خۆشە سەربەست بێ وڵاتم داگەڕێینە داوەتێ
ئەی خودا کەنگێ بڵێن کورد مافی خۆیان داوەتێ
قارەمانانی وڵاتم سوور خەڵاتن سوور خەڵات
ئەی خودا کەنگێ ببینم خۆری بەختی کورد هەڵات
کیژو لاوانی وڵاتم شوکری خوا بوون خوێندەوار
وەختی هاتۆ باعیلاج کەین دەردی کۆنی کوردەوار
هەڵکەنن بنجاغ و ڕیشەی کوردی زۆڵی گەل فرۆش
مەستی و ڕندی پێدەوێ ڕێ بادە نۆش بن بادە نۆش
خێرو بێری خاکی مەوتەن بۆ دژی داگیر کەرە
ئەسڵەحەی زانست گەرەک دەی کوردە کاتە ڕاپەڕە
کیژو لاوی خوێندەوار حاتەم ئەگەر مرد و نەما
ڕۆژی ئازادی لە دەوری گۆڕەکەم ساز کەن سەما.
30خەرمانانی 1404
hatam
سەراو

ئێرە سەراوە، ڕوگەی نیازە
بۆ من سەرمایەی شیعرو ئاوازە
لای من خۆشترین شوێنی دونیایە
جوانترین نەخش و نیگاری خوایە
ئاوی پیرۆزی کانی سەر چاوە
سەری حورمەتم زۆر بۆ داناوە
قەڕاوڵخانەی قەڵای پڕ سەنگەر
سەر دەگرێ لە حاند زاڵمی بەدفەڕ
هەرچەند باغاتی لە کەمی داوە
بەڵام هەر سەوزو جوانە ئەم ناوە
کێوی کۆخاباز پیلی باکووری
کەندەڵانە سوور دیوی باشووری
داوێنی دەشت و باغات و ئاوە
ئاری ئازیزان قیبلەم سەراوە
سەنەی هەزارو چوار سەدو چوارە
پێنجی ڕەزبەرە باغ جەستەی خوارە
حاتەم هێنایە سەر دەفتەر هەستی
چەندە بێزارە لە هەل پەرەستی.
5.7.1404
بۆکان حاتەم
بۆ من سەرمایەی شیعرو ئاوازە
لای من خۆشترین شوێنی دونیایە
جوانترین نەخش و نیگاری خوایە
ئاوی پیرۆزی کانی سەر چاوە
سەری حورمەتم زۆر بۆ داناوە
قەڕاوڵخانەی قەڵای پڕ سەنگەر
سەر دەگرێ لە حاند زاڵمی بەدفەڕ
هەرچەند باغاتی لە کەمی داوە
بەڵام هەر سەوزو جوانە ئەم ناوە
کێوی کۆخاباز پیلی باکووری
کەندەڵانە سوور دیوی باشووری
داوێنی دەشت و باغات و ئاوە
ئاری ئازیزان قیبلەم سەراوە
سەنەی هەزارو چوار سەدو چوارە
پێنجی ڕەزبەرە باغ جەستەی خوارە
حاتەم هێنایە سەر دەفتەر هەستی
چەندە بێزارە لە هەل پەرەستی.
5.7.1404
بۆکان حاتەم
بەرگێکی تر لە بیرەوەرێکانم
یەکێک لە خوشکەکانم نێوی سنۆبەرە،سنۆبەر بە تەمەن دووساڵ لە من تەمەنی بانترە،بە منداڵی هەمیشە کێشە و شەڕمان دەکرد،کەمتر دانوومان پێکەوە دەکوڵا،من بە ڕاستی چونکە منداڵی دوایی بنەماڵە بووم و لە مەدرەسەش زیرەک بووم خۆشەویستی باوان بووموو زۆر نازدار.
لە بیرمە هەموو ڕۆژێ ئەگەر لە مەدرەسە چەند بیستم نومرە لە دەرسەکان گرتبا بابم ئەوەندەی پووڵی دووتمەنی ئاسن دەدامێ، دوو تمەن یەگجار زۆر بوو، دووکانەکانی خاڵە ئەهەد،میرزاحەسەن، ئەحمەدی مام ڕەحمان،سەید جەعفەر،بابە عەلی،مەلا جوانە،نەنە نێرگس هەر جارێ یەکیان بگرە و هاتم،ڕۆژگارێگی خۆش،بێ غەم،بنەماڵەیەکی تەبا و ڕەبا و کۆک و پۆشتە،بابم پیاوێکی نەخوێندەوار بوو بەڵام ڕووناک بیر، چەند شیعرێکی سەعدی شیرازی لە بەر بوو، عاشقی خەیام بوو زۆربەی خەیامە کوردێکەی مامۆستا هەژاری لە بەر بوو و لێشی حاڵی بوو.
جا بۆیە لە ماڵی ئێمە جۆرە دێموکراسێک هەبوو،لە لای بابمان دەمانتوانی نەزەرو باوەڕی خۆمان دەربڕین،ماڵمان ئاوەدان و پڕ میوان بوو ،بابم دۆستانی پیاو ماقووڵی زۆری هەبوو،
دایکیشم ژنێکی ڕێک و پێکی خاوێنی کابانی بنەماڵە دار بوو، ئەوانە ببوونە هۆی ئاوەدانێکی زۆر لە ماڵماندا.
کێشەکانی من و سنۆبەری خوشکم.
لە بیرمە جارێک لە وەرزی هاویندا سنۆبەر کوتی قژت زۆر درێژ بۆتەوە بۆ نایەی بۆت کورت کەمەوە ،ئیزافەی کرد کە زۆر جوانی ئیسلاح دەکا بۆم.
حەوشەو حەساری گەورەمان هەبوو ئەلانیش هەر وایە، لە گۆشەیەک لە حەسارەکە بە دار و چڕپی دانگەیەکیان بۆ قەل و قاز ساز کردبوو، دانگەی قەل و قازیش زۆربەی کات جیقنەی زۆری تێدا دەبوو، نازانم لە بەر چی سنۆبەر کوتی وەرە دەچینە ئەو دانگەیە سەرت بۆ ئیسلاح دەکەم،منیش بێ سێ و دوو دەگەڵی چوومە دانگە قاز.
خوشکەکانم ئەوێ سەر دەم فەڕشیان دەکرد جا مقەستی زۆر تیژی فەرشیان هەمیشە هەبوو، سنۆبەر بە مقەستی فەڕش کەوتە گیانی سەرم لە پڕدا خرمەی لە قژم هەستاند فەورەن زانیم کار لە کار ترازاوە. تا من هاتم بڵێم ئەها سەقەتت کردم سنۆبەر قاقای کێشاو هەڵات،
خوشکەکانی دیکەم و کچانی دەرو جیران کە لەماڵی ئێمە فەڕشیان دەکرد هاتن لە دەوری دانگە قەل کۆ بوونەوە، هەر یەکەی شتێکیان دەگوت کە ئاواو ئاوا قەڵتی سەرم چاک کەنەوە نەخێر کار لەوە دانەبوو، سنۆبەر کارێکی نەکردبوو خۆشەوە بێ.
لە پڕ جەماعەت پێم پێکەنین، منیش وام ڕق هەستابوو جێوێکی زۆرم بە هەموویان دا. ئێوارێ بەرەو تاریکی بوو، ئەوجار کوتیان کاکە تازە کارێکە کراوە ئەتۆ هەستە لەو دانگەیە وەرە دەرێ برالە ئەو نێو جیقنەیە پیسە، من مانم گرت گوتم تا سەرم چاک نەکاتەوە نایەمە دەرێ.
ئەیامێکی زۆر لە دانگە قاز دامام، قەل و قاز بە بۆڵە بۆڵ و تۆپزی و پۆک و ناپۆک هاتنەوە دانگە،تا درەنگانی شەو لە گەڵ قەل و قازلە دانگە دا ڕامبوارد،واشم ڕق هەستابوو ئەگەر دەستم گەیبا سنۆبەر دەمخنکاند، سنۆبەر بۆ شەوێ لە ترسی من هەواری گوێزتبۆوە، نازانم چوو بۆ ماڵی خوشکم کە لە دێدا بوون یان ماڵی مامم چوو بوو.
باوەڕت بێ هێستاش نازانم چۆن و کەنگێ لە دانگە هاتوومە دەرێ بەڵام ئەوەم لە بیرە سەرم تاشرا و سنۆبەر ئەو دەردەی بە سەر هێنام،هێستا پتەر لە سی ساڵ بە سەر ئەم ڕووداوە تێپەڕیوە.
کە ئاوڕ دەدەمەوە بۆ ڕابردوو بە ڕاستی بە خۆم نێ دڵم پڕ دەبێ لە گریان و فرمێسکیش لە سەر ڕوومەتم شایی ساز دەکەن.
شیعری شاعیرێکم وەبیر هاتەوە کە نازانم نێوی شاعیرەکەی چێ.
دەڵێ#
بەسەر سامی لە سەر لوتکەی بڵیندی گەنجی وێستاوم
شریتی عومری ڕابردوو وەکوو خەو دێتە بەرچاوم.
8 ی ڕەزبەری 1404

لادە لەچکە شینەکەت، تۆ بی خودا و ئائینەکەت
بیخە ئەستۆم، تاڵی ئاۆریشمە قژە چین چینەکەت
جوانێ، تۆ بی پێشەوای سەرداری ڕێبازی شەرەف
بێڕەوە، نەیکەی بڕۆی کۆتاکە قارو قینەکەت
سەرنەوی بۆ پەرچەمم،بەندم بە بۆنەی پەرچەمت
گیان دەبەخشێ بۆنی سینگە پڕ گوڵ و پڕ تینەکەت
بۆ دەوای زامی دڵی شەیدام ئەوەندەم پێدەوێ
بێیە کۆڵانێ ببیسم مۆسیقای پەیوینەکەت
ئەی قەزای خۆت ودەم و لێوت لە سەدجامی شەڕاب
بێ بەڵا بن جام و پیاڵەن چاوەکەی بێ دینەکەت
کەی ڕەوایە ئەو هەموو نازو ئەداو جەورە گوڵم
چێ گوناهی عاشقە شێواوە دڵ بە برینەکەت
وا مەکە، حاتەم، لە تیری نازی جوانان دوور کەوە
دەتشکێنێ نازی زۆری دڵبەرە شیرینەکەت
9 ی ڕەزبەری 1403
حاتەم سەراو

Forwarded from بەرهەمەکانی حاتەم مەرزەنگ (حاتەم مەرزەنگ)
هیوای داهاتووی میللەتی کوردن
ئاواتە خوازم زاناو دانا بن
ئارەزوو مەندم نەمرم بوبینم
پسپۆر و لێزان زۆر بە توانا بن
ڕۆڵە بخوێنن با کوردی هەژار
نەبنە خۆراکی سەگەلی زۆردار
بخوێنن ڕۆڵە نەزانین ژارە
کورد بۆیە دیلە نەخوێندەوارە.
11 ی ڕەزبەری 1404
سەراو حاتەم مەرزەنگ
ئاواتە خوازم زاناو دانا بن
ئارەزوو مەندم نەمرم بوبینم
پسپۆر و لێزان زۆر بە توانا بن
ڕۆڵە بخوێنن با کوردی هەژار
نەبنە خۆراکی سەگەلی زۆردار
بخوێنن ڕۆڵە نەزانین ژارە
کورد بۆیە دیلە نەخوێندەوارە.
11 ی ڕەزبەری 1404
سەراو حاتەم مەرزەنگ