Idea Foundation - دەزگای ئایدیا
325 subscribers
569 photos
2 videos
30 files
60 links
دەزگای ئایدیا بۆ فیکر و لێکۆڵینەوە
Download Telegram
خوێندنەوە بریتییە لە بیرکردنەوە
بە بەکارهێنانى عەقڵى کەسێکى تر (شۆپنهاوەر)

کەلتوورى خوێندنەوەى کتێب لە هەر وڵاتێکدا پێوەندیى بە ئاستى ڕۆشنبیرى، مەعریفى کۆمەڵگا و تاکەکانی، سەرخان و ژێرخانى ئەو کۆمەڵگایە، زانكۆ و سيستمى پەروەردەى تەندروستەوە هەیە، بە واتایەکى تر ئاستى فیکرى و مەعریفى، تیراژى چاپکردنى گۆڤار و ڕۆژنامە، کتێب و ئەکتیڤى میدیا بۆ خۆى بەشێکە لە سەرخانى ئەو کۆمەڵگایە، بوێریس فرایهێر فۆن لەو کتێبەى شاخەوان سدیق بە ناوى (چێژى خوێندنەوە)دا دەڵێت "کتێب حەکیمترین پیرە، کتێب ئازاترین پیاوە، کتێب دایکانەترین ژنە، کتێب دلۆڤانترین و نەرمونۆڵترین کچە، هەر کەسێک حەوت کتێبی باشی هەبێت، پێویستى بە مرۆڤ نییە".
مەریوان وریا قانع لە کتێبی (کتێب و دونیا)دا دەڵێت "خوێندنەوەى کتێب ئینسان دەکاتە بونەوەرێکى خەیاڵکراوە، عەقڵانى، ڕەخنەیی و پرسیارکەر".

‎بۆ داواکردنى ئەم کتێبە نامە بۆ پەیج و ئەکاونتەکانى دەزگاى ئایدیا بنێرە
1
‎مەحرەمی ڕاز

‎الا یا ایها الساقی ادر كأسا و ناولها
‎ كە عشق آسان نمود اول ولی افتاد مشكلها

‎ئەلا یا ئەییوهەسساقی ئەدیر كەئسەن ڤە ناڤیلها
‎ كە ئیشق ئاسان نەمود ئەڤڤەل ڤەلی ئوفتاد موشكیلها
‎ئەی ساقی (مەیگێڕ) پێكێك بگێڕەو لەو پێكەش بدە بە من، چونكە لە سەرەتاوە عەشق بە ئاسانی كەوتە بەرچاو، بەڵام دواتر گرفت و كێشەكان ڕوویاندا.
‎هزوری گەر هەمیخاهی ئەزو غایب مەشو حافز
‎ مەتا ما تەلقە مەن تەهڤا دەئی ددونیا ڤە ئەهمیلها
‎حافز گەر (حزوریت) دەوێ، لێی (غایب) مەبە، هەر كاتێ گەییشتی بەو كەسەی كە خۆشت دەوێ، دنیا بخە لاوە و پشتگوێی بخە.
‎حضور: ئامادەیی لە حەرامسەرای دۆستدا (زاراوەیەكی عیرفانییە).
‎همی خواهی: دەتەوێ
‎أزو: لە ئەو.
‎سودی (حضور) بە مانای ئاسایش و ئارامی لێكدەداتەوە، بەم واتایەش مانای دێڕەكە دەبێتە: گەر دەتەوێ ئارامی و ئاسایشت دەست بكەوێ، هەرگیز لەو غایب مەبە، كە لێرەدا ئەو مەعشوقی ئەزەلییە، بەڵام لە هەر بارێكدا دەبێ دونیا پشتگوێ بخەیت. (روی)یش دەڵێت: "مەبەست لەوەیە، كە ئەگەر ئامادەیی و حازربوونی گیانی و ڕۆحیت لەگەڵ مەعشوقدا دەوێ، لە یادی ئەو غافڵ مەبە و هەمیشە یادی بكەرەوە و هەر كە گەییشتی بە
‎مەعشوق، جگە لەو هەموو شتێك فەرامۆشبكە.

‌‌‎بۆ داواکردنی کتێب نامە بۆ پەیج بنێرن
‌‌‎گەیاندن هەیە بۆ هەموو شار و شارۆچکەکانی کوردستان
ڕۆڵی حیزبی شیوعی عێراق لە باشوری کوردستان
نرخ:۸٠٠٠

‎بۆ داواکردنى ئەم کتێبە نامە بۆ پەیج و ئەکاونتەکانى دەزگاى ئایدیا بنێرە

#دەزگاى_ئایدیا_بۆ_فیکر_و_لێکۆڵینەوە

‎سايتى فەڕمى دەزگاى ئايديا:
http://www.ideafoundation.co/default.aspx
‎ئیمەیڵ :
2018idea@gmail.com
‎دەزگاى ئايديا لە فەیسبوک (پەیج):
https://www.facebook.com/dezgai.idea
‎ دەزگاى ئايديا لە فەیسبوک (ئەکاونت):
https://www.facebook.com/idea.2004/
‎ دەزگاى ئايديا لە ئنستاگرام:
https://www.instagram.com/idea__foundation/?hl=en
‎دەزگاى ئايديا لە تەلەگرام:
https://t.me/s/idea_foundation?before=1783
‎ڕۆڵی حیزبی شیوعی عێراق لە باشوری کوردستان
‎نرخ:۸٠٠٠

‎بۆ داواکردنى ئەم کتێبە نامە بۆ پەیج و ئەکاونتەکانى دەزگاى ئایدیا بنێرە

#دەزگاى_ئایدیا_بۆ_فیکر_و_لێکۆڵینەوە

‎سايتى فەڕمى دەزگاى ئايديا:
http://www.ideafoundation.co/default.aspx
‎ئیمەیڵ :
2018idea@gmail.com
‎دەزگاى ئايديا لە فەیسبوک (پەیج):
https://www.facebook.com/dezgai.idea
‎ دەزگاى ئايديا لە فەیسبوک (ئەکاونت):
https://www.facebook.com/idea.2004/
‎ دەزگاى ئايديا لە ئنستاگرام:
https://www.instagram.com/idea__foundation/?hl=en
‎دەزگاى ئايديا لە تەلەگرام:
https://t.me/s/idea_foundation?before=1783
👍1
داشکاندنێکی نوێ و بەرچاو بۆ کۆبەرهەمی لینین بە زمانی کوردی
گەیاندن بێ بەرامبەرە
لینین بیرمەندێکی شۆڕشگێڕ و شۆڕشگێڕێکی بیرمەند بوو، ڕابەری گەورەترین شۆڕشی سەدەی بیستەم و یەکێک لە گەورەترین شۆڕشەکانی مێژوو بوو. سەرباری ئەمانەش خاوەن هزرێکی دیالەکتیکی و فەلسەفی و لۆژیکی بوو، لە زۆرینەی نووسینەکانیدا بنەمایەکی زانستیی بە ڕوونی هەست پێ دەکرێت. بەرهەمەکانی لینین چەندێک پڕ بە پێستی واقیعی سەردەمەکەی خۆی بوون، هێندەش بۆ سەردەمی هاوچەرخ گرینگ و پڕبایەخن.

بۆ داواکردنی دەتوانیت نامە بنێریت...
👍1
پڕۆژەی (100) نامیلكەی توێژینەوەی جیهانی
بەشى چوارەم
ئەزموونى ئەڵمانيا

كاروبارى ئەڵمانيا لە دواى كۆتاييهاتنى جەنگى دوەمى جيهان، بە خاوى بەرەوپێش دەچوو، چونكە تێكڕاى بێكارى لە ساڵى (1950)دا گەيشتە ڕێژەى (%11.4)، هەروەها جەنگى كۆرياش بوە هۆى بەرزبوونەوەى نرخى كاڵا سەرەكييەكان، تەرازووى خەرجيەكانيش لە حاڵەتێكى گەورەى كورتهێناندا بوو, بەڵام لۆدويچ ئێرهارد و حزبەكانى حكومەت بەردەوام بوون لە پەيڕەوكردنى پلانى داڕێژراو و پارێزگاريكردن لە ڕێچكەكەى، لە سەرەتاى ساڵى (1951)يشدا ئاماژەكانى سەركەوتن دەركەوتن، چونكە زيادەيەك لە هەناردەكردندا دروست بوو، لە ساڵى (1952)يشدا خواستى بەهێزى دەرەكى ڕوو لە هەڵكشان لەسەر كاڵا ئەڵمانيەكان يارمەتيدەر بوو بۆ ئەوەى زيادەيەكى گەورە لە تەرازووى بازرگانيدا دروست ببێت.

#دەزگاى_ئایدیا_بۆ_فیکر_و_لێکۆڵینەوە
#پڕۆژەی_100_نامیلکەی_توێژینەوەی_جیهانی

#دەزگاى_ئایدیا_بۆ_فیکر_و_لێکۆڵینەوە

سايتى فەڕمى دەزگاى ئايديا:

http://www.ideafoundation.co/default.aspx

ئیمەیڵ :

2018idea@gmail.com

دەزگاى ئايديا لە فەیسبوک (پەیج):

https://www.facebook.com/dezgai.idea

دەزگاى ئايديا لە فەیسبوک (ئەکاونت):

https://www.facebook.com/idea.2004/

دەزگاى ئايديا لە ئنستاگرام:

https://www.instagram.com/idea__foundation/?hl=en

دەزگاى ئايديا لە تەلەگرام:

https://t.me/s/idea_foundation?before=1783
شێرکۆ بێکەس

ژانی هاوبەش و خەباتی هاوبەش دوو ڕەمز و دوو چەمکی بەردەوامی نێوان ئازادیخوازان و گەلانی ژێر دەست و زوڵملێکراو و داگیرکراوانن، ئەگەر چی ڕەنگە پێشەوا و پێشە‌نگانی ئەم خەبات و مقاوەمەت و لەخۆبوردووییە سەرکردە و کارێزماتیکی هیومانیستی و چەپ و ئینسانی بن، دەکرێت شاعیران و نووسەرانی گەورەی ناو ئەو ژیان و زەمان و واقیعیەتە بن، کە دەیانەوێت ژیان جوانتر بکەن و پێشەنگی ئەو شۆڕش و دەنگهەڵبڕینە بن.
(جوامێر) یەکێکە لەو شاعیرانەی له ‌ناو ئەو ڕەوت و ڕووداوانەی دەیەی حەفتا و هەشتا و نەوەدەکان تا سەدەی بیستویەکیش، لە شیعرەکانیدا خەباتی هاوبەش و ژانی هاوبەشی هەر چوار پارچەی کوردستان بوو، خۆی بە شاعیری هەموان دەزانی، لە کوێ غەدر هەبێت ئەو یاسایه، لە کوێ ستەم هەبێت ئەو دادگایە، لە کوێ چەوسانەوە هەبێت ئەو سەرکردە و کارێزمایە، لە کوێ ژن بکوژرێت، ئەو باوکی بەیان و زوڵفا و ژیلایە، لە کوێ خەبات بڵێسەی هەبێت، ئەو شیعرە، تفەنگە، سروود و پێشەوایە، لە کوێ هەژاری هەبێت، ئەو داسی دروێنەیە، لە کوێ ڕەشماڵی نەهامەتی هەڵدرابێت، ئەو توێشووی ئەو ڕێگایەیە، لە کوێ هەرزاڵ و ماڵی گوندی داڕووخابێت، ئەو کاریتە و کۆڵەکەی ئاوەدانی ئەو سەحرایەیە، لە کوێ منداڵان سەرما و برسی سەرشەقام و ئاوارە بن، ئەو کوانوو و کۆلێتی گەرم و باوەشی میهرەبانی ئەو شارەیە

ئێستا ئەم کتێبە لە دەزگای ئایدیا بەردەستە و نرخی 3000 دینارە
خێزان لە کۆمەڵگای عێراقیدا

كەسێكی دانیشتووی شاری تەنجەیە لە مەغریب یادەوەرییەكانی بە زمانی فەڕەنسی نووسیوە و بڵاو كردوەتەوە، بێئەندازە ڕاشكاوانە ڕوداوەكانی گێڕاوەتەوە. كتێبەكە بۆ چەند زمانێك وەرگێڕاوە، بەڵام كاتێك بە زمانی عەرەبی بڵاو كرایەوە كتێبەكە كۆكرایەوە و یاساغ كرا! پیاوەكە باس لە کارەکەی دەكات: ئەو بەردەستی ئەو ئافرەتانەی كردوە، كە داوێنپیس بوون و بە ڕاشكاوانە ئەو كارەیان دەكرد و، دواتر بوە بە دەڵاڵیان. پوختەکەی ئەوەیە؛ ئەو لەو گەڕەكەدا لە دایک ببوو، پاشان بە ویست و حەزی خۆی کارەكەی هەڵنەبژاردوە و نەیكردوە، باردۆخی ژیان ناچاری ئەو كارەی كردوە، كارەكەی لە پێناو پاروە نانێكدا بوە؛ واتە ئەگەر ئێمە لە جێگای ئەو بووینانە بە شێوەی ئەو هەڵسوكەوتمان دەكرد. هەموو مرۆڤێک لە ژیاندا چیرۆكی سەیروسەمەرەی هەیە، بەڵام مرۆڤ ڕاهاتوە لایەنە باشەكان باس بكات و كارە خراپەكانی دیزە بە دەرخۆنە بكات. ئەگەر مرۆڤ یادەوەرییەكانی بە ڕاستی تۆمار بكردایە، ئێمەیش ڕووی ڕاستی جیهانمان دەبینی.

ئێستا ئەم کتێبە بەردەستە و دەتوانن داوای بکەن...
ئەڤین و ئاوەز

هیگڵ دەڵێت: کرۆکی خۆشەویستی ڕاستەقینە ئەوەیە ئینسان خودی خۆی ڕەت بکاتەوە و خودی خۆی لەوی دیکە دا بیربچێتەوە، بەهۆی ئەم خۆ لەوی تردا ونکردوە ئینسان بۆ یەکەمین جار خۆی دەدۆزێتەوەو دەبێتە خاوەنی خۆی.

خۆشەویستی هەندێک جار لەکاتی ناوەختدا پەیدا دەبێت یان لە کاتی چاوەڕواننەکراودا بزر دەبێت .خۆشەویستی کانییەکە لە وشکبوون نایەت و بارانێکی بەخوڕە خۆش ناکاتەو
4
دەزگای ئایدیا بۆ فیکر و لێکۆڵینەوە
بە کۆمەڵێک کتێبی نوێ و داشکاندنی تایبەت لە نرخەکان
بەشدار دەبێت لە پێنجەمین پێشانگای نێودەوڵەتیی کتێب لە سلێمانی

23/ 11 تا 2/ 12
ڕۆژانە لە کاتژمێر 10 تا 6ی ئێوارە
2👍2