Forwarded from بەرهەمەکانی حاتەم مەرزەنگ (حاتەم مەرزەنگ)
بۆ کێوی قەڕاوڵخانەی سەر فەرازی سەراو.
قەڕاوڵخانەی خوێناوی
لە هەر کوێت دەڕوانم شیاوی
پەناگەی ڕۆژی تەنگانەی
بێزار لەو خولەی زەمانەی
هەزار سڵاو لە قامەتت
لە غیرەت و شەهامەتت
لە سەنگەرت لە گا بەردت
لە سەنگەر دارانی مەردت
لە ڕەوزت لە زەردو مات
لەو هەڵۆیەی کە دێنە لات
سڵاوم بۆ کونە دمدم
گۆلاوی دێنێ سەد زم زم
ئاخۆ تۆش وەک خۆم دڵپڕی؟
تۆش بێزار لە سەگی دڕی؟؟
بێزار لە سەی گورگە مێشی؟
وا کەلاک بۆ گورگ دەکێشی
تۆش لە نامەردان لە حیزان
لە شۆفاری خولە پیزان
لە چاوساغی گەزمەی دزێو
لە گوێزی ڕوو ڕەشی بێ نێو
وەک من پڕ لە ڕق و قینی
پێت خۆشە قەتی نەبینی
لێم ڕوونە تۆش وەک خۆمی وای
دژی مرۆڤی بێ وەفای
دژی مرۆی هەل پەرەستی
دژی گەل فرۆشی پەستی
بەڵێ مێژووی پڕ شانازیت
پڕ لە سەروەری و گیانبازیت
بۆی باس کردووم چەن دلێری
تۆ قەڵای کوڕانی شێری.
9ی خەرمانانی 1404
hatam سەراوی

لەو دوور دەستانە خۆرە تاو لێمان دەکا ماڵئاوایی
هەر دەڵێی دڵداری زیزە دەڕوا بە ناز لە خۆ بایی
هەر دوو لە خوێنی دڵ دەچن ڕژاونە نێو تەشتی زێرین
بیرەوەریم بۆ جێ دێڵن بۆ نێو شەوگاری تەنیایی
ئاخ چەن تاڵە لێک دابڕان،داد چەن سەختە دەردی دووری
وەک ئەو کاتەی دەستت بەردا کچی شۆخی گەڕی شایی
وای لە دەس ژانی سەبووری، ئۆف لە بەر فرمێسکی شەوگار
چەن گیان ئازارە دوا نیگای بێ وتە بۆ ماڵئاوایی.
12 ی خەرمانانی 1404
بۆکان حاتەم سەراوی
هەر دەڵێی دڵداری زیزە دەڕوا بە ناز لە خۆ بایی
هەر دوو لە خوێنی دڵ دەچن ڕژاونە نێو تەشتی زێرین
بیرەوەریم بۆ جێ دێڵن بۆ نێو شەوگاری تەنیایی
ئاخ چەن تاڵە لێک دابڕان،داد چەن سەختە دەردی دووری
وەک ئەو کاتەی دەستت بەردا کچی شۆخی گەڕی شایی
وای لە دەس ژانی سەبووری، ئۆف لە بەر فرمێسکی شەوگار
چەن گیان ئازارە دوا نیگای بێ وتە بۆ ماڵئاوایی.
12 ی خەرمانانی 1404
بۆکان حاتەم سەراوی
Forwarded from بەرهەمەکانی حاتەم مەرزەنگ (حاتەم مەرزەنگ)
تاجی شەرەفی یەگجار زیاترە
لە مرۆی پەستی،بێ شەرەفی دوون
لەو مرۆڤانەی گەلیان دەفرۆشن
دەبنە چاو ساغی دوژمنی مەلعون
ئەو مرۆڤانەی بۆ قولێ ئالیک
یان بۆ مستێ جۆ و چەن سکە ئاڵتوون
ڕاست دەبنە سەگی خوێڕی گورگە مێش
گەل دەبەن بەرەو نوقم و تێدا چوون.
hatam
17ی خەرمانانی 1404
لە مرۆی پەستی،بێ شەرەفی دوون
لەو مرۆڤانەی گەلیان دەفرۆشن
دەبنە چاو ساغی دوژمنی مەلعون
ئەو مرۆڤانەی بۆ قولێ ئالیک
یان بۆ مستێ جۆ و چەن سکە ئاڵتوون
ڕاست دەبنە سەگی خوێڕی گورگە مێش
گەل دەبەن بەرەو نوقم و تێدا چوون.
hatam
17ی خەرمانانی 1404
خۆشە سەربەست بێ وڵاتم داگەڕێینە داوەتێ
ئەی خودا کەنگێ بڵێن کورد مافی خۆیان داوەتێ
قارەمانانی وڵاتم سوور خەڵاتن سوور خەڵات
ئەی خودا کەنگێ ببینم خۆری بەختی کورد هەڵات
کیژو لاوانی وڵاتم شوکری خوا بوون خوێندەوار
وەختی هاتۆ باعیلاج کەین دەردی کۆنی کوردەوار
هەڵکەنن بنجاغ و ڕیشەی کوردی زۆڵی گەل فرۆش
مەستی و ڕندی پێدەوێ ڕێ بادە نۆش بن بادە نۆش
خێرو بێری خاکی مەوتەن بۆ دژی داگیر کەرە
ئەسڵەحەی زانست گەرەک دەی کوردە کاتە ڕاپەڕە
کیژو لاوی خوێندەوار حاتەم ئەگەر مرد و نەما
ڕۆژی ئازادی لە دەوری گۆڕەکەم ساز کەن سەما.
30خەرمانانی 1404
hatam
سەراو