بەرهەمەکانی حاتەم مەرزەنگ
86 subscribers
1.03K photos
277 videos
49 files
532 links
کاناڵی شێعر و بەرهەمەکانی : #حاتەم_مەرزەنگ

🔴( دەنگ و فیلم )🔴
🎼شاعیر ،
📚 نووسەر ،
موفەسیری شیعری کلاسیکی هاوچەرخ
کارناسی باڵای یاسا(فەوقی لیسانسی حقوق)


لینک دعوت @httpshatammarzang


Admin:🆔 @Hatammarzang
Download Telegram
شیعر و دەنگ حاتەم سەراوی
Forwarded from بەرهەمەکانی حاتەم مەرزەنگ (حاتەم مەرزەنگ)
لاپەڕەیەکی تر لە یادەکانی سەراو

گێڕانەوە و وەبیر هێنانەوەی ئەو بیرەوەرێ لە لایەن مامۆستای مەکتەب ،خانە نشین، کاک هووشەنگ شکووهپور
نووسینەوە و ڕێک خستن و شەرح و بەست.
حاتەم سەراوی.

درێژەی هەیە

جستانی ساڵی هەزارو سێسەدو پەنجاو سێیە،سەعات دەی بەیانی، گەڕەکی سەرێ، داوێن ئاشەکەی خاڵە ئەزیز شلشل،نێوان تەقتەقان یانی ماڵی مام برایم ڕەحمان گەشتی برایم کۆرمە و ئاشی ئاور و ئاسن ئاشی عەبە میرزا کە پێشتر ئاش ئاغا بۆ. بە رەو نێو گوند ئەوێ زەمان زۆر لە هێستا لێژتر بوو،لێژێکی توند. ئەوە هێستا وەستا ڕەحمانی بازیار و کوڕەکانی ئەو ناوەیان نەکردۆتە باغچە و پاوان و قۆرغیان نەکردۆ.
بە درێژایی هەزاران ساڵە و پشت بە پشت و نەوە لە دوای نەوە بۆ یەکتریان گێڕاوەتەوە کە قەت قەت ئاوی سەراو بە وەرزی سەرما تەنانەت زۆریش سارد نەیبەستۆ، قەتیش بە گەرما ئاوی سەراو گەرم نەبۆ.
بەڵێ بە غەیری جۆگەی ئاوی سەرچاوە سەرما کارێکی کردۆ کە سەهۆڵ بەندان وەهایە زەوی سیڕە و چیرەی دێ. هەر جۆگەی بەر ئاشەکەی خاڵە ئەزیز بۆ هەر لاێەک بپەڕێوە سەهۆڵبەندانە.
بەفرێکی قورس و بە تەوژم باریوە،دونیای داپۆشیوە،ویشکە سەرمایە،باب جێی ئەولاد ناکا لە ژێر کورسی.ئەو شەو هێند ساردە لە هۆڵ و تەویلاندا ماڵات کروشمەیان کردۆ، چوار پێ خزیونەتە نێو کادێن و کۆگا پەین و بەر دەرکی هۆڵ و متبەقان. باوەڕ ناکەم گورگیش وێرابێتیان لە کونیان بێنە دەرێ،سەختە بەندو تۆفە.
بابم دیگووت کە باوکی بۆی گێڕاوەتەوە: ساڵێکیان جستانەکەی هێندە سارد بۆ کە باڵندە و پەلەوەری کێوی لەو ناوە هەموو بەستبوویان.
بەڵێ سەرمای دۆ شەو ئەو سەهۆڵ بەندانەی سەراوی ساز کردۆ.
مەڕو ماڵات تاقەت کراون،کولاوکەی هۆڵ و تەویلان ئاخنراون. کابان لە نان بوونەتەوە، شۆرباوی دیزە ڕەشان لە سەر کڵی تندووران دەکوڵێن و بلوێر لێدەدەن،لە زۆر ماڵان کولەکە لە ڕۆندا قوڵتەی دێ،قایسی و ڕۆن و ساوار بازاریان گەرمە.
لاوان و پیاوانی سەراو لە گەڕەکی سەرێ کۆ بوونەتەوە،لە چوار لا مەیدانی خلیچکێن ئامادەیە.
منداڵان لە شەش و حەوت ساڵان بۆ سەرێ لە گەڕەکی سەرێن.
نۆبەیەک خلیچکێن بە ئەستەم وەبەر دەکەوێ،کوڕی زیرەکی دەوێ خۆی پێدادا.
هەڵبەت خۆ پێدادانی ناوێ. مەیدانەکە لێژەو وەک شووشەش بەستوویە،ئاوی سەرچاوەی سەراو ئەگەر لە جۆگەکە بێتە دەرێ دەبێتە یەک تەختە سەهۆڵ.
ئەوانەی زۆر لەو ڕۆژە و لەو مەیدانەدا وەبەر چاوم هاتن. لە لاوانی بەتەمەن.

سولەیمان بازیار، خالید بازیار، عەلی میرزاپوور،حەمەی سەیفە،ڕەسووڵی محەمەدی قادر،حەسەنی عەلی قادر،سولەیمانی مام عەلی،
برایمی مامە جوانە،ڕەشانی مامە جوانە،جەعفەری حاجی عەوڵا،تەهای خاڵە کاکلان،عەوڵای ڕەحمەتی،بایزی ڕەحمەتی،مەحموودی بیابانی،سەعدوونی ڕەحیم نیا و زۆری دیکە.

لاوانی کەم تەمەن.
هووشەنگ شکووهپور،لوقمانی برای،ڕەحیم کوکجلەو،ڕەحیم قەوامی،ئەبووی میرزا پوور،ئەسعەد مامە جوانە،وەک هەمیشە سەدیقی خاڵە ئەزیز،حەسەنی حەمەسێنی حەمەبەدری،عومەری نادر حەیتە،ناسری کەریم قورمیشی،عەزیزی مامە کەریم،عەزیز جوانمەردی و زۆری تر ،بە ڕاستی لە هەموو ڕەنگ و تەمەن و شکڵێکی لێ بوو.
درێژەی هەیە
Forwarded from بەرهەمەکانی حاتەم مەرزەنگ (حاتەم مەرزەنگ)
نیهادو کەژوان باپیرین
دوو منداڵی خوێن شیرین
شۆرەت مەولاییە مەتین
فوتبالیستە بە یەقین
ڕۆزا و ڕۆهام مامەین
دوور بن لە گریان و شین
یەسنا کچێکی جوانە
گوڵی نێو گوڵستانە
هانییە جوان و بازدارە
غونچەی دەمەو بەهارە
سۆژین عاقڵ و ژیرە
جوانە بێ زێرو لیرە
ئەی هەموو خوێندەوار بن
چقڵی چاوی زۆردار بن
پڕ بار و پڕ سێبەر بن
خاوەن خامەو سەروەر بن.
18 ی موردادی 1404
سەراو شەوی شەممۆ
حاتەم سەراوی