وا پێدەچێت بە شێوەیەكی گشتی ماركس لە بارەی باپیرانی یەهودی خۆیەوە زانیاری زۆری نەبووە، ئاشكراشە ئەو لە منداڵیدا بۆ گۆڕینی مەزهەبەكەی لە یەهودیەوە بۆ مەسیحی هیچ دەسەڵاتكی نەبووە و ئەو كارە بە ویستی باوكی بووە.
بە گەڕانەوە بۆ رەچەڵەكی ماركس، دەردەكەوێت كە بێجگە لە باپیرانی و خزمانی، بە نزیكەیی زۆربەیان حاخامی یەهودی بوون و زۆرتر لە شاری (Trier) و دەروروبەری ژیاون، ژمارەیەكیتریان لە شانشین و شارەكانیتری ئەوروپا ژیاون و لە هەمان رەچەڵەك بوون و زۆربەیان حاخام بوون و ژمارەیەكیان لەم بوارەدا بە پلەی باڵا گەیشتوون. یەكێك لەوانە بە ناوی جۆزێف بن گرسۆن هاكۆهن (Joseph Ben Gerson Hacohen) بووە، كە لە شاری كراكۆو(Cracow) لە پۆلۆنیا ژیاوە و زانایەكی پایەبەرز بووە و لە دامەزراوەی مەزهەبیدا خاوەنی پلەی بەرز بووە. بە نزیكەیی سەرجەمی ئەم كەسانە خزمی باوكی ماركس بوون، لە ناو خزمەكانی دایكی دا كەمتر كەسێك هەیە ناوبانگی دەركردبێت و تەنیا حاخامی یەهودی بوون.

گەشتە بێ ئاکامەکانی سەرکردەیەک
ئەم کتێبە چیرۆکی گەشتە بێ ئاکامەکانی سەرکردەیەک لە زمان و دیدی یەکێک لە پارێزەرەکانییەوە دەگێڕێتەوە لە دیمەشقەوە دەستپێدەکات و لە تورکیا کۆتای پێدێت...
ئێستا ئەم کتێبە بەردەستە و دەتوانیت داوای بکەیت
بۆ داواکردنى ئەم کتێبە نامە بۆ پەیج و ئەکاونتەکانى دەزگاى ئایدیا بنێرە
#دەزگاى_ئایدیا_بۆ_فیکر_و_لێکۆڵینەوە
سايتى فەڕمى دەزگاى ئايديا:
http://www.ideafoundation.co/default.aspx
ئیمەیڵ :
2018idea@gmail.com
دەزگاى ئايديا لە فەیسبوک (پەیج):
https://www.facebook.com/dezgai.idea
دەزگاى ئايديا لە فەیسبوک (ئەکاونت):
https://www.facebook.com/idea.2004/
دەزگاى ئايديا لە ئنستاگرام:
https://www.instagram.com/idea__foundation/?hl=en
دەزگاى ئايديا لە تەلەگرام:
https://t.me/s/idea_foundation?before=1783

Facebook
Log in or sign up to view
See posts, photos and more on Facebook.
ڕیفۆرمی ئیسلام
عەفیف ئەلئەخزەر
وەرگێڕانی: کارزان غەفوور
ئەم کتێبە، کارێکی گرنگی پڕۆژەی بەراوردکاریی دینیی نوسەری کۆچکردووی تونسی "عەفیف ئەلئەخزەر"ە، تێیدا نەخشەڕێیەک دادەنێت بۆ توێژینەوە و تێگەیشتن لە ڕەمزەکانی ئیسلام، لە ڕێگەی زانستەکانی دینناسی لە وێنەی "کۆمەڵناسی دینی، ئەنترۆپۆلۆژیای دینی، دەرونناسی، ئارکیۆلۆژیا، و فەلسەفە و بەرواردکاریی دینەکان .."، لەو ڕێگەیەوە دەیەوێت، لە دینداریی ناماقووڵی دینییەوە بگوازێتەوە بەرەو دینداریی ماقووڵ و ئەقڵمەندانە، دیندارییەک کە ناکۆک نەبێت لەگەڵ پێدراو و فاکتە زانستییەکاندا، و لە هەر شوێنێکدا، زانست قسەی کرد، دین بکشێتەوە.
ئەم کتێبە وەک پێشەکییەک وایە بۆ هەتەرترین کاری ڕەخنەیی عەفیف دەربارەی کەسێتیی پێغەمبەری ئیسلام و قورئان، کە کتێبی "لە محەمەدی ئیمانەوە بۆ محەمەدی مێژوو"ە.

❤1
خواپەرستی و دەمارگیری
نەسڕ حامد ئەبوزێد
وەرگێڕانی: شوان ئەحمەد
ئەبوزێد مرۆڤێک بوو بە چەکی عەقڵ و لۆژیک و بیرکردنەوە ڕووبەڕووی فەندەمێنتاڵیزم و دواکەوتوویی و نەفامی دەبووەوە. هەمیشە خەونی دەبینی، خەون بە دونیایەکی جوانتر و ئارامتر و دادپەروەرانەترەوە. ژیانی بە گشتی ڕستێک ڕیسک و سەرکێشی بوو، لەپێناو عەقڵ و ڕۆشنگەری و تۆلێرانس و کرانەوەدا.
لە دووتوێی گفتوگۆکانی ئەم کتێبەدا، باس لە زۆر پرسی گرنگی تایبەتی و گشتی دەکات، بەڵام ڕەنگە هەرە گرنگترینیان بریتی بن لە پرسەکانی: (خواپەرستی و دەمارگیری، تیرۆر و تەکفیر، ئیسلام و ئیسلامی سیاسی، زانکۆ و کۆمەڵگەی مەدەنی، ئایین و عەلمانیەت، قورئان و نێولێکدانەوە، تاراوگە و نیشتیمان). بێگومان کاتێکیش ئەم باسانە لە لایەن کەسێکی وەک ئەبوزێدەوە باس دەکرێت پێویستە بە وردی بیانخوێنینەوە.

تیۆری ئایین
جۆرج باتای
وەرگێڕانی: هاوار محەمەد
جۆرج باتای لەو نووسەرانەیە کە لە کاتی خوێندنەوەیدا تووشی سەرئێشەت دەکەن. لای ئەو توانای بەریەککەوتن و ناتەبایی ئایدیاکان لە پێش ڕێکخستن و پێکەوەسازانیانەوەیە. دەقەکانی پڕن لە ئاماژە خێراکان، دەقگەلێکی پەژمووردە، کە مەنزوومەی فەلسەفی و نەزم ڕەتدەکەنەوە. وەک باتای خۆی دەڵێت "بە زمانێک قسە دەکەم، کە لە زمانێکی مردوو دەچێت، پێم وایە ئەمە زمانێکی فەلسەفییە... ویستومە زمان لە پلەی سفردا بەکاربهێنم، زمانێک کە هاوتای هیچ نەبێت، زمانێک کە بچێتەوە سەر بێدەنگی".
باتای خۆی لە بارەی ئەم کتێبەوە دەڵێت: کتێبی تیۆری ئایین کارێکی تەواوکراو پیشاندەدات، کە دەبوو ببێت؛ هەوڵمداوە گوزارشت لە فیکری بزۆز بکەم، بە بێ ئەوەی عەوداڵی ئەوە بم لە دوافۆڕمدا دایبڕێژم.
ئەم کتێبە گرنگە خۆی لە دوو بەشی سەرەکیدا دەبینێتەوە، لە هەر یەکێکیاندا چەند فراگمێنتێک لەخۆدەگرێت تایبەت بە ناواخنە فەلسەفی و تیۆرییەکانی ئایین و مەڕاسیمە ئایینییەکان، لەوانە: مرۆڤایەتی و گەشەکردنی جیهانی دنیایی، قوربانی و جەژن و بنامەکانی جیهانی موقەدەس، ئایین لە سنوورەکانی عەقڵدا.

ئایین و توندوتیژی؛ ڕیشەی داعش و هاوشێوەکانی لە ئیسلامدا
عومەر عەبدولغەفوور
ئەم لێکۆڵینەوەیە کە بەرهەمی تەمەنێکە لە خوێندنەوە و ڕامانی لە نزیکەوە لە ئایین و دەرکەوتەکانی، هەوڵێکە بۆ شیکردنەوەی ئەو پەیوەندییە و هەندێک لە بابەتەکانی پەیوەست بە مەسەلەی توندوتیژیی ئایینی. زۆر کەس دەپرسن ئایا ئیسلام ئایینێکی دیموکراسییە؟ یاخود ئایا لەگەڵ دیموکراسی هەڵدەکات؟ ڕاستییەکەی دەبێت پرسیارەکە ئەوە بێت: ئاخۆ مرۆڤەکانی شوێنکەوتەی ئەو ئایینە دیموکراسین و دیموکراسییان دەوێت یان نا، چونکە ئەگەر ئەوان بە قەناعەتی دڵیان دیموکراتخواز بن وەها لە ئایینەکەش دەکەن، نەک دیموکراسی قەبووڵ بێت، بگرە بشبێتە داینەمۆی ڕۆحی و مەعریفی و کۆمەڵایەتی بۆی. ئەم کتێبە چەندین باس و بابەتی گرنگ لەخۆدەگرێت، لەوانە: سەرهەڵدانی داعش و ڕاگەیاندنی خەلافەت، هەڵوێستی داعش بەرامبەر کوردستان، داعش و ئایین، جیهاد لە ئیسلامدا، قۆناغەکانی فەرزکردنی جیهاد، جیهاد بۆ بەرگرییە یان هێرش؟ ئیسلامییەکانی کوردستان و شەڕی داعش. لەگەڵ چەندین بابەتی دیکە.

توێژینەوەی جیهانی
بازرگانیكردن بە ئەندامانی جەستەی مرۆڤ- ژمارە (24)
كۆماری چین هیچ سیستمێكی بەیاساییكردنی بازرگانیكردن بە ئەندامانی جەستەی مرۆڤ پەیڕەو ناكات. لە كۆتاییی ساڵی 1980وە، چەندین ئاماژەبوونی هەیە لە سەر ئەو زیندانییانەی، كە لە سێدارە دراون ئەو ئەندامانەیان دەرهێنراوە، كە بۆ چاندنیان لە جەستەی كەسانر تر گونجاو بوون، سەرەڕای ئەوەی كە بەكارهێنانی ئەندامی جەستەی زیندانییە سزادراوەكان بە لەسێدارەدان بۆ چاندنیان یاسایییە، چەندین بەڵگە هەیە لە سەر ئەوەی، كە حكوومەتی چین هەوڵ دەدات بازنەی بەكارهێنانی ئەندامانی جەستە لە ڕێگەی ڕێكەوتنی نهێنییەوە كەم بكاتەوە. یاساكانی وەك یاسای كاتی تایبەت بەركارە بۆ بەكارهێنانی تەرمی مردوەكان یان ئەندامانی جەستەی ئەو زیندانییانەی لە سێدارە دەدرێن، بەڵام لەگەڵ ئەمەیشدا، هێشتا چین بەدەست كەمیی ئەندامی جەستەی ئامادە بۆ چاندن لە جەستەی ئەو كەسانەی پێویستیان پێیەتی گیرۆدە بوە.
لە ڕاپۆرتی كیلگۆر – ماتاس هاتوە "لە ڕابردوو تا ئەمڕۆیش لە ئاستێكی بەربڵاودا ئەندامانی جەستەی بێكەڵك بۆ چاندن هەیە و هەبوە". ڤالۆن گۆنگ لە ڕاپۆرتێكی تردا ئەمە پشتڕاست دەكاتەوە. دوای ماوەیەكی كورت، لێپرسراوانی حكوومەتی پەكین چەند یاسایەكی تازەیان ڕاگەیاند، كە بەكارهێنانی ئەندامانی جەستەی مرۆڤ بە بێ وەرگرتنی ڕەزامەندیی خاوەنی ئەو ئەندامە قەدەغە كردوە، بەڵام لەگەڵ ئەمەیشدا لە دوای تێپەڕبوونی ساڵێك بە سەر دەرچوونی ئەو یاسایەدا لە سەر ئەرزی واقیع سەرنجی هیچ ئەنجامێك نەدراوە. حكوومەتی چین یاسایەكی داڕشتوە كە سنورێكی بۆ فرۆشتنی ئەندامەكانی جەستە داناوە، بەڵام ئەم یاسایە ئێستا ڕێگر نییە لە بەدەستهێنانی ئەندامی جەستەی كەسانی لەسێدارەدراو.
نرخ: 3000 دینار

👍1
توێژینهوهی جیهانی
بازرگانیكردن به منداڵان - ژمارە (30)
1. بهكارهێنانی منداڵ بۆ مهبهستی سێكسی
بهكارهێنانی سێكسی، واته كاری سێكسی یان داوێنپیسی یان وێنهگرتن یان بهكارهێنان بۆ ههر جۆرێك كاری ڕێگهپێدراو، كه تیایدا منداڵان بهكاردههێنرێن بۆ تێركردنی خواسته سێكسییهكانی كهسانیتر له بهرامبهر قازانجی ماددی. لهگهڵ ئهوهی كه ئهمجۆره له بازرگانیكردن زۆر و باو بوو، بهڵام لهگهڵ پێشكهوتنی تهكنۆلۆژی و فهراههمبوونی ئینتهرنێت و ئامرازه زۆر و زهوهندهكاندا، ئێستا ئهم جۆره بازرگانیكردنه زیاتر و باوتربووه، چونكه داتاو ئامارهكانی تایبهت بهو بارزگانی كردنه خێراترین و پڕقازانجترین جۆره له جیهاندا. بارزگانی كردن به منداڵان بۆ كاری سێكسی تهنها له بازنهی كاری ڕاستهوخۆ نهماوهته، بهڵكو گۆڕا بۆ بهكارهێنانی و وێنه و فیلمی سێكسی و وروژێنهر.
ئهمهی خوارهوه ههندێك ئامارو زانیارییه سهبارهت به بازرگانیكردن به منداڵان، كه لهلایهن ڕێكخراوی (stop child trafficking now) بڵاوكراوهتهوه.
1 ساڵانه نزیكهی 2.5 ملیۆن منداڵ دهخرێنه بازاڕی سێكسهوه، كه زۆربهیان كچن (ڕاپۆرتی ڕێكخراوی یونیسێف)
2 ساڵانه 300000 منداڵ له ویلایهته یهكگرتوهكانی ئهمهریكا ڕووبهڕووی مهترسی بهكارهێنانی سێكسی دهبنهوه له پێناو دهستكهوتنی قازانجی ماددی (ئاماری وهزارهتی دادای ئهمهریكا)
3 ساڵانه 600000 تا 800000 منداڵ لهسهر سنورهكان دهفرۆشرێن و زۆرینهیان كچن (ڕاپۆرتی وهزارهتی ناوخۆی ئهمهریكا)
2. سواڵكردن
سواڵكردن به یهكێك له گهورهترین جۆرهكانی بازرگانیكردن به منداڵان دادهنرێت، به تایبهتی له دهوڵهتانی عهرهبی، كه كۆمهڵگهكانیان سروشتێكی سۆزداری و بهزهییان ههیه. له ڕاستیدا له پشت دیاردهی سواڵكردنهوه مهترسی گهوره لهسهر ژیانی منداڵان ههیه. سهرهڕای دۆزینهوهی شێوازی كهمئهندامی ناڕاست بۆ منداڵان لهپێناو ڕاكێشانی سهرنج و سۆزی خهڵك، بهڵام له بهرامبهردا منداڵان ڕووبهڕووی مهترسی مامهڵهكردنی ڕاستهوخۆ لهگهڵ كهسانی نامۆ و ئهگهری ڕوبهڕهبوونهوهی چهندین جۆر له دهستدرێژی دهبنهوه، وهك دهسترێژی سێكسی و سهرزارهكی و برینداركردن و بێزراندن و ڕقلێبوونهوه لهلایهن خهڵكییهوه، ئهمه سهرباری بوونی بهردهوامی ئهو منداڵانه لهسهر شهقامهكان و مهترسی توشبوونیان به ڕووداوی هاتووچۆ.

👍1😢1
هەژموونی نەوت
ئێستا چوار كۆمپانیا هەژمونیان بەسەر پیشەسازی نەوت لە سودان هەیە، بریتین لە: دامەزراوەی پترۆلی نیشتمانی چین (سی ئێن بی سی /پترۆچاینا) و دامەزراوەی پترۆڵ و كیمیاییەكانی چین (ساینۆبك) و پترۆلیۆم ناسیۆنال بێرهاد (پترۆناس، كە كۆمپانیایەكی مالیزیایە) و دامەزراوەی نەوت و گازی سروشتی هندستان – فیدیش (ئۆ ئێن جی سی / ئۆ ڤی ئێل).
بەكارهێنانی داهاتی نەوت لە لایەن حكومەتی سودانەوە بۆ پشتیوانی هەڵمەتەكەی لە دارفور بووەهۆی كوژرانی زیاتر لەدوو سەد هەزار كەس و دەستدرێژیكردنە سەر رێژەیەكی بێشومار لە ژنان و ئەشكەنجەدان و رفاندنی چەندین هاووڵاتی مەدەنی. زیاتر لە 2.6 ملیۆن كەس بە هۆی ململانێكانەوە دەربەدەر بوون و دوو لەسەر سێی دانیشتوانی دارفوریش پشتیان بە یارمەتیەكان دەبەست بۆ مانەوە لە ژیاندا، چونكە لەو جەنگە ناوخۆییەدا نەوت بووە سوتەمەنی بۆ كۆمەڵكوژی و «پاكتاوە ئەتنیكییەی» ئێستا لە ئارادان.
نرخ: 3000

نەوت بەرامبەر زهوی
ئاڵوێری گەورەی نێوان عێراق و كورد
سەرهەڵدانی هەرێمی حوكمی خۆیی لە كوردستان بەشێوەیەكی تایبەتی و بەڕونی زۆر یارمەتیدەربوو لە وروژاندنی پرسیارەكانی دەربارەی نەوت. كوردەكان بەپەرۆشبوون بۆ پەرەپێدانی ناوچەكەیان، كە بۆ ماوەی چەندین دەیە بێبەری و پەراوێزخرابوو، بەڵام نەبوونی سەرچاوەی داهاتی تایبەت بە خۆیان وایكردوە بە شێوەیەكی تەواو پشت بە بودجەی فیدراڵی ببەستن. ئەمە وایكرد مەسەلەكان ئاڵۆزبن و پەیوەندییەكانیان لەگەڵ بەغدا نائارام بێت، بودجەی ساڵانەشیان بەڕێژەی 17% دیاریكراوە، بۆیە گلەیی ئەوە دەكەن، كە ئەو بڕە داهاتە وەرناگرن، كە پشكی خۆیانە، یاخود لە وادەی دیاریكراوی خۆیدا وەریناگرن. بۆ خۆدزینەوە لەم حاڵەتە، حكومەتی هەرێمی كوردستان بە پەرۆشە بۆ پەرەپێدانی دوو سەرچاوەی ئایندەیی: سامانی نەوت، كە پێدەچێت لە هەرێمی كوردستاندا هەبێت، لە ڕێگەی لكاندنی زهویە كێشە لەسەرەكانیشەوە، واتا ئەو كێڵگە نەوتییانەی كە بە دڵنیاییەوە لە كەركوك دان یان نەوت و غازێكی تر، كە بوونیان لەناو زهویە كێشە لەسەرەكاندا بسەلمێنرێت.