️ ️چاونیوز
949 subscribers
4.3K photos
1.25K videos
10 files
9.52K links
ناوه‌ندی مافی مرۆڤ بۆ ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان، دامه‌زراوه‌یه‌کی تایبه‌ت به‌ چالاکیی له‌ به‌ستێنی مافی مرۆڤه کە به‌ سه‌رنجدان به‌ پێشێلکردنی مافی مرۆڤ لە کوردستان هەوڵ دەدا تریبوونی لەقاودانی پێشێلکاریی مافی مرۆڤ لە کوردستان بێ
https://t.me/ikhrc @chawnewz1
Download Telegram
سێ هاونیشتمانی لەلایەن هێزە ئیتلاعاتییەکانەوە دەسبەسەر کران

چاونیوز: ڕۆژی چوارشەممە ٢٠ی پووشپەڕی ١٤٠٣، هاووڵاتییەکی خەڵکی شاری مهاباد بە ناوی "قاسم مەحموودی"(هەڵۆ) پاش گەڕانەوەی لە شاری بوکان لە نزیک "کلکی بەگزادان" لە شاری مەهاباد لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەسبەسەر کرا.

هەروەها بەرەبەیانی ڕۆژی پێنجشەممە ٢١ی پووشپەڕ، هاووڵاتییەکی دیکەی شاری مهاباد بە ناوی "عەلی دانش" لە ماڵەکەی خۆیدا بە هێرشی پڕتوندوتیژی هێزە ئەمنییەکان بەبێ فەرمانی دادگا دەسبەسەر کرا.

لە لایەکی دیکەوە، ڕۆژی دووشەممە ١٨ی پووشپەڕ، هاووڵاتییەکی خەڵکی کرماشان بە ناوی "حەمید فەرهادی" دانیشتووی تاران لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار گوازرایەوە.

هەتا ئێستا هیچ زانیارییەک لەسەر هۆکاری گرتن و تۆمەت دژی ئەو سێ هاوڵاتییە لەبەردەستدا نییە.

web - X - instagram

https://t.me/ikhrc
ئیسماعیل مەعروفی مامۆستای قوتابخانەکانی شاری پیرانشار دەسبەسەر کرا

چاونیوز: شەوی سێشەممە ١٩ی پووشپەڕی ١٤٠٣، هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعات، کاتژمێر ١١ی شەو هێرش دەکەنە سەر ماڵی “ئیسماعیل مەعروفی” مامۆستای خانەنشینکراو خەڵكی پیرانشار و پاش بێڕێزی پێکردن و پشکنینی ماڵەکەی قۆڵبەستی دەكەن.

web - X - instagram

https://t.me/ikhrc
دوو هاونیشتمانی بەمەبەسەتی جێبەجێکردنی سزاکەیان ڕەوانەی بەندیخانە کران

چاونیوز: ڕۆژی شەممە ٢٣ی پووشپەڕی ١٤٠٣، دوو هاونیشتمانی بەناوەكانی «عوسمان دڵسۆز ٦٤ ساڵە و هەژار دڵسۆز ٢٨ ساڵە»، خەڵكی ئاوایی زێوكە سەر بە شاری پیرانشار بەمەبەسەتی جێبەجێکردنی سزاکەیان ڕەوانەی بەندیخانەی نەغەدە کران.

ئەو مام و برازایە، پێشتر لەلایەن لقی ١٠٢ی دادگای تاوانەکانی ٢ی پیرانشار بەتۆمەتی «ئەندامبوون لەیەکێک لە حیزبە کوردستانییەکانی دژبەری ئێران»، سزای ٢ساڵ بەندکردنیان بەسەردا سەپێندرابوو.

ئەو دوو هاونیشتمانییە وێڕای دوو كەسی دیكە ڕۆژی سێ‌شەممە ١٤ی پووشپەڕی ١٤٠١، بەبێ بەڵگەی قەزایی لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە دەسبەسەر و دواتر لە ناوەڕاستەکانی خەرمانان بە دانانی بارمتە بە شێوەی کاتی لە بەندیخانەی نەغەدە ئازاد کرابوون.

web - X - instagram

https://t.me/ikhrc
بازداشت یک فعال مدنی و زندانی سیاسی سابق

چاونیوز: روز یکشنبه ٢٤ تیر ١٤٠٣، یکی از فعالین مدنی اهل سنندج بانام «علی الله‌ویسی» توسط نیروهای امنیتی بازداشت و به مکان نامعلومی منتقل شد.

این فعال مدنی پیشتر نیز بازداشت و توسط دادگاه انقلاب سنندج به اتهامات «همکاری با یکی از احزاب کورد اپوزیسیون حکومت ایران» و «تشکیل کمپین ژیانه‌وه‌ی کردستان» به دو سال حبس تعزیری محکوم و این حکم روز پنج‌شنبه ٢٩ اردیبهشت‌ ١٤٠١ به وی ابلاغ شده بود.

web - X - instagram

https://t.me/ikhrc
زخمی کردن یک کولبر در مرز نوسود

چاونیوز: روز دوشنبە ۲٥ تیر ۱٤۰۳، یک کولبر اهل روستای «پشتکر» از توابع شهرستان ثلاث باباجانی بانام «احمد ملایی» با تیراندازی مستقیم نیروهای جمهوری اسلامی زخمی شد.

این کولبر که در مرز نوسود از ناحیه شکم زخمی شده است جهت مداوای پزشکی به بیمارستان پاوه منتقل شد.


web - X - instagram

https://t.me/ikhrc
نیروهای حکومتی سه کولبر جوان در مرز سردشت را کشته و یا زخمی کردند

چاونیوز: بامداد سه شنبه ۲۶ تیر ۱۴۰۳، یک کولبر ۱۹ ساله بانام «کیان زینی» با شلیک مستقیم و عمدی نیروهای حکومتی ایران کشته شد.

در این تیراندازی که در مرزهای سردشت واقع در ارتفاعات «قندیل» اتفاق افتاده است دو کولبر دیگر جوان نیز با نامهای «کیوان قادری و پیمان قادری» به شده زخمی شدند.

این سه اکولبر اهل روستای «رشه‌هرمه» از توابع شهر شهرستان سردشت هستند و به بیمارستان این شهر منتقل شدەاند.


web - X - instagram

https://t.me/ikhrc
پووش‌وپاوان و دارستانەکانی ئاوایی “زەرەنگووش” لە ناوچەی شاری بەدرە سەر بە پارێزگای ئیلام ئاگریان گرت و هێزی خەڵك و ژینگەپارێزان هەولی كوژاندنەوەی دەدەن.


web - X - instagram

https://t.me/ikhrc
بریندارکردنی کۆڵبەرێک لە سنووری نەوسوود

چاونیوز: ڕۆژی دووشەممە ٢٥ی پووشپەڕی ١٤٠٣، کۆلبەرێکی خەڵکی گوندی " پشتگور" سەر بە شاری سەلاسی باوەجانی بە ناوی "ئەحمەد مەلایی" بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران بریندار بوو.

ئەم کۆڵبەرە کە لە سنووری نەوسوود بریندار کرابوو، بۆ چارەسەری پزیشکی گواسترایەوە بۆ نەخۆشخانەی شاری پاوە.

web - X - instagram

https://t.me/ikhrc
هێزەکانی حکوومەت لە سنووری سەردەشت سێ کۆلبەریان کوشت و بریندار کرد

چاونیوز: سەرلەبەیانی ڕۆژی سێ‌شەممە ٢٦ی پووشپەڕی ساڵی ١٤٠٣، کۆلبەرێکی تەمەن ١٩ ساڵ بە ناوی "کیان زەینی" خەڵکی سەردەشت بە تەقەی ڕاستەوخۆ و بە ئەنقەستی هێزەکانی حکومەتی ئێرانەوە گیانی لەدەست دا.

لەم تەقەکردنەدا کە لە سنوورەکانی سەردەشت و لە بەرزاییەکانی قەندیلەوە کرابوو، دوو گەنجی دیکەش بە ناوەکانی "کەیوان قادری و پەیمان قادری" بریندار بوونە.

ئەم سێ کوڵبەرە خەڵکی گوندی "ڕەشەهەرمێ" سەر بە شاری سەردەشتن و بۆ نەخۆشخانەی ئەم شارە گواستراونەتەوە.

web - X - instagram

https://t.me/ikhrc
زخمی شدن یک کولبر با تیراندازی مستقیم

چاونیوز: روز دوشنبە ٢٥ تیر ١٤٠٣، یک کولبر اهل بانه بانام "سیروان رسولی" ٣٢ سالە در مرز سارداب این شهرستان با تیراندازی نیروهای حکومتی بە شدت زخمی شد.

یک منبع مطلع به #چاونیوز گفت: این کولبر از ناحیە پا بە شدت زخمی و جهت مداوا پزشکی بە یکی از بیمارستان های تبریز منتقل شدە است.


web - X - instagram

https://t.me/ikhrc
هاونشتمانییەك لە کامێران بەهۆی بەکارهێنانی وشەی “شەهید” لە پرسەنامەیەکدا دەسبەسەر کرا

چاونیوز: ڕۆژی پێنجشەممە ١٤ی پووشپەڕی ١٤٠۳، دوای كۆچی دوایی «مەعسوومە دروودی» خەڵکی گوندی ''کاوانە'' سەر بە شاری كامێران و دایكی شەهیدێكی حیزبی دێموكراتی كوردستانی ئێران, «فەیزوڵڵا شادی» لە کاتی ئامادەکردنی پرسەنامەی ناوبراودا وشەی شەهیدی بۆ «عوسمان شەفیعی» كوڕی ناوبرا بەکار ‌هێناو كە دواتر لەلایەن هێزەکانی ئیتلاعاتەوە دەسبەسەر کرا.

فەیزوڵڵا شادی نەوەی دایە مەعسووم و هاوکات لەگەڵ دەسبەسەرکرانی، دووکانەکەشی پلۆمپ کراوە.

وشەی شەهید لەنێو گەلی كورددا وشەیەكی پیرۆز و جێگەی ڕێز و شانازییە کە بۆ ئەو تێکۆشەرانەی کە لە ڕێگەی ئازادی و سەربەستی کوردستان گیانیان بەخت دەکەن بەکار دەهێنرێت، هەر بۆیە دەسەڵاتدارانی کۆماری ئیسلامی بە بەکار‌هینانی ئەو وشەیە بۆ تێکۆشەرانی ڕێگەی ئازادی، زۆر هەستیاران و بە توندی کاردانەوە نیشان دەدەن.


web - X - instagram

https://t.me/ikhrc
آزادی موقت اسماعیل معروفی از زندان نقده

چاونیوز: روز پنجشنبه ٢٨ تیر ١٤٠٣، اسماعیل معروفی، معلم بازنشسته مدارس پیرانشهر با تودیع قرار وثیقه یک میلیارد تومانی به صورت موقت از زندان نقده آزاد شد.

این معلم بازنشسته شامگاه سه‌شنبه، ۱۹ تیرماه توسط نیروهای اطلاعات در منزل شخصی خود به پس از تفتیش و توقیف موبایل همراه با خشونت بازداشت شذه بود.

تاکنون از دلیل بازداشت و اتهامات مطروحه علیه اسماعیل معروفی اطلاع دقیقی به دست نیامده است.

web - X - instagram

https://t.me/ikhrc
عیسی ابراهیم‌زاده، زندانی سیاسی اقدام به خودکشی کرد

چاونیوز: عیسی ابراهیم‌زاده اهل روستای «ده شمس» از توابع شهرستان اشنویه، زندانی سیاسی محکوم به حبس در زندان نقده و از بازداشت‌شدگان جنبش سراسری ژن ژیان آزادی به ‌علت عدم تمدید مرخصی از سوی مقامات قضایی زندان، در زمان مرخصی با خوردن سم اقدام به خودکشی کرد.

این فعال کارگری، سوم اسفند ۱۴۰۱ توسط دادگاه انقلاب اشنویه به ریاست قاضی «مهدی رضایی» به اتهامات «شرکت در اعتراضات، تبلیغ علیه نظام و ارتباط با یکی از احزاب کورد اپوزیسيون حکومت ایران» به ۵ سال زندان محکوم شد که ۳ سال از آن قابل اجرا می‌باشد.


web - X - instagram

https://t.me/ikhrc
عیسا ئیبراهیم زادە، زیندانی سیاسی هەوڵی خۆکوشتنی دا

چاونیوز: زیندانی سیاسیی "عیسا ئیبراهیم زادە" خەڵکی ئاوایی "دێ‌شەمس" سەر بە شاری شنۆ، کە لە زیندانی نەغدە دەسبەسەرە و یەکێک لە دەستبەسەرکراوەکانی بزاڤی سەرتاسەری ژن ژیان ئازادی بووە، بە هۆی درێژ نەکردنەوەی مورەخەسی لەلایەن دەسەڵاتی قەزاییی و بەندیخانە، لە کاتی مورەخەسی‌دا بە خواردنەوەی "ژەهر" هەوڵی داوە کۆتایی بە ژیانی خۆی بێنێ.

ئەم چالاکە کرێکارییە لە ٣ی ڕەشەممەی ١٤٠١ لە لایەن دادگای ئینقلابی شنۆ بە سەرۆکایەتی دادوەر "مێهدی ڕەزایی" بە تۆمەتی "بەشداریکردن لە ناڕەزایەتییەکان، پڕوپاگەندەکردن دژی نیزام و پەیوەندیکردن لەگەڵ یەکێک لە ئۆپۆزسیۆنە کوردەکانی دژبەری ڕێژیم" بە ٥ ساڵ زیندانی سزادرا کە ٣ ساڵ ەو ماوەیە دەبێ جێ‌بەجێ بکرێ.

web - X - instagram

https://t.me/ikhrc