Forwarded from بەرهەمەکانی حاتەم مەرزەنگ (حاتەم مەرزەنگ)
چەندە شیرینی عەزیزم ئاخ کە جارێک هەڵکەوێ
زەردەخەندەی غونچەیی ڕوخت لە شەیدا درکەوێ
من کەسیرە و ڕوتو قوتی بەربەڕۆچکەی مێهری تۆم
چەندە موحتاجم لە خۆری ڕوت بگا پێم پەرتەوێ
ئاسمانی ژینی بێ ئەستێرەم تاکەیی پڕ هەور
دەی دەهەڵکە بای شەماڵێ تەمی دوری بابڕەوێ
مێهرو و ماه و ئافتاب و خەڵوەتێکو جامێ مەی
ئەی خودا تاکو نەمردوم هەر شەویکی هەڵکەوێ
من دەڵێم حاتەم ڕوتەب دڵ بەردە، لێو قەندە و نەرم
پێم بڵێ لەو شۆخە نامرده توخوا کەی چت دەوێ؟
ئەو دەڵێ ماچێ لە لێوی سیمتەنی ئاهو سیفەت
بۆ شەفای زامانی قوڵی ئەو دڵەم گەر دەستکەوێ
ئەقڵ دەڵێ: حاتەم بڕو دەستهەڵگرە ریسوا دەبی
ئەو دەڵێ ڕیسوایی گەنجە دەمهەوێ ئاخ کوا هەوێ؟
ئەقڵ دەڵێی هەرکەس تەریقی عیشقی گرت مەجنوون دەبێ
ئەو دەڵێی مەجنوون لە کۆی بە ڵۆمەی عالەم سەرنەوییە.
1ی جۆزەردانی 1404
جادەی بۆکان شیعرەکەم بداهە دانا و مانیسا خانم نووسێوە.
https://t.me/httpshatammarzang

مەرگی سەرچاوەی سەراو نیزیکە.
خەڵکی ئاوایی سەراو، ژن و پیاو،کیژو لاو،پیرو خاو،بە گشتی سەراو دۆستان و دانیشتوانی سەراو. وێڕای سڵاو،ژیانتان پڕ شادی و فەخرو گەورەیی.ژیانتان پڕ لە یەکڕەنگی و دوور لە دوو ڕوویی.
تکایە ئەم دەقە بە وردی بخوێننەوە.
زۆر بەداخەوە لە ساڵانی پێشوو دا نەزانین و بێ ئەزموون بوون و وەرنەگرتنی بیرو ڕای کارناسانی تایبەتمەند بە ئاو و سەرچاوەئاوێکان و چۆنێتی جوگرافی ناوچەکە لە بواری مەنبەعەکانی ئاوی ژێر زەوی، لەوەش خراپتر دەست تێوەردانی سەرە ڕۆیانەی تاقمی کارگێڕانی نێودێ لە سەرچاوەی ئاوی سەراو،وەک وێران کردنی هەر دوو حەوزە گەورەو حەوزە چکۆڵە و شێواندنی ڕێڕەوی کۆنی ئاوەکە وای کرد ئاوەکەی سەرچاوە زۆر بە داخەوە زۆری لە کەمی داوە.
لەو چەند ساڵەی دوایشدا هەڵکەندنی دەیان چاڵاو لە دەورو بەری سەرچاوەو و سەدان چاڵاو لە مەزرای سەراو ئاوە عەمبارەکانی ژێر زەویان ویشکاندۆ و ڕاستەو خۆ ئەم عەمبارە بەتاڵ بوانە ئاوەکەی سەرچاوە وەک هەژدیها هەڵدەلوشن. ئەگەر ئاوەکەمان نەمێنێ ئەوە بێ گومان سەراویش وێران و بەیتوون دەبێ.
خۆشەویستان،وەرزێران،مەڕداران، با هەموومان لە فکری ئاوەدانێکمان دابین و دەست لە چاڵاو لێدان هەڵگرین، ئەگەر پۆمپاژەکە بە حیساب و کیتاب بەڕێوە بچێ هیچ پێویست ناکا ئەم هەمۆ چاڵاوە بێ ئیزنە لێدرێ.
من وەک تاکێک کە سەراوم زۆر خۆش دەوێ لێرەوە ڕادەگەیەنم ئەگەر دەست لەو هەموو چاڵ لێدانانە هەڵنەگیرێ، وەک ئەرک و وەزیفەم لە ڕێگای یاساوە وەدوای ئەو گرینگە دەکەوم.
شیعرەکانم شاهیدیم بۆ دەدەن کە سەراو و خەڵکەکەیم خۆش دەوێ. دژی کەس نیمو کەسیش بە دژی خۆم نازانم.
14ی جۆزەردانی 1404
hatam سەراوی

❤1