گۆڤاری ئایدیا
گۆڤارێكە گرنگی بە لێكۆڵینەوە و وەرگێرانی بابەتی فیكری و فەلسەفی دەدات، لەگەڵ هەر ژمارەیەكیشدا فایلی تایبەت لەسەر فەیلەسوف و بیرمەندە رۆژئاواییەلان بڵاودەكاتەوە. (تا ئێستا 81 ژمارەی لێ دەرچووە). لەم گۆڤارەدا گرنگیی دەدرێت بە فکر و فەلسەفەی یۆنانیی کۆن، فەلسەفەی سەدەکانی ناوەڕاست، فەلسەفەی ڕۆشنگەری و ڕێنیسانس، فەلسەفەی مۆدێرن، فەلسەفەی چەپ و مارکسیزم، فەلسەفەی هاوچەرخ و فەلسەفەی پۆستمۆدێرن. ئەم گۆڤارە گرنگییەکی زۆر بە وەرگێڕان دەدات، چونکە لەو باوەڕەدایە وەرگێڕانی فکری جیهانی خزمەتێکی گەورە بە خوێنەری کورد زمان دەکات و دونیابینیی خوێنەری کورد فراوان دەکات، شانبەشانی وەرگێڕانیش گرنگیی بە بڵاوکردنەوەی بابەت و توێژینەوەی نووسەرانی کوردیش دەدات. ناوەڕۆکی ئەم گۆڤارە لە چەند بەشێک پێکدێت: (فکر و فەلسەفە، گفتوگۆی فەلسەفەی، کتێبی وەرگێڕدراوی ئایدیا، فایلی تایبەت بە بیرمەند و فەیلەسوف، پەنجەرەی ئایدیا و ...هتد).

خێزان لە کۆمەڵگای عێراقیدا
كەسێكی دانیشتووی شاری تەنجەیە لە مەغریب یادەوەرییەكانی بە زمانی فەڕەنسی نووسیوە و بڵاو كردوەتەوە، بێئەندازە ڕاشكاوانە ڕوداوەكانی گێڕاوەتەوە. كتێبەكە بۆ چەند زمانێك وەرگێڕاوە، بەڵام كاتێك بە زمانی عەرەبی بڵاو كرایەوە كتێبەكە كۆكرایەوە و یاساغ كرا! پیاوەكە باس لە کارەکەی دەكات: ئەو بەردەستی ئەو ئافرەتانەی كردوە، كە داوێنپیس بوون و بە ڕاشكاوانە ئەو كارەیان دەكرد و، دواتر بوە بە دەڵاڵیان. پوختەکەی ئەوەیە؛ ئەو لەو گەڕەكەدا لە دایک ببوو، پاشان بە ویست و حەزی خۆی کارەكەی هەڵنەبژاردوە و نەیكردوە، باردۆخی ژیان ناچاری ئەو كارەی كردوە، كارەكەی لە پێناو پاروە نانێكدا بوە؛ واتە ئەگەر ئێمە لە جێگای ئەو بووینانە بە شێوەی ئەو هەڵسوكەوتمان دەكرد. هەموو مرۆڤێک لە ژیاندا چیرۆكی سەیروسەمەرەی هەیە، بەڵام مرۆڤ ڕاهاتوە لایەنە باشەكان باس بكات و كارە خراپەكانی دیزە بە دەرخۆنە بكات. ئەگەر مرۆڤ یادەوەرییەكانی بە ڕاستی تۆمار بكردایە، ئێمەیش ڕووی ڕاستی جیهانمان دەبینی.
ئێستا ئەم کتێبە بەردەستە و دەتوانن داوای بکەن...

نوێترین كتێبەكانی دەزگای ئایدیا لە پێشانگای نێودەوڵەتی بۆ كتێب لە هەولێر بڵاو دەبێتەوە
ژمارە (1)
كۆتایی مێژوو
لای هیگڵ و مارکس و نیچە
هیگڵ بۆچوونی وایە مێژووی ململانێی خوێناوی و شەڕ و شۆڕەكان، بۆ داننانە بەوانەی كە كار دەكەن و پاشان لە پێناو داننان بەوانەی كە سروشت دەگۆڕن. لە یەكێ لە قۆناغەكاندا ماركس تەنها ئەنسرۆپۆلۆجیای زانستی مرۆڤ ڕەتناكاتەوە، بەڵكوو ئەنتۆلۆجی (زانستی بوون)یش قەبووڵ ناكات، گەر چی لەمیان فویرباخ ڕەخنە لە هیگڵ دەگرێ و لەمیان هیگڵ ڕەخنە لە فویرباخ دەگرێ، واتە ڕەخنەی لە تاریخانییەت (نەزعەی تاریخانییەت). مارکس ڕەخنەی ئەوە لە هیگڵیزم و گەوهەرى مێژووگەریى هیگڵى دەگرێت چونکە خۆی دەپارێزێت لە خەبات تاکوو مردن و پەیڕەوى شۆڕشگێڕانەو بیر و دەزگاکان کە ڕۆحى جیهانى تێ دەخزێت. لای مارکس هەموو شتێک مێژووییەکی لەم جیهانەدا هەیە. نیچە ئەو مێژوەی كە گوازرایەوە كێ و چۆن و لە پێناو چی نیچەییەتی خرایە لاو خۆیشی شێوێنرا! بە ناوی مێژوویی دەزگایی و بە بزووتێكی سانای ئەم چوارچێوەیە زیاتر لە مێژوونووسێك، خستنەڕووی هەندێك پرسیار ڕەتدەكەنەوە و بۆ نموونە پرسیاری مێژووگەریی پرسیارێكی ڕەتكراوەیە.
نرخ: ۹ هەزار دینار

❤2
پڕۆژەى كتێبى ئاكاديمى
(ئەزموونى شۆڕشى كوردستان)
بەشى يەكەمى ئەم پڕۆژەيە كە لێكۆڵينەوەيەكى مێژوويى ئەكاديمييە لە چوار بەرگ پێكهاتوە و لە بارەى شۆڕش و ڕۆڵى كورد و حيزبە سياسييەكانى كوردستان لە سەد ساڵى ڕابردوو بەپێى قۆناغ و هەلومەرجى سياسى و ئابوورى و كۆمەڵايەتى ناوچەيى و جيهانى كە بە چ هەلومەرجێكى سەخت و شۆڕش و قوربانيدان تێپەڕيوە لە پڕۆژەى ئەم لێكۆڵينەوە ئەكاديمييەدا كە پێكهاتوە لە چوار كتێب لەناو بۆكسێكدا و هەريەكە لەم پڕۆژانە بۆ پارچەيەكى كوردستان تەرخانكراوە (ڕۆژهەڵات، باشور، باكور، خۆرئاوا)ى كوردستان
پڕۆژەى يەكەمى لێكۆڵينەوەكەى (دكتۆر ژيلوان هەڵەدنى-ئەنوەر حسێن بازگر)ە كە ئەمساڵ (2024) چاپ بوە بەم شێوەيە:
پڕۆژەى يەكەم: خۆرهەڵاتى كوردستان، كە پێكهاتوە لەم كتێبانە: - كتێبى یەکەم: ئەزموونى شۆڕشى کوردستان (بزووتنهوهی ڕزگاریخوازی كورد له 1850-1930) - كتێبى دوەم: ئەزموونى شۆڕشى کوردستان (حیزبى دیموکرات) - كتێبى سێیەم: ئەزموونى شۆڕشى کوردستان (كۆمهڵه) - كتێبى چوارەم: ئەزموونى شۆڕشى کوردستان (چریکە فیدائییەکانی خەڵکی ئێران، کۆمەڵەی یەکسانیی کوردستان، مەدرەسەی قورئان- مەکتەب قورئان، دەفتەری شێخ عیزەدین، سازمانی خەباتی نەتەوایەتی و ئیسلامیی کوردستانی ئێران، بزووتنەوەی ئیسلامیی ئەهلی سوننە و جەماعەتی ئێران، بەرەی یەکگرتووی دیموکراسیی کوردستان، پارتی سەربەخۆی کوردستان، یەکێتیی شۆڕشگێڕانی کوردستانی ئێران، سازمانی خەباتی شۆڕشگێرانی نەتەوایەتی ئیسلامیی کوردستانی ئێران، کۆمەڵەی شۆڕشگێڕی زەحمەتکێشانی کوردستانی ئێران، بزووتنەوەی کۆماریخوازانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان، پارتی سەربەستیی کوردستان، پارتی یەکێتیی نەتەوەیی دیموکراتیی کوردستان، پارتی ژیانی ئازادی کوردستان (پژاک) و کۆدار، پارتی ئازادیی کوردستان (پاک)، بەرەی هاوکاریی حیزبەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان)
پڕۆژەى دوەم: باشورى کوردستان (ساڵى 2025 چاپ و بڵاو دەبێتەوە)
پڕۆژەى سێیەم: باکورى کوردستان
پڕۆژەى چوارەم: خۆرئاواى کوردستان
ئێستا لە پێشانگاى نێودەوڵەتى بۆ كتێب لە هەولێر لە دەزگاى ئايديا بەردەستە

ئایا ئەوان دەوڵەمەندن لەبەر ئەوەی زیرەکن؟
چین، مافەکان و فێربوون لە ناو کاپیتالیزمدا
''ئەوەی لە کتێبی (The Bell Curve) شایەنی باسە، هەوڵێکە بۆ بەرگریکردن لە سامان و ئیمتیازاتی چینایەتی چینێکی کۆمەڵایەتی بە ناو شایستە، "دەستەبژێری مەعریفی" ئەو دەربڕینەیە، کە نووسەران بە کاریان هێناوە. تەنانەت زیاتر پێوەندی بە چینە کۆمەڵایەتییەکانەوە هەیە نەک ڕەگەز.''
کەواتە ئەوە بڕگەی سەرەتای بەشی پێش کۆتاییی کتێبەکەیە. ئێستا با بە دەربڕینێکی تر بیڵێین: "ئێمە دەوڵەمەندین، زۆربەمان تازە دەوڵەمەند بووین. ئێمە دەوڵەمەند بووین لەبەر ئەوەی زیرەکین. دەتوانی بزانیت ئێمە زیرەکین، چونکە دەوڵەمەندین. لەبەر ئەوەی ئێمە زیرەک و دەوڵەمەندین، ئەوا منداڵەکانیشمان زیرەکن و لە داهاتوودا ئەوانیش دەوڵەمەند دەبن. بەڵام زۆرێک لە خەڵک هەن، کە دەوڵەمەند نابن، پێدەچێت نەتوانن ئەو ڕاستییە قەبووڵ بکەن، کە ئەمە لەبەر ئەوەیە باوباپیرانیان داماو بوون. لیبراڵەکان، ئەوانەی دەوڵەمەندن و ئەوانەشی دەوڵەمەند نین، ئەمە دەزانن و بە پێی ئەمە دەژین، بەڵام شەرم دەکەن لەوەی وا بڵێن. سەرەڕای ئەوەش، زۆربەی خەڵک پێیان وایە پێوەندییەک هەیە لە نێوان ئەوەی ئێمەی مرۆڤە زیرەکەکان چی دەکەین بۆ ئەوەی دەوڵەمەند بین، لەگەڵ خراپبوونی کوالێتی ژیانی ئەوان. ئێمە زیاتر گۆشەگیر دەبین، هەروەها کەمێک دەترسین لەوەی هەر یەکێک بیەوێت ئیمتیازاتەکانمان لێ بسەنێتەوە. بەڵام ئێمە دەمانەوێت چێژ لە دەوڵەمەندبوون وەربگرین. هیچ شتێک نییە، کە لە بەرانبەریدا هەست بە گوناهـ بکەین. ئێمە دەوڵەمەندین چونکە زیرەکین."

چەمكی عەشق ژمارە (73)
یەکەم
فەلسەفەی عەشق (Love)
بينيت هێڵم
ئەم وتارە تیشک دەخاتە سەر عەشقی تاکەکەسی، یان عەشقی کەسانی تایبەت، واتە بەشێک لە ئەرکی فەلسەفی لە تێگەییشتن لە عەشقی کەسی، جیاکردنەوەی جۆرە جیاوازەکانی عەشقی تاکەکەسییە، بۆ نموونە ئەو شێوازەی کە من ژنەکەمم خۆش دەوێت، بە ڕواڵەت زۆر جیاوازە لە شێوازی خۆشویستنی دایکم و منداڵەکەم و هاوڕێکەم. ئەم ئەرکە بە شێوەیەکی تایبەت قۆناغ بە قۆناغ لەگەڵ شیکارییە فەلسەفییەکانی ئەم جۆرە خۆشەویستییە کەسییانە بەردەوام بووە، شیکارییەکان کە بەشێکیان وەڵامی ناڕوونییە جۆراوجۆرەکان دەدەنەوە سەبارەت بە عەشق. ئایا دەکرێت عەشق وەک شتێکی لۆژیکی و ڕەوا ببینرێت؟ ئەگەر وایە چۆن؟ بەهای عەشقی تاکەکەسی چییە؟ عەشق چ کاریگەرییەکی لە سەر ئۆتۆنۆمیی هەر دوو عاشق و مەعشووق هەیە؟
1. جیاوازییە سەرەتایییەکان
2- عەشق وەک یەکێتی
3- عەشق وەک بایەخپێدانێکی گەرموگوڕ
4- عەشق وەک بەهاپێدان
4.1 عەشق وەک هەڵسەنگاندنی بەها
4.2 عەشق وەک بەخشینی بەها
4.3 هەڵوێستێکی نێوەندی؟
5. پێگەی هەستوسۆز
5.1 عەشق ڕەگەزێکی تاقانەی هەستوسۆزە
5.2 عەشق بەشێکی ئاوێتەی هەستوسۆزە
6- بەها و پاساودانی خۆشەویستی
1. جیاوازییە سەرەتایییەکان
لە گفتوگۆ ئاسایییەکاندا زۆر جار شتگەلێکی وەک ئەمانەی خوارەوە دەڵێین:
من شوکولاتەم خۆش دەوێت (یان خلیسکێنەی سەر بەفر).
من زۆر حەزم لە فەلسەفەلێدانە (یان باوک بوون).
من سەگەکەم (یان پشیلەکەم)م خۆش دەوێت.
من ژنەکەمم خۆش دەوێت (یان دایکم یان منداڵەکەم یان هاوڕێکەم).
بەڵام ئەوەی کە لە “عەشق” تێ دەگەین لە حاڵەتێکەوە بۆ حاڵەتێکی تر جیاوازە. لە خاڵی (١) لەوانەیە بەو مانایە تێ بگەین کە تەنیا ئەوەم پێ خۆشە ئەم شتە یان چالاکییە لە پانتایییەکی فراواندا هەیە.(٢) هەروەها واتاکە بە شێوەیەکی تایبەت ئەوەیە کە من بەشداریکردن لە چالاکییەکی دیاریکراو یان بوون بە جۆرێکی دیاریکراو لە کەسێتی، بە بەشێک لە ناسنامەکەم دەزانم و بۆیە چی ژیانم شایەنی ژیانە؛ ڕەنگە بە هەمان شێوە بڵێم کە من ئەمانە بە نرخ دەزانم. لە بەرانبەردا پێ دەچێت (٣) و (٤) ئاماژە بە شێوازێکی نیگەرانی بکەن کە ناتوانرێت بە ڕێکوپێکی لەگەڵ هیچ شتێکی تردا ئاوێتە بکرێت. بەم شێوەیە، ڕەنگە لەو جۆرە خۆشەویستییە تێ بگەین کە لە (٤)دا قسەی لە سەر دەکرێت، بە نزیکەیی، بابەتی گرینگیدان بە کەسێکی دیکەیە وەک ئەو کەسەی کە ئەوە، لە پێناو خۆیدا. بەم پێیە، (٣) ڕەنگە وەک جۆرێک لە شێوازی کەموکوڕی لەو جۆرە خۆشەویستییە تێ بگەین کە ئێمە بە شێوەیەکی تایبەت بۆ کەسەکان تەرخانی دەکەین. باسە فەلسەفییەکانی عەشق بە پلەی یەکەم لە سەر ئەو جۆرە خۆشەویستییە کەسییە چڕ بوونەتەوە کە لە خاڵی (٤)دا قسەیان لە سەر دەکرێت؛ ئەم جۆرە خۆشەویستییە کەسییە لێرەدا جێگەی سەرنج دەبێت.

لێکۆڵینەوەی (CIA)
لەگەڵ سەدام حسێن
لە دواى گەڕانەوەم بۆ واشنتۆن، بانگ کرام بۆ نهۆمى حەوتەمى بارەگاى ئاژانسیى هەواڵگریى ناوەندى بۆ پێشکەشکردنى ڕاپۆرتێک دەربارەى دانیشتنەکانى لێکۆڵینەوە لەگەڵ سەدام. بڕیار وابوو (جامى مێشیک)، جێگرى بەڕێوەبەرى هەواڵگرى ئامادەى ئەو کۆبوونەوەیە بێت، بەڵام نەی توانى ئامادە بێت، بۆیە ڕاپۆرتەکەم پێشکەشى یاریدەدەرەکەى کرد. بانگیان نەکردم بۆ بینینى جۆرج تینیت و هیچ لێپرسراوێکى باڵاى دیکە. لە پاش کۆتاییهاتنى چاوپێکەوتنم لەگەڵ یاریدەرەکەى جامى مێشیک، گەڕامەوە بۆ پۆستە کۆنەکەم لە نووسینگەى ئێران، دواتر سەرۆکى کاروبارى ئێران بانگى کردم بۆ نووسینگەکەى خۆى و ئەو تەنها خەڵاتەى پێ دام، کە لە بەرامبەر لێکۆڵینەوەم لەگەڵ سەدام دانرابوو، کە بریتیى بوو لە پسووڵەیەک بە بەهاى (75) دۆلار بۆ خەرجکردنى لە یەکێک لە چێشتخانە هندییەکان. بۆم دەرکەوت، کە نووسینگەى کاروبارى ئێران دەی ویست خەڵاتم بکات بێ ئەوەى لەوەدا زێدەڕۆیى بکات، لەبەر ئەوەى من سەر بەوان نەبووم.
ئاژانسیى هەواڵگریى ناوەندییش وەک زۆرینەى بیرۆکراسیەتە گەورەکان بە دەست پەتاى بەڕێوەبەرێتییە کێبڕکێکارەکانەوە گیرۆدە ببوو. تەنها شتێک کە بێزارى کردم ئەوە بوو، کە ئاژانس بۆ کۆچى دایکم سەرەخۆشیان لێ نەکردم کاتێک لە عێراق بووم. لە دواى نزیکەى دوو مانگ لە گەڕانەوەم بۆ ماڵەکەم، لە نووسینگەى بەڕێوەبەرى جێبەجێکار (بازى کرۆنگارد) پیاوى سێیەمى ناو ئاژانسیى هەواڵگرى و یەکێک لە کەسە نزیکەکان لە جۆرج تینیت، تەلەفۆنێکم بۆ کرا و داواى لێ کردم باسى پرۆسەى لێکۆڵینەوەکەمانى لەگەڵ سەدام بۆ بکەم. هەموو ئەوەى دەیانویست بیزانن، چۆنێتیى دۆزینەوەى چەکە کۆمەڵکوژەکان بوو.
نرخ: 9000 دینار

جاک لەندەن شازادەی چەتەی دەریایی
(مارکسی ئەمەریکا)
جاک لەندەن بە کوڕە "سۆسیالیستەکە" و "کارل مارکسی ئەمریکی" ناوزەد دەکرا، جاک لەندەن وەک نووسەرێک لە ژێر سیستمی سەرمایەداریدا ئەوەندە باش سەرکەوتوو بوو کە توانای دروستکردنی "کۆشکێک بۆ بەرازەکانی" هەبوو. جگە لەوەی یەکێک بوو لەو نووسەرانەی زۆرترین مووچەی سەردەمی خۆی وەردەگرت وەک نووسەرێک، جاک لەندەن دوو جار خۆی بۆ سەرۆکی شارەوانی ئۆکلاند کاندید کرد و تەنانەت پاڵیان پێوەنا بۆ ئەوەی خۆی بۆ پۆستی سەرۆکایەتی کاندید بکات - هەموو ئەمانە لە سەر باڵی سۆسیالیستەکان بوون.
لە (12)ی ژانویەی (1876) لە سانفرانسیسکۆ لە دایکبووە. دایک و باوکی بریتیبوون لە (فلۆرا وێڵمان)، کچە سەرسەختەکەی بازرگانێکی دەوڵەمەند و "پڕۆفیسۆر" دبلیو. باوکیشی (چانی)، ئەستێرەناسێکی گەڕۆک، کە ڕاوێژکارییە ئاسمانییەکانی ڕێڕەوێکی زیاتری بەستراو بە زەوی گرتەبەر (هەر چەند دواتر لە نامەیەکدا لەگەڵ لەندەن، ئیدیعای کرد کە بێهێزە و بە هیچ شێوەیەک ناتوانێت باوکی بێت).
لەم کاتەدا ئەستێرەکان زۆر باش پێشبینییان بۆ "لەندەن چانی" نەدەکرد، کە هەرگیز بڕیار نەبوو باوکی بناسێت، بەڵام دەوترێت جەستەیەکی بەهێز و خەیاڵ و ئەندێشە و ئەو تێڕوانینەی لێ وەرگرتوە کە پێویستە ڕێوشوێنی کۆمەڵایەتی ڕیشەیی بۆ ڕزگاربوون لە شارستانیەتی خۆرئاوا بکرێت. دایکی میزاجێکی هێمنانە و سەختییەکی زگماکی لە مامەڵەکردن لەگەڵ پارەدا پێبەخشی.
کاتێک لەندەن تەمەنی هەشت ساڵ بوو، دایکی دووبارە هاوسەرگیری کردەوە لەگەڵ جۆن لەندەن، کە ئەو کاتە دایکی بێوەژنێکی تەمەن ناوەڕاست بوو و دوو کچی هەبوو. ئەو ویستویەتی بە خێرایی پارە پەیدا بکات، بەڵام باوکی، وەک بەقاڵییەکەی، لە ھاوسەرگیری شکستی هێنا (خاتوو لەندەن یارمەتی نەدا چونکە کاتێکی زیاتری لە ڕۆحانییەت بە سەر دەبرد) و خێزانە نوێیەکە زنجیرەیەک کارەساتی هەبوو کە لە ماڵەوە بۆ ماڵەوە تا ناوچەی بەی لە ئەمەریکا.
فلۆرا کاتێکی کەمی بۆ جاکی گەنج هەبوو، بۆیە جێگرەوەی دایکی لە مامی جێنی، واتە پەرستارە ڕەشپێستەکەی، و خوشکی ھاوسەرەکەی ئەلیزادا دۆزییەوە، کە هەشت ساڵ لە خۆی گەورەتر بوو. شەرمن و هەستیار (دواتر خۆی بە کوڕی بێ کوڕێتی ناوبرد)، لەندەن هەستی دەکرد تاکە ڕێگەیەک کە دەتوانێت قەبوڵکردنی کۆمەڵایەتی لە لایەن هاوتەمەنەکانییەوە بەدەستبهێنێت، بە سەرکەوتووبوونە، ئەمەش بە واتای شەڕکەرێکی باشتر بوو (لەم ڕێگایەدا چەند ددانێکی لەدەستدا). بەڵام ئەوەندە شەرمن نەبوو کە غەریزەی بازرگانی بەهێزی پەرەپێنەدا، وەک فرۆشتنی پەڕۆی کوڕانی تر و شووشە و دەبەی نەوت بە خراپەکارەکان بۆ کۆمیسیۆن. هەروەها سەرەتای کاری نووسینەکەی بەدەستهێنا کاتێک بەهۆی ڕەتکردنەوەی وتنی گۆرانی لەگەڵ پۆلەکەیدا، بەڕێوەبەری قوتابخانەکە سزای ئەوەی بەسەردا سەپاند کە هەموو نیوەڕۆیەک داڕشتنێک بنووسێت.
سروشتێکی نائارام و خراپی دارایی خێزانەکەی بووە هۆی ئەوەی لە تەمەنی چواردە ساڵیدا واز لە خوێندن بهێنێت و دەست بکات بە کارکردن لە دەورووبەری کەناری ئاوی ئۆکلاند. هەروەها سوودێکی باشی لە کتێبخانەی ئۆکلاند وەرگرت، دەستی کرد بە قوڵبوونەوە لە مارکس و نیچە.
بۆ داواكردنی ئەم كتێبە دەتوانیت نامە بنێریت.

هیگڵ و سياسەت
خوێندنەوەيەك بۆ نووسينە سياسييەكانى سەردەمى لاوى
جان هيپۆلێت لە بارەى هیگڵەوە دەنووسێت: «هیگڵ دوا ميتافيزيكستى مەزنە، چونكە ئەو بۆ خۆى زۆر بە ڕوونى ئەوە دەزانێت كە ئەم هزرە فەلسەفييە لەگەڵ ئەم كۆتايى پێهاتووە، هەروەها ئەوەش دەزانێت كە هزرى ئەم جێگاى بايەخ و گرینگی پێدانى ئێمەيە. ئێمە لە ئاست هیگڵدا وەكو سەدە ناوەڕاستەكانين لە ئاست ئەرستۆدا، چونكە ئەم دێت تارماييە مەزنەكەى خۆى دەخاتە سەر سەرجەم ئەم وتارە فەلسەفييانەى لەبەرژەوەندى، يا لە دژى ئەم نووسراون، ئەم تا دوێنێش بە سەرچاوەى سرووشى هزرى مێژوويى دادەنرێت، مێژووى فەلسەفە، كە شوێنى فەلسەفە دەگرێتەوە»()
كۆى گشتى فەلسەفەى هیگڵى ئەنجامى ڕووداوەكانى ئەو سەردەمەن كە هیگڵ تێيدا ژياوە، ئەو چركەساتانەى كە هێدى هێدى بڕوا بوون بە توانا عەقڵييەكانى مرۆڤ سەرى هەڵدەدا، بۆيە هیگڵ لە ژێر كاريگەرى كانت كار دەكات، چونكە كانت ئەو كەسە بوو كە سەردەمى عەقڵى ڕاگەياند و چەند كتێبێكى لە بارەى عەقڵ و ڕەخنەگرتن لە عەقڵ و بيركردنەوەى سەردەمەكەى خۆى بڵاوکردەوە، بە تايبەتيش ئەو وتارەى لە بارەى سەردەمى ڕۆشنگەرى بوو كە لە ژێر ناوى (سەردەمى ڕۆشنگەرى چييە؟) بوو تێيدا بنەماكانى بيركردنەوەى عەقڵانی ڕوون دەكاتەوە و جەختدەكاتە سەر عەقڵ.
بۆ داواكردنی ئەم كتێبە دەتوانیت نامە بۆ پەیچ بنێریت