Idea Foundation - دەزگای ئایدیا
325 subscribers
569 photos
2 videos
30 files
60 links
دەزگای ئایدیا بۆ فیکر و لێکۆڵینەوە
Download Telegram
‎خێزان لە کۆمەڵگای عێراقیدا

‎كەسێكی دانیشتووی شاری تەنجەیە لە مەغریب یادەوەرییەكانی بە زمانی فەڕەنسی نووسیوە و بڵاو كردوەتەوە، بێئەندازە ڕاشكاوانە ڕوداوەكانی گێڕاوەتەوە. كتێبەكە بۆ چەند زمانێك وەرگێڕاوە، بەڵام كاتێك بە زمانی عەرەبی بڵاو كرایەوە كتێبەكە كۆكرایەوە و یاساغ كرا! پیاوەكە باس لە کارەکەی دەكات: ئەو بەردەستی ئەو ئافرەتانەی كردوە، كە داوێنپیس بوون و بە ڕاشكاوانە ئەو كارەیان دەكرد و، دواتر بوە بە دەڵاڵیان. پوختەکەی ئەوەیە؛ ئەو لەو گەڕەكەدا لە دایک ببوو، پاشان بە ویست و حەزی خۆی کارەكەی هەڵنەبژاردوە و نەیكردوە، باردۆخی ژیان ناچاری ئەو كارەی كردوە، كارەكەی لە پێناو پاروە نانێكدا بوە؛ واتە ئەگەر ئێمە لە جێگای ئەو بووینانە بە شێوەی ئەو هەڵسوكەوتمان دەكرد. هەموو مرۆڤێک لە ژیاندا چیرۆكی سەیروسەمەرەی هەیە، بەڵام مرۆڤ ڕاهاتوە لایەنە باشەكان باس بكات و كارە خراپەكانی دیزە بە دەرخۆنە بكات. ئەگەر مرۆڤ یادەوەرییەكانی بە ڕاستی تۆمار بكردایە، ئێمەیش ڕووی ڕاستی جیهانمان دەبینی.
3👍1
دەزگای ئایدیا بەشدار دەبێت لە فێستیڤاڵی ڕۆژی زانکۆی جیهان

بە نمایشکردنی زۆرینەی بەرهەمەکان و داشکاندنی تایبەت، دەزگای ئایدیا بۆ فیکر و لێکۆڵینەوە بەشدار دەبێت لە پێشانگای کتێبی فێستیڤاڵی ڕۆژی زانکۆی جیهان، کە تەنها یەک ڕۆژ بەردەوام دەبێت

شەمە: 21/ 10/ 2023
کات: 10:00 بەیانی تا 4:00 پاشنیوەڕۆ
ناونیشان: ناو کەمپی زانکۆی جیهان، خوار کورد سیتی.
فەرهەنگى هزرى مارکسستى
ئەم کتێبەى لە بەر دەستى خوێنەردایە، یەکێکى دیکەیە لە وێستگەکانى بایەخپێدانى دەزگاى ئایدیا بە ئەدەبیاتى مارکسیزم. ئەم فەرهەنگە یەکێکە لە مەزنترین ئەو کارانەى لە چوارچێوەى ناساندنى مێژووى سەرهەڵدان و گەشەسەندنى چەمکەکانى ناو هزرى مارکسیزمدا نوسراوە. فەرهەنگەکە بەرهەمى کارى چەند ساڵەى دەیان نوسەرە. نزیکەى 350 چەمکى گرنگى ناو هزرى مارکسیزم شى دەکاتەوە و ڕەگەکانیان لە ناو مارکسیزمدا دەدۆزێتەوە و گرنگترین کارەکتەر و گەشەپێدانى ئەم چەمکانەش بە خوێنەران دەناسێنێت.

بۆ زانیاریی زیاتر پەیوەندیی بکەن بە پەيج و ئەكاونتەكانى دەزگاى ئايديا

#دەزگاى_ئایدیا_بۆ_فیکر_و_لێکۆڵینەوە
#فەرهەنگى_هزرى_مارکسیستى
#ڕەگەزى_دوەم
سەرجەم پلاتفۆڕم و پەڕەکانی دەزگای ئایدیا بۆ فیکر و لێکۆڵینەوە

‎سايتى فەڕمى دەزگاى ئايديا:
http://www.ideafoundation.co/default.aspx
‎ئیمەیڵ :
2018idea@gmail.com
‎دەزگاى ئايديا لە فەیسبوک (پەیج):
https://www.facebook.com/dezgai.idea
‎ دەزگاى ئايديا لە فەیسبوک (ئەکاونت):
https://www.facebook.com/idea.2004/
‎ دەزگاى ئايديا لە ئنستاگرام:
https://www.instagram.com/idea__foundation/?hl=en
‎دەزگاى ئايديا لە تەلەگرام:
https://t.me/s/idea_foundation?before=1783
‎نەتەوەیەکی نادیار

‎كوردەكان گەورەترین گروپی نەتەوەیین لەم گەردوونەدا، كە وڵاتیان نییە. كاتێک دەسەڵاتدارەكانی ئەورووپا دوای جەنگی جیهانیی یەكەم ئیمپڕاتۆریەتی عوسمانییان دابەش كرد، بەڵێنیان دا بەو چەند ملیۆن كوردەی كە لە سنووری وڵاتەكانی توركیا، ئێران، عێراق و سووریا دەژیان، تا بیانكەن بە خاوەن وڵات، بەڵام هەرگیز قسەی خۆیان بە جێ نەگەیاند. لە وانەی لە ڕۆژگاری ئەمڕۆدا ژمارەیان لە بیستوپێنج ملیۆن زیاتر بێت، بەڵام بە ژمارەیەكی ورد و دەقیق، سەرژمێریكردنیان زەحمەتە، چونكە هیچ كامێك لەو چوار وڵاتە بە تەواوی نەیانویستوە دان بە كوردەكاندا بنێن.

‎ئێستا ئەم کتێبە بەردەستە و دەتوانن داوای بکەن...
😢1
دیکتاتۆرەکان چۆن دروست دەبن؟

هەڵوێست: سێیەم ڕەگەزى پرۆسەى سەرکردایەتیکردنە. کۆمەڵەى سیاسى لە گەشەسەندنى و گواستنەوەى لە دۆخێکەوە بۆ دۆخێکى تر و لە قۆناغێکەوە بۆ یەکێکى تر ڕووبەڕووى چەند هەڵوێستێک بۆتەوە، کە پەیوەستە بەو کێشە و گرفتانەى هەندێک قەیرانى دیاریکراو دروست دەکات، کە دەبێتە کۆسپ لە سەر ڕێگەى جەماوەر لە کاتى هەوڵدانى بەرەو بەدیهێنانى بەهاکانى و ئامانجەکانیدا. لێرەوە ئەرک یان ڕۆڵى سەرکردە بە یارمەتى و پاڵپشتى نوخبە سیاسییەکان دەردەکەوێت لە ڕووى دانانى چارەسەرەکان بۆ ئەو کێشە و قەیرانانە تاوەکوو یارمەتى کۆمەڵ بدات بۆ تێپەڕاندنى ئەو بارودۆخە و زیاتر تواناکانى بخاتە گەڕ بۆ بەدیهێنان یان نزیکبوونەوە لە بەدیهێنانی ئەو ئایدیال و بەهایانەى، کە بڕواى پێیانە. بەهاکان: ڕەگەزى چوارەمى پرۆسەى سەرکردایەتییە و پێویستە ئەم پرۆسەیە لە چوارچێوەى بەهاکانى کۆمەڵ و کەلتوور و شارستانێتییەکەیدا ڕێک بخرێت، واتا ئەم ڕەگەزە بۆتەى ڕەگەزەکانى ترە و لە ناویاندا کارلێک دەکات. سەرچاوەى ڕاستەقینەى شەرعیەتبوونى سەرکردە پەیوەستە بە تواناى سەرکردە لە بەرچاو گرتن و ڕێزگرتنى لەو بەهایانە لە کاتى هەڵسەنگاندنى هەڵوێست و هەلومەرجەکان و ڕیزبەندکردنى ئامانجەکان و دەستنیشان کردنى میکانیزمەکان و بڕیارەکان.

ئێستا ئەم کتێبە بەردەستە بۆ و دەتوانن داوای بکەن…
1
ئازادی ژن لە ڕوانگەی مارکسیزمەوە

ماركس وته‌نى: (... ئاستى گه‌شه‌كردن و پێشكه‌وتنى‌ هه‌ر نه‌ته‌وه‌يه‌ك به‌نده‌ به‌ئاستى گه‌شه‌كردنى بارى ژيان و گوزه‌رانى ژنانه‌وه‌..) له‌كۆمه‌ڵگاى عه‌ره‌بدا كه‌ ته‌واوى خه‌سڵه‌ته‌كانى وڵاتانى رۆژهه‌ڵاتى له‌خۆگرتووه‌ و زۆر له‌دواى وڵاتانى ئه‌وروپاى رۆژئاواوه‌يه‌، بيرو باوه‌ڕى كۆن و نه‌ريتى كۆمه‌ڵايه‌تى به‌سه‌رچووى سه‌دان ساڵه‌ تا رۆژگارى ئه‌مڕۆ كاريگه‌رييان به‌سه‌ر هه‌موو جومگه‌يه‌كى ژيانى كۆمه‌ڵگاوه‌ دياره و‌ له‌ كاروكرده‌وه‌ى هه‌ر تاكێكى كۆمه‌ڵدا به‌م يان به‌و شێوه‌ ره‌نگى داوه‌ته‌وه‌.ئه‌نگلس، له‌كتێبى (بنچينه‌ى خێزان) دا ده‌ڵێ: (... دوا رۆژى ژن به‌نده‌ به‌ دوا رۆژى كرێكاران و زانست و مرۆڤايه‌تييه‌وه‌..) هه‌ر ئه‌م حه‌قيقه‌ته‌يشه‌ وايكردووه‌، ژنان له‌دنياى پێشكه‌ووتوودا رۆڵى كاريگه‌ر ببينن و شان به‌شانى پياو خه‌بات بۆ پێشخستنى زانست و كۆمه‌ڵگا بكه‌ن و له‌دژى چه‌وساندنه‌وه‌ى نه‌ته‌وايه‌تى و چينايه‌تى تێبكۆشن.

‎لەسەر خواست و داواکاریی زۆری خوێنەران بۆ ئەم کتێبە، ئێستا ئەم کتێبە بەردەستە و دەتوانن داوای بکەن...
فەرهەنگى هزرى مارکسستى
ئەم کتێبەى لە بەر دەستى خوێنەردایە، یەکێکى دیکەیە لە وێستگەکانى بایەخپێدانى دەزگاى ئایدیا بە ئەدەبیاتى مارکسیزم. ئەم فەرهەنگە یەکێکە لە مەزنترین ئەو کارانەى لە چوارچێوەى ناساندنى مێژووى سەرهەڵدان و گەشەسەندنى چەمکەکانى ناو هزرى مارکسیزمدا نوسراوە. فەرهەنگەکە بەرهەمى کارى چەند ساڵەى دەیان نوسەرە. نزیکەى 350 چەمکى گرنگى ناو هزرى مارکسیزم شى دەکاتەوە و ڕەگەکانیان لە ناو مارکسیزمدا دەدۆزێتەوە و گرنگترین کارەکتەر و گەشەپێدانى ئەم چەمکانەش بە خوێنەران دەناسێنێت.

بۆ زانیاریی زیاتر پەیوەندیی بکەن بە پەيج و ئەكاونتەكانى دەزگاى ئايديا

#دەزگاى_ئایدیا_بۆ_فیکر_و_لێکۆڵینەوە
#فەرهەنگى_هزرى_مارکسیستى
#ڕەگەزى_دوەم
#لە_جیهانى_سێیەمەوە_بۆ_جیهانى_یەکەم

سايتى فەڕمى دەزگاى ئايديا:
http://www.ideafoundation.co/default.aspx
ئیمەیڵ :
2018idea@gmail.com
دەزگاى ئايديا لە فەیسبوک (پەیج):
https://www.facebook.com/dezgai.idea
دەزگاى ئايديا لە فەیسبوک (ئەکاونت):
https://www.facebook.com/idea.2004/
دەزگاى ئايديا لە ئنستاگرام:
https://www.instagram.com/idea__foundation/?hl=en
دەزگاى ئايديا لە تەلەگرام:
https://t.me/s/idea_foundation?before=1783
شاری مۆسیقارە سپییەکانی بەختیار عەلی

بە ڕاستی ئەم ڕۆمانە ئەپارتمانێكی بڵند و بەهێزە لە كۆی توخم و پێكهێنەرەكانی فیكر و مەعریفە و ئەدەب و بەختیاریش زۆر شارەزا و هونەرمەند و عاشقانە توانیویەتی هەموو توخمەكان لەو ئاپارتمانە مەعریفی و ئەدەبی و هونەرییەدا كۆ بكاتەوە و دەوری هەموویان كارا و كاریگەر بكات. یەكێك لەو توخمە گرنگانە كە هەر لە سەرەتاوە سەرنجی خوێنەر سەرسام دەكات، بەكارهێنانی زمانێكی دەوڵەمەندی فیكری و مەعریفی و ئەدەبی و هونەرییە، كە سیمای فراوانی زمانی شاری پێوە دیارە و تێپەڕبوونە لە زمانی سروشتی و مێژوویی و نەریتی كوردی هەتا ئێستا، كەمە گەر ئەو دەوڵەمەندییە هونەرییە لە زماندا هەر لە لای شێركۆ بێكەس پەیدا ببێت.
بۆ دەربڕین و وێناكردنی ئەم توخمانەی ئەپارتمانی (شاری مۆسیقارەكان) مامۆستا و نووسەر (شاهۆ سەعید) جوان دەڵێ‌ بە وتەی" ئەم ڕۆمانە دیالۆگە لە نێوان سێ‌ ڕەهەندی مەعریفیدا (فەلسەفە، چیرۆك، شیعر) فەلسەفە بریتییە لە پێوەر، چیرۆك بریتییە لە توخمی خەیاڵ، شیعریش پێوەرە ئەبستراكتییەكان بەیان دەكات.

هەر وەكوو چۆن ئەم ڕۆمانە هەموو توخمەكانی دنیای ڕووناكبیری تێدا بە كار هاتوە، هەر وەكوو چۆن توخمەكانی زمان، وێنا، مانا، فیكر و فەلسەفە، خەیاڵ، مێژوو یان واقع، شیعر و چیرۆك لەو ڕۆمانەدا پەیڤین دەكەن، هەر بەو جۆرەیش ئەو توخمانە توانیویانە (یان ڕاستر بڵێن بەختیاری وای لێ كردوون) هەر یەك بە دەوری خۆیان مانا یان چەند مانا بەرهەم بهێنن و خوێنەری بە پەرۆش هەموو ئەمانە لەم ڕۆمانەدا پەیدا دەكات و مامۆستای چیرۆكنووس و وەرگێڕ (ڕەئووف بێگەرد) بەو بۆنەیەوە دەڵێ‌" ئەم ڕۆمانە دەقێكی كەرنەڤاڵییە و درەوشاوەترین چەمكی جوانی، لێبوردەیی، خۆشەویستی، مەرگ، نەمری و ئەفسانە و خەیاڵی تێدایە، لێوانلیوە لە مۆسیقا چ مۆسیقای ڕۆحیی كەسەكان و چ مۆسیقای مادی پڕە لە بۆكروزی ئەنفال و ڕاپەڕین و مەرگی بەكۆمەڵ و ئاوارەیی و بۆنی خۆش و نیگاری دەگمەن.

‎بۆ داواکردنى ئەم کتێبە نامە بۆ پەیج و ئەکاونتەکانى دەزگاى ئایدیا بنێرە
خوێندنەوە بریتییە لە بیرکردنەوە
بە بەکارهێنانى عەقڵى کەسێکى تر (شۆپنهاوەر)

کەلتوورى خوێندنەوەى کتێب لە هەر وڵاتێکدا پێوەندیى بە ئاستى ڕۆشنبیرى، مەعریفى کۆمەڵگا و تاکەکانی، سەرخان و ژێرخانى ئەو کۆمەڵگایە، زانكۆ و سيستمى پەروەردەى تەندروستەوە هەیە، بە واتایەکى تر ئاستى فیکرى و مەعریفى، تیراژى چاپکردنى گۆڤار و ڕۆژنامە، کتێب و ئەکتیڤى میدیا بۆ خۆى بەشێکە لە سەرخانى ئەو کۆمەڵگایە، بوێریس فرایهێر فۆن لەو کتێبەى شاخەوان سدیق بە ناوى (چێژى خوێندنەوە)دا دەڵێت "کتێب حەکیمترین پیرە، کتێب ئازاترین پیاوە، کتێب دایکانەترین ژنە، کتێب دلۆڤانترین و نەرمونۆڵترین کچە، هەر کەسێک حەوت کتێبی باشی هەبێت، پێویستى بە مرۆڤ نییە".
مەریوان وریا قانع لە کتێبی (کتێب و دونیا)دا دەڵێت "خوێندنەوەى کتێب ئینسان دەکاتە بونەوەرێکى خەیاڵکراوە، عەقڵانى، ڕەخنەیی و پرسیارکەر".

‎بۆ داواکردنى ئەم کتێبە نامە بۆ پەیج و ئەکاونتەکانى دەزگاى ئایدیا بنێرە
1
‎مەحرەمی ڕاز

‎الا یا ایها الساقی ادر كأسا و ناولها
‎ كە عشق آسان نمود اول ولی افتاد مشكلها

‎ئەلا یا ئەییوهەسساقی ئەدیر كەئسەن ڤە ناڤیلها
‎ كە ئیشق ئاسان نەمود ئەڤڤەل ڤەلی ئوفتاد موشكیلها
‎ئەی ساقی (مەیگێڕ) پێكێك بگێڕەو لەو پێكەش بدە بە من، چونكە لە سەرەتاوە عەشق بە ئاسانی كەوتە بەرچاو، بەڵام دواتر گرفت و كێشەكان ڕوویاندا.
‎هزوری گەر هەمیخاهی ئەزو غایب مەشو حافز
‎ مەتا ما تەلقە مەن تەهڤا دەئی ددونیا ڤە ئەهمیلها
‎حافز گەر (حزوریت) دەوێ، لێی (غایب) مەبە، هەر كاتێ گەییشتی بەو كەسەی كە خۆشت دەوێ، دنیا بخە لاوە و پشتگوێی بخە.
‎حضور: ئامادەیی لە حەرامسەرای دۆستدا (زاراوەیەكی عیرفانییە).
‎همی خواهی: دەتەوێ
‎أزو: لە ئەو.
‎سودی (حضور) بە مانای ئاسایش و ئارامی لێكدەداتەوە، بەم واتایەش مانای دێڕەكە دەبێتە: گەر دەتەوێ ئارامی و ئاسایشت دەست بكەوێ، هەرگیز لەو غایب مەبە، كە لێرەدا ئەو مەعشوقی ئەزەلییە، بەڵام لە هەر بارێكدا دەبێ دونیا پشتگوێ بخەیت. (روی)یش دەڵێت: "مەبەست لەوەیە، كە ئەگەر ئامادەیی و حازربوونی گیانی و ڕۆحیت لەگەڵ مەعشوقدا دەوێ، لە یادی ئەو غافڵ مەبە و هەمیشە یادی بكەرەوە و هەر كە گەییشتی بە
‎مەعشوق، جگە لەو هەموو شتێك فەرامۆشبكە.

‌‌‎بۆ داواکردنی کتێب نامە بۆ پەیج بنێرن
‌‌‎گەیاندن هەیە بۆ هەموو شار و شارۆچکەکانی کوردستان
ڕۆڵی حیزبی شیوعی عێراق لە باشوری کوردستان
نرخ:۸٠٠٠

‎بۆ داواکردنى ئەم کتێبە نامە بۆ پەیج و ئەکاونتەکانى دەزگاى ئایدیا بنێرە

#دەزگاى_ئایدیا_بۆ_فیکر_و_لێکۆڵینەوە

‎سايتى فەڕمى دەزگاى ئايديا:
http://www.ideafoundation.co/default.aspx
‎ئیمەیڵ :
2018idea@gmail.com
‎دەزگاى ئايديا لە فەیسبوک (پەیج):
https://www.facebook.com/dezgai.idea
‎ دەزگاى ئايديا لە فەیسبوک (ئەکاونت):
https://www.facebook.com/idea.2004/
‎ دەزگاى ئايديا لە ئنستاگرام:
https://www.instagram.com/idea__foundation/?hl=en
‎دەزگاى ئايديا لە تەلەگرام:
https://t.me/s/idea_foundation?before=1783