ڕاســت)ودروستیان داوەتەوە💯

#جا بۆزانیاریاری زیاترکورتەیەک لە ژیانی(#عبداللەبن مسعودرضي الله عنه)كوڕی (#غافل)کوڕی(#حبيب)کوڕی(شمخ)کوڕی(#فار)کوڕی(#مخزوم)کوڕی(#صاهلة)کوڕی(#كاهل)کوڕی (#الحارث) کوڕی (#تميم)کوڕ(#سعد) کوڕی  (#هذيل) کوڕ (#مدركة) کوڕی (#إلياس)(# الهذلي المكي)دایکیش(#أم عبد کچی(#عبدود)کوڕی(#سواء)کوڕی(#قريم)کوڕی (#صاهلة)لەهۆزی(#هذيل)👇

ئەم هاوەڵە بەڕێزە لە(طائیف)لەدایک بوە لە(#مککە)گەورە بووە باوکی پێش ئیسلام لەوێ ژیاوەوهەرلەوێش مردوە لە سەردەمی جاهلیدا هاوپەیمانی لەگەڵ(#عبد)کوڕ(#الحریث) کوڕی(#زەهرا)کردوە،بەڵام پێش ئەوەی ماڵی(#الارقم)ببێتە شوێنی بانگەوازی (#رسولﷺ)وە(#اصحاب رضي اللەعنهم)موسڵمان بووەلەوشەشەم کەسەی ئەوشەشەکەسەی سەرتا بوە کەئیسلامیان قبوڵ کردوە باوەڕیان هێناوە👇

خاوەنی باڵایەکی بچوکو جەستەیەکی زەعیفی بەڵام بەهیزبوە قژی تائەندازەی گوێیەکانی هاتوە ناس ناوی(#ابن ام عبد)بوە بەڵام دوای موسوڵمانی(#رسولﷺ) کونیەی (#ابوعبدالرحمن)بۆداناو📚

چیرۆکی موسوڵمان بون خۆی بۆمان دەگێڕیتەوە دەفەرموێت من شوانی مەڕەکانی(#عقبة)کوڕی(#أبي معيط) بوم (#رسولﷺ)لەگەڵ(#ابوبکر رضي اللەعنه) بەلامدا تێپەڕین بانگی کردم شیرت پێیە پێمان بدەی منیش گوتم ئاخر من شوانم ئەمانەش ئەمانەتن لەدەستم ناتوانم شیرتان پێ بدەم  (#رسولﷺ)فەرموی مەڕێکم بۆ بهێنە هیچ شیری نەبێ منیش دانەیەک بۆ برد دەستی هێنا بە گوانی مەڕەکەدا گوانی پڕبو لەشیر قاپێکی لێدۆشی خۆی لێی خواردەوەو پاشان دای بە (#ابوبکررضي اللەعنه)ئەویش خواردیەوە ئییر گوانی مەڕەکە گەڕایەوە شوێن خۆی منیش زۆر بەلامەوە سەیر بو گوتم فێرم بکە چیت فەرمو ئەو مەڕەگوانی پڕ شیر بو ئەیش فەرموی کە ئەو نێرداوی(#اللە)باسی ئیسلامی بۆ کردم منیش باوەڕم پێ هێناو موسوڵمان👇

ئیتر(#عبداللەبن مسعود رضي اللەعنە) لەو ڕۆژەوەی کە موسوڵمان بوە لەخزمەتی
(#رسولﷺ)دا بوە هەڵگری نەعلەکان و سیواکەکەی بوە (#٧٠سورة)ـتی ڕاستەخۆ لە(#رسولﷺ)ـوە لەبەر کردوە خۆی دەفەرموێت هیچ(#سورة)ـێک یاخود هیچ(#آية)ـتێک نیەمن دەزانم کەی دابەزیوە(#سبب نزول)واتەهۆکاری دابەزینەکەی چی بوە لەکوێ دابەزیوە👇

ئەوکاتەی لەماڵی(#ارقم)کوڕی(#ابورقم) کۆدەبونەوە ئەیان گوت باکەسێک بڕوات لەپاڵ دیواری(#کعبە) (#القرآن)بخوێنێت خاوەن كەسوکارو بنەماڵو دەوڵەمەند بێت بۆ ئەوەی بتوانن پارێزگاری لێ بکەن👇

بەڵام ئەو لەگەڵ ئەوەی هیچ کەسوکاری نەبو وە ئەبچوک زەعیف بو لەهەمان کاتادا بەجەرگیش بو هەربۆیە  یەکەم کەس بوە کەتوانی وێتی لەپاڵ(#کعبە) بەدەنگی بەرز(#قرآن)بخوێنێت قوریش بەتای بەت(#ابوجهل)زۆر ئازاری داوە بەڵام ئەوبەجەرگو ئازاو خۆڕاگربوە گوێی نەداوە بە لێدان و ئەزیەت دانی قوریش کەلەکاتی خوێندی(#قرآن)ــدا 👇

دەنگێکی خۆشیشی هەبوەبۆیە وەک خۆی دەفەرموێت(#رسولﷺ)داوای لێکردم(#قرآن) ـی بۆ بخوێنم گوتم بۆتۆ دابەزیوە من بی خوێنم ؟ فەرموی پێم خۆشە لەغەیری خۆم گوێم لێبێت ئینجادەفەرموێت منیش(#سورة) (#النساء)ـم بۆخوێند تاگەیشتمەئەو(#آية)ـەیە👇

کە(#اللەتعالی)دەفەرموێت(فكيف  إذا جئنا من كل أمة بشهيد وجئنا بك على هؤلاء شهيدا)#النساء/٤١📚

واتە ئەبێ حاڵی کافران چۆن بێت کاتێک لە ھەموو لەئومەتێکدا شایەتێک یا نێرداوێک (پێغەمبەر)ێکمان مان هێناو وە تۆیشمان ھێنائەی(#محمدﷺ)کردنمان بەشایەت بەسەر ئائەوانەوە..؟📚

ئینجا(رسولﷺ)فەرموی بەسە فرمێسک بە چاوکانیدا هاتەخوارەوە👇

👇👇👇