ووتــەیـۍ زێــڕیــنــں..!🩵
7.19K subscribers
3.8K photos
766 videos
18 files
76 links
بۆ ڕیکلام و پێشنیار چات بنێرن
𝙊𝙬𝙣𝙚𝙧 : @sharifym
Download Telegram
هەرگیزمەڵی گوناهی بچوک هێچ نیەوحیسابی بۆنەکەی چونکەکە لافاوهەستادونیا‌خاپور دەکات لەدڵۆپە بارانی بچوکەوەیەبۆیە لەتەۆبە بەردەوام بە
This media is not supported in your browser
VIEW IN TELEGRAM
خودا زاتێکه جگه ئه‌و هیچ خوایه‌کی تر نی یه شایه‌نی په‌رستن بێت ،و هه‌میشه زیندووه و ڕاگر و سه‌رپه‌رشتیاری هه‌موو دروستکراوه‌کانیه‌تی
----------------
آل عمران ۲"
This media is not supported in your browser
VIEW IN TELEGRAM
هەرگیز نەڪەیت باسی ڕابردووی ڪەسێڪ بڪەیت ڪە تەوبەی ڪردوە چونکە ئەو ئێستا خۆشەوستی خوايه

(إِنَّ اللَّهَ يُحِبُّ التَّوَّابِينَ )
This media is not supported in your browser
VIEW IN TELEGRAM
قال الامام #ابن_القيم رحمه الله :

وَقَدْ لَعَنَ النَّبِيُّ - ﷺ - مَنِ اتَّخَذَ قُبُورَ الْأَنْبِيَاءِ وَالصَّالِحِينَ مَسَاجِدَ يُصَلِّي لِلَّهِ فِيهَا، فَكَيْفَ بِمَنِ اتَّخَذَ الْقُبُورَ أَوْثَانًا يَعْبُدُهَا مِنْ دُونِ اللَّهِ؟

فَفِي الصَّحِيحَيْنِ عَنْهُ - ﷺ- أَنَّهُ قَالَ: «لَعَنَ اللَّهُ الْيَهُودَ وَالنَّصَارَى، اتَّخَذُوا قُبُورَ أَنْبِيَائِهِمْ مَسَاجِدَ» .

پێغەمبەری خوا ﷺ لەعنەتی كردووە لەو كەسەی گۆڕی پێغەمبەران و پیاوچاكان بكاتە مزگەوت و نوێژی تێدا بكات ، چ جای كەسێك بیكات بە بت و جگە لە خوا ئەویش بپەرستێت؟

لە بوخاری و موسلیمدا ھاتووە كە پێغەمبەری خواﷺفەرموویەتی : «للەعنەتی خوا لە جولەكە و گاوڕەكان بێت ، گۆڕی پێغەمبەرەكانیان كردووەتە مزگەوت» .

[ الداء و الدواء ]
This media is not supported in your browser
VIEW IN TELEGRAM
پەروەردگار جل جلال دەفەرموێت

كَانُوا قَلِيلًا مِّنَ اللَّيْلِ مَا يَهْجَعُونَ
له‌شه‌وگاردا زۆر که‌م ده‌خه‌وتن و ڕاده‌کشان چونکه‌سه‌رگه‌رمی شه‌و نوێژ و ده‌ور کردنه‌وه‌ی قورئان و یادی خوا بوون
--------------
الذاريات ۱۷
This media is not supported in your browser
VIEW IN TELEGRAM
This media is not supported in your browser
VIEW IN TELEGRAM
🌹باقســەت خــۆشبێت بارووت خــۆشبێت، ئەوکاتە زۆر خــۆشەویستر دەبیت لای خـەلکی لەوکەســەی کەدەبەخــشێت ...
This media is not supported in your browser
VIEW IN TELEGRAM
( موصعەبی کوڕی عومەیر )
( رضي الله عنه )
گەنجێکی خواناس کەلە شەڕی ئوحودا شەھید کرا .

چوون تا بیکوژن ھەستی بەو مەترسییە کرد ، ئاڵاکەی بەرز کردەوە وەک نەڕەی شێر اللە اکبری کرد ، دەھات و دەچوو سەرنجی کافر و بێباوەڕانی ڕادەکێشا بۆلای خۆی تا لە پێغەمبەری خوا ( صلي الله عليه وسلم ) دوور بکەونەوە وە ( موصعەب ) کە بەبۆن خۆشترین کەسی مەککە ناسرابوو .
کە بەنازی دایک و باوکی گەورە کرابوو .

وەلە شەڕەکەدا بەدەستێکی ئاڵاکەی گرتبوو بەدەستەکەی تری بەوپەڕی ھێزەوە شمشێری پێ دەوەشاند .
وە کاتێک موسوڵمانان ھەڵدەھاتن ئەو ھەر لەشوێنی خۆی دەمایەوە بە ئاڵاکەی دەستییەوە .
وە ( إبن قمیئە ) کە سواچاکێک بوو بەرەو ڕووی ھات و لەدەستی ڕاستی داو پەڕاندی و ( موصعەب ) دەیگووت :
( وما محمد إلا رسول قد خلت من قبله الرسول ).
بەدەستی چەپی ئاڵاکەی گرتەوە و نوشتانیەوە بەسەریدا ، ئەمجارەیان دای لە دەستی چەپی و ئەویشی پەڕاند ، ئەمجا بە ھەردوو باڵی ئاڵاکەی گرت بە سینگییەوە و دەیگووت ( وما محمد إلا رسول قد خلت من قبله الرسول ).
سێیەم جار ڕمێکی تێگرت وپێکای لە جەستەی چەقی ، ( موصعەب ) کەوت و ئاڵاکەش کەوت ..!!!!
کەوت پاش ئەوەی لە جەنگی قورباندا پاڵەوانیەتیەکی مەزنی نواند ئەو وای گومان دەبرد گەر بکەوێت ، ڕێگای بکوژان بۆلای پێغەمبەری خوا ( صلي الله عليه وسلم ) لە بەرگریکار و پارێزەران چۆڵ دەبێت ، بەڵام ئەو لەمەزنی خۆشەویستی پێغەمبەر ( صلي الله عليه وسلم ) و مەترسی لەناوچوونی ، گیانی خۆی بەخشی لەگەڵ ھەموو لێدانێکی شمشێردا کە باڵێکی دەپەڕاند دەیووت :
( وما محمد إلا رسول قد خلت من قبله الرسول ) ..
وە پاشان پێغەمبەر و ھاوەڵانی ھاتن بەسەر جێگای شەڕەکەدا دەگەڕان و ماڵئاواییان لە شەھیدەکان دەکر ، لەلای جەستەی ( موصعەب )دا بە خوڕ فرمێسکی دەھاتنە خوارێ ..
( خەبابی کوڕی ئەرەث ) دەڵێت :
لەگەڵ پێغەمبەری خوا ( صلي الله عليه وسلم ) لەپێناو خودا کۆچمان کرد ، مەبەستمان ڕەزامەندی خودا بوو ، پاداشتمان کەوتە لای خوا ، تیاماندا بوو کە ڕۆیشت وھیچی لە پاداشتەکەی لە دونیا دەست نەکەوتن، ( موصعەبی کوڕی عومەیر ) یەکێک بوو لەوانە ، لەڕۆژی ئوحودا کوژرا ، ھیچ نەبوو بیکەینە کفنی تەنھا جاجمێک نەبێت ..کاتێک سەریمان دادەپۆشی قاچەکانی دەردەکەوتن ، کە قاچەکانیمان دادەپۆشت سەری دەردەکەوت ،! پێغەمبەری خوا ( صلي الله عليه وسلم ) فەرمووی : وای لێبکە سەری داپۆشێت و قاچەکانیشی بە سوڕماتکە دابپۆشن ...))) وێڕای ئەو ئازارە غەمگینە قوڵەی کە شەھید بوونی ( حمزە )ی مامی پێغەمبەر ( صلي الله عليه وسلم ) و شێواندنی جەستەی لەلایەن بێ باوەڕانەوە ، بەسەر پێغەمبەریدا ھێنا ، بویە ھۆی ئەوەی چاوانی پێغەمبەر ( صلي الله عليه وسلم ) پڕ فرمێسک و دڵی پڕ لە ئازار بێت ، سەڕەڕای پڕبوونی گۆڕەپانی جەنگ لە جەستەی ھەموو ئەو ھاوەڵانە ، کە ھەر یەکەیان لەلای ئەو دونیایەک بوو لە ڕاستگۆیی و پاکی و ڕووناکی .....
وێڕای ھەموو ئەوانە پێغەمبەر ( صلي الله عليه وسلم ) لەلای ( موصعەبی کوڕی عومەیر ) ڕاوەستا و چاوەکانی دەورە درابوون بە ڕووناکی و سۆز و ئەمەکی فەرمووی : { من المؤمينين رجال صدقوا ما عاهدوا الله عليه }•.
پاشان بە خەمبارییەوە سەنجێکی ئەو جاجمەی دا کە کرابوو بە کفنی و فەرمووی : تۆم بینی لەمەککە ، کەس نەبوو جلی لە تۆ جوانتری لەبەردا بێت ، کەس نەبوو لەتۆ چاکتری پۆشیبێت ....
ئێستاش ئەوەتانێ تۆ بەقژی ئاڵۆسکاوی ، لەناو ئەم تاجمە دایت ، پێغەمبەر ( صلي الله عليه وسلم ) سەرنجێکی بە سۆزانەی گۆڕەپانی شەڕەکە و ھەموو ھاوەڵان ( موصعەب )ی داو دەنگی بەرز کردەوە فەرمووی : "پێغەمبەری خودا لە ڕۆژی قیامەتدا شاھێدی دەدات کە ئێوە لای خوا شەھیدن "پاشان ئاوڕی لە ھاوەڵە زیندووەکانی دەوروو بەری دایەوە و فەرمووی : "ئەی خەڵکینە سەردانیان بکەن ، وەرنە لایان و سەلامیان لێ بکەن ، سوێند بەو زاتەی گیانی منی بەدەستە ، ھەتا ڕۆژی قیامەت ھەر موسوڵمانێک سڵاویان لێ بکات ، وەڵامی سڵاوەکەی ئەدەنەوە ".
پرسیار:
ئایا بە بێ دەست نوێژ دەتوانین قورئان بخوێنین
وەڵام:
بسم الله الرحمن الرحیم
شوكر و ستایش بۆ پەروەردگاری جیهانیان، و صەڵات و سەلامیش لەسەر پێغەمبەر و ئال و بەیت و یار و یاوەڕنی تا ڕۆژی دوایی،... پاشان لە وەڵامی پرسیاری یەكەمدا، دەڵێم:
بەڵی دەتوانرێت بە بێ‌ دەستنوێژ قورئان ـ كە سەروەری هەموو زیكرەكانە وخوای پەروەردگار لەبارەیەوە فەرموویەتی: [ وَأَنْزَلْنَا إِلَيْكَ الذِّكْرَ ] (النحل: 44) ـ بخوێنیت، یان هەر زیكرێكی تر بكەیت، چونكە دایكە (عائشە) ـ ڕەزا و ڕەحمەتی خوای لێبێت ـ فەرموویەتی:" كَانَ النَّبِىُّ ـ صلى الله عليه وسلم ـ يَذْكُرُ اللَّهَ عَلَى كُلِّ أَحْيَانِهِ " (رواه مسلم)، واتە: پێغەمبەری خوا (صلی الله علیه وسلم) لە هەموو بار و حاڵێكیدا زیكر و یادی خوای پەروەردگاری دەكرد.
بەڵام سوننەت و باشتر وایە كە لەكاتی زیكركردندا ـ قورئان خوێندن بێت یان جگە لەو ـ دەستنوێژمان هەبێت، هەروەكو پێغەمبەری خوا (صلی الله علیه وسلم) لە كاتێكدا كە هاوەڵێكی سەلامی لێدەكات، وەڵامی ناداتەوە تاكو دەستنوێژ دەگرێت (دەشوات)، پاشان دەفەرموێت: " إني كرهت أن أذكر الله إلا على طهر ـ أو قال: ـ على طهارة "(1) واتە: من پێم خۆش نەبوو زیكر و یادی خوا بكەم جگە بە دەستنوێژەوە نەبێت، یان فەرمووی: بەبێ‌ دەستنوێژ... خوای پەروەردگاریش زاناترە.

(1) (صححه العلامة الألباني في السلسلة الصحيحة، برقم: 834، وقال في صحيح سنن أبي داود عن حديث رقم (13): إسناده صحيح على شرط مسلم، وصححه ابن حبان (800)، والحاكم والذهبي والنووي)