بەرهەمەکانی حاتەم مەرزەنگ
86 subscribers
1.03K photos
277 videos
49 files
532 links
کاناڵی شێعر و بەرهەمەکانی : #حاتەم_مەرزەنگ

🔴( دەنگ و فیلم )🔴
🎼شاعیر ،
📚 نووسەر ،
موفەسیری شیعری کلاسیکی هاوچەرخ
کارناسی باڵای یاسا(فەوقی لیسانسی حقوق)


لینک دعوت @httpshatammarzang


Admin:🆔 @Hatammarzang
Download Telegram
جەفا بەسێتی ئیهمالی وەفا چەند؟
نە من بەردم،ئەدی جەورو جەفا چەند؟

هەتا کەی هەر بە کەیفی دوژمنی من؟
ڕق و قەهرت بە ئەمنی بێ نەوا چەند؟

خودایە بێ بەڵا کەی ئەو گوڵەی من
کەچی بۆ من بەڵا بوو،ئاخ بەڵا چەند؟

لە مێژە بۆ شەوێ دیدار دەناڵم
ئیتر بەسسە،ئەزیزی دڵ ڕیا چەند؟

ئەزیزم ماچی لێوی تۆم دەوایە
برینی ئەو دڵەی من بێ دەوا چەند؟

لە حەڵقەی عەشقی تۆدا من دەروێشم
لە مێژە خول دەخۆم گیانە سەما چەند؟

لە چاوم سەر دەکەن خوێناوی ناخم
بە سەرما دێنی ئەی دڵ ماجەرا چەند؟

دڵم ماڵی غەمە و عەیشم گرانە
سەفا خەونە لە لام،باسی سەفا چەند؟

گوڵم حاتەم لە سوێت شێواوە حاڵی
ئەتۆی ئەفسونگەر ئاوا ناتەبا چەند؟؟

31 ی گوڵانی 1404
حاتەم سەراوی
Forwarded from بەرهەمەکانی حاتەم مەرزەنگ (حاتەم مەرزەنگ)
چەندە شیرینی عەزیزم ئاخ کە جارێک هەڵکەوێ
زەردەخەندەی غونچەیی ڕوخت لە شەیدا درکەوێ
من کەسیرە و ڕوتو قوتی بەربەڕۆچکەی مێهری تۆم
چەندە موحتاجم لە خۆری ڕوت بگا پێم پەرتەوێ
ئاسمانی ژینی بێ ئەستێرەم تاکەیی پڕ هەور
دەی دەهەڵکە بای شەماڵێ تەمی دوری بابڕەوێ
مێهرو و ماه و ئافتاب و خەڵوەتێکو جامێ مەی
ئەی خودا تاکو نەمردوم هەر شەویکی هەڵکەوێ
من دەڵێم حاتەم ڕوتەب دڵ بەردە، لێو قەندە و نەرم
پێم بڵێ لەو شۆخە نامرده توخوا کەی چت دەوێ؟
ئەو دەڵێ ماچێ لە لێوی سیمتەنی ئاهو سیفەت
بۆ شەفای زامانی قوڵی ئەو دڵەم گەر دەستکەوێ
ئەقڵ دەڵێ: حاتەم بڕو دەستهەڵگرە ریسوا دەبی
ئەو دەڵێ ڕیسوایی گەنجە دەمهەوێ ئاخ کوا هەوێ؟
ئەقڵ دەڵێی هەرکەس تەریقی عیشقی گرت مەجنوون دەبێ
ئەو دەڵێی مەجنوون لە کۆی بە ڵۆمەی عالەم سەرنەوییە.

1ی جۆزەردانی 1404
جادەی بۆکان شیعرەکەم بداهە دانا و مانیسا خانم نووسێوە.
https://t.me/httpshatammarzang