ووتــەیـۍ زێــڕیــنــں..!🩵
7.19K subscribers
3.8K photos
766 videos
18 files
76 links
بۆ ڕیکلام و پێشنیار چات بنێرن
𝙊𝙬𝙣𝙚𝙧 : @sharifym
Download Telegram
This media is not supported in your browser
VIEW IN TELEGRAM
( موصعەبی کوڕی عومەیر )
( رضي الله عنه )
گەنجێکی خواناس کەلە شەڕی ئوحودا شەھید کرا .

چوون تا بیکوژن ھەستی بەو مەترسییە کرد ، ئاڵاکەی بەرز کردەوە وەک نەڕەی شێر اللە اکبری کرد ، دەھات و دەچوو سەرنجی کافر و بێباوەڕانی ڕادەکێشا بۆلای خۆی تا لە پێغەمبەری خوا ( صلي الله عليه وسلم ) دوور بکەونەوە وە ( موصعەب ) کە بەبۆن خۆشترین کەسی مەککە ناسرابوو .
کە بەنازی دایک و باوکی گەورە کرابوو .

وەلە شەڕەکەدا بەدەستێکی ئاڵاکەی گرتبوو بەدەستەکەی تری بەوپەڕی ھێزەوە شمشێری پێ دەوەشاند .
وە کاتێک موسوڵمانان ھەڵدەھاتن ئەو ھەر لەشوێنی خۆی دەمایەوە بە ئاڵاکەی دەستییەوە .
وە ( إبن قمیئە ) کە سواچاکێک بوو بەرەو ڕووی ھات و لەدەستی ڕاستی داو پەڕاندی و ( موصعەب ) دەیگووت :
( وما محمد إلا رسول قد خلت من قبله الرسول ).
بەدەستی چەپی ئاڵاکەی گرتەوە و نوشتانیەوە بەسەریدا ، ئەمجارەیان دای لە دەستی چەپی و ئەویشی پەڕاند ، ئەمجا بە ھەردوو باڵی ئاڵاکەی گرت بە سینگییەوە و دەیگووت ( وما محمد إلا رسول قد خلت من قبله الرسول ).
سێیەم جار ڕمێکی تێگرت وپێکای لە جەستەی چەقی ، ( موصعەب ) کەوت و ئاڵاکەش کەوت ..!!!!
کەوت پاش ئەوەی لە جەنگی قورباندا پاڵەوانیەتیەکی مەزنی نواند ئەو وای گومان دەبرد گەر بکەوێت ، ڕێگای بکوژان بۆلای پێغەمبەری خوا ( صلي الله عليه وسلم ) لە بەرگریکار و پارێزەران چۆڵ دەبێت ، بەڵام ئەو لەمەزنی خۆشەویستی پێغەمبەر ( صلي الله عليه وسلم ) و مەترسی لەناوچوونی ، گیانی خۆی بەخشی لەگەڵ ھەموو لێدانێکی شمشێردا کە باڵێکی دەپەڕاند دەیووت :
( وما محمد إلا رسول قد خلت من قبله الرسول ) ..
وە پاشان پێغەمبەر و ھاوەڵانی ھاتن بەسەر جێگای شەڕەکەدا دەگەڕان و ماڵئاواییان لە شەھیدەکان دەکر ، لەلای جەستەی ( موصعەب )دا بە خوڕ فرمێسکی دەھاتنە خوارێ ..
( خەبابی کوڕی ئەرەث ) دەڵێت :
لەگەڵ پێغەمبەری خوا ( صلي الله عليه وسلم ) لەپێناو خودا کۆچمان کرد ، مەبەستمان ڕەزامەندی خودا بوو ، پاداشتمان کەوتە لای خوا ، تیاماندا بوو کە ڕۆیشت وھیچی لە پاداشتەکەی لە دونیا دەست نەکەوتن، ( موصعەبی کوڕی عومەیر ) یەکێک بوو لەوانە ، لەڕۆژی ئوحودا کوژرا ، ھیچ نەبوو بیکەینە کفنی تەنھا جاجمێک نەبێت ..کاتێک سەریمان دادەپۆشی قاچەکانی دەردەکەوتن ، کە قاچەکانیمان دادەپۆشت سەری دەردەکەوت ،! پێغەمبەری خوا ( صلي الله عليه وسلم ) فەرمووی : وای لێبکە سەری داپۆشێت و قاچەکانیشی بە سوڕماتکە دابپۆشن ...))) وێڕای ئەو ئازارە غەمگینە قوڵەی کە شەھید بوونی ( حمزە )ی مامی پێغەمبەر ( صلي الله عليه وسلم ) و شێواندنی جەستەی لەلایەن بێ باوەڕانەوە ، بەسەر پێغەمبەریدا ھێنا ، بویە ھۆی ئەوەی چاوانی پێغەمبەر ( صلي الله عليه وسلم ) پڕ فرمێسک و دڵی پڕ لە ئازار بێت ، سەڕەڕای پڕبوونی گۆڕەپانی جەنگ لە جەستەی ھەموو ئەو ھاوەڵانە ، کە ھەر یەکەیان لەلای ئەو دونیایەک بوو لە ڕاستگۆیی و پاکی و ڕووناکی .....
وێڕای ھەموو ئەوانە پێغەمبەر ( صلي الله عليه وسلم ) لەلای ( موصعەبی کوڕی عومەیر ) ڕاوەستا و چاوەکانی دەورە درابوون بە ڕووناکی و سۆز و ئەمەکی فەرمووی : { من المؤمينين رجال صدقوا ما عاهدوا الله عليه }•.
پاشان بە خەمبارییەوە سەنجێکی ئەو جاجمەی دا کە کرابوو بە کفنی و فەرمووی : تۆم بینی لەمەککە ، کەس نەبوو جلی لە تۆ جوانتری لەبەردا بێت ، کەس نەبوو لەتۆ چاکتری پۆشیبێت ....
ئێستاش ئەوەتانێ تۆ بەقژی ئاڵۆسکاوی ، لەناو ئەم تاجمە دایت ، پێغەمبەر ( صلي الله عليه وسلم ) سەرنجێکی بە سۆزانەی گۆڕەپانی شەڕەکە و ھەموو ھاوەڵان ( موصعەب )ی داو دەنگی بەرز کردەوە فەرمووی : "پێغەمبەری خودا لە ڕۆژی قیامەتدا شاھێدی دەدات کە ئێوە لای خوا شەھیدن "پاشان ئاوڕی لە ھاوەڵە زیندووەکانی دەوروو بەری دایەوە و فەرمووی : "ئەی خەڵکینە سەردانیان بکەن ، وەرنە لایان و سەلامیان لێ بکەن ، سوێند بەو زاتەی گیانی منی بەدەستە ، ھەتا ڕۆژی قیامەت ھەر موسوڵمانێک سڵاویان لێ بکات ، وەڵامی سڵاوەکەی ئەدەنەوە ".
پرسیار:
ئایا بە بێ دەست نوێژ دەتوانین قورئان بخوێنین
وەڵام:
بسم الله الرحمن الرحیم
شوكر و ستایش بۆ پەروەردگاری جیهانیان، و صەڵات و سەلامیش لەسەر پێغەمبەر و ئال و بەیت و یار و یاوەڕنی تا ڕۆژی دوایی،... پاشان لە وەڵامی پرسیاری یەكەمدا، دەڵێم:
بەڵی دەتوانرێت بە بێ‌ دەستنوێژ قورئان ـ كە سەروەری هەموو زیكرەكانە وخوای پەروەردگار لەبارەیەوە فەرموویەتی: [ وَأَنْزَلْنَا إِلَيْكَ الذِّكْرَ ] (النحل: 44) ـ بخوێنیت، یان هەر زیكرێكی تر بكەیت، چونكە دایكە (عائشە) ـ ڕەزا و ڕەحمەتی خوای لێبێت ـ فەرموویەتی:" كَانَ النَّبِىُّ ـ صلى الله عليه وسلم ـ يَذْكُرُ اللَّهَ عَلَى كُلِّ أَحْيَانِهِ " (رواه مسلم)، واتە: پێغەمبەری خوا (صلی الله علیه وسلم) لە هەموو بار و حاڵێكیدا زیكر و یادی خوای پەروەردگاری دەكرد.
بەڵام سوننەت و باشتر وایە كە لەكاتی زیكركردندا ـ قورئان خوێندن بێت یان جگە لەو ـ دەستنوێژمان هەبێت، هەروەكو پێغەمبەری خوا (صلی الله علیه وسلم) لە كاتێكدا كە هاوەڵێكی سەلامی لێدەكات، وەڵامی ناداتەوە تاكو دەستنوێژ دەگرێت (دەشوات)، پاشان دەفەرموێت: " إني كرهت أن أذكر الله إلا على طهر ـ أو قال: ـ على طهارة "(1) واتە: من پێم خۆش نەبوو زیكر و یادی خوا بكەم جگە بە دەستنوێژەوە نەبێت، یان فەرمووی: بەبێ‌ دەستنوێژ... خوای پەروەردگاریش زاناترە.

(1) (صححه العلامة الألباني في السلسلة الصحيحة، برقم: 834، وقال في صحيح سنن أبي داود عن حديث رقم (13): إسناده صحيح على شرط مسلم، وصححه ابن حبان (800)، والحاكم والذهبي والنووي)
پێغەمبەرى خواﷺ دەفەرمێت
هەرکەسی سوپاسی خەڵکی نەکا ئەوە سوپاسی خوای نەکردوە.
صحيح الترغيب ٩٧٦
فێریان بکەن:
مەکسی هی کۆڵان و بازاڕ نیە!
لەچک بۆ مل نیە!
عابا بۆ بەدەستەوە گرتن نیە!
حوکمی خۆکوشتن !!
خوای گەورە ﷻ فەرمویەتی :
( ولاتقتلوا أنفسكم ) واتە : خۆتان مەكوژن .
سورة النسا‌ء/29 .
وە پێغەمبەری خوا ﷺ فەرمویەتی :
(مَنْ قَتَلَ نَفْسَهُ بِشَيْءٍ فِي الدُّنْيَا عُذِّبَ بِهِ يَوْمَ الْقِيَامَةِ ) . رواه البخاريُّ .

واتە : هەرکەسێك لە دونیا بە شتێك خۆی بكوژێت لە ڕۆژی دوایی بەهەمان شت سزادەدرێت .
😊😊
ڕەسمی ئافرەتی شیعەی هێناوە خوشکی تەکفیری لەسەری نوسیووە موحید
ڕەسمی کچی تەمەندەساڵ قژزەردی جوان دێنن لێیەنوسێ موحید .....
لەدووهەزارو شانزە بچوکترین دایک لەبەریتانیایە هەڵبژێرا دەساڵە بوو ...
دەرگای ( الرَّیان ) بۆکێیە؟؟؟

بەیەكێك لە دەرگاكانی بەهەشت دەوترێت ( الرَّیان ) ، بۆ ئەو ڪەسانەیە ڪە بەڕۆژووبوون لە پێناو خودا
جەژن بۆ نوێژ خوێن و رۆژوو گرە .
نەک بۆ نوێژنەکەر و رۆژوو نەگر
This media is not supported in your browser
VIEW IN TELEGRAM
پێغەمبەرۍ خودا ﷺ لە قیامەت دەفەرمووێت
"یاربی ئوممەتەڪەم یاربی ئوممەتەڪەم" ، ڪە هەمووان هاوار و خەمۍ نەفسۍ خۆیانە ..
اَللّٰهُمَّ صَلِّ عَلٰى مُحَمَّدٍ وَّ عَلٰى اٰلِ مُحَمَّدٍ
-------------
نـزاۍ دڵ"
1
This media is not supported in your browser
VIEW IN TELEGRAM
This media is not supported in your browser
VIEW IN TELEGRAM
. " هیچ "
واتا هەموو شتێک
کەسێک کە دەڵێت
"هیچ"
واتا ئەوەندە
قسە لە دڵمدایە ناوترێت
"هیچ "
ئەو دڵانەن پڕن لە وشە
بەڵام نازانن چۆن دەریبڕن
This media is not supported in your browser
VIEW IN TELEGRAM
کەسێک منی بەهۆی باشیەکانمەوە بوێت نامەوێت!
کەسێکم دەوێت کە دوای زانینی خراپەکانیشم
دیسان هەر منی بوێت.