Idea Foundation - دەزگای ئایدیا
327 subscribers
569 photos
2 videos
30 files
60 links
دەزگای ئایدیا بۆ فیکر و لێکۆڵینەوە
Download Telegram
Forwarded from Idea_foundation
لە نوێترین بڵاوکراوەکانى دەزگاى ئایدیا

پڕۆژەی کتێبی گیرفان: زنجیرە کتێبێکی قەبارە مامناوەندە و هەر کتێبێکیان بۆ بابەتێکی فکری و سیاسیی هەستیار و گرنگ تەرخان دەکرێت.

تا ئێستا 21 کتێب لەم پڕۆژەیە چاپ و بڵاوکراوەتەوە

#دەزگاى_ئایدیا_بۆ_فیکر_و_لێکۆڵینەوە
#پڕۆژەى_گیرفان
Forwarded from Idea_foundation
پڕۆژەى کتێبى گیرفان
تا ئێستا 21 کتێب لەم پڕۆژەیە چاپ و بڵاوکراوەتەوە

پڕۆژەی کتێبی گیرفان: زنجیرە کتێبێکی قەبارە مامناوەندە و هەر کتێبێکیان بۆ بابەتێکی فکری و سیاسیی هەستیار و گرنگ تەرخان دەکرێت.

ئایین، سێکس و دەوڵەت
مێژووی فریشتە
ئەوەی قورئان نەیگوتبێت
خوداکان چۆن پەیدا بوون؟
فینۆمنیۆلۆجیای ئایین
ژن و ئیسلام
لە ڕەخنەی ئاسمانەوە بۆ ڕەخنەی زەمین
تارمایی فەرماندەیەک
دام پۆشە ئەی خەدیجە
قورئانی هەڵبەستراو
هەموو ئەوەی پیاو لەبارەی ژنەوە دەیزانێت
مارکسیزم فەلەسەفەیەکی مرۆڤدۆست نیە؟
ڕەنگدانەوەی ئەفسانەکان لە ئایینە ئاسمانییەکاندا
فیمینیزم بۆ 99 %
یەزدان و دەوڵەت
درۆ - ویستی ئازادی
مارکس کێ بوو؟
وانەکانی کۆمۆنیزم بۆ هەموان
خەباتی ڕاستەوخۆ
بەرەو ئانارکیزم
گفتوگۆی خەیاڵکردی لە نێوان کارڵ مارکس و میخائیل بانکۆنین

#دەزگاى_ئایدیا_بۆ_فیکر_و_لێکۆڵینەوە
#پڕۆژەى_کتێبى_گیرفان
Forwarded from Idea_foundation
پەیوەندی مەستورە و نالی و مەولەوی
زامدار ئەحمەد

ئەم بابەت لە ژمارەى (11)ى گۆڤارى (باران)دا بڵاوکراوەتەوە
بۆ خوێندنەوەی تەواوی بابەتەکە سەردانی ئەم لینکە بکەن:
http://www.ideafoundation.co/UserFiles/baran/11/2.pdf

بۆ داواکردنى ئەم گۆڤارانە و ژمارەکانى پێشوووى گۆڤارى باران نامە بۆ پەیج و ئەکاونتەکانى دەزگاى ئایدیا بنێرە

#دەزگاى_ئایدیا_بۆ_فیکر_و_لێکۆڵینەوە
#گۆڤارى_باران
Forwarded from Idea_foundation
بەشى سێیەمى پڕۆژەى توێژینەوە جیهانیەکان (بازرگانییە نایاساییەکان)
تا ئێستا 40 کتێب لەم پڕۆژەیە چاپ و بڵاوکراوەتەوە

بازرگانی بە یۆرانیۆم
بازرگانی بە ئاڵتوون
بازرگانی بە دەرمان
بازرگانی بە جەستەی مرۆڤ
بازرگانی بە سپیکردنەوەی پارە
بازرگانی بە مادەی هۆشبەر
بازرگانی بە چەک
بازرگانی بە شوێنەوار
بازرگانی بە ژنان
بازرگانی بە منداڵان

پڕۆژەی (100) نامیلكەی توێژینەوەی جیهانی: (100) نامیلكەی سیاسی ئابووریە و توێژینەوەی پسپۆڕان و شارەزایانی جیهانی و ناوچەیی و ناوخۆیین. گرنگی بەڕوداوگەلی گڵۆباڵ و ناوچەیی دەدات.

لە کتێب فرۆشى شار و شارۆچکەکانى هەرێمى کوردستان بەردەستە
بۆ داواکردنى ئەم کتێبانە و بەشەکانى پێشووترى پڕۆژەى توێژینەوە جیهانیەکان نامە بۆ پەیج و ئەکاونتەکانى دەزگاى ئایدیا بنێرە

#دەزگاى_ئایدیا_بۆ_فیکر_و_لێکۆڵینەوە
#پڕۆژەى_100_کتێبى_توێژینەوەى_حیهانى
#بازرگانییە_نایاساییەکان
خەونە یاخییەکان

دەق و نووسینی چەند نووسەرێکە دەربارەی کۆمەڵێک بابەتی ئەدەبی و فیکری، وەک (برێشت و ستالین، چیجۆف و شانۆ، ئەلیکساندەر بۆگدانۆڤ، ئایین و هونەر و مارکسیزم، ئەدەبیات و ئایدیۆلۆژیا، لەگەڵ چەندین بابەتی تر).

لە پێشانگای نێودەوڵەتی کتێب لە سلێمانی بەردەست دەبێت.
حەرەمسەرای قەزافی
خۆشەویستی و سێکس لەژێر دەواری دیکتاتۆرەکەی لیبیادا

تاوانە سێکسییەکان و خولیا سێکسییەکانی قەزافی لە کتێبێکدا...

بەم زووانە چاپ و بڵاو دەکرێتەوە
👍1
دیکتاتۆرەکان چۆن دروست دەبن؟

کتێبێکی ناوازە، کە پێویستە هەموو خوێنەرێک بیخوێنێتەوە. ئەم کتێبە لێکۆڵینەوەیەکی وردە سەبارەت بە تیۆرەکانی سەرۆکایەتی و جیاوازییەکانی نێوان سەرۆکایەتی و سەرکردایەتی. هەروەها باس لە دروستکردنی کاریزمای سیاسی دەکات لەسەر بنەمای پڕوپاگەندەی میدیایی و سیاسی.
1
چەمکی تیرۆریزم
پێک هاتووە لە نووسین و لێکۆڵینەوەی چەندین نووسەری گرنگی وەک (یۆرگن هابەرماس، ژاک دێریدا، فرانسیس فۆكۆیاما، دانیاڵ ئۆدۆنیل، تەسلیمە نەسرین، بروس هۆفمان و ...هتد).

بەشێک لە بابەتەکانی ئەم کتێبە:
- تیرۆریزم چۆن پێناسە بکەین؟
- بنچینەكانی تیرۆریزم
- تیرۆریزم و ئیسلامیی سیاسیی هاوچەرخ
- تیرۆريزم لە ڕوانگەی یاسای نێودەوڵەتییەوە
- تێڕوانینێكی نوێ بۆ تیرۆریزمی نێودەوڵەتی
- هەڕەشەكانی تیرۆر و فەندەمێنتالیزم
- قوربانییانی فەندەمێنتالیزمی ئیسلامی
- تیرۆریزم و میدیا

یەکێکە لەو کتێبانەی لە پێشانگای نێودەوڵەتی کتێب لە سلێمانی بەردەست دەبێت.
👍1
چەمکی ئایدیۆلۆژیا
پێک هاتووە لە نووسین و لێکۆڵینەوەی چەندین نووسەری گرنگی وەک (ماکس هۆرکهایمەر، لویس ئاڵتوسێر، تێری ئیگڵتن، خۆرخێ لارین، و ...هتد)، دەربارەی چەمکی ئایدیۆلۆژیا.

بەشێک لە بابەتەکانی ئەم کتێبە:
- سەرەتایەک بۆ چەمکی ئایدیۆلۆژیا
- ئایدیۆلۆژیا چییە؟
- ئایدیۆلۆژیا و سەرخان
- ئایدیۆلۆژیا و زانست
- ئایدیۆلۆژیا و هونەر
- چەمکی ئایدیۆلۆژیا لای مارکس
- مافی سروشتی و ئایدیۆلۆژیا

یەکێکە لەو کتێبانەی لە پێشانگای نێودەوڵەتی کتێب لە سلێمانی بەردەست دەبێت.
چەمکی سۆسیۆلۆژیا
پێک هاتووە لە نووسین و لێکۆڵینەوەی چەندین نووسەری گرنگی وەک (تیۆدۆر ئادۆرنۆ، تێری ئیگڵتن، هێنری لۆڤیفرە، ئەنتۆنی گیدنێز، چارلز ڕایت مێڵز، سوزان بلاکمۆر و ...هتد)، دەربارەی چەمکی سۆسیۆلۆژیا (کۆمەڵناسی).
یەکێکە لەو کتێبانەی لە پێشانگای نێودەوڵەتی کتێب لە سلێمانی بەردەست دەبێت.
👍2
بە دەیان بەرهەمی نوێ کە بۆ یەکەم جارە بە زمانی کوردی چاپ دەکرێن، لەگەڵ سەدان ناونیشانی تر، دەزگای ئایدیا بەشدار دەبێت لە پێشانگای نێودەوڵەتیی کتێب لە شاری سلێمانی، کە لە ڕۆژانی (17/11 تا 26/11) بەردەوام دەبێت.
جگە لە (مەریەم) لە قورئاندا ناوی هیچ ژنێکی تر نەهاتووە، تەنها بە ڕاناو و ئاماژە ناسێنراون و باس کراون. لە ڕێگەی پیاوانەوە پەیامەکانی خودایان پێ ڕاگەیەنراوە و بۆ نێردراوە.
ئەم کتێبە ڕووماڵێکی گشتگیری تەواوی ئەو دەقە قورئانییانەیە کە پەیوەندییان بە ژنەوە هەیە، دەرئەنجامیش دەردەکەوێت کە تێڕوانینی ئایینی بۆ ژن تێڕوانینێکی تەواو نێرانەیە، هەموو باڵایی و بەرزییەک بە پیاو بەخشراوە. لەم کتێبەدا لێکۆڵینەوە لە چەند دەقێکی قورئانی کراوە، لەوانە: ("وللرجال عليهن درجة"، "الرجال قوامون على النساء" ، "للذكر مثل حظ الأنثيين" . "واضربوهن" ، "وقرن في "بيوتكن" ، "فامسكوهن في البيوت حتى يتوفاهن الموت). ئەمە جگە لە دەقەکانی تر.
3👍1
خوێندنەوەی ڕەخنەگرتنی شۆپنهاوەر بۆ فەلسەفەی کانت ڕەخنەیەکی ڕووخێنەر نەبوو، بەڵکوو ئەو خۆی بە تاکە میراتگری فەلسەفەی کانت دەزانی، ڕاستکردنەوەی ئەو فەلسەفەیەی بە ئەرکی خۆی دەزانی و هەوڵی دەدا کەموکورتییەکانی پڕ بکاتەوە. شۆپنهاوەر دەربارەی کات و شوێن دەڵێت کە دوو شتی خودین و لە دەرەوەی زەینی مرۆڤ بونیان نییە دوو وەزیفەی ناوەکیی زەینی ئێمەن. لەمەوە بۆمان دەردەکەوێت کە شۆپنهاوەر فەیلەسووفێکی ئایدیالیست بووە. ڕوانگەی کۆمەڵایەتییەکانی شۆپنهاوەر جێگەی مشتومڕی زۆرن، بەتایبەت تێگەیشتنەکانی بۆ ژن. ئەو پێی وایە گوێڕایەڵیی ژن بۆ پیاو بەشێکە لە سرووشتی ژن و هەمیشە حەز دەکات سەرۆک و ڕابەر و پێشەوایەکی هەبێت ئاراستە و ڕێنوێنیی بکات.. .
پەرەگرافێک لە کتێبەوە، بە وەرگێڕانی ڕێبین ڕەسووڵ ئیسماعیل.

نرخ : 6000، بۆ داواکردنی ئەم کتێبەوە بەرهەمەکانیتری دەزگای ئایدیا نامە بۆ پەیج بنێرن..

لە بڵاوکراوەکانی دەزگای ئایدیا بۆ فیکر و لێکۆڵینەوە
5🕊2