Idea Foundation - دەزگای ئایدیا
325 subscribers
569 photos
2 videos
30 files
60 links
دەزگای ئایدیا بۆ فیکر و لێکۆڵینەوە
Download Telegram
نوێترین ژمارەی گۆڤاری باران (18-19) لە ئێستادا لە دەزگای ئایدیا بەردەستە و دەتوانن داوای بکەن

نرخ: ۳ هەزار دینار

* لێکۆڵینەوە: * مەحرەمی راز . * ئیرۆتیک لە شعری کوردیدا . *سامی هادی بە تێكستە
شیعرییەكانی لەم دونیایە دوورە! . *شێخ رەزای تاڵەبانی لەناو قەڵەمەكەی پشكۆ ڕەحیم لەدایكدەبێتەوە. *لادانی کۆمەڵایەتی لە هۆنراوەی (مەستوورە کە حەسنا و ئەدیبە بە حیسابێ)ی نالی هۆزانڤاندا.
ئیرۆتیک و هاوڕەگەزبازی لە شیعرەکانی شێخ رەزای تاڵەبانی، کوردی و ئەدەب-دا

* شیعر: * ئه‌وراقی په‌رێشان. *بە بەرچاوی بارانەوە شو دەكەم بە پەڕەسێلكە. *داژگەی ژیان.

* چیرۆک *بۆنی مرۆڤ . *عیزه‌ت ئه‌مین ئه‌سكه‌نده‌ر.
فایلێکی تایبەت بە فاتیح شێخولئیسلامی (چاوە):
کاریگەریی گۆران لە سەر گشت بزووتنەوەی نوێکردنەوەی شیعری کوردی رۆژهەڵات به (چاوە، سواره و هاوار)یشەوه زۆر ئاشکرایه
پێشمەرگە، هێمای سۆسیالیزم
لە شیعرى پشکۆدا (فاتیح شێخ الاسلامى)
ئەنوەر حسێن (بازگر)

بابەتێکی نوێ لە ژمارەی تازەی گۆڤاری باران.

پێشەنگى زەحمەتکێشان

ئەى پێشمەرگەى هەڵمەت بەر، ئەى جەنگاوەرى دڵ ئاگرین! بەشى یەکەم
ئــەى شـۆڕشـگـێـرى چـەک لـە شـان، بـە بیـر و بڕوا پۆڵایین!

ئەى پێشمەرگە، ئەى پێشڕەوى بێ بە شان و چەوساوەکان! بەشى دووهەم
ئــاڵا هـەڵــگـرى ڕزگــارى بـۆ هـەرگـیـز نـەحـەســاوەکـان!

تـــۆ ســـەربازى ئەو ئامانـــجەى کە عالــەمێک ڕزگار دەکـا
چــى دەردى چـــار هەڵــنەگـــرە بۆ چـــەوســاوانى چار دەکا

تـــۆ کۆمـەڵـەى تـــۆ خـــاراوى کـوورەى خـــەبات و شــۆڕشى
هــێزى ئــەژنــۆ و تــیــنى دڵ و جـێ هیواى چینى بێ بەشی

تــــۆ ڕابــەرى گـــەلى کــوردى بۆ ئـــازادى و خـــودموخـتارى بەشى سێیەم
پــێشــەنگى زەحـمــەتــکێـشــانى بـۆ ڕزگــاربـوونى یەکجارى

تــۆى کە شــۆڕشى کــوردستان، بـێ پـشوودان، بـێ سـرەوتن،
دەبــەیـتـە پـێـش، هـەنـگاوهـەنــگاو تا دوا بوارى سەرکەوتن

تــۆ پێـشمەرگەى ڕۆژى سـەخـڵەت، تـۆ ڕۆڵـەى ڕۆژى تەنگانەى
تـــۆ ســـەرســەختـى، کــۆڵـنـەدەرى، تــۆ لـە ماندووبن بێگانەى

بـــا دژواریــش بــێ ڕێـگـاکــەت، دەى پـێـوى هەڵـەتا و هەڵەت بەشى چوارەم
بـیـرت سـاغە و بـەرچاووت ڕوون، قەت زەینت ڕێ نــاکا غـەڵـەت

"تــۆ پــشــکۆیـەک لــەو ئــاگرەى کـە ئـاسـنـیــش دەتــاوێــنـى
تـــۆ دڵــۆپـــى ئــەو بـــارانــەى دەریــارى بــەریـن بە دى دێنێ

تـــــۆ بـاوەڕى، بــــوومــەلــەرزەى، دڵـــــى زەوى دەلـــەرزێـنــى
کــــێــو و تــەلان لــەبـــن دێــنـى، هـەمـوو جیهان دەهـەژێنى"
سـادەى! لـــەشــکــرى دوژمـنــان ئــاگر تێ بـەردە، بشکێنە
گـــالــەى پـێـکـە، بـی فـەوتـێـنـە، ڕیـشەى لە بندا دەربێنە!

چۆن بـاى شەماڵ هـەورى چـڵکن ڕادەماڵێ لە ڕووى ئاسمان
ڕامــاڵــە هـێـــزى داگیــرکـەر لە ســەرتــاســەرى کوردستان!

بــا داڕێــژیـن حــوکمى خـۆمــان، دامـەزرێنــیـن خود موختارى بەشی پێنجەم
بـــۆ پـێـشـــەوە بـۆ سـۆســیــالیزم، ڕزگـاریـبەخشى یەکجارى!

(پشکۆ 28/7/1362)

کەم نین ئەو نووسەر، شاعیر، هونەرمەند و ئەدیبانەى دەبنە ڕەخنەگرى سەردەمی خۆیان، دەبنە هێمای کۆمەڵگاکەى خۆیان و ڕەنج و ئازارى ئامادە دەنووسنەوە و وێناى دەکەن، بەڵام نەمرى و جاویدانى ئەم دەق و کەسایەتییانە ئەوەیە، کە پێش هەموو شتێ دەق و حیکایەتى ئینسانین، واتا ئینسان چەقى داهێنان و خەون و خولیاکانیانە، پاشان لە ناو شیعرەکانیاندا خۆیان نابەستنەوە بە ڕووداوێکى بچووک و چوارچێوەیەکى دیاریکراو، بەڵکوو ئەوان هێزى کۆمەڵگا و هێزى کرێکاران و زەحمەتکێشان، وەکوو چینێکى بەرینى کۆمەڵگا چاو لێ دەکەن وەکوو ئارمان و ئامانج.
یەکێکى تر لەو شاعیرانەى کە لە دەیەى هەشتاکاندا، دەقى جوانى بەرهەم هێنا، کە هەر لە چوارچێوەى ئەدەب و هونەرى کرێکارى و چینایەتى دا خۆى دەبینێتەوە.
(پشکۆ) چەند شیعرى ناوازەى هەیە، کە شایستەى قسە لە سەر کردنە، لەم بارەیەوە (پشکۆ) لە شیعرى (پێشەنگى زەحمەتکێشان)، هەر چەندە شیعرەکە بۆ پێشمەرگەیە و پێشمەرگەش زۆرتر لە ناو ئەدەبیاتى کوردیدا، وەکوو کەسایەتییەکى فیداکارى ناسیۆنالیستى چاوى لێ کراوە، بەڵام ئەم بۆچوونە وردەوردە کاڵ بوەوە و پێشمەرگە بوە هێما و سیمبولى هەر دوو جوڵانەوەی ناسیۆنالیزم و سۆسیالیزم، واتا هەر دوو ڕەوتەکە بە پێى ئایدیا، ئایدۆلۆژیا و لێکدانەوە و هەلومەرجى بزووتنەوە سیاسییەکە پێناسەیان بۆ کرد و لە زیهنیەتى خۆیاندا تەرویجیان بۆ کرد و خستیانە قاڵبى ئەدەبی، شیعر، چیرۆک و هونەرەوە و ڕێزیان لێ گرت و هەست و خۆشەویستى خۆیان بۆ دەربڕى.
واتا بزووتنەوە چەپەکان، وەکوو گەشەپێدانى هونەرى شۆڕشگێر و پرۆلیتاریا چاویان لێ کرد، نەک تەنها وەکوو شیعر، واتا هونەرى شۆڕشگێرى و چینایەتى وەکوو موژدەهێنەرى ڕزگارى مرۆڤ لە کۆتوبەندى هەموو ستەمێک و وەکوو دیاردەیەکى کۆمەڵایەتى، وەکوو وەسیلەیەک بۆ خەبات و خەباتى سۆسیالیستى کە کەڵکى لێ وەرگرن، بۆیە گەر شیعرێک، بۆنى نەتەوە و ناسیۆنالیزمى لێ هاتبێت لە ناو ئەم مۆدێل و فۆڕمە ئەدەبییەدا جێى نابێتەوە، هەر بۆیە گەر سەرنج بدەین لەو شیعرەى (پشکۆ) لە دوو دێڕى بەشی دووهەمى شیعرەکەدا تێ دەگەین، کە مەبەست لە پێشمەرگە کێیە؟
واتا (پشکۆ) باس لەو پێشمەرگەیە دەکات، کە ئاڵا هەڵگرى پێشڕەوى چینى کرێکاران و چەوساوەکانە، بەمەیش وەکوو گوتمان شاعیر شیعرەکەى دەخاتە چوارچێویەکى فیکرى و ئایدۆلۆژى کە خۆى باوەڕى پێیەتى، یان هونەرى شۆڕشگێڕى ڕیالیزمى پرۆلیتاریا.
1