ووتـەیۍ زێڕیـن..!🩵
6.98K subscribers
3.81K photos
769 videos
18 files
هەركات هەستت كرد دەكەويت،
ئەوا سووجدە ببە..
تا بەهێزتر لەجـاران هەستيتەوە...

..🩵🦋
بۆ ڕیکلام و پێشنیار چات بنێرن
𝙊𝙬𝙣𝙚𝙧 : @sharifym
Download Telegram
ئارامگرتن بۆ ئەوەیە
دڵ هەست بە توڕەیی نەڪات بەرامبەر ئەو شتانەی ڪە قەدەرە و بۆ ئەوەی دەم بە گلەیی نەبێت ❗️. . .





.
18🕊3💔3🥰1
.

موژدەت لێ بێت ئەم ناڕەحەتیەی ئێستات خۆشیەکی گـەورەی بەدوا دێت ♡

.
17💯8😢7💔2❤‍🔥1🕊1
پێغەمبەرﷺ دەفەرمووێت:

بەهەشـت و خــۆشی بۆ ڪەسێڪە
لە دەفتەری ڪردەوەڪانی زۆر"ٲستغفرالله"ی تێدا دەبینرێت..🦋
30💔6😢3👏1
This media is not supported in your browser
VIEW IN TELEGRAM
زیادی بکە🥹☺️
🥰1810❤‍🔥6💔3
هەندێ جار
خەوتن بۆ هیلاکی لاشە نییە

تەنها بۆ ئەوەیە
لەبیری بکەیت چی لەدڵت گوزەر دەکات!.
🦋💙
😢26💯86💔4
حەتمەن ئەبێ دایبنێین

“بِاسْمِكَ اللَّهُمَّ أَمُوتُ وَأَحْيَا”
خودایە بەناوی تۆ دەمرم و دەژیم ..

فێنڪ خانم💙🦋
25❤‍🔥4🥰3
ئـەگەر یەک وەسیەتت بۆ بـکەم، ئەوا پێت دەڵێـم:
چەندێ تاوان و هەڵـەت زۆربـوو،
پەیوەنـدیـت لەگەڵ خودا مەپــچڕێـنـە...

و: ئەیاد فەهمی
25😢2
+ئەزانی گەورەترین سزا چییە کە لەوانەیە خودا بە بەندەکەی بدات؟


−ئەوەیە کە لەنوێژەکانی بێ بەشی بکات.💔
27🕊5💔5❤‍🔥1😢1
(باشترین ئافرەت کامەیە؟)


ئەبو هوڕەیڕە ده ڵێ ، وتراوە بە پێغمبەری خوا ️ ﷴ ﷺ ، باشترین ئافرەت کامەیە؟ فەرموی باشترین ئافرەت ئەوەیە ، کە مێردەکەی بەبینینی دڵخۆش دەبێت (بەڕوویەکی گەش و جوانەوە ڕووبەڕووی مێردەکەی دە بێتەوە)، کە کارێکیشی پێ دەسپێرێ جێبەجێی دەکات و گوێڕایەڵی دابێت، (گوێڕایەڵی لەکاری شەرعیدا بەڵام ئەگەر پێچەوانەی شەرع بوو ئەوا گوێڕایەڵی ناکات) وە بەنەفسی و ماڵی یارمەتی دەدات و لە فەرمانی دەرناچێت ، (بەنەفسی کاتێک پێویستی بە سەرجێی و خۆشی بوو گوێڕایەڵی دەکات، وە بەماڵیش هاوکاری مێردەکەی دەکات ، ئەگەرلەتوانای دا هەبوو)
24💯2🥰1

زۆر بەووردی ؛
پارێزگاری لە وویردەڪانی ڕۆژانەت بڪە.
ئەمە بەرەڪەتە بۆ تەمەن و ژیـانـت ..
زیڪرەڪان ئاودێری دڵ و جەستەن ...
گرنگیان پێبدە..!!
32💔5❤‍🔥4
لەسەرەتایەکاندا
هەموو کات شتەکان جوان دەردەکەون
بۆیە چاوەڕێۍ جوانۍ کۆتاییەکان بن!.

🦋💙
26💯5💔2
دایكم هەر کاتێك
لەسەر شتێك ئەبێت بە دەمەقڵێمان

بەهەنسکێی نزمەوە ئەڵێت:
دەی ڕۆڵە من بۆ خۆت ئەڵێم
ئەگینا چی ئەکەی بەدڵی خۆت بیکە.!

🦋💙
30😢9💔1
ڪـە پایـز دەهـات هـاوەڵان دڵـیـان
خـۆش دەبــوو دەیـان ووت :

الله ڕۆژی ڪـورت و شـەوی درێــژ
ڕۆژ بۆ ڕۆژوو ، شـەو بۆ شـەو نوێژ🍂.

🦋💙
39❤‍🔥2🥰2😢2
والله ـی حەسوودی نابەم
بەڵام هەندێ کەناڵ ئەبینم بە 800 میمبەرەوە زۆر لە کەناڵی من چالاکتر و ئەکتیفترن
میمبەرەکانی منیش زۆر کەم چالاکن زۆربەی دەگاتە 30 میمبەر ..

هەموو کات سوپاسی هەبوونتان ئەکەم
کەناڵ بە ئێوەوە جوانە ،
جوانتری بکەن بە چالاک بوونتان 💜🌸
40❤‍🔥4😢3🕊3💯2
زیکرۍ پێش نوستن

“بِاسْمِكَ اللَّهُمَّ أَمُوتُ وَأَحْيَا”
خودایە بەناوی تۆ دەمرم و دەژیم ..

فێنڪ خانم💙🦋
34🥰6
گرنگتر لەوەی بەدەستی ڕاست نان بخۆیت، ئەوەیە کە بە ڕێگای ڕاست نانەکەت پەیدا کردبێت



م. محمد مەلا فایەق شارەزوری☺️
29💯8👏4🥰2
ئەگەر بە باڵاپۆشی تەواو و حیجابێکی شەرعیەوە
چوویتە دەرەوە، لەڕێگادا گەیشتیت بە ئافرەتێک،
کە هێشتا بڕیاری باڵاپۆشی نەداوە و زۆر تەماشای دەکردیـت،

ئەمە واتای ئەوە نییە بەچاوی گاڵتەپێکردن و
سووکایەتیەوە تەماشات دەکات🤎

بەڵکوو لەوەیە سەرسام بووبێت بە حیجابەکەت،
لەوەیە تۆ ببیتە هۆکارێک بۆ ئەوەی بڕیاری باڵاپۆشی بدات،
بەڕوویدا پێ بکەنە و ڕووگەش بە،
دوعای هیدایەتی بۆ بکە

پشتیوان بەخودا
ڕۆژێـک دێت ئەویش باڵاپۆشی هەڵبژاردووە🤎.
26🥰4🕊3💯2
ڪچێڪ دەڵێت:

من و هاوڕێڪەم پێشبڕڪێمان ڪرد
لە لەبەرڪردنۍ جوزئۍ عەمەدا،
بیرۆڪەڪەم زۆر پێ جوانبوو،
بە ورەیەڪۍ بەرزەوە دەستم پێ ڪرد،
لە ماوەۍ دوو هەفتەدا لەبەرم ڪرد،

تەسبیحێڪ و پارچەیە شۆڪۆلاتەۍ ڪرد بە دیارۍ بۆم،
دواتر پێشبڕێڪمان ڪرد لە لەبەرڪردنۍ جوزئۍ تەبارەڪدا،
دووبارە من بردمەوە و حیجابێڪۍ ڪرد بە دیارۍ بۆم...

بەمشێوەیە بەردەوامبووین
هەتا پێنج جوزء ڕۆیشتین،
هەموو جارێڪ من دەمبردەوە،
گومانم ڪرد لەمە، بۆچۍ هەموو جارێڪ دەیبەمەوە؟!
هەربۆیە لە هاوڕێڪەمم پرسۍ، پێڪەنۍ و وتۍ:
١٥جوزئی قورئانم لەبەرە ، بۆ ئەوە بوو تۆش هان بدەم وەك خۆم

هاوڕێڪەم هەمیشە هانۍ دەدام،
واۍ دەڪرد هەموو جارێڪ یەڪەم بم، 
ڪە دەیبینی لەچڪ ئەڪەم جوانە،
زۆر وەسفۍ دەکردم و فێری شتۍ باشترۍ دەڪردم،
ڪە زانۍ خەتم ناڪەم، دیارییەڪۍ بۆ هێنام لەگەڵ موصحەفێڪ، ڕێڪەوتین لە دوو مانگدا خەتمێڪ بڪەین...

پێغەمبەرۍ خوداﷺ ڕاستۍ فەرموو:
(بنیادەم لەسەر دینۍ هاوڕێ خۆشەویستەڪەیەتۍ،
بزانن ڪێ دەڪەنە هاوڕێۍ خۆتان...)
34🥰4💯4❤‍🔥3😢2
هەمووان کە دێـنەوە بۆ ماڵ دەڵێن:
دایکە، کوا دایکم، دایـکم لە ماڵـە؟!
کە وەڵامی دایەوە بێـدەنگ دەبن...

ئـەوان بەدوای دایکیاندا ناگەڕێن،
بەڵـکوو بەدوای خۆیاندا دەگەڕێن بۆ ئەوە دڵنیابن کە ماون...

و: ئەیاد فەهمی
31❤‍🔥3👏1
هاوڕێیەکم هەبوو ..!
ئەم ڕۆژانە خراپ بیری ئەکەم ..

نازانم بۆچی هەموو شتەکان ئەم ماوەیە دەچنەوە سەر ڕێگاو باسی ئەو

ئێوارە لەگەڵ سەیارەیەک هاتمەوە
خەڵکی ناوچە و جێگایەکی دوور لە جێگای خۆمان بوو
گووتی بەرەو سلێمانی دەچم تاکوێ بڕۆیت لەخزمەتت دام ٫

کاتێك بەڕێ کەوتین گووتی بۆ کوێ دەچی
گووتم تا فڵانە لادێ دەڕۆم ..

گووتی ئەزانم کوێیە
ئێوارەیەک ئەم کاتانەبوو دەگەڕامەوە بۆ سلێمانی
بینیم سەیارەیەك دابووی لە ماتۆڕێك لەسەر ئەو ڕێگای لادێیە
ئەوە ئەو کەسە ماوە ..؟
بە دڵێکی پڕەوە گووتم هاوڕێ و کەسم بوو چوار ڕۆژ دوای ڕووداوەکە وەفاتی کرد ..💔

گووتی خودا لێی خۆش بێت
ئەو کاتەی من گەشتم تازە ڕوویدابوو ، لەسەر جادەکە کەوتبوو ..

برینەکەی دڵمی تازە کردەوە ..

ئەم ڕۆژانە خۆم زۆر بە خراپی بیری ئەکەم
زۆرێك لە ڕووداوەکانی ڕۆژانەشەم دەچێتەوە سەر ئەو ..

خودا لەمردووی ئێمە و ئێوەش خۆش بێت
لەبەهەشتی بەرین بە ئازیزانمان شاد بکاتەوە ..
🦋💙
😢21💔42