بەرهەمەکانی حاتەم مەرزەنگ
86 subscribers
1.03K photos
277 videos
49 files
532 links
کاناڵی شێعر و بەرهەمەکانی : #حاتەم_مەرزەنگ

🔴( دەنگ و فیلم )🔴
🎼شاعیر ،
📚 نووسەر ،
موفەسیری شیعری کلاسیکی هاوچەرخ
کارناسی باڵای یاسا(فەوقی لیسانسی حقوق)


لینک دعوت @httpshatammarzang


Admin:🆔 @Hatammarzang
Download Telegram
Forwarded from بەرهەمەکانی حاتەم مەرزەنگ (حاتەم مەرزەنگ)
کچە شیرینەکەم،ڕۆڵەم،زوو گەورە بووی زوو گەورە بووی
زوو تێکەڵ جەفای ژیان و ئازاری تاڵی دەورە بووی
پێم گوتبووی گەورە مەبە ژیان بێ ڕەحمە لاسارە
دەبێتە دوژمنی ڕەشت ئەوەی لات جێگەی هاوارە
پێم گوتبووی گەورە مەبە با دڵی جوانت گەرد نەگرێ
با غەرەزو بوغزو کینە قەت بە زەینتا ڕانەبری.
6 ی پووشپەڕی 1404
hatam saravi
Forwarded from بەرهەمەکانی حاتەم مەرزەنگ (حاتەم مەرزەنگ)
خوایە منداڵانی وەتەن بێ نازی دایک و باب نەکەی
ئەو پەپوولە بێ گەردانە تووشی تووش و عەزاب نەکەی
ڕۆهام و ئیحسان و ڕۆزا، ئایهان و عەسەل و مەهیا
دوور لە نیعمەتی دایک و باب گیرۆدەی تەب و تاب نەکەی
ئەوانە هیوای دوا ڕۆژن ، مەشعەل داری ڕێی ڕزگارین
بۆ تەفسیری وانەی کەسەر قەت ئەوانە خەتاب نەکەی.

21 ی پووشپەری 1404
بۆکان
حاتەم سەراوی