Idea Foundation - دەزگای ئایدیا
325 subscribers
569 photos
2 videos
30 files
60 links
دەزگای ئایدیا بۆ فیکر و لێکۆڵینەوە
Download Telegram
چۆن ئەمریکا و ڕووسیا و چین و فەڕەسا وڵاتانی ئەفریقا دەکەنە قوربانیی بەرژەوەندییەکانیان؟

هێزێکی سەربازیی ئەمریکا تەنها کاری دروستکردنی کودەتایە لە ئەفریقا

کودەتاکەی نەیجەر بە نموونە

لەم فایلەی سەرەوە بابەتێکی بەشی لێکۆڵینەوەی گۆڤاری فۆکەس بخوێننەوە لەو بارەیەوە
👍7
سەردەمی زێڕینی درۆنەکان
ناگۆرنی قەرەباخ؛ بۆمبێكی تەوقیتكراو

ئێران، توركیا و ئیسرائیل لەسەر پێگەیان لە ناوچەی قەفقاز لە كێبڕكێدان

رەگ و ریشەی ململانێی هەرێمی ناگۆرنی قەرەباخ
دیدو بۆچوونی مێژوونوسان و توێژەرانی سیاسی دەربارەی ململانێی نێوان ئەرمینیاو ئازەربایجان جیاوازە، لە كاتێكدا چەقی ململانێكانی نێوانیان لەسەر سەپاندنی سەروەری بەسەر هەرێمی ناگۆرنی قەرەباخ چڕبۆتەوە، كە بریتییە لە مللانێیەكی جیۆپۆلیتیكی بە تەنها ئەرمەنی و ئازەرییەكانی نەگرتۆتەوە، بەڵكو سنوری ئەوانیی تێپەڕاندووە و توركیا، روسیا، ویلایەتە یەكگرتوەكانی ئەمەریكا، ئێران و یەكێتی ئەوروپاشی گرتۆتەوە. ململانێی تایبەت بە ناگۆرنی قەرەباخ نموونەی بەردەوامیی دوژمنایەتیەكی مێژووییە كە بارگاوییە بە میراتێكی گەورەی پڕ لە رق و كینەی شاراوە لە نێوان ئەرمەنەكان و ئازەرییەكان و توركەكاندا، بەڵكو كینەی نێوان ئەرمەنەكان و ئازەرییەكان لە ناوچەی قەفقاز كۆنەو فاكتەری ئیتنی و دیینی و مێژوویی خۆی هەیە، بە تایبەتیش دەگەڕێتەوە بۆ سەردەمی سەپاندنی دەسەڵاتی ئیمپراتۆریەتی عوسمانی بەسەر ئەو ناوچانەدا لەپێش چەند سەدەیەك لەمەوبەر، بەڵام سەرەتاكانی تەقینەوەی ململانێكە لەسەر ناگۆرنی قەرەباخ دەگەڕێتەوە بۆ دەیەی بیستەكانی سەدەی رابردوو. لە پێناوی تێگەیشتن لە رەهەندەكانی ئەو ململانێ مێژووییە، دەتوانین بڵێین ئەو هەرێمە لە رووی جوگرافییەوە كەوتۆتە ناوجەرگەی ئازەربایجانەوە، بەڵام لە رووی دیمۆگرافییەوە زۆرینەیەكی ئەرمینی بە رێژەی (لەسەدا 95) تیایدا نیشتەجێبوون.
سیاسەتی پێشووی جۆزیف ستالین، سەرۆكی یەكێتی سۆڤێتی جاران لەسەر پەرتكردن و دابڕاندنی نێوان گروپە ئیتنییەكانی ناو كۆمارە كراوەكانی ناو ئەو یەكێتیە بونیاتنرابوو، ئامانجەكەش ئەوەبوو كە ئەو پێكهاتە نەتەوەیی و ئیتنییانە هەمیشە پێویستیان بە پارێزگاریكردن بێت لەلایەن حكومەتی ناوەندییەوە لە مۆسكۆ. لەبەر ئەوەی كە ئازەربایجان و ئەرمینیا دوو كۆماری سەر بە یەكێتی سۆڤێتی جاران بوون، ستالین لە ساڵی 1923دا هەستا بە لكاندنی هەرێمی ناگۆرنی قەرەباخ لە رووی ئیدارییەوە بە كۆماری ئەرمینیاوە، هەرچەندە لە رووی جوگرافیشەوە دەكەوێتە ناوجەرگەی خاكی ئازەربایجانەوە. لە بەرامبەردا بۆ ئەوەی سیاسەتی وروژاندنی ململانێی ئیتنی سەربكەوێت، ستالین ناوچەی (ناختشیفان)ی ئەرمینیای لە رووی ئیدارییەوە گێڕایەوە بۆ سەر خاكی ئازەربایجان، لە كاتێكدا كە زۆرینەی دانیشتوانەكەی ئەرمەنین بەمشێوەیەش ململانێی توند لەسەر ناگۆرنی قەرەباخ دەستیپێكردو تا ئێستاش بەردەوامە. بەڵام رق و كینەی شاراوە لەناو دڵی ئازەری و ئەرمەنییەكاندا بەهۆی ترس و دڵەڕاوكێ و كاردانەوەی سۆڤێتەوە هەر بە شاروەیی هێڵرایەوە نەبادا كێشەو ناكۆكی گەورە دروستبێت، بۆیە بارودۆخەكە تا روخانی یەكێتی سۆڤێت بە هێمنی مایەوە، بەڵام ئاگری توڕەیی لەناو دەروون و دڵەكاندا جۆشی دەدا.
لە 20ی شوباتی ساڵی 1988دا هەرێمی ناگۆرنی قەرەباخ بە تەواوەتی لەبەردەم دووڕێیانێكدا بوو، چونكە لەو رۆژەدا ئەنجومەنی قەرەباخی سەر بە سۆڤێت لە مۆسكۆ رەزامەندی كۆتایی دەربڕی لەسەر لكاندنی هەرێمەكە بە كۆماری ئەرمینیاوە. دولی ئەو رووداوە یەكسەر پەرلەمنتارە ئازەرییەكان لەو ئەنجومەنەدا ناڕەزایەتییان دەربڕی و بارودۆخەكە زۆر تێكچوو، بەڵكو رق و كینەی مێژوویی شاراوە لەناو دڵەكاندا تەقیەوە و توندوتیژی و نائارامی بەدوادا هات، پاشان گۆڕا بۆ شەڕی ناوخۆ لە هەرێمی قەرەباخ، كە تیایدا سەدان كەس كوژران و هەزارانیش بریندار بوون. لە ساڵی 1989دا ئەرمەنەكان كێشەی هەرێمی ناگۆرنی قەرەباخیان بەرەو پێشەوە برد، كاتێك ئەنجومەنی ئەرمینی سۆڤێتی بڕیاریدا هەرێمی قەرەباخ لەگەڵ كۆماری ئەرمینیا یەكبگرن.

جیابوونەوەی ناگۆرنی قەرەباخ و راگەیاندنی سەربەخۆیی
لە 25ی مانگی كانوونی دووەمی 1991دا یەكێتی سۆڤێت هەڵوەشێنرایەوە و گرێی كۆمارەكانی كرانەوە. لە سەرەتای ساڵی 1992 هەریەك لە ئەرمینیاو ئازەربایجان سەربەخۆیی خۆیان راگەیاند، بە هەمانشێوەش سەركردە سیاسییەكانی هەرێمی ناگۆرنی قەرەباخ جیهانیان تووشی شۆك كرد بە راگەیاندنی سەربەخۆیی هەرێمەكەیان و كاركردنیان بۆ دامەزراندنی كۆمارێكی سەربەخۆ، نە سەر بە كۆماری ئازەربایجان و نە سەر بە كۆماری ئەرمینیا نەبێت. ئازەربایجان لە دژی راگەیاندنی سەربەخۆیی هەرێمەكە وەستایەوە و بە جوداخوارزی و یاخیبوون دایە قەڵەم، بەڵكو ناوی شانۆگەرییەكی لێنا گوایا پێشتر لەگەڵ ئەرمینیا لەسەر رێككەوتوون. لایخۆیەوە كۆماری ئەرمینیا پشتیوانی خۆی بۆ سەركردە سیاسییە ئەرمەنییەكانی هەرێمەكە دەربڕی و بە پارەو چەك یارمەتیدان، ئەو هەنگاوەش بەلای كۆماری ئازەربایجانەوە راگەیاندنی شەڕ بوو، بەو هۆیەشەوە شەڕ لە نێوانیاندا هەڵگیرساو لە 1992 تا راگەیاندنی ئاگربەست لە ساڵی 1994 بەردەوامبوو.
هەبوونی بەرژەوەندییە هەرێمی و نێودەوڵەتییەكان و گەورەبوونی ناكۆكییەكان لە نێوان ئەو هێزو دەوڵەتانەدا ئەوەندەیتر قەیرانی ناگۆرنی قەرەباخی لە ئەگەری گەیشتن بە رێككەوتنی ئاشتی دوورخستەوە.

رۆڵی توركیا
لەلایەك توركیا پشتیوانی ئازەربایجان دەكات بۆ توندكردنی گەمارۆدانی ئەرمینیاو كاردەكات بۆ پتەوكردنی پەیوەندییەكانی لەگەڵ حكومەتی باكۆ، چونكە زمان و دیین پێكیانەوە دەبەستێتەوە. هەستیاری رۆڵی توركیا لە ململانێكاندا دوژمنایەتی لە نێوان تورك و ئەرمەنەكاندا قووڵتر كردۆتەوە، چونكە ئەرمینیا توركەكان بە ئەنجامدانی تاوانی كۆمەڵكوژی لە دژی گەلی ئەرمەن تۆمەتبار دەكات لە جەنگی جیهانی یەكەمدا، كاتێك لە ساڵی 1915دا شۆڕشیان لە دژی دەوڵەتی عوسمانی بەرپا كرد.

رۆڵی روسیا
سەرەڕای ئەوەی روسیا یەكێكە لە دەوڵەتە نێوەنكارەكان بۆ چارەسەركردنی قەیرانەكە پشتیوانی لە ئەرمینیا دەكات تا ئەو ئاستەی گومان لە راستی رۆڵی بێلایەنانەی روسیا دەكرێت لە ململانێی ناگۆرنی قەرەباخ، بە تایبەتی دوایئەوەی سەودای پێدانی چەك و تەقەمەنی روسیا بە ئەرمینیا لە شەڕی دژ بە ئازەربایجان لە نێوان 1992-1994 ئاشكرا بوو. هاوپەیمانێتی نێوان روسیا – ئەرمینیا لەسەر پەرەپێدانی پایەكانی ئابوری ئەرمینیا لەلایەن روسیاوە بونیادنراوە، لەپێش هەمووشیەوە پەرەپێدانی وێستگەكانی بەرهەمهێنانی وزەو هاریكاری لە بواری سەربازیدا، بەو پێیەش روسیا بنكەیەكی سەربازی لە (یەریڤان)ی پایتەختی ئەرمینیا دامەزراندووە.
رۆڵی ئێران
كۆماری ئیسلامی ئێران لەبەر چەند فاكتەرێكی ئابوری لە قەیرانی ناگۆرنی قەرەباخدا پشتیوانی لە ئەرمینیا دەكات، یەكەمین فاكتەر ئەوەیە كە ئەرمینیا پێویستی بە نەوتی ئێرانە، بەڵام ئازەربایجان هاوشێوەی ئێران وڵاتێكی بەرهەمهێن و فرۆشیاری نەوتە. دووەم فاكتەریش ئەوەیە كە ئازەربایجان لە سەرەتای راگەیاندنی سەربەخۆییدا بوو بە هاوپەیمانی توركیا لە پێناو جێبەجێكردنی پرۆژەی تۆرانییەت، كە سەركەوتنی دەبووە هۆكارێك بۆ لاوازكردنی ئێران لە ناوچەكەدا بە تەواوەتی، ئەمە لە كاتێكدایە ئێران بووتە شادەماری ژیان بۆ ئەرمینیا كە ئازەربایجان لە خۆرهەڵاتیەوەو توركیا لە خۆرئاوایەوە دەورەیانداوە. لە راستیدا پشتوانیكردنی ئێران لە ئەرمینیای مەسیحی لەسەر حسابی ئازەربایجانی موسوڵمان (شیعی) بووەتە جیاوازییەكی گەورە بۆ هەڵوێستی فەڕمی ئێران لە رووی پشتیوانیكردنی پرسە ئیسلامییەكان لە سەرتاسەری جیهاندا، چونكە لەلایەك ئێران لایەنگری مافی ئیسلامی دەكات لە ململانێی ناگۆرنی قەرەباخ، بەڵام لە لایەكیترەوە پەیوەندییەكانی لەگەڵ ئەرمینیای مەسیحیدا پتەو دەكات و لەناو ئێرانیش گرنگی زیاتر بە ئەرمەنییەكان دەدات لەسەر حسابی ئازەرییەكان، كە ژمارەیان ( 8 ) ملیۆن كەسە، بە تایبەتیش رێژەی زۆرییان لە باكوری ئێران نیشتەجێبوون كە ژمارەیان (6.5) ملیۆن كەس دەبێت و داوای مافەكانیان دەكەن و لە هەندێك لە داواكارییەكانیان دەگاتە ئاستی مافی ئۆتۆنۆمی، یان یەكگرتنەوەیان لەگەڵ نیشتمانی دایك.

رۆڵی ویلایەتە یەكگرتوەكانی ئەمەریكا
هەڵوێستی ویلایەتە یەكگرتوەكانی ئەمەریكا لە هەمبەر ململانێی ناگۆرنی قەرەباخ ناچوونیەكە لە نێوان خواستی ئەمەریكا بۆ پارێزگاریكردن لە بەرژەوەندییە گرنگەكانی لە ناوچەكەو نێوان فشارەكانی لۆبی ئەرمەنی لە ئەمەریكا (بە وتەی نوسەری ئازەربایجانی تەبیب حسێنۆڤ). لە كاتێكدا واشنتۆن وەك شەریكێكی سیاسی و ئابوری ستراتیژی لە ناوچەكەداو دەروازەیەك لە نێوان ئەوروپاو بازاڕەكانی خۆرهەڵاتی ناوەڕاست و ئاسیای ناوەڕاست و یەكێك لە سەرچاوە سەرەكییەكانی نەوت و بەرهەمە نەوتییەكان بۆ كیشوەری ئەوروپا لە ئازەربایجان دەڕوانێت، بەڵام دەبینین پەیوەندییەكانی نێوان باكۆ – واشنتۆن زۆرجار بەهۆی كاریگەری بەهێزی لۆبی ئەرمینیەوە لەناو كۆنگرێسی ئەمەریكا گرژی و ئاڵۆزی بەخۆوە دەبینێت. لەو كاتەدا كە كۆشكی سپی سەركۆنەی داگیركردنی خاكی ئازەربایجان و ئاوارەبوونی هەزاران كەس و پێشێلكردنی مافەكانی مرۆڤ دەكات، كۆنگرێس لەسەر پێشكەشكردنی كۆمەك و یارمەتی مرۆیی بۆ پەنابەرە ئازەرییەكان رەزامەند نابێت بە گوێرەی هەمواركردنی یاسای پاڵپشتیكردنی ئازادییەكان كە بە (بەندی 907)ی ساڵی 1992 ناسراوە. كۆنگرێسی ئەمەریكا بڕێك كۆمەكی دەرەكی ناهاوسەنگی بۆ ئەرمینیا دەبینكرد، كە بەهاكەی ئەوەندەی بودجەی هەموو ئەرمینیا بوو بە بودجەی بەرگریشەوە، بەوەش ئەرمینیا لە دوای ئیسرائیل بووە دووەم دەوڵەتی سودمەند لە هاوكارییەكانی ئەمەریكا، بەڵام لە هەمانكاتدا ئازەربایجان تاكە دەوڵەتە لە دوای روخانی یەكێتی سۆڤێتەوە هاوكاری ئەمەریكای وەرنەگرتووە. سەرەڕای هەوڵەكانی كۆشكی سپی بۆ لابردنی ئەو كۆت و بەندە سەپێنراوە بەسەر گەلی ئازەربایجان، بەڵام هێشتا كۆنگرێس لەژێر كاریگەری لۆبی ئەرمەنیدا لەسەر سیاسەتی لایەنگریكردنی كۆماری ئەرمینیا بەردەوامە

رۆڵی یەكێتی ئەوروپا