بەرهەمەکانی حاتەم مەرزەنگ
86 subscribers
1.03K photos
277 videos
49 files
532 links
کاناڵی شێعر و بەرهەمەکانی : #حاتەم_مەرزەنگ

🔴( دەنگ و فیلم )🔴
🎼شاعیر ،
📚 نووسەر ،
موفەسیری شیعری کلاسیکی هاوچەرخ
کارناسی باڵای یاسا(فەوقی لیسانسی حقوق)


لینک دعوت @httpshatammarzang


Admin:🆔 @Hatammarzang
Download Telegram
Forwarded from بەرهەمەکانی حاتەم مەرزەنگ (حاتەم مەرزەنگ)
لەو دوور دەستانە خۆرە تاو لێمان دەکا ماڵئاوایی
هەر دەڵێی دڵداری زیزە دەڕوا بە ناز لە خۆ بایی
هەر دوو لە خوێنی دڵ دەچن ڕژاونە نێو تەشتی زێرین
بیرەوەریم بۆ جێ دێڵن بۆ نێو شەوگاری تەنیایی
ئاخ چەن تاڵە لێک دابڕان،داد چەن سەختە دەردی دووری
وەک ئەو کاتەی دەستت بەردا کچی شۆخی گەڕی شایی
وای لە دەس ژانی سەبووری، ئۆف لە بەر فرمێسکی شەوگار
چەن گیان ئازارە دوا نیگای بێ وتە بۆ ماڵئاوایی.
12 ی خەرمانانی 1404
بۆکان حاتەم سەراوی
Forwarded from بەرهەمەکانی حاتەم مەرزەنگ (حاتەم مەرزەنگ)
تاجی شەرەفی یەگجار زیاترە
لە مرۆی پەستی،بێ شەرەفی دوون

لەو مرۆڤانەی گەلیان دەفرۆشن
دەبنە چاو ساغی دوژمنی مەلعون

ئەو مرۆڤانەی بۆ قولێ ئالیک
یان بۆ مستێ جۆ و چەن سکە ئاڵتوون

ڕاست دەبنە سەگی خوێڕی گورگە مێش
گەل دەبەن بەرەو نوقم و تێدا چوون.
hatam
17ی خەرمانانی 1404
خۆشە سەربەست بێ وڵاتم داگەڕێینە داوەتێ
ئەی خودا کەنگێ بڵێن کورد مافی خۆیان داوەتێ

قارەمانانی وڵاتم سوور خەڵاتن سوور خەڵات
ئەی خودا کەنگێ ببینم خۆری بەختی کورد هەڵات

کیژو لاوانی وڵاتم شوکری خوا بوون خوێندەوار
وەختی هاتۆ باعیلاج کەین دەردی کۆنی کوردەوار

هەڵکەنن بنجاغ و ڕیشەی کوردی زۆڵی گەل فرۆش
مەستی و ڕندی پێدەوێ ڕێ بادە نۆش بن بادە نۆش

خێرو بێری خاکی مەوتەن بۆ دژی داگیر کەرە
ئەسڵەحەی زانست گەرەک دەی کوردە کاتە ڕاپەڕە

کیژو لاوی خوێندەوار حاتەم ئەگەر مرد و نەما
ڕۆژی ئازادی لە دەوری گۆڕەکەم ساز کەن سەما.

30خەرمانانی 1404
hatam
سەراو