بەرهەمەکانی حاتەم مەرزەنگ
86 subscribers
1.03K photos
277 videos
49 files
532 links
کاناڵی شێعر و بەرهەمەکانی : #حاتەم_مەرزەنگ

🔴( دەنگ و فیلم )🔴
🎼شاعیر ،
📚 نووسەر ،
موفەسیری شیعری کلاسیکی هاوچەرخ
کارناسی باڵای یاسا(فەوقی لیسانسی حقوق)


لینک دعوت @httpshatammarzang


Admin:🆔 @Hatammarzang
Download Telegram
Forwarded from بەرهەمەکانی حاتەم مەرزەنگ (حاتەم مەرزەنگ)
ئەو ڕۆژە شەڕە کە بێ ئەوین و یارم
چەن خۆشە کە بە دەردی ئەوین دوچارم
سەد زامت هەبێ دەردی ئەوین هەتوانە
سەر مەستم کە بیماری چاوی بیمارم

ئاخ خۆشە لەدەم حەوزو ئەستێرو ئاوێ
نازدارێ شیرین لەب ئیشارەتێکت باوێ
ماچێکی بوێ و مەزەی شەڕابت داتێ
ئامێزت پڕاوپڕکەی لە میوەی سینەی تاوێ


پێکەنێم دێ بەوەی گا لە شەڕابی کۆنە
لە تام و بۆن و ڕەنگ و بەرامی مۆنە
دوڕدی کەشی پێ دەوێ بێتوو بیزانێ
ئەو ئاوی حیاتە قەدرو شەعنی چۆنە


ساقی دەسم دامێنت نەبانی ناوێ
سەردانم بکە ئەگەر کەوتم تاو تاوێ
من کۆنە موریدی خۆتمو ئەو چاخە
زۆر حیزە موریدی ڕەندی ناوێ


حاتەم بە سەرت ئەوەی دەڵێی هەر ایە
سەر بەرزییە ژین گەر شەرەفی تێدایە
سەر دامەنەوێنە بۆ زاڵم تاماوی
دوو ڕوویی مەکە بۆ جل و پووڵ و پایە.
سەراو
27 ی خاکەلێوەی 2725
hatam
https://t.me/httpshatammarzang
Forwarded from بەرهەمەکانی حاتەم مەرزەنگ (حاتەم مەرزەنگ)
ئاڵە شینی دڵ بریندار
لە ژێر پێی دژا گرفتار

سەر بە هەش،مل بە کوێن،غەمبار
تەماوی،مژاوی ، تەمبار

زامی قووڵ و کۆن و پێشین
کە هێستاش پێی دڵ لە هێشین

ئەوان هەر خوێنیان دەچۆڕێ
کۆستی ترت هاتە گۆڕێ

کوڕێ کورد،شێرێ بەلیمەت
سابیرێک بە قەدرو قیمەت

بەورێ ،پڵنگێ، لاو چاکێ
ڕۆستەمێ زەمان بێ باکێ

ئەویش گلا لە نێو گڵا
چۆن غەم هەڵنەچێ لە دڵا؟؟

ئاڵەشین گڵت سوورمەی چاو
لە ئەحمەدی کۆر تا سەراو

لە سەراو تاکوو فەرهاد تاش
ئیندرقاش، هەتا ئوزن تاش

زەردی گەورە و ئاندووزاوی
بەرۆک دادڕاو خوێناوی

ئەو ڕۆ لارە ملی کۆستن
تازێ باری مەرگی دۆستن

داد ،سابیری سەبوورم ڕۆ
کوڕی کوردی ڕوو سوورم ڕۆ

ئەی ڕۆ ڕۆیە،وەی ڕۆ ڕۆیە
مام سابیر شینە و بۆ تۆیە

بەهار ڕوو زەرد،بەهار پڕ دەرد
بەهار بەد ئەهدەکەی نامەرد

کۆا دەستی پڕی پڕ جوانیت؟؟
کۆانێ شکۆی مێهرەبانیت؟؟

کوانێ بارانی بەپەڵەت؟؟
قورسە ئەو ژانەی ئەم چەلەت

دوێنێ بوو خوشکمت ئەستاند
دیسان جەرگمت هەڵقرچاند

گەر مەرگ مەودای بدایە
سابیر مابا لە دونیایە

دەبۆ پیاوێکی بە توانا
دەبۆ کەیخودایەک زانا

مەرد بوو،شکۆدار بوو،دیار بوو
جێی گازە و بانگ و هاوار بوو

بە ڕاستی پڕ داغ و ژانە
بەڵێ مەرگی قارەمانە

هەرگا قارەمانێ دەمرێ
دڵی دایکی وەتەن دەگڕێ

بەڵێ تاڵە مەرگی سابیر
ژانی ساڵە مەرگی سابیر

ناحەق نێ ئەسرین داوەرێن
شایی شینم تیا بگەڕێن

جوانەکەی نێو جوانانم ڕۆ
مێرخاسی نیشتمانم ڕۆ

شێرێ لە کوردوستانم ڕۆ
خۆشەویستی دۆستانم ڕۆ

جا دایک چۆن بەرۆێ نەدڕێ
جا باوک چۆن دڵی نەگڕێ

جا شاعیر چۆن شین نەگێڕێ
بە بەستە و قەتعەو چەن دێڕێ

جا دۆستان چۆن نەپێون قوڕ
کوا دەبنەوە کوڕی وا کوڕ

سابیرەکەی بە هەیبەتم
کوردی بە شان و شەوکەتم

ئاڵە شینەکەی سەر فەراز
ڕازدارەکەی دڵ پڕ لە ڕاز


لاو چاکێ بۆتە میوانت
تەرمی بۆتە فەخری شانت

بسپێرە بە خاکی وەتەن
نەخۆشە ئازاری نەدەن

بە ناز تەرمەکەی هەڵگرێ
مەرگ مەردی پێ نامرێ

مەرد لە نێو دڵی گەل دایە
مەجاز نێ،ڕاستە هەر وایە

کێ گورگە مێشن خۆ دەدڕن
ڕۆژێ هەزاران جار دەمرن

گورگە مێش حیزن،زۆر پەستن
بۆ دەستی دوژمن دار دەستن

سابیر سڵاو لە مەزارت
لە ڕوحت،لە گشت ئاکارت.

31 ی خاکەلێوەی 1404
hatam marzang

https://t.me/httpshatammarzang