ووتـەیۍ زێڕیـن..!🩵
7.15K subscribers
3.8K photos
766 videos
18 files
78 links
بۆ ڕیکلام و پێشنیار چات بنێرن
𝙊𝙬𝙣𝙚𝙧 : @sharifym
Download Telegram
ئێمە #لە_تەمەنێڪ_داین زۆر باش دەزانیت
"چاڪە و خراپە" ڪامەیە

بەڵام نە چاکە ئەنجام دەدەین ،
نە خۆمان لەخراپە دەپارێزین ..!
•┈┈•❀❀•┈┈•
" بابان لـوقـمان "
ڕۆژووی #عاشورا
ــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ
🌸ڕۆژی سێشەمە واتە #سبەی /تاسوعا ٩/المحرم ۱٤٤۳هـ
🌸ڕۆژی #چوار شەم / عاشورا ١٠/المحرم١٤٤۳هـ
❪❪*ڪەفارەتی تاوانی ساڵێڪ لەمەوبەر*❫❫

🌹پێغەمبەری خوا ❪ﷺ❫ فەرموویەتی:
❪صِيَامُ يَوْمِ عَاشُورَاءَ أَحْتَسِبُ عَلَى اللَّهِ
أَنْ يُڪفِّرَ السَّنَةَ الَّتِي قَبْلَهُ ❫ المسلم/۱۱٦۲

واتە: بەڕۆژووبونی ڕۆژی عاشورا ❪۱۰ مەحەڕەم❫ هیوادارم خوای پەروەردگار بیڪاتە مايەی هەڵوەرینی تاوانی ساڵی ڕابردوو.

🌹پێغەمبەری خوا ❪ﷺ❫ فەرموویەتی:
❪لَئِنْ بَقِیتُ إِلی قَابِلٍ لأصُومَنَّ التَّاسِعَ❫
صحيح الجامع/ ٥٠٥٢🌹

🌹واتە: ئەگەر بمێنم بۆساڵی داهاتوو،
ڕۆژی ❪۹مەحەڕەمیش❫ بەڕۆژوو دەبم.🌹

-•❀✿❁✾✾❁✿❀•-

فەزڵ و گەورەیی ڕۆژووی تاسوعا و عاشورا🌴
① عاشورا ڕۆژێكی گەورەو شەرعییە, هۆكارو بۆنەكەشی ئەوەیە كە لەو ڕۆژەدا خوای گەورە فیرعەونی لەناوبردو خنكاندو موسا پێغەمبەر(عليه الصلاة والسلام) و گەلەكەی ڕزگار كرد:
🌹عَنِ ابْنِ عَبَّاسٍ(رضى الله عنهما) أَنَّ رَسُولَ (صلى الله عليه وسلم) قَدِمَ الْمَدِينَةَ فَوَجَدَ الْيَهُودَ صِيَامًا يَوْمَ عَاشُورَاءَ فَقَالَ لَهُمْ رَسُولُ(صلى الله عليه وسلم): « مَا هَذَا الْيَوْمُ الَّذِى تَصُومُونَهُ ». فَقَالُوا هَذَا يَوْمٌ عَظِيمٌ أَنْجَى اللَّهُ فِيهِ مُوسَى وَقَوْمَهُ وَغَرَّقَ فِرْعَوْنَ وَقَوْمَهُ فَصَامَهُ مُوسَى شُكْرًا فَنَحْنُ نَصُومُهُ. فَقَالَ رَسُولُ اللَّهِ(صلى الله عليه وسلم): « فَنَحْنُ أَحَقُّ وَأَوْلَى بِمُوسَى مِنْكُمْ ». فَصَامَهُ رَسُولُ اللَّهِ(صلى الله عليه وسلم) وَأَمَرَ بِصِيَامِهِ./ صحيح مسلم (3/ 150) رقم(2714).🌹
🌸واتە: پێغەمبەری خوا(صلی الله علیه وسلم) هاتە ناو شاری مەدینە بینی جولەكەكان لە ڕۆژی عاشورادا بەڕۆژوون, پێی فەرمون: ئەم ڕۆژە چییە كە ئێوە تیایدا بەڕۆژوون؟. وتیان: ئەمە ڕۆژێكی گەورەیە, خوای گەورە موساو گەلەكەی ڕزگار كرد و فیرعەون و گەلەكەی خنكاند, جا لە شوكرو سوپاسی خوای گەورەدا موسا تیایدا بەڕۆژوو بووە, ئێمەش تیایدا بەڕۆژوو دەبین, پێغەمبەری خوا(صلی الله علیه وسلم) فەرموی: ئێمە ئەحەقترو لە پێشترین بۆ موسا لە ئێوە, جا پێغەمبەری خوا(صلی الله علیه وسلم) تیایدا بەڕۆژوو بوو, وە فەرمانیشی كرد بەڕۆژوو بن تیایدا.🌸
② لە سەرەتای ئیسلامدا بەڕۆژوو بوون لە عاشورادا واجب بوو, وە هاوەڵان(ڕەزای خوایان لێ‌ بێت) بەڕۆژوو دەبوون و بە منداڵەكانیشیان دەگرت و هەر لە منداڵییەوە پەروەردەیان دەكردن لەسەر ئەنجامدانی پەرستشەكان:
🌹عَنْ الرُّبَيِّعِ بِنْتِ مُعَوِّذٍ قَالَتْ: أَرْسَلَ النَّبِيُّ(صلى الله عليه وسلم) غَدَاةَ عَاشُورَاءَ إِلَى قُرَى الْأَنْصَارِ: مَنْ أَصْبَحَ مُفْطِرًا فَلْيُتِمَّ بَقِيَّةَ يَوْمِهِ, وَمَنْ أَصْبَحَ صَائِمًا فَليَصُمْ, قَالَتْ: فَكُنَّا نَصُومُهُ بَعْدُ وَنُصَوِّمُ صِبْيَانَنَا وَنَجْعَلُ لَهُمْ اللُّعْبَةَ مِنْ الْعِهْنِ, فَإِذَا بَكَى أَحَدُهُمْ عَلَى الطَّعَامِ أَعْطَيْنَاهُ ذَاكَ حَتَّى يَكُونَ عِنْدَ الْإِفْطَارِ). صحيح البخاري(5/ 70) برقم(1960).🌹
🌸واتە: پێغەمبەری خوا(صلی الله علیه وسلم) لە بەرەبەیانی ڕۆژی عاشورادا ناردی بە دوای ئاوایییەكانی ئەنصاردا كە: هەركەسێك تا ئێستا بەڕۆژوو نەبوە با پاشماوەی ڕۆژەكە بگرێت, وە هەركەسێكیش بە ڕۆژووە با بەڕۆژوو بێت. دەفەرموێت: ئیتر ئێمە دوای ئەوە بەڕۆژوو دەبوین تیایدا, وە منداڵەكانیشمان هان دەدا تیایدا بەڕۆژوو بن, وە یارییەكمان لە خوری تەڕ بۆ دروست دەكردن هەر كاتێك یەكێكیان بگریانایە بۆ خواردن و برسیان بوایە ئەو یارییەمان دەدانێ‌ تا سەرقاڵ بن پێوەی تا كاتی بەربانگ كردنەوە.🌸
③ بەو جۆرە مایەوە تا ئەو كاتەی لە ساڵی دووی كۆچیدا ڕەمەزان فەرز كرا, ئیتر فەرزێتی ڕۆژووی عاشورا نەسخ بوو وە بە موستەحەبی مایەوە:
🌹عَنْ نَافِعٍ أَخْبَرَنِى عَبْدُ اللَّهِ بْنُ عُمَرَ(رضى الله عنهما): أَنَّ أَهْلَ الْجَاهِلِيَّةِ كَانُوا يَصُومُونَ يَوْمَ عَاشُورَاءَ, وَأَنَّ رَسُولَ اللَّهِ(صلى الله عليه وسلم) صَامَهُ وَالْمُسْلِمُونَ قَبْلَ أَنْ يُفْتَرَضَ رَمَضَانُ, فَلَمَّا افْتُرِضَ رَمَضَانُ قَالَ رَسُولُ اللَّهِ(صلى الله عليه وسلم): « إِنَّ عَاشُورَاءَ يَوْمٌ مِنْ أَيَّامِ اللَّهِ فَمَنْ شَاءَ صَامَهُ وَمَنْ شَاءَ تَرَكَهُ ». صحيح مسلم (3/ 147) برقم(2698).🌹
🌸واتە: خەڵكی سەردەمی نەفامی لە ڕۆژی عاشورادا بەڕۆژوو دەبوون, وە پێغەمبەری خوا(صلی الله علیه وسلم) و موسڵمانان بەڕۆژوو دەبوون تیایدا پێش ئەوەی ڕەمەزان فەرز بێت, بەڵام كاتێ‌ ڕەمەزان فەرز كرا پێغەمبەری خوا(صلی الله علیه وسلم) فەرموی: عاشورا ڕۆژێكە لە ڕۆژەكانی خوای گەورە هەركەس ئەیەوێت با بەڕۆژوو ببێت تیایدا و هەركەسێكیش ئەیەوێت با نەیگرێت و تیایدا بەڕۆژوو نەبێت.🌸
④ كەواتە سوننەتە بەڕۆژوو بیت هەروەك پێغەمبەری خوا(صلی الله علیه وسلم) تیایدا بەڕۆژوو بوو.
بەڵام بۆ دەرخستنی پێچەوانە كردنی جولەكە فەرمووی: ئەگەر بۆ ساڵی داهاتوو بمێنم ڕۆژی نۆیەمیش دەگرم.
🌹عَنِ الْقَاسِمِ بْنِ عَبَّاسٍ عَنْ عَبْدِ اللَّهِ بْنِ عُمَيْرٍ - لَعَلَّهُ قَالَ عَنْ عَبْدِ اللَّهِ بْنِ عَبَّاسٍ(رضى الله عنهما) قَالَ: قَالَ رَسُولُ اللَّهِ(صلى الله عليه وسلم): « لَئِنْ بَقِيتُ إِلَى قَابِلٍ لأَصُومَنَّ التَّاسِعَ ». وَفِى رِوَايَةِ أَبِى بَكْرٍ قَالَ يَعْنِى يَوْمَ عَاشُورَاءَ). صحيح مسلم (3/ 151) برقم(2723)🌹
🌸واتە:ئەگەر بۆ ساڵی داهاتوو بمێنم ئەوا ڕۆژی نۆیەمیشی لەگەڵ بەڕۆژوو دەبم.🌸
بەڵام نەگەیشتە ساڵی داهاتوو وەفاتی كرد.
كەواتە سوننەتە موستەحەبەكە بریتییە لە تاسوعاو عاشورا.
⑤ وە بەهۆی بە ڕۆژوو بوونی ئەو ڕۆژەوە خوای گەورە گوناهی ساڵێكی ڕابوردوو دەسڕێتەوە🌹: (.....و صيام يوم عاشوراء إني أحتسب على الله أن يكفر السنة التي قبله). أخرجه الترمذي وابن حبان عن أبي قتادة, وصححه الألباني أنظر صحيح الجامع(3853).🌹
🌸واتە:... وە ڕۆژووی ڕۆژی عاشورا چاوڕوان و بە ئومێدم لە خوای گەورە كە گوناهی ساڵێكی پێشووی پێ‌ بسڕێتەوە.🌸
⑥ تایبەت كردنی عاشورا بە ماتەمی گێڕان و تەعزێ‌ لە بیروباوەڕو مەنهەجی ئەهلی سوننەو جەماعە نییە, بەڵكو لە بیروباوەڕی شیعەو ڕافیزییەكانە.
بۆیە ابن رجب (ڕەحمەتی خوای لێ‌ بێت) دەفەرموێت:
🌹(و أما اتخاذه مأتما كما تفعله الرافضة لأجل قتل الحسين بن علي رضي الله عنهما فيه : فهو من عمل من ضل سعيه في الحياة الدنيا و هو يحسب أنه يحسن صنعا, و لم يأمر الله و لا رسوله باتخاذ أيام مصائب الأنبياء و موتهم مأتما فكيف بمن دونهم). لطائف المعارف ص60.🌹
🌸واتە: بەڵام تایبەت كردنی ئەو ڕۆژە بە ماتەمی گێڕان وەك ئەوەی ڕافیزەكان ئەنجامی دەدەن لە پێناوی كوژرانی حوسەینی كوڕی عەلی(ڕەزای خوایان لێ‌ بێت) ئەوە لە كرداری ئەو كەسانەیە كە هەوڵ و كۆششیان لە ژیانی دونیادا بەهەدەر چووە و واش دەزانێ کە کردەوەیەکی باش دەکات وە هیچ کات خوا سبحانە وتعالی وە پێغەمبەرەکەی صلی اللە علیە وسلم فەرمانیان پێی نەکردووە کە ڕۆژەکانی موصیبەتەکانی پێغەمبەران سەلامی خوا لە هەموویان بێ و مردنیان بکرێتە ماتەمینی چ جای کەسێ تر.🌸
👍1
This media is not supported in your browser
VIEW IN TELEGRAM
كە غافڵ نیت لەنوێژی بەیانی بڵێ
الحمدلله
" ئیلاھی "
ھەرکەس خەمێک دەرگای لێگرتووە
خۆت خەمەکانی لابەرە و ئارامی پێ ببەخشە دڵ خۆش ئاسودەی بكە...🤲🏻
1
This media is not supported in your browser
VIEW IN TELEGRAM
ھەرگیز مەگۆڕێ بۆ ئەوەی قبول بکرێیت لای کەسانیترەوە.
بە نامۆیی بمێنەوە...!
This media is not supported in your browser
VIEW IN TELEGRAM
ڕۆژووی عاشورا لەبیر مەڪەن.!

پێغەمبەر (ﷺ) دەفەرموێت:
وَصِيَامُ يَوْمِ عَاشُورَاءَ أَحْتَسِبُ عَلَى اللَّهِ أَنْ يُكَفِّرَ السَّنَةَ الَّتِي قَبْلَهُ

ڕۆژووی ڕۆژی عاشورا من وا ئومێد دەڪەم
لە خودای گەورە ڪە بەهۆیەوە
تاوانی ساڵی ڕابردوو بسڕێتەوە.)
•┈┈•❀❀•┈┈•
رواه مسلم 1162.
🍃بەڵاو نەخۆشی گوناهەکان هەڵدەوەرێنن🍂

💫سعید دەڵێ پێغەمبەر(صلی الله علیە وسلم) فەرمووی:( هەر شتێک کە دووچاری باوەڕدار دەبێت لە هیلاکی و دڵ تەنگی و ئازار و نەخۆشی و تەنانەت خەمێکیش کە دەیخوات ئەوا خوای گەورە تاوان و خراپەی پێ لەسەری دەسڕێتەوە).

✍️( صحيح ينظر حديث رقم (٥٧٢٤)
في صحيح الجامع
This media is not supported in your browser
VIEW IN TELEGRAM
ناشیرینترین مرۆڤەکان ئەوانەبوون، لە دەرگای متمانەوە هاتنە ژیانمان و لە دەرگای غەدرەوە بۆی دەرچوون!!
1
ئەو وێنەیە ..!
This media is not supported in your browser
VIEW IN TELEGRAM
👍1
دڵ پاکەکان
بەبیستنی خۆشیەکان دەگرین
دەبێت خەمەکان چیان بەسەر بێنێت..!
🥰1
This media is not supported in your browser
VIEW IN TELEGRAM
This media is not supported in your browser
VIEW IN TELEGRAM