بەرهەمەکانی حاتەم مەرزەنگ
86 subscribers
1.03K photos
277 videos
49 files
532 links
کاناڵی شێعر و بەرهەمەکانی : #حاتەم_مەرزەنگ

🔴( دەنگ و فیلم )🔴
🎼شاعیر ،
📚 نووسەر ،
موفەسیری شیعری کلاسیکی هاوچەرخ
کارناسی باڵای یاسا(فەوقی لیسانسی حقوق)


لینک دعوت @httpshatammarzang


Admin:🆔 @Hatammarzang
Download Telegram
گیانە
بە چیت بشوبهێنم؟
وشە
لە کام قامووس بێنم؟
ئەگەر بڵێم:
تۆ شنەی نەرمی بەیانی
یان ختیلکەو بزەی کانی
یان پڕشەنگی نەرمی خۆری
یان ئاسکێکی سڵ و تۆری
یان زولفی غەزەلی نەرمی
یان سۆزی موسیقای گەرمی
یان هەناسەی سەر جێ ژوانی
یان کەشی سوکی کوێستانی
نانا زوڵمە کەمم وتۆ
کەی کچی خۆر هێندە وێچۆ
کەی شیعر هێندە ناسکە؟
ئەو جوانێ کەی بۆ ئاسکە؟
کەی شنە هێند وزە بەخشە؟
کوا کانی هێندە پڕ نەخشە؟
کەی کوێستان هێندە دڵ کەشە؟
گویا پارەیەک لە مانگی
نا درۆیە تۆ شەش دانگی
خۆت نازانی دڵ ڕفێنی
سەر بە شاعیریش دادێنی.
قسەی دڵە پێشکەشت بێ
یاڕەبی شادی بەشت بێ.

18ی خاکەلێوەی 2725https://t.me/hatamsarawi
https://t.me/hatamsarawi

hatam
بیرەوەری

هەر لەبیرمە ئەوێ ساڵێ
کۆوە ببووین چەن منداڵێ
گەورە پیاوێکی ئاوایی
هات لێیکردین ماڵئاوایی
پێوەی بوو چەند ڕەگ فیشکدان
قەنناسێکی سووری لەشان
وای فەرموو پێش ماڵئاوایی
زۆر بە خۆماڵی و سانایی
کوڕینە مناڵانی جوان
هیوای دوا ڕۆژی نیشتمان
خوێندەوار بن خوێندەوار بن
پسپۆڕی کوردی هەژار بن
پیاوێکی بێ ورگ و گیپاڵ
سمێڵ بادراو خۆش خەت و چاڵ
چاو ڕەشی برۆ کێشراو
جوان چاکی بە باڵا بڕاو
جگەرەی وینستۆن بە دەست
گەلی سەربەست،هێندێ سەر مەست
بۆنی شامپاینی لێ دەهات
قاڵ بووی کورەی گەرمی خەبات
کڵاوێ قیت لە تیلاکی سەر
چاوی دوو هەڵۆی فێرە شەر
ڕیزی ددان وەک مرواری
بزەی شیرینی دەباری
کێ بوو ئەو شێرەی خۆش نەوێ؟
کێ بوو سەری لای نەنەوێ؟؟
فەخری پێوە دەکرد زەمان
پشت و پەنا بوو ئەو دەمان
هێستا سی ساڵ تێپەڕیوە
ئەو دەمم ئەو شێرە دیوە
هێستاش بیرەوەرێکانم
کە بوونەتە فەخری شانم
نێوی پیاوی وایان تیایە
بۆیە کتێبێکی جیایە
ڕۆژی خۆی دێ چاپیان دەکەم
نیسک شۆرو پاکیان دەکەم
ئەو ژیرێک بوو نەخوێندەوار
گیانفیدا بۆ کوردی هەژار
ڕچە شکێنی ڕێی دژوار
ڕووناکی دەری شەوی تار
تێک شکێنی ڕەوەی چەقەڵ
ئاشقی جوانی و گوڵ و مەل
هەرچەند ئەوێ دەم مناڵ بووم
وەک هاواڵان کرچ و کاڵ بووم
بە نێو نێوی منی هێنا
دەستی بە سەرما داهێنا
وتی حەتەم تا دەمێنی
قەولم پێبدە بخوێنی
قەولێکە ئەو دەم پێمداوە
تا لە لاشەم دا ڕوح ماوە
ساتێ لە خوێندن لا نابم
لە ڕێی زانست کلا نابم.

حاتەم سەراوی
20 ی خاکەلێوەی 2725 ی کوردی
Forwarded from بەرهەمەکانی حاتەم مەرزەنگ (حاتەم مەرزەنگ)
بەهار هاتو ئەتۆی برد خوشکێ زۆر سەیرە چلۆن ماوم؟
بەهارم ژەهری مارە،خوشکێ بێ تۆ غەرقی زووخاوم
وەفاداریت وەها بوو خوشکی ئازیز قەت شەرح ناکرێ
لە حاندی گەورەیت تاکوو قیامەت مات و داماوم
منی ئەهلی تەرەب هێستاکە وەک بولبول لە دووری گوڵ
خودا دەیزانێ مات و بێ نیشات و بێ ڕەفیق ماوم
هەتا دەرگای حەسار دەترازێ و دەنگی تۆی ئەزیز نایە
دەجۆشێ کانی دڵ دەیدا بە دیدەی پڕ لە خوێناوم
قەرار وابوو هەتا مانیسا خانم نەچتە نێو زانکۆ
بە بێ ئاودێر نەکەی کێڵگەی نەمامی تازە لێدراوم
هەناسەت سروە بوو بۆ خاکەلێوەی عومری مانیسا
بە سروەی کام هەناسە هێستێ تەم لاچێ لە بەر چاوم؟؟
بەهارەو دەشت وەکوو گوڵشەن و کێو غەرقن لە جوانیدا
بە خوێنی پاک و پیرۆزی شەهیدان بۆ تۆ سووتاوم
لەوەی بەولاوە خۆشی ئەستەمە سەردانی ماڵم کا
حەتەم شاعیرەو واژۆیە لە سەر ئیحساسم نووسراوم.

بۆکان
25 ی خاکەلێوەی 2725
حاتەم سەراوی
https://t.me/hatamsarawi
https://t.me/httpshatammarzang
Forwarded from بەرهەمەکانی حاتەم مەرزەنگ (حاتەم مەرزەنگ)
ئەو ڕۆژە شەڕە کە بێ ئەوین و یارم
چەن خۆشە کە بە دەردی ئەوین دوچارم
سەد زامت هەبێ دەردی ئەوین هەتوانە
سەر مەستم کە بیماری چاوی بیمارم

ئاخ خۆشە لەدەم حەوزو ئەستێرو ئاوێ
نازدارێ شیرین لەب ئیشارەتێکت باوێ
ماچێکی بوێ و مەزەی شەڕابت داتێ
ئامێزت پڕاوپڕکەی لە میوەی سینەی تاوێ


پێکەنێم دێ بەوەی گا لە شەڕابی کۆنە
لە تام و بۆن و ڕەنگ و بەرامی مۆنە
دوڕدی کەشی پێ دەوێ بێتوو بیزانێ
ئەو ئاوی حیاتە قەدرو شەعنی چۆنە


ساقی دەسم دامێنت نەبانی ناوێ
سەردانم بکە ئەگەر کەوتم تاو تاوێ
من کۆنە موریدی خۆتمو ئەو چاخە
زۆر حیزە موریدی ڕەندی ناوێ


حاتەم بە سەرت ئەوەی دەڵێی هەر ایە
سەر بەرزییە ژین گەر شەرەفی تێدایە
سەر دامەنەوێنە بۆ زاڵم تاماوی
دوو ڕوویی مەکە بۆ جل و پووڵ و پایە.
سەراو
27 ی خاکەلێوەی 2725
hatam
https://t.me/httpshatammarzang