ووتـەیۍ زێڕیـن..!🩵
7.17K subscribers
3.8K photos
766 videos
18 files
78 links
بۆ ڕیکلام و پێشنیار چات بنێرن
𝙊𝙬𝙣𝙚𝙧 : @sharifym
Download Telegram
This media is not supported in your browser
VIEW IN TELEGRAM
#ئەو_نیوەڕۆۍ_پێغەمبەر_ﷺ_هیچ_نەبوو_بیخوات .!

دوا نیوەڕۆیە پێغەمبەر ﷺ "هەموو ماڵەڪان" گەڕا هیچ نەبوو بیخوات هاتە دەرەوە لە برسا چوو بۆ مزگەوت ،
ئیمامۍ ٲبوبڪر هات
پێغەمبەر ﷺ فەرمووۍ تۆ بۆ لەم نیوەڕۆ گەرمە لەدەرەوەۍ
فەرمووۍ ئەوەۍ تۆۍ هێناوەتە دەرەوە بەخوا منیش هەر ئەوە هێناومیەتە دەرەوە لە برسا ، پاشان ئیمامۍ عمر هات ئەویش لە برسا هاتۆتە دەرەوە ..

پێغەمبەر ﷺ فەرمووۍ ئێستا با سەردانۍ ٲبوو هیثم ڪوڕۍ التیهان بڪەین ، خاوەنۍ باخێڪۍ خورما و ئاو و ڪانیاوۍ سازگارۍ تێدا بوو

ڕۆشتن لە دەرگایان دا و خێزانەڪەۍ پێشوازۍ لێڪردن
بەپەلە چوو بۆلاۍ ٲبو الهيثم لەسەر دارخورماڪان بوو ڪاتۍ پێگەیشتنۍ خورما بوو ، گووتۍ وەرە خوارەوە #هیچ_ڕۆژێڪ_لە_ژیانتدا_خۆشۍ وا ڕووی تێنەڪردوویت ئەزانۍ کۍٚ هاتۆتە میوانت ؟
پێغەمبەر ﷺ هاتووە

خێرا هاتە خوارەوە چوو باوەشۍ ڪرد بە پێغەمبەر ﷺ
بەخێرهاتنۍ ڪردن ، ڕۆشت لە باشترین خورماۍ بۆ هێنان
ئاوۍ ڪانۍ سازگارۍ بۆ هێنان ، خواردیان و تەواو بوون

پێغەمبەر ﷺ فەرمووۍ سوێند بە ڪەسەۍ گیانی منۍ بەدەستە
ئەمە لەو نیعەتانەیە خودا لێپرسینەوەتان لەگەڵ دەڪات لەسەرۍ لە قیامەت
"ئاوۍ سازگار ،خورماۍ شیرین ، سێبەرۍ فێنڪ"
هاوار بۆ حاڵۍ ئێمە بێئاگا لە نیعمەتەڪانۍ پەروەردارمان

خوداۍ پەروەردگار دەفەرمووێت
وَإِن تَعُدُّوا نِعْمَتَ اللَّهِ لَا تُحْصُوهَا
هەرچی نیعمەتی دینی و دونیایی هەیە بەسەرمانەوە بیگەڕێنەوە لای خوای میهرەبان،
نیعمەتەکانیش بۆ ئەوە نیە فەخر و شانازی پێوە بکەین و لە خۆباییمان بکات،
بۆ ئەوەی عیبادەتی شوکر و سوپاسگوزاری خوای گەورەمان بۆ زیاد بکات ..
النحل 18

تەنها بیر لەوە بڪەوە لە ڪام نیعمەتداۍ ئەم پۆستە دەخوێنیتەوە ..!
---------------
"ڕازۍ دڵـم"
1
This media is not supported in your browser
VIEW IN TELEGRAM
السلام علیڪم ورحمة الله وبراڪاتە

خوداۍ پەروەردگار لە بارەۍ مانگۍ ڕەمەزان دەفەرمووێت

شَهْرُ رَمَضَانَ الَّذِي أُنزِلَ فِيهِ الْقُرْآنُ هُدًى لِّلنَّاسِ
مانگی ڕه‌مه‌زان (ئه‌و مانگه‌یه‌) كه قورئانی تیادا هاتۆته خواره‌وه‌، له‌كاتێكدا ئه‌م قورئانه ڕێنموویی به‌خشه به خه‌ڵكی و به‌ڵگه‌ی زۆری تیادایه‌ ... البقرة ۱٨٥

وە پێغەمبەرۍ خودا ﷺ فەرموویەتۍ
هەرڪەسێڪ ڕۆژووۍ مانگۍ ڕەمەزان بگرێت بەمەرجێڪ بڕواۍ بە فەرزێتۍ هەبێت و چاوەڕێۍ پاداشت بڪات ، ئەوە خودا لەهەموو تاوانەڪانۍ خۆش دەبێت
ٲخرجە البخاری ومسلم

الحمدلله گەیشتووین بە مانگۍ پڕ ڕەحمەت و لێخۆشبوون ڪە "مانگۍ ڕەمەزانە"

پێویست دەڪات لەم مانگەدا ڪە شەیتانەڪان ڪۆت و زنجیرن ،خۆمان لە "ڪۆت و زنجیرۍ شەیتان و نەفسمان" ڕزگار بڪەین و بگەڕێینەوە

داواڪارم لەخودا بەخێر و ڕەحمەت بگەینە ئەو مانگە و بە باشۍ بەڕێۍ بڪەین و جێگاۍ ڕەزامەندۍ خودامان بێت

لە هەڵەو ڪەم وڪورتۍ یەڪترۍ خۆش ببن بە ئومێدۍ ئەوەۍ خودا لە هەڵەو تاوان خۆش ببێت و پاڪ ببینەوە

وآخر دعوانا ٲن الحمدلله رب العالمین

بابان لوقمان"
#سبحان_الله

پێغەمبەر ﷺ فەرموویەتۍ "
خواۍ گەورە لەگەڵ هەموو ڕۆژوو شکاندنێکدا کەسانێک لەئاگر ڕزاردەکات وەئەمە بۆهەموو شەوێکە"
------------------
صحیح الجامع ۲۱٦٦

بابان لوقمان
خۆزگە ڪچێڪم هەبووایە
هیچ نەبۍٚ ڪچەڪان دەگرین بۆ دایڪ و باوڪیان

ڪوڕەڪان بێ وەفان ،
دوو ڪوڕم هەیە #بۍٚ_دایڪ گەورەم ڪردن
ژنم بۆ هێنان ، لە پێناو ئەوان ژنم نەهێنا
ماوەۍ پێنچ ساڵە لەم زیندانەم
ڪەسیان نەهاتوون بڵێن حاڵت چۆنە

"کوڕ بەڪەڵڪ نایە" و: پیاوێڪ لە خانەۍ بەساڵاچووان"
هەڵبەت هەموو ڪوڕەڪان نا
ئەو ڪەسانەۍ ڕێز و قەدرۍ دایڪ وباوڪ نازانن

هەر بۆیە پێغەمبەرمان ﷺ فەرموویەتی :
ڕقتان لە #کچان نەبێت
چونکە ئەوان دڵخۆشکەر وبەنرخن"
الألباني 7/ 628
------------------
بابان لوقمان"
This media is not supported in your browser
VIEW IN TELEGRAM
ئەوانەی دوێنێ فێری گەشبینی کردین 😀
ئەمڕۆ فێری ڕەشبینیمان ئەکەن 😑
This media is not supported in your browser
VIEW IN TELEGRAM
ابن القيم - رحمه الله - دەڵێت :-

ومن كانت شيمته التوبة والاستغفار، فقد هُدي لأعظم الشيم.

ھه‌ركه‌سێك ڕه‌وشت و هه‌ڵسوكه‌وتی گه‌ڕانه‌وه‌ بۆلای خوا و داوای لێخۆشبوون کردن بێت، ئه‌وا به‌ڕاستی هیدایه‌تدراوه‌ بۆ گه‌وره‌ترین ڕه‌و‌شت.

[ إغاثة اللهفان ].
This media is not supported in your browser
VIEW IN TELEGRAM
This media is not supported in your browser
VIEW IN TELEGRAM
This media is not supported in your browser
VIEW IN TELEGRAM
پێشەوا ابن رجب رحمە اللە دەفەرمووێت:
"باشترین چاکە ئەوەیە کە کەسێکی نەزان فێر بکەیت ،یان بێ ئاگایەك بەئاگابهێنیەوە ".
📚[مجموع الرسائل 186/1].
پێغەمبەرۍ خودا ﷺ فەرموویەتۍ
اتَّقُوا النَّارَ ولو بِشِقِّ تَمْرَةٍ
واتە: خۆتان بپارێزن لەئاگر ئەگەر بەپارچەخورمایەکیش بێت
-------------------
صحیح البخارۍ ٦٥٤۰

تایبەت بۆ ئەم مانگە
This media is not supported in your browser
VIEW IN TELEGRAM
حوکمی_دانی_سەرفیترە_بەپارە

ئیمامی شافیعی (ڕەحمەتی خوای لێبێت) دەفەرمووێت:

دەرکردنی بەهای سەرفیترە بەپارە جێگەی_ناگرێتەوە (قەبوڵ ناکرێت).

[المجموع:110/6 - الأم:72/2]

ئیمامی نەوەوی (ڕەحمەتی خوای لێبێت) دەفەرمووێت:

سەرجەم فوقەها دەرکردنی بەهای سەرفیترەیان بەپارە بەدروست_نەزانیوە.
Anas Malik

[شرح مسلم:60/7]