ووتـەیۍ زێڕیـن..!🩵
6.98K subscribers
3.81K photos
769 videos
18 files
1 link
هەركات هەستت كرد دەكەويت،
ئەوا سووجدە ببە..
تا بەهێزتر لەجـاران هەستيتەوە...

..🩵🦋
بۆ ڕیکلام و پێشنیار چات بنێرن
𝙊𝙬𝙣𝙚𝙧 : @sharifym
Download Telegram
چالاك ببنەوە خۆشەویستان 💜🖤
15🌚4🥰2
من شەرم ناکەم لەگەیاندنۍ دین و بە ئاگابوونەوەی چواردەورەکەم

گەر پێتان باشە
لەسەر زیانەکانی پۆڕن و فیلمە ڕووتەکان و خوی نهێنی پۆست دەکەم ...
کە زۆرێک لە خەڵکی بەدەستییەوە دەناڵێنن ..

پۆست بکەین
وازی لێبێنین 🌚
41🌚3💯2👏1
دەست پێدەکەین بەڵام تکایە هەم خوێنەر بن
هەموو بەژدار بن لە بڵاو کردنەوەی ..

مەبەستەکەمان بەگاهاتنەوە و سوود گەیاندنە 🤍
26🥰1💯1
شتێڪی زۆر مەترسیدار لەسەر پۆڕن ئەوەیە :
لە ئاستێکی دیاریکراودا نامێنێتەوە
*ئەو ڤیدیۆ ووێنانەی دوێنێ تێریان دەکردی ، ئەمڕۆ تێرت ناکەن
سەرەتا ڤیدیۆی ئاسایی مێشک و حەزت دەجوڵێنێت
دواتر بۆ ڤیدیۆی توند و تیژ
دواتر بۆ ڤیدیۆی مرۆڤ و ئاژەڵ!
بەبێ ویستی خۆت دەکەیتە نێو شتانێك کە هەرگیز بیرت نەکردۆتەوە لێیشی نزیك ببیتەوە
دواترو دواتر ...
هەتا وای لێدێت مێشک هێندە " دۆپامین " دەردەدات چیتر ناگەیت بەخۆشی و تەنها خۆت و جەستە و مێشکت وێران دەکەیت ..!
وە ئەتبات بەرەو زیناۍ ڕاستەقینە.!

ئەمشەو بڕیار بدە وازبهێنیت
تۆ زۆر لەوە گەورەتریت لەو پڕۆژە پیس و پڕ داهاتەی ئەوان بەشدار بیت و بێ ئاگابیت ئەزیزەم ...

هەر کەس پرسیاری هەبوو نامەم بۆ بنێرێت
بە ویستی خودا یارمەتی دەری دەبین بۆڕزگار بوون ..

بەردەوام ئەبین بۆ هۆشیارۍ 💙🖤

#پۆڕنۦبکوژەۦبێدەنگەکەیۦژیان
19👏14😢12💯1
پۆڕن بە ئاشکرا بە مشکت دەڵێت

من هەڵبژاردەی دووەم نیم
یان من هەڵبژێرە " پۆڕن "💔
یان مێشکت ..

هەڵبژاردەکە ئێستا لەدەستی خۆتە
30👏4🕊2
بـا ڪورتی ئـەم ژیـانـە بڪەین بـە بیـانوویەڪ
بـۆ بـاشبـوون لـەگـەڵ یەڪتری

إنَّ إلَى رَبَّكَ الرُّجْعَى
22🕊6🤗4
نـــزیـــك بـــوون لــە خـــوا
‌          بێ هۆڪار خــۆشـی دەهێنێ بۆ دڵــت🤎
26🥰4😢3
ووتـەیۍ زێڕیـن..!🩵
شتێڪی زۆر مەترسیدار لەسەر پۆڕن ئەوەیە : لە ئاستێکی دیاریکراودا نامێنێتەوە *ئەو ڤیدیۆ ووێنانەی دوێنێ تێریان دەکردی ، ئەمڕۆ تێرت ناکەن سەرەتا ڤیدیۆی ئاسایی مێشک و حەزت دەجوڵێنێت دواتر بۆ ڤیدیۆی توند و تیژ دواتر بۆ ڤیدیۆی مرۆڤ و ئاژەڵ! بەبێ ویستی خۆت دەکەیتە…
کەمێکی تر چاوەڕوان بن
باسێکی " دۆپامین "ـۍ مێشك دەکەین
لەڕووی زانستییەوە ، لێکوڵینەوەکە لە ئەمریکا کراوە کە سەرچاوەی دروستکردنی پۆڕن و ڤیدۆ نەشیاوەکانە!.
خۆیان بەداتا پێمان دەڵێن " چۆن زەرەرتان پێدەگەیەنین "

تەنها ئومێدم هۆشیار بوونەوەۍ گەنج و کۆمەڵگایە لەو نەخۆشییە پیسە

لەگەڵمان بن 🖤💙
15👏5🌚2
دۆپامین و پۆڕن و ڤیدۆی نەشیاو!

سەرەتا دۆپامین پەیوەندی ڕاستەوخۆی لەگەڵ پۆڕن هەیە

وەرن بزانین چۆن پۆرن
ڕۆژەکانمان لێ تاریک دەکات ،
سەرەتا پێویستە بزانین دۆپامین چیە لە زانستدا ؟
دۆپامین بەژدارە لە زۆرێك لەو پرۆسە فیزیۆلۆژیانەی
لە مێکشدا ڕوودەدەن لەوانە
*کۆنترۆڵکردنی جوڵەی لەش ،
*چێژ وەرگرتن ،
*فێربوون ،
*بیرەوەری مێشک ،
*ھەروەھا بەژدارە لە ڕێکخستنی باری دەروونی مێشک *خەوتن و چەندین شتی تری گرنگ ,
بەڵام دۆپامین رۆژانە بەپێی پێویست لە مێشکدا بڵاودەبێتەوە چەند نموونەیەک :

خواردن ١٤٠ دۆپامین دەردەدات
وەرزشکردن ١٤٢ دۆپامین دەردەدات
کتێب خوێنەوە ٩٠ دۆپامین دەردەدات
خەوتن ١١٥ دۆپامین دەردەدات
ڤیدۆ گەیم ١٧٥ دۆپامین دەردەدات
جوتبوونی ئاسایی لەگەڵ خێزانت بۆ هاوسەردار
( ٢٠٠ دۆپامین دەردەدات بۆیەش ڕێنمایی خەڵک ئەکرێ شەوانی درەنگ جوتبوون ئەنجام بدەن )
بەڵام کاتێک تۆ بەدەستی خۆت " ئاو دەھێنیتەوە "
ڕێژەیەکە زۆر بەرزترە لە ئاست چاوەڕانی و گوێ پێنەدانت کە ( ٢٤٠ _ ۲٦۰) دۆپامین دەردەدەیت
لە ماوەی چەند دەقەیەک
بێ ئەوەی سەیری پۆرن بکەیت
گەر پۆرن و ئاوھێنانەوە تێکەڵ بکەیت
رێژەیەکی یەکجار زۆر دۆپامین لە مێشکت ئەڕژێت
تا ئێستا ئەو کەسانەی شارەزان نەیانتوانیوە
رێژەی تەواوۍ دۆپامین بزانن
لە کاتی سەیری کردنی پۆرن لێکۆڵەران ئەڵێن
کەس بۆ کەس فەرق ئەکات و جیاوازە
بەپێۍ سەرچاوەکان زۆر کات دۆپامین دەگاتە ۳۰۰ بۆ ۳٥۰ واتا تۆ تەنھا بە پۆرن و ئاوھێنانەوە رێک تاقە و وزەی رۆژەکەت ھەموو ئەکوژیت واتلێدەکات چێژ لە ھیچ شتێک وەرنەگریت تاقەتی ھیچ شتێکت نەمێنێت
لەگەڵ ئەمەشدا زیاتر و زیاتر ئاڵودەی ئەبیت پێیەوە ..

بۆیە ئەو کەسانەی ئاڵوودەن
*بەبێ هۆکار بێ تاقەت و هیلاك و ماندوون
*خەوتنیان ڕێك نییە و خەوی ناخۆش زۆر دەبینن
*توانای بڕیاردانیان نییە

بۆیە تا زوویە خۆتان لەم نارەحاتیە نەجاتت بدەن
چونکە لە چێژێکی کاتی نەبێ ھیچیتر نیە ،و
ڕەنگە چێژی هەمیشەیت لەدەست بدەیت!

هەر کەسێك زانیاری بەسوودی لابوو بۆمان بنێرێت 🤍

#پۆڕنۦبکوژەۦبێدەنگەکەیۦژیان
26👏5😢3🕊1
ڕق ژەهرێڪە هەمـوو جوانیەکان دەکوژێ🤍
11🌚2💯2💔2🕊1
ووتـەیۍ زێڕیـن..!🩵
دۆپامین و پۆڕن و ڤیدۆی نەشیاو! سەرەتا دۆپامین پەیوەندی ڕاستەوخۆی لەگەڵ پۆڕن هەیە وەرن بزانین چۆن پۆرن ڕۆژەکانمان لێ تاریک دەکات ، سەرەتا پێویستە بزانین دۆپامین چیە لە زانستدا ؟ دۆپامین بەژدارە لە زۆرێك لەو پرۆسە فیزیۆلۆژیانەی لە مێکشدا ڕوودەدەن لەوانە…
ڕوونکردنەوەیەكی بچوک بۆ هەموو خۆشەویستان

هەندێك گلەی ئەکەن ئەڵێن هەندێ وشە بەکارنەهێنی باشترە " سانسۆر "

مرۆڤ شەرم نەکات لەسەیر کردنی پۆڕن و ڤیدۆ نەشیاوەکان
کە سەدا سەد زەرەر لە مێشک و دڵ و جەستەی دەدات!
بۆچی شەرم لە خوێندنەوەی بکات لەکاتێکدا سەدا سەد سودی هەیە بۆی ،و هۆکارێکە بۆ وازهێنان ...

مەبەستەکە ڕوونە 💙
22❤‍🔥3👏3💯2
کاتێک موبایلەکەت لەدەستە
هەمیشە ئەم ئایەتەت لە یادبێت
کە خودای گەورە دەفەرمووێت :

«إِنَّ اللَّهَ كَانَ عَلَيْكُمْ رَقِيبًا»النساء ۱ـ📙

بەڕاستی خودای
گەورە چاودێرە بەسەرتانەوەو ئاگای لێتانە
38❤‍🔥3💯3🕊1
- دەنگـوباست چـۆنە، ئیمڕۆ چی هەیە؟!
- هیچی تازە نییە، هەر وەک ڕۆژانی پێشـوو...

ئەم دەستەواژەیە گەورەترین نیعـمەتە،
شایەنی ئەوەیە سوجدەی شوکر ببەیت،
چـونکە ڕۆژە ئارام و سەلامەتەکانی ژیانت ڕۆزییەکی مەزنە،
دووربوویت لە شوێنی خراپ و بەڵای سەخت،
واتە خودا تۆی پاراستووە لەهەموو شتێکی خراپ...

وەرگێڕانی: ئەیاد فەهمی
18💯2
پۆڕن و مەحرەمبازی و هاوڕەگەز بازی!.

لە توێژینەوەیەکدا لە ئەمریکا
پۆفیسۆر و کۆمەڵگەناس " جیل مانین " دەڵێت
پۆڕن خەڵکی بە شتێکی ئاسایی وەریدەگرێت لەسەرەتاوە!

بەڵام کارەساتە بێدەنگەکەی ناو کۆمەڵگایە!
" ئاڵوودەبوون بە پۆڕنەوە زۆر خراپتر و کوشندەترە بەبەراورد بە ئاڵوودەبوون بە کحول و هێرۆین و مادە هۆشبەرییەکان!..

هەروەها دەڵێت " پۆڕن و ڤیدیۆ نەشییاوەکان وا لەکەسی ئاڵوودەبوو دەکات
حەزی بۆ جۆری تری پۆڕن و چالاکی سێکسی ناپەسەند بڕوات،
کە پەیوەندی هەیە لەگەڵ "چالاکی توند و نا قانوونی و نا سەلامەت " وەك هاوڕەگەز خوازی ،و مەحرەمبازی!!!..هەڵوەێستەیەك وەرگرە!

هەموو سەرچاوە جیهانییەکان و لێکۆڵینەوەکان
بۆچوونیان بۆ ئەوەیە کە کوشندەترین جۆری ئاڵوودەبوون " ئاڵوودەبوونی پۆڕن و فیلمە نەشیاوەکانە "
خاوەنەکەی بە بێدەنگی لەناو دەبات.!

تۆی مرۆڤ زۆر بە نرخ و بەهێزتری
کە بکەویتە ناو ئەو داوەی کە سەرمایەداری بەسەر #بینەری_من_و_تۆوە دەکەن بۆ گەشتن بە ویستی خۆیان و وێران کردنی ژیانی ئێمە "بە فیلم و ناڕاستی پۆڕنۍ بەر کامێرا.!"

خودا هەموو لایەکمان بپارێزێت 🦋💙
" شەریفۍ "

#پۆڕنۦبکوژەۦبێدەنگەکەیۦژیان
👏1711😢2
بِاسْمِكَ اللَّهُمَّ أَمُوتُ وَأَحْيَا
خودایە بەناوی تۆ دەمرم و دەژیم ..

فێنڪ 💙🦋
شەوتان پاك و ئارام بێت ئەزیزان
17🥰7🕊3🤗3🌚1

یەڪێڪ لە پیاوچاکانی سەلەف دەفەرموێت:

هەر گەلێڪ ئەنجامدانی نوێژیان بە سادەیی وەرگرت، ئیللا یەڪەم سزا  خوای گەورە بیاندات: ڕزق و ڕۆزیان لەسەر ڪەم دەکات.

( فتح الباري لابن رجب: 144/3 )

20❤‍🔥5🕊3🥰1
+ئەی چارەسەری خۆشەویستی چییە ؟!
−یان هاوسەرگیری، یان واز لێهێنان و دوورکەوتنەوە،

جگە لەمە خودا تووڕەدەکات و دەروونت لەناو دەبات و تەمەنت بەفیڕۆدەدا.....🤍
23💯6🤗3👏2
بیرت بێت ...

هەندێڪ جار شتێڪ تێڪ دەچێت . .
تا زۆر شتی جوانتر دروست ببێت
💙.!
.
16💯4😢2❤‍🔥1
گەر لێم بپرسن حاڵی گەنجی ئێستا چۆنە
بێ دوودڵی ئەڵێم سەردەمی ئێستا
خراپترین سەردەمە بۆ گەنجێکی پڕ لە حەزوو و ئارەزوو پڕ لە ھۆرمۆنی جنسی
کاتێک تۆ لە ھەر شوێنێک چاو دەکەیتەوە پڕیەتی لە ئافرەتی سفوور
سەردەمەکە وایلێھاتوو ھەر کوچە و کەلێنێکی ئەم وڵاتە پڕیەتی لە ڕووتی ئافرەت ،
جا با مۆبایل و ئینتەنێتیش لەولاوە بوەستێت!
بەڕاستی گەنجێیەتی ئێستا یەکجار قورسە
ئەوەی بتوانێت لەم سەردەمە خراپەدا داوێنی و چاوی خۆی بە باشی بپارێزێت ، بەڕاستی دەیباتەوە لەهەردوو دونیادا
ئێستا حەرام زۆۆر ئاسانکراوە بە پێجەوانەوەشەوە حەڵاڵ زۆر قورس کراوە
بەڵام لەمەش خراپتر ئەوەیە تۆ لە سەردەمێکی خراپدا
"خەریکی پۆرن و نەفست" بیت چونکە ھەموو ژیانت ئەبێتە حەزی نەفست تا واتـلـێدێـت ئەو رۆژەی بە ھۆش خۆت دێیەوە زۆر دواکەوتووتیت لە ھەردوو دوونیا ،
پاداشتی پاراستنی زمان و داوێنیش بەهەشتە ..
پێغەمبەری خوا ﷺ دەفەرموێت: هەرکەسێ گرەنتی پاراستنی زمان و داوێنی بکات ، منیش گرەنتی بەهەشتی بۆ ئەکەم .🧡
رواە البخاري ، جگە لەوەی لە دونیادا بەهیمەت وسەربەرز ئەبێت ..

ئیدی ھیوادارم لەم سەردەمە وێرانە گشتان پارێزاوبن بە داوێن پاکی گەنجیەتی تێپەڕێنن
زۆریش دڵنیام خودا لە پای ئەم سەردەمە قورسە ھاوکاری تەواوی گەنجان ئەبێ
بەو مەرجەی ئەوان یەک ھەنگاو بچنە پێشەوە بۆ لای پەروەردگاریان .

پێغەمبەر ﷺ دەفەرموێت،،
حەوت دەسته هەن له قيامەتدا له ژێر سێبەری عەرشی خودای پەروەردگاردان لەو روژەدا که هیچ سایه و سێبەرێک نيه هی پەروەردگار نەبێت له نێو ئەو حەوت دەستەدا،، (گەنجێک له تاعەتی خودا گەنجێتی بردبێته سەر و پێگەیی بێت و گەورە بووبێت)،
رواه البخاري،🤍

گەنجێتی جەنگێڪی گەورەیە لە نێوان
حەزەڪانت و ئاستی ئیمانــت . .

قورسە بەڵام دەستی پێوەبگرە ، دڵنیابە
پاداشتەڪەی زۆر گەورەیە 💜
‌‌
‌#پۆڕنۦبکوژەۦبێدەنگەکەیۦژیان
24👏4❤‍🔥3💔1
This media is not supported in your browser
VIEW IN TELEGRAM
تێدەگەم و دەزانم
وازهێنان لە پۆڕن و ڤیدیۆ نەشیاوەکان ئاسان نییە

لەهەمان کاتیش هێندە قورس نییە
تەنها دڵ و جەستە و مێشک بگاتە قەناعەت
کۆتایی پێدێت ..

بە ئومێدەوە داوا لە خودا بکە ،و بەردەوام بە ..
ئەم ڤیدیۆیەش لای خۆت هەڵبگرە ئەزیزەم 💙🤍

#پۆڕنۦبکوژەۦبێدەنگەکەیۦژیان
24🕊3💯3