بەرهەمەکانی حاتەم مەرزەنگ
86 subscribers
1.03K photos
277 videos
49 files
532 links
کاناڵی شێعر و بەرهەمەکانی : #حاتەم_مەرزەنگ

🔴( دەنگ و فیلم )🔴
🎼شاعیر ،
📚 نووسەر ،
موفەسیری شیعری کلاسیکی هاوچەرخ
کارناسی باڵای یاسا(فەوقی لیسانسی حقوق)


لینک دعوت @httpshatammarzang


Admin:🆔 @Hatammarzang
Download Telegram
Forwarded from بەرهەمەکانی حاتەم مەرزەنگ (حاتەم مەرزەنگ)
مەهیا،جوان و نازەنینی
کچە کوردی خوێن شیرینی
مەرگت نەبینم
یا خوا ببی بە داری بەر
ببی بە پسپۆڕو سەروەر
جوانت ببینم
کیژی نازدار، خوێندەوار بە
ئیفتخاری کوردەوار بە
مەهیای تاقانە
قەت دەس لە خوێندن هەڵمەگرە
جەرگی نەزانی پێببرە
خوێندەوار جوانە.
4 ی پووشپەڕی 1404
hatam
Forwarded from بەرهەمەکانی حاتەم مەرزەنگ (حاتەم مەرزەنگ)
کچە شیرینەکەم،ڕۆڵەم،زوو گەورە بووی زوو گەورە بووی
زوو تێکەڵ جەفای ژیان و ئازاری تاڵی دەورە بووی
پێم گوتبووی گەورە مەبە ژیان بێ ڕەحمە لاسارە
دەبێتە دوژمنی ڕەشت ئەوەی لات جێگەی هاوارە
پێم گوتبووی گەورە مەبە با دڵی جوانت گەرد نەگرێ
با غەرەزو بوغزو کینە قەت بە زەینتا ڕانەبری.
6 ی پووشپەڕی 1404
hatam saravi