جیایان مەكەنەوە یەك مەسەلەن!
جیاكردنەوەی كردەوەی چاكەوعیبادەتەكان لەگەڵ عەقیدەو بیرباوەڕدا و گرێنەدانیان پێكەوە ، جۆرێكە لە شێواندن بۆ بنەماكانی دین و بەو شێوەش بە ناڕاستەوخۆ نەوەیەكی عەلمانی هەموار كرا‌و بەرهەم دێت و بەرهەم هاتووە. جا ئەگەر ئەوە بە نەزانین بكرێت ئەوە هەڵەیەكی كوشندەیە و ئەگەر بە ئەنقەست بكرێت ئەوە خیانەتە لە الله و لە پێغەمبەرەكەی صلی الله علیه و سلم.
جەختكردنەوەی بەردەوامی مامۆستایانی ئایینی وهاوشێوەكانیان لە كۆمەڵگای كوردیدا لەسەر گرنگی عیبادەت و گەورەیی پاداشتی پەرستشەكان و هاندانی خەڵكی بۆ ئەنجامدانیان بە بێ ئەوەی بیریان بخەنەوە ئەو پاداشت و بەڵێنانەی لە قورئان و سوننەتدا لەو بارەوە هاتوون بۆ كەسانێكە كە باوەڕی تەواویان بە ئیسلام هەبێت وەكو عەقیدە و وەكو شەریعەت، ئەو كارەیان بە گەورەترین هەوڵی بەرفراوانی تێكدانی بنەماكانی ئیسلام دێتە ئەژمار و هیچ كات كاریگەری خراپی لە كاریگەری دژایەتی نەیارانی ئیسلام كەمتر نییە! بەڵام ئەوان بە جۆرێك و ئەمان بە جۆرێكی تر.
زۆربەی زۆری مامۆستایانی ئایینی لە ڕەمەزانی ڕابردوودا، وەكو چۆن هەموو كاتەكانی تریش هەروایان كردووە، تەنها باسی پاداشتی ڕۆژووگرتن وگرنگی زیندووكردنەوەی شەوانی قەدریان بۆ خەڵكی دەكرد، جگە لەو باسانە كە وەكو هەمیشە تەنها خۆی لە بازنەی عیبادەت و تەزكیەی نەفسدا دەبینێتەوە، ئیتر نەكەم و نەزۆر بە لای عەقیدەو بیروباوەڕدا نەڕۆیشتوون و عیبادەتەكانیان لە دڵ و مێشكی خەڵكیدا نەبەستووەتەوە بە لا إله إلا الله و بەباسەكانی تەوحید و عەقیدەوە، نە باسی مەرجەكانی لا إله إلا الله و هەڵوەشێنەروەكانی، نە باسی ولاء و براء، نە شیكردنەوەی جۆرەكانی شیرك، نە دەیان باسی تری عەقیدە كە هەمووی پێویستە موسوڵمان بیزانێت و ئیشی پێ بكات، بەڵكو ئەوەی جەختیان لەسەر كردووەتەوە بەبێ وچان تەنها ئەوەیە ئەو دە شەوە بە نوێژ و قورئانخوێندن و بە زیكرەكان زیندوو بكەنەوە و پاداشتی هەشتا و سێ ساڵی تەواوی عیبادەت مسۆگەر بكەن، كابرا سنووری بیروباوە{ نەماوە نەیبەزێنیت، كەچی مامۆستا لە جیاتی ئەوەی لە لادانەكانی بیگێڕێتەوە پێی دەڵێت خەتمەیەكی تووتی ئاسا بكە و ڕەمەزان بەڕۆژووبە و شەوانی قەدەر تا بەبەرەبەیان مەخەوە ئەچیتە بەهەشەتەوە! ئاخر هەی داماو ئەگەر لە حاڵی ئەو كەسە وردبیتەوە بۆت دەردەكەوێت زۆرك لە حوكمەكانی ئیسلام ڕەتدەكاتەوەو باوەری پێی نییە بۆچی خۆت و ئەویش فریو دەدەیت؟ بەڵكو زۆر جار بەو كەسانەی كە تا بینەقاقایان كەوتوونەتە لادنی عەقیدەو ە پێیان دەڵێن سەد جار بڵێن سبحان الله و الحمد لله و لا إله إلا الله و الله أكبر ئەوەندە كۆشك و تەلارتان لە بەهەشتدا بۆ درووست دەكرێت!
ئەی عەقیدەو بیروباوەر؟ بە زمانی حاڵ پێیان دەڵێن ئەوەیان كێشە نییە! ئەی پێناسەو مەرجەكانی لا إله إلا الله و باسەكانی تری عەقیدە كە كەس بەلایدا ناچێت؟ بە زمانی كردار - نەك گوفتار - پێیان دەڵێن ئەوانە كێشە نین گرنگ تەنها عیبادەتە!
لەم سەردەمەدا كارەساتی موسوڵمان بە گشتی و كورد بەتایبەتی زۆر گەورەیە، دینداری بە پێی ڕێنمایی و فەرمانی خاوەن دینەكە ناكەن، بەڵكو كەسانی لادەر و نەفام و هەندێ جار بێ ئاگا كەسانی بەكرێگرتەو ئەڵقە لە گویێان كردووەتە چاوساغی خۆیان و ئەوان ڕێگای دیندارییان پێ پیشان دەدەن، بۆیە ڕۆژ لە رۆژ لە ئیسلام دوور دەكەنەوە و مامۆستایانیش ساڵانێكە عیبادەت و عەقیدە لە دڵ و هزریاندا جیا ئەكەنەوە، یەكەمیان گەورە دەكەنەوەو دووەمیان بچووك دەكەنەوە! بەو شێوەش درێژە بە شاردنەوەی بەشێكی زۆر لە دین دەدەن كە عەقیدەكەیەتی و لەلایەكی تریشەوە خۆڵیان لە چاو دەكەن بەوەی وا تێیاندەگەیەنن عیبادەت سەرەرای لادان لە عەقیدە دەگونجێت قبوڵ بێت! هەمیشە پێیان دەڵێن و وتوویانە: بەو شێوە وەزعتان لە باشیدایە..بەڵام بەڕاستی وەزعەكە لە ئەوپەڕی خراپیدایە وپێی نازانین، وەكو ئەوەی خەریكی درووستكردنی باڵەخانەیەك بین بە سەرپەرشتی ئەندازیارێكی نەزان و بێ ئەزموون، هەرگیز بایەخ بە قایم كردنی بنچینەو بنەمای باڵەخانەكە نەدات و بڵێت ئەوە گرفت نییە، لە بەرانبەریشدا تەنها خەریكی گرنگیدان بێت بە جوانكردنەوەی دیوارەكان و ڕەنگركردنی ڕواڵەتەكانی و پرسی بنچینەی باڵەخانەكەی هەر لەبیری خەڵكی بردبێتەوە.
إحسان برهان ا‌لدین
5 شوال 1442
17 أیار 2021

❤15👍4🥰2
زنجیرەی زاراوەكانی فەرموودە:
وانەی ژمارە: 58
پوختەی وانە دەنگییەكە بە نووسین
سەرەتا فەرموودی متواتر ئەو فەرموودەیە کە ڕێگاکانی زۆرن، لە سەردەمی پێغەمبەر (صلی الله علیه وسلم) و دواتریش ژمارەیەکی زۆر گێڕاویانەوە ئەم جۆرە فەرموودەیە بە هیچ شێوەیەک گومانی لە ڕاست و درووستی و لە وەرگیرانی نییە و زانایان و فەرموودەناسان هەموویان لەسەر بەرزی پێگەكەی و ڕاست و درووستییەكەی کۆکن.
فەرموودەی ئاحاد ئەو فەرموودەیەیە کە مەرجەکانی متواتری تێدا نییە و ڕێگاکانی کەمترن. واتە وەكو متواتر نییە بەیەقین ڕاست بێت، بەڵکو سەنەدەکەی حاڵ و حوكمەكەی دەردەخات،ئەگەر زنجیرەی سەنەدەكەی سەحیح بێت وەردەگیرێت وهیچ كێشەیەك لە وەرگیرانیدا لەلای ئەهلی سوننەت وجەماعەت نییە، بەڵام ئەگەر ضعيف، یان مردوود، یان موضوع بێت، ڕەت دەکرێتەوە و كاری پێ ناكرێت و بەپێی سەنەدەکەی مامەڵەی لەگەڵدا دەکرێت.
واتە ئاحاد بوونی فەرموودەكە خۆی بۆ خۆی هیچ كێشەیەكی نییە بەڵكو سەنەدەكەی گرنگە و پێگەكەی لەسەر سەنەدەكەی ڕادەوەستێت؟
زانایانی ئەهڵی سوننەت و جەماعەت كە شوێنكەوتووی سەلەفن، یەکدەنگن لەسەر ئەوەی ئەگەر فەرموودی ئاحاد مەرجەكانی ڕاست و درووستی تێدا بوو، وەک چۆن فەرموودەی متواتر وەردەگیرێت، بە هەمان شێوە فەرموودەی ئاحادیش وەردەگیرێت.
لە سەردەمی پێغەمبەردا (صلی الله علیه وسلم) کاتێک هاوەڵانی دەنارد بۆ وڵات و ناوچەو دەڤەرەكان بۆ بانگەواز كردن بۆ ئیسلام، بۆ نموونە وەکو ڕەوانە كردنی هاوەڵی بەرێز معاذ بن جبل بۆ یەمەن، تەنها خۆی و حاڵەتی وایش گەلێك زۆرە.
بۆیە ڕەتکردنەوەی فەرموودی ئاحاد بە تەواوی، یەكسانە بە لێدانی سوننەت و دینی ئیسلام بەگشتی، چونکە بەشێکی زۆری حوکمەکانی عەقیدە و شەریعەت لەسەر فەرموودی ئاحاد دامەزراون.
تەنانەت زانایەكی وەكو السیوطي لە کتێبی (مفتاح الجنة في الاحتجاج بالسنة)دا دەڵێت: هەركێ نكۆڵی لە فەرموودەیەكی ڕاستی پێغەمبەر صلی الله علیه و سلم بكات كردار بێت یان گوفتار لە بازنەی ئیسلام دەردەچێت و لەگەڵ جولەكە و نەساڕاكان یان لەگەڵ هەر میللەتێكی تر بیەوێت حەشر دەكرێت.
لە لای ئەهڵی سوننەت وجەماعەت، نکۆڵیکردن لە فەرموودی ئاحادی سەحیح و جێگیر، ڕەتکردنەوەیە بۆ قورئان و سوننەت، بۆیە ڕەتكردنەوەی فەرموودەی ئاحاد بە بیانووی جۆراوجۆرەوە هەمیشە ڕێگایەك بووە بۆ لێدانی ئیسلام لە لایەن نەیارەكانی عەقیدە لە تاقمە لادەرەكان

❤12👍3
#حوكمى_يارييه‌كان_له_شه‌رعدا:1
يارى تاوڵه (النرد):
يارى (نرد) يان (نردشير) كه لاى خۆمان تاوڵه‌ى پێ ده‌وترێت، يارييه‌كى كۆن و به ناوبانگه، يه‌كه‌م كه‌س دايهێناوه يان يارى پێكردووه يه‌كيك بووه له پاشاكانى فارسه‌كان به ناوى (أرد شير بن بابك) ئه‌م يارييه بريتييه له سه‌ندوقێك و هه‌ندێ پارچه‌ى خڕى بچوك و دوو زار كه فڕه‌ده‌درێت و به پێى جوڵه‌ى زاره‌كان ئه‌و پارچه بچووكانه جوڵه‌يان پێ ده‌كرێت. ئه‌م ياريه به هۆى هه‌ندێك به‌ڵگه‌ى گشتى و تايبه‌ت له لايان زانايانه‌وه به حه‌رام و قه‌ده‌غه‌كراو دانراوه، به‌ڵگه‌ى گشتى وه‌كو ئايه‌تى:﴿إِنَّمَا يُرِيدُ الشَّيْطَانُ أَن يُوقِعَ بَيْنَكُمُ الْعَدَاوَةَ وَالْبَغْضَاء فِي الْخَمْرِ وَالْمَيْسِرِ وَيَصُدَّكُمْ عَن ذِكْرِ اللّهِ وَعَنِ الصَّلاَةِ فَهَلْ أَنتُم مُّنتَهُون * إِنَّمَا يُرِيدُ الشَّيْطَانُ أَنْ يُوقِعَ بَيْنَكُمُ الْعَدَاوَةَ وَالْبَغْضَاءَ فِي الْخَمْرِ وَالْمَيْسِرِ وَيَصُدَّكُمْ عَنْ ذِكْرِ اللَّهِ وَعَنِ الصَّلاةِ فَهَلْ أَنْتُمْ مُنْتَهُونَ﴾ [المائدة: 91،90].به‌ڵگه‌ى تايبه‌تيش وه‌كو فه‌رمووده‌ى: «من لعب بالنردشير فكأنما غمس يده في لحم خنزير ودمه» مسلم،باب تحريم النرد شير 4/ 1770، ژماره 2260.واته: هه‌ركێ به تاوڵه يارى بكات وه‌كو ئه‌وه وايه ده‌ستى به گۆشت وخوينى به‌رازێكدا كردبێت.
له‌م فه‌رموده و هه‌ندێ ده‌قى تريشه‌وه زانايان به‌ڵگه‌ى حه‌رامێتى تاوڵه‌يان هه‌ڵێنجاوه وئه‌مه‌ش ڕا‌وبۆچوونى هه‌ندێك له‌و زانايانه‌يه له‌سه‌ر فه‌رمووده‌كه:
- (أبي بريدة ) له باوكى گێڕاوێتيه‌وه كه وتوويه‌تى:( صبغ يده في لحم الخنزير ودمه في حال أكله منهما وهو تشبيه لتحريمه بتحريم أكلهما) واته ته‌شبيهى فه‌رمووده‌كه بۆ يارى كردن به تاوڵه به‌وه‌ى ده‌ستى كردووه به خوين و گۆشتى به‌رازدا واته له كاتى خواردنيدا و مه‌به‌ستى پێى حه‌رام بوونى ئه‌و يارييه‌يه.
- (ابن القيم) فه‌رموويه‌تى: (أما اللعب بالنرد فهو من الكبائر لتشبيه لاعبه بمن صبغ يده في لحم الخنزير ودمه، ولاسيما إذا أكل به فحين إذ يتم التشبيه به، فان اللعب بمنزلة غمس اليد وأكل المال بمنزلة أكل لحم الخنزير) واته به پيى ئه‌و فه‌رمووده‌يه يارى كردن به تاوڵه تاوانێكى گه‌وره‌يه ، كه‌بيره‌يه.
- (الشوكاني) فه‌رموويه‌تى: (فيه إشارة للتحريم لأن التلوث بالنجاسة من المحرمات) واته: فه‌رمووده‌كه ئاماژه‌يه بۆ حه‌رام بوونى يارييه‌كه چونكه پيس بوونى ده‌ست به خوێنى به‌رازىله نه‌جاساته‌و شتێكى پيسه و حه‌رامه.
ئه‌گه‌ر ئه‌م يارييه له‌سه‌ر پاره يان هه‌ر به‌رانبه‌رێكى تر بكرێت به كۆى ده‌نگى زانايان قه‌ده‌غه كراوه‌و جومهورى زانايان به حه‌راميان داناوه چونكه قوماره له‌و حاڵه‌ته‌دا، به‌ڵام ئه‌گه‌ر له‌سه‌ر پاره نه‌بێت و نه‌بێته هۆكار بۆ درووست بوونى حه‌رامى تر وه‌كو سه‌رقاڵكردنى ئه‌و كه‌سه ودواخستنى نوێژه‌كانى و ئه‌نجامدانى قسه‌ى به‌تاڵ و شتى له‌و شێوه، هه‌ندێكى كه‌م له زانايان ئه‌و يارييه‌يان به (مكروه) زانيوه، به‌ڵام زۆربه‌ى زانايان له كۆن و نوێ‌دا له‌سه‌ر حه‌رامبوونى ئه‌ويارييه‌ن با له‌سه‌ر هيچيش نه‌بێت، به بۆنه‌ى ئه‌وزارانه‌ى كه فڕه‌ده‌درێن كه هه‌مان بيروكه‌ى قوماره:
- پێشه‌وا النووي فه‌رموويه‌تى: (وبغير القمار الجمهور على تحريم اللعب بالنرد) واته: با وه‌كو قومار له‌سه‌ر پاره‌ش نه‌بێت جومهورى زانايان هه‌ر له‌سه‌ر ئه‌وه‌ن كه حه‌ڕامه.شرح صحيح مسلم للإمام النووي 15/ 15.
- (ابن عبد البر) فه‌رموويه‌تى: (لـم يختلف العلـماء أن القمار من الـميسر الـمـحرم وأكثرهم علـى كراهة اللعب بالنرد علـى كل حال، قمارًا أو غير قمار، للـخبر الوارد فـيها) ئه‌ميش به هه‌مان شێوه فه‌رموويه‌تى قومارى تێدا بێت و نه‌بێت زانايان هه‌ر به حه‌راميان زانيوه. التمهيد 24/ 440.
- (ابن قدامة) فه‌رموويه‌تى : (بأن المحرم فاللعب بالنرد) واته: يارى كردنى تاوڵه حه‌رامه.المغني لابن قدامة 10/ 171.
پێشه‌وا الآجري فه‌رموويه‌تى:(واللاعبُ بهذه النرد من غيرِ قمارٍ عاصٍ للهِ عز وجل يجبُ عليه أن يتوبَ إلى الله عز وجل من له‌وه بها، فإن لعب بها وقامر فهو أعظمُ لأنه أكل الميسر وهو القمارُ، وقد نهى اللهُ عز وجل عن الميسرِ، واللعبُ بالنردِ فهو من الميسر لا يختلفُ العلماءُ فيه) واته: يارى كردن به تاوڵه بێ ئه‌وه‌ى قومارى تێدا بێت و له‌سه هيچ بێت هه‌ر حه‌رامه‌و مه‌عسيه‌تى اللە ـی تێدايه. بڕوانه:(تحريم النردِ والشطرنج والملاهي ل53).
( أبو إسحاق الشيرازي) فه‌رموويه‌تى: (ويحرمُ اللعبُ بالنردِ، وتُردُ به الشهادةُ) واته: تاوڵه حه‌رامه‌و هه‌ركێ بيكات شايه‌تى وه‌رناگيرێت. بڕوانه( المهذب 2/ 326).

❤7👍2
له‌به‌رانبه‌ر ئه‌م كۆده‌نگييه‌ى زاناياندا له‌سه‌ر حه‌رامى تاوڵه چى له‌سه‌ر پاره بێت واته قومار بێت يان له‌سه‌ر پاره نه‌بێت وهيچ قومارێكى تێدا نه‌بيت، بۆچوونێكى تر هه‌يه كه بۆچونێكى لاوازه له نێو زاناياندا- وه‌كو ئاماژه‌مان پێكرد - كه تاوڵه ئه‌گه‌ر قومارى تێدا نه‌بێت و ئه‌و كه‌سه له نوێژ‌و خوا په‌رستن سه‌رقاڵ نه‌كات و نه‌بێته مايه‌ى زيزبوون و هه‌ندێ مه‌رجى تر فه‌رموويانه حه‌رام نييه‌و مه‌كروهه وبه شێوه‌يه‌كى گشتى پشتيان به‌وه به‌ستووه گوايه هه‌ندێ له تابعييه‌كان به موباحيان زانيوه، به‌ڵام زانايان ئه‌وه‌يان ڕه‌تكردووه‌ته‌وه‌و فه‌رموويانه ڕاست نييه، خۆ ئه‌گه‌ر واش بوايه له‌و حاڵه‌ته ده‌مانوت ئه‌و تابيعييه‌ى واى وتووه هه‌ڵه‌ى كردووه و نه‌يپێكاوه، يان حه‌رامى ئه‌و يارييه‌ى پێ نه‌گه‌يشتووه، وه‌كو (ابن عبد البر) فه‌رموويه‌تى: (على من زعم أن بعض التابعين لعب بها أو قال بإباحتها بأن ذلك لو صح، فإنه مخالف للحق وما ثبت في السنة من النهي عنها،وأن الحجة بالأدلة القائمة).
ئه‌م ڕوونكردنه‌وه‌يه‌م له‌به‌ر ئه‌وه نووسى چونكه زۆر كه‌س ئالوده‌ى ئه‌و يارييه بوونه وله‌به‌ر ئه‌وه‌ى له‌سه‌ر پاره نايكه‌ن و بۆ كات كوشتن و ڕابواردن ئه‌يكه‌ن هيچ كێشه‌يه‌كى شه‌رعى له‌مه‌سه‌له‌كه‌دا نابينن، له ڕاستيشدا وه‌كو ده‌ركه‌وت ڕاى په‌سه‌ند ئه‌وه‌يه كه يارى تاوڵه به هه‌موو شێوه‌يه‌ك حه‌رامه، واته ئه‌گه‌ر قوماريشى تێدا نه‌بێت هه‌ر حه‌رامه.
له به‌شه‌كانى داهاتوودا باسى يارييه‌كانى تر ئه‌كه‌ين له ڕوانگه‌ى شه‌رعه‌وه.
بڕوانه:
- حكم الشرع في لعبة النرد وشبيهاتها في العصر الحاضر، عبد الوهاب بن مهيوب مرشد الشرعبي.
- ما حكم اللعب بالنرد ، والشطرنج ؟ - ملتقى أهل الحديث
- حكم باللعب بانردشير: فتاوى اللجنة الدائمة و الاسلام سؤال وجواب لمحمد صالح المنجد.
إحسان برهان الدين
2017-10-2 سلێمانى

❤14👍3
#وەڵامی_پرسیارەكانتان : 37
ئايا كتێبی (تفسیر الأحلام) ابن سیرین نووسیوێتی؟
(محمد بن سيرين) یەكێكە لە پێشەوایانی ئیسلام و سەرانی تابیعین، لە هاوەڵانەوە وەكو: أبو هريرة، وأنس، وابن عباس، وابن عمر وهاوەڵانی تر فەرموودەی گێڕاوەتەوە و زانستی وەرگرتووە، لە خۆیشيیەوە خەڵكانێكی زۆر زانستیان وەرگرتووە، لە ساڵی 110 كۆچی و لە پاش سەد ڕۆژ لە وەفاتی (الحسن البصري) وەفاتی كردووە.
زانایان و مێژوونووسان، وەكو (الذهبي) لە (سیر أعلام النبلا‌ء) و ابن كثیر لە ( البدایة والنهایة) باسی توانای ئەویان كردووە لە تەفسیر كردن و لێكدانەوەی خەو و هەندێ نموونەشیان هێناوەتەوە لە لێكدانەوەكانی، بەڵام وەكو (محمد صالح المنجد) لە وەڵامدانەوەی پرسیارێكدا دەیگێڕێتەوە، هیچ كەسێك لەوانە لە ژیاننامەكەیدا باسی ئەوەیان نەكردووە كە كتێبی لەو جۆرەی نووسیبێت!
بۆیە لەڕاستیدا بە هیچ شێوەیەك جێگیر نەبووە و نەزانراوە كە (ابن سیرین) كتێبی سەبارەت بە لێكدانەوەی خەو نووسیبێت، لە دوای بەداواداچوون بۆم ەركەوت چەدین كەس لەوانەی قسەیان لەسەر ئەم بابەتە كردووە دەڵێن: نە ئەو كتێبە لە ڕووی بەڵگەو زانستییەوە كتێبی (ابن سیرین) ە، نە ئەگەر كتێبی ئەویش بوایە پشتی پێ دەبەسترا! چونكە لێكدانەوەی خەوبینین لە كەسێكەوە بۆ كەسێكی تر دەگۆڕێت و لە بنچینەشەوە لە دوای پێغەمبەر صلی الله علیه و سلم تەفسیر ولێكدانەوەی هیچ كەسێك بۆ هیچ خەوێك مەرج نییە یەكلاكەرەوە بێت یان بەتەواوی ڕاستی بپێكێت و دڵنیایی بەخاوەن خەوەكە بدات! بەڵكو تەنها ئەوەندەیە ئەگەر خەوەكە یان تەفسیرەكەی باش بێت دەكرێت دڵی پی خۆش بكرێت و بڵێت الحمدلله و ئەگەر ویستی بیگێڕێتەوە تەنها لای كەسێكی دڵسۆز و خۆشەویستی خۆی نەبێت نەیگێڕێتەوە! ئەگەریش خەوەكە یان تەفسیرەكەی خراپ بێت نابێت خاوەن خەوەكە لێی بترسێت ولەسەر بنەمای خەویك خۆی تووشی باری دەروونی ناخۆش بكات! ئەوەندە بەسە كە بۆ كەسی نەگێڕێتەوە و بڵێت أعوذ بالله من الشیطان الرجیم و سێ تفی وشك بەلای چەپیدا بكات.
بە كورتی كتێبی (تفسیر الأحلام) كە خەڵكانێكی زۆر بۆ زانینی واتای خەوەكانیان بۆی دەگەڕێنەوە لە نووسینی ابن سیرین نییە و ئەو لە بنچینەوە كتیبی وای نەنووسیوە، ئینجا وەكو (ابن مقصد العبدالى)لە كتێبی "الرؤيا: عالم غريب وتأويل عجيب" دا دەڵێت: ئەوانەی ئەو كتێبەیان بەناو ئەو زاناوە بڵاو كردووەتەوە هیچ دەستنووسێكیان نەخستووەتە روو، بەڵگەش زۆرە لەسەر ئەوەی ابن سیرین كتێبی وای نەنوسیوە، لەوانە ناوی زانا‌و پیاوچاكی زۆر تێدا هاتووە بۆ نموونە وەكو :(بشر بن الحارث الحافى، وسهل بن عبدالله التسترى ، و الخراز، وسفيان الثورى، وعبدالله بن المبارك، وابن أبى الدنيا، والشافعى)، كە هەموو ئەمانە بە ماوەیەكی زۆر دوای مردنی ابن سیرین لە دایكبوونە!
هەورەها جێگای سەرنجە لە تەفسیری زۆرێك لە خەوەكاندا لەو كتێبەدا هاتووە: ئەگەر فڵانە شتی بینی ئەوە واتە زۆر ناببات دەمرێت! یان دەوڵەمەند دەبێت، یان دوای دەوڵەمەندی هەژار دەبێت، یان دەڵێت خاوەن ئەو خەوە چاكەكارە یان تاوانبارە، مەبەستم ئەوەیە حوكمی رەهای زۆری تێدایە كە هەمووی لەو جۆرەیە كە تەنها الله نەبێت كەس پێی نازانێت!
هەندێكیش پێیان وایە ئەو كتێبە لە نووسین و كۆكردنەوەی كەسێكە بە ناوی (أبو سعید الواعظ) و هەرچۆنێك بێت و هەركێ نووسەرەكەی بێت، گرنگ ئەوەیە ئەو كتێبە تێكەڵەیەكە لەقسەی جۆراوجۆری باش و خراپ وڕاست و ناڕاست و هەڵە و، كەس نازانێت بەدڵنییاییەوە كێ دایناوەو مەبەستی چی بووە لەو كارەی، بۆیە نابێت ئەو كتێبە و تەنانەت كتێبەكانی تریش كە لەوبارەوە دانراون، ببنە جێگەی متمانەی تەواوی هیچ كەسێك، چونكە خەوبینین پێوەرێكی نییە بۆ نموونە هەمیشە بلێی مردن لە خەودا تەمەن درێژییە وشایی شینە و بینینی ماسی باشە و ڕیش تاشین خراپە وتەفسیری جێگیری لەو جۆرە، بەڵكو ڕەنگە هەمان خەو لە كەسێكەوە بۆ كەسێكی تر تەفسیرەكەی بگۆڕێت و جیاواز بێت، ئینجا باوەڕم وایە زۆر بەدواداچوونی واتای خەو وخۆ پێوە سەرقاڵكردنی لە بنچینەوە شتێكی باش نییە!
كۆتا ئامۆژگاریم بۆ ئەوانەی زۆر گرنگی بە تەفسیری خەو بینین ئەدەن، نە لەو كتێبانەوە واتاكەی وەربگرن لەبەر ئەو هۆكارانەی باسمان كرد، نە پرسیار لەوانەش بكەن كە خۆیان بە موفەسسیری خەو دەناسێنن و لە یوتیوب و لە كەناڵەكانی ڕاگەیاندن بە شێوەیەكی ڕەها پێشوازی لە پرسیار و خەوی خەڵكی دەكەن و دەست بەجێ لەو شوێنەدا تەفسیری خەوەكانیان دەكەن.
لەوەش خراپتر وەكو لە چەندین كەناڵی تەلەفیزبۆن و یوتیوبی عەرەبی و كوردیشدا دەبینین، جاری وا هەیە ئەو كەسەی خۆی تەرخان كردووە بۆ تەفسیری خەو، بە بەرچاوی هەزارانەوە دەردەكەوێت بۆ ئەو مەبەستە ئافرەتە، بەبێ ئەوەی زانستێكی باشی لە عەقیدەو بیروباوەڕدا هەبێت، یان زانستی باشی لە شەریعەتدا بە بەڵگەی كیتاب سوننەتەوە هەبێت، یان بەبێ ئەوەی بیر لەوە بكاتەوە دەركەوتنی بەو شێوە ئەسڵەن خۆی لە خۆیدا كارێكی ناشەرعییە .

❤7👍3
ئەگەر هەر ویستتان پرسیار لە كەسێك بكەن تەفسیری خەوتان بۆ بكات:
- با لەو جۆرە نەبێت كە لە كەناڵەكانی ڕاگەیاندن خۆیان بۆ ئەو مەبەستە عەرز كردووە.
- با ئەهلی بیدعەو خورافە نەبێت و شارەزایی باشی لە عەقیدەی ئیسلامی‌دا هەبێت و خۆی یەكێك نەبێت لەوانەی كەوتوونەتە زەلكاوی لادانی بیروباوەڕو مەنهەجەوە.
- با شارەزایی باشی لەشەرعدا هەبێت و زانستەكەی بریتی بێت لە قال الله و قال الرسول (صلی الله علیه و سلم) نەك هەموو شارەزاییەكەی قسەكردنی بێ بەڵگە بێت.
- ئینجا پێویستە خاوەنی چاكە و عیبادەتیش بێت.
ئەوەش پێویستە مەعلوم بێت كە تەفسیركردنی خەو جۆرێكە لە فەتوادان وەكو زانایان فەرموویانە و فەتواش شتێك نییە هەركێ هەڵسێت و ئەنجامی بدات، بەڵكو مەرج و ڕێگا و كەرەستەی خۆی هەیە.
لە كۆتاییدا بە گونجاوی دەزانم بڵیم:
شایانی باسە ئەوەش بوترێت كە ئەو كەسەی خەوەكە دەبینێت تا موسولمانێكی وابەستە بێت بە قورئان و سوننەت و ئەهلی چاكەو عیبادەت بێت، خەوەكەی ڕاستتر دەبێت و زیاتر ئەگەری هەیە بێتەدی! تا لێکدەرەوەی خەوەكەش ئەهلی زانستی شەرعی و چاكەكار بێت و لە بیدعەو خراپەو لادانەوە دوورتر بێت و عەقیدەی تەوحیدی لە خۆیدا بەرجەستە كردبێت تەفسیرەكەی زیاتر ڕاستی دەپێكێت.
إحسان برهان ا‌لدین
20 شعبان 1442
2 نیسان2021

❤10👍2
نیعمه‌ته‌كانی زستان
الله تعالی خاوه‌نی ڕۆژ وساڵ و وه‌رزه‌كانه، به‌ڵام به‌پێی یاسا و ڕێساكانی په‌روه‌ردگارمان له گه‌ردووندا هه‌موو وه‌رزێك تایبه‌تمه‌ندی خۆی هه‌یه، وه‌رزی زستانیش به‌هۆی ڕۆژی كورت و شه‌وی درێژیه‌وه، وه‌رزێكی دڵگیر و خۆشه به‌لای ئیمانداره‌وه، چونكه له ڕۆژه‌كه‌یدا به‌ڕۆژوو ده‌بێت و ماندوو نابێت، ده‌توانێت درێژیی شه‌وه‌كه‌شی بكاته هه‌لێك بۆ په‌رستنی الله تعالی و ئه‌نجامدانی شه‌ونوێژ، چونكه ئه‌وه‌نده كاتی بۆ ده‌ڕه‌خسێت كه بخه‌وێت و شه‌ونوێژیش بكات، به‌پێچه‌وانه‌ی شه‌وانی هاوین كه هیندە كورته به ته‌واوی به‌شی خه‌ویش ناكات، بۆیه خه‌ڵكی زۆر جار له نیوه‌ڕواندا ده‌خه‌ون.
له‌م باره‌شه‌وه فه‌رمووده‌یه‌كی جوانمان پێگه‌یشتووه له هاوه‌ڵی به‌ڕێز ( أبو سعيد الخدري) الله لێی ڕازی بێت كه له موسنه‌دی ئه‌حمه‌د و به‌یهه‌قیدا گێڕدراوه‌ته‌وه كه فه‌رموویه‌تی: (الشتاء ربيع المؤمن، طال ليله فقامه وقصر نهاره فصامه) واته: به‌هاری ڕاسته‌قینه‌ی ئیماندار زستانه، هۆكاری ناونانی زستانیش به به‌هار له‌وه‌دایه- وه‌كو (ابن رجب الحنبلي) فه‌رموویه‌تی- كه‌سی ئیماندار له باخه‌كانی عیبادەتدا ئه‌گه‌ڕێت و، له گۆڕه‌پانی پەرستنی پەروەردگاریدا ئه‌سپی خۆی تاو ده‌دات، دڵیشی خاوێن ده‌كاته‌وه له باخچه‌ی ئه‌و كاره‌چاكانه‌ی بۆی ئاسان ده‌بێت له‌و وه‌رزه‌دا، چونكه ڕۆژووه‌كه‌ی به‌بێ تینوێتی و برسێتی به‌سه‌ر ده‌چێت و، تێیدا هه‌ست به ماندوێتی ناكات.
هه‌روه‌ها له موسنه‌دی ئه‌حمه‌د و ( الترمذي) دا هاتووه، كه ئه‌بو هوره‌یره رضي الله عنه فه‌رموویه‌تی: ئایا ده‌ستكه‌وتی سارد‌و بێ ماندووییتان پێ پیشان بده‌م؟ به ڕۆژووبوونی زستان!
مه‌به‌ستی ئه‌بوو هوره‌یره‌ش له ده‌ستكه‌وتی سارد ئه‌وه‌یه: ئیماندار ده‌توانێت به‌بێ شه‌ڕ و مه‌ترسی كوژران و برینداربوون قازانج و خێری زۆری ده‌ست كه‌وێت.
هه‌روه‌ها ده‌گێڕنه‌وه ئیبنو مه‌سعود الله لێی ڕازی بێت فه‌رموویه‌تی: به‌خێربێت زستان، وه‌رزی زستان به‌ره‌كه‌تی تێدا داده‌به‌زێت، شه‌وی درێژه بۆ شه‌ونوێژ و ڕۆژی كورته بۆ ڕۆژووگرتن.
هه‌روه‌ها عوبه‌یدی كوڕی عومه‌یر ڕه‌حمه‌تی الله ی لێبێت ده‌یفه‌رموو: ئه‌ی په‌یڕه‌وانی قورئان زستانه و شه‌وتان درێژبوویه‌وه بۆ قورئانخوێندن، ڕۆژتانیش كورت بوویه‌وه بۆ ڕۆژووگرتن، شه‌ونوێژی زستان به‌رانبه‌ر ڕۆژووی هاوینه.
هه‌ربۆیه موعازی كوڕی جه‌به‌ل الله لێی ڕازی بێت، له‌كاتی سه‌ره‌مه‌رگدا ده‌گریا و ده‌یفه‌رموو: من ده‌گریم بۆ له‌ده‌ستدانی تینوێتی ڕۆژه گه‌رمه‌كان و، شه‌ونوێژ له شه‌وه سارده‌كانی زستان و ئاماده‌بوونی بازنه‌كانی یادی الله تعالی.
به‌ڵام مه‌خابن حاڵی ئێمه و ئه‌وان زۆر جیاوازه، ئه‌وان پێشوازی زستانیان به‌و شێوه ده‌كرد و وه‌كو هه‌لێك ته‌ماشایان ده‌كرد بۆ پەرستنی پەروەردگار و، چێژیان له‌و شه‌وه درێژانه ده‌بینی بۆ موناجات و لێپرسینه‌وه له‌گه‌ڵ ده‌روونه بێ گه‌رده‌كانیاندا، ئه‌و ده‌روونانه‌ی كه پێغه‌مبه‌ر(صلى الله عليه وسلم) به‌ئاوی سازگاری وه‌حی پاراوی كردبوویه‌وه، بۆیه له عیباده‌ت تێر نه‌ده‌بوون و بچووكترین تاوانیان به‌لاوه وه‌كو چیاكان وابوو كوتوموت به‌پێچه‌وانه‌ی ئێمه كه كه‌مترین عیباده‌تی خۆمان به‌زۆر ده‌زانین و پێمان وایه ئیسلام قه‌رزاری ئێمه‌یه و هیچمان نه‌هێشتووه‌ته‌وه، ئه‌مه‌ش له‌كاتێكدایه كه ئێمه فه‌رمانمان پێكراوه شوێنكه‌وتووی هاوه‌ڵان بین و بیانكه‌ینه پێشه‌نگی دونیا و كاروانی ڕێگای دواڕۆژمان، گه‌ر سه‌یریشت له شتێك دێت سه‌یرت له‌وه بێت كه له به‌رانبه‌ر ئه‌م دیمه‌نه كاریگه‌رانه له ژیانی هاوه‌ڵاندا كه ده‌بوو وه‌كو پێشه‌نگێك ته‌ماشا بكرایه، زۆرێك له موسوڵمانانی ئه‌م سه‌رده‌مه ته‌ماشای شه‌وه درێژه‌كانی زستان وه‌كو هه‌لێك ده‌كه‌ن بۆ بینینی زنجیره ودراما و فیلمه‌ی كەنالە ئاسمانییەكان و دانیشتنی بێ سوود به دیار تۆره كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان وئینته‌رنێت و كات كوشتن به چات و یانه‌ی ماڵپه‌ڕه‌كانه‌وه تا به‌ره‌به‌یان، یان له‌باشترین حاڵه‌ته‌كاندا بۆ سه‌ردان و ئاخاوتنی بێ سوود.

❤11👍3😢3
زەنگی مەترسی دەربارەی تەشەنە كردنی سووخواردن
لەم كاتەدا لە هەموو كاتێكی تر گرنگترە ودەتوانم بڵێم واجبە، خەمخۆرانی دینی ئەو خەڵكە، هەر یەكەو بە پێی توانا و پسپۆڕی خۆی، بە وتار و بە پۆست كردن و بە كردنەوەی خول و بە بڵاوكردنەوەی وانەی دەنگی و ڤیدیۆیی واتا‌و پێناسە وچەمكی شەرعی و جۆر و شێوازەكانی ڕیبا بۆ موسوڵمانان ڕوون بكەنەوە، بەتایبەتی ئەوەی پەیوەندیدارە بە شێوازە هاوچەرخەكانی ڕیبا بۆ ئەوەی بناسێنرێت، چونكە خەڵكانێكی زۆر لەوانەی نەشارەزان لە حەڵاڵ وحەرام و بەناوی گەشت و عومرە كردن، بەبیانووی مامەڵەی جۆراوجۆر كە لە بازاڕەكاندا سەریان هەڵداوە لە وێنەی حەواڵە و كارتی بانكی و پێشبینی یاری و جۆرەها مامەڵەی تر كە هەندێكیان بە ڕواڵەت جۆرێكن لە بازرگانی و كەسابەتی حەڵاڵ، بەڵام لە حەقیقەت وجەوهەریاندا ڕیبایەكی ڕوون و ئاشكرایە خەڵكی دەیكەن و دەیخۆن و دەرخواردیان دەدرێت بێ ئەوەی ئاگایان لەخۆیان هەبێت.
هەركێ ڕیبا بخوات، یان بكەوێتە ناو كەمترین بەش لەبەشەكانی، یان ڕیبا بدات، هەركەسێك لە بانكێك یان لە كۆمپانیایەك بەدەر لەوەی چ ناوێكی گەورەو گرنگی لەخۆی نابێت، ئەگەر كەسێك گرێبەستی ڕیبایەك بنووسێت و ئاسانكاری بۆ ئەنجامدانی بكات، بۆ نموونە وەكو ئەم ڕیبای ئێستای بەناوی گۆڕینەوەی دینار بەدۆلار بە مەبەستی گەشتكردن و عومرە كردن دەكرێت كە بەبێ هیچ گومانێك ڕیبایە، هەر كەسێك ئەو مامەڵە ئەنجام بدات، یان گرێبەستەكەی بنووسێت، یان شایەتی ئەو گرێبەستە بێت، بە دەقی فەرموودەی صحیح هەموویان بەر لەعنەت دەكەون.
ئێستا لەناو خەڵكیدا دەیان شێوازی مامەڵەی سووخواردن تەشەنەی كردووە، كە گۆڕینەوەی ئەو سێ هەزار دۆلارەی بۆ گەشت و بۆ عومرە دەكرێت یەكێكە لە دەیان مامەڵەی سووخواردنی تر لە ڕێگەی كۆمپانیاكانی پەیوەندی و لە بانك و بازاڕەكان و وا كۆمپانیاكانی حەج و عومرەشی هاتە سەر ئەنجام دەدرێن ، لە هەموویشی ناخۆشتر هەوڵێكی چڕ هەیە بۆ ئەوەی بەشێكی زۆر لەو سووخواردنە پۆشاكێكی شەرعی لەبەر بكرێت وبشەرعێنرێت وسوود لە جەهلی خەڵك بەدینەكەیان ببینن بۆ ئەوەی تووشیان بكەن و بە تاوانی ڕیبا خۆاردن تێوەبگلێن ، كە لەدوای شیرك هیچ تاوانێك نییە لە ئیسلامدا بگات بە گەورەیی و قێزەونی ئەو تاوانە.