Idea Foundation - دەزگای ئایدیا
325 subscribers
569 photos
2 videos
30 files
60 links
دەزگای ئایدیا بۆ فیکر و لێکۆڵینەوە
Download Telegram
هەشتەمین ڕۆژی پێشانگا
کتێبە نوێیەکانمان لە پێشانگا بەردەستە

پێشانگا لە کۆتا ڕۆژەکانی نزیک دەبێتەوە و ئەم داشکاندنە تا کۆتا ڕۆژی پێشانگا بەردەوامە و دەتوانن سود لەم ئۆفەرە ببینن

خوێنەرە ئازیزەکانمان کە ناتوانن سەردانی پێشانگا بکەن بە هەمان نرخی پێشانگاو لەگەڵ چەند کتێبێک دەکەینە بەدیاری دەتوانن داوای کتێب بکەن بۆیە پەلە بکە تاوەکو پێشانگا بەردەوامە

دەزگای ئایدیا بە کۆمەڵێک کتێبی نوێوە
بەشدار دەبین و لەسەر ڕەوت و ڕێچکەی کارکردنی خۆمان خزمەت بە خوێنەرانی بەڕێز دەکەین

ڕۆژانەی پێشانگا: (3/ 10/ 2025 تا 13/ 10/ 2025)
کاتەکانی پێشانگا: ڕۆژانە لە (10:00 - 8:00)
ناونیشانی پێشانگا: سلێمانی، تاسڵوجە، بەرانبەر بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی هاتوچۆی سلێمانی
ناونیشانی دەزگای ئایدیا لەناو پێشانگا: (J5)
شەیتانیزم

نرخ: 10.000

بە درێژاییی مێژووی ئەورووپا كڵێسە و دەوڵەت گرێدراوی یەكتری بوون، شەیتانپەرستی، تاكە لایەنی دژ بە دامەزراوەكان بووە. لە كات و سەردەمی تردا، پیاوانی چینی باڵا ڕوویان كردووەتە شەیتانپەرستی و وەك ئامرازێك بە كاریان هێناوە بۆ ڕزگاربوون لە بەها و پێوەرەكانی كۆمەڵگە، یاخود لەوانەشە بۆ ڕووخاندنی كۆمەڵگە و ختوكەدان و وروژاندنی هەستی گشتیی خەڵك.
بەڵام زۆرجاریش، شەیتانپەرستی وەك تۆمەتێك دراوەتە پاڵ خەڵك. لە ماوەی قۆناغی هەڵمەتەكانی ژەهراویكردن، لە بیر و خەیاڵی خەڵكی فەڕەنسادا ڕووداوە بە ناوبانگ و سەربوردەیییەكانی ژەهراویكردن، پێوەندیی بە ترسی جادووگەرییەوە هەبوو. لە دروستبوونی سەروبەندنی ترس و لەرزی خەڵك لە كاری جادووبازی و لێكۆڵینەوە و بە دواداچوونەكان، خەڵكی هەموو چین و توێژەكان تۆمەتی جادووگەری و شەیتانپەرستییان دەدرایە پاڵ، بۆ ئەوەی دوور بخرێنەوە یاخود زیندانی بكرێن یاخود بكوژرێن. تەنانەت ئەوانەشی لە پاشا لویسی چواردەیەمەوە نزیك بوون، پارێزراو نەبوون. ئەسینەیس دی. مۆنتیسپان، خانمی دڵخوازی پاشا، تۆمەتی پاڕانەوە لە شەیتانی درایە پاڵ، چونكە ویستبووی لە ڕێگەی سروتی شەیتانییەوە جادوو لە پاشا بكات. دیارە ئەو لە سزا ڕزگاری بوو، بەڵام ئەوانی تر بەخت یاوەریان نەبوو
پێشمێژووی سێکس
نرخ: 15.000
بەراوردکردن بە ملیارەها ساڵی ژیانی سێکسوێل لە سەر زەوی، ئیرۆتیزم، بەرزبوونەوە و شاگەشیی، هەر هەموویان بە سەرسامییەوە بیرۆکەی زۆر نوێن. نزیکەی سەدوپێنج سەد هەزار ساڵ لەمەوبەر مرۆڤ شێوەی ئێستای وەرگرتوە. بەڵام، لەبەر ئەوەی ئاژەڵە باڵاکان بە ئاگادارییەوە هاوەڵە زاوزێکەرەکەیان هەڵدەبژێرن، ئەگەری ئەوە هەیە، کە ژمارەیەکی زۆری چۆنایەتیی هزر، کە مرۆڤ هەتا ئەمڕۆش خاوەنییەتی، هەتا ئاستێک بابەتی هەڵبژاردن بووبن. وەک چۆن کلکی بازنەییی تاوس بەرهەمی میلیۆنەها ساڵی هەڵبژاردەی سێکسوێلە لای تاوس، گەورەبوونی بەرچاوی قەبارەی مێشکۆڵە و کەلێنێکی ئێجگار گەورەی هزری، کە جودامان دەکەنەوە لە شانشینی گیانەوەران، بە بیری من، بەرهەمی هەڵبژاردنی سێکسوێلی زیاتر ئاگایانە و تێڕامانە، کە باوانی ئێمەیان بنیات نا. ئێستا، گەشەسەندنی ئاگایی، تەنها توانا بە ڕەگەزی ئێمە دەدات شیکاری بۆ ڕابردووی زۆر دێرین و ڕاڤە بۆ سەرچاوەی پێشمێژووی خۆمان بکەین. ئەم کتێبە، کە بایۆلۆژی و کولتوور تێیدا بە چڕوپڕی پێکەوە بەستراونەتەوە، لە سەر بابەتی شوێنەوارناسیی فراوان بەندە، لە دەرەوەی بازنەی شارەزایان بە تەواوی نەناسراوە: نێرتکی ئاڵتونی، هێڵكاری سێکسی، نێرتکی داتاشراو لە سەر کەڵبەی مامووت، پەیکەری ئافرەت لە کاتی منداڵبوون دا، ئێسکەپەیکەری نەخۆش بە نەخۆشیی ئاگرە (Syphilitic)، گیای ئەفرۆدیزیاکی بە خەڵوزبوو.