کەناڵی مامۆستا.نامق ئیمامی
234 subscribers
503 photos
868 videos
95 files
263 links
بسم الله الرحمن الرحيم

ــ (#الله تعالى) ــ ئەفەرموێت(قُلْ هَٰذِهِ سَبِيلِي أَدْعُو إِلَى اللَّهِ ۚ عَلَىٰ بَصِيرَةٍ أَنَا وَمَنِ اتَّبَعَنِي ۖ وَسُبْحَانَ اللَّهِ وَمَا أَنَا مِنَ الْمُشْرِكِينَ)#سورة #يوسف #آية١٠٨📚
Download Telegram
بسم الله الرحمن الرحيم


السلام عليكم ورحمةالله وبركاته

(#الله_متعال)دەفەرموێت(..اتستبدلون الذي هوأدنى بالذي هوخير...)واتە ئایا ئێوەشتی باش و بەسود دەگۆڕنەوە بەشتی بێکەڵک و خراپ ...؟؟؟!!!📚

بەڕێزان ئەم(#آية)هەموڕۆژێک بەچاوی سەری خۆمان دەی بینین دوبارە وچەند بارە دەبێتەوە بۆنمونە ئەگەر کەمێک سەرنج بدەین زۆرێک دەبینین وازی لە حوکمی (#اللەمتعال) هێناوە کە پڕێتی لەدین و ئەخلاق و داد پەروەری دوای یاسایەک کە وتوە پڕێتی لە کفرو شیرک و بێڕەوشتی و ظولم ستەم 🤯

جادڵنیابن ئەم جۆرە بیر کردنەوەیە بێجگەلەوەی کفرو شیرک دوبارەرە بونەوەی مێژوی قەومەکەی (#موسی_علیەالسلام)ــیشە👇

بۆیە دەڵێین ئاگاداربن  گۆڕینەوەی حوکمی (#القرآن) بەیاساي کفری ديمقراطي هیچ فەرقی نیە لەگەڵ گۆڕینەوەی گۆشتی شەلەقەو گازۆ بە نیسک ونۆک و پیازو سیر،.. ئەم جەهالەت ونەفامیە  هەمان مێژوە دوبارە دەبێتەوە 🤯

(#اللە_متعال)خۆمان و ماڵ و مناڵمان بپارێزێت لە بەم(#بنی_ئیسرائیل)ــیانە حسابمان نەکات وە لەگەڵیان حەشرمان نەکات ...#اللهم_آمين 🤲

#م_نامق_إمامي📝

#١_ربیع_الاول_١٤٤٣🌙


https://t.me/iyimami
بسم الله الرحمن الرحيم

السلام عليكم ورحمةالله وبركاته

 ئەگەر  حەقو ڕاستیت  بۆ هەرکەس ڕون کردەوە قبوڵی نەکرد ئەوە بزانە تەنها دوهۆکار هەیە 👇

یەکەم:باوەڕی پێی نیەو کافرە بەو حەقو ڕاستیە بۆیە هەرچی پێی بڵێیت باوەڕت پێ ناکات وەک کورد دەڵێت (لەم گوێی دەڕوات لەوی تر دەر دەچێت)وەک ئەوە وایە هیچی نەبیستبێت ئەمجۆرەیان (#اللەتعالی)لەبارەیانەوە دەفەرموێت( إن الذين كفروا سواء عليهم ءانذرتهم ام لم تنذرهم لايؤمنون)#البقرة_٦📚

واتە ئه‌وانه‌ی کە کافرو بێ باوه‌ڕ بوون هەرچەند بانەگەوازی حەقیان بۆ ڕون بکەیتەوە ئاگاداریان بکەیتەوە یاخود نەیکەیتەوە ئەوا هەر وەک یەک وایە بۆیان چونکە هیچ باوه‌ڕ و ئیمان ناهێنن...بەو ڕاستیە وشوێنی ناکەون...📚

دووەم یاخود باوەڕی پێی هەیە بەڵام پێی عەیبە شوێن حەقو ڕاستی بکەوێت  ئەمەش کەسانێکی خاون هەواو کبیرو خۆ بەزل زانن وەک (#رسول_اللەﷺ) دەفەرموێت (الکبر بطر الحق وغمط الناس)#رواەمسلم📚

واتە کیبرو خۆبەزل زانین بریتیە لەوەی کەسێک  حەقی بۆ ڕون بکەیتەوە ئەو رەتی بکاتەوە وەخەڵکیش بەنزمتر لەخۆی ببینێ بچوک سەیریان بکات وەک بڵێت ئەوەکێیە خەریکە ئامۆژگاری من دەکات!!؟📚

جا با ئەمانە ئەگەر ڕەئیسە ئەگەر وەزیرە ئەگەر هەر پلەو پۆستێکی هەیەو پێوەی دەنازێت ڕێگرە لەوەی حەقو ڕاستی ببیستێت ئیتر بێ باوەڕە پێیای یاخود خۆبەزل زانە فەرق ناکات.. ئەمانە ناچنە بەهەشتەوە بەبەڵگەی ئەوەی (#رسول_اللەﷺ) دەفەرموێت(لا يدخل الجنة من كان  في قلبه مثقال ذرة كبر....)#اخرجه_مسلم📚

واتە ناچێتە بەهەشتەوە ئەوکەسەی بەئەندازەی گەردیلە یەکی بچوک کیبرو خۆ بەزل زانین لەدڵی دابێت 📚

هەروەها(#اللەتعالى)دەفەرموێ ئەو جۆرەکەسانە لەکاتی حەشور حیسابدا بەکوێری حەشرو حسابیان لەگەڵ دەکرێت جا پرسیار دەکەن ئەی پەوەردگارا بۆ بەکوێری حسابمان لەگەڵ دەکەیت خۆ ئێمە لەدونیا چاومان ساغ بوو ئەویش پێیان  دەفەرموێت لەبەرئەوەی ئێوە لە لەئاستی ئایەتو ڕاستیەکان کوێر بوون خۆتان لێ کەڕو کوێر کرد بۆیە ئێمەش ئێستا بەکوێری حەشورحسابتان لەگەڵ دەکەین 👇

داواکارم(#اللە_متعال)ئیمانمان سەلامەت بکات و بمان پارێزێت لە کیبرو خۆ بەزل زانین...اللهم_آمين☝️

#م_نامق_إمامي📝

#٢٨_صفر_١٤٤٦🌙

https://t.me/iyimami
Media is too big
VIEW IN TELEGRAM
زۆر کەسانێک کە پشتیان پێ دەبەستی کەچی بەداخەوە لەتەنگانەدا   لەترسی کفرو عەلمانیەت بێت یان لەبەر مەنصەبو دەسەڵاتی دونیای بێت لێت ڕادەکەن و پشتت تێ دەکەن کاتێکیش  خۆیان دەکەونە تەنگیەوە ئینجا لەغیابتداهەست بە بۆشایەکی گەورە دەکەن  ☝️

ئەم ڤیدۆیە برایەکی عەزیز بۆی ناردم کە لەیەکێک لە کەناڵە(#حیزبـی)ـە کانەوە پەخش دەکرێت ئەمە سوردێکی جەنابی مامۆستا کرێکارە (#اللهم_فك_اسره) بەداخەوە تازە ئێستا  لەغیابیاندا هەست بە بۆشایەک یاخود کەلێنێکی  گەورە دەکەن ....#اللەتعالي بەرچاوڕونیمان پێ بدات جەنابی مامۆستا هەمو زیندانیانی ئەهلی توحید ڕزگار بکات .... #اللهم_آمين📝

#م_نامق_امامی📝

#٢٩_صفر_١٤٤٦🌙

https://t.me/iyimami
بسم الله الرحمن الرحيم

السلام عليكم ورحمةالله وبركاته

بەڕێزان(#حسن_البصري_رحمه_الله)ڕێک دەڵێی ئەم قسەی بۆبەناو زانایانی بانگ خوازی ئەم سەردرمەکردوەئەفەرموێت(إن الله اخذ على العلماء ثلاثا لا يشترون به ثمنا قليلا ولا يتبعون فیە الهوى ولا يخشون فيه احدا)#القضاة_لوكيع_ص_٢٠٠📚

واتە(#الله_تعالي)سێ شتی بەعالم و زانایان  سپاردووە کەدەبێت ئاگاداریان بن👇

#یەکەم نابێت بەنرخێکی کەم دینەکەیان بفرۆشن واتە عقیدەو دەعوەو دینداری نەکەنە هۆکاری کەسابەت وبژێو ژیانیان👇

#دووەم نابێت شوێن هەواو ئارەزووی خۆیان  بکەون واتە بۆیان دروست نیە بەهیچ جۆرێک بەهەواو ئارەزوی خۆیان ەخەڵکی تر دین بۆگۆڕێت👇

#سێ_یەم نابێت لەکەس بترسن.واتە لەگەیاندنی حەقو ڕاستیەکاندا ترسو بیمیان لەهیچ کەس نەبێت جگەلەاللە👇

بەداخەوە زۆرێک ئەوانەی ئێستاخۆیان بە ئەهلی عیلم  دەزانن ئەگەر ئەم سێ خاڵانەی هەمو تیادا نەبێت یەک دوانێکیان هەرتیادایە لەدین فرۆشتنەوە بگرە تاخزمەت کاری طاغوتان..🤯

داوکارم لە(#الله_تعالی) ترسمان لەهیچ کەسو شتی تر نەبێت جگە لەخۆی وامان لێ بکات بۆ دین بژین نەک بەدین بژین....#اللهم_آمين☝️

#م_نامق_إمامي📝

#٦_ربيع_الاول_١٤٤٦🌙
(#م_نـامــق_إمــامــي) بـاســـي مــولــود گــێــڕان لــەمـانــگـی(#ربـیــع_الأول)ــدا🌜


بەڕێزان وامانگی(#ربیع_الاول)هات واتە ئەو مانگەی کە(#رسولﷺ) تیایدا لەدایک بوە وەهەر لەو مانگەشدا وەفاتی کردوە  جا بیکەن بە پرسیارێک بۆ ئەوانەی مەولودو  تەعزێ بە جائیز دەزانن  پێیان بڵێن باشە بۆ لەدایک بونەکەی مەولود بگێڕین یا بۆ مردنەکەی تەعزێ بگێرین...!؟؟ ☝️ 

تێبینی:هەرچەندە(#جمهور)وادەفەرمون بەڵام هیچ بەڵگەیەکی(#صحيح)ڕاست و(#قطع)ــي نیە جێگیر بێت کە(#رسولﷺ) لە(#١٢ربیع_الاول)لەدایک بوە تەنها ئەوەندە جێگر بوە لە(#دووشەمــ)ـمە لە مانگی (#ربیع_الاول) لەدایک بوە👇

بەڵام بە(#اجماع)کۆدەنگی زانایان دەفەرمون لە ڕۆژی (#دووشەمــ)ـمە(#١٢_ربیع_الاول)وەفاتی فەرموە👇

یەعنی ئەوانەی مولود ئەگێڕن لە(#١٢_ربیع_الاول) لەڕۆژی وەفاتیداحەفلەدەکەن  وشیرینی وحەلەویات دەخۆن خۆشی دەر دەبڕن نەک ڕۆژی لەدایک بونی بەداخەوە بێ ئەوەی بزانن خەڵکیش وخۆشیان توشی گومڕای کردوە☝️

(#اللەتعالی) لەگومڕاي بمان پارێزێت..اللهم آمين☝️🤲

لە ئەونوسینەی خوارەوە باسی مولود گێڕان و سەرەتای سەرهەڵدانی بەتەواوی بزانن  🤲☝️ 

م.#نامق_إمامي📝

٧/#ربـيع_الأول_١٤٤٥🌙
بسم الله ارحمن الرحيم

السلام عليكم ورحمةاللەوبرکاتە🌴

وامانگی(#ربیع_الاول)هات واتەئەو مانگەی كە(#رسولﷺ)تيايدا لەدايك بوەو هەرلەو مانگەشدا كۆچی دواي کردوە👇

جائێستا ئێمە بۆ لەدايك  بونەكەي مەولود بگێڕین یان بۆ مردنەكەي تەعزيە بگێرین؟ بۆوەڵامی  ئەم پرسیارە  دەبێت بگەڕێنەوە بۆلای(#اللەتعالی)و(#رسولﷺ)وە زانایان بزانین چیمان پێ دەفەرمون👇

(#اللەتعالی)دەفەرموێت (فاسالو اهل الذكر ان كنتم لاتعلمون)واتە پرسیار لە ئەلی  ذكر  بکەن لەشتێک ئێوە نازانن👇

باپرسیارلە((#رسولﷺ)و(اصحاب رضي الله عنهم)وە چوارسەرمذهب كەش (#رحمهم_اللە)بكەين بزانين یایا  ئەوان چیمان پێ دەڵێن لەقورئان وسونەت دا لەسەرمەولود ئەنجام دەدەن📚

بەرێزان باش بزانن كاتێك(#اللەتعالی) بە خۆشەويسترين كەسي كە((#رسولﷺ) دەفەرموێت(ثم جعلناك على شريعة من الامري فاتبعها ولاتتبع أهوائ الذين لايعلمون) #سورةالحاثية١٨📚

واتە ئەي(#محمدﷺ) ئێمەتۆمان خستوەتەسەر شەريعەتێكي تەواودەربارەي هەموكاروبارێكي دين ودونيا كەواتە شوێني بكەوەپەيڕەوي لێ بكە نەكەي بكەويتەدواي هەواو ئارەزو حەزي ئەوانەي كە هيچ نازان.📚

كەواتە بەپێي ئەم ئايەتەو چەندين ئايەتي تر يش دەبێت هەموعيبادەتيێك بەپی بەڵگەبێت وەبۆهيچ كەسێک نيەشتێك بێنێتە ناودينەوەبەبێ بەڵگەي شرعي📚


هەربۆیەش(#رسولﷺ) بەبێ هيچ بنامايەك و وەلەخۆيەوە هيچ عیباداتێکی نەكردوە ئەوەتا(#اللەتعالی) لە(#قرآن)ـدا دەفەرموێت(ان اتبع مايوحى الي)#سورة الأحقاف٩📚

واتەئەي(#محمدﷺ) بەقەومەكەت بڵێ كەمن تەنها شوێن ئەوشەريعەتەدەكەوم كە بەوحي لەلايەن(#الله)وەبۆم دێت📚

لێرادا ڕونە ئێمەش دەبێت شوێن ئەو  بكەوين(الاتباع لا الابتداع)واتەشوێن كەوتەبين نەك داهێنەرو پێشكەوتەي بين☝️

جاگرنگە بزانین ئەو فەرماني نە كرد مەولودبكەن خۆيشي نەی كردوە  وەهەروەها  (#اصحاب_رضي_اللە_عنهم)کەنزیک ترین کەس بون لە(#رسولﷺ)لەگەڵی ژیاون ئەوان يادي لەدايك بونيان نەكردووە بەڵكو بەرۆژێكي ئاسايانداناوە وەهەرگيزنەچون لەيادي لەدايك بوني دا ئاهەنگ بگێرن وە پەرستشێكي تايبەتيان بەوبۆنەوە ئەنجام نەداوە تەنهالە ومانگەدا تايبەتيان كردبێت بەڵكو هەموكات هەر چی(#رسولﷺ) كردبێتی ئەوانيش بەدڵو بەگيان كردويانە بۆيە ئێمەيش دەڵێين(والخير كله في اتباع السلف صالح)📚

واتەباشترين خێر وچاكەئەوەيە كەبەدوای پێشينەكانمانەوەبرۆين  واتەهاوەڵەبەڕێزەكان📚

وەهەروەها زانایانی هەر چوارمەذهبە كەش کە شوێنكەوتەي ئەوانن هیچیان مەولوديان نەگیراوەكە كاتێك ئەمانە كە(#خيرالقرون)بون مەولوديان نەگیرابی ئێستا بەچی بەڵگەیەک دروستە بکرێت ؟👇

بێ گومان هیچ بۆیە  هەركەس بيكا داهێنراوەو خێری تیانیەچونکە(لوكان خيرا لسبقونااليه)واتەهەرشتێك خێربوايە پێشینەكاني ئێمەزوترئەيانكرد📚

ئێستابابزانین بۆچی لەم سەردەمەدا دەکرێت سەرەتای سەرهەڵدانی لەکوێوە هاتوە؟👇

بەرێزان سەرتای مولود شيعاكان دايان هێناوە وەیەكەم كەس كەمولودي بۆ(#رسولﷺ)گێڕاخەليفەي(#فاطميە)كان بوو لە(#قاهيرە)كەلەسەدەي(٤)ــمي كۆچيدابوو بيني گاوروجولەكەئاهەنگ بۆ پێغەمبەركانيان دەگێڕن ئەويش وتي بائێمەيش مەولود بگێڕین بۆ پێغەمبەرو گەورەكانی خۆمان👇

بۆيەهات نەك هەربۆلەدايكبوني (#رسولﷺ)بەڵكوبۆلەدايك بوني چەندكەسی مەولودیان گێڕاکەوانە (#امامي_على_وفاطمة_وامامي_حسين_امامي حسن_رضي_اللەعنهم)وەيادي لەديك بوني خەليفەي خۆيان و هەندێكي تر لةلە ئيمامەكانيان كردئيتر ئەمە سەرتاي سەرهەلەڵ داني ئەم بيدعەيەبوو تاكو(٥١٥)كۆچي كە (#الافضل_بن_اميرالجيوش)هاتوبوبەمايەي نەهێشتوكاڵ كردنەوەي👇

دواي ئەولەساڵي(٥٢٤)كۆچيدا دوبارەلەسەردەمي فەرمان ڕەواکانی ئەواندا سەري هەڵدايەوە وەسوڵتان(#مظفري)ــش لە(#موصل)ئەم مولودەي لەناوكوردا زینوکردەوە بۆیەهەتائيستائەوبيدعەيەباوە ڕێگەخۆشكردنێكە بۆشيرك وتەقليدكردني گاورەكانيشە📚

کەوایەئيتر بۆمان ڕون بويەوە ئەمە بيدعەيە نەكراوەو هيچ بنەمايەكي شرعي نيە بۆ ئەنجام داني بەڵكو تەنها چاولێ كەريەلەكە وەچاولێ كردنيش بةهيچ جۆريك لەديني ئسلامدا ڕێگەي پێ نادریت كەمادەم زيادەبێت  نابێت ئەنجام بدرێت واتەداهێنراوە كە بەنەصي فەرمودەي(#صحيح)دەفەرموێت (كل بدعةضلال وكل ضلاة في النار)واتەهەموداهێنراوێك گومڕاييە وەهەموگومراييەكيش بۆناوئاگرە☝️

#تێبینی:هیچ بەڵگەیەکی(#صحيح)ڕاست و(#قطع)ـي نیە جێگیر بێت کە(#رسولﷺ) لە(#١٢ربیع_الاول)لەدایک بوە تەنها جێگری بوە لە(دووشەمـ)ـمەلەمانگی(#ربیع_الاول) لەدایک بوە👇

بەڵام(#اجماع)کۆدەنگی زانایان دەفەرمون لە ڕۆژی (#دووشەمـ)ـمە(#١٢ربیع_الاول)وەفاتی فەرموە👇

یەعنی ئەوانەی مولود ئەگێڕن لە(#١٢_ربیع_الاول)لەڕۆژی وەفاتیداحەفلەدەکەن  وشیرینی وحەلەویات دەخۆن خۆشی دەردەبڕن نەک ڕۆژی لەدایک بونی بەداخەوەبێ ئەوەی بزانن خەڵکیش وخۆشیان توشی گومڕای کردوە☝️

(#اللەتعالی)لەگومڕاي بمان پارێزێت..#اللهم_آمين☝️🤲

#م_نامق_إمامي📝

#٧_ربـيع_الأول_١٤٤٥🌙

https://t.me/iyimami
بسم الله الرحمن الرحيم

السلام عليكم ورحمةالله وبركاته

عیزەتو سەر بەرزی و ڕیزق و ڕۆزی و دەسەڵات و خۆش بەخەتی دونیاو دواڕۆژ تەها بەفەرمانی(#اللەتعالی)ـە و لەژێر دەسەڵاتی ئەو دایە وەک خۆی لەقورئانی پیرۆزدا دەفەرموێت 👇

(قل اللهم مالك الملك تؤتي الملك من تشاء وتنزع الملك ممن تشاء وتعز من تشاء وتذل من تشاء بيدك الخير إنك على كل شيء قدير )#سورة_آل_عمران٢٦📚

واتە ئەی(#محمدﷺ) بڵێ بەئیمانداران بڵێن ئەی پەروەدرگارا هەموشێک تەنها بەفەرمان و دەسەڵاتی تۆیە بۆیه هەرکەس تۆ بتەوێت دەسەڵاتی پێدەدەی هەرکەسیش بتەوێت دەسەڵات لێ ئەسێنیتەوە ئەوەی تۆ بتەوێت بەعیزەوتو ڕێزادری دەکەیت ئەوەشی بتەوێت زەلیل و بێ ڕێزی دەکەیت ھەموو چاکەیەک بەدەستی تۆیە بەڕاستی تۆ بەسەر ھەموو شتێکدا بە توانایت📚

کەواتە دەبێ بزانین لای هیچ کەس هیچ شتێک بەدەست ناهێنی کەس ناتوانێت هیچت بۆ بکات کەفەرمانی پەروەردگاری  لەسەر نەبێت وەک (#إبن_قيم_الجوزی_رحمەاللە) دەفەرموێت(#سلف_رحمهم_الله_تعالى) فەرمویانە(الناس يطلبون العز بأبواب الملوك ولا يجدونه إلا في طاعة الله) #إغاثة_اللهفان_من_مصائد_الشيطان_٧٨_١📚

واتە خەڵکی یاخود مرۆڤەکان لە بەر دەرگای (مەلیک یا پاشا وحاکم ودەسەڵاتداران)ــدا  بەدوای عیزەت سەر بەرزی و شکۆمەندیدا دەگەڕێن بەڵام  دڵنیابن نای دۆزنەوە بەدەستی ناهێنن تەنها لە لای اللە نەبێت لە وەدانەبێ کە بگەڕێنەوە بۆ دین و گوێڕایەڵی فەرمانی(#اللەمتعال)📚

بەکورتی هەر کە گەڕوانەوە بۆ ئیمان و باوەڕ وجێ بەجێ کردنی فەرمانی(#اللە) و کافرو بێ باوەڕبون بە هەمو طاغوت و یاسایەکی دەست کرد....ئەوکات(#اللە) ئەوەی بیانەوێت لەهێزو دەسەڵات و عیززەت و سەر بەرزی پێیان دەبەخشێت ...#والله_أعلم☝️

داواکارم(#اللەتعالى)عیزەوت وشکۆو شەهامەتمان پێببەخشێت..اللهم_آمين☝️🤲

#م_نامق_إمامي📝

#٧_ربيع_الاول_١٤٤٦🌙


https://t.me/iyimami
بسم الله الرحمن الرحيم

السلام عليكم ورحمةالله وبركاته

ئەو هەواڵە دڵ تەزێنەی کە  بەباس کردنیشی خۆت پێ ناگیرێت کەچی بەداخەوە هەندێک خۆشی دەردەبڕن حەفلەی بۆدەگێڕن 😭👇


لەڕۆژێکی وەک ئەمڕۆدا هەواڵێکی دڵ تەزێن هەموشاری(#مدینەمنورە)دەهەژێنێت   دڵی هەمو ئەوانە دەسوتێنێ و غەمبار دە کات  کە هیچ شتێک ئەوەندەی ئەو هەواڵە غەمباری نەدەکردن هیچ شتێک  بەوحاڵەی نەدەگەیاندن کە بگەنە ئەو ئاستەی کە گەورە پیاوانی وەک (#عمر_رضي_الله_عنه) سوێند بخوات و بڵێت هەرکەس ئەوهەواڵە بڵاو کاتەوە بەم دارەی دەستم  لێی دەدەم هیچ غەمێک ئەوەندە لەسەر دڵیان گران نەبو کە وا لە حاڵیان بکات بگەنە ئاستی بورانەوە هیچ شتێک بەئەندازەی ئەوهەواڵە نەیدەتوانی والەحاڵی ئەوان بکات  چۆکی غەمباری لەباوەش بگرن و کزو ماتی دایان بگرێت..😭

لەڕۆژێکی وەک ئەمڕۆدا لەبەرەبەیانی  ڕۆژی دووشەممە(#١٢_ربیع_الأول)ساڵی (#١١هیجری) هەواڵی کۆچی دوای پێشەوای مرۆڤایەتی و زاناترین و غەم خۆرترین و دڵ سۆزترین کەسە لە هەموومرۆڤایتی لە نەفەسی  خۆییان بۆخۆیان درا بەگوێ(#اصحاب_رضي_اللەعنهم) دا چرای ڕوناک کەرەوەی ڕێگا هەرە تایکەکانیان  لەسەر کوژرایەوە ڕۆژگاری ڕونیان لێ بو بەشەوگاری تاریک😭

کەچی بەداخەوە ئەمڕۆ خەڵکانێک بەناوی دینەوە لەم رۆژەدا پیرۆز بای لەیەکتری دەکەن حەفلەو مەولود دەگێڕن شیرنیو حەلەوایات و سەربادان و مۆسیقاو پیاهەڵدانی ناشەرعی و هەندێک جار تێکەڵاویان ...  لەخەڵ کردوە بەدین بێ ئەوەی بزانن کە ئەمە نەک هەر سونەت و خێر نیە بەڵکو دوریان دەخاتەوە لە سونەت چونکەبەتەواوی پێچەوانەی سونەتی(#رسولﷺ)ئەوەش هەندێک لەجیاوازیەکانە👇

لەسونەتەکانی(#رسولﷺ)لە ڕۆژی لەدایک بونیدا لەهەمو دوشەممە کانی ساڵدا بەڕۆژو بوە ئەمان بەحساب لە بەر لەدایک بونی لەساڵێکدایەک ڕۆژ حەفلەدەگێڕن و شیرینی دەخۆن ئەمەش هەردوکی جیاوازەلەگەڵ سوننەتدا 👇

#یەکەم:دیاری کردنی ڕۆژێک لەساڵێکدا ئیتر هەرشتێک بێت وەک پەرتشبێت یا ئاهەنگ گێڕانو مەولود یاهەرناوێکی تر بێت👇

#دووم: شیرینی خواردنو حەفلەو مەولو جیاوازە لە بەڕۆژو بونو خۆ گرتنەوەلە خواردن و خواردنەوە  لەبەیانیوە تا ئێوارە👇

(#رسولﷺ) لە(#١٢_ربیع_الاول) کۆچی دوای کردوە(#اصحاب_رضي_اللەعنهم) تەنها لەو ڕۆژەدا غەمبارو دڵ تەنگ بون غەمبارییەکە شیان تەنها ئەوکاتەبوە نەیان کردوە بەعادەت هەموساڵێک لەو ڕۆژەدا غەمباربن کەچی ئێستا کراوە بەعادەت لە(#١٢_ربیع_الاول)ی هەموساڵێک حەفلەو مەولودوخۆشی دەگێڕن ئەمەشیان دوجار پێچەوانەیە👇

#یەکەم ڕۆژی مردنەکەیان کردوە بەلەدایک بون چونکە هیچ بەڵگەیەک نیە کە لە(#١٢ربیع_الاول) لەدایک بوبێت لەبەر ئەوە لەکاتی لەدایک بونی(#محمدﷺ)هەر وەک منداڵێکی ئاسایی بوە خۆ هەر لە منداڵیەوە نەبوە بە پێغەمبەر تا گرنگی بەلەدایک بونی  بدرێت لەدوای چل ساڵ دەر کەوتوە کە پێغەمبەرە بۆیە هیچ  بەڵگەیەکی(#صحيح)نیە کە دەربیخات لە(#١٢ربیع_الاول) لەدایک بوە👇

#دووەم:غەمبار بونو بێتاقەتی تەنهالەیەک کاتدا کراوە بەخۆشی دەربڕینو حەفلەگێڕان لەهەموساڵێکدا یەک ڕۆژ  ئەمانە ئەگەر کەسێک بەدەمارگریوە و تەعوصوبی کوێرانەوە سەیری نەکات دەبینێت  لەسەداسەد پێچەوانەی یەکترن👇

هەروەها لەجیاوازیەکی تری مولود گێڕان لەسونەتدا  ئەوەیە کە لە سوننەت دا تەپڵ و مۆسیقا جوزەلە لێدان و تێکەڵاوی حەرامە کەچی لای مەولود گێرەکان ئاساییەو دەست دەکەن بە لێدانی تەپڵ و مۆسیقاو جوزەلە لێدان لەهەندێک شوێن وەک هۆڵی حەفلەی لێهاتوە تێکەڵاویش دەبن خۆشاحاڵی دەردەبڕن بەخێر هاتن و پێشوازی لە یەکتری دەکەن 👇

ئەمانە چەند نمونەیەکی زۆۆر کەمن خۆ ئەگەر بێمەسەر کردەوە کردن بەفەرمودەکانی شوێن کەوتینی ئەوە بەلایەنی کەمە لەسەدا نەوەدی کردەوەو بیرو باوەڕ کردارو ڕەفتارو جل بەورگو خوردو خۆراکی ....زۆریتریان پێچەوانەی نەک هەر سونەتە بەڵکو قورئانیشە..#واللەاعلم 👇

بەڵام لەکۆتایدا(#اللەتعالى)دەفەرموێت (إنك ميت وإنهم ميتون)#سورةالزمر٣٠📚

واتە ئەی(#محمد)تۆ دەمریت ئەوانەیشی تۆیان بەڕاستی زانیوەو شوێنت کەوتون و هەروەها ئەوانەشی بەدرۆیان زانیویت و پشتیان تێ کردویت هەموویان دەمرن📚

بۆیە ئێمەش بەئەوپەڕی ئیمانەوە دەڵێن (#إنالله_وإنا_إليه_راجعون) (#اللەتعالى) خۆمان و ماڵ و منداڵمان بپارێزێت لە گومڕا بون...#اللهم_آمين😭☝️

#م_نامق_إمامي📝

#١٢_ربيع_الاول_١٤٤٥🌙


https://t.me/iyimami
بسم اللە الرحمن الرحیم

السلام علیکم ورحمةالله وبركاته

ئەوەی پێش(١٤٤٠)ساڵ(#رسولﷺ)خەمی خواردوە توشی ئومەتی بێت وەلەهەمو (#جمعە)یەکدا دوبارەی کردوەتەوە ئێستا بەچاوی سەری خۆمان دەی بینین بەداخەوە👇

(#جابر_رضي_الله_عنه)دەفەرموێت (#رسولﷺ)لەوتاری(#جمعە)دادەیفەرمو(فإن خير الحديث كتاب الله وخير الهدي هدي محمدٍ ﷺوشر الأمور محدثاتها وكل بدعة ضلالة)#اخرجەمسلم📚

واتەباشترین وتەو قسە کتێبی(#اللە)یە وە خێرترین ڕێنوێنی ڕێنوێنی(#محمدﷺ)ـدە وە خراپترین شەڕترینیش(#بدعە)داهێنراو تازەگەریەکانە لەدیندا  هەمو داهێنراوێک گومڕایە📚

هەر لە بەرئەوەیەشە(#ابن_مسعورضي_الله_عنە) دەفەرموێت(..ولو تركتم سنة نبيكم لضللتم..) واتە ئەگەر وازتان لە سونەتی  پێغەمبەرەکەتان هێنا ئەوە گومڕاوسەر لێ شێواو دەبن📚

ئێستا سەیرێکی ئەم بەناو زاناوشێخانە بکەن بەئەندازەیەک لە سونەتی پێغەمبەر دورکەتونەتەوە وشوێن داهێنراو کەوتون دەڵێن ئەگەر رسول بفەرموێت ئاهەنگی مەولودم بۆمەکەن من هەر دەیکەم ئەمە ئیتر هیچ گومان لە گومڕابونیان نیە بۆیە دەڵێن ئەگەرئێوەش شوێنی ئەمانە بکەون(لضللتم)....#اللە بمانپارێز ..اللهم_آمين🤲

#م_نامق_امامی📝

#١٢_ربیع_الاول_١٤٤٦🌙
بسم الله الرحمن الرحيم

السلام عليكم ورحمةالله وبركاته

(#اللە_تعالى)دەفەرموێت(اليوم أكملت لكم دينكم وأتممت عليكم نعمتي ورضيت لكم الإِسلام دينا)#سورة_المائدة٣📚

واتە..ئه‌مڕۆ ئاین و به‌رنامه‌که‌تانم به‌کۆتایی گه‌یاندو نازو نیعمه‌تی خۆمم بۆ ته‌واو کردن و ڕازیم به‌وه‌ی که ئیسلام  به‌رنامه‌و دین و ئاینتان بێت📚

زانایان دەفەرمون(#امام_مالك_رحمه_الله) ئەو ئایەتەی کردوە بەبەڵگە بۆیە فەرمویەتی (من ابتدع في الإسلام بدعة يراها حسنة فقد زعم أن محمدا خان الرسالة)📚

واتە هەر کەسێک داهێنراوێک دابهێنێت لەدیندا وا بزانێت يا خود وا گومان  بەرێت کە ئەوە داهێنراوێکی باشە(بدعةحسنة) ئەوە گومانی وایە کە(#محمدﷺ) خیانەتی لەدین و لەپەیامی اللە کردوە📚


چونکە(#اللە_متعال)لە ئائەتەکەدا بەڕونی ئاگادارمان دەکاتەوە لەلایەن(#رسولﷺ)وە کە  لەدوای ئەمە هیچ شتێکی تر نیە دین لێرا بەتەواتی  کامل بوە هەم لەڕوی یاساوە هەم لەڕوی پەرستش وعیبادەتەوە لەدوای ئەمە هیچ شتێکی تر وەرگیراو نیە نابێتە دین👇

وەک (#امام_مالك_رحمه_الله) دەفەرموێت (فما لم يكن يومئذ دينا فلن يكون اليوم دينا) واتە مادەم لەڕۆژگاروسەردەمی(#رسول_ﷺ)و  (#اصحاب_رضي_الله_عنهم) دین نەبوە بەهیج جۆرێک ئێستا نابێتە دین📚

جا بۆیه ئەگەر ئەتەوێت بەدەستی (#محمدﷺ) لە ئاوی(#الکوثر) بخۆیتەوە ئەوە خۆت وەدور بگرە لە بدعەو داهێنراوەکان چونکە(#رسولﷺ) دەفەرموێت(إني فرطكم على الحوض من مر علي شرب ومن شرب لم يظمأ ابدا ليردن علي اقوام أعرفهم ويعرفوني ثم يحال بيني وبينهم فأقول إنهم مني فيقال إنك لا تدري ما أحدثوا بعدك فاقول سحقا سحقا لمن غير بعدي) #رواه_البخاري_ومسلم📚


واتە لەقیامەتدا من پێشتان دەکەو لەسەر حەوزی ئاوی(#الكوثر)دەوەستم لەئومەتەکەم دێن ئاویان پێدەدەم هەر کەس لەو ئاوە بخواتە هەرگیز گەرمای نابێ و تینوشی نابێ کۆمەڵێک بەرەو من دێن دەیان ناسم ئاوانیش من دەناسن  ڕێگریان لێ دەکرێت بێنەلام (#رسولﷺ)دەفەرموێت منیش دەڵێم ئەوانە ئومەتی منن بۆ ڕێگریان لێ دەکەن دەڵێن تۆ نازانی ئەمانە دوای تۆ چۆن تازەگەری و داهێنراویان هێنایە ناو دین جابۆیە منش دەڵێم لایان بەن دوریان خەنە لایان بەن دوریان خەنەوە ئەوانەی دوای من دینیان گۆڕی📚

زانایان لەشەرحی ئەم(#حديث)ـدا دەفەرمون یەکێک لەو کۆمەڵەی کە ڕێگریان لێ دەکرێت بڕۆن لەو ئاوە بخۆن  ئەوانەن کە بدعەو داهێنراوەکانیان هێناوەتە ناودین👇

ئەمەش وەڵامی تەواوی ئەوگومانانەیە کە بەناو دینەوە شتانێک دادەهێنن بەبێ هیچ بنمایەکی شەرعی لەخەڵکی دەکەن  دین پەنا بە اللە داواکارم اللە وەدرومان بگرێت لەهەمو بدعەو داهێنراوێک کەبەرەو گومڕایمان ببات..#اللهم_آمين 📝

#م_نامق_إمامي📝

#١٣_ربيع_الاول_١٤٤٦🌙


https://t.me/iyimami