Idea Foundation - دەزگای ئایدیا
325 subscribers
569 photos
2 videos
30 files
60 links
دەزگای ئایدیا بۆ فیکر و لێکۆڵینەوە
Download Telegram
⁨ بۆچی سەرکردەکان درۆ دەکەن؟

بێگومان زۆرێک لە مرۆڤەکان ناوبەناو درۆ دەکەن، بەڵام هەموو لایەکیش پێیان وایە درۆ تۆمەتێکی ترسناکە، هەمیشە خەڵکی دوودڵن لەوەی بەسەر کەسێکی دیکەدا بیسەپێنن، بۆیە زمانێکی سووکتر بۆ دەربڕینی ئەوە بەکاردەهێنن، ئەمە لەناو سیاسەتی نێودەوڵەتییدا گەلێک باوە، بۆ نموونە کاتێک جۆن کیری لە کاتی کەمپینی هەڵبژاردنەکانی ئەمریکای ساڵی 2004دا نەیتوانی جۆرج بۆش بە درۆزن وەسف بکات، هەربۆیە لەبری ئەوە دەستەواژەیەکی سووکتری بەکارهێنا و گوتی “ئەو شکستی خواردوە لە گوتنی ڕاستییەکان” دەربارەی عێراق... بەڵام لەگەڵ ئەوەشدا بەهۆی ئەوەی درۆکردن شتێکی ئابڕووبەرانەیە خەڵک حەز دەکەن قسەی لەسەر بکەن و کۆدەکانی بخوێننەوە لەناو سیاسەتی نێودەوڵەتییدا. کتێبەکە سەرەتا بە لێکۆڵینەوە لە چەمکی درۆ دەستی پێکردوە و دەیەوێت سەرەتا خوێنەر ئاشنا بکات کە خودی درۆ چییە، پاشان دێتە سەر باسی لیستێک لە درۆی نێودەوڵەتی کە لەنێو وڵاتاندا باوە، پاشان پرسی درۆ دەبەستێتەوە بە پەردەپۆشکردنە ستراتیژییەکان و ئەفسانە نەتەوەییەکانەوە.
بۆ داواکردنی ئەم کتێبە نامە بنێرە⁩
⁨ ‎ماركس كێ بوو

‎لەم چەند ساڵەدا كە سەرقاڵی بەرهەمەكانی كارل ماركس بووم، هەر كاتێك دەرفەتێكم بۆ بڕەخسایە لەگەڵ ئەو كەسانەی لەگەڵا دەقی كتێبەكانی كارل ماركس ئاشناییان هەبوو گفتوگۆم دەكرد، تێگەیشتم زۆربەیان زانیاری تەواویان لە بارەی ژیانی تایبەتی كارل ماركس نییە، واتە زانیارییەك، كە وێناكردنی نزیك لە كەسایەتی ماركس بدبت بەدەستەوە، ئەو چ جۆرە كەسێك بووە و ژیانی تایبەتی ئەو چۆن تێپەڕیوە.
‎دوای بەو ئەنجامە گەیشتم و هەوڵم دا بزانم لە دەرەوەی ئێران بە گشتی لە نوسینەكانی كارل ماركس كامیان وەرگێڕدراوەتە سەر زمانی فارسی و كەوتۆتە بەر دەستی خوێنەرە فارسی زمانەكان.
‎ئایا لە ناو ئەواندا كتێبێك یان یادداشتێك، كە ژیانی تایبەتی و كەسایەتی ئەم پیاوە مێژووییە بخاتەڕوو بوونی هەیە یان نەخێر؟ بەشی یەكەمی پرسیارەكە، ئایا كتێبەكانی ماركس و ئەنگلس وەرگێڕدراونەتە سەر زمانی فارسی، وەڵامەكەی ئەرێنی بوو. بەڵام هیچ كام لەوانەی لە بەشی دووەمی پرسیارەكەمدا داوای زانیاریم لێكردبوون، نەیاندەتوانی بە دڵنیاییەوە وەڵامی من بدەنەوە. هەروەها لە ئەنجامی ئەو پرس و گەڕانانەی یەكێك لە هاوڕێكانم لە ئێران، كە كتێبی زۆر دەخوێندنەوە و بە گشتی ئاگاداری بڵاوكردنەوەی كتێب بوو، بەو ئەنجامە گەیشت كە كتێبێكی تایبەت بە ژیانی كارل ماركس-ی نەبینیوە. (بەڵام لەوانەیە پێشتر هەبووبێت، بەڵام لە ئێستادا بوونی نییە). ئەوە بوو بەو كاتە زۆرەی لەبەردەستمدا بوو، بڕیارمدا كۆمەڵێك بابەت كۆبكەمەوە و بیخەمە بەر دەستی خوێنەرە فارسی زمانەكان، هیوادارم بەلایانەوە پەسەند بێت و بەكاربهێنرێت (لەم كتێبەدا تەنیا ئەو روداوانە دەخوێننەوە، كە بە تەواوی پەیوەندیان بە ژیانی تایبەتی كارل ماركس-وە هەیە، ئەگەر ژمارەیەك لاپەڕەی زۆر لەبارەی خەباتی سیاسی و فەلسەفی ئەو لە رێگەی كۆمۆنیزم و شیكاری روداوەكانی ئەو لەگەڵ نەیارانی دەخوێننەوە، ئەم شیكردنەوانە تەنیا و تەنیا بۆ نیشاندان و ئاشكرا كردنی كەسایەتی راستەقینەی كارل ماركسە.⁩
⁨ ‎ڕەگەزی دوەم

‎بە درێژایی تەمەنی منداڵی، کچێکی بچووک
‎ سەرکوت دەکرێت و دەشێوێنرێت؛ بەڵام بە هەرحاڵ خودی خۆی وەک تاکێکی سەربەخۆ ڕادەگرێت؛ لە پێوه‌ندییەکانیدا لەگەڵ خێزان و هاوڕێکانیدا، لە خوێندن و یارییەکانیدا، ئەو وەک خودباڵاییەک لە دۆخی ئێستادا دەبینرێت: سستێتيی ئایيندەی ئەو تەنها شتێک بوە لە خەیاڵی خۆیدا. کاتێک دەچێتە قۆناغی باڵق بوونەوە، ئایيندە نەک تەنها نزیک دەبێتەوە: به‌ڵکوو لە جەستەیدا دەنیشێت؛ دەبێت بە بەرجەستەترین واقیع، بەڵام ئايیندە تایبەتمەندێتییە چارەنووسسازەکەی خۆی دەهێڵێتەوە هەر وەک چۆن لە ڕابردوودا ئەم تایبەتمەندێتییەی نیشان داوە؛ لە کاتێکدا کوڕێکی هەرزەگار بە شێوەیەکی چالاک بەرەو کامڵبوون ئاڕاستە دەکرێت، کچ چاوەڕوانی کرانەوەی ئەم قۆناغە نوێ و پێشبینی نەکراوە دەکات، کە تێیدا چیرۆکی ئەو پێشتر داڕێژراوە و زەمەن وردەوردە ڕای دەکێشێت بەرەو ئەم چیرۆکە. لەبەر ئەوەی ئێستا لە ڕابردووی تەمەنی منداڵی خۆی دابڕێنراوە، ڕانەبردوو تەنها وەک قۆناغێکی تێپەڕ لە لای ئەو دەردەکەوێت؛ کچ هیچ ئامانجێکی دروست لە ڕانەبردوودا بە دی ناکات، تەنها چەند پیشە و سەرقاڵییەک دەبینێت. بە شێوەیەکی کەم تا زۆر شاراوە، لاوێتی کچێک لە چاوەڕوانیدا دەسووتێت. ئەو چاوەڕوانی پیاو دەکات.

‎بڕگەیەک لە شاکارەکەی سیمۆن دیبۆڤوار “ڕەگەزی دوەم”، لاپەڕە 367

‎بۆ داواکردنی دەتوانیت نامە بنێریت⁩
بۆ حەوتەم ساڵ لەسەر یەک دەزگای ئایدیا بەشداری لە پێشانگای نێودەوڵەتی کتێبی سلێمانی دەکات
ئەمساڵیش بە زیاد لە (25) ناونیشان کە بۆ یەکەم جارە لە پێشانگای سلێمانی نمایش دەکرێن، بەشدار دەبین و لەسەر ڕەوت و ڕێچکەی کارکردنی خۆمان خزمەت بە خوێنەرانی بەڕێز دەکەین
ڕۆژانەی پێشانگا: (3/ 10/ 2025 تا 13/ 10/ 2025)
کاتەکانی پێشانگا: ڕۆژانە لە (10:00 - 20:00)
ناونیشانی پێشانگا: سلێمانی، تاسڵوجە، بەرانبەر بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی هاتوچۆی سلێمانی
ناونیشانی دەزگای ئایدیا لەناو پێشانگا: (J5)
یەکەم ڕۆژی پێشانگای نێودەوڵەتی سلێمانی بۆ کتێب

دەزگای ئایدیا بە کۆمەڵێک کتێبی نوێوە
بەشدار دەبین و لەسەر ڕەوت و ڕێچکەی کارکردنی خۆمان خزمەت بە خوێنەرانی بەڕێز دەکەین

ڕۆژانەی پێشانگا: (3/ 10/ 2025 تا 13/ 10/ 2025)
کاتەکانی پێشانگا: ڕۆژانە لە (10:00 - 8:00)
ناونیشانی پێشانگا: سلێمانی، تاسڵوجە، بەرانبەر بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی هاتوچۆی سلێمانی
ناونیشانی دەزگای ئایدیا لەناو پێشانگا: (J5)