ووتـەیۍ زێڕیـن..!🩵
7.16K subscribers
3.8K photos
766 videos
18 files
78 links
بۆ ڕیکلام و پێشنیار چات بنێرن
𝙊𝙬𝙣𝙚𝙧 : @sharifym
Download Telegram
#کێشەکە_ئەوەیە ، ئەوەۍ دەیڵێین لە خۆماندا تەتبیق و جێبەجێۍ ناڪەین ،
گەر نا سوێند بەخودا ڪەسمان حاڵمان وانەدەبوو ..

لِمَ تَقُولُونَ مَا لَا تَفْعَلُونَ

"پشڪنینێڪ بۆ قسەو ڪردارەڪانمان بڪەین"
-----------------
بابان لوقمان"
This media is not supported in your browser
VIEW IN TELEGRAM
ئیمامی عمری کوری خەتاب (رضی اللە عنە) ئەفەرموێت :هیچ کەسێک نییە لەنەفسی دا کیبرو خۆبەگەورە زانین هەبێت ئەوا ئیلا زەلیلی و رسوایی لەخۆیدا دەبینێتەوە .

نهایە الادب فی فنون الادب ٣٧١
👍1
This media is not supported in your browser
VIEW IN TELEGRAM
_فەرمان ڪردن بە هێشتنەوەی ڕیش

عَنِ ابْنِ عُمَرَ، قَالَ: قَالَ رَسُولُ اللهِ صلى الله عليه وسلم:
((خَالِفُوا الْمُشْرِكِينَ أَحْفُوا الشَّوَارِبَ، وَأَوْفُوا اللِّحَى)) رواه مسلم

#واتە__پێچەوانەی موشریڪەڪان بڪەن سمێڵتان ڪورت بكەنەوە وە ڕیشتان بهێڵنەوە)).
This media is not supported in your browser
VIEW IN TELEGRAM
سوننەت و ئادابەکانی ڕۆژی جومعە
لە ئادابەکانی ڕۆژی جومعە:

1️⃣】خۆشۆردن و بۆن خۆشکردن:

پێغەمبەر ﷺ دەفەرموێت:(ئەگەر پیاوێک ڕۆژی جومعە خۆی بشوات،وە خۆی پاک بکاتەوە بە گوێرەی توانا،وە چەوری و ڕۆنێک بە کاربهێنێت بۆ پرچ و ڕیشی،یان بۆنێکی خۆش لەخۆی بدات لەوەی هەیەتی،پاشان دەرچێت و دوو کەس لێک نەکات،پاشان نوێژ بکات لە مزگەوت لەوەی بۆی نوسراوە،پاشان گوێ بگرێت کاتێک کە وتارخوێن وتار دەدات،ئیللا خوای گەورە لێی خۆش دەبێت لەوەی کردویەتی لە نێوان ئەو جومعەیەو جومعەی ڕابردوی).📚[صحيح البخاري]

ــــــ ❁ ❁ــــــ❁ ❁ ــــــــ

2️⃣】لەبەر کردنی جوانترین پۆشاک:

پێغەمبەر ﷺ دەفەرموێت:(لەسەر کەسێکتانە ئەگەر هەیبوو با دوو پۆشاکی هەبێت یەکیان بۆ جومعە ئەوی تر بۆ ئیشکردنەکەی).📚صححه العلامة الألباني في مشكاة المصابيح.

ــــــ ❁ ❁ــــــ❁ ❁ ــــــــ

3️⃣】 سیواک کردن:

پێغەمبەر ﷺ دەفەرموێت:(خۆشۆردنی ڕۆژی جومعە پێویستە لەسەر هەموو کەسێکی پاڵغبوو،وە سیواک کردن،وە بۆنی خۆش بەکاربهێنێت لەوەی توانای هەیە و هەیەتی).📚[صحيح مسلم، 846/7].

ــــــ ❁ ❁ــــــ❁ ❁ ــــــــ

4️⃣】زوو هاتنە مزگەوت:

پێغەمبەر ﷺ دەفەرموێت:(هەر کەسێک ڕۆژی جومعە خۆی بشوات خۆشۆردنی لەشگرانی،پاشان چوو بۆ مزگەوت وەک ئەوە وایە وشترێکی کردبێتە خێر،وە هەر کەسێک لە کاتی دوەم(سەعاتی دوەم)بچێت بۆ مزگەوت وەک ئەوە وایە مانگایەکی کردبێتە خێر،وە هەر کەسێک لە کاتی سێیەم بچێتە مزگەوت وەک ئەوە وایە بەرانێکی کردبێتە خێر،وە هەر کەسێک لە کاتی چوارەم بچێتە مزگەوت وەک ئەوە وایە مریشکێکی کردبێتە خێر،وە هەر کەسێک لە کاتی پێنجەم بچێتە مزگەوت وەک ئەوە وایە هێلکەیەکی کردبێتە خێر،وە ئەگەر وتارخوێن هاتە ژورەوە،ئەوا فریشتەکان ئامادە دەبن گوێ لە ذیکر دەگرن.)📚[صحيح البخاري، 881]

ــــــ ❁ ❁ــــــ❁ ❁ ــــــــ

5️⃣】جیاوازی و تەفرەقە نەکردنە نێوان دوو کەس:

لە جابری کوڕی عبداللەوە:
پیاوێک هاتە مزگەوتەوە ڕۆژی جومعە،وە پێغەمبەر
ﷺ وتاری دەدا،پیاوەکە بەسەر خەڵکەکە بازی دەدا و دەهاتە پێشەوە،پێغەمبەر ﷺ پێیفەرموو:
(دانیشە بەڕاستی ئەزێتی نوێژخوێنانت دا،وە درەنگ هاتیت بۆ مزگەوت).قال العلامة الألباني : "صحيح"

📚[ صحيح ابن ماجة ]

ــــــ ❁ ❁ــــــ❁ ❁ ــــــــ

6️⃣】خوێندنی سوڕەتی الكهف لە ڕۆژی جومعە:

پێغەمبەر ﷺ دەفەرموێت:(هەر کەسێک سوڕەتی الكهف بخوێنێت لە ڕۆژی جومعە،ئەوا خوای گەورە تیشکێکی بۆ دادەگیرسێنێت لە نێوان خۆی و نێوان ماڵە کۆنەکە(مەککە).📚صحيح الجامع📚

ــــــ ❁ ❁ــــــ❁ ❁ ــــــــ

7️⃣】زۆر دوعاکردن و پشکنین و بەدواداچون بۆ کات و سەعاتی وەڵامدانەوەی دوعا:

پێغەمبەر ﷺ دەفەرموێت:(ڕۆژی جومعە دوازدە سەعاتە،هیچ بەندەیەکی موسوڵمان نیە داوا لە خوای گەورە بکات بۆ هەر شتێک،ئیللا خوای گەورە پێی دەبەخشێت،بۆیە کۆتا سەعاتی جومعە دوای عەسرە لەدوای بگەڕێن و دوعابکەن)📚 [صحيح أبي داود: 1048].

وە پێغەمبەر ﷺ دەفەرموێت:(بگەڕێن بە دوای ئەو سەعاتەی ڕۆژی جومعە کە دوعای تێدا قەبوڵە دوای عەسر تا ڕۆژ ئاوابون)📚[ صحيـح الترمـذي: 489 ].
ــــــــــــــــــــ
🔷شێخ ئەلبانی رحمه الله دەفەرموێت:
وە ئیتتیفاقی صەحابە لە وەرگیرانی دوعا لەسەر ئەوەیە کە کۆتا سەعاتی ڕۆژی جومعەیە،بۆیە دروست نیە کە موخالەفەیان بکەین.📚[صحيـح الترغيـب 1-441].

ــــــ ❁ ❁ــــــ❁ ❁ ــــــــ

8️⃣ 】زۆر صەڵاواتدان لەسەر پێغەمبەر ﷺ:

پێغەمبەر ﷺ دەفەرموێت:(ئەگەر ڕۆژی جومعە و شەوی جومعە بوو ئەوا صەڵاواتم زۆر لەسەر لێبدەن).📚 صححه الالباني 📚

ــــــ ❁ ❁ــــــ❁ ❁ ــــــــ

9️⃣】چۆنیەتی گەیشتن بە نوێژی جومعە:

پێغەمبەر ﷺ دەفەرموێت:(ئەگەر هاتن بۆ نوێژ وە ئێمە لە سوجدەدا بوین ئەوا ئێوەش سوجدە بەرن،وە ئەو ڕکعاتە حسێب مەکەن،
وە هەر کەسێک بە ڕکعاتێک ڕاگەیشت(بە ڕکوعی ئیمام)،ئەوا بە نوێژەکە ڕاگەیشتوە).
📚قال الشيخ الألباني : ( صحيح ) انظر حديث رقم : 468 في صحيح الجامع 📚.
ــــــــــــــــــــ
🔷پرسیارکرا لە شێخ صالح بن فوزان:سەبارەت بەوانەی کە دێن بۆ جومعە و ئیمام لە رکعاتی یەکەمی نوێژی جومعەیە،ئایا بە جومعە گەیشتوە و بۆی حسێبە؟
وەڵامی دایەوە حفظه الله:
بەڵێ،هەتاوەکو ئەگەر هاتو لە ڕکعاتی دوەمیش هات،پێش ئەوەی ئیمام لە ڕکوع سەری بەرز بکاتەوە،ئەوا دەچێتە ناو نوێژەکە پێش ئەوەی ئیمام سەری بەرز بکاتەوە لە ڕکعاتی دوەم،بەو شێوەیە بە نوێژی جومعە گەیشتوە،پاشان ڕکعاتێکی تری لەگەڵ دەکات دوای سەلام دانەوەی ئیمام.
سەرچاوە:لە دەنگیەکی شێخ وەرگیراوە.
ــــــــــــــــــــ
🔷وە ئەگەر کەسێک هاتە جومعەو ئیمام لە ڕکوعی ڕکعاتی دوەم هەڵسابەوە بۆنمونە لە تەشەهود بوو،

ئەوا کەسەکە دەچێتە ناو نوێژەکەوە کە ئیمام سەلامی دایەوە،ئەو کەسە هەڵدەستێتەوەو نوێژی نیوەڕۆ چوار ڕکعات دەکات چونکە بە هیچ کام لە دوو ڕکعاتەکەی جومعە ڕانەگەیشتوە بۆیە نوێژی نیوەڕۆ دەکات.
1
🔷وە ئەگەر موسافیربوو وە چوە مزگەوتێک بە هیچ کام لە دوڕکعاتەکەی جومعە ڕانەگەیشت و لە تەشەهود بون ئەوا ئەو هەڵدەستێتەوەو دوڕکعات نوێژی نیوەڕۆ دەکات چونکە ئەو موسافیرەو نوێژی نیوەڕۆ لەسەر ئەو واجبە دوو ڕکعات بکات.

سەرچاوە:لە فەتوایەکی شێخ ابن عوثەیمین وەرگراوە سلسلة لقاءات الباب المفتوح > لقاء الباب المفتوح [60].

ــــــ ❁ ❁ــــــ❁ ❁ ــــــــ
This media is not supported in your browser
VIEW IN TELEGRAM
هەر گیز ئازاری دایکت مەدە هیچ شتێك نیە هێندەی فرمێسکی چاوەکانی دایکت ئازار بەخش بێت
This media is not supported in your browser
VIEW IN TELEGRAM
شيئان يحرماننا السعادة:
العيش في الماضي، ومراقبة الاخرين.

دوو شت بێ بەشمان دەکات لە ئاسودەیی:
لە ڕابردوودا بژی، چاودێری کردنی ئەوانی تر.
سبحان الله
ئەوەندەۍ گوێمان لە #مەرگۍۦگەنجان دەبێت
نیو هێندە گوێبیستۍ مردنۍ بەتەمەنەڪان نین ..

بگەڕێنەوە پێش گەڕانەوە 🥺

"بابان لوقمان"
This media is not supported in your browser
VIEW IN TELEGRAM
This media is not supported in your browser
VIEW IN TELEGRAM
مــٶلــم ٲنــكــ لاتــعــرفــ مــاذا بــك ســوی ٲنــكــ مــنــزعــج مــن شــیءتــعــجــز عــن وصــفــه

بــەئــازارە کــەوا تــۆ نــەزانــی چــیــتــە جــگــەی لــەوەی کــەتــۆ پــەرێــشــان و بــێــتــاقــەتــی لــەشــتــێــکــ نــاتــوانــیــت لــەبــارەیــەوە بــاســی بــکــەیــت
This media is not supported in your browser
VIEW IN TELEGRAM
مەرجەکانی تەماشا کردنی ئافرەت بەمەبەستی مارەکردنی
.
پرسیار:ئایا مەرجەکانی تەماشا کردنی ئافرەت بەمەبەستی مارەکردنی کامانەن؟
.
زاناى پایەبەرز شێخ (محمد بن صالح العثیمین - رحمه الله-) لە وەڵامى ئەم پرسیارەدا دەڵێ : مەرجەکانى تەماشا کردنی ئافرەت بەمەبەستی مارەکردنی بریتین لە :

یەکەم : نابێ خەڵوەتی تێدا بێت ، واتە: دروست نی یە کوڕ و کچ پێکەوە و بەتەنها بن لەجێگایەکدا و تەماشای یەک بکەن بێ ئەوەی کەسی سێیەمیان لەگەڵ بێت.

دووەم : پێویستە ئەو تەماشاکردنە بەشەهوەت و ئارەزەوەوە نەبێت ،خۆ ئەگەر بەئارەزووەوە بوو ئەوا حەرامە ؛ چونکە مەبەست لەتەماشا کردنەکە زانینی چۆنیەتیەتی یە نەک چێژ وەرگرتن .

سێیەم: گومانێکی زۆری هەبێت وەڵامی کچەکە و کەس وکارەکەی ئەرێنێ دەبێت .

چوارەم: تەماشای ئەو جێگایانە بکات کەعادەتەن دەردەکەون.

پێنجەم: پێویستە بەتەواوی نیەتی ژن هێنانی هێنابێت ، نەک تەنها مەبەستی تەماشا کردنی کچی خەڵک بێت بێ ئەوەی نیەتێکی جدی هەبێت لەمارەکردنی ئەو کەسانەدا کەتەماشایان دەکات ، خۆ ئەگەر بەو شێوەیه نەبوو ئەوا تەماشاکردنەکەی دروست نی یە .

شەشەم : نابێت ئافرەتەکە خۆی بڕازێنێتەوە و بۆنی خۆش لەخۆی بدات و چاوی بڕێژێت وجگە لەمانەش لەجوانکاریەکان ؛ چونکە مەبەست لێی جوت بوون نی یە لەگەڵی تاوەکو خۆی جوان بکات وبەڕووتی دەردەکەوێت ، ئا ئەمە ئافرەت لەگەڵ مێردی خۆیدا دەیکات تاوەکو دڵی ڕاکێشێت بۆ جیماع کردن لەگەڵی ، وەهەروەها ئەم کارە هۆکارە بۆ فیتنە ، وئەسڵ وایە حەرامە ، دواتر ئەم کارە بە زیان بەسەری دا دەشکێتەوە ؛ چونکە گەر ئەو خۆ ڕازاندنەوەیە بووە هۆکاری ئەوەی ئەو پیاوە مارەی بکات ودواتر بۆی دەرکەوێت بەو شێوەیه نی یە کە ئەم یەکەم جار بینیوەیەتی ئەوا هەڵوێستی بەرانبەری دەگۆڕێت .

الشرح الممتع : ۱۲ / ۲۳ . ابن عثیمین.
🍂
This media is not supported in your browser
VIEW IN TELEGRAM
"تڪایە تڪایە"

گاڵتە بەکەسی گوناهکار مەکە ،
جیاوازی تۆ و ئەو تەنها "ئاشکرابوونێکە" و هیچی تر ،
سوپاسی خوا بکە #نهێنی_داپۆشیویت !..
------------
"ڕاز 💚"