Forwarded from بەرهەمەکانی حاتەم مەرزەنگ (حاتەم مەرزەنگ)
شیرینتر لە گیان،ئازیزتر لە چاو
پەروەردەی کەش و هەواکەی سەراو
هەناسەی ژینم،خوێنی دەمارم
مەڵحەمی زامی دڵی پڕ زارم
ڕۆڵە قەت نەبێ سەگی گورگە مێش
بۆ گورگ و چەقەڵ کەلاک نەکەی کێش
قەت خائین نەبی بە خاکی کوردان
بێ شەرەف مەبە قەت لەگەڵ ئینسان
بخوێنە،مەرد بە،ڕەند بە و دوڕدی کێش
ژیان میزان کە بە سرواو بە کێش
چاوت ماچدەکەم،شادیت ئاواتم
لە بوونت پڕن گشت سات و کاتم.
10 ی گوڵانی 1404hatam
پەروەردەی کەش و هەواکەی سەراو
هەناسەی ژینم،خوێنی دەمارم
مەڵحەمی زامی دڵی پڕ زارم
ڕۆڵە قەت نەبێ سەگی گورگە مێش
بۆ گورگ و چەقەڵ کەلاک نەکەی کێش
قەت خائین نەبی بە خاکی کوردان
بێ شەرەف مەبە قەت لەگەڵ ئینسان
بخوێنە،مەرد بە،ڕەند بە و دوڕدی کێش
ژیان میزان کە بە سرواو بە کێش
چاوت ماچدەکەم،شادیت ئاواتم
لە بوونت پڕن گشت سات و کاتم.
10 ی گوڵانی 1404hatam