Idea Foundation - دەزگای ئایدیا
325 subscribers
569 photos
2 videos
30 files
60 links
دەزگای ئایدیا بۆ فیکر و لێکۆڵینەوە
Download Telegram
بیست کتێب بۆ ئاشنابوون بە بیرمەند و فەیلەسوفان، کە هەشت بەرگیان لەسەر مارکسە...

لە ئۆفەرێکی کاتیدا هەر ۲٠ کتێبەکە بە ۲٥ هەزار!



‎بۆ داواکردن نامە بۆ پەیج بنێرن
‎گەیاندن هەیە بۆ هەموو شار و شارۆچکەکانی کوردستان
2
نەتەوەیەکی نادیار

كوردەكان گەورەترین گروپی نەتەوەیین لەم گەردوونەدا، كە وڵاتیان نییە. كاتێک دەسەڵاتدارەكانی ئەورووپا دوای جەنگی جیهانیی یەكەم ئیمپڕاتۆریەتی عوسمانییان دابەش كرد، بەڵێنیان دا بەو چەند ملیۆن كوردەی كە لە سنووری وڵاتەكانی توركیا، ئێران، عێراق و سووریا دەژیان، تا بیانكەن بە خاوەن وڵات، بەڵام هەرگیز قسەی خۆیان بە جێ نەگەیاند. لە وانەی لە ڕۆژگاری ئەمڕۆدا ژمارەیان لە بیستوپێنج ملیۆن زیاتر بێت، بەڵام بە ژمارەیەكی ورد و دەقیق، سەرژمێریكردنیان زەحمەتە، چونكە هیچ كامێك لەو چوار وڵاتە بە تەواوی نەیانویستوە دان بە كوردەكاندا بنێن.

ئێستا ئەم کتێبە بەردەستە و دەتوانن داوای بکەن...
👍4
ژیانی ڕووناکبیری و فەرهەنگی لە ئیمپراتۆریای عوسمانیدا

ڕه‌نگه‌ به ‌بێ تێگه‌ییشتن له‌ مێژووی ڕووناكبیری و فه‌رهه‌نگیی ئیمپراتۆریای عوسمانی و به‌ بێ گه‌ڕانه‌وه‌ بۆ سه‌ره‌تاكانی ئه‌م ئه‌ده‌بیات و فه‌رهه‌نگه،‌ سه‌خت بێت بتوانین به‌‌ وردی له‌ مێژووی ڕووناكبیری و فەر‌هه‌نگیی كورد تێ بگه‌ین، بۆیه‌ بۆ به‌رچاوڕوونی و بۆ زیاتر تێگه‌ییشتن له‌م مێژووه‌، پێویستمان به‌ لێكۆڵینه‌وه‌ی وردی زانستی و بێلایه‌نانه‌ هه‌یه،‌ كه‌ قامك بخاته‌ سه‌ر سه‌ره‌تاكانی ئه‌م فه‌رهه‌نگه‌. ئه‌م لێكۆڵینه‌وه‌یه‌ به‌ شێوه‌یه‌كی زۆر زانستی ده‌ستگیرۆییمان ده‌كات بۆ تێگه‌ییشتن له‌ سه‌رجه‌م قۆناغه‌كانی ئه‌م فه‌رهه‌نگه‌ تاوه‌كوو سه‌روبه‌ندی ڕووخانی ئه‌م ئیمپراتۆریایه‌.

ئێستا ئەم کتێبە بەردەستە و دەتوانن داوای بکەن...
👍2
20 گۆڕانکارییە گەورەکەی جیهان تا ساڵی 2050

...جگە لە داوا و خواستە ئایدیۆلۆژییەکانی (سۆسیالیزم، لیبڕاڵیزم، کۆمۆنیزم، کەپیتاڵیزم و...) ئەوەی مرۆڤ و جیهانی پێشکەوتوو لە ڕەوتی گەشەکردن، بە دەستی هێناوە، تێگەییشتنێکی گشتییە لە زانستی نوێ کە لە نێوان بەشە جۆراوجۆرەکانی زانست و بەڕێوەبەری پێوەندیی نەپچڕاو پێک بهێنێت. هیچ زانیارییەک نییە ڕیشەی لە واقیعیەتەکاندا نەبێت و هیچ واقیعیەتێک نییە، نەگۆڕرێت بە زانیاری. یەکێک لە باشترین بەڵگەنامەکان بۆ سەلماندنی ئەم گریمانەیە، ئەم کتێبەی بەردەستانە: "گۆڕانکارییە گەورەکانی جیهان تا ساڵی (2050)". بەرهەمێک کە وەکوو هەموو چاپ و بڵاوکراوەکانی گۆڤاری ئیکۆنۆمیست بە شێوەی کۆمەڵ نووسراوە و لە ڕاستیدا نیشانەی عەقڵی بە کۆمەڵی ئەم "ژووری هزری نووسراو"ەیە. نووسەرانی ئەم کتێبە "ڕووناکبیر"ن. واتا هاوشێوەی ڕووناکبیرەکان، ترس و نیگەرانیی کۆمەڵایەتیی (باشترکردنی بارودۆخی جیهان)یان هەیە.

لەسەر خواست و داواکاریی خوێنەران ئێستا ئەم کتێبە بەردەستە بۆ و دەتوانن داوای بکەن
خێزان لە کۆمەڵگای عێراقیدا

كەسێكی دانیشتووی شاری تەنجەیە لە مەغریب یادەوەرییەكانی بە زمانی فەڕەنسی نووسیوە و بڵاو كردوەتەوە، بێئەندازە ڕاشكاوانە ڕوداوەكانی گێڕاوەتەوە. كتێبەكە بۆ چەند زمانێك وەرگێڕاوە، بەڵام كاتێك بە زمانی عەرەبی بڵاو كرایەوە كتێبەكە كۆكرایەوە و یاساغ كرا! پیاوەكە باس لە کارەکەی دەكات: ئەو بەردەستی ئەو ئافرەتانەی كردوە، كە داوێنپیس بوون و بە ڕاشكاوانە ئەو كارەیان دەكرد و، دواتر بوە بە دەڵاڵیان. پوختەکەی ئەوەیە؛ ئەو لەو گەڕەكەدا لە دایک ببوو، پاشان بە ویست و حەزی خۆی کارەكەی هەڵنەبژاردوە و نەیكردوە، باردۆخی ژیان ناچاری ئەو كارەی كردوە، كارەكەی لە پێناو پاروە نانێكدا بوە؛ واتە ئەگەر ئێمە لە جێگای ئەو بووینانە بە شێوەی ئەو هەڵسوكەوتمان دەكرد. هەموو مرۆڤێک لە ژیاندا چیرۆكی سەیروسەمەرەی هەیە، بەڵام مرۆڤ ڕاهاتوە لایەنە باشەكان باس بكات و كارە خراپەكانی دیزە بە دەرخۆنە بكات. ئەگەر مرۆڤ یادەوەرییەكانی بە ڕاستی تۆمار بكردایە، ئێمەیش ڕووی ڕاستی جیهانمان دەبینی.

‎لەسەر خواست و داواکاریی زۆری خوێنەران بۆ ئەم کتێبە، ئێستا ئەم کتێبە بەردەستە و دەتوانن داوای بکەن...
دیکتاتۆرەکان چۆن دروست دەبن؟
هەڵوێست: سێیەم ڕەگەزى پرۆسەى سەرکردایەتیکردنە. کۆمەڵەى سیاسى لە گەشەسەندنى و گواستنەوەى لە دۆخێکەوە بۆ دۆخێکى تر و لە قۆناغێکەوە بۆ یەکێکى تر ڕووبەڕووى چەند هەڵوێستێک بۆتەوە، کە پەیوەستە بەو کێشە و گرفتانەى هەندێک قەیرانى دیاریکراو دروست دەکات، کە دەبێتە کۆسپ لە سەر ڕێگەى جەماوەر لە کاتى هەوڵدانى بەرەو بەدیهێنانى بەهاکانى و ئامانجەکانیدا. لێرەوە ئەرک یان ڕۆڵى سەرکردە بە یارمەتى و پاڵپشتى نوخبە سیاسییەکان دەردەکەوێت لە ڕووى دانانى چارەسەرەکان بۆ ئەو کێشە و قەیرانانە تاوەکوو یارمەتى کۆمەڵ بدات بۆ تێپەڕاندنى ئەو بارودۆخە و زیاتر تواناکانى بخاتە گەڕ بۆ بەدیهێنان یان نزیکبوونەوە لە بەدیهێنانی ئەو ئایدیال و بەهایانەى، کە بڕواى پێیانە. بەهاکان: ڕەگەزى چوارەمى پرۆسەى سەرکردایەتییە و پێویستە ئەم پرۆسەیە لە چوارچێوەى بەهاکانى کۆمەڵ و کەلتوور و شارستانێتییەکەیدا ڕێک بخرێت، واتا ئەم ڕەگەزە بۆتەى ڕەگەزەکانى ترە و لە ناویاندا کارلێک دەکات. سەرچاوەى ڕاستەقینەى شەرعیەتبوونى سەرکردە پەیوەستە بە تواناى سەرکردە لە بەرچاو گرتن و ڕێزگرتنى لەو بەهایانە لە کاتى هەڵسەنگاندنى هەڵوێست و هەلومەرجەکان و ڕیزبەندکردنى ئامانجەکان و دەستنیشان کردنى میکانیزمەکان و بڕیارەکان.

‎لەسەر خواست و داواکاریی خوێنەران ئێستا ئەم کتێبە بەردەستە بۆ و دەتوانن داوای بکەن
👍3
کۆبەرهەمی ڤلادیمێر لینین

لە ئەمڕۆوە بۆ ماوەیەکی دیاریکراو بە داشکاندنەوە بەردەستە

‎بۆ داواکردنی کتێب نامە بۆ پەیج بنێرن
‎گەیاندن هەیە بۆ هەموو شار و شارۆچکەکانی کوردستان
👍1