ئیرۆتیزم مەرگ و شەهوانیەت
کاتێک کە باس لە جوانیی ژن دەکەم، خۆم بەدوور دەگرم لەوەی بە گشتی قسە لە سەر جوانی بکەم، تەنها ئامانجی من دەرککردن و دیاریکردنی ڕۆڵی جوانییە لە ئیرۆتیزمدا. لە ئاستی بنەڕەتیدا، دەتوانین کاریگەریی پەڕی ڕەنگاوڕەنگ و جریوە لە ژیانی سێکسیی باڵندەکاندا ببینینەوە. قسە لە سەر مانای جوانی ئەم پەڕ و جریوانە ناکەم. نامەوێ تانە لەمە بدەم، تەنانەت دەتوانم بە پێی لێکچوونیان لەگەڵ نموونەی ئایدیاڵی جۆرەکەیان، قسە لە سەر زۆری و کەمیی جوانییان بکەم. جوانی شتێکی سوبێکتیڤ و خۆیییە، بە پێی مەیلی ئەوانەی هەڵی دەسەنگێنن دەگۆڕێت. هەندێ جار، ڕەنگە پێمان وا بێت ئاژەڵەکان وەک ئێمە کاردانەوەیان بەرانبەر بە جوانی هەیە و هەڵی دەسەنگێنن، بەڵام ئەمە گریمانەیەکی مەترسیدارە. تەنها دەتوانم گریمانەی ئەوە بکەم جوانیی مرۆڤ بە پێی ئایدیاڵی هەنوکەیی هەڵدەسەنگێنرێت. ئەم ئایدیاڵە بەداخەوە زۆربەی جار بە پێی تێمایەکی ناوەندیی جیاوازە و دەگۆڕێت؛ بوارێکی فراوان نییە بۆ هەڵسەنگاندنی شەخسی. هەر چۆنێک بێت، زەروورە پێداگریی لە سەر بچووکترین خاڵی هاوبەشی هەڵسەنگاندنی مرۆڤ بکەم بۆ جوانیی ئاژەڵ و جوانیی مرۆڤ (ئەم ستانداردە سەرەکییە لاوییش لە خۆ دەگرێت).
نرخ: ١١٠٠٠
ئێستا ئەم کتێبە بەردەستە و دەتوانن داوای بکەن.

فرۆیدیزم
پڕۆژەی چەمکە فیکری و فەلسەفییەکان
ژمارە : 32
سیگمۆند فرۆید لە 6ی مایسی 1856 لە شارۆچكەی مۆراڤیایی فرایبیرگ لەدایك بوو كە ئێستا (پریبۆر)ە لە كۆماری چیك. ئامالی دایكی، سێیەمین ژنی جاكۆب فرۆید بوو كە بازرگانێكی لۆكەی جولەكە بوو و بیست ساڵێك لە مێردەكەی مناڵتر بوو. لە 1859، كاتێك سیگمۆند فرۆید سێ ساڵان بوو، خێزانەكە بۆ ڤیەننا گواستیانەوە. بۆ ماوەی 79 ساڵی دواتر فرۆید بەردەوام بوو لە ژیان و كاركردن لەم شارەدا كە بەردەم كەیف پێنەهاتنی لەبەرانبەردا دەردەبڕی، بەڵام زۆر نابەدڵیش بوو لە جێهێشتنی. لە ساڵی 1938دا، ئەو ناچار بوو لە نازییەكان خۆی حەشار بدات و دوا ساڵی ژیانی لە ئینگلتەرە بەسەر برد، بەماوەیەكی كورت پاش دەستپێكردنی دووەم جەنگی جیهانی لە 23ی ئەیلولی 1939دا مرد.
ئەم کتێبە لە سەرجەم کتێبخانەى شار و شارۆچکەکانى هەرێمى کوردستان دەست دەکەوێت
بۆ دەستکەوتنی ئەم کتێبە نامە بۆ پەیج و ئەکاونتی دەزگای ئایدیا بنێرن...
#دەزگاى_ئایدیا_بۆ_فیکر_و_لێکۆڵینەوە
#پڕۆژەی_چەمکە_فیکری_و_فەلسەفییەکان
#فرۆیدیزم

❤1
"کۆبەرهەمی لینین"
پاش کارکردنی زیاتر لە (3) ساڵ، دەزگای ئایدیا ئەم بەرهەمە مەزنە دەخاتە بەر دیدەی خوێنەران. ئەم بەرهەمە لە بۆکسێکی (10) کتێبیی بەرهەمەکانی (ڤلادیمێر لینین) پێک هاتوە، هەر یەک لە بەرگەکان بەرهەم و نووسینەکانی چەند ساڵێکی لینین لە خۆ دەگرن.
لینین بیرمەندێکی شۆڕشگێڕ و شۆڕشگێڕێکی بیرمەند بوو، ڕابەری گەورەترین شۆڕشی سەدەی بیستەم و یەکێک لە گەورەترین شۆڕشەکانی مێژووی مرۆڤایەتی بوو. سەرباری ئەمانەش خاوەن هزرێکی دیالەکتیکی و فەلسەفی و لۆژیکی بوو، لە زۆرینەی نووسینەکانیدا بنەمایەکی زانستیی بە ڕوونی هەست پێ دەکرێت. بەرهەمەکانی لینین چەندێک پڕ بە پێستی واقیعی سەردەمەکەی خۆی بوون، هێندەش بۆ سەردەمی هاوچەرخ گرینگ و پڕبایەخن.
ئەم کارە لە لایەن دەزگای ئایدیا بۆ فیکر و لێکۆڵینەوەوە کراوە بە زمانێکی ڕەوان کراوە بە کوردی و بە چاپێکی شایستە و قەشەنگ چاپ کراوە.
Idea.foundation
#پڕۆژەی_كۆبەرهەمى_ڤلاديمير_لينين

👍1
مێ لە سایەی ستەمدا
ژن له‌کن جۆن لۆک
بیروڕای نوێ، چونکه هێشتا نه‌بووه به باو،
خه‌ڵک به چاوی گومانه‌وه سه‌یری ده‌که‌ن و
به گژی‌دا ده‌چنه‌وه.
جاران ئه‌وه باو بوو که (له‌نێو عه‌قڵی ئینساندا، هه‌ندێک بۆچوون هه‌نه، خۆڕسکانه به میراتی بۆی ده‌مێننه‌وه و پێش ئه‌وه‌ی هه‌ستی کردبێت، پێش ئه‌وه‌ی هیچ ئه‌زموونێکی له ژیاندا هه‌بێت، بڕوای پێیان هه‌بووه.) ئه‌و تێزه هێنده جێگیر بووبوو، له‌سه‌رووی گومانه‌وه بوو، یه‌کێک له‌وانه‌ی شێلگیرانه داکۆکی لێ ده‌کرد، دیکارت (١٥٩٦ – ١٦٥٠) بوو. ئه‌وه جۆن لۆک بوو (١٦٣٢ – ١٧٠٤) ئه‌و بۆچوونه هه‌ڵه‌یەی ڕه‌ت کردەوە و گوتی: (ئاوه‌زی منداڵ لاپه‌ڕه‌یه‌کی سپییه، پێش ئه‌وه‌ی بێته دنیاوه، هیچی لێ نه‌نووسراوه، به هۆی ئه‌زموونه‌وه شت فێر ده‌بێت.) که نه‌یارانی به گژ ئه‌و گوته به‌ناوبانگه‌یدا ده‌چنه‌وه، له‌سه‌ر قسه‌ی خۆی سوور ده‌بێت و ده‌بێژێت: (ئه‌گه‌ر لێیان پرسیت: که‌ی ده‌ستت به بیرکردنه‌وه کرد؟ بڵێ: له‌و کاته‌وه‌ی ده‌ستم به هه‌ستکردن کرد.) هه‌روه‌ها ده‌ڵێت: (منداڵ که له دایک ده‌بێت، نازانێت خودا هه‌یه یان نا؟ به هۆی ئه‌زموونه‌وه، له هه‌بوونی خودا دڵنیا ده‌بێت.)
پیاو وێنه‌یه‌کی شێواوی بۆ ژن کێشاوه، کاره‌ساتی گه‌وره ئه‌وه‌یه، ژن به جۆرێک بڕوای به‌و وێنه‌یه کردووه، تا ئه‌و ئاسته‌ی خۆی گومانی له‌وه هه‌یه که پێویسته له‌گه‌ڵ پیاودا یه‌کسان بێت، به‌ڵکوو به‌وه قایل بووه، ده‌بێت پاشکۆی پیاو بێت. تا سه‌ده‌ی نۆزده‌یه‌میش له ئه‌ورووپا، ئه‌وسا که بابسالاری سه‌روه‌ر بوو، سووک سه‌رنجی ژن ده‌درا، ئه‌و تێڕوانینه بۆ ژن، هه‌نووکه‌یش له ئاسیا زاڵه. فه‌لسه‌فه که کرۆکی فیکری ئه‌م یان ئه‌و سه‌رده‌مه، نزیکه‌ی به درێژایی مێژوو، له سه‌نگه‌ری دژایه‌تیکردنی ژن‌دا بووه، دابونه‌ریتیش هه‌روه‌ها.
نرخ: 5000

🔥1
فەیلەسوفان و عەشق
ئارسەر شۆپنهاوەر
شۆپنهاوه‌ر نووسیویه‌تی: «ژیان وه‌ك میللی كاتژمێر به‌لای راست و چه‌پدا دێت و ده‌چێت، له ئازاره‌وه بۆ وه‌ڕزبوون». كه‌واته هه‌ر مرۆڤێكی راستگۆ ده‌بێت ئه‌وه قبوڵ بكات كه هیچ هه‌لێك بۆ چێژی به‌رده‌وام له‌نێوان ئه‌و دوو به‌دبه‌ختییه‌دا بوونی نییه. له ڕاستیدا، ئه‌م ره‌شبینه ئه‌ڵمانییه گه‌وره‌یه، كه له خەونە یاخییەکان
یاخی بە تاکووو ھەیت، ھەیت تاکووو یاخی
ھەیت
پێچەوانەی تێگەییشتنی دەستەمۆیانی سەروەریی، "یاخیبوون" نیشانەی ئازادبوونی ھۆش و ناخ و تێکۆشانی کەسەکانە بۆ ڕزگاربوون لە ژێردەستەیی و سەروەریی کەسانی دیکە.
ھەر چەندە "یاخیبوون" لە سایەی زاڵیی و جێکەوتەبوونی بیرکردنەوە و تێڕوانینی سەروەران، واتایەکی نەرێنی وەرگرتوە، بەڵام لە ھەموو سەردەمەکان یان ئازادیخوازان بوونیان نەبوە، یان ناچاربوون لەوەی ھەیە و سەروەر ھەیە، یاخی ببن و چەوساوان بۆ کۆمەڵێکی ئازاد بانگەواز بکەن. یاخییەکان بەگوێرەی کات و شوێن دژی ھەموو جۆرە ستەمەکان تێکۆشاون و بۆ شکاندنی کۆتوبەندەکان ھەوڵیانداوە.
دانتزیگ له‌دایكبووه، كاتێكی بۆ دامه‌زراندنی ئه‌م باوه‌ڕه پته‌وه ته‌رخان نه‌كردووه. ئه‌و كوڕی بازرگانێكی گه‌رۆكی نێوان وڵاتان بوو، بازرگانێكی ڕۆشنبیر. ئارسه‌ر له‌گه‌ڵ دایك و باوكی‌دا به هه‌موو ئه‌وروپادا گه‌شتی كرد، ئه‌و كاته ته‌مه‌نی حه‌ڤده ساڵان بوو. له‌بری ئه‌وه‌ی چاوی به جوانی دینگه كاتدرائییهكانی نۆتردام له پاریس هه‌ڵبێت، یان حه‌ماسه‌تێكی گه‌رمی بۆ قاوه‌خانه‌كانی ڤییه‌نا هه‌بێت، له پشتی ئه‌م گهشتانهیهوه كه له ته‌مه‌نی هه‌رزه‌كاریدا كردنی، باوه‌ڕێكی پته‌وی دامه‌زراند كه ده‌ڵێت: ئه‌م جیهانه‌ی كه كڵاوێكی ئاسنی له‌سه‌ردایه به تووندی له ئه‌سپه‌كه ده‌دات و هاواره‌كانی ئازاریش له په‌نجه‌ره كراوه‌كانه‌وه دێنه ده‌ره‌وه، ئه‌وه جیهانێكی پووچه و "بوونه‌وه‌رێكی ساویلكه و خۆشڕه‌فتار" ناتوانێت ئاوه‌دانی بكاته‌وه. به‌ڵام وه‌حشه نیرۆنییهكان چێژ له ئازاره‌كانی ده‌وروبه‌ریان وه‌رده‌گرن.
لێره‌دا شۆپنهاوه‌ر دیكۆرێكی بۆ دیمه‌نی كۆتایی جیهان داناوه! به‌رچاوكه‌وتن و خوێندنه‌وه‌ی بودیزم و هیندۆیزم و ئۆپانیشاد(61)یش هیچ كاریگه‌رییه‌كی جیاوازیان نه‌بوو، ته‌نیا زیاتر گه‌شه‌پێدانی ئه‌م هه‌سته پێشوه‌خته نه‌بێت. كه‌واته تاكه به‌خته‌وه‌ری ڕاسته‌قینه ئه‌وه‌یه كه مرۆڤ له ئه‌سڵه‌وه نه‌خوڵقێت. جا له‌به‌رئه‌وه‌ی خوڵقاوه و تازه شتی وا مه‌حاڵه، بۆیه ده‌بێت مرۆڤ هه‌موو هه‌وڵێك بدات بۆ ئه‌وه‌ی خۆی له پووچیتی "ژیان" ڕزگار بكات، كه ئه‌وه‌یه "بلیمه‌تیی ڕه‌گه‌زی مرۆیی" به چاوی به‌ستراوه‌وه كۆتوبهندمان بكات، "با مێرگه‌كان پڕبكه‌ین له خانوو، چونكه ئازار و مه‌رگ به‌دوای قوربانیی دیكه‌دا ده‌گه‌ڕێن". شۆپنهاوه‌ری ڕه‌شبین له ته‌مه‌نی سی و یه‌ك ساڵیدا جه‌نگی ڕاسته‌قینه دژ به ڕه‌گه‌زی مرۆیی ڕاده‌گه‌یه‌نێت. ئه‌مه حاڵه‌تێكی ئاوارته‌ی دۆخی فه‌لسه‌فه‌یه‌كه كه هه‌ر به زوویی ئه‌م جۆره فۆڕمه‌ی وه‌رگرتبوو، ئیدی ئه‌و په‌یكه‌ره فیكرییه كه له‌سه‌ر بنه‌مای ڕق له ژیان دایمه‌زراندبوو، ئێستا ته‌واوی كردبوو و له‌نێو جه‌ماوه‌رێكی زۆر بێباكدا بڵاوی كردبوویه‌وه، ئه‌ویش كتێبی: "جیهان وه‌ك ویست و نواندنه‌وه"، بوو. ئه‌و كتێبه وه‌ك بۆمبی هێشوویی وا بوو، بۆ ماوه‌یه‌كی درێژ له تاریكی‌دا مایه‌وه و بێده‌نگی لێكرا، دواتر رێژه‌یه‌كی ئێجگار زۆری خه‌ڵك پێی سه‌رسام بوون، ئه‌م بۆمبه له هه‌موو قۆناغه مێژووییه فیكرییه‌كاندا، هه‌ر له پرۆسته‌وه تاوه‌كو تۆماس مان، هه‌ر له ویلیه‌م بلێكهوه هه‌تا ئه‌مڕۆ، هێشتایش پارچه‌كانی بڵاوده‌كاته‌وه.
عه‌شق داوی غه‌ریزه‌ی سێكسییه:
ئه‌گه‌ر شانۆیه‌كی زۆر گونجاو بۆ پرۆسه‌كانی شۆپنهاوه‌ر هه‌بووایه تاوه‌كو جه‌نگه گه‌وره‌كه‌ی خۆی دژ به ژیان تێدا ئه‌نجام بدایه، ئه‌وا بێگومان عه‌شق بوو. به گوێره‌ی ڕێبازی "كلیمان روسییه"ی فه‌یله‌سوف و به بێ بوونی هیچ گومانێك، "تێڕامان له سێكسواڵهتی یه‌كێكه له سه‌رچاوه سه‌ره‌كییه‌كانی رێبازی شۆپنهاوه‌ر"(62)، له‌وێدا ماسكه‌كان ده‌كه‌ون، كۆیلایه‌تی تاكی تێدا ده‌رده‌كه‌وێت بۆ ئامانج و مهبهستگهلێك كه له هه‌ر ئاسێكی دیكه زیاتر تێیده‌په‌ڕێنێت و خاپووری ده‌كات. به‌لای ئه‌وه‌وه بێ سووده له‌باره‌ی ئه‌م خاڵه‌وه هه‌وڵ بده‌ین درۆ له‌گه‌ڵ خۆماندا بكه‌ین: ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر عه‌شق پاكژیش ده‌ربكه‌وێت و به ئاره‌زووی شیعرییانه ڕازابێته‌وه، ئه‌وا هێشتا ڕیشه‌كانی وا له‌نێو غه‌ریزه‌ی سێكسی‌دا.

ماركس كێ بوو
لەم چەند ساڵەدا كە سەرقاڵی بەرهەمەكانی كارل ماركس بووم، هەر كاتێك دەرفەتێكم بۆ بڕەخسایە لەگەڵ ئەو كەسانەی لەگەڵا دەقی كتێبەكانی كارل ماركس ئاشناییان هەبوو گفتوگۆم دەكرد، تێگەیشتم زۆربەیان زانیاری تەواویان لە بارەی ژیانی تایبەتی كارل ماركس نییە، واتە زانیارییەك، كە وێناكردنی نزیك لە كەسایەتی ماركس بدبت بەدەستەوە، ئەو چ جۆرە كەسێك بووە و ژیانی تایبەتی ئەو چۆن تێپەڕیوە.
دوای بەو ئەنجامە گەیشتم و هەوڵم دا بزانم لە دەرەوەی ئێران بە گشتی لە نوسینەكانی كارل ماركس كامیان وەرگێڕدراوەتە سەر زمانی فارسی و كەوتۆتە بەر دەستی خوێنەرە فارسی زمانەكان.
ئایا لە ناو ئەواندا كتێبێك یان یادداشتێك، كە ژیانی تایبەتی و كەسایەتی ئەم پیاوە مێژووییە بخاتەڕوو بوونی هەیە یان نەخێر؟ بەشی یەكەمی پرسیارەكە، ئایا كتێبەكانی ماركس و ئەنگلس وەرگێڕدراونەتە سەر زمانی فارسی، وەڵامەكەی ئەرێنی بوو. بەڵام هیچ كام لەوانەی لە بەشی دووەمی پرسیارەكەمدا داوای زانیاریم لێ‌كردبوون، نەیاندەتوانی بە دڵنیاییەوە وەڵامی من بدەنەوە. هەروەها لە ئەنجامی ئەو پرس و گەڕانانەی یەكێك لە هاوڕێكانم لە ئێران، كە كتێبی زۆر دەخوێندنەوە و بە گشتی ئاگاداری بڵاوكردنەوەی كتێب بوو، بەو ئەنجامە گەیشت كە كتێبێكی تایبەت بە ژیانی كارل ماركس-ی نەبینیوە. (بەڵام لەوانەیە پێشتر هەبووبێت، بەڵام لە ئێستادا بوونی نییە). ئەوە بوو بەو كاتە زۆرەی لەبەردەستمدا بوو، بڕیارمدا كۆمەڵێك بابەت كۆبكەمەوە و بیخەمە بەر دەستی خوێنەرە فارسی زمانەكان، هیوادارم بەلایانەوە پەسەند بێت و بەكاربهێنرێت (لەم كتێبەدا تەنیا ئەو روداوانە دەخوێننەوە، كە بە تەواوی پەیوەندیان بە ژیانی تایبەتی كارل ماركس-وە هەیە، ئەگەر ژمارەیەك لاپەڕەی زۆر لەبارەی خەباتی سیاسی و فەلسەفی ئەو لە رێگەی كۆمۆنیزم و شیكاری روداوەكانی ئەو لەگەڵ نەیارانی دەخوێننەوە، ئەم شیكردنەوانە تەنیا و تەنیا بۆ نیشاندان و ئاشكرا كردنی كەسایەتی راستەقینەی كارل ماركسە.
لەدایكبوون تا مردن (1818 تا 1883)
(لەدایكبوون)
دایك و باوكی ماركس 8 منداڵیان هەبوو، ماركس كوڕی دووەمیان بوو. كاتێك ماركس لەدایكبوو، دایكی بە “منداڵی شادی”(Gluckskind) ناوی برد و باوكی هەندێك نیشانەی دێ‌و ئاسای لە روخساری منداڵەكەیدا بینی. دواتر دەركەوت كە پێشبینی دایكی هەڵە بوو، بەڵام پێشبینیەكەی باوكی لە راستی نزیكتر بووە.
كارل كاتژمێر دووی نیوەشەوی رۆژی 5 ی ئایاری 1818 لە ژورێكی نهۆمی دووەمی خانووی ژمارەی 664 لە كۆڵانی برۆكن گاسە(Brucken Gasse) لە شاری (تریێر Trier) (كۆنترین شارە كە رۆمە دێرینەكان لە ئەڵمانیا دروستیان كردبوو) لەدایكبوو. لە ئێستادا ناوی كۆڵانەكە بۆ شەقام گۆڕاوە و ئەو خانووە كە لە ئێستادا ژمارە 10ی پێدراوە، بە ماڵی كارل ماركس ناودەبرێت.
لە ناسنامەكەیدا رۆژی 7ی مانگی ئایاری 1818 تۆماركراوە، ناوی منداڵ (كارل) و ناوی باوكی (هاین ریش Heinrich) و ناوی دایكی (هانریت پێرس برۆك Presbork) نوسراوە.
باپیرانی كارل (لە دایك و باوكەوە) حاخام (پیاوی ئاینی جولەكە “یەهودی”) بوون، كارل-یش لەناو ئەم ئاینەدا لەدایكبووە، بەڵام وەك هەمووان دەزانن بە درێژایی تەمەنی بەردەوام لە ناو ناسیاو و كۆبوونەوە گشتییەكاندا زۆر بە خراپە باسی ئاینی یەهودی و یەهودییەكان كردووە.
باوكی كارل، هاین ریش یان راستتر بوترێت هێرشل(Herschel) ساڵی 1777 لە شاری (سارلویس Saar Louis) لە كەناری چەپی روباری (سار Saar) لەدایكبووە، لە تەمەنی منداڵی‌دا بنەماڵەكەی لەو شارەوە بۆ شاری ((تریێر Trier)) كۆچیان كردووە كە لەو سەردەمەدا لە ژێر دەسەڵاتی فەڕەنسیەكاندا دابووە. لەو سەردەمەدا دانیشتوانی ئەو كەنارە بە هەردوو زمانی ئاڵمانی و فەڕەنسی قسەیان كردووە.
روون نییە كە نازناوی ماركس (Marx) لە كوێوە هاتووە، پێدەچێت لە بنەڕەتدا ئەو ناوە هەمان مارك (Marc) یان ماركوس(Marcus) بووبێت و بووە بە زمانی ئەڵمانی.
وەك باسكرا، باوباپیرانی ماركس، حاخامی جولەكە بوون، لەوانەیە توانای زۆری ئەو لەبواری گفتوگۆ و دیالێكتیكدا بە ڕێژەیەك بە میراتی لە ئەوانەوە بۆی مابێتەوە. زۆر جێی سەرنجە كە یەكێك لە مامە گەورەكانی ماركس بە ناوی جۆشوا هێرشل(Joshua Herschel) نوسەری كێتبێكە بەناوی (روخساری مانگ) كە ساڵی 1765 لە شاری ئالتونا (Altona) لە ئەڵمانیا چاپكراوە، نوسەر لە كتێبەكەیدا باسی یەكسانی و هاوسەنگی ئەو باجانەی بەسەر خەڵكدا دەسەپێنرێن دەكات، بە توندی بەرگری لە مافەكانی خەڵك و رێزگرتن لە بیروبۆچوونەكانیان لە كاتی داڕشتنی یاساكانی تایبەت بە باجەكان دەكات.
هەندێك لە بیر‌و بۆچوونەكانی ئەو نوسەرە لێكچوونی زۆریان لەگەڵا بیرۆكەكانی ماركس لەبارەی ئابووری و كۆمەڵگەوە هەیە، بەڵام وەك دەردەكەوێت، ماركس لەكاتی نوسینی كتێبەكانی خۆیدا ئاگاداری بوونی جوشوا هێرشڵ Joshua Herschel) و كتێبەكەی نەبووە و دواتر ئەو زانیارییانە لە لایەن لێكۆڵەرەوانەوە روونكراوەتەوە.

وا پێدەچێت بە شێوەیەكی گشتی ماركس لە بارەی باپیرانی یەهودی خۆیەوە زانیاری زۆری نەبووە، ئاشكراشە ئەو لە منداڵی‌دا بۆ گۆڕینی مەزهەبەكەی لە یەهودیەوە بۆ مەسیحی هیچ دەسەڵاتكی نەبووە و ئەو كارە بە ویستی باوكی بووە.
بە گەڕانەوە بۆ رەچەڵەكی ماركس، دەردەكەوێت كە بێجگە لە باپیرانی و خزمانی، بە نزیكەیی زۆربەیان حاخامی یەهودی بوون و زۆرتر لە شاری (Trier) و دەروروبەری ژیاون، ژمارەیەكیتریان لە شانشین و شارەكانیتری ئەوروپا ژیاون و لە هەمان رەچەڵەك بوون و زۆربەیان حاخام بوون و ژمارەیەكیان لەم بوارەدا بە پلەی باڵا گەیشتوون. یەكێك لەوانە بە ناوی جۆزێف بن گرسۆن هاكۆهن (Joseph Ben Gerson Hacohen) بووە، كە لە شاری كراكۆو(Cracow) لە پۆلۆنیا ژیاوە و زانایەكی پایەبەرز بووە و لە دامەزراوەی مەزهەبیدا خاوەنی پلەی بەرز بووە. بە نزیكەیی سەرجەمی ئەم كەسانە خزمی باوكی ماركس بوون، لە ناو خزمەكانی دایكی دا كەمتر كەسێك هەیە ناوبانگی دەركردبێت و تەنیا حاخامی یەهودی بوون.

گەشتە بێ ئاکامەکانی سەرکردەیەک
ئەم کتێبە چیرۆکی گەشتە بێ ئاکامەکانی سەرکردەیەک لە زمان و دیدی یەکێک لە پارێزەرەکانییەوە دەگێڕێتەوە لە دیمەشقەوە دەستپێدەکات و لە تورکیا کۆتای پێدێت...
ئێستا ئەم کتێبە بەردەستە و دەتوانیت داوای بکەیت
بۆ داواکردنى ئەم کتێبە نامە بۆ پەیج و ئەکاونتەکانى دەزگاى ئایدیا بنێرە
#دەزگاى_ئایدیا_بۆ_فیکر_و_لێکۆڵینەوە
سايتى فەڕمى دەزگاى ئايديا:
http://www.ideafoundation.co/default.aspx
ئیمەیڵ :
2018idea@gmail.com
دەزگاى ئايديا لە فەیسبوک (پەیج):
https://www.facebook.com/dezgai.idea
دەزگاى ئايديا لە فەیسبوک (ئەکاونت):
https://www.facebook.com/idea.2004/
دەزگاى ئايديا لە ئنستاگرام:
https://www.instagram.com/idea__foundation/?hl=en
دەزگاى ئايديا لە تەلەگرام:
https://t.me/s/idea_foundation?before=1783

Facebook
Log in or sign up to view
See posts, photos and more on Facebook.
ڕیفۆرمی ئیسلام
عەفیف ئەلئەخزەر
وەرگێڕانی: کارزان غەفوور
ئەم کتێبە، کارێکی گرنگی پڕۆژەی بەراوردکاریی دینیی نوسەری کۆچکردووی تونسی "عەفیف ئەلئەخزەر"ە، تێیدا نەخشەڕێیەک دادەنێت بۆ توێژینەوە و تێگەیشتن لە ڕەمزەکانی ئیسلام، لە ڕێگەی زانستەکانی دینناسی لە وێنەی "کۆمەڵناسی دینی، ئەنترۆپۆلۆژیای دینی، دەرونناسی، ئارکیۆلۆژیا، و فەلسەفە و بەرواردکاریی دینەکان .."، لەو ڕێگەیەوە دەیەوێت، لە دینداریی ناماقووڵی دینییەوە بگوازێتەوە بەرەو دینداریی ماقووڵ و ئەقڵمەندانە، دیندارییەک کە ناکۆک نەبێت لەگەڵ پێدراو و فاکتە زانستییەکاندا، و لە هەر شوێنێکدا، زانست قسەی کرد، دین بکشێتەوە.
ئەم کتێبە وەک پێشەکییەک وایە بۆ هەتەرترین کاری ڕەخنەیی عەفیف دەربارەی کەسێتیی پێغەمبەری ئیسلام و قورئان، کە کتێبی "لە محەمەدی ئیمانەوە بۆ محەمەدی مێژوو"ە.

خواپەرستی و دەمارگیری
نەسڕ حامد ئەبوزێد
وەرگێڕانی: شوان ئەحمەد
ئەبوزێد مرۆڤێک بوو بە چەکی عەقڵ و لۆژیک و بیرکردنەوە ڕووبەڕووی فەندەمێنتاڵیزم و دواکەوتوویی و نەفامی دەبووەوە. هەمیشە خەونی دەبینی، خەون بە دونیایەکی جوانتر و ئارامتر و دادپەروەرانەترەوە. ژیانی بە گشتی ڕستێک ڕیسک و سەرکێشی بوو، لەپێناو عەقڵ و ڕۆشنگەری و تۆلێرانس و کرانەوەدا.
لە دووتوێی گفتوگۆکانی ئەم کتێبەدا، باس لە زۆر پرسی گرنگی تایبەتی و گشتی دەکات، بەڵام ڕەنگە هەرە گرنگترینیان بریتی بن لە پرسەکانی: (خواپەرستی و دەمارگیری، تیرۆر و تەکفیر، ئیسلام و ئیسلامی سیاسی، زانکۆ و کۆمەڵگەی مەدەنی، ئایین و عەلمانیەت، قورئان و نێولێکدانەوە، تاراوگە و نیشتیمان). بێگومان کاتێکیش ئەم باسانە لە لایەن کەسێکی وەک ئەبوزێدەوە باس دەکرێت پێویستە بە وردی بیانخوێنینەوە.