Idea Foundation - دەزگای ئایدیا
325 subscribers
569 photos
2 videos
30 files
60 links
دەزگای ئایدیا بۆ فیکر و لێکۆڵینەوە
Download Telegram
(پشکۆ) لە بەشی پێنجەمى شیعرەکەدا ڕوو بە هێزى پێشمەرگە دەنگ هەڵدەبڕێ و بانگ لەو هێزە لە پڕ وزە و بەو گوتارە دەکات، بۆ بەدیهێنانى خود موختارى و دونیایەکى سۆسیالیزم، هاوارەکانى پشکۆ نەیتوانى حووکمەتێکى سۆسیالیستى دروست بکات، بەڵام ڕێگاشی نەدا سیستمى حاکمى سەرمایە و سەرکوتى سفرەى ئاڵا و واڵاى تاڵانى و چەوساندنەوە بڕازێنێتەوە، هێزى پشت (پشکۆ) قوربانى زۆریدا لە بەرانبەر جەلادەکاندا، بەڵام خەندەکانى پشکۆ و هێزگەلى پشتیوانى تا ئێستا وەکوو شەپۆلى هەڵچووى دەریایەکى توڕە هەر شەپۆل دەدا و هاوارى دەگاتە گوێى داگیرکەران و چەوسێنەران، دووریش نییە کە ئەو ڕۆژەى ئازادى، دادپەروەری و خۆشگوزەرانى دێتە دى و دەسەڵاتدارانى زۆردار حوکوومیان دەپچڕێ و جارێکى تر ئەم سرودە گەڕەک، کۆڵانى گوند و شارەکانى کوردستان پڕ دەکات و کچان و ژنان بە جلى زەرد و ئاڵ و واڵاوە دەڕژێنە سەربانى گوندەکان و لە منارەى مزگەوتەوە لە بەرینی شەقامەکان، تریبۆنى هەستن ڕاپەڕینە، خەڵکى گوند و شار هەموو شوێنێک پڕ دەکات و حوکوومى خۆسەپێن چەوسێنەران لەگەڵ بەهارى ئازادى بار و بنەی خۆى تێک دەنێت.
فاتح شێخ الئیسلامى (پشکۆ) جیا لەوەى یەکێکە لە سێ شاعیرەکەى خۆرهەڵات، کە بەوە ناسراون نوێگەریان لە شیعرى کوردیدا کردوە (فاتح شێخ الئیسلامى (چاوە)، سوارەى ئێلخانیزادە، عەلى حەسەنیانى) بەڵام جیا لەوانە فاتیح لە دەستەى سەرەتایی دامەزرێنەرى کۆمەڵەیە و تا ئێستایش لە ناو گەرایش و مەیلى سۆسیالیستى و کۆمۆنیستى خێزاندایە و چەند ساڵیش سەرۆکى دەفتەرى سیاسی (حیکمەتیست) بوە.
------------------------------------------------
نامەکانى فاتح شێخ بۆ گۆڤاری باران:

سڵاو و ڕێز بۆ ئێوە تێکۆشەرانی گۆڤاری ئایدیا
دەستی بەڕێز کاک ئەنوەر حسێن دەگووشم، دەسخۆشی لێدەکەم. لێکدانەوەکەی بەپێز و بەهێزه
ئەو هۆنراوەیه لە گەرمەی شەڕێکی شۆڕشگێڕانەدا وتراوه، هەر ئەو ڕۆژەش به دەنگی دلێری هاوڕێ حەمەی کەماڵی (لە دەنگی شۆڕشەوە) کرا به ورە بۆ جەنگاوەرە دلێرەکانی بەرەی شەڕی "هۆمل"ی "ئالان"، که بەری هێرشی داگیرکەرانیان تەنیبوو، تەنگیان پێ هەڵچنیبوون
لێکدانەوە بە پێز و بەهێزەکەی کاک ئەنوەر بە جوانی توانیویانە ژینگەی کۆمەڵایەتی و شۆڕشگێڕانەی ساڵەکانی هەشتاکان، که ئەو بەرهەمه ئاڤانگارده کرێکارییەی تێدا خولقاوە، بنەخشێنێتەوه
جارێکی تر دەسخۆشی دەکەم له گشتتان
بە هیوای تەندروستی و شادی پایەدار بۆتان
بە هیوای دیداری ئازیزتان
فاتح شێخ/ چاوە
6-5-2020
-----------------

سڵاوی دووبارە بۆ تێکۆشەرانی گۆڤاری ئایدیا
ببوورن نەپەرژاوم و ئاوا درەنگ وەڵام دەنووسمەوە. کۆی شیعرەکان لە چاپخانە چاوەڕوانی چاپکرانە. بە داخەوە کۆرۆنا دوای خستوە. تکایە لە لایەن منەوە، وێڕای هەواڵپرسی و سڵاو، پێی ڕابگەیەنن کە بە دڵنیاییەوە هەر لە چاپ دەربێ دەسبەجێ وەک دیاری چاوە بە دەستی دەگەیەنم.
لای ئێوە خۆش! بێوەی بن
چاوە / فاتیح شێخ
18-5-2020
--------

سلاو ئازیزان
له کوردستان چاپ دەکرێت و هەر بێته دەر به دڵنیاییەوە چەن کۆپییەکتان بۆ دەنێرین
هیوادارم زووتر بگاته دەستتان،
کاتی خۆی ئاگادارتان دەکەم
19-5-2023

بۆ خوێندنەوەی تەواوی بابەتەکە سەردانی ئەم لینکەی تلیگرام بکەن:
https://t.me/anwarhussen
سلاڤۆی ژیژەک (۱۹٤۹ـ؟؟؟):
کاتێک دەبینم گەمژەکان چەند دڵخۆشن من تووشی خەمۆکی دەبم

#دەزگاى_ئایدیا_بۆ_فیکر_و_لێکۆڵینەوە

‎سايتى فەڕمى دەزگاى ئايديا:
http://www.ideafoundation.co/default.aspx
‎ئیمەیڵ :
2018idea@gmail.com
‎دەزگاى ئايديا لە فەیسبوک (پەیج):
https://www.facebook.com/dezgai.idea
‎ دەزگاى ئايديا لە فەیسبوک (ئەکاونت):
https://www.facebook.com/idea.2004/
‎ دەزگاى ئايديا لە ئنستاگرام:
https://www.instagram.com/idea__foundation/?hl=en
‎دەزگاى ئايديا لە تەلەگرام:
https://t.me/s/idea_foundation?before=1783
سیگمۆند فرۆید (۱۸٥٦ـ۱۹۳۹):
ڕاڤەی خەونەکان ڕێگەیەکی شاهانەیە بۆ زانینی چالاکییە نائاگاییەکانی عەقڵ

#دەزگاى_ئایدیا_بۆ_فیکر_و_لێکۆڵینەوە

‎سايتى فەڕمى دەزگاى ئايديا:
http://www.ideafoundation.co/default.aspx
‎ئیمەیڵ :
2018idea@gmail.com
‎دەزگاى ئايديا لە فەیسبوک (پەیج):
https://www.facebook.com/dezgai.idea
‎ دەزگاى ئايديا لە فەیسبوک (ئەکاونت):
https://www.facebook.com/idea.2004/
‎ دەزگاى ئايديا لە ئنستاگرام:
https://www.instagram.com/idea__foundation/?hl=en
‎دەزگاى ئايديا لە تەلەگرام:
https://t.me/s/idea_foundation?before=1783
سیمۆن دیبوڤوار (۱۹٠۸ـ۱۹۸٦)
ئەو کۆتوبەندانەی ژنان بۆ خۆیان ساز دەکەن پیاوان هەربیریشیان لێ نەکردۆتەوە

#دەزگاى_ئایدیا_بۆ_فیکر_و_لێکۆڵینەوە

‎سايتى فەڕمى دەزگاى ئايديا:
http://www.ideafoundation.co/default.aspx
‎ئیمەیڵ :
2018idea@gmail.com
‎دەزگاى ئايديا لە فەیسبوک (پەیج):
https://www.facebook.com/dezgai.idea
‎ دەزگاى ئايديا لە فەیسبوک (ئەکاونت):
https://www.facebook.com/idea.2004/
‎ دەزگاى ئايديا لە ئنستاگرام:
https://www.instagram.com/idea__foundation/?hl=en
‎دەزگاى ئايديا لە تەلەگرام:
https://t.me/s/idea_foundation?before=1783
#دەزگاى_ئایدیا_بۆ_فیکر_و_لێکۆڵینەوە

سايتى فەڕمى دەزگاى ئايديا:
http://www.ideafoundation.co/default.aspx
ئیمەیڵ :
2018idea@gmail.com
دەزگاى ئايديا لە فەیسبوک (پەیج):
https://www.facebook.com/dezgai.idea
دەزگاى ئايديا لە فەیسبوک (ئەکاونت):
https://www.facebook.com/idea.2004/
دەزگاى ئايديا لە ئنستاگرام:
https://www.instagram.com/idea__foundation/?hl=en
دەزگاى ئايديا لە تەلەگرام:
https://t.me/s/idea_foundation?before=1783
ماركسیزم چۆن كاردەكات؟

ئەفسانەیەكی بەربڵاو هەیە دەڵێت ماركسیزم گرانە. ئەم ئەفسانەیە لە لایەن دوژمنانی سۆسیالیزمەوە بانگەشەی بۆدەكرێت (وەك هارۆڵد ویڵسن -سەرۆكی پێشووی پارتی كاری بەریتانی) كاتێك شانازی بەوەوە دەكات تا ئێستا نەیتوانیوە جگە لە لاپەڕەی یەكەم هیچی دیكە لە كتێبی (سەرمایە)ی كارڵ ماركس بخوێنێتەوە. هەمان ئەفسانە لەلایەن پۆلێكی تایبەت لەو ئەكادیمییانەشەوە بڵاودەكرێتەوە كە خۆیان بە ماركسیست دەزانن: هەر بە ئەنقەست رستەی ناڕوون و دەستەواژەی تەمومژاوی دەچێنن، لە پێناو دروستكردنی ئەو بەرهەستەی (انطباع) كە خاوەن زانینێكی هێندە تایبەتن، كەسی دیكە پێیان ناگات.
لە بەرئەوە جێگەی سەرسوڕمان نییە كە زۆرێك لەو سۆسیالیستانەی لە هەفتەیەكدا 40 كاتژمێر لە كارگە و كانەكان و ئۆفیسەكان كاردەكەن، رادەستی ئەوەبوون كە ماركسیزم شتێكە هیچ كات و هەلێكیان نییە بۆ تێگەیشتن لێی.
لە راستیدا ئایدیا سەرەكیەكانی ماركسیزم گەلێگ ئاسانن. راڤەی ئەو كۆمەڵگەیە دەكەن كە تێیدا دەژین، لەودەمەی ئایدیاكانی دیكە ناتوانن ئەمە بكەن. مانا دەبەخشێت بە جیهانێك كە قەیرانەكان وێرانیانكردووە و پڕیەتی لە هەژاریی، مانا دەبەخشێت بە كودەتاكان و دیكتاتۆرە میلیتارییەكانی، بەو رێگەیەی لە میانەی داهێنراوە ناوازەكانەوە چەندین ملیۆنی پێ حەواڵەدەكرێت بۆ ئەو كەسانەی لە سەرەدا ریزیان بەستووە بۆ وەرگرتنی خێر و باربوو، بەو دیموكراتخوازانەی خوڵقێنەری قەسابخانەكان پارەدار دەكەن، بەو وڵاتە سۆسیالیستیانەی بە چەكی ئەتۆمی هەڕەشە لە گەلانی دیكە دەكەن.

نرخ: ۳ هەزار دینار

#دەزگاى_ئایدیا_بۆ_فیکر_و_لێکۆڵینەوە

‎سايتى فەڕمى دەزگاى ئايديا:
http://www.ideafoundation.co/default.aspx
‎ئیمەیڵ :
2018idea@gmail.com
‎دەزگاى ئايديا لە فەیسبوک (پەیج):
https://www.facebook.com/dezgai.idea
‎ دەزگاى ئايديا لە فەیسبوک (ئەکاونت):
https://www.facebook.com/idea.2004/
‎ دەزگاى ئايديا لە ئنستاگرام:
https://www.instagram.com/idea__foundation/?hl=en
‎دەزگاى ئايديا لە تەلەگرام:
https://t.me/s/idea_foundation?before=1783
👍1
‎ئیرۆتیزم مەرگ و شەهوانیەت

‎کاتێک کە باس لە جوانیی ژن دەکەم، خۆم بەدوور دەگرم لەوەی بە گشتی قسە لە سەر جوانی بکەم، تەنها ئامانجی من دەرککردن و دیاریکردنی ڕۆڵی جوانییە لە ئیرۆتیزمدا. لە ئاستی بنەڕەتیدا، دەتوانین کاریگەریی پەڕی ڕەنگاوڕەنگ و جریوە لە ژیانی سێکسیی باڵندەکاندا ببینینەوە. قسە لە سەر مانای جوانی ئەم پەڕ و جریوانە ناکەم. نامەوێ تانە لەمە بدەم، تەنانەت دەتوانم بە پێی لێکچوونیان لەگەڵ نموونەی ئایدیاڵی جۆرەکەیان، قسە لە سەر زۆری و کەمیی جوانییان بکەم. جوانی شتێکی سوبێکتیڤ و خۆیییە، بە پێی مەیلی ئەوانەی هەڵی دەسەنگێنن دەگۆڕێت. هەندێ جار، ڕەنگە پێمان وا بێت ئاژەڵەکان وەک ئێمە کاردانەوەیان بەرانبەر بە جوانی هەیە و هەڵی دەسەنگێنن، بەڵام ئەمە گریمانەیەکی مەترسیدارە. تەنها دەتوانم گریمانەی ئەوە بکەم جوانیی مرۆڤ بە پێی ئایدیاڵی هەنوکەیی هەڵدەسەنگێنرێت. ئەم ئایدیاڵە بەداخەوە زۆربەی جار بە پێی تێمایەکی ناوەندیی جیاوازە و دەگۆڕێت؛ بوارێکی فراوان نییە بۆ هەڵسەنگاندنی شەخسی. هەر چۆنێک بێت، زەروورە پێداگریی لە سەر بچووکترین خاڵی هاوبەشی هەڵسەنگاندنی مرۆڤ بکەم بۆ جوانیی ئاژەڵ و جوانیی مرۆڤ (ئەم ستانداردە سەرەکییە لاوییش لە خۆ دەگرێت).
نرخ: ١١٠٠٠

‎ئێستا ئەم کتێبە بەردەستە و دەتوانن داوای بکەن.
فرۆیدیزم
پڕۆژەی چەمکە فیکری و فەلسەفییەکان
ژمارە : 32

سیگمۆند فرۆید لە 6ی مایسی 1856 لە شارۆچكەی مۆراڤیایی فرایبیرگ لەدایك بوو كە ئێستا (پریبۆر)ە لە كۆماری چیك. ئامالی دایكی، سێیەمین ژنی جاكۆب فرۆید بوو كە بازرگانێكی لۆكەی جولەكە بوو و بیست ساڵێك لە مێردەكەی مناڵتر بوو. لە 1859، كاتێك سیگمۆند فرۆید سێ ساڵان بوو، خێزانەكە بۆ ڤیەننا گواستیانەوە. بۆ ماوەی 79 ساڵی دواتر فرۆید بەردەوام بوو لە ژیان و كاركردن لەم شارەدا كە بەردەم كەیف پێنەهاتنی لەبەرانبەردا دەردەبڕی، بەڵام زۆر نابەدڵیش بوو لە جێهێشتنی. لە ساڵی 1938دا، ئەو ناچار بوو لە نازییەكان خۆی حەشار بدات و دوا ساڵی ژیانی لە ئینگلتەرە بەسەر برد، بەماوەیەكی كورت پاش دەستپێكردنی دووەم جەنگی جیهانی لە 23ی ئەیلولی 1939دا مرد.

ئەم کتێبە لە سەرجەم کتێبخانەى شار و شارۆچکەکانى هەرێمى کوردستان دەست دەکەوێت
بۆ دەستکەوتنی ئەم کتێبە نامە بۆ پەیج و ئەکاونتی دەزگای ئایدیا بنێرن...

#دەزگاى_ئایدیا_بۆ_فیکر_و_لێکۆڵینەوە
#پڕۆژەی_چەمکە_فیکری_و_فەلسەفییەکان
#فرۆیدیزم
1
"کۆبەرهەمی لینین"

پاش کارکردنی زیاتر لە (3) ساڵ، دەزگای ئایدیا ئەم بەرهەمە مەزنە دەخاتە بەر دیدەی خوێنەران. ئەم بەرهەمە لە بۆکسێکی (10) کتێبیی بەرهەمەکانی (ڤلادیمێر لینین) پێک هاتوە، هەر یەک لە بەرگەکان بەرهەم و نووسینەکانی چەند ساڵێکی لینین لە خۆ دەگرن.
لینین بیرمەندێکی شۆڕشگێڕ و شۆڕشگێڕێکی بیرمەند بوو، ڕابەری گەورەترین شۆڕشی سەدەی بیستەم و یەکێک لە گەورەترین شۆڕشەکانی مێژووی مرۆڤایەتی بوو. سەرباری ئەمانەش خاوەن هزرێکی دیالەکتیکی و فەلسەفی و لۆژیکی بوو، لە زۆرینەی نووسینەکانیدا بنەمایەکی زانستیی بە ڕوونی هەست پێ دەکرێت. بەرهەمەکانی لینین چەندێک پڕ بە پێستی واقیعی سەردەمەکەی خۆی بوون، هێندەش بۆ سەردەمی هاوچەرخ گرینگ و پڕبایەخن.

ئەم کارە لە لایەن دەزگای ئایدیا بۆ فیکر و لێکۆڵینەوەوە کراوە بە زمانێکی ڕەوان کراوە بە کوردی و بە چاپێکی شایستە و قەشەنگ چاپ کراوە.
Idea.foundation
#پڕۆژەی_كۆبەرهەمى_ڤلاديمير_لينين
👍1
مێ لە سایەی ستەمدا
ژن له‌کن جۆن لۆک‌

بیروڕای نوێ، چونکه‌ هێشتا نه‌بووه‌ به‌ باو،
خه‌ڵک به‌ چاوی گومانه‌وه‌ سه‌یری ده‌که‌ن و
به‌ گژیدا ده‌چنه‌وه‌.

جاران ئه‌وه‌ باو بوو که‌ (له‌نێو عه‌قڵی ئینساندا، هه‌ندێک بۆچوون هه‌نه‌، خۆڕسکانه‌ به‌ میراتی بۆی ده‌مێننه‌وه‌ و پێش ئه‌وه‌ی هه‌ستی کردبێت، پێش ئه‌وه‌ی هیچ ئه‌زموونێکی له‌ ژیاندا هه‌بێت، بڕوای پێیان هه‌بووه‌.) ئه‌و تێزه‌ هێنده‌ جێگیر بووبوو، له‌سه‌رووی گومانه‌وه‌ بوو، یه‌کێک له‌وانه‌ی شێلگیرانه‌ داکۆکی لێ ده‌کرد، دیکارت (١٥٩٦ – ١٦٥٠) بوو. ئه‌وه‌ جۆن لۆک بوو (١٦٣٢ – ١٧٠٤) ئه‌و بۆچوونه‌ هه‌ڵه‌یەی‌ ڕه‌ت کردەوە و گوتی: (ئاوه‌زی منداڵ لاپه‌ڕه‌یه‌کی سپییه‌، پێش ئه‌وه‌ی بێته‌ دنیاوه‌، هیچی لێ نه‌نووسراوه‌، به‌ هۆی ئه‌زموونه‌وه‌ شت فێر ده‌بێت.) که‌ نه‌یارانی به‌ گژ ئه‌و گوته‌ به‌ناوبانگه‌یدا ده‌چنه‌وه‌، له‌سه‌ر قسه‌ی خۆی سوور ده‌بێت و ده‌بێژێت: (ئه‌گه‌ر لێیان پرسیت: که‌ی ده‌ستت به‌ بیرکردنه‌وه‌ کرد؟ بڵێ: له‌و کاته‌وه‌ی ده‌ستم به‌ هه‌ستکردن کرد.) هه‌روه‌ها ده‌ڵێت: (منداڵ که‌ له‌ دایک ده‌بێت، نازانێت خودا هه‌یه‌ یان نا؟ به‌ هۆی ئه‌زموونه‌وه‌، له‌ هه‌بوونی خودا دڵنیا ده‌بێت.)
پیاو وێنه‌یه‌کی شێواوی بۆ ژن کێشاوه‌، کاره‌ساتی گه‌وره‌ ئه‌وه‌یه‌، ژن به‌ جۆرێک بڕوای به‌و وێنه‌یه‌ کردووه‌، تا ئه‌و ئاسته‌ی خۆی گومانی له‌وه‌ هه‌یه‌ که‌ پێویسته‌ له‌گه‌ڵ پیاودا یه‌کسان بێت، به‌ڵکوو به‌وه‌ قایل بووه‌،‌ ده‌بێت پاشکۆی پیاو بێت. تا سه‌ده‌ی نۆزده‌یه‌میش له‌ ئه‌ورووپا، ئه‌وسا که‌ بابسالاری سه‌روه‌ر بوو، سووک سه‌رنجی ژن ده‌درا، ئه‌و تێڕوانینه‌ بۆ ژن، هه‌نووکه‌یش له‌ ئاسیا زاڵه‌. فه‌لسه‌فه‌ که‌ کرۆکی فیکری ئه‌م یان ئه‌و سه‌رده‌مه‌، نزیکه‌ی به‌ درێژایی مێژوو، له‌ سه‌نگه‌ری دژایه‌تیکردنی ژندا بووه‌، دابونه‌ریتیش هه‌روه‌ها.

نرخ: 5000
🔥1