بەرهەمەکانی حاتەم مەرزەنگ
86 subscribers
1.03K photos
277 videos
49 files
532 links
کاناڵی شێعر و بەرهەمەکانی : #حاتەم_مەرزەنگ

🔴( دەنگ و فیلم )🔴
🎼شاعیر ،
📚 نووسەر ،
موفەسیری شیعری کلاسیکی هاوچەرخ
کارناسی باڵای یاسا(فەوقی لیسانسی حقوق)


لینک دعوت @httpshatammarzang


Admin:🆔 @Hatammarzang
Download Telegram
Forwarded from بەرهەمەکانی حاتەم مەرزەنگ (حاتەم مەرزەنگ)
دیسان بۆکانی گرت ماتەم
دیسان تووشی ئەو نەهاتەم
دیسان مەلێ گلا، پێکرا
بەرگی غەم لە بەر شار کرا
دیسان سەغیر کەوت تارێ
دیسان تازێبار بوو شارێ
دیسان لە مەیدانی هونەر
شاسوارێ باڵی بوون پەڕپەڕ
غەم،ژان،دەرد،پەژارە وئازار
دایانپۆشی دیمەنی شار
بگری بۆکان، بۆکان بگری
حەقە بەرۆکان دابدڕی
ناڵەشکێنە ئاگات لێیە
میوانی داوێنت کێیە
قالەمەڕە و زیرەک لاتن
بە سەر فەرازێوە هاتن
دیسان هونەرمەندێک گەورە
پاڵەوانێکی ئەم دەورە
بە بای نگریسی دژە ژین
ساردەوە بوو لەشی بێ تین
مەزراب و نۆتی پڕ ئەوین
بێ ناز کەوتوو ون سەر نەوین
کێ تار بلاوێنێتەوە
کێ بەرد بتاوێنێتەوە
کێ لە هیجری بەهار بڵێ؟
کێ لە فیراقی یار بڵێ؟
کێ باس کا لە هەواری چۆڵ؟
لە کێو لە دەشت،لە لاپێ و دۆڵ
کێ کۆڕی دڵداران خۆش کا؟
کێ شەڕابی ئەوین نۆش کا؟
ئەیوبی هونەرمەندم ڕۆ
مۆسیقارەکەی ڕەندم ڕۆ

حاتەم