Idea Foundation - دەزگای ئایدیا
327 subscribers
569 photos
2 videos
30 files
60 links
دەزگای ئایدیا بۆ فیکر و لێکۆڵینەوە
Download Telegram
شەماڵ، دوێنێ شەو لە ماڵەکەی خۆیدا کوژرا. ڕووداوێک هەمووانی تووشی خەم و ئازار کرد. لە تەمەنی (55) ساڵیدا، خۆی کوشت یان کوژرا؟ یان باشترە چیرۆکەکە وەک خۆی بگێڕینەوە، ڕەنگە هاوڕێکەی کوشتبێتی. ئەوەی شەماڵی کوشت هاوڕێی کۆنی شەماڵ بوو، ئێستا پلەبەرزی ناو سوپایە، ناوی ڕەزایە...

ئەم چیرۆکە لە ژمارە (5)ی گۆڤاری باراندا بڵاو کراوەتەوە.

بۆ خوێندنەوەی تەواوی چیرۆکەکە ئەم فایلەی خوارەوە بکەنەوە: 👇🏼👇🏼
3
"ئەوەی لە دەستمان دێت و بۆمان ماوەتەوە هەر ماڵئاواییە"

سێ نامەی خۆشەویستی لە هۆڵدەرلینەوە بۆ لویزە ناست

بۆ خوێندنەوەی تەواوی بابەتەکە ئەم فایلەی خوارەوە بکەنەوە: 👇🏼👇🏼
5
"بەقەدەر ئەوە لە مردن ترساوم کە ئەگەر دەقێکم نووسیبێت و تەواوم نەکردبێت... پێم خۆشە بژیم، پێم خۆشە تەمەنم درێژ بێت و تەندروستیم باش بێت"

گفتوگۆیەک لەگەڵ شاعیری کورد (محەمەد عومەر عوسمان) ناسراو بە ژەنەراڵی پایز، کە پێش کەمتر لە ساڵێک لە مردنی بڵاو کراوەتەوە.

بۆ خوێندنەوەی گفتوگۆکە و تەوەرێکی تایبەت بەو شاعیرە، ئەم فایلەی خوارەوە بکەنەوە: 👇🏼👇🏼
Media is too big
VIEW IN TELEGRAM
دەزگای ئایدیا خوێنەرانی خەڵات دەکات

دەزگای ئایدیا بۆ فیکر و لێکۆڵینەوە بە سێ خەڵاتی جیاواز، کە هەر یەکەیان پێک هاتووە لە نزیکەی (30) کتێب، خەڵات دەبەخشێتە ئەو خوێنەرانەی لە پێشانگای کتێبی هەولێر زۆرترین کتێبیان کڕیوە.

دەرئەنجامی تیروپشکەکە:
خەڵاتی یەکەم: خاوەنی ژمارە تەلەفۆنی (07514575454)
خەڵاتی دووەم: خاوەنی ژمارە تەلەفۆنی (07506923979)
خەڵاتی سێیەم: خاوەنی ژمارە تەلەفۆنی (07511284317)

خاوەنی ئەو ژمارە تەلەفۆنانە دەتوانن پەیوەندی بە پەیجەوە بکەن بۆ وەرگرتنی خەڵاتەکانیان.
2
هەلی کار لە دەزگای ئایدیا

دەزگای ئایدیا بۆ فیکر و لێکۆڵینەوە پێویستی بە وەرگێڕە بۆ وەرگێڕان لە زمانەکانی (فەڕەنسی، ئەڵمانی، ڕووسی، هۆڵەندی، سویدی)ـەوە بۆ (کوردی)
4
"لە نێوان کۆمەڵگە و ئاییندا پەیوەندی هەیە. ئایین لە سەروو کۆمەڵگەوە نییە، بەڵکوو بەشێکە لە کۆمەڵگە"

کتێبێکی نایابی بیرمەندی عەرەب (هاشم ساڵح)، لە وەرگێڕانی (شوان ئەحمەد).

بۆ خوێندنەوەی تەواوی کتێبەکە، ئەم فایلەی خوارەوە بکەنەوە: 👇🏼👇🏼
7
چۆن بنلادن کوژرا؟

ڕاوی گورگی سپی
دە ساڵ گەڕان بە شوێن بنلادندا

هەموو ئامانجێک خاڵی دەستپێک و خاڵی کۆتایی هەیە. لە نێوان ئەم دوو خاڵەدا گەشتێکی بێشووماری هەوڵدان هەیە، کە زۆر جار هێندە مەودایەکی درێژە، پرسیاری ئەوە دروست دەبێت کە ئایا گەیشتن بەو ئامانجە یان بەو خاڵی کۆتاییە هێندە دەهێنێت؟
پڕۆسەی دروستبوونی بنلادن وەک کارکتەرێک لە سەر ئاستی جیهان، بۆخۆی چیرۆکێکی دوورودرێژە، بەڵام چیرۆکی دەتسگیرکردن و دۆزینەوەی هێندەی دیکە سەرنجڕاکێشە. گەڕانی دەیان ساڵ بە دوای کەسێکدا گەلێک قورسە، بە تایبەت کە شوێنەکەی هەم زانراو بوو، هەم نەزانراو، بنلادن لە هەموو جێگەیەک بوو، لە هیچ جێگەیەکیش نەبوو.
جێگەی سەرسوڕمان نییە ئەگەر بڵێین دەستگیرکردنی بنلادن لە ڕێگەی کۆمەڵە سەرەداوێکی وردەوە بووە، کە هەموو پێکەوە داوێکی توندیان بۆ بنلادن داناوە. ئەم کۆمەڵە داوە وردە بریتی بوون لە لێکۆڵینەوە لە هەموو ئەو کەلوپەل و گڵ و خاک و شتانەی لە پەیامە ڤیدیۆییەکانی بنلادندا دەردەکەوتن، تەنانەت لێکۆڵینەوە لە دەنگی ئەو باڵندانەش کراوە کە لە تۆمارە ڤیدیۆییەکاندا دەنگیان هاتووە. ئەمە جگە لەوەی هەوڵیان داوە لە ڕێگەی ناردنی کەسانی بەکرێگیراو لە بەرگی سواڵکەر و دکتۆر و ...هتد، بگەن بە نهێنییەکان و ئەو خاڵانەی کە جێگەی گومانیان بووە.
خوێندنەوەی ئەم کتێبە زۆر گرنگە بۆ هەر کەسێک کە بایەخ بە سیاسەتی جیهانی دەدات، تەنانەت بۆ کەسانێک کە لە بواری سیاسەتیشدا کار ناکەن، بەڵام بایەخ بە ڕووداوەکانی پشت پەردەی جیهان دەدەن.

ئەم کتێبە یەکێکە لە بەرهەمەکانی دەزگای ئایدیا و ئێستا لە کتێبخانەکاندا بەردەستە.
بۆ داواکردنی کتێبەکە نامە بۆ پەیج بنێرن.
👍52
شەڕی چین و ڕووسیا لەسەر دڵی جیهان
کێ ئاسیای ناوەڕاست کۆنترۆڵ دەکات؟

بۆ خوێندنەوەی تەواوی بابەتەکە، ئەم فایلەی خوارەوە بکەنەوە: 👇🏼👇🏼
👍41
زیاتر لە (3.600.000 مزگەوت) لە سەرتاسەری جیهاندا هەموو ڕۆژێکی هەینی، نوێژی هەینییان تێدا ئەنجام دەدرێت. بەشی هەرە زۆری ئەو وتارانەی کە ڕۆژانەی هەینی لەو مزگەوتانەوە پێشکەش دەکرێن، گوزارشت لە ڕا و بۆچوونی دەسەڵات داران دەکەن.

ئەم بابەتە لە ژمارە (2)ی گۆڤاری فاکتدا بڵاو کراوەتەوە.
بۆ خوێندنەوەی تەواوی بابەتەکە، ئەم فایلەی خوارەوە بکەنەوە: 👇🏼👇🏼
6👍4
ئایین و پرسیارەکانی مۆدێرنیتە
نوێترین بڵاوکراوەی دەزگای ئایدیا بۆ فیکر و لێکۆڵینەوە
👍91
گۆڤاری باران
ژمارە یەک
گۆڤارێکی ئەدەبیی وەرزییە، ئایدیا بۆ فکرو لێکۆڵینەوە
👍5
نوێترین بڵاوکراوەی دەزگای ئایدیا بۆ فیکر و لێکۆڵینەوە- پرۆژەی چەمک
👍7
(گۆڤاری باران)
ژمارە یەک
👍4