نەوت بەرامبەر زهوی
ئاڵوێری گەورەی نێوان عێراق و كورد
سەرهەڵدانی هەرێمی حوكمی خۆیی لە كوردستان بەشێوەیەكی تایبەتی و بەڕونی زۆر یارمەتیدەربوو لە وروژاندنی پرسیارەكانی دەربارەی نەوت. كوردەكان بەپەرۆشبوون بۆ پەرەپێدانی ناوچەكەیان، كە بۆ ماوەی چەندین دەیە بێبەری و پەراوێزخرابوو، بەڵام نەبوونی سەرچاوەی داهاتی تایبەت بە خۆیان وایكردوە بە شێوەیەكی تەواو پشت بە بودجەی فیدراڵی ببەستن. ئەمە وایكرد مەسەلەكان ئاڵۆزبن و پەیوەندییەكانیان لەگەڵ بەغدا نائارام بێت، بودجەی ساڵانەشیان بەڕێژەی 17% دیاریكراوە، بۆیە گلەیی ئەوە دەكەن، كە ئەو بڕە داهاتە وەرناگرن، كە پشكی خۆیانە، یاخود لە وادەی دیاریكراوی خۆیدا وەریناگرن. بۆ خۆدزینەوە لەم حاڵەتە، حكومەتی هەرێمی كوردستان بە پەرۆشە بۆ پەرەپێدانی دوو سەرچاوەی ئایندەیی: سامانی نەوت، كە پێدەچێت لە هەرێمی كوردستاندا هەبێت، لە ڕێگەی لكاندنی زهویە كێشە لەسەرەكانیشەوە، واتا ئەو كێڵگە نەوتییانەی كە بە دڵنیاییەوە لە كەركوك دان یان نەوت و غازێكی تر، كە بوونیان لەناو زهویە كێشە لەسەرەكاندا بسەلمێنرێت.
نرخ: 3000

مێژووی ئابووری جیهان
ژاپۆن
ئامانجە سیاسیەكانی ژاپۆن پێش جەنگی جیهانی دووەم بریتی بوون لە دروشمی « وڵاتێكی دەوڵەمەندو سوپایەكی بەهێز»، شكستهێنانی ژاپۆنیش لەجەنگدا بوە هۆی رەتكردنەوەی «سوپای بەهێز»، بەڵام لەجاران باشترو زیاتر هەوڵیدا بۆ بەدیهێنان، بەشی یەكەم لەدروشمەكە واتە «وڵاتێكی دەوڵەمەند». ژاپۆن پێویستی بە گوژمێكی خێرا هەبوو بۆ پڕكردنەوەی كەلێنی داهات لەگەڵ خۆرئاوادا، پرۆژەی ئابوریش بۆ ژاپۆن لەوپەڕی سەركەوتندا بوون بەشێوەیەك داهاتی هەر تاكێك بەرێژەی 5.9% ی ساڵانە بەرزبوەوە لەنێوان ساڵانی 1950 بۆ 1990، لەكاتێكدا گەشەكردن بەرێژەی 8% زیادیكرد لەنێوان سڵانی 1953و 1973. بەهاتنی ساڵی 1990، ژاپۆن توانی لەڕووی ئاستەكانی بژێویەوە بەوڵاتانی ئەوروپای خۆرئاوا بگاتەوە.

❤2
دەوڵەت
3: فارس مناح. ئەم پیاوە بەڕەگەز یەمەنییە، یەكێكە لە بازرگانەكانی چەكفرۆشی لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست، لە ساڵی 2011وە دەستی بەم كارە كردوە، ئەوكات بە هۆی ئەوەی دزەی بەچكفرۆشتن كردوە بۆ هاوكاریكردنی بزوتنەوەی لاوانی یەمەنی، كە دژی دەسەڵاتی یەمەنی بووە، هەروەها لە خزمەتی حكومەتی قەزافی كاریكردوە، ناوی خراوەتە ناو لیستی رەشەوە، بەپێی دەستور دەبوایە دادگاییبكرێت، بەڵام بە هۆكارێكی نادیار ناوی نەماوە لەناو بازرگانانی چەكفرۆشتن بۆ كۆمپانیاكانی ئەمریكا.
4: سەركیس سوجانلیان. بەڕەگەز هندی بوو، ساڵی 1929 لەدایكبووە. ماوەی 20 ساڵ خەریكی بازرگانیكردنی چەكفرۆشتن بووە بۆ كۆمپانیاكانی ئەمریكا، دوای ئەوەی مردووە ئەوكات تێگەیشتوون، كە یەكێك بووە لەدروستكەرەكانی مردن، لە هەشتاكانی سەدەی رابردوەوە كاری بۆ كۆمپانیاكانی چەكفرۆشی ئەمریكا كردوە، دواتر لەلایەن دادگای ئەمریكاوە حوكمدراوە، چونكە لەكاتی شەڕی ئێران عێراق و لەخزمەتی پڕ چەككردنی عێراق دزەی بە چەك كردوە، بۆیە سزادراوە، پاشان سزاكەی كەمدەكرێتەوە و دواتر بەهۆی تەمەنەوە لەنەوەدەكانی رابردو دەمرێت.
بەم ناوانە كە زۆربەیان عەرەبن، تێدەگەین كە زۆربەی كۆمپانیاكانی چەك لەرێگەی كەسانی بیانی و بەتایبەتیش عەرەبەوە چەكیان ساغكردۆتەوە بەسەر ناوچەكە و شەڕیان دروستكردوە، تاكو زۆرترین چەك بفرۆشرێت و چەك بڵاوبكرێتەوە كە بەیاسای نێودەوڵەتی یاساغكراوە لە جنێف.
نرخ: 2500

👍1
ڕەگەزی دوەم
بە درێژایی تەمەنی منداڵی، کچێکی بچووک
سەرکوت دەکرێت و دەشێوێنرێت؛ بەڵام بە هەرحاڵ خودی خۆی وەک تاکێکی سەربەخۆ ڕادەگرێت؛ لە پێوهندییەکانیدا لەگەڵ خێزان و هاوڕێکانیدا، لە خوێندن و یارییەکانیدا، ئەو وەک خودباڵاییەک لە دۆخی ئێستادا دەبینرێت: سستێتيی ئایيندەی ئەو تەنها شتێک بوە لە خەیاڵی خۆیدا. کاتێک دەچێتە قۆناغی باڵق بوونەوە، ئایيندە نەک تەنها نزیک دەبێتەوە: بهڵکوو لە جەستەیدا دەنیشێت؛ دەبێت بە بەرجەستەترین واقیع، بەڵام ئايیندە تایبەتمەندێتییە چارەنووسسازەکەی خۆی دەهێڵێتەوە هەر وەک چۆن لە ڕابردوودا ئەم تایبەتمەندێتییەی نیشان داوە؛ لە کاتێکدا کوڕێکی هەرزەگار بە شێوەیەکی چالاک بەرەو کامڵبوون ئاڕاستە دەکرێت، کچ چاوەڕوانی کرانەوەی ئەم قۆناغە نوێ و پێشبینی نەکراوە دەکات، کە تێیدا چیرۆکی ئەو پێشتر داڕێژراوە و زەمەن وردەوردە ڕای دەکێشێت بەرەو ئەم چیرۆکە. لەبەر ئەوەی ئێستا لە ڕابردووی تەمەنی منداڵی خۆی دابڕێنراوە، ڕانەبردوو تەنها وەک قۆناغێکی تێپەڕ لە لای ئەو دەردەکەوێت؛ کچ هیچ ئامانجێکی دروست لە ڕانەبردوودا بە دی ناکات، تەنها چەند پیشە و سەرقاڵییەک دەبینێت. بە شێوەیەکی کەم تا زۆر شاراوە، لاوێتی کچێک لە چاوەڕوانیدا دەسووتێت. ئەو چاوەڕوانی پیاو دەکات.
بڕگەیەک لە شاکارەکەی سیمۆن دیبۆڤوار "ڕەگەزی دوەم"، لاپەڕە 367
بۆ داواکردنی دەتوانیت نامە بنێریت

👍2
پڕۆژەی چەمکە فکری و فەلسەفییەکان
ژمارە(۱ـ۲٠٠)
پڕۆژەیەکی نوێی دەزگای ئایدیایە و خۆی لە زنجیرە کتێبێکی گەورەدا دەبینێتەوە، هەر کتێبێک تایبەتە بە چەمکێک، هەموو لایەنەکانی ئەو چەمکە دەخاتەڕوو و لە ڕەهەندە جیاوازەکانەوە پێناسەیەکی تێروتەسەلی لەسەر دەنووسرێت یان وەردەگێڕدرێت و ڕاڤە و شیکردنەوەی تەواوی بۆ دەکرێت. پاڵنەری ئەم پڕۆژەیە هەر بەتەنها ئەو بۆشاییە فکرییە گەورەیە نییە کە لەناو کایەی فەرهەنگی و فەلسەفیی کوردییدا هەیە، بەڵکو هەڵەتێگەیشتن لە چەمکەکان و ڕاڤەی هەڵە بۆیان، پاڵنەرێکی گەورەتری ئەم پڕۆژەیەیە.
ئەگەر تەماشای مێژووی هاتنی چەمک و زاراوەکان بکەین بۆناو زمانی کوردی، ڕەنگە بە باشی هەست بەوە بکەین کە هەریەکێکیان لە سەرەتادا بە فۆڕم و ناوەڕۆكێکی تاڕادەیەک جیاواز لە مانا ڕاستەقینەکەی خۆیەوە هاتووە، بەڵکو بەشی زۆریان بەدووریش نەبوون لە شێواندن و هەڵەتێگەیشتن و بەهەڵە بەکارهێنان، کە هەموو ئەم لادانانەش بەهۆی کاریگەرییە ئایدۆلۆژی و سیاسی و ئابووری و کۆمەڵایەتییەکانەوە سەریانهەڵداوە. هەربۆیە جێگەی سەرسوڕمان نییە کە هەتاوەکو ئێستا بەهەڵە و نەشارەزایی بە شان و باڵی هەندێک چەمکدا هەڵدەدرێت و هێرشی بێ بنەماش دەکرێتە سەر هەندێک چەمکی دیکە.
ئەوەی زیاتر بۆتە مەیدانی ئەم شێواندن و هەڵەخوێندنەوەیە، ناوەندە ‹ئەکادیمی و فەرهەنگی›یەکانن. ساڵانە دەیان خوێندکار بەشەکانی فەلسەفە و زانستی سیاسی و کۆمەڵناسی و دەروونناسی و ئابووری و ...هتد تەواودەکەن، بەڵام ئەوەی جێگەی داخە نەک هەر ئاشنا نین بە چەمکە بنەڕەتییەکانی مێژووی هزری مرۆڤایەتی؛ نەک هەر ئاشنا نین بە چەمکە بنەڕەتییەکانی ئەو زانستەی خۆیان پسپۆڕن تێیدا، بەڵکو بە هەڵە ئەو چەمکانەیان وەرگرتووە کە گوایە چەند ساڵێک خوێندویانە و کاریان لەسەر کردووە و توێژینەوەیان لەسەر نووسیوە. لەڕاستیدا دەبوو ئێستا خوێندنەوەی جیاواز و لێکدژ و تازە بۆ ئەم چەمکانە بکرایە و کۆڕی ڕەخنەیی و نووسینی زانستیی بەپێزیان لەسەر بنووسرایە و قۆناغی ناساندنیان تێبپەڕاندایە؛ بەڵام بەداخەوە هێشتا لە قۆناغێکداین کە دەبێت دەیان کتێبیان لەسەر بنووسین و وەربگێڕین، هەتاوەکو ئەو چەمکانە دەناسێنین.
دەزگای ئایدیا وەک هەمیشە چاوی بۆ کەلێنەکانی کایەی فکری و فەلسەفیی ناو زمانی کوردی گێڕاوە، لەئێستاشدا و لەبەر ڕۆشنایی ئەو بۆشاییەی لەسەرەوە باسکرا، ئایدیا پڕۆژەیەکی نوێ ڕادەگەیەنێت بۆ دووبارە ناساندنەوەی ئەم چەمکانە و دروستکردنی مشتومڕی فکری لەبارەیانەوە. ئەم پڕۆژەیە لە دۆخێکی قەیراناوییدا لەدایکدەبێت و دەیەوێت دۆخێکی قەیراناویی چارەسەر بکات؛ بەو مانایەی لەدایکبووی ئەم دۆخە نالەبارە سیاسی و ئابووری و فەرهەنگییەی کوردستانە، هاوکات دەیەوێت کەمێک چارەی دۆخێکی قەیراناوییش بکات، کە بریتییە لە دۆخێکی لاوازی دونیای فکر و فەلسەفە.

❤4
پڕۆژەی نامیلکە ئەدەبییەکان پێکهاتوە لە ۹ کتێب
عەشق بەردەوام ئازاری لەگە زنجیرە ـ۳ـ
مردن و عیشق
پرۆست یەکەمین نووسەر نییە کە عیشق بە نەخۆشی دەزانێت؛ نەخۆشیەک کە دوای ئەوەی توشی بووی، پێویستە قۆناغی تاولەرزی تێ پەڕێنیت؛ بەڵام لە کۆتاییدا بە باشی و بەخۆشی چاک دەبییەوە. ئەم نەخۆشییە هەرچەند ئێش و ئازاری هەبێت، هەرگیز کوشندە نییە. بە هەمان جۆر کە ڕۆزالیند، لە ئەوەی کە دڵتدەیەوێتی شکسپیردا دەڵێت:” ( ئەومرۆڤانەم بینی کە مردوون و کرم جەستەی خواردبوون، بەڵام نەک لە تاوی عیشق.)” عیشق دەمرێت، بەڵام عاشق بە زیندوویی دەمێنێتەوە. ....
پەرەگرافێک لە کتێبی (عیشق بەردەوام ئازاری لە گەڵە) لە نوسینی: مارسڵ پرۆست
(پڕۆژەی کتێبەئەدەبیەکان)،بڵاوکراوەی نوێی دەزگای ئایدیا بۆ فکر و لێکۆڵینەوە.
نرخ: ۳٥٠٠

ڕۆشنبیرە ساختەکان
سەرپێچی لە ئەمانەتی فیکری دەکەن
ئەم ساختانە دراوێکی ڕۆشنبیری ساختە دروست دەکەن لەپێناو مسۆگەرکردنی سەرکەوتنی خۆیان لەناو بازاڕی بیروڕا باوەکاندا.
من بە درێژایی کات لەوە ترساوم وەک پێویست ڕوون و ورد نەبم یان لەوە ترساوم ئەگەر هەڵەیەک بکەم بۆیە بەردەوام سەرزەنشتی خۆم کردوە ئەگەر وام بەسەر بێت.
هەموو ئەو ڕۆشنبیر و شارەزایانە سەرسامم دەکەن کە دوو دڵ نین لە پەنابردن بۆ پاساوی هەڵخەڵەتێنەر و درۆکردن لە پێناو بەدەستهێنانی پشتیوانی بۆ خۆیان.
بۆ داواکردنی ئەم کتێبە نامە بۆ پەیچ بنێرە

پڕۆژەی نامیلکە فیکرییەکان و ئاشنابوون بە بیرمەندان
یەکێکە لە پڕۆژە فیکرییەکانی دەزگای ئایدیا و بە درێژایی 15 ساڵی ڕابردوو بەردەوامیی هەبووە. ئەم پڕۆژەیە پێک دێت لە (141) نامیلکە، هەر یەکێک لەو نامیلکانە تەرخان کراون بۆ ئاشناکردنی خوێنەران بە بیرمەندێک یاخود فەیلەسووفێک. بەشێکی کەمی نامیلکەکانیش تەرخان کراون بۆ ئاشنابوون بە چەمکە سەرەکییەکانی بواری فیکر و فەلسەفە.