Idea Foundation - دەزگای ئایدیا
325 subscribers
569 photos
2 videos
30 files
60 links
دەزگای ئایدیا بۆ فیکر و لێکۆڵینەوە
Download Telegram
پڕۆژەی نامیلکە فیکرییەکان و ئاشنابوون بە بیرمەندان

یەکێکە لە پڕۆژە فیکرییەکانی دەزگای ئایدیا و بە درێژایی 15 ساڵی ڕابردوو بەردەوامیی هەبووە. ئەم پڕۆژەیە پێک دێت لە (141) نامیلکە، هەر یەکێک لەو نامیلکانە تەرخان کراون بۆ ئاشناکردنی خوێنەران بە بیرمەندێک یاخود فەیلەسووفێک. بەشێکی کەمی نامیلکەکانیش تەرخان کراون بۆ ئاشنابوون بە چەمکە سەرەکییەکانی بواری فیکر و فەلسەفە.
پڕۆژەی توێژینەوە جیهانییەکان
ئەم پڕۆژەیە پێک دێت لە (100) کتێب، کە تا ئێستا (40) کتێبی لێ چاپ کراوە. ناوەڕۆکی هەر یەکێک لەم کتێبانە بایەخ دەدات بە وردەکاریی دیاردە و دەرکەوتە سیاسی و ئابووری و سەربازییەکانی جیهان و لە ڕوانگە و سەرچاوەی جیاوازەوە زانیئاریی تەواو دەدات بە خوێنەر.
سارتەر و ئازادی:
مرۆڤ ماددەیەكی بێگیان نییە، مرۆڤ هۆشیارە، لەبەرئەوە مرۆڤ ئازادە

ڤۆڵـتێر، فــەیلـەسـوفـی شۆڕشی فەڕەنسی:
هەندێك لە بۆچوونەكانی ڤۆڵتێر:
* مرۆڤ ئازادە لەوكاتەوەی كە بیەوێت ئازاد بێت.
* قەڵەم هەڵگرتن بەواتای ئەوەی تۆ لەجەنگدایت.
* خودایە دیاری ژیانمان پێ‌ ببەخشە، ئیدی پەیوەندی بەخۆمانەوە دەبێت، كە ئێمەش دیاری (باش ژین) بەخۆمان ببەخشین.

رۆشنگەری لە روانگەی (كانت)ەوە:
بەبۆچوونی (ئیمانوئێل كانت) رۆشنگەری بریتییە: لەو چركەساتەی كە تاك رزگاری دەبێت لە ناكامڵی خود

چەمكی (مرۆڤی باڵا) لای نیچە:
نیچە بەم شێوەیە باسی مرۆڤی باڵادەكات، بەوەی ژیانی خۆی تەرخانبكات لەپێناو بەهێزكردنی بەها مرۆڤایەتیەكاندا، هەروەها مرۆڤی باڵا ئەوكەسەیە، كە دەتوانێت بەهای تایبەت بەخۆی دروستبكات لەجیهانێكدا خەڵكانی دی تیایدا دەژین و پێشتر بەو چەمك و بەهایانە ئاشنانەبوون.

بۆ زیاتر خوێندنەوەی ئەم بابەتانە دەتوانیت سود لە كتێبی (ئامانجی فەلسەفە) وەربگریت
3
گۆڤاری ئایدیا
گۆڤارێكە گرنگی بە لێكۆڵینەوە و وەرگێرانی بابەتی فیكری و فەلسەفی دەدات، لەگەڵ هەر ژمارەیەكیشدا فایلی تایبەت لەسەر فەیلەسوف و بیرمەندە رۆژئاواییەلان بڵاودەكاتەوە. (تا ئێستا 81 ژمارەی لێ دەرچووە). لەم گۆڤارەدا گرنگیی دەدرێت بە فکر و فەلسەفەی یۆنانیی کۆن، فەلسەفەی سەدەکانی ناوەڕاست، فەلسەفەی ڕۆشنگەری و ڕێنیسانس، فەلسەفەی مۆدێرن، فەلسەفەی چەپ و مارکسیزم، فەلسەفەی هاوچەرخ و فەلسەفەی پۆستمۆدێرن. ئەم گۆڤارە گرنگییەکی زۆر بە وەرگێڕان دەدات، چونکە لەو باوەڕەدایە وەرگێڕانی فکری جیهانی خزمەتێکی گەورە بە خوێنەری کورد زمان دەکات و دونیابینیی خوێنەری کورد فراوان دەکات، شانبەشانی وەرگێڕانیش گرنگیی بە بڵاوکردنەوەی بابەت و توێژینەوەی نووسەرانی کوردیش دەدات. ناوەڕۆکی ئەم گۆڤارە لە چەند بەشێک پێکدێت: (فکر و فەلسەفە، گفتوگۆی فەلسەفەی، کتێبی وەرگێڕدراوی ئایدیا، فایلی تایبەت بە بیرمەند و فەیلەسوف، پەنجەرەی ئایدیا و ...هتد).
خێزان لە کۆمەڵگای عێراقیدا

كەسێكی دانیشتووی شاری تەنجەیە لە مەغریب یادەوەرییەكانی بە زمانی فەڕەنسی نووسیوە و بڵاو كردوەتەوە، بێئەندازە ڕاشكاوانە ڕوداوەكانی گێڕاوەتەوە. كتێبەكە بۆ چەند زمانێك وەرگێڕاوە، بەڵام كاتێك بە زمانی عەرەبی بڵاو كرایەوە كتێبەكە كۆكرایەوە و یاساغ كرا! پیاوەكە باس لە کارەکەی دەكات: ئەو بەردەستی ئەو ئافرەتانەی كردوە، كە داوێنپیس بوون و بە ڕاشكاوانە ئەو كارەیان دەكرد و، دواتر بوە بە دەڵاڵیان. پوختەکەی ئەوەیە؛ ئەو لەو گەڕەكەدا لە دایک ببوو، پاشان بە ویست و حەزی خۆی کارەكەی هەڵنەبژاردوە و نەیكردوە، باردۆخی ژیان ناچاری ئەو كارەی كردوە، كارەكەی لە پێناو پاروە نانێكدا بوە؛ واتە ئەگەر ئێمە لە جێگای ئەو بووینانە بە شێوەی ئەو هەڵسوكەوتمان دەكرد. هەموو مرۆڤێک لە ژیاندا چیرۆكی سەیروسەمەرەی هەیە، بەڵام مرۆڤ ڕاهاتوە لایەنە باشەكان باس بكات و كارە خراپەكانی دیزە بە دەرخۆنە بكات. ئەگەر مرۆڤ یادەوەرییەكانی بە ڕاستی تۆمار بكردایە، ئێمەیش ڕووی ڕاستی جیهانمان دەبینی.

ئێستا ئەم کتێبە بەردەستە و دەتوانن داوای بکەن...
نوێترین كتێبەكانی دەزگای ئایدیا لە پێشانگای نێودەوڵەتی بۆ كتێب لە هەولێر بڵاو دەبێتەوە

ژمارە (1)

كۆتایی مێژوو
لای هیگڵ و مارکس و نیچە
هیگڵ بۆچوونی وایە مێژووی ململانێی خوێناوی و شەڕ و شۆڕەكان، بۆ داننانە بەوانەی كە كار دەكەن و پاشان لە پێناو داننان بەوانەی كە سروشت دەگۆڕن. لە یەكێ‌ لە قۆناغەكاندا ماركس تەنها ئەنسرۆپۆلۆجیای زانستی مرۆڤ ڕەتناكاتەوە، بەڵكوو ئەنتۆلۆجی (زانستی بوون)یش قەبووڵ ناكات، گەر چی لەمیان فویرباخ ڕەخنە لە هیگڵ دەگرێ‌ و لەمیان هیگڵ ڕەخنە لە فویرباخ دەگرێ،‌ واتە ڕەخنەی لە تاریخانییەت (نەزعەی تاریخانییەت). مارکس ڕەخنەی ئەوە لە هیگڵیزم و گەوهەرى مێژووگەریى هیگڵى دەگرێت چونکە خۆی دەپارێزێت لە خەبات تاکوو مردن و پەیڕەوى شۆڕشگێڕانەو بیر و دەزگاکان کە ڕۆحى جیهانى تێ دەخزێت. لای مارکس هەموو شتێک مێژووییەکی لەم جیهانەدا هەیە. نیچە ئەو مێژوەی كە گوازرایەوە كێ‌‌ و چۆن‌ و لە پێناو چی نیچەییەتی خرایە لاو خۆیشی شێوێنرا! بە ناوی مێژوویی دەزگایی ‌و بە بزووتێكی سانای ئەم چوارچێوەیە زیاتر لە مێژوونووسێك، خستنەڕووی هەندێك پرسیار ڕەتدەكەنەوە و بۆ نموونە پرسیاری مێژووگەریی پرسیارێكی ڕەتكراوەیە.

نرخ: ۹ هەزار دینار
2