Forwarded from بەرهەمەکانی حاتەم مەرزەنگ (حاتەم مەرزەنگ)
لە ساردی مەیل و گەرمی هیجری یارە
ئەگەر ناڵەی دڵم هەمسانی تارە
لە مێژ ساڵە دەناڵم بۆت بە قوربان
کەچی فەرمووتە هیچ وانێ شیعارە
شیعار جەرگمی بە جارێ داپڵۆخاند
دڵی شەیدام لە دووریت چەن هەژارە
کچێ بولبول لە کوێی وا کردۆ بۆ گوڵ
گوڵم هەر تۆ گوڵی بۆ و کۆڵەوارە
دەزانی چێ ئەزیزی خۆشەویستم؟
کوڕی کورد هەر بەشی ژێر شیرو دارە
بەژن سێدارەیو شیرن برۆی تۆ
وەرە بیدە لە دار ئەو بێ قەرارە
لە خوێنی حاتەم گەردنت خۆشو ئازاد
ویسالت گەر نەبێ هەر قەتڵە چارە.
بۆکان.
سێ شەممۆ 19ی اوت
28ی موردادی 1404
کاتژومێر 9و نیوی بەیانی
حاتەم سەراوی
ئەگەر ناڵەی دڵم هەمسانی تارە
لە مێژ ساڵە دەناڵم بۆت بە قوربان
کەچی فەرمووتە هیچ وانێ شیعارە
شیعار جەرگمی بە جارێ داپڵۆخاند
دڵی شەیدام لە دووریت چەن هەژارە
کچێ بولبول لە کوێی وا کردۆ بۆ گوڵ
گوڵم هەر تۆ گوڵی بۆ و کۆڵەوارە
دەزانی چێ ئەزیزی خۆشەویستم؟
کوڕی کورد هەر بەشی ژێر شیرو دارە
بەژن سێدارەیو شیرن برۆی تۆ
وەرە بیدە لە دار ئەو بێ قەرارە
لە خوێنی حاتەم گەردنت خۆشو ئازاد
ویسالت گەر نەبێ هەر قەتڵە چارە.
بۆکان.
سێ شەممۆ 19ی اوت
28ی موردادی 1404
کاتژومێر 9و نیوی بەیانی
حاتەم سەراوی
Forwarded from حاتەم مەرزەنگ
موهەندیس سڵاو دۆستی وەفادار
شانت هەڵدەگرێ پێت بڵێن خوێندکار
تاقیم کردنەوە گەلێ دۆستی زۆر
لە جەنگەی شادی و لە کاتی ناسۆر
تاقمێ وەک مێش شەیدای شیلە بوون
لە گەرمای متبەق وەک پشیلە بوون
دەستێکی زۆر کەم وەک جەنابعالی
خۆیان نیشان دا لە کاتی تاڵی
کاتی لێقەومان بوون بە هاواڵم
پشتیان گرتمو هاتنە پاڵم
وەک ئەرکە نێویان بێنم بۆ مێژوو
با پێی داچڵەکێن کێ دوو ڕوو بیژوون
یەکیان لوقمانەو ڕەحیم خانییە
خالس و موخلس دۆستی گیانییە
شۆرەت مستۆیە و کوڕ ئەزیز مستۆ
گەردوون تان و پۆی پیاوانە ڕستۆ
دووهەم کاک سەید نووح شاعیری دانا
ئەو ڕەسمی جوانی بۆ دۆستی دانا
سێهەم شاعیری تازەکار تەبباک
کارمەندی مەردو ڕەندو داوێن پاک
چوارەم جەنابی موهەندیس سابیر
بە تەمەن منداڵ، ئاقڵی ژیر و پیر
یاران بە ڕاسی من بەختەوەرم
کاتی لێقەومان دەستەی سەروەرم
بوونە کۆڵەکەی ماڵی ڕووخاوم
بوونە یاریدەی دەستی شکاوم
هیوا دەخوازم بێ غەم و ژان بن
دوور لە ناساغی و دەواو دەرمان بن.
وەک ڕێزو پێزانین بۆ دۆستە باشەکانم
29ی گەلاوێژی 1404 بۆکان
حاتەم
شانت هەڵدەگرێ پێت بڵێن خوێندکار
تاقیم کردنەوە گەلێ دۆستی زۆر
لە جەنگەی شادی و لە کاتی ناسۆر
تاقمێ وەک مێش شەیدای شیلە بوون
لە گەرمای متبەق وەک پشیلە بوون
دەستێکی زۆر کەم وەک جەنابعالی
خۆیان نیشان دا لە کاتی تاڵی
کاتی لێقەومان بوون بە هاواڵم
پشتیان گرتمو هاتنە پاڵم
وەک ئەرکە نێویان بێنم بۆ مێژوو
با پێی داچڵەکێن کێ دوو ڕوو بیژوون
یەکیان لوقمانەو ڕەحیم خانییە
خالس و موخلس دۆستی گیانییە
شۆرەت مستۆیە و کوڕ ئەزیز مستۆ
گەردوون تان و پۆی پیاوانە ڕستۆ
دووهەم کاک سەید نووح شاعیری دانا
ئەو ڕەسمی جوانی بۆ دۆستی دانا
سێهەم شاعیری تازەکار تەبباک
کارمەندی مەردو ڕەندو داوێن پاک
چوارەم جەنابی موهەندیس سابیر
بە تەمەن منداڵ، ئاقڵی ژیر و پیر
یاران بە ڕاسی من بەختەوەرم
کاتی لێقەومان دەستەی سەروەرم
بوونە کۆڵەکەی ماڵی ڕووخاوم
بوونە یاریدەی دەستی شکاوم
هیوا دەخوازم بێ غەم و ژان بن
دوور لە ناساغی و دەواو دەرمان بن.
وەک ڕێزو پێزانین بۆ دۆستە باشەکانم
29ی گەلاوێژی 1404 بۆکان
حاتەم
ویسکی لێوی تۆ گوڵم،چەن خۆشە بە پیاڵەی دەمت
ئەی هەزار خۆزگەم بەوەی دیلە بە داوی پەرچەمت
زۆر لەمێژە تەرکی مەیخانە و مەییم کردۆ کەچی
تۆم کە دیوە خۆشە مەستم کەی و ببمە هاودەمت
حوققەی زارت گوڵم ئابڕووی بە شەکراوێ نەهێشت
ئەی هەزار مەیگێڕ و مەیخانە فیدای ویسکی دەمت
حاتەمت هێندە وەبەر تیری نیگای نازت مەدە
ڕۆژێ تێدای، ڕۆژێ قەهری،تا کەی ئەو مەیلەی کەمت؟
باش دەزانم دەورو بەر پڕ بۆ لە گەزمەی خێڵ فرۆش
ئاخ تەمەن دەیکرد وەفا، نەمرم ببووما مەحرەمت
ئەی کچی جوان و لەبارو شۆخی ئازادی لە کۆی؟
بێم و مەست مەست بم بە ئاوی پاکی سەر سینەو مەمت.
حاتە سەراوی 8ی خەرمانانی 1404
ئەی هەزار خۆزگەم بەوەی دیلە بە داوی پەرچەمت
زۆر لەمێژە تەرکی مەیخانە و مەییم کردۆ کەچی
تۆم کە دیوە خۆشە مەستم کەی و ببمە هاودەمت
حوققەی زارت گوڵم ئابڕووی بە شەکراوێ نەهێشت
ئەی هەزار مەیگێڕ و مەیخانە فیدای ویسکی دەمت
حاتەمت هێندە وەبەر تیری نیگای نازت مەدە
ڕۆژێ تێدای، ڕۆژێ قەهری،تا کەی ئەو مەیلەی کەمت؟
باش دەزانم دەورو بەر پڕ بۆ لە گەزمەی خێڵ فرۆش
ئاخ تەمەن دەیکرد وەفا، نەمرم ببووما مەحرەمت
ئەی کچی جوان و لەبارو شۆخی ئازادی لە کۆی؟
بێم و مەست مەست بم بە ئاوی پاکی سەر سینەو مەمت.
حاتە سەراوی 8ی خەرمانانی 1404
Forwarded from بەرهەمەکانی حاتەم مەرزەنگ (حاتەم مەرزەنگ)
بۆ کێوی قەڕاوڵخانەی سەر فەرازی سەراو.
قەڕاوڵخانەی خوێناوی
لە هەر کوێت دەڕوانم شیاوی
پەناگەی ڕۆژی تەنگانەی
بێزار لەو خولەی زەمانەی
هەزار سڵاو لە قامەتت
لە غیرەت و شەهامەتت
لە سەنگەرت لە گا بەردت
لە سەنگەر دارانی مەردت
لە ڕەوزت لە زەردو مات
لەو هەڵۆیەی کە دێنە لات
سڵاوم بۆ کونە دمدم
گۆلاوی دێنێ سەد زم زم
ئاخۆ تۆش وەک خۆم دڵپڕی؟
تۆش بێزار لە سەگی دڕی؟؟
بێزار لە سەی گورگە مێشی؟
وا کەلاک بۆ گورگ دەکێشی
تۆش لە نامەردان لە حیزان
لە شۆفاری خولە پیزان
لە چاوساغی گەزمەی دزێو
لە گوێزی ڕوو ڕەشی بێ نێو
وەک من پڕ لە ڕق و قینی
پێت خۆشە قەتی نەبینی
لێم ڕوونە تۆش وەک خۆمی وای
دژی مرۆڤی بێ وەفای
دژی مرۆی هەل پەرەستی
دژی گەل فرۆشی پەستی
بەڵێ مێژووی پڕ شانازیت
پڕ لە سەروەری و گیانبازیت
بۆی باس کردووم چەن دلێری
تۆ قەڵای کوڕانی شێری.
9ی خەرمانانی 1404
hatam سەراوی
قەڕاوڵخانەی خوێناوی
لە هەر کوێت دەڕوانم شیاوی
پەناگەی ڕۆژی تەنگانەی
بێزار لەو خولەی زەمانەی
هەزار سڵاو لە قامەتت
لە غیرەت و شەهامەتت
لە سەنگەرت لە گا بەردت
لە سەنگەر دارانی مەردت
لە ڕەوزت لە زەردو مات
لەو هەڵۆیەی کە دێنە لات
سڵاوم بۆ کونە دمدم
گۆلاوی دێنێ سەد زم زم
ئاخۆ تۆش وەک خۆم دڵپڕی؟
تۆش بێزار لە سەگی دڕی؟؟
بێزار لە سەی گورگە مێشی؟
وا کەلاک بۆ گورگ دەکێشی
تۆش لە نامەردان لە حیزان
لە شۆفاری خولە پیزان
لە چاوساغی گەزمەی دزێو
لە گوێزی ڕوو ڕەشی بێ نێو
وەک من پڕ لە ڕق و قینی
پێت خۆشە قەتی نەبینی
لێم ڕوونە تۆش وەک خۆمی وای
دژی مرۆڤی بێ وەفای
دژی مرۆی هەل پەرەستی
دژی گەل فرۆشی پەستی
بەڵێ مێژووی پڕ شانازیت
پڕ لە سەروەری و گیانبازیت
بۆی باس کردووم چەن دلێری
تۆ قەڵای کوڕانی شێری.
9ی خەرمانانی 1404
hatam سەراوی
Forwarded from بەرهەمەکانی حاتەم مەرزەنگ (حاتەم مەرزەنگ)
لەو دوور دەستانە خۆرە تاو لێمان دەکا ماڵئاوایی
هەر دەڵێی دڵداری زیزە دەڕوا بە ناز لە خۆ بایی
هەر دوو لە خوێنی دڵ دەچن ڕژاونە نێو تەشتی زێرین
بیرەوەریم بۆ جێ دێڵن بۆ نێو شەوگاری تەنیایی
ئاخ چەن تاڵە لێک دابڕان،داد چەن سەختە دەردی دووری
وەک ئەو کاتەی دەستت بەردا کچی شۆخی گەڕی شایی
وای لە دەس ژانی سەبووری، ئۆف لە بەر فرمێسکی شەوگار
چەن گیان ئازارە دوا نیگای بێ وتە بۆ ماڵئاوایی.
12 ی خەرمانانی 1404
بۆکان حاتەم سەراوی
هەر دەڵێی دڵداری زیزە دەڕوا بە ناز لە خۆ بایی
هەر دوو لە خوێنی دڵ دەچن ڕژاونە نێو تەشتی زێرین
بیرەوەریم بۆ جێ دێڵن بۆ نێو شەوگاری تەنیایی
ئاخ چەن تاڵە لێک دابڕان،داد چەن سەختە دەردی دووری
وەک ئەو کاتەی دەستت بەردا کچی شۆخی گەڕی شایی
وای لە دەس ژانی سەبووری، ئۆف لە بەر فرمێسکی شەوگار
چەن گیان ئازارە دوا نیگای بێ وتە بۆ ماڵئاوایی.
12 ی خەرمانانی 1404
بۆکان حاتەم سەراوی
Forwarded from بەرهەمەکانی حاتەم مەرزەنگ (حاتەم مەرزەنگ)
تاجی شەرەفی یەگجار زیاترە
لە مرۆی پەستی،بێ شەرەفی دوون
لەو مرۆڤانەی گەلیان دەفرۆشن
دەبنە چاو ساغی دوژمنی مەلعون
ئەو مرۆڤانەی بۆ قولێ ئالیک
یان بۆ مستێ جۆ و چەن سکە ئاڵتوون
ڕاست دەبنە سەگی خوێڕی گورگە مێش
گەل دەبەن بەرەو نوقم و تێدا چوون.
hatam
17ی خەرمانانی 1404
لە مرۆی پەستی،بێ شەرەفی دوون
لەو مرۆڤانەی گەلیان دەفرۆشن
دەبنە چاو ساغی دوژمنی مەلعون
ئەو مرۆڤانەی بۆ قولێ ئالیک
یان بۆ مستێ جۆ و چەن سکە ئاڵتوون
ڕاست دەبنە سەگی خوێڕی گورگە مێش
گەل دەبەن بەرەو نوقم و تێدا چوون.
hatam
17ی خەرمانانی 1404