Idea Foundation - دەزگای ئایدیا
325 subscribers
569 photos
2 videos
30 files
60 links
دەزگای ئایدیا بۆ فیکر و لێکۆڵینەوە
Download Telegram
پڕۆژەی چەمکە فکری و فەلسەفییەکان
ژمارە(۱ـ۲٠٠)

پڕۆژەیەکی نوێی دەزگای ئایدیایە و خۆی لە زنجیرە کتێبێکی گەورەدا دەبینێتەوە، هەر کتێبێک تایبەتە بە چەمکێک، هەموو لایەنەکانی ئەو چەمکە دەخاتەڕوو و لە ڕەهەندە جیاوازەکانەوە پێناسەیەکی تێروتەسەلی لەسەر دەنووسرێت یان وەردەگێڕدرێت و ڕاڤە و شیکردنەوەی تەواوی بۆ دەکرێت. پاڵنەری ئەم پڕۆژەیە هەر بەتەنها ئەو بۆشاییە فکرییە گەورەیە نییە کە لەناو کایەی فەرهەنگی و فەلسەفیی کوردییدا هەیە، بەڵکو هەڵەتێگەیشتن لە چەمکەکان و ڕاڤەی هەڵە بۆیان، پاڵنەرێکی گەورەتری ئەم پڕۆژەیەیە.
ئەگەر تەماشای مێژووی هاتنی چەمک و زاراوەکان بکەین بۆناو زمانی کوردی، ڕەنگە بە باشی هەست بەوە بکەین کە هەریەکێکیان لە سەرەتادا بە فۆڕم و ناوەڕۆكێکی تاڕادەیەک جیاواز لە مانا ڕاستەقینەکەی خۆیەوە هاتووە، بەڵکو بەشی زۆریان بەدووریش نەبوون لە شێواندن و هەڵەتێگەیشتن و بەهەڵە بەکارهێنان، کە هەموو ئەم لادانانەش بەهۆی کاریگەرییە ئایدۆلۆژی و سیاسی و ئابووری و کۆمەڵایەتییەکانەوە سەریانهەڵداوە. هەربۆیە جێگەی سەرسوڕمان نییە کە هەتاوەکو ئێستا بەهەڵە و نەشارەزایی بە شان و باڵی هەندێک چەمکدا هەڵدەدرێت و هێرشی بێ بنەماش دەکرێتە سەر هەندێک چەمکی دیکە.
ئەوەی زیاتر بۆتە مەیدانی ئەم شێواندن و هەڵەخوێندنەوەیە، ناوەندە ‹ئەکادیمی و فەرهەنگی›یەکانن. ساڵانە دەیان خوێندکار بەشەکانی فەلسەفە و زانستی سیاسی و کۆمەڵناسی و دەروونناسی و ئابووری و ...هتد تەواودەکەن، بەڵام ئەوەی جێگەی داخە نەک هەر ئاشنا نین بە چەمکە بنەڕەتییەکانی مێژووی هزری مرۆڤایەتی؛ نەک هەر ئاشنا نین بە چەمکە بنەڕەتییەکانی ئەو زانستەی خۆیان پسپۆڕن تێیدا، بەڵکو بە هەڵە ئەو چەمکانەیان وەرگرتووە کە گوایە چەند ساڵێک خوێندویانە و کاریان لەسەر کردووە و توێژینەوەیان لەسەر نووسیوە. لەڕاستیدا دەبوو ئێستا خوێندنەوەی جیاواز و لێکدژ و تازە بۆ ئەم چەمکانە بکرایە و کۆڕی ڕەخنەیی و نووسینی زانستیی بەپێزیان لەسەر بنووسرایە و قۆناغی ناساندنیان تێبپەڕاندایە؛ بەڵام بەداخەوە هێشتا لە قۆناغێکداین کە دەبێت دەیان کتێبیان لەسەر بنووسین و وەربگێڕین، هەتاوەکو ئەو چەمکانە دەناسێنین.
دەزگای ئایدیا وەک هەمیشە چاوی بۆ کەلێنەکانی کایەی فکری و فەلسەفیی ناو زمانی کوردی گێڕاوە، لەئێستاشدا و لەبەر ڕۆشنایی ئەو بۆشاییەی لەسەرەوە باسکرا، ئایدیا پڕۆژەیەکی نوێ ڕادەگەیەنێت بۆ دووبارە ناساندنەوەی ئەم چەمکانە و دروستکردنی مشتومڕی فکری لەبارەیانەوە. ئەم پڕۆژەیە لە دۆخێکی قەیراناوییدا لەدایکدەبێت و دەیەوێت دۆخێکی قەیراناویی چارەسەر بکات؛ بەو مانایەی لەدایکبووی ئەم دۆخە نالەبارە سیاسی و ئابووری و فەرهەنگییەی کوردستانە، هاوکات دەیەوێت کەمێک چارەی دۆخێکی قەیراناوییش بکات، کە بریتییە لە دۆخێکی لاوازی دونیای فکر و فەلسەفە.
4
پڕۆژەی نامیلکە ئەدەبییەکان پێکهاتوە لە ۹ کتێب

عەشق بەردەوام ئازاری لەگە زنجیرە ـ۳ـ
مردن و عیشق

پرۆست یەکەمین نووسەر نییە کە عیشق بە نەخۆشی دەزانێت؛ نەخۆشیەک کە دوای ئەوەی توشی بووی، پێویستە قۆناغی تاولەرزی تێ پەڕێنیت؛ بەڵام لە کۆتاییدا بە باشی و بەخۆشی چاک دەبییەوە. ئەم نەخۆشییە هەرچەند ئێش و ئازاری هەبێت، هەرگیز کوشندە نییە. بە هەمان جۆر کە ڕۆزالیند، لە ئەوەی کە دڵتدەیەوێتی شکسپیردا دەڵێت:” ( ئەومرۆڤانەم بینی کە مردوون و کرم جەستەی خواردبوون، بەڵام نەک لە تاوی عیشق.)” عیشق دەمرێت، بەڵام عاشق بە زیندوویی دەمێنێتەوە. ....
پەرەگرافێک لە کتێبی (عیشق بەردەوام ئازاری لە گەڵە) لە نوسینی: مارسڵ پرۆست
(پڕۆژەی کتێبەئەدەبیەکان)،بڵاوکراوەی نوێی دەزگای ئایدیا بۆ فکر و لێکۆڵینەوە.

نرخ: ۳٥٠٠
👍2
ڕۆشنبیرە ساختەکان
سەرپێچی لە ئەمانەتی فیکری دەکەن

ئەم ساختانە دراوێکی ڕۆشنبیری ساختە دروست دەکەن لەپێناو مسۆگەرکردنی سەرکەوتنی خۆیان لەناو بازاڕی بیروڕا باوەکاندا.
من بە درێژایی کات لەوە ترساوم وەک پێویست ڕوون و ورد نەبم یان لەوە ترساوم ئەگەر هەڵەیەک بکەم بۆیە بەردەوام سەرزەنشتی خۆم کردوە ئەگەر وام بەسەر بێت.
هەموو ئەو ڕۆشنبیر و شارەزایانە سەرسامم دەکەن کە دوو دڵ نین لە پەنابردن بۆ پاساوی هەڵخەڵەتێنەر و درۆکردن لە پێناو بەدەستهێنانی پشتیوانی بۆ خۆیان.

بۆ داواکردنی ئەم کتێبە نامە بۆ پەیچ بنێرە
پڕۆژەی نامیلکە فیکرییەکان و ئاشنابوون بە بیرمەندان

یەکێکە لە پڕۆژە فیکرییەکانی دەزگای ئایدیا و بە درێژایی 15 ساڵی ڕابردوو بەردەوامیی هەبووە. ئەم پڕۆژەیە پێک دێت لە (141) نامیلکە، هەر یەکێک لەو نامیلکانە تەرخان کراون بۆ ئاشناکردنی خوێنەران بە بیرمەندێک یاخود فەیلەسووفێک. بەشێکی کەمی نامیلکەکانیش تەرخان کراون بۆ ئاشنابوون بە چەمکە سەرەکییەکانی بواری فیکر و فەلسەفە.
پڕۆژەی توێژینەوە جیهانییەکان
ئەم پڕۆژەیە پێک دێت لە (100) کتێب، کە تا ئێستا (40) کتێبی لێ چاپ کراوە. ناوەڕۆکی هەر یەکێک لەم کتێبانە بایەخ دەدات بە وردەکاریی دیاردە و دەرکەوتە سیاسی و ئابووری و سەربازییەکانی جیهان و لە ڕوانگە و سەرچاوەی جیاوازەوە زانیئاریی تەواو دەدات بە خوێنەر.